cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

#شنەی_ئەوین

کاناڵی #شنەی_ئەوین #م_ێ_هۆگر

Mostrar más
Irán170 129El idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Advertising posts
411Suscriptores
Sin datos24 hours
+27 days
+130 days

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

3👍 1🥰 1👏 1
#بـۆئازادی بـەرە بـەرە کاروان کاروان لە ڕۆژهەڵات نەتەوێکی بێ دەسهەڵات تەنیا مەرگی بۆتە خەڵات دەبێ بمرین بۆ ڕێگەی  حەق بە تاوانی سەربەستی ژین بەنێوی بەرگری لە دین کەوتوینە بەر هێرشی شەق کاتێک  بابم دەیکوت ڕابم شەهید کرا لەنێو برا لەژێر چەکمەی بەرەی دڵڕەق بەڵام تا مرد لە خۆیڕا دی هاوار بکا بۆ تۆ دەمرم ئەی ئازادی... کاتێک دایکم بوو بە فریشتەی ڕووناکی فریشتەکان سەریان داخست سوجدەیان برد بەرەو پاکی ئەوەیە ژین نەتەوێک کە سوجدە دەبا بۆ خاکی     #م_ئـ_هۆگر" .
Mostrar todo...
11
8
6👍 2
من هەمیشە بە‌یادی‌تۆم♥️ تۆش پێم دەڵێی لە‌یادمی🔐 ئەوینداری عەشقەکـەی‌تۆم😻 شـــەو‌ و‌ ڕۆژ لــە خـەیــاڵمی🤗 ‌‎‌ کاناڵی شنەی ئەوین #م_ێ_هۆگر ‎‌ ╭━═━⊰✹❤️✹⊱━═━╮ 💖  @shnaievin🎻💞 ╰━═━⊰❀❤️💓💓💓❤️
Mostrar todo...
6
کـوا دەگونجێ یادەکـانت کـۆ نەکـەم شەو نییە گـەر چاو لە وێنەی تۆ نەکـەم وێنەکانت من دەدوێنن پێم دەڵێن با لە چـاوان چیدی ئەسرین‌ڕۆ نەکـەم داخەکـەم هەر پڕ کڵوکـۆیە دەروون ناسـرەوێ دڵ شیوەنێ بۆ خۆ نەکـەم نامـەکـــانت بـۆنی پەنجەی تۆ دەدەن چۆن دەتوانم  پـەنجـەکانت بـۆ نەکـەم هەر خەیاڵی بێ‌تۆیی دێ دەمکـوژێ خۆم لـە کــۆڵانی ئـەوینت ڕۆ نەکـەم تۆ کە سەودای هۆگریت کەوتۆتە سەر بۆ لەگـەڵ تۆ نێوی خۆم واژۆ نەکـەم #م_ئـ_هۆگر ‌‎‌ کاناڵی شنەی ئەوین ‎‌ ╭━═━⊰✹❤️✹⊱━═━╮ 💖  @shnaievin🎻💞 ╰━═━⊰❀❤️💓💓💓❤️
Mostrar todo...
5👍 1
. #کەژاوەی خەیاڵ هــەدا نادا خـەیـــاڵم ،چۆن هــەدا دەم دەمم تاڵـە هــەناســەم گـــەر نەدا دەم خـەیاڵیش بێ، ئـەتـۆی بـووکی خەیاڵم دەبا تــارای لـەسـەر ئــەو بووکـە لادەم خـــەو و خـەون و خــەیاڵــم تێکـەڵاوە بـە وادەی خۆت لەمێژە ڕوو بەوا دەم هـــەواری خـۆشــەویستی پــــڕ دەوارە هــەوارچیش نیـم بڵـێم بـا تـاوێ لادەم دەواری خـــۆم هــەتـاکوو ڕۆژی مردن هـەواری وا بە کـــۆشکی شاهی نادەم دەکا مەستم بزەی لێوت کە پشکووت دەبـا ڕادەم کچۆڵــەی دەس بەبادەم دەبـەم کڕنۆش لەبەر دوو چاوی کاڵت وەکوو سـەنعـان ئـەگەر لەو دینە لادەم بـە مادەی چـارەنووس نووسراوە چارەم ئەگـەرچـی مـن دژی ئـەو بــڕگــە مادەم دەخوازێ دڵ وەکوو بـەندبێژی چازان بـە یادی تۆ ئـەگــەر بــەندێک حەوا دەم وەکوو#هۆگر دەکـا شـابـاشت هەستی بەسەرگەردت بەرەی پاشکـەوتی ئادەم                         #م_ئ_هۆگر
Mostrar todo...
8👏 2
‌ . #دابڕان خــــەم و دەردی جـــــودایی دڵتەزێنە لـە مـەیدانی ئــەوینـــدا کــــەڵ‌بەزێنە وەفــاداران هــــەتــا  سەر باوەفــا نین هەزار خۆزگـەم بـەوەی خـاوەن‌بەڵێنە سەرم دانـا  لــەسـەر ئـەژنۆم لـــە تاوت مەگەر خۆت بێی بفەرمووی سـەر هەڵێنە سوارۆی تۆ هیلاک و مانــدوو ئــەوشـۆ دەفـەرمووی دە لەسەر زین دایـبەزێـنە وەبیرت دێ لە جێژوانێ کە دەتکــوت لەکوێت دیوە وەها ڰـــردی خــەزێـنە کوتم سێو و بەهێ و بـاغـی مـحــاڵین هـەمووی میوەی دەمە و بەختی ڕەزێنە کوتت مـــردن لــەدەستی ئێـمەدا نێ دەنـــا دابــڕان لــــەلام نێـوی مەهێنە             #م_ئ_هۆگر
Mostrar todo...
4👍 2👏 1
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 🍂🍂 🍂 🍂 🍂 #ڕووبەخاڵ خــاڵی نـــابێ دڵ لــە یـادی خاڵی ڕووت تـــاڵی نــــابێ تــا ببیــنـــم تـــاڵی ڕووت خاڵ لە بن تاڵ خۆی حەشار داوە شکور ئاوەدانــە مـــاڵی دڵ، وەک ماڵی ڕووت سەییدم حاشــا لە شــاڵی خۆم دەکەم مـەرجی ئـێمـە، بـۆم بنێری شاڵی ڕووت وەک منـاڵە ئـــەو دڵــــەم بـــۆ باوەشت قەت مەفەرموو چی دەوێ منـداڵی ڕووت من لــە بــێ ڕوویی هــەمیشــە دڵپــــڕم گیانی #هۆگر بمـخـــەرە بـن باڵی ڕووت                #م_ئ_هۆگر                                ۱۱ـ۱۲ـ۹
Mostrar todo...
7👍 1
🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂🍂 🍂🍂 🍂 🍂 🍂 #ڕووبەخاڵ خــاڵی نـــابێ دڵ لــە یـادی خاڵی ڕووت تـــاڵی نــــابێ تــا ببیــنـــم تـــاڵی ڕووت خاڵ لە بن تاڵ خۆی حەشار داوە شکور ئاوەدانــە مـــاڵی دڵ، وەک ماڵی ڕووت سەییدم حاشــا لە شــاڵی خۆم دەکەم مـەرجی ئـێمـە، بـۆم بنێری شاڵی ڕووت وەک منـاڵە ئـــەو دڵــــەم بـــۆ باوەشت قەت مەفەرموو چی دەوێ منـداڵی ڕووت من لــە بــێ ڕوویی هــەمیشــە دڵپــــڕم گیانی #هۆگر بمـخـــەرە بـن باڵی ڕووت                #م_ئ_هۆگر                                ۱۱ـ۱۲ـ۹
Mostrar todo...