es
Feedback
عَنْقّاْءُ

عَنْقّاْءُ

Ir al canal en Telegram

هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا

Mostrar más
1 394
Suscriptores
Sin datos24 horas
-27 días
-1130 días
Archivo de publicaciones
لێرەشدا ئەگەر بەراوردی بكەین بە گوفتاری یەكەمینی دەبینین غوبار و ئەم بوونەی باسی دەكات دەیبینین بەڵام لە وتەی دووەمیدا دەڵێت بە هەستەوەرەكان ناتوانین دركیان پێ بكەین. ئەوەش بەو مانایە دێت كە ابن العربی پێی واییە حەقیقەت و ماهیەتی شتەكان لەعالەمێكی دیكەدان و ئەو عالەمەش عالەمی نمونەكانە هەر وەكو عالەمەكەی ئەفلاطوون. هەر بۆییە پێیان واییە عەنقا سڕی وجوودەو سڕیش پەی پێ نابرێت و پەیوەستە بە زاتی خوداوە. وە لەلای ئیمامی غەزالی عەنقا مەرتەبەیەكی باڵایی خواییەو نەفسەكان دەبێت بەتەواوی خۆیان پاك بكەنەوە بۆ ئەوەی بگەن بەو مەرتەبەیە، تاوەكو بتوانن بەچاوی دڵ حەقیقەتەكان ببینن نەك بەچاوی سەر! لێرەدا هاتینە كۆتایی باسكراوەكان و لە كۆتایدا خۆمان دەڵێین: عەنقا واتا ڕێگایەك بۆ گەیشتن بە حەقیقەت و ئەو حەقیقەتەش نەمرەو مرۆڤ تێیدا ئارامی دەست دەكەوێت و ژیانی دونیاو دواڕۆژی پێكەوە دەبەستێتەوە. كەواتە بۆ ئەوەی ڕاستیەكان بزانیت چاوت لەسەر عەنقاء بێت و بەژداری بكە لە بلاوكردنەوەی ڕاستیەكان و ڕێگاكە بە هەمووان ئاشنا بكە. والسلام علیكم

ꀗꁲꀗꁲ ꌚꁲꌅꂑ: Abdulla: عەنقاء یاخود قەقنەس یاخود فۆنێكس باڵندەیەكە لە مێژووی هەموو شارستانییەكاندا ئاماژەی بۆ كراوەو باسیان لێوە كردووە. عەنقا لە هەر شارستانییەكدا ناوێكی جیاواز و سیفەتێكی جیاواز و وەسفێكی جیاوازی بۆ كراوە. بەڵام لەڕووی ماناوە دەگەنەوە بەیەكتر و هەموویان پێیان واییە وێنایەكە بۆ نەمری و بەردەوامی لە بووندا. باسوخواسی عەنقا وەكو ئەوەی دەگوترێت سەرەتا لە شارستانی میسرییە كۆنەكانەوە دەستی پێكردووەوە دواتر گەشتۆتە یۆنان و ڕۆما و فارسەكان و عەرەبەكانی شارستانییەكانی دیكە. بەگشتی ئەوەی لە وەسفی شكڵ و شێوەی عەنقادا هاتووە دەگووترێت، گواییە باڵندیەكی زۆر گەورەیەو قەبارەكەی لە هەموو گیانلەبەرەكانی دیكە گەورەترە. وە لەتوانیادایە فیلێك بە چەنگەكانی هەڵگرێت و بەئاسانی لەگەڵ خۆیدا بیبات. هەیكەلی عەنقا نزیكە لە تاوسەوە بەڵام شێوەیەكی جیاواز و ترسناك و سامناكی هەیە. باڵەكانی گەورەن و كلكێكی درێژ و پەرش و بڵاوی پێوەیە و ڕەنگی پەڕەكانی سوور و پرتەقاڵین. دەگوترێت عەنقا لەتوانایدایە لە كۆتاییەكانی تەمەنیدا ئاگر لەلەشی خۆی بەردات و بەو ئاگرە خۆی بكاتە خۆڵەمێش و دواتر ئەو خۆڵەمێشەش عەنقایەكی دیكەی لێ درووست ببێتەوە. هەربۆیە بە ڕەمزی نەمری ناوی دەبەن كە توانای بەردەوام بوون و درووست بوونەوەی هەیە لە دوای سوتان و نەمانی هەر بۆیە دەڵێن یەك عەنقا بوونی هەیەو هەر ئەو عەنقایەشە نوێ دەبێتەوە. وەك دەگوترێت زانراوە شوێنی مانەوەی عەنقا لە كێوی قولەی قافەو هیچ كەسێك توانای نزیبوونەوەی شوێنی مانەوەكەی نییە و ناتوانرێت دەستی پێی بگات. ئەوەش داستانی عەنقا بوو لەلای هەندێك لە شارستانییەكان. بەڵام جیاوازتر لەوە عەنقا لەلای كۆمەڵانێك تەنها تەعبیرە لە مانا نەوەك باڵندەیەكی مەوجودی خاوەن هەیكەل و شێوە. یەكێك لەو كۆمەڵانە ئەوانیش فەیلەسوفە ئەرستۆییەكانن كە پێیان واییە عەنعا بوونی نییە لە عالەمی مادەدا و تەنها مانایەكە لە عالەمی نا مادیدا و تەعبیرە (العقل الكلی) ئەم عەقڵەش واستەی نێوان مادەو نا مادەییە و هێزێكی عەقڵییە كە دەتوانرێت لە ڕێگەیەوە درك بە شتە مادییەكان بكەیت. واتا مرۆڤ دەتوانێت لە ڕێگەی ئەو عەقڵەوە درك بە شتە مادییەكان بكات. یەكێكی تر لە كۆمەڵەكان موتەكەلمینی موسڵمانانن كە پێیان واییە عەنقا تەنها دەستەواژەیەكەو بونەوەرێكی خەیاڵییەو مرۆڤ لە زەینی خۆیدا وێنای كردووە، ئەم بوونەوەرە یاخود ئەم باڵندەیە تەنها وەكو نمونەی ئیمكان باس دەكرێت! چونكە دەڵێن ئێمە تەنها وێنای بوونەوەرێكمان كردووە لە زهنی خۆمانداو نەمان بینیوە، بۆیە هەبوونەكەی ئیمكانە، واتا عەقڵیەن دەكرێت بوونی هەبێ و دەكرێت بوونیشی نەبێت. چونكە بەڵگەمان بۆ بوون و نەبوونەكەی پێ نییە. وەهەروەها لە فەلسەفەی بوداییەكاندا عەنقاء ڕەمزێكە بۆ پاك بوونەوەو نوێبوونەوە لە پاش تێپەڕاندنی خراپەكاریدا. ئەوان پێیان واییە گەردوون بێ سەرەتاو بێ كۆتاییەو هەمیشە لە حاڵەتی درووست بوون و لەناوچوون و نوێبونەوەدایە. عەنقاش ڕەمزی نوێبوونەوەو پاكبونەوەو كامل بوونە لەدوای ناخۆشی خراپەو كەموكوڕییەكاندا. لەلای هیندۆسییەكان ئەو ئاگرەی لەش دەسوتێنێت كارمایەو درووستبوونەوە لە خۆڵەمێشەوە موكشایە. لێرەشدا عەنقاء بەمانای ئازاد بوون دێت لە دوای لەدایك بوون و مردنەوە. پاشان لە فیكری چینییەكاندا فینغ هوانغ عەنقایە. لە یەكگرتنی كەونەوە درووست دەبێت. پێیان واییە گەردوون هەمیشە لەنوێبوونەوە دایەو لەناو ناچێت. هەروەكو  لاوتسی دەڵێت: طاو كە ئەصڵی وجودە یەكی لێوە دەردەچێت یەكیش دووی لێوە دەردەچێت دووش هەماهەنگیەكانی لێوە لەدایك دەبێت. ئەو هەما هەنگییەش عەنقاییەو بەردەوام لەنوێبوونەوە داییە. لە داستاتی یۆنانییەكان عەنقا باڵندەیەكە گڕ دەگرێت و پاشان دەمرێت، لەدوای ٥٠٠ ساڵ دووبارە زیندوو دەبێتەوە. بەڵام لەلای مەسیحییەكان عەنقا ڕەمزی لەدایكبوونەوەی مەسیحە لەدوای وەفاتكردنی. وە لەسەدەكانی ناوەڕاستدا و لە فكری رۆژئاواییەكاندا بەگشتی عنقاء ڕەمزی باوەرهێنان بووە بە ژیانی هەتا هەتایی. عەنقاء لەلای ئەفلاطون و ئەهلی تەصەوف ئەفلاطون بروای وابوو هەموو شتێك نمونەی باڵای هەیە لە (العالم المثالی) واتا عالەمی نمونەكان عەنقاش تەعبیرە لە ڕۆح كە لە عالەمی نمونەكاندایەو نەمرەو هەر دەمێنێتەوە ئەهلی تەصەوف پێیان واییە عەنقاء سڕی وجوودە هەروەكو ابن العربی دەڵێت: منم عەنقای وجوودی هاوبەش، كە زاتەكەم پیرۆز كراوە. پاشان دەڵێت: ئەگەر لێم بپرسن عەنقاء چییە دەڵێم: غوبار و تەپوتۆزە و وجودەكەی بەخۆیەوە نییەو پەیوەستە بەغەیری خۆیەوە. هەر لە شوێنێكی دیكەوە ابن العربی ئاماژە بەوە دەكات عنقاء ماهیەتە واتا حەقیقەتی شتەكانە و ئەم حەقیقەتەش بەهەستەوەرەكان دركی پێناكرێت و لە عالەمی مەدەدا نییە.

عنقاء بەرەو دەسپێکی نوێ چاوەڕوان بن……..

مەنسیوس فەیلەسوفی(چین)ی لەناوبانگ دا لە ڕۆژ ژمێری فەلسەفەی چین لەدوای کۆنفۆشیۆس دێت. مەنسیوس لە ساڵی 372 – 289پ،ز لەدایک بووە
مەنسیوس فەیلەسوفی(چین)ی لەناوبانگ دا لە ڕۆژ ژمێری فەلسەفەی چین لەدوای کۆنفۆشیۆس دێت. مەنسیوس لە ساڵی 372 – 289پ،ز لەدایک بووە،ئەندامی بنەماڵەی کۆنگی مانگ بوو.بە بڕیاری پاشا ناوی لە مانگ کو بە مانگ تسە گۆڕا کە بەواتایی مامۆستایی مانگ دێت. لایەنگرێکی سەرسەختی کۆنفۆشیۆس بووە زۆر بەتوندی دژی چێژخواز(یانگ چو)وەستایەوە کاتێک ڕەخنەی لەمامۆستایی گەورە دەگرت. دژی یانگ چو و موتی دەڵێت (یانگ چو دەڵێت هەر کەسێک بۆ خۆی بۆیە دان بە مافی پاشا لەسەر شانی خەڵک نانێت،موتی لەگەڵ ئەو دا دەڵێت هەموو کەسێکت بە یەکسانی خۆش بوێت بۆیە خۆشەویستی زۆری منداڵ بۆ دایک و باوکی پشتگوێ دەخات.ئێمەش ئەگەر مافی "پاشا و باوک"پشتگوێ بخەین هیچ جیاوازیەکمان لەگەڵ ئاژەڵەکان نابێت،ئەگەر ئەم ئەم تیۆریانە بەلاوە نەنرێن و بۆچونەکانی کۆنفۆسیۆس وەرنەگرین،وتە گەندەڵەکانی ئەوان خەڵک بەلاڕێدا دەبات و دەرگایی خێر و چاکە دادەخات). 📚مێژووی شارستانیەت بە کەمێک دەسکاریەوە

Repost from N/a
مەنسیوس فەیلەسوفی(چین)ی لەناوبانگ دا لە ڕۆژ ژمێری فەلسەفەی چین لەناوبانگدا لەدوای کۆنفۆشیۆس دێت. مەنسیوس لە ساڵی 372 – 289پ،ز
مەنسیوس  فەیلەسوفی(چین)ی لەناوبانگ دا لە ڕۆژ ژمێری فەلسەفەی چین لەناوبانگدا لەدوای کۆنفۆشیۆس دێت. مەنسیوس لە ساڵی 372 – 289پ،ز لەدایک بووە،ئەندامی بنەماڵەی کۆنگی مانگ بوو.بە بڕیاری پاشا ناوی لە مانگ کو بە مانگ تسە گۆڕا کە بەواتایی مامۆستایی مانگ دێت. لایەنگرێکی سەرسەختی کۆنفۆشیۆس بووە زۆر بەتوندی دژی چێژخواز(یانگ چو)وەستایەوە کاتێک ڕەخنەی لەمامۆستایی گەورە دەگرت. دژی یانگ چو و موتی دەڵێت (یانگ چو دەڵێت هەر کەسێک بۆ خۆی بۆیە دان بە مافی پاشا لەسەر شانی خەڵک نانێت،موتی لەگەڵ ئەو دا دەڵێت هەموو کەسێکت بە یەکسانی خۆش بوێت بۆیە خۆشەویستی زۆری منداڵ بۆ دایک و باوکی پشتگوێ دەخات.ئێمەش ئەگەر مافی "پاشا و باوک"پشتگوێ بخەین هیچ جیاوازیەکمان لەگ ئاژەڵەکان نابێت،ئەگەر ئەم ئەم تیۆریانە بەلاوە نەنرێن و بۆچونەکانی کۆنفۆسیۆس وەرنەگرین،وتە گەندەڵەکانی ئەوان خەڵک بەلاڕێدا دەبات و دەرگایی خێر و چاکە دادەخات). 📚مێژووی شارستانیەت بە کەمێک دەسکاریەوە

«خەڵکی دەچن بۆ ئەوەی بنواڕن لە لوتکەی شاخەکان و شەپۆلی دەریاکان… کەچی ناڕوانن لە ناخی خۆیان!» قەشە ئۆگەستین 📚Confessiones, B
«خەڵکی دەچن بۆ ئەوەی بنواڕن لە لوتکەی شاخەکان و شەپۆلی دەریاکان… کەچی ناڕوانن لە ناخی خۆیان!» قەشە ئۆگەستین 📚Confessiones, Book X, Chapter 8 #توراسی_عیرفانی #وتە

پێویستە ئەوە بزانین کە جیاوازی نەریت و ڕێوڕەسم و کاروباری ژیانی گەلان لە دەرئەنجامی ئەو جیاوازیەیە کەلە شێوازی گوزەراندا هەیا
پێویستە ئەوە بزانین کە جیاوازی نەریت و ڕێوڕەسم و کاروباری ژیانی گەلان لە دەرئەنجامی ئەو جیاوازیەیە کەلە شێوازی گوزەراندا هەیانە #موقەدیمەی_‌ابن_خلدون

ئێمە دوو هەزار مەسولی عیلمانیمان پێ شکدێ کە سی ساڵە دزی لە میللەتێک بە کاملی ئەکەن.
ئێمە دوو هەزار مەسولی عیلمانیمان پێ شکدێ کە سی ساڵە دزی لە میللەتێک بە کاملی ئەکەن.

لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی غەزنەویدا کەسێکی خێرخواز گەستا بە دروستکردنی مزگەوتی تایبەت بۆ هەر مەزهەبێک کە مەزهەبەکان، دانەیەک
لە سەردەمی سوڵتان مەحمودی غەزنەویدا کەسێکی خێرخواز گەستا بە دروستکردنی مزگەوتی تایبەت بۆ هەر مەزهەبێک کە مەزهەبەکان، دانەیەک بۆ حەنەفیەکان و یەکێکیتر بۆ شافعییەکان و یەکێکی دی بۆ کەڕامییەکان و دانەیەکی دی بۆ ساداتی عەلەوی(ئەوانەی مونتەسیب بوون بۆ نەسەبی ئیمام عەلی) و موعتەزیلە و زەیدییەکان، لە پاشادا هەواڵەکا گەیەنرا بە سوڵتان غەزنەوی… ئەویش ڕاستەوخۆ لای خۆیەوە ناردی بە دوای کابرای خێرخواز تا بێت بۆ کۆشکی سوڵتان، کە گەیشتە دیوان لەوێدا سوڵتان سەرزەنشتی کرد و پێیوت: بۆچی بۆ مەزهەبەکەی خۆتت سەرنەخست؟ بۆ بۆ هەموو مەزهەبێک بینایەکت دروستکردووە؟ ئەوکەسەی بۆ هەموو مەزهەبێک مەدرەسە دروست بکات و خوێندکاری لێوە پەروەردە ببێت، ئەوا پێچەوانە بە مەزهەبی خۆی کاری کردووە، هەرکەسیش پێچەوانەی مەزهەبی خۆی کار بکات ئەوا ڕیای کردووە نەک بۆ نزیکبوونەوە لە زاتی حەق. پاشان کۆمەڵێک تکاکار هاتنە بەینەوە و کابرای خێرخواز ڕزگارکرا. الامام البيهقي 📚تاريخ البيهق *قسەکەی سوڵتان لەوپەڕی سادەیدایە، بەڵام تائەوپەڕی دروستیش دروستە. ئەوانەی دەیانەوێت دڵی هەموان ڕازیکەن یان سیاسەت دەکەن بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوندییەکی تایبەت بە خۆیان، یاخود کەسانێکی بێ مەبدەئن، کەسێک بییەوێ خودا لەخۆی ڕازیکات هیچ کات هەموان لێی ڕازی نابن، پێغەمبەرانیش گەورەترین نمونەن. بۆیە مەبدەئی خحت بگرە و لەسەری بڕۆ، جا کێ لەگەڵتدایە با ببێ و کێش نەهات با نەیەت، لە کۆتایدا ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە تۆ بەپێی ئەو بنەمایە کار بکەیت کە باوەڕت پێیەتی، نەک بە هەوا و هەوەسی ئەوانی دی خۆت بگۆڕی. #هەڵوێستە #باسێکی_مێژووی #مەحمود_غەزنەوی

Repost from دژە باو
تینوویەتیی ڕوح بۆ بەڵگە شیکارییەکی عیرفانییانە بۆ حەزێکی ئەزەلی ئایا تا ئێستا بە قووڵی درکت بەوە کردووە کە بۆچی مرۆڤ بە درێژا
تینوویەتیی ڕوح بۆ بەڵگە شیکارییەکی عیرفانییانە بۆ حەزێکی ئەزەلی ئایا تا ئێستا بە قووڵی درکت بەوە کردووە کە بۆچی مرۆڤ بە درێژایی مێژوو، هێندە شەیدای بەڵگە و دڵنیایی بووە؟ بۆچی ئەقڵمان ئۆقرە ناگرێت و هەمیشە لە گەڕاندایە بەدوای پاساو و سەلماندندا؟ ئەگەر لە ڕووکەشدا بڕوانین، ئەمە پێویستییەکی لۆجیکییە بۆ ڕێکخستنی ژیان، بەڵام بە تێڕوانینێکی عیرفانی و سۆفییانە، ئەم حەزە زۆر لەوە قووڵترە؛ ئەوە گەشتێکی ڕوحییە، دەنگدانەوەی بانگێکی ئەزەلییە، و گەڕانە بەدوای حەقیقەتێکی باڵاتردا. یەکەم: بەڵگە وەک ڕەنگدانەوەی (تەجەللای) سیفاتە ئیلاهییەکان کڕۆکی تێگەیشتنە عیرفانییەکە لێرەوە دەست پێدەکات، لەم ڕوانگەیەوە، هەموو بوون و دیاردەیەک، دەرکەوتە و تەجەللای ناو و سیفاتە پیرۆزەکانی خودایە، مەیلی ئێمەش بۆ بەڵگە، لەم یاسایە بەدەر نییە. ⦁ حەقیقەت (الحق): کاتێک مرۆڤ بەدوای بەڵگەی ڕاست و دروستدا دەگەڕێت، لە ناخی خۆیدا، بەبێ ئاگا، بەدوای شوێنپێی ناوی پیرۆزی خودا "ئەلحەق"دا وێڵە، کە بە مانای ڕاستی و حەقیقەتی ڕەها دێت، حەزی فیتریی ڕوحمانە کە تامەزرۆی گەیشتنە بە "الحق". ⦁ ئارامی و دڵنیایی (المؤمن): یەکێک لە ناوە جوانەکانی خودا "ئەلموئمین"ە، واتە ئارامکەرەوە و دڵنیاکەرەوە، بەڵگەش کاتێک ڕوون و بێگەرد بێت، گومان دەڕەوێنێتەوە و ئارامییەک بە دڵ و دەروون دەبەخشێت؛ کەواتە گەڕانی ئێمە بۆ بەڵگە، لە بنەڕەتدا گەڕانە بەدوای ئەو ئارامی و دڵنیاییەی کە سەرچاوەکەی خودایە، ئێمە حەزمان لە بەڵگەیە، چونکە حەزمان لە دڵنیاییە، و دڵنیایی ڕاستەقینەش تەنها بە یادی خودایە: ﴿أَلَا بِذِكْرِ اللَّهِ تَطْمَئِنُّ الْقُلُوبُ﴾. ⦁ ڕووناکی (النور): خودا نووری ئاسمانەکان و زەوییە، بەڵگەش وەک چرا و نوورێک وایە کە تاریکیی گومان و نەزانی دەشکێنێت؛ کەواتە مەیلی فیتریمان بۆ بەڵگە، ڕاکێشانێکە بەرەو ڕووناکی، کە دەرکەوتەیەکە لە نووری بێ کۆتایی ئیلاهی. دووەم: سنووری بەڵگەی ئەقڵی و باڵادەستیی بەڵگەی خودی دەتوانین بڵێین "بەڵگە خۆی بەڵگەی نییە" و "دەتوانین بەڵگەدار ڕەتبکاتەوە" لەسەر بنەمای سەرسەختی و نکۆڵیکردنی مرۆڤ، ئەمە دانپێدانانێکی گرنگە بە سنوورداریی ئەقڵی بەڵگەیی (العقل البرهاني). ⦁ ئەقڵ ئامرازە نەک ئامانج: سۆفییەکان ئەقڵ بە ئامرازێکی زۆر گرنگ دەزانن، بەڵام هەرگیز وەک ئامانجی کۆتایی سەیری ناکەن؛ ئەقڵ وەک گۆچانێک وایە یارمەتیت دەدات بڕۆیت، بەڵام خودی گەشتەکە نییە، ئەقڵ دەتوانێت ڕێگاکەت بۆ ڕوون بکاتەوە، بەڵام ناتوانێت بە تەنها بتگەیەنێتە مەبەست. ⦁ بەڵگەی گەورەتر: بەڵگەی ڕاستەقینە و حاشاهەڵنەگر لە دەرەوەی ئێمە نییە، بەڵکو لە خودی بووندا ئامادەیە، وەک قورئان دەفەرموێت: ﴿أَفِي اللَّهِ شَكٌّ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ﴾، واتە: "ئایا لە خودا گومان هەیە، کە بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەوییە؟". بۆ عارفێک کە دڵی کراوەتەوە، هەموو گەردوون، لە بچووکترین گەڵاوە تا گەورەترین ئەستێرە، بەڵگەی زیندوون، گەڕان بەدوای بەڵگەی دەرەکیدا بۆ خودا، وەک هەڵکردنی مۆمێک وایە لە نیوەڕۆیەکی بێ هەوردا بۆ دۆزینەوەی خۆر. سێیەم: گەڕانەوە بۆ (پەیمانی ئەلەست) ئەم حەزە قووڵە بۆ بەڵگە و حەقیقەت، لە ڕوانگەیەکی عیرفانییەوە، یادەوەرییەکی کاڵ و لێڵی ئەو پەیمانە ئەزەلییەیە (میثاق الأزلي) کە ڕوحەکان پێش هاتنە ئەم جیهانە لەگەڵ خودادا بەستوویانە و شایەتییان لەسەر پەروەردگاریەتیی داوە، ڕوحی مرۆڤ لەم جیهانە ماددییەدا هەست بە نامۆیی و دوورەوڵاتی دەکات و هەمیشە حەزی گەڕانەوەی بۆ نیشتمانی ڕەسەنی خۆی هەیە. کەواتە گەڕان بەدوای بەڵگەدا لە قووڵاییدا هەوڵێکە بۆ: ⦁ دۆزینەوەی شوێنپێی ئەو حەقیقەتە ئەزەلییە لەم جیهانە فانییەدا. ⦁ زیندووکردنەوەی ئەو پەیمانەی کە ڕوح بە خودای داوە. ⦁ گەیشتنەوە بەو دڵنیاییە ڕەهایەی کە ڕۆح پێشتر لە "عالەمی زەڕ"دا هەستی پێکردووە. دەرەنجام و کۆبەند خۆشەویستیی ئێمە بۆ بەڵگە، لە ڕاستیدا خۆشەویستیی ئێمەیە بۆ دەرکەوتەکانی خودا لە جیهانی دیاردەکاندا، ئێمە حەزمان لە بەڵگەیە، چونکە بەڵگە سێبەری حەقیقەت، تیشکی نوور، و سەرەتای دڵنیاییە؛ ئەمانەش هەموویان لە بنەڕەتدا سیفاتی خودان. مەیلی ئێمە بۆ بەڵگە، دەربڕینی حەزی قووڵی ڕوحمانە بۆ گەڕانەوە و یەکگرتنەوە لەگەڵ سەرچاوەی ڕەهای بوون. ئەمە تەنها پرسێکی هزری و فەلسەفیی وشک نییە، بەڵکو گەشتێکی ڕوحیی زیندووە؛ گەشتێکە کە مرۆڤ لە گومانەوە دەبات بەرەو زانینی دڵنیایی (علم الیقین)، لەوێشەوە بەرەو بینینی دڵنیایی (عین الیقین)، و لە لووتکەدا بەرەو چەشتنی حەقیقەتی دڵنیایی (حق الیقین). #ڕەسەنایەتی #تەسەوف #عیرفان

«یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پیاو، کردنی کاری سەخت و سەرکێشییە، ئەو تایبەتمەندییە یەکێکە لە دیارترین ئەو خاڵانەی کە لە ژن جیای
«یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی پیاو، کردنی کاری سەخت و سەرکێشییە، ئەو تایبەتمەندییە یەکێکە لە دیارترین ئەو خاڵانەی کە لە ژن جیای دەکاتەوە». #وتە #میتافیزیکی_نێرومێ

Repost from دژە باو
"سەبارەت بە هەموو ئەو کێشە و بەڵایانەی مرۆڤەکان بەهۆی قەدەری خوداییەوە تووشی دەبن، بە سەبرەوە بەشی خۆت لە ئەستۆ بگرە جا هەرچی
"سەبارەت بە هەموو ئەو کێشە و بەڵایانەی مرۆڤەکان بەهۆی قەدەری خوداییەوە تووشی دەبن، بە سەبرەوە بەشی خۆت لە ئەستۆ بگرە جا هەرچییەک بێت، و هەرگیز گلەیی لێ مەکە، لەگەڵ ئەوەش دا بەپێی توانا هەوڵبدە بۆ ڕاستکردنەوەی شتەکان." دێڕە زێڕینەکانی فیساگۆرس (١٧-١٩) #ڕەسەنایەتی

لێبوردەی ئەرستۆکراتییەکان(النبلاء) نیزامول مولک لەسەر دەستی کەسێکی باتینی ئیسماعیلی سەر بە پێڕی حەشاشین کوژرا، کە بانگەشەی تە
لێبوردەی ئەرستۆکراتییەکان(النبلاء) نیزامول مولک لەسەر دەستی کەسێکی باتینی ئیسماعیلی سەر بە پێڕی حەشاشین کوژرا، کە بانگەشەی تەسەوفی دەکرد، کاتێک نیزامول مولک لە گیاندانا بوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە وتی: بکوژەکەم مەکوژنەوە، چونکە من لێی خۆش بووم، لا الە الا اللە. 📚سیر اعلام النبلاء/ج١٩/ص٩٤ #نیزامول_مولک #باسێکی_مێژووی

«هیچ کاتێک ڕوم نەکردۆتە هیچ جێگەیەک و دوژمنێکم بە مەبەست نەگرتووە بەبێ ئەوەی پشت بە خودا ببەستم لەو کارەمدا و داخوازی سەرکەوت
«هیچ کاتێک ڕوم نەکردۆتە هیچ جێگەیەک و دوژمنێکم بە مەبەست نەگرتووە بەبێ ئەوەی پشت بە خودا ببەستم لەو کارەمدا و داخوازی سەرکەوتنی لێ بکەم» سوڵتان ئالب ئەرسەلان 📚 تاریخ دولە السلجوقیە(فتح بن علي البنداري الاصفهاني) #وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام #ئالب_ئەرسەلان

Story

دنیا ڕوبەڕوبوونەوەیە مرۆڤ لە ژیانی دونیادا بەردەوام لە جەنگدایە، بەردەوام جۆرێک لە کێبڕکێ و یاری دەکات لەگەڵ خۆی و ئەوانی دی،
دنیا ڕوبەڕوبوونەوەیە
مرۆڤ لە ژیانی دونیادا بەردەوام لە جەنگدایە، بەردەوام جۆرێک لە کێبڕکێ و یاری دەکات لەگەڵ خۆی و ئەوانی دی، جەنگێک کە تێیدا مانای ژیان دەردەکەوێت. هەر بۆیە لە ڕاستیدا جیاوازی نییە لە نێوان بەندەیەکی عابیدی زاهید کە لە سوچێکدا دانیشتووە و خەریکی زیکر و خوداپەرستییە لەگەڵ کەسێکی جەنگاوەر لە مەیداندا کە ڕووە و دوژمنە هاو ڕەگەزەکەی دەجەنگێت، یاخود ئەو بازرگانەی کە خەریکی کڕیبوفرۆشتنە و دەیەوێت بەسەر بەرامبەرەکەیدا سەربکەوێت لە کاسپییەکەیدا، یان ئەو زانستخوازەی کە هەڵپەی بەهێزکردنی زانستەکەیەتی تا باڵاتر بێت لە هاوپیشەکانی. هەموان لە جەنگدان، ئەگەر بیر لە ژیانێکی بێ جەنگ بکەینەوە لە دنیادا، وەک ئەوەیە بیر لە بوونەورەێکی زیندوو بکەینەوە کە بە بێ ئاو و هەوا دەژی. لە کۆتایدا هەموومان لە بەربەرەکانەداین، هەر بۆیەش سیاسییەکان بۆ مانەوەیان هەمیشە پێویستیان بە دوژمنێکە تا لەو ڕێگەیەوە شوێنکەوتوانیان هەڵبنێن بۆ چالاک بوون و بەکارهێنانی وزەی پێویستی هەڵگیراو لە ناخیاندا. #شارستانیەتی_ئیلاهی

Repost from دژە باو
لیبراڵیزم چۆن خۆی لەناودەبات؟ لە کتێبی (بۆچی لیبراڵیزم شکستی هێنا؟ - Why Liberalism Failed)ی پاتریک دێنین، کە یەکێکە لەو بەره
لیبراڵیزم چۆن خۆی لەناودەبات؟ لە کتێبی (بۆچی لیبراڵیزم شکستی هێنا؟ - Why Liberalism Failed)ی پاتریک دێنین، کە یەکێکە لەو بەرهەمانەی لەم ساڵانەی دواییدا مشتومڕێکی زۆری ناوەتەوە، پرسیاری زۆر بەهێز دەورووژێنێت دەربارەی سروشتی لیبراڵیزم و ژیانێکی لیبراڵییانە. بەهێزیی کتێبەکە لەو پرسیارە سەرەکییە دایە کە دەیکات: "ئەگەر لیبراڵیزم باشترین سیستەمە، بۆچی کۆمەڵگە لیبراڵییەکان ڕووبەڕووی قەیرانی قووڵی وەک نامۆبوونی تاک، نایەکسانیی ئابووری، لەدەستدانی متمانە و پشێویی سیاسی بوونەتەوە؟". وەڵامە شۆکهێنەرەکەی دێنین ئەوەیە: "لیبراڵیزم شکستی نەهێناوە چونکە لاوازە، بەڵکو شکستی هێناوە چونکە زۆر سەرکەوتوو بووە."، واتە: خودی ئەو بەڵێنانەی کە لیبراڵیزم پێی داین، کاتێک هاتنە دی، بوونە هۆی لەناوبردنی ئەو بنەمایانەی کە ژیانێکی بەختەوەر و بەمانا پێکدەهێنن. کێشەکانی لیبراڵیزم: یەکەم: تێڕوانینی هەڵەی لیبراڵیزم بۆ سروشتی مرۆڤ بنچینەییترین ڕەخنەی دێنین لەسەر تێڕوانینی لیبراڵیزمە بۆ مرۆڤ، کە لیبراڵیزم مرۆڤ وەک تاکێکی سەربەخۆ (Autonomous Individual) وێنا دەکات، کە بە سروشتی ئازادە و هیچ پەیوەندی و ئەرکێکی بەسەرەوە نییە، مەگەر خۆی هەڵیبژێرێت؛ ئەم تێڕوانینە مرۆڤ لە ڕەگ و ڕیشەی خۆی دادەبڕێت، لە خێزان، لە مێژوو، لە کلتوور و لەو کۆمەڵگەیەی تێیدا دەژی؛ دێنین پێی وایە مرۆڤ بە سروشت بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە و مانای ژیانی لەناو ئەو پەیوەندی و ئەرکانە دایە، بەڵام لیبراڵیزم هانیدەدات کە خۆی لە هەموو ئەمانە ئازاد بکات، ئەمەش لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی دروستبوونی تاکێکی تەنیا، بێ بنەما و نامۆ بە دەوروبەری خۆی. دووەم: لەناوبردنی خێزان و کلتوور و دابونەریت ئەنجامی ڕاستەوخۆی تێڕوانینی یەکەم، لەناوبردنی ئەو دامەزراوە و بەها کۆمەڵایەتییانەیە کە بۆ هەزاران ساڵ ژیانی مرۆڤیان ڕێکخستووە؛ چونکە لیبراڵیزم بەهای باڵا دەدات بە ئازادیی هەڵبژاردنی تاک، هەر شتێک کە ئەم ئازادییە سنووردار بکات وەک داب و نەریتی کۆمەڵایەتی، ئەرکی خێزانی، یان سنوورە ئایینییەکان وەک کۆسپێک دەبینرێت کە دەبێت لاببرێت. بەم شێوەیە، دامەزراوەکانی وەک خێزان لە ڕۆڵی سەرەکیی خۆی داماڵراوە و بووەتە تەنها گرێبەستێکی کاتی، کلتوورە خۆماڵییەکان و داب و نەریتەکان جێگەیان بە کلتوورێکی جیهانیی هاوشێوە گیراوەتەوە، ئەمەش کۆمەڵگەیەکی پارچەپارچە (Atomized) بەرهەم دەهێنێت کە لە کۆمەڵێک تاکی دابڕاو پێکدێت، نەک کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو. سێیەم: دژوازیی نێوان دەوڵەت و بازاڕی ئازاد لیبراڵیزم بەڵێنی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و ئازادکردنی بازاڕی دەدا، بەڵام دێنین دەڵێت لە واقیعدا شتێکی پێچەوانە ڕوودەدات، و دەوڵەت و بازاڕ پێکەوە گەشە دەکەن و یەکتر بەهێز دەکەن؛ چۆن؟ بازاڕی ئازاد نایەکسانییەکی زۆر دروست دەکات و خەڵکێکی زۆر پشتگوێ دەخات، ئەم خەڵکە بۆ پاراستنی خۆیان ڕوو لە دەوڵەت دەکەن و داوای یارمەتی و یاسای زیاتر دەکەن، بەم شێوەیە دەوڵەت گەورەتر و بەهێزتر دەبێت و زیاتر دەست لە ژیانی خەڵک وەردەدات بۆ ئەوەی کێشەکانی بازاڕ چارەسەر بکات؛ لە کۆتاییدا، لەبری ئازادی، مرۆڤ دەکەوێتە ژێر کۆنترۆڵی دوو هێزی گەورە: "بازاڕێکی جیهانیی بێ بەزەیی" و "دەوڵەتێکی بیرۆکراتیی زەبەلاح". بەپێی تێڕوانینی دێنین، ئەو قەیرانانەی کە ئەمڕۆ دەیانبینین، نیشانەی لاوازیی لیبراڵیزم نین، بەڵکو بەڵگەی سەرکەوتنی تەواوەتیی لیبراڵیزمن؛ چارەسەریش بەلای ئەوەوە، بە پێدانی (ئازادیی زیاتر) و (مافی زیاتر) ناکرێت، چونکە ئەمە وەک ئەوە وایە بەنزین بکەیت بەو ئاگرەدا کە ماڵەکەی گرتووە، بەڵکو پێویستە لە بنچینەوە بیر لە سروشتی مرۆڤ و پێداویستییەکانی بۆ ژیانێکی بە مانا بکەینەوە. #ڕەسەنایەتی

باسوخواسی ئەوەی کە تەنها کتێبی ئیسلامی و ئیسلامییەکان بە ڕەواجە، وەک هەمیشە من بە شتێکی گرنگی نابینم چونکە کتێبگەلێکی هاوشێوەی مەملەکەتی شەیتان لە ڕیزی کتێبی ئیسلامی حیسابی بۆ دەکرێت کە هیچ پەیوەندییەکی بە هیچ عیلمێکی ئیسلامییەوە نییە تەنها نوسەرەکەی موسوڵمانێکی کەمێک پابەندە. کتێبی ئیسلامی کتێبی زانستەکانە کە فێرکاری تێدایە بۆ موسوڵمان لە شارەزابوون لە ئاینەکەی. بەڵام ئەوەی ئێستە پڕفرۆشە ئەو کتێبە زانستیانە نییە بەڵکو ڕۆمان و چیرۆک و قسەی نەستەق و خۆشن کە بۆ شەوچەرەی زستانانی بێ ئیشەکان خۆشە. خاڵێکیتری گربگ ئەوەیە کە بانگەشەی دژە ئیسلام لە کوردستان تا ڕادەیەکی باش شکستی پێ هاتووە، بەهۆی نەمانی پشت و سەنەدی سیاسی بۆی بە تایبەتی لە لایەن سیکۆلارەکانی سلێمانییەوە، ئەمەش وای کردووە کە ئەو تۆکمەییەی پێشوی نەمێنێت، لە ئێستادا ئیسلامییەکان دەوڵەمەند بوون و بەو پارەیەی هەیانە کار دەکەن بۆ زیاتر بەرچاوخستنی بەرهەمەکانیان. لە هەموو ئەمانە گرنگتر ئەوەیە، کە تۆش و هەموو ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتە دەبێت مەمنونی ئەهلی دین بن کە مەعریفە و خوێنەواریان بۆ گواستونەتەوە، تا سەد ساڵیش پێش ئیستە ئەگەر لە حوجرەدا نەتخوێندایە فێری خوێنەواری نەدەبویت، واتە بۆ خوێندنەوە دەبوو موسوڵمانێکی پابەند بیت لە کوردستاندا، ئیدی قسەی بێ بنەمایە کە بڵێن ئێمە لە کوردستان توشی شتێک بووین کە پێشتر ڕوی نەداوە، بەڵێ هەڵمەت و بەهێزی دژە دینەکان کەمتر بوو لە پەنجا ساڵ لە کوردستان، ئەگین بگەڕێینەوە بۆ پێش ئەو مێژووە خوێندن تەنها لای ئەهلی دین بووە و کتێبەکانیش کتێبی ئەهلی دین بوون.

زانکۆ شوێنی فێربوونە یان بنکەی ژن دۆزینەوە، تا بێین و باسی ویستن و نەویستن و دڵداری بکەین؟! ئەم جۆرە گوتارانە دەرخەری ئەوەیە
زانکۆ شوێنی فێربوونە یان بنکەی ژن دۆزینەوە، تا بێین و باسی ویستن و نەویستن و دڵداری بکەین؟! ئەم جۆرە گوتارانە دەرخەری ئەوەیە کە ئەمانە خۆشیان زانکۆ هەر وا دەبینن، شوێنی دروستکردنی پەیوەندییە، هەر لە ڕاستیشدا وایە شتێکە نکۆڵی لێ ناکرێ.

نظام‌الملک و دامەزراندنی نێزامیە نظام‌الملک (١٠١٨–١٠٩٢) وزیری باڵای فارسی لە دەسەڵاتی سەلجوقیدا. ئەو کەسەی کە خزمەتی زۆر گرنگی بەسەرجەم سوڵتانەکانی سەلجوقی و بەتایبەتی ئالب ئەرسلان و مەلیک شا کرد، لە شاری توس لە دایک بوو، سەراتای ژیانی بە سادەیی و لە خانەوادەیەکی سادەدا دەستپێکرد و پلە بە پلە سەرکەوت تا گەیشتە پلەی وەزیری باڵای دەوڵەت لە ژێر حوکمی سوڵتان ئالب ئەرسەلاندا. ڕوانگە نظام‌الملک بۆ فێركردن نظام‌الملک هەوڵیدا بۆ پەرەدان بە زانست و گرنگی فێركردن بۆ بەهێزکردنی ئیسلامی سنی و پشتیوانی لە خلافتی عباسی، ئەمەش بە دامەزراندنی مدرەسەکانی نێزامیە دەستپێکرد. کە ئامانج تیایدا ڕێکخستن و ئاسانکاری بوو بۆ خوێندنی شەریعتی ئیسلامی سوننی و بەرپاکردنی سەروەری دینی لە کۆمەڵگەدا، و سەرەڕای ئەوانە، لاوازکردنی مەزهەبی شیعە و باقی لادەرەکانی دی لە ڕێ سوننە بە ئامانجی سەرەکی بۆ مەداریسی نیزامییە هەژمار دەکرێن. مدرەسەکانی نێزامیە پەیوەندیدارترین و ناودارترین ئەم فێرگانە مەدرەسەی نێزامیەی بەغداد بوو، کە لە ١٠٦٥ دامەزرا. مەدرەسەی بەغداد سەرچاوەیەکی فێرکاری بەرز بوو و خوێندکارانی زۆری لە هەموو جیهانی ئیسلامی بۆ دەهات. کار و توێژینەوەکانی بەپێی فیقهی شافعی و کەلامی ئاشعری بوو(چونکە نیزامول مولک خۆی لەسەر مەزهەبی شافعی بوو، تەنها دوو مەزهەبیشی لەلا پەسەند بوو ئەویش مەخهەبی خۆی کە شافعی بوو، لەگەڵ مەزهەبی سوڵتان کە حەنەفی بوو)، لەو مەدرەسانەدا کەسانی وەک ئیمامی جووەینی (گەورە موتەکەلیم و فەقیە و ئوسوڵی)، پاش ئەویش ئیمامی غەزالی کە پێویست بە ناساندنی ناکات(غني عن التعریف). بە هەمانشێوە، مدرەسەکانی نێزامیە لە شارەکان وەکوو نەیسابور،، بەلخ، هەرات و ئەسفەهان هەبوون، تێیدا فێکر و فەلسەفە و ئادابی ئیسلامی دەوترایەوە بە سەرپەرشتی و لە ژێر سایەی دەوڵەتی سەلجوقیدا. میراتی مەعریفی دامەزراندنی مدرەسەکانی نێزامیە کاریگەرییەکی درێژخایەنی لەسەر فێركردنی ئیسلامی دروستکرد. خوێندن لەوێدا بە تەنها خوێندنی دینی و فەقهی نەبوو، بەڵکو سەکۆیەک بوو بۆ ڕێککردنەوەی کەلتوری و توێژینەوە زانستی و فکری بەهێز، لە هەموو ناوچەکەدا، دەتوانین بڵێین بەربەرەڵایی و پەرتەوازەیی زانستی ڕاگرت و چیتر هەموو کەس بۆی نەبوو هەموو جۆرە فیکرێک بڵاوبکاتەوە، ئەوە سەرەتایەک بوو بۆ جێگربوونی سوننە و ڕزگاربوونی کە ئەزمەی پەرتەوازەیی زانستەکانی. ⸻ سەرچاوەکان (کتێبەکان):Bosworth, C. E. (1984). The New Islamic Dynasties: A Chronological and Genealogical Manual. Edinburgh University Press. • Foltz, Richard. (2009). Iran in World History. Oxford University Press. • Tafazzoli, Ahmad. (1994). Nizam al-Mulk: A Persian Statesman in the Seljuk Empire. Harvard University Press. • Yavari, Neguin. (2005). The Future of Iran’s Past: Nizam al-Mulk Remembered. Association for the Study of the Middle East and Africa. #باسێکی_مێژووی #دەوڵەتی_سەلجوقی #فێرکاری_ئیسلامی #نیزامول_مولک #نیزامییە