es
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Ir al canal en Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Mostrar más
1 394
Suscriptores
-124 horas
-37 días
-1430 días
Archivo de publicaciones
هەموان ئەو ڕاستییە دەزانن کە ئافرەت بوونەوەرێکی سۆزدارە و سۆزە ناوەخنییە لاوازەکانی کۆنتڕۆڵیان کردووە. تەنانەت خودی ئافرەت خۆ
هەموان ئەو ڕاستییە دەزانن کە ئافرەت بوونەوەرێکی سۆزدارە و سۆزە ناوەخنییە لاوازەکانی کۆنتڕۆڵیان کردووە. تەنانەت خودی ئافرەت خۆشی ئەم ڕاستییە دەزانێت. لە هەمان کاتدا هەموان دەزانن کە سۆز پێوەری نییە بە تایبەت ئەگەر لاواز بوو، زوو کاریگەر دەبێت بە گۆڕانە دەرەکییەکان و کاردانەوەی بۆیان دەبێت، بۆیە ناکرێت بکرێت بە پێوەر بۆ هەڵسوکەوتەکانی مرۆڤ، چونکە لە خودی خۆیدا بنەمایەکی نییە تا لە ڕێیەوە جیاکاری بکرێت لە نێوان هەڵبژاردەی دروست و نادروست. سەرەڕای هەموو ئەمانە و زانینیی ئەم بابەتە لەلایەن زۆرینەی خەڵکەوە، کەچی داخوازی ئەوە دەکەن کە ئافرەت لەلایەن پیاوەوە سەرپەرشتی نەکرێت، بەڵکو کارەکانی بدرێتە دەستی خۆی، تا بۆ خۆی هەڵیبژێرێت چی پەسەند دەکات، هیچ کەسێك سەرپەرشتی نەبێت و ڕێی نیشان نەدات و فەرمانی پێنەکات(ئەمەش دژیەکێکی ڕون و ئاشکرایە). ئافرەت گەورەترین نیعمەتی لەدەست دەدات ئەگەر لەلایەن پیاوێکی دڵسۆزییەوە کارەکانی بەڕێ نەکرێت و هەڵسوکەوتی بۆ کۆنتڕۆڵ نەکات. #میتافیزیکی_نێرومێ

باسی کەرامات و دژیەکی مۆدێرنەکان #ڕەدی_لادەران

کەرامات؛ بۆ کەر مەگێڕنەوە، با گاڵتەتان پێنەکرێت. ئەو خەڵکە زۆر لەوە نزمترە لە سەرو ماددەوە باوەڕی بە شتێك مابێت. چیرۆکی یارانی ئەشکەوت و کراسەکەی یوسف و مردنی سەد ساڵەی عوزەیر ئەگەر لە قورئاندا نەهاتبا دەیانوت خورافەت و درۆودەلەسەی سۆفییەکانە زیادیان کردووە بۆ دین. «فاقصص القصص»لە قورئاندا هاتووە باو گیان، بەڵام تۆ زۆر لەوە نزمتری، کە لەو بابەتانە حاڵیبیت، چونکە قسە گەلێکن لەگەڵ دڵدا دەکرێن نەك لەگەڵ گوێ. ئەم موسوڵمانە مۆدێلانە هەر پەروەردەی مەدرەسە فەلسەفییەکەی دیکارد، خەڵك بە موبتەدیع و هاوردەکەری ئەفکاری نەشاز بۆ دین تاوانبار دەکەن کەچی خۆی (بالقوة) باوەڕی وایە«هو یفکر إذا هو موجود». حەزرەتی مەولەوی دەفەرموێت: ئینکاری ئەحواڵ ئەولیای کیبار نەفی کەرامات ئەحـراری ئەبرار بە فەرمودەی چەن شوھبی ثاقبة یـــــؤدي الـی سـوء العــــاقـبـة چ عەجەب لە قەول ئەهلی نەفسانی خۆی نەیبوو تۆیچی هەروەک خۆی زانی #تەپاوتلی_مۆدێرنە #هەڵوێستە #کەرامات

کەرامات؛ بۆ کەر مەگێڕنەوە، با گاڵتەتان پێنەکرێت. ئەو خەڵکە زۆر لەوە نزمترە لە سەرو ماددەوە باوەڕی بە شتێك مابێت. چیرۆکی یارانی ئەشکەوت و کراسەکەی یوسف و مردنی سەد ساڵەی عوزەیر ئەگەر لە قورئاندا نەهاتبا دەیانوت خورافەت و درۆودەلەسەی سۆفییەکانە زیادیان کردووە بۆ دین. «فاقصص القصص»لە قورئاندا هاتووە باو گیان، بەڵام تۆ زۆر لەوە نزمتری، کە لەو بابەتانە حاڵیبیت، چونکە قسە گەلێکن لەگەڵ دڵدا دەکرێن نەك لەگەڵ گوێ. ئەم موسوڵمانە مۆدێلانە هەر پەروەردەی مەدرەسە فەلسەفییەکەی کانتن، خەڵك بە موبتەدیع و هاوردەکەری ئەفکاری نەشاز بۆ دین تاوانبار دەکەن کەچی خۆی (بالقوة) باوەڕی وایە«هو یفکر إذا هو موجود». حەزرەتی مەولەوی دەفەرموێت: ئینکاری ئەحواڵ ئەولیای کیبار نەفی کەرامات ئەحـراری ئەبرار بە فەرمودەی چەن شوھبی ثاقبة یـــــؤدي الـی سـوء العــــاقـبـة چ عەجەب لە قەول ئەهلی نەفسانی خۆی نەیبوو تۆیچی هەروەک خۆی زانی #تەپاوتلی_مۆدێرنە #هەڵوێستە #کەرامات

بیر و باوەڕی ساداتی تصوفی ئەهلی سوننە دەربارەی فەزڵی هاوەڵان: باشترینی هەموو گەلەکان، گەلی محمد(صلی اللە علیە وسلم)، باشترینی
بیر و باوەڕی ساداتی تصوفی ئەهلی سوننە دەربارەی فەزڵی هاوەڵان: باشترینی هەموو گەلەکان، گەلی محمد(صلی اللە علیە وسلم)، باشترینی ئوممەتی ئەویش ئەوانەن کە لەسەردەمی ئەودا بوون و ئەویان دیتووە و باوەڕیان پیهێناوە و بەڕاستیان زانیوە و شوێنیکەوتوون و جەنگیان لەژێر دەستیدا کردووە بە ماڵ و گیانتان و سەریانخستووە، باشترینی ئەوانەش بە درێژایی هەموو سەردەمەکان ئەوانەن کە لە حودەیبییەدا بەیعەتی ریزوانیان پێدا، کە ژمارەیان هەزار و چوارسەد پیاو بوو، باشترینی ئەوانەش بەدریەکان بوون کە ژمارەیسن سێسەدو دە پیاو بوو کە ژمارەی هاوەڵەکانی تاڵوتە، باشترینی ئەوانیش هاوەڵانی ماڵی حەیزەرانە کە بە عومەری کوڕی خەتاب ژمارەیان تەواو بوو، باشترینی ئەوانیش ئەو دە کەسەیە کە شاهیدی بەهەشتیان بۆ دراوە( ابو بکر - عمر - عثمان - علي - طلحة - زبير -عبدالرحمن بن عوف - سعد - سعيد -أبو عبيدة)، باشترینی ئەوانیش خەلیفەکانی ڕاشدینە، باشترینیشی ئەوانیش ئەبو بەکرە پاشان عومەر پاشان عوسمان پاشان عەلی. حەزرەتی شێخ عبدالقادری گەیلانی(قدس روحە). 📚الغنية #هاوەڵان #گەیلانی

Repost from دژە باو
یەکەم زنجیرە وتارمان بۆ ناساندنی توراس بە ناونیشانی (تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ)، لە نزیکترین
یەکەم زنجیرە وتارمان بۆ ناساندنی توراس بە ناونیشانی (تیشک خستنە سەر مەفهوومی توراس لەڕێی خوێندنەوەی واقعی ئەمڕۆ)، لە نزیکترین کاتدا دەست بە بڵاوکردنەوەی دەکەین. پێڕستی بابەتەکان: ◉ پێگەی ئەمریکا لە جیهانی نوێدا ◉ ئەگەر شوێنکەوتەی ئێمە نەبیت ئەوا شارستانیەتت نییە، مافی سەروەریت نییە (دەسەڵاتی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەسەر هەمووان دا) ◉ سەرکوتکردنی هزرە ناڕۆژئاواییەکان ◉ شکستی دژە ڕۆژئاوایی سادەیی (هزری جیهادی و بیردۆزی پلانگێڕی بە نموونە) ◉ ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی واقعی ئەمڕۆ ◉ توراسی بوون و دژایەتیی فەلسەفە و سیاسەتی ڕۆژئاوا ◉ جیهانبینیی توراسی بەشێوەیەکی گشتی

تەماشای ئەو پارچە گۆشتانەی منداڵێکی غەززە مەکەن جودا لە ڕوحی. وێنە گەورەکە ببینن، ئەو منداڵە ڕزگاری بوو لە نەهامەتی دنیا، خەڵکی غەززە ئەشێ خۆشەویستترین گەلبن لەم سەردەمەدا لەلای خودا، چونکە پۆل پۆل بە ئیمانەوە دەگەڕێنەوە بۆلای و لەم ژیانە سەختەی دنیا نەجاتیان دەبێت و دەڕۆن بۆ ژیانێکی بەرزەخی کە تێیدا ڕوح ئازادە و دەسەڵات لەلای پیاوانی خودای دادوەرە نەك ملهوڕ و تاغوتەکان. زۆرێك لە ئێمە خۆزگە دەخوازێ کە هەر نەبوایە، ئەشێ ئەو منداڵەش کە بووە بە هەزار پارچەوە سبەی گەورەبێت و هەمان خۆزگە بخوازێت. مردن نیعمەتێکی خودایە شوکرانەی ئەوێت. لە ڕاستیدا خەڵکی بە گشتی خەفەت بۆ ئەوان ناخوات بەڵکو خەفەت بۆ سۆزی خۆی دەخوات و پێی کاریگەر دەبێت کە دەیبینێت، ئەگین لە ڕاستیدا ئەوان خۆشبەختن و ئێمە کە هێشتا لەم دنیایەداین بەد بەخت. #هەڵوێستە

https://t.me/Sadat_Platform کەناڵی سادات لەلای خۆتان زیادکەن، لێرەوە گرنگی بە ڕەسەنایەتی دەدرێت. لینی فەیدبوك https://www.facebook.com/share/p/1F17a6VrU8/

Repost from دژە باو
پوختکردنەوەی مەنهەجی چالاکی و ئامانجی ئەم سەکۆیە لە چەند خاڵێکدا، بەم شێوەیەی خوارەوە: ١- پڕۆژەیەکی ئەکادیمی نییە، بەو مانایەی خۆمان پابەند ناکەین بەوەی پۆستەکانمان بە زمانێکی وشک و ئاڵۆز بێت و لە چوارچێوەیەکدا بێت کە داڕێژراوی ئەکادیمیای مۆدێرنەیە، بەڵکو هەر ئامراز و زمانێکی گونجاو بەکاردەهێنین بۆ گەیاندنی پەیامەکانمان. ٢- هەنگاوێکی سەرەتاییە بۆ ناساندنی توراسی باڵا و ڕەسەنایەتی و بەدیاریکراوی ڕاوەستانە لەسەر مەنهەجی ئەهلی سوننەت، و ڕەخنەگرتن لە مۆدێرنە، ئەمەش بەپێی خاڵی یەکەم بە زمانێکی نێوەندگیر لەنێوان زمانی ئاڵۆزی کتێبە مەعریفی و ئەکادیمییەکان، و زمانی خەڵکی ئاسایی، لەپێناو ئاسان کردنی بابەتەکان بۆ تێگەیشتن. ٣- ناساندنی فەلسەفە و دنیابینییە جیاوازەکان و گێڕانەوەیان بۆ بنەماکان، هەروەها دەرخستنی دەرهاویشتەکانیان بۆ ڕوون بوونەوەی خاڵی لێکچوون و لێکنەچوونی نێوان مەنهەجی توراسیی ڕەسەن و هەریەک لە دنیابینییە جیاوازەکان. ٣- خوێندنەوەی ڕووداوە گرنگە نێودەوڵەتییەکان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆمەڵگەی کوردی بە تایبەت، لە هەر بوارێک لە بوارەکان، لەپێناو گرێدانەوەی بابەتە پوخت هزرییەکان بە ڕووداوە ماددییەکانی ناو ژیانی خەڵک لەم سەردەمە دا. ٤- ئامرازەکان: وەک لە خاڵی یەکەم ئاماژەمان پێیدا، هەر ئامرازێکی گونجاو لە ئامرازە بەردەستەکان (بڵاوکردنەوەی وتار و ڕاپۆرتی نووسراو و ڤیدیۆیی، و دانانی پۆدکاست و گفتووگۆی کراوە لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیا، هەتتا بەکارهێنانی زمانی تەنز و میم لە بەرامبەر گاڵتەجاڕییەکانی مۆدێرنە، ... هتد). خودا پشتیوان بێت و ئاسانی بکات بۆمان، بەناوی ئەو دەستمان پێکرد.

Repost from دژە باو
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على أشرف المخلوقات والمرسلين، سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين،
بسم الله الرحمن الرحيم الحمد لله رب العالمين، والصلاة والسلام على أشرف المخلوقات والمرسلين، سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين، وبعد: زیاتر لە سەدەیەکە کۆمەڵگەی موسڵمانان لە ململانێدایە لەگەڵ دنیای ڕۆشنگەری و مۆدێرنە، دوای زیاتر لە ١٣٠٠ ساڵ جێگیریی مەعریفی لەناو کۆمەڵگەی موسڵمانان دا و مانەوە لەسەر یەک توراسی باڵای ڕەسەن، ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو کاڵبوونەوە چوو؛ تاوەکو ئەمڕۆ زۆرینەی موسڵمانان جیهانبینییان لە زۆربەی ڕووەکانەوە کاریگەر بووە بە مەنهەجی مۆدێرنە، چونکە لەدوای نەمانی دەسەڵاتی موسڵمانان و ونبوونی سیاسەتی ڕەسەنی موسڵمانان لەناو کایەی سیاسی دا، جلەوی دەسەڵات کەوتە دەست نوێخوازەکان و هەر لە داڕشتنی چوارچێوەی دەوڵەت و یاسادانان و ڕێکخستنی ئیداریی کۆمەڵگە و کایەکانی ئابووری و بازرگانی و ... هتد، هەموو شتێک مۆرکی ڕەسەنی توراسی ئیسلامیی لێ داماڵرا و جێگاکەی بە مەنهەجی مۆدێرنە پڕ کرایەوە؛ سەرەڕای ئەمە ڕێکخستنی هەندێک بەشی زۆر سادەی هەندێک لە بوارەکان و تێکهەڵکێشانی لەگەڵ شەریعەتی ئیسلامی، مۆدێرنستەکان وەکو ڕحمەتی مۆدێرنە نیشانیان دا، تاوەکو بەشێوەیەک نیشانی بدەن کە نوێگەری تێکگیرانی نییە لەگەڵ دین دا و دەنگی ناڕازیی ناو کۆمەڵگەی موسڵمانان کپ بکەن بەم شێوەیە، بەڵام هەر ئەو دەرئەنجامەی نەبوو کە لە سەدەکانی پێشووتر بەسەر ئەوروپا دا هات و ١٨٠ پلە ڕێڕەوی دانیشتووانەکەی پێچەوانە کردەوە، ئەمەش لەبەر زیندوویەتی و مانەوەی دینی ئیسلام بەو شێوەیەی خودا بۆ مرۆڤی ناردووە، بۆیە تا ئەم ساتەش کۆمەڵگەی موسڵمانان لەناو فەوزای گەشەکردنی مۆدێرنەیە و سەرەڕای کاریگەربوونێکی بەرچاو بە مۆدێرنە، بەڵام ئەو ڕوحییەتەی پێغەمبەران و ئەولیاکان جێگیریان کرد لەناو کۆمەڵگەی موسڵمانان دا، تا قیامەت و ئەو دەمەی خودا دەیەوێ بە زیندوویی دەمێنێتەوە، و مەعریفەی ڕەسەن هەرچەندە لە دەرکەوتن دا لاواز بێت بەڵام هەر دەمێنێتەوە و بەهێزتر دەردەکەوێتەوە. کۆمەڵگەی کورد زمان، وەکو بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگەی موسڵمانان بێبەش نەبووە لەو فەوزایەی مۆدێرنە لە بەرگی ڕەحمەت دا بۆ ئەم خاکە پیرۆزەی هێنا، دەشێ بڵێین یەکێک بووە لەو بەشانەی زۆرترین زەبر و زەنگی بەرکەوتووە و لاوازکراوە، ئەوەش بەهۆی بەرزیی پێگە دینییەکەی کورد لەناو دنیای توراس و گرتنەبەری مەنهەجی ئەهلی سوننەت و تەریقەتی ئەولیاکان، هەر لەدوای دەرکەوتنی دینی ئیسلام هەمیشە لەناو کورد دا ئەم مەنهەجە درەوشاوەتەوە، لەگەڵ هاتنی مۆدێرنەش شێخ و ڕێبەرانی تەریقەت و پیاوچاکان ڕاست بوونەوە بۆ دژایەتی کردنی، چونکە زانیویانە ئەم لێشاوە هزرییە بێ بنەمایە چ گەوهەرێک و ڕەسەنایەتییەک لە موسڵمانان وەردەگرێتەوە؛ سەرەڕای قوربانیدانی زۆر، بە ویستی خودا بارودۆخەکان گەیشتن بە ئەمڕۆ، و ئەمە بوو بە ئەزموون و مێژوویەکی تر بۆ دنیای ئیسلامی بەگشتی و کۆمەڵگەی کوردی بەتایبەت. ئێمە وەک چەند برایەک کە خۆمان بە شوێنکەوتەی توراسی ڕەسەن و نەوەی موسڵمانان و کوردی ڕەسەن دەزانین، لەم ڕۆژگارەدا بە ئەرکی خۆمانی دەزانین لەمەودوا وردە وردە مەنهەج و مەعریفە و ڕواڵەتەکانی دنیای توراس بخزێنین بۆ ناو ئەم کەش و هەوایەی مۆدێرنە هێناویەتی، تاوەکو ئەو نەوەیەی ئێستا لەگەڵ مەنهەجی مۆدێرنە و ناجێگیری پەروەردە بووە، ڕواڵەتی حەقیقیی دنیای توراس بناسن و ببێتە هەنگاوێک بۆ گەڕانەوەی مەعریفەی ڕەسەن بۆ ناو کۆمەڵگەی کوردی، دانانی ئەم سەکۆیەش هەرچەندە هەنگاوێکی زۆر بچووکتر لە بچووکە لە چاو ئامانجەکەمان، بەڵام بەو ئاواتەوە دەست پێ دەکەین تاوەکو ببێتە سەرەتایەک بۆ هەنگاوی گەورەتر و کۆکردنەوەی خەڵکی زیاتر لە دەوری ئەم خوانە پاکە، هەرچەندە قورسیش بێت بە پشتیوانیی خودا تا کۆتایی دەڕۆین.

#هەڵوێستە وەهابییەت کیانێکی ئینشیتارییە لێیگەڕێ بۆخۆی خۆی لەناودەبات. دینی وەهابییەت خۆی لەسەر تەکفیر و تەبدیع دامەزراوە وەك نان و ئاو وایە بۆ ئەفرادەکانی، تەنها ئەوەیان لێبستێنەوە لەبرسا دەمرن. ئەگەر لەگەڵ لازمی وەهابییەتدا بڕۆی ئەوا قۆناغی کۆتایت دەبێت بگاتە تەکفیر کردنی هەموو زانایانی ئوممەتی ئیسلامی، چونکە هیچکامیان لەسەر ئەو دینە نەبوون کە وەهابییەت هێناوییەتی و ئەو تەوحید و عەقیدەیەشیان باسنەکردووە کە وەهابییەت باسی کردووە. تەنانەت ئیبن تەیمییەش کە ئەوان خۆیان پیادا هەڵواسیوە، بەرییە لە مەنهەجەکەیان، ئەگەر کەسێك کتێبەکانی بە باشی بخوێنێتەوە بۆی دەردەکەوێت کە نەهجی ئەو لە ئیبن فەلاسیفەوە نزیکترە وەك ئەوان، ناشتوانن لە کتێبەکانی بە باشی حاڵیببن، کاتێکیش تۆزێکی لێحاڵی دەبن ڕاستەوخۆ توشی سەدمە ئەبن و تەکفیری ئەکەن.

توخوا با ئەم ڤیدۆیەتان لەلا سەیڤبێ تا ئەوکاتەی خودا دەسەڵاتتان پێ ئەدا، جیل بە جیل بیگوازنەوە بۆ نەوەکانتان. تا ئەو ڕۆژەی نۆرەماندێت با ئەمانەمان بیرنەچێتەوە و لەبن هەر دار و پەردوێکدا تاوانبارانمان بینی بە سزای خۆیانیان بگەیەنین. دڵ خەریکە لە ئاستی ئەم دیمەنانە لە حەسرەت و کەفوکوڵیدا لە سنگ بێتە دەرەوە. مەگرین تەنها توڕەبن، بەس توڕەبن و کۆیکەنەوە لەناختاندا و مناڵەکانیشتانی لێئاگادار بکەنەوە.

ناسیۆنالیزم(پۆدسکاس)

بۆچی هەموشتێك بێ مانایە ئەگەر بە میتافیزیکەوە نەبەسترێتەوە؟.

دەستدرێژیکردن بۆسەر ئافرەتی بە حەیا و پۆشتەی موسوڵمان لەلایەن بەرازخۆرەکانی عاپۆوە. دیمەنەکە دڵهەژێنە و کۆنیشە، بەڵام حەزم کرد بیرتانیبخەمەوە کە بۆچی ئێمە خۆشحاڵین کە ڕۆژێ زوتر ئەم کافرانە لەناوبچن.#عاپۆ

پڕۆژەی نوێ بەمزوانە ان شاءاللە
پڕۆژەی نوێ بەمزوانە ان شاءاللە

پێویستە بزانن ئێوە وەك موسوڵمان لە ڕیزی کێدان. ئەمەی کە گوێتانلێیە بیر و باوەڕی زۆرینەی تاکەکانی ئەو کۆمەڵەن کە ئێمە لە ڕێگەی فیکرییەوە دژیان وەستاوین. تۆیەکی موسوڵمان قۆنەرەکانیشیان بۆ پاكبکەیتەوە هەر شوێنکەوتوێکی کابرایەکی بیاباننشینیت، ئەگەرچی بەدەمیشتەوە پێبکەنن و دڵخۆشی بە پشتگیریکردنت بۆیان دەربڕن، هاوشێوەی پشتگیری هندییەکە بۆ ڕەگەزپەرستێکی سپی، کە بە پێکەنینێکی سادە سوپاسێکی نیشاندەدات. ئێمە لەبەردەم دوو ڕێگەداین: - ڕێگەی خوداویستی کە پشتگیری هەر پڕۆژەیەك دەکەن لەوپێناوەدابێت ئەگەرچی لە زیانی خۆمانیشبێت. - ڕێچکەی دیکە کە پەیوەستبێت بە هەر سودێکی دنیاییەوە و نەگاتەوە بە خودا. ئەوجە بۆخۆت یەکێکیان هەڵبژێرە.