cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

📖طُويلِبَةُ عِلم📖

ئامانجم سوود گەیاندنە بە کۆمەڵگا لە ڕێگەی بڵاو کردنەوەی ئاینی پیرۆزی ئیسلام بەو شێوازەی کە پێمان گەیشتووە لە پێشينه چاکەکانی ئەم ئومەتە 🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿🌿

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
200
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

نۆرینگەكان لە ڕووسیا بۆ چارەسەری ئاڵوودە بوون بە زینا و خواردنەوەی كحول ڕێگای بەكار هێنانی جەلد لێدان بە كار دەهێنن❗️❗️ بە ووتەی زانایانی ڕوسی ئەمە ڕێگای چارەسەری ئاڵوودەبووانی مادەی بێ هۆشبەر و ئاڵوودەبوانی زینایە❗️ دكتۆر Dr German Pilipenko دڵنیاییدا كەوا چارەسەری زیاتر لە هەزار حاڵەت كراوە بەم شێوازە، تەنانەت زۆرێك لە ووڵاتە دوورەكان سەفەر دەكەن بۆ سوود وەرگرتن لەم چارەسەرە❗️ وە زانایەكتر دەڵێت: لێدان لە كەسی ئاڵوودە بوو بە زینا بە ئامانجی پاكردنەوەی پیسییەكانی دەبێتە هۆی دەرچوونی مادەی ئیندرۆفین لە دەماغا، ئیندرۆفین ماددەیەكە بەرپرسە لە بەختەوەری و ئاسوودەیی، كاتێك لە كەسی ئاڵوودە بوو دەدرێ هەست بە بەختەوەری و ئاسوودەیی دەكات و یارمەتیدەرە لە پاكردنەوەی هەستی كاری زینا و بەكارهێنانی ماددەی بێ هۆشكەر. ئیسلام شەریعەتە ڕەحمەتەكەی وەكو ئاو وایە، لە ووڵاتانی ئیسلامی بەری لێبگیرێ لە ووڵاتی كوفر هەڵدەقوڵێتەوە. سەرچاوە: دەیلیمەیلی بەریتانی. بۆ سەرچاوەی: How to beat your addictions, literally: Siberian psychologists thrash patients with sticks to help them kick their habits.
Mostrar todo...
بۆ زانیارى زیاتر گرنگی و پێگەی قودس بەلای موسڵمانانەوە چیە؟ وە ئایا جولەكە هیچ مافێكیان هەیە تیایدا؟ http://walamakan.com/927
Mostrar todo...
ناسنامەی قورئان ناوی: قورئان، قورئان وشەیەکی عیبریە ناوی ئەسڵی قورئان فرقانە نازناوی قورئان: مەجیدە زمانی قورئان:عەربیە کاتی دابەزینی قورئان: مانگی رەمەزانە ,لە شەوی قەدرەوە دابەزیوە شوێنی دابەزین : مەکەی موکەرەمەیە,لە ئەشکەوتی حەرا نێرەر: الله جل جلاله فریشتەی سروش: جوبرائیلە وەرگر: پێغەمبەر ە "محمد " صلی الله علیه وسلم ژمارەی سروشەکان:۲٤۰۰۰ جارە ماوەی دابەزین:۲۳ سالە یەکەم ئایەت: کە دابەریوە " إقرا باسم ربک الذی خلق" یەکەم سورەت العلق کۆتا سورەت: النصر کۆتا ئایەت: "الیوم اکملت لکم دینکم" ژمارەی جزوەکان:۳۰ جوزئە ژمارەی سورەتەکان: ۱۱٤ سورەتە مەزنترین ئایەت: ئایەتی الکرسیە درێژترین سورەت: سورەتی بەقەرەیە کورترین سورەت سوره: سورەتی کوثرە گەورەترین ئایەت: ئایه تی ۲۸۲ سوره ی بەقەرەیە بچوکترین ئایەت: کلمه (طه) یە لە سورەتی بیستەم ژمارە سورەتە مەکیەکان: ۸۲ سورەتە ژمارە سورەتەکانی مەدەنی: ۲۰ سورەتە ژمارەی سورەتەکانی مەکی و مەدنی: ۱۲ سورەت سورەتی ناوەڕاستی قورئان: سوره کهفـ ـە دایکی قورئان: سورەتی فاتحەیە دڵی قورئان: سورەتی یس ـە بوکی قورئان: سوره ی الرحمن ـە سورەتێک که دوو بسم الله ی تێدایە: سورەتی نمل ـە سورەتێک که بسم الله تێدانیە: سورەتی توبه یە ژمارەی حزب: ٦۰ حزبە سورەتێک که لەهەموو ئایەتەکانی ناوی الله هەیە: مجادله یە ژمارەی ئایەتەکانی قورئان: ٦۲۳٦ ئایەتە ژمارەی وشەکانی قورئان: ۷۷٤۳۹ وشەیە ژمارەی هەموو پیتەکانی قورئان: ۳۳۰۷۳۳ پیتە ژمارەی هەموو خاڵەکانی قورئان: ۱۰٥٦۸٤ خاڵە قورئان بۆ سێ بەش دابەشکراوە : یەکتاپەرستی خودا ، چیڕۆک ، ئەحکام سورەتێک که سێ جار بیخونی خەتمێکی قورئانە : سورەتی اخلاص(قل هو اللە)ـە … ———————————— «« تێبینی »» لە زەمانی دابەزینی قورئان ژمێریار نەبوو، کۆمپیوتەر نەبووە، سەتەلایت نەبووە، تەلسکۆپ نەبووە، ئامرازەکانی فڕین نەبوون، ژێر دەریا نەبووە —————————————————– چەند ڕوداوێکی سەیر لە قورئان یەکسانی ناوی ژن و پیاو: وسەیر لەوەدایە لەبارەی وشەی پیاو لە قورئان چەند جار ناوی پیاو هاتبێ ئەوەندە جارەش ناوی ژن هاووە، ناوی پیاو ۲٤ جار هاتووە، هەروەها ناوی ژنیش ۲٤ جار هاتووە لەئەنجامدا قورئان نەک هەر لە بارەی دەستورەوە ڕێک و پێکە بەلکو لەبارەی ژمێریاریشەوە ڕێک و پێکە، واتە ۲٤=۲٤ یەکسانی لە قورئان لە هەموو مەسەلەیەک بەرچاو دەکەوێ : دونیا ۱۱٥ / ڕۆژی دوایی ۱۱٥ فریشتە ۸۸ / شەیتان ۸۸ ژیان ۱٤٥ / مردن ۱٤٥ سود ٥۰ / زیان ٥۰ میلەت (خەڵک) ٥۰ / پێغەمبەران ٥۰ ئیبلیس ۱۱ / پەناگرتن لە شەری ئیبلیس ۱۱ موسیبەت ۷٥ / شوکر ۷٥ سەدەقه ٧٣ / ڕازی بوون ٧٣ فریوخۆرەکان(گومرابووەکان ) ۱۷ / مردوەکان (خەڵکێ مردوو) ١٧ موسڵمان ٤۱ / جهاد ٤۱ زێڕ ۸ / ژیانی ئاسودە ٨ جادو ٦۰ / فیتنه ٦۰ زەکات ٣٢ / بەرەکەت ٣٢ زەین(بیر) ٤۹ / نور ٤۹ زمان ۲٥ / ئامۆژگاری ۲٥ ئارەزو ٨ / ترس ٨ گوتار ١٨ / تەبلیغکردن ١٨ سەختی ١١٤ / ئارامی١١٤ محمد (صلوات الله علیه) ٤ / شەریعەت (ئامۆژگاریەکانی محمد (ص) ٤ جار هاتووە. * هەروەها دوبارەبوونەوەی ئەم وشانەی خوارەوە شایەنی لێ وردبوونەوەیە لە قورئانی پیرۆز. نوێژ کە ڕۆژانە پێنج نوێژ واجبە ٥ جار ناوی هاتووە، ساڵ ۱۲مانگە ١٢ جار ناوی هاتووە، هەروەها ساڵ ۳٦٥ ڕۆژە ، ناوی ڕۆژ ۳٦٥ جار ناوی هاتووە دەریا ٣٢، زەمین (وشکانی) ١٣ — دەریا + وشکانی = ٤٥=۱۳+۳۲ — دەریا = %۱۱۱۱۱۱۱/۷۱= ۱۰۰ × ٤٥/۳۲ — وشکانی = % ۸۸۸۸۸۸۸۹/۲۸ = ۱۰۰ × ٤٥/۱۳ — دەریا + وشکانی = % ۰۰/۱۰۰ زانستی مرۆڤایەتی سەلماندوویەتی لەم دواییەدا کە ئاو ڕێژەی۱۱۱/۷۱% و وشکانی ڕێژەی ۸۸۹/۲۸ % لەسەر گۆی زەوی پێک هێناوە. ئایا دەشێ هەموو ئەمانە بەڕێکەوت ڕووبدات؟؟؟ موشکلە نیە بڵێ بەڕێکەوتە دیارە هێشتا ماویەتی تێبگەی؟؟؟؟ دیارە هێشتا قەناعەتت نەهاتووە؟ لە سورەتی قمر تا کۆتایی قورئان ۱۳۸۹ ئایەت هەیە. وە سالی ۱۳۸۹ قمری بەرابەرە بە ۱۹٦۹ ی زاینی کە ئەم بەروارەش بەرواری گەیشتنی مرۆڤە بە چوونە سەرمانگە . هەروەها لە سورەتی ۱۹ (مریم) ئایەتی ٥۷ لە باسکردنی پێغەمبەر ئیدریس (علیه السلام) دەفەرموێ: و رفعناه مکانا علیا : واتە [ئێمە] ئەومان بۆ شوێنێکی بڵند بەرزکردەوە ۱۹٥۷ مێژوی کۆنترۆلکردنی ئاسمانی دەرەوەیە لەلایەن مرۆڤەوە. بەهۆی بۆشاییپێوی ئەسپوتنیکی روسی لە ٤ ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەو ساڵە بەرەو بۆشایی ئاسمان هەڵدرا . لە تەواوی گیاندارەکان ژمارەی کرۆمۆسمەکانی نێرە و مێیە یەکسانن و مێشەهەنگ نەبێ کە تەنها زیندەورێکە که پێکهاتەی کرۆمۆسۆمەکانی لە هەموو زیندەوەرەکانی تر جیایە چونکە مێشەهەنگی مێیە ۱٦ جووت کرۆمۆسۆمی هەیە لە حالێکدا که مێشەهەنگی نێرە ۱٦ تاک کرۆمۆسۆمی هەیە، ۱٦ هەمین سورەتی قورئان به ناوی سورەتی مێشەهەنگ (النحل) ناونراوە.
Mostrar todo...
عبدالله کوڕی مسعود (خوا لێی ڕازیبێت) دەفەرموێت : لەسەر ئێمە سەخت بوو قورئان لەبەربکەین، بەڵام ئاسان بوو لەسەرمان کردەوەی پێ بکەین، وە لە دوای ئێمە خەڵکانێک دێن ئاسانە بۆیان قورئان لەبەربکەن، بەڵام گرانە لەسەریان کاری پێ بکەن. عن عبد الله بن مسعود رضى الله عنه قال: إنّا صـعب علينا حفظ ألفـاظ القرآن وسهل علينا العمل به، وإن مـن بعدنا يسهل عليهم حفظ القرآن، ويصعب عليهم العمل به. سەرچاوە: 📕[القرطبى: 1/ 40]. #طویلبة_علم 📖🕯
Mostrar todo...
هەروەها لە چەند شوێنکی قورئانی پیرۆز وشەی حمیر(گوێدرێژ)وەکو هەموو چوارپێیەکانی تر ناویان هاتووە تەنها لە دوو ئایەتی قورئان ناویان بە جیا هاتووە ئەویش ئایەتی "ان انکر الاصوات لصوت الحمیر" ی سورەتی (لقمان) و, ئایەتی " مثل الذین حملوا التورات ثم لم یحملوها کمثل الحمار یحمل اسفارا " سورەتی (جمعه)یە، ئەم گیاندارە ۳۱ جوت کرۆمۆسۆمی هەیە واتە: ٦۲ تاک کرۆمۆسۆمی هەیە وە ئەو دوو سورەتەش سورەتی ژمارە ۳۱ و ٦۲ ی قورئانی پیرۆزن. لێکۆلەرەوەیەکی هۆلەندی نا موسلمان ماوەیەک پێش ئێستا لێکۆلینەوەیەکی ئەنجامدا لە زانکۆی ئەمستردام لە ئەنجام دا بەو نەتیجە گەیشت کە وشەی الله و دوبارەکردنەوەی اللە ئارامی بە دڵ دەرون دەبەخشێ و دەبێتە هۆی نەمانی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی هەروەها لێدانی دڵ ڕێکدەخات خوداش لە قورئان دەفەرموێ:( الا به ذکر الله تطمئن القلوب) ئاگاداربن بە یادکردنی خودا دڵەکا دڵنیاو ئارام دەبنەوە سوپاس که موسلمانین وەرگێڕانی #عبدالله مەلا ابراهیم وةركيراوة
Mostrar todo...
سێ خـاتـوونـی مـوسڵمـانی ئـەمـریـکی لـە پشت یەکێـک لـە بەناوبانگترین وەرگێڕانەکانی قورئانەوەن بۆ زمانی ئینگلیزی یەکێک لەو چاپانەی قورئانی پیرۆز کە ناوبانگێکی زۆری ھەیە و بە یەکێک لە باشترین وەرگێڕانەکانی قورئانی پیرۆز دادەنرێت بۆ زمانی ئینگلیزی بریتییە لە (Sahih- International ). ئەم وەرگێڕانە لەلایەن سێ خاتوونی ئەمریکییەوە کاری لەسەر کراوە بە ناوەکانی: ئامانتوڵا جەی بانتڵی، کە لە دایکبووی ئەمریکایەوە لە تەمەنی بیست ساڵی دا موسڵمان بووە. ماری ئێم کەنەدی، کە بەھەمان شێوە خانمێکی ئەمریکییە و لە بیست ساڵیدا باوەشی بەئیسلامدا کردووە، ھاوشانی ئوم محەمەد کە خوێندنی بەشی عەرەبی وای لێ کرد لە بیستەکانی تەمەنیدا ئیسلام بەئاینی خۆی قوبوڵ بکات. ھەر سێ خاتوونەکە لە وڵاتی سعودییە بەیەکگەیشتوون و دوای ھەوڵ و کۆششێکی یەکجار زۆر توانیان دوای سێ ساڵ یەکێک لە باشترین شاکارەکان پێشکەش بە موسڵمانان بکەن. #طويلبة علم
Mostrar todo...
لە كاتێكدا ناڵێم لە زۆرێكی مزگەوتەكان بەڵكو لە زۆربەی مزگەوتەكانی شاری كەلار لەو ماوەیەدا نوێژ دەكرا بە بەرەدوامی بەڵام مزگەوتەكەی قازی محمد زیاتر بەرچاویە بۆیە دیارە، سەبارەت بە هەینیش، ئەو هەینیەی باسدەكرێت (02/04/2021) لە چەندین مزگەوتی ناو شاری كەلار وناحیەی صمود وتار خوێندراوەتەوە لەناو (حەرەمی) مزگەوتەكە، لەوانە مزگەوتی : محمد مصطفى و مزگەوتی قباء و لە چەندین مزگەوتیتر لەناو حەوشەی مزگەوتەكە وتار خوێندراوەتەوە لەلایەن مامۆستای مزگەوتەكەوە: وەك مزگەوتی: بخاری و شەهیدان ولەچەندین مزگەوت وتار خوێندراوە بە ڕێپێدانی مامۆستاكە، وەك مزگەوتی : ئەندازیاران . غەزالی -وە لە زۆربەی مزگەوتەکان لەناو حەرەمی مزگەوت نوێژەکانیان ئەنجام داوە وەك مزگەوتی : میعراج و مزگەوتی نور و مزگەوتی غەزالی و ایمام عباس..هتد بەڵام مزگەوتی قازی یەك كەس لە ئەوقافی ئاگاداری مامۆستای نەكردۆتەوە نە بە نامە نە بە تەلەفۆن نە بە ڕووبەڕوو، نە بە ڕاستەوخۆ نە بە ناڕاستەوخۆ، لە كاتێكدا پێشتر بۆ هەموو ڕێنماییەك یەكێك لەو ڕێگایانەیان كردووە، ئەمەش لەبەر ئەوەی مدیری ئەوقاف كێشەی شەخصی لەگەڵ مامۆستا هەیە (بە بێ ئەوەی مامۆستا كێشەی شەخصی لەگەڵ ئەودا هەبێت) ، سەرباری ئەوەش كە نزیك 11:30 د مامۆستایان ئاگاداركردەوە، ئەوە ڕینماییە، لەناو حەوشەی مزگەوتەكە نوێژی بۆ خەڵككرد وەك زۆرێكی مزگەوتەكانی تری شاری كەلار كە نە یەكن ونە دوانن ونە سیان، وتارەكەی مامۆستاش لە ئەنتەرنێت بڵاو بۆتەوە، جا ئەگەر ئەوقاف ودامودەزگاكان ئاگایان تەنها لە مزگەوتی قازی هەیە وئاگایان لەوانی تر نییە ئەوا موسیەتە، ئەگەریش ئاگادارن ئەوا موسیبەتەكە گەورەترە. وەرگیراوە لە پەیجی ڕێگای ئیسلامەوە تكایە بڵاوی بكەنەوە وبەشداربن لەو خێرە
Mostrar todo...
بسم الله الرحمن الرحیم بەڕێزان بە بڕیاری ئەوقافی گەرمیان -وەك لە ڕێگەی كاك غازی ئەوقافەوە پێم ڕاگەیەندرا- من لەمڕۆوە بە گوێرەی نوسراوەكە لە وتاردانی مزگەوتی قازی موحەممەد -بە ڕەحمەت بێت- دوورخراومەتەوە. سەباری ئەوەی من ئەو بڕیارە بە ڕق وستەم وناداپەروەری دەزانم، بەڵام لەسەر بڕیارەكە لەم شەوەوە نە پێشنوێژی دەكەم ونە وتاریش دەخوێنمەوە. بیانووی بڕیارەكەش پابەندنەبوونی مزگەوتی قازی موحەممەدە -بە ڕەحمەت بێت- بە ڕینماییەكانی وەزارەتی ئەوقافەوە تایبەت بە كۆرۆنا وهەروەها لە هەینیدا وتاری تێدا خوێندراوەتەوە، لە كاتێكدا هیچ شتێك لە مزگەوتی قازی نەكراوە تاك بێت تێیدا، بەڵكو زۆرێكی مزگەوتەكانی تریش كردویانە وەك هەموو لایەك ئاگادارن.
Mostrar todo...
سئ خەسڵەت ئـافرەت بەرەو مەزنی دەبـەن:𖢇 1ــ خۆداپـۆشین .𓋜 2ــ ڕەوشـت بـەرزی .𓋜 3ــ زانسـتو زانیــاری .𓋜
Mostrar todo...
🌸🌺 ئــــــافرەتی موسڵمان خۆشبەختی بۆتۆ 🌺🌸 🔹شێخ سلێمان رحیلی ـ خودا بیپارێزێت ـ دەفەرموێت : ـ ئافرەتی موسڵمان زیاتر لەپیاوان عیبادەت دەکات لەمانگی ڕەمەزان .. ئەوەش ئەوەیە ئەگەر ئافرەت زیاتر هەوڵبدات خزمەتی مێردەکەی بڪات وە خزمەتی ئەندامانی خێزانەکەی بکات و خواردنیان بۆ لێبێنێت بەشی خۆیان ، ئەوە عیبادەتی ئەنجامداوە بۆ خودای گەوره ، ئەگەر چاوەڕێی پاداشت بکات لەلای خودا ، ئەم کارە پــاداشتی بۆ هەیە وە زیاتر چاکەی بۆدەبێت ، بۆیە پێویستە لەسەر ئافرەتی موسڵمان ئەگەر چێشتی لێنا بازمانی بەزیکرو یادی خودا سەرقاڵ بکات ، لەکاتێکدا ئەوچێشت لێدەنێت سبحان الله دەکات ، چێشت لێدەنێت و لااله الا الله دەکات ، چێشت لێدەنێت و زیکروو یادی خودا دەکات ، ئەمەش پاداشتێکی گەورەی بۆ هەیە ، بۆیە سەرقاڵ کردنی بەلێنانی چێشتەوە لەعیبادەت بۆخودای گەورە دووری ناخاتەوە لەڕۆژانی مانگی ڕەمەزان دا . خۆشبەختی بۆ ئافرەتی موسڵمان کەخزمەتی مێردەکەی و ئەندامانی ماڵەوەی دەکات ، لەکاتێکدا ئەو چاوەڕێ پاداشت دەکات لەخودای گەورە ، وەلەگەڵ ئەوەشدا غافڵ و بێ ئاگا نابێت لەزیکروو یادی خودا وەهەڵدەستێت بەگوێرەی توانای بەئەنجامدانی عیبادەتەکان لەڕۆژانی مانگی ڕەمەزان ئەوا ئەو ئافرەتە سەرکەوتوو بووە سەرکەوتنێکی گەورە ." { محاضرة بینَ یدي رمضان || ٢ } ✍ وەرگێڕانی 🎀الٲَثــَریـَة 🎀 ۲۰۲۱/٤/۲۲
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.