عَنْقّاْءُ
Ir al canal en Telegram
هەتا حەق ناسرە هەر حەقمە مەنزور وەکو مەنسور ئەگەر بکرێم بەدارا
Mostrar más1 394
Suscriptores
Sin datos24 horas
-27 días
-1130 días
Archivo de publicaciones
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ئیمام جینۆ لە کتێبی تصوفی ئیسلامیدا ئاماژە بە جاڵێکی گرنگ دەکات دەربارەی بتپەرستی کە بیرمەندانی مۆدێرن بەهۆی ناقوڵی بیرکردنەوەیان لێی حاڵی نەبوون، ئەویش ئەوەیە کە؛ هیچ بیروباوەڕ و ئاینێکمان نییە لە مێژوودا کە بتپەرستی تەواو بێت، بەو مانایەی کە سەرانی ئاینەکە پێیان وابێت کە خوداوەندێکی زۆر هەن کە لە زاتی خۆیاندا بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرچاوەیەکی سەرەکی و بنکەیەکی هێز کاریگەری دروست بکەن، بەڵکو هەموو بتپەرستان پێیان وابووە کە خاڵێکی بنکەیی هەیە بۆ خوداوەندەکان کە لێیەوە ئەو هێزە گەورانە وەردەگرن بۆ بەڕێوەبردنی جیهان، بەو واتایەی بناغەیەکی یەکێتی هەیە کە هەموویان ملکەچی دەبن ئەویش زاتی باڵا و موجەڕڕەدە لە هەموو قەیدێک.
هەروەها ئەوەی کە دەبینرێت لە بتپەرستی لەناو گەلەکاندا زیاتر بەهۆی جەهلی عەوام بووە بە مانا، بۆیە هاتون بۆ هەر مانایەک داڕشتنێکی ماددەییان بۆکردووە و بە دروستیشیان زانیوە کە پەرستشیان بۆ بکەن و لەگەڵ خودی زاتی باڵادا بیانپەرست و باوەڕیان وابێت کە ئەوان کاریگەرن لە خودی خۆیاندا ئەگەرچی خۆشیان تواناکانیان لە خاڵی بنکەییەوە وەرگرتبێت.
هەربۆیە موشریکەکانی عەرەب دەیانوت: "ما نعبدهم إلا ليقرّبونا الى الله زلفا".
واتە کاریگەری ئەوانیان دەبینی لە خودی خۆیاندا کە سەرپشککراون لە دنیادا بەو هێزەی پێیان دراوە، بەڵام مووەحیدی ڕاستەقینە باوەڕی وایە کە هیچ شتێک بەبێ کاریگەری خودی زات ناتوانێت هیچ کردەوەیەک ئەنجام بدات، واتە کاریگەری ڕاستەوخۆی زات هەیە بەسەر هەموو شتێکەوە و ئەو ئاڕاستەیان دەکات و کەسیش ناتوانێ بەبێ ئەمر و ئیرادەی ئەو شەفاعەت بکات و کەس نزیک بکاتەوە لێی، پەرستشیش تەنها بۆ ئەو دەبێت و خودایەتیش تەنها هی ئەوە، ئەوی دی هەمووی موحتاجی ئەون لە بەردەوامیاندا.
📚التصوف الإسلامي
ڕێنێ جینۆ
#توراسی_عیرفانی
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
جیاوازییەک نییە لە نێوان شارچێتی و نەتەوەگەریدا، ئەگەر ئەسڵێک هەیە خەڵکانی نەتەوەیەک پێک دەبەستێتەوە کە گەورەترە لەو ئەسڵەی کە خەڵکی ناو شارێک پێکەوە دەبەستێتەوە، کەواتە ئەو ئەسڵەی کە هەموو مرۆڤایەتی پێکەوە دەبەستێتەوە ئەولاترە بۆ شوێنکەوتن و وەرگرتنی، بەمەش شتێک نامێنێت بەناوی نەتەوایەتییەوە.
ئەگەر پێتوایە زمانی هاوبەش هەیە لە نێوان تاکەکانی نەتەوەیەک و دەبێت بە هەند وەربگیرێت و بکرێت بە ئەسڵ، ئەوا خەڵکی شار پێتدەڵێن ئێمەش لەسەر دیالێکتی هاوبەش بنیاتمانناوە، ئەگەر ڕازی نیت چونکە زمانەکە فراوانترە، ئەوا بە هەمانشێوەی پێشوو ئەسڵێکی دیکە هەیە بەرزترە و هەموو زمانەکان لە خۆ دەگرێت، با لەسەر ئەوە کۆببینەوە، ئەگەر قەرارە لەسەر بنەمای فراوانی ئەسڵ بێت.
ئەگەر دەڵێیت باوانی هاوبەش، ئەوا خەڵکی شار پێتدەڵێن ئێمە باوانێکی هاوبەشی نزیکمان هەیە و لەسەر ئەو بنەمایە دژایەتی شارەکانی دەکە دەکەین، ئەگەر وەڵامت دووبارە ئەسڵی فراوانترە بۆ نەتەوە، ئەوا باوانی هەموومان ئادەمە و با لەسەر ئەو بنەمایە هەوڵی یەکگرتن بدەین.
ئەگەر بابەتەکە عوقدەی نەفسییە یان سیاسەتە یاخود حەزە، ئەوا هیچ کام لەم بەشانە باسی ئێمە نییە کاتێک لە بابەتێک دەدوێین لەڕوی فەلسەفییەوە.
#هەڵوێستە
1 393
Repost from دژە باو
"دەکرێت بەناوی پێشکەوتنەوە هەموو بیرۆکە گەمژانەکان بخەینە ناو مێشکی بۆرجوازیی هاوچەرخ دا، بەناوی هونەریشەوە هەر شتێکی ناشرین هەیە پێی بفرۆشین."
نیکۆلاس گۆمێز داڤیلا
#ڕەسەنایەتی
1 393
ابن تيمية عبد خذله الله وأضلّه وأعماه وأصمّه وأذلّه، وبذلك صرّح الأئمة الذين بيّنوا فساد أحواله وكذب أقواله. ومن أراد ذلك فعليه بمطالعة كلام الإمام المجمع على إمامته وجلالته وبلوغه مرتبة الاجتهاد أبي الحسن السبكي، وكلام ابنه التاج، والعلّامة العز بن جماعة وغيرهم من الشافعية والمالكية والحنفية…
ابن حجر الهيثمي
📚الفتوى الحديثة
1 393
Repost from دژە باو
نەسیمی غەززە بەردەوامە
لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی "ئیمانداران وەک یەک جەستە وان" هەڵمەتی (نەسیمی غەززە) لە کوردستانەوە ڕادەگەیەنین، کە هەڵمەتێکی خێرخوازییە بۆ تاوێک ئارامی بەسەر سنگی هەژاراندا دێنێت و دڵخۆشییان بۆ دەگێڕێتەوە.
هاوکارییەکانتان بنێرن بەم ڕێگایانەی خوارەوە:
⦁ FIB
07503709011
07833571766
07702121644
⦁ FastPay
07712157575
07702121644
⦁ ناردنی باڵانس:
07503709011
07765527923
پەیوەندی کردن
07765527923
07503709011
#ڕەسەنایەتی
#سادات
#نەسیمی_غەززە
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
لە کوردستاندا فەلسەفەی نیچە سەراوبن کراوە، چونکە ئیش تیایدا بە کۆئەندامی زاوزێ دەڕوات نەک بە هێز و ئیرادەی هێز.
برادەرێکم باسی محامییەکی ئافرەتی بۆ کردم کە لە کەیسێکی زۆر قورسدا کەسێک گرتبووی تا ڕزگاری بکات.
ئاگرەتە بە کابرای تاوانباری وتبوو: بێ خەم بە، سوێنت بۆ ئەخۆم ئەگەر بە زمانم بۆم چارەسەر نەکردی، بە خوارەوە بۆتی چارەسەر ئەکەم!.
مەعقول نییە کابرای مەسول ئەوەندە نەفس نزم بێت ئیمتیازات بیات بە ئافرەت لە بەرامبەر گ**دا!!!!
هەر شەرواڵپیسییەکەت ئەکەی وەک بەنی ئادەم بیکە، لانی کەم پیاوبە، چی زۆرە ئافرەت، وەرە لە ئەوروپا خۆت تێر بکە یاخود هەزاران هەیە بە بەلاشیش لەگەڵت ئەخەون، ئیدی ئەم ئیمتیازاتانە بۆ لە خۆڕا دەیدەیتە کچە مۆدێل و سۆزانییەکانی ڕۆژهەڵات و عەرەبی جنوب و سوریی؟!
بە کورتییەکەی لە کوردستاندا هەر بێ ناموس حاکم نییە بەڵکو لەگەڵ بێناموسییا دەبەنگیشن.
هەر دەڵە مۆدێلێک ئەکەوێتە بازاڕەوە یەکسەر ڕانجرۆڤەرێکی ئەخەنە ژێر لە سەر حسابی قوتی ئەو میللەتە، هەموو مۆدێلەکان ئێستە بوونەتە واجیهەی واستەکردن، ئاخر لە هەموو جیهاندا ئەوانە تەنها وەک لەشفرۆش تەماشا دەکرێن، ماعەدا فەنتەڵۆسی کوردستان کە دەتوانن واستە بۆ خەڵکی بکەن!!.
#هەڵوێستە
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
«دوێنێ زیرەک بووم دەمویست جیهان بگۆڕم، ئەمڕۆ دانام چونکە دەمەوێت خۆم بگۆڕم»
هەڵگۆزتاوەی مەولانایی
#وتەی_پێشەوایانی_ئیسلام
#ڕۆمی
1 393
Repost from المفتقر إلى علم ربه العليم
"وَقالَ: «مَنْ لَمْ يَتَصِفْ بِالصِّفَاتِ الرُّوحانِيَّةِ لَمْ يُنْقَلْ عَنِ المَرْتَبَةِ الحَيَوانِيَّةِ»، فَإِذا حَصَلَ لِلسَّالِكِ تَصْفِيَةُ القَلْبِ تَوَجَّهَ تَوَجُّهًا تامًّا، فَيَصِيرُ قابِلًا لِإِمْدادِ فَيْضِ الحَقِّ؛ فَإِذا حَصَلَ الفَيْضُ تَبَدَّلَتْ مِنْ أَثَرِهِ في طَرْفَةِ عَيْنٍ ڪَثيرٌ مِنَ الصِّفاتِ الَّتي لا يُمْڪِنُ تَبْدِيلُ ڪُلِّ واحِدَةٍ مِنْها في أَزْمِنَةٍ مَدِيدَةٍ بِمُجاهَداتٍ وَرِياضاتٍ ڪَثيرَةٍ."
الملا حسن الباني الڪوراني
شرح الحڪم الحاتمية
1 393
Repost from دژە باو
دەقی ئایینی وەک ئیمام فەخرەدینی ڕازی لە (المحصول) دا دەفەرموێت: "ئێمە دەزانین مەحاڵە ڕێسا ئەقڵی و یەقینییەکان دژایەتیی دەقێکی ڕوون و ئاشکرا بکەن، چونکە حەق دژایەتیی حەق ناکات، بەڵکو لەگەڵ یەکتری هاوڕێ و هاوڕا دەبن.".
لە تەفسیرەکەشی دا دەفەرموێت: "ئەگەر ڕواڵەتی دەق دژایەتیی واقیعی (ئەقڵ) کرد، ئەوا پێویستە دەقە شەرعییەکە لە ژێر ڕۆشنایی واقیع (ئەقڵ) دا لێکدانەوەیان بۆ بکرێت.".
لای زانایانی ئەهلی سوننە دەقە ئایینییەکان بەپێی زانستی (أصول الفقه) لێکدانەوەیان بۆ دەکرێت، لە ئوسوڵیش دا تێگەیشتن و وەرگرتنی ڕواڵەتی دەق لە پێشترە، مەگەر تێکگیران هەبێت لەگەڵ یەقینی ئەقڵی وەک پێشتر ڕوونمان کردەوە؛ تیۆریی زانستی مۆدێرنە ناتوانێت یەقین ببەخشێت تاوەکو ڕواڵەتی دەقەکانی پێ لێکبدرێتەوە، بەڵام تێبینیکردن و ئەزموونکردنی ڕاستەوخۆ بێگومان یەقین بەخشە، بە نموونە خڕیی زەوی و گەورەیی قەبارەی خۆر و خولانەوەی هەسارەکان و ڕێسا یەقینییە بیرکارییەکان و ڕێسا مەنتیقییەکان، ئەمانە یەقینبەخشن و مرۆڤ دەتوانێت لە ژێر ڕۆشنایی ئەم زانیارییانە لە دەقی شەرعی تێبگات، و زانایان هەرگیز کێشەیان نەبووە لەگەڵ ئەم مەنهەجیەتە.
بە وردبوونەوە لە کڕۆک و حەقیقەتی بابەتەکان، بێ ئینسافی و ناڕاستگۆیی زۆرێک لە مێژوونووسان و ڕۆژهەڵاتناسانمان بۆ دەردەکەوێت، بە تایبەتی سەرانی ئیلحادی نوێ، کە هەموو مێژووی زانست بە ململانێی ئایین و زانست لێکدەدەنەوە، لە کاتێکدا هیچ زانایەکی ئایینی قبوڵی نەبووە ئایین و ئەقڵ دژایەتی و تێکگیران لە نێوانیان دا هەبێت.
#ڕەسەنایەتی
#ئایین
#زانست
#نوێگەری
1 393
Repost from دژە باو
ململانێی نێوان ئایین و زانست
بەشی یازدەیەم
پێکگرێدانەوەی ئایین و زانست لە جیهانبینیی توراسیی ئیسلامیدا
زانستی ئەقڵی بەلای زانایانی توراسی ئیسلامیدا بەسەر چەند پلەیەکی جیاواز دا دابەش دەبێت، هەروەها بەپێی جۆری بەڵگەهێنانەوە و بەپێی ناوەڕۆکی بەڵگەکانەوە پۆلێنکراون؛ زانست بە سەلماندنێکی بنبڕی (قەتعی) ئەقڵی بە ڕێژەی ١٠٠٪ ناودەبرێت بە (يەقين)، ئەگەریش بە ڕێژەیەک لە نێوان ٥١٪ تا ٩٩٪ توانرا پشتڕاست بکرێتەوە پێی دەوترێت (زەن - ظن)، و ئەگەر ڕێژەی دڵنیایی و نادڵنیایی بوو بە ٥٠٪ بە ٥٠٪ پێی دەوترێت (شک)، و خوارتر لە ٥٠٪ ناودەبرێت بە (وەهم).
جۆرەکانی بەڵگەهێنانەوەش بەپێی سەرچاوەکانی مەعریفە و زانیاریی بەڵگەکان دابەشکراون، بەرزترین ئاست بریتییە لە بورهان کە زانیارییەکان بریتین لە باس و خواسی قەتعی و یەقینی، و شێوازی پێکگەیاندنی زانیارییەکان لە جۆری پێویستین (واتا ناکرێت دەرەنجامەکان دژ بە زانیارییەکان دەرچن)، هەر بۆیە دەرەنجامێکی یەقینیی پێویستیمان دەستدەکەوێت.
دەقە شەرعییەکانیش لە دوو ڕووەوە (بە دوو ئیعتیبار) دابەشکارییان بۆ دەکرێت، یەکەمیان لەڕووی چەسپاوییەوە (ثبوت النص)، دەقی شەرعی یان ئەوەتا دەقێکی چەسپاوە بەپێی تەواتر یان بەپێی ئیجماعی ئوممەت یان بەپێی قەرینەکان، بەدەر لەمانە دەقەکە چەسپاو نییە؛ دووەمیان، ئەو دەقانەی کە چەسپاون وەک دەقی شەرعی، لەڕووی مانابەخشینەوە (دلالة النص) دابەش دەکرێن بۆ بنبڕ (قطعي الدلالة) و زەننی (ظني الدلالة)؛ بە واتایەکی تر دەقێک کە جێگیر و چەسپاو بوو بەوەی قسە و پەیامی خودایە یان قسە و فەرموودەی پێغەمبەرە ﷺ، دوو حاڵەتی هەیە، یان ئەوەتا مانایەکی ڕوون دەدات بەدەستەوە، یاخود ناڕوونی لە خۆی دەگرێت بەوەی هەڵگری چەند مانایەکە، هەروەها پێویستی بە وردبوونەوە و تێگەیشتن و یەکلاییکردنەوە هەیە.
هەرگیز دژایەتی نەبووە لە نێوان زانستێکی ئەقڵیی یەقینی و دەقێکی چەسپاو و ڕوون و ئاشکرای شەرعی دا، خۆ ئەگەر دەقێکی شەرعی هەڵگری چەند مانایەک بوو، لە بەرامبەریش دا زانستێکی ئەقڵیی ڕوون و یەقینی هەبوو، ئەوا بێگومان دەقە شەرعییەکە لە چوارچێوەی زانستە ئەقڵییە بنبڕ و یەقینییەکە لێکدانەوەی بۆ دەکرێت؛ چونکە زانایانی ئایینی بە تێکڕایی لایان قبوڵ نەبووە دەقی شەرعی پێچەوانەی ئەقڵ بێت، ئەقڵ و زانستیش بەلایانەوە بریتی بووە لە شوێنکەوتنی واقیع، بۆیە تەواوی دەقەکان و پەیامی خودا پێویستە واقیعی بن و دژیەک لە خۆیان نەگرن.
بە توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی ورد لە مەنهەجیەتی زانست، هەروەها بنەماکانی خوێندنەوەی دەقی ئایینی، ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە هەردوو بەرەی زانستخوازە مولحیدەکان (کە دژایەتیی ئایین دەکەن) لەگەڵ بەرەی زانستخوازە ئاییندارەکان (کە دین بەپێی زانستی مۆدێرنە لێکدەدەنەوە) بە هەڵەدا ڕۆیشتوون، چونکە هیچ مەنهەجیەتێک لە زانستی مۆدێرنە دا بوونی نییە تاوەکو دەرەنجامی یەقینی بدات بەدەستەوە، وەک ئەنشتاین دەڵێت: "چەند تاقیکردنەوەیەک وا دەریناخات کە ڕاست بم، بەڵام یەک تاقیکردنەوە وا دەکات هەڵە بم."؛ ستیڤن هاوکینگیش لە (دیزاینی مەزن) دا دەڵێت: "ناتوانین بزانین چ شتێک یەقینبەخشە، بەڵکو دەزانین چ شتێک بەسوودە وەک مۆدێلێکی زانستی.".
بەم شێوەیە زانستی مۆدێرنە مەنهەج و زەمینەیەکی یەقینیی نەسازاندووە کە دەرەنجامی یەقینی بدات بەدەستەوە، لە دواتریش دا ناکرێت دەقی ئایینی بەپێی ئەو تیۆری و مۆدێلانەی ناو زانستی مۆدێرنە لێکبدرێنەوە وەک ئەوەی کەسانێک لە ژێر ناونیشانی (ئیعجازی زانستی) دەیکەن؛ تیۆرە زانستییەکان بەردەوام لە گۆڕانکاریدان، بە دڵنیاییەوە لە هیچ سەردەمێک بە جێگیر و چەسپاوی نامێننەوە، وەک چۆن تیۆرییەکانی نیوتن و گالیلۆ و کیپلەریش بە جێگیری نەمانەوە.
1 393
گروپی عنقاء لە تەلەگرام
https://t.me/+_wu5zyvsYd85ZGI0
کەناڵی عنقاء لە تەلەگرام
https://t.me/Phoenixkurd
گروپی عنقاء لە فەیسبوک
https://www.facebook.com/share/g/15cMaBzAdL/?mibextid=wwXIfr
1 393
Repost from N/a
لەنێو هەندێک گەلانی کۆن خێزان پێگەیەکی بەرز و پیرۆزی هەبوو،بەجۆرێک تەنها پەرستگە لەو پیرۆز تر بوو.
ئەم پیرۆزیەی خێزان لەسەدەکانی ناوەڕاست و سەدەکانی نوێش دەبینرا،بەڵام کاتێک شۆڕشی پیشەسازی هاوچەرخ ڕوویدا خێزان پێگەی خۆی لەدەست دا و ڕووخا.
#مێژووی_شارستانیەت
#ڕەسەنایەتی
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
واتە تۆ قەدەری خۆت دیاری ناکەیت و ڕوداوەکان ناهێنیتە پێش، بەڵکو تۆ ئەڕۆیت لەسەر ئەو ڕێگایەی کە خراویتە سەری و ڕوداوەکان دێنە پێشت.
دیقەت بدەن لەم ڕۆژانەیا کچێکی مناڵکار لە ڤیدۆیەکدا دەرکەوت کە زۆر بە شێوازێکی سەرزارەکی قسەیەکی کرد لە وەڵامی پرسیارێکدا، پاشان بە بێ مەبەست پێکەنینێکی قوڵی کرد، لە دواییدا دیمەنەکە بڵاوبۆوە بە شێوازێکی چاوەڕواننەکراو تەنانەت لەلای ئەوانەش کە بڵاویان کردبۆوە، ئەشێ ئەم بڵاوبوونەوەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە ئەو کچە سودێکی یەکجار زۆری دنیایی دەستبکەوێت و ببێت بە یەکێک لە دەوڵەمەندەکان، بەبێ ئەوەی کۆرسی دەوڵەمەندبوون و پارەکۆکردنەوە و خۆناسی و……هتد ی وەرگرتبێت، تەنها پێکەنینێک بەبێ ویستی خۆی لەوپەڕی سادەییا خستییە ئەو دۆخەوە. لە کاتێکدا هیچ پلانێکی پێشوەختە لە ئارادا نەبووە!.
جا بۆیە تۆ ئامانجی تەنانەت ئەگەر لێشی ڕاکەیت، ئەوەی پێویستە توشت ببێت توشت دەبێت(واللە هو الرامي).
#هەڵوێستە
1 393
Repost from 𝑨𝒓𝒊𝒖𝒔 𝑷𝒐𝒍𝒍𝒂
ڕوداوەکان تیرن، مرۆڤ ئامانجە، خوداش تیرهاوێژ، هیچ ڕێگەیەکی ڕاکردنیش نییە!.
ئیمام ئەفلاتون
#وتەی_پێشەوایانی_فەلسەفە
#پلاتۆنیزم
#ئەفلاتون
