ووتـەیۍ زێڕیـن..!🩵
Ir al canal en Telegram
..🩵🦋 بۆ ڕیکلام و پێشنیار چات بنێرن 𝙊𝙬𝙣𝙚𝙧 : @sharify_2021
Mostrar más6 692
Suscriptores
Sin datos24 horas
-157 días
-5430 días
Archivo de publicaciones
6 692
Repost from ♡ Nasimy Roh ♡
ســــارد بــوونت لە عیبـادەت
گـەرم و گوڕیـت لە گـوناھ زیـاد دەڪات..!🥀
🫀☔️
6 692
لەوەیە قەدەرێك،ڪاتژمێرێك خەمبارت بڪات،
بۆ ئەوەی یەڪ تەمەن خـەمبار نەبیـت.
لەوەیە ساڵێڪ لە ڪارێڪ دوابڪەویت،
بۆ ئەوەی یەڪ تەمەن دوا نەڪەویـت.
لەوەیە ئەندازەی دڵۆپێڪ ئاوت لێبگرێتەوە،
بـۆ ئـەوەی دواتـر چەندیـن ڕووبارت
پێ ببەخـشـێـت.
خـودا بـەرامبەر بەندەڪانی
میهرەبان و بەخـشندەیە.🦋🤍
6 692
شیخەڪەم ڕەعدگیان خواۍ گەورە بیپاریزێت بۆ ئەم دەنگە خۆشەۍ
بەشێڪ لەسورەتۍ یوسف بەشێوازۍ عیراقۍ 🎧
6 692
پێشەوا علی (اللە لێی ڕازی بێت) دەفەرمووێت: سەردەمێك دێت بەسەرتا ڪە ئارامی و دڵخۆشی خۆت نادۆزیتەوە تەنھا لە جێھێشتنی خەڵك نەبێ!
6 692
ئەو زاتەی ئەم گوڵە ناسڪەی ڕوواند لەسەر ئەو بەردە ڕەقە، بێ توانا نییە لە دەرھێنانی تۆ لە ھەموو تەنگی و خەمێڪدا ، دووبارە ژیانت نوێ بڪاتەوە..
تەنھا یادی خودا بڪەو بگەڕێوە بۆلای ..
داوای لێخۆشبوون بڪە..
6 692
Repost from 𑁍 احْفَظِ الله يَحْفَظْكَ
قال الإمام مجاهد بن جبر -رحمە الله-:
«غَضُّ الْبَصَرِ عَنْ مَحَارِمِ اللَّهِ يُورِثُ حُبَّ اللَّهِ».
واتە : چاو داگرتن لەئاستی حەڕام کراوەکان میراتی خۆشەویستی خوات بەقسمەت دەبێت.
[ مجموع الفتاوى : (٣٩٤/١٥) ]
6 692
بەهێز ئەو ڪەسەیە ڪە دەگات بە خەڵڪۍ ڕووۍ گەشە و پێدەڪەنێت
ڪە خەڵك پێویسییان پێ دەبێ هەموو ڪارێڪیان بۆ دەڪات
ڪە خەڵك دەڵێن ئامۆژگاریمان بڪە لەڪاتۍ خۆۍ دەگرێ و قسەۍ خێریان بۆ دەکات
دەستۍ خەڵك دەگرێ و یارمەتییان دەدات
ڪاریان بۆ ئاسان دەڪات
بەڵام
لە دڵیدا گڕڪانێك هەڵساوە و بەهیچ شتێك هێور نابێتەوە!،
دڵ تەنگ دەبێ و لە خودا زیاتر دەردۍ دڵۍ بۆلاۍ ڪەس نابات،
ئا ئەو ڪەسانە خۆشەویستۍ لاۍ خودا و پاشان لاۍ خەڵڪن.
خۆم 💜💔
6 692
Repost from ♡ Nasimy Roh ♡
شتـە جـوانەڪان بە نهێنـۍ ڕاگـرن
مرۆڤەڪان دەستۍ وێرانیـان درێـژە..!🌿
🫀☔️
6 692
ئاگاداری تاوانەڪانت بە:
أبو بــڪر الصديق رضي الله عنه دەفەرمووێت:
"خودای گەورە لە تاوانی گەورە خۆش دەبێت بێ ئومێد مەبن،
وە لەسەر تاوانی بچوڪ عەزابتان دەدات مەغرور نەبن"
شرح صحيح البخاري لابن بطال[267/19]
6 692
زۆر جوانە ڪاتێ خۆت دڵتەنگۍ و
خەندە ئەخەیتە سەر لێوۍ ڪەسانۍ تر زۆر پیرۆزە ڪاتێک خۆت لەقوڵایۍ بێ ئومێدۍ دایت و ئومێدو گەشبینۍ ئەبەخشیتە ئەوانەۍ چوار دەورت ئا ئەو جۆرە ڪەسانە میهرەبانترین و بەهێزترینن…☺️
6 692
ئەگەر ڪەسێڪتان خـۆش ويست..ئاگادارۍ بڪەنەوە بابزانێ دووبارەشی بڪەنەوە هەتا دڵنيابێت
پێغەمبەر ،صل للە علیە وسلمـ
🤍✨
6 692
Repost from قورئان و سوننەت
۷ زانیاری لەبارەی گۆڕ ڪە وات لێ دەڪەن ترست لێی نەبێت :
۱ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: گۆڕ باخێڪە لە باخەڪانی بەهەشت.
ڪەواتە باوەڕدارە چاڪە ڪارەڪان ڪە دەچنە ناو گۆڕ دەبینن پارچەیەڪی بەهەشتە.
۲ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: ڪاتێڪ بەندەیەڪی خوا دەخرێتە ناو گۆڕەوە خوای گەورە بەفریشتەڪان دەفەرموێ: ڕاخەرێڪی بەهەشت بۆ بەندەڪەم ڕابخەن و دەرگایەڪی بەهەشتی لەسەر بڪەنەوە.
۳ـ پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت: دەرگایەڪی بەهەشت بۆ باوەڕدار دەڪرێتەوە، لەوێوە شنەبای بەهەشتی بۆ دێت و بۆنی دەڪات.
٤ـ خوای گەورە گۆڕی باوەڕدار فراوان دەڪات تا تەنگ نەبێت و ئازاری پێ نەگات.
٥ـ ئێمە وادەزانین لەناو ڪفنەڪەیدا دەبێت بەڵام وانیە باوەڕدار پۆشاڪی بەهەشت لەبەردەڪات.
٦ـ گۆڕی باوەڕدار ڕووناڪ دەڪرێت و تاریڪ نابێت.
۷ـ خوای گەورە لەناو گۆڕدا مژدەی بەهەشت بە باوەڕداران دەدات بۆیە دڵیان ئارام دەبێت و تامەزرۆی هاتنی ڕۆژی قیامەت دەبن ...
6 692
میهرەبان بوون
"دڵێڪۍ گەورەۍ دەوێت"
بەڵام تێگەیشتن لە میهرەبانۍ
"شعورۍ دەوێت"
بەلام هەموو ڪەس نیەتۍ..!❤️🩹
6 692
Repost from 𑁍 احْفَظِ الله يَحْفَظْكَ
ابن عباس دەفەرمووێ:-
پێغەمبەری خوداﷺڪاتێ [معاذ]ـی نارد بۆ یەمەن فەرمووی:-
بترسە لە دوعای زوڵم لێڪراو، چونڪە بەڕاستی لەنێوان ئەو و خوای گەورە هیچ پەردەیێڪ بوونی نیە.
[صحيح البخاري ــ ۲٤٤۸]
6 692
Repost from قورئان و سوننەت
ڪاتی گیرابوونی دوعا وپاڕانەوە لە ڕۆژی هەینیدا
پاڕانەوە ودوعاڪردن یەڪێڪە لە عیبادەتە مەزنەڪان چونڪە پێغەمبەرى خوا ﷺ فەرموویەتى : «الدُّعاءُ هوَ العِبَادةُ» (1) واتە : دوعا پەرستش وعیبادەتە.
دوعا و پاڕانەوە ئارامى دەبەخشێ بە دڵ ودەرونەڪان، پارێزەرە لە لوت بەرزی وهەست ڪردن بە بێنیازی. هەمو ڪەسێڪ هەمیشە پێویستی بە ڕێگەیەڪ هەیە بیگەیەنێت بە پەروەردگار، ویەڪێڪ لەو ڕێگا سەرەڪیانە دوعاڪردنە، هەر بۆیە پێویستە بگەڕێین بەدوای ئەو ڪات وشوێنانەی ڪە دوعای تێدا گیرادەبێت. جا یەڪێڪ لەو ڪاتانە بریتیە ڕۆژی جومعە ڪە ساتێڪی تێدایە دوعای تێدا گیرا دەبێت ، پەیامبەری خوا ﷺ دەفەرموێ: «إِنَّ فِي الجُمُعَةِ سَاعَةً لَا يُوَافِقُهَا عَبْدٌ مُسْلِمٌ يَسْأَلُ اللَّهَ فِيهَا شَيْئًا إِلَّا أَعْطَاهُ إِيَّاهُ، وَهِيَ بَعْدَ الْعَصـر» (2) ، واتە: «ڕۆژی جومعە ساتێګی تێدایە هیچ موسڵمانێڪ نییە دوعا وپاڕانەوەڪەی لای خوا بەری ئەو ڪاتە بكەوێت، مەگەر داوای هەرچی بڪات پێی دەبەخشێت ، ئهو ساتهش له دوای عهسرهوهیه».
