cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

کازیوە☀

کاناڵی کازیوە بۆ خزمەت لەبواری کۆمەڵایەتی، ئەدەبی،فەرهەنگی و ... کاناڵەکەمان بە هاوڕێکانتان بناسێنن ...🌻💛 بۆ پێوەندی: @nabaz1 لاپەڕەی ئینستاگرام: instagram.com/kaziwe_kurdistan

Mostrar más
Irán196 001El idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
289
Suscriptores
Sin datos24 horas
+17 días
+630 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

پێم گوت: مەکە چاک چاکم، پێش خزمەتی زۆر چاکم... فەرمووی: بەسەری کاکم، داغت لە دڵمدایە!... ✍نالی 🌼 @kaziwe_kurdistan
Mostrar todo...
لە زۆر کەس وایە من ئیتر کەوا مەیلی پەری ناکەم درۆیە تاکو من مابم لە ئەو خۆم بێ بەری ناکەم هەزار حۆری و فریشتەی جوان بە چاوێکی پەری نادەم بە دڵ گرتوومە تا مردن بە هیچ جۆرێ بەری نادەم هەزار تانە و پلار بێت بۆم بە هیچ ناچێ بە خۆڕایی درۆیە خۆشەویستی من بگاتە مەرگی کۆتایی ئەگەرچی بێ وەفاش دەرچوو بەلام من بێ وەفا نیم بۆی لە باغی هەست و سینەمدا وەکو خۆی ماوە ڕەنگ و بۆی بەهاری عومری لاویم و بەهەشتی بەختی یاریمە گولی دەستی دەمی مەستی ژیانی هەرزەکاریمە ✍جەمال شارباژێڕی 🌻 @kaziwe_kurdistan
Mostrar todo...
پەخشانی ((شەقامەڕێی ئەڤین )) نووسینی : ئەحمەد عەلەوی لە گۆڤەندێ سەرچۆپی وەدەستێ ،شۆخ وشەنگێ ،هێمن ومەندێ ،چاو خومار ومەستێ ، چاوانی قەترانی جوانی ،ئاماژە و نوانی ،پڕ بوون لە حەز و ویستێ ، هەست و داخوازی و ویستێ ، دڵمی هەژان وەژانی خستم ، ئاشقی خۆ و چاو وباڵای بەرزی ،ڕوومەت شیرین و خوو و خدەی بەرزی خۆی کردم ..... لە شادی وهەرا و دەنگی تەپڵ و جووزەلەدا بووە میوانی ژوانی ئەڤینداری ،بووە داڵغەی خەیاڵ و گوڵاڵەی نواڵ ، وردە وردە بە وردە ڕیشاڵ بووە مەلۆتکەی زەین و خەیاڵ ،بووە میوانی ساتەوەختی ناوەختی دوور لە کات و وەختی بەختی خۆشبەختی ژینم ، بووە خۆشەویستی ئاودێر بوو بە حەز و ویستی مێرغوزاری دڵ وقەدەر و ویستی خودا و هەستی ، بووە گڵۆپی ڕووناک کەرەوەی بیری پەست و ئەندێشەی قەتیس و خەستی ژینم ، بووە دەرکەی کەرەوی کەوانی زانیاری و فڕێدەری ئەندێشەی ژاراوی ،بووە خۆرەتاوی بڕواتا و هەناوی ژینم ، بووە ڕێنوێن و ڕێنیشان لەشەقامەڕێی بەژان و ئازاری ژیان ، بووە وزە بەخش، شادی بەخش ،بووە هۆکار بمکا ڕزگار وەدەست باوەڕی نزم و پەست ،بووە ئەوە بێ کەم و کوڕ بە گڕ و گوڕ لەشەقامەڕێی ژین بە حەز و تاسە بچم ،بڕۆم، بکەم پێناسەی عەشق وئەڤین ،خۆشەویستی و دڵداری وژین ، لە مەزرای خودا ،ماڵباتی هەستی ،تێڕامان لەگەردوون و هەستی ،ژینی جۆر بەجۆر و پڕ لە هەوراز و نسێ و پەستی ڕۆژگار ،هوشیاری کردم ئاگای کردم ،فێرە زیتەڵەیی ژیکەڵەیی ،ژینی بە لۆژیک دوور لە ئەندێشەی تەریکی کردم ، فێرە ڕامان و دووان و هزری هێمن و هەستیار و پڕواتا وژیاری کردم .
Mostrar todo...
((پەخشان :بەهار )) نووسینی :ئەحمەد عەلەوی وەرزی جوان و بەرزی پڕ لە ڕاز و ڕەمزی بەهار هاتەوە تا هەڵ نیشێ وەسەر دارستان و کوێستانی وەڵاتی من پەردە لادەدا لەسەر زمسانی وشکەڵانی و ڕووگر دەبێ بە ڕەنگی سەوزەڵانی وەڵاتی من خۆ دەنوێنێ ،سەوزی دەنەخشێنێ وەبەر باڵای کێوانی وەڵاتی من بە جێ هەوار و دەواری کوردەواری شادی دەنەخشێنێ ،دەگەشێنێ ، بەهار وەرزێکە لە بۆ گشت خەڵک پڕە لە وانەی بە کەڵک ، وەرزی سووڕانەوە ، وەرچەرخان ،گەڕانەوە ،بووژانەوە ، وەرزی نوێبوونەوە و گەڕان وەسەر سرووشت ،گەڕانەوە بۆلای باری لە وانەی وەرزی گەورە و بەرزی بەهاری باری ،شتێک کە دیارە و بۆتە نهێنی زەین ، دیار و بەعەین ، دڵان و گوڵان دەشنێتەوە ،ئەگەشێنێتەوە ، ڕووی بەهار لە گشت وەرزان ڕوونینترە ، ڕواڵەت ڕەنگینترە ، بۆن و بەرامە شیرینترە ، وەرزی خەندە گەرێنە ،وێناکەری دڵی شاد و وەزێنە ، چرا هەڵکەری چیای سرووشتە لەوەرزی بەهاری چی مەزرا ودەشتە خەم ڕەوێنە هیوا هێنە ، تەنانەت لە دەقی خودا و فەرموودەی ئاسمانا ،کۆلێژی قوڕئانا ، بەبەهشتی یەزدان کراوە مانا ، بەهار لابەری هەژان و خەزانی دڵ و وەزانی ژوانی جوانی و حەوانی دڵ و لێک هاڵانی ،ئاڵانی ئەڤیندارانە . بەهار دەرکەکەرەوەیە لە خۆ ، ڕۆچوونە لە خۆ ، بیرکرنەوەیە لە چارە ئاقارە دەوادەرەکان ، وەرزی جێ هیوا نانەوە ، پەیامێ بۆ گۆڕان و نەمانەوە و چوونە بەرزی و بانەوە وەرزی گەڕان و هەڵچوون ، ڕۆچوون و تیاچوون لە خێوەتگەلەکانی چیا و کێڵگەکانی نیشتمان ، لەبەهاردا ژینگەی ئاوەدانی ،سرووشتی وەڵات ، ژەنینی شمشاڵی دڵ ئەکا ، پێناسەی وەزینی جوانی خۆ و شاکارێک لە کردەوە و ئاکاری ،ڕووکاری ئافرێنەر وباری وەدەر ئەخا و سەمای گۆڤەندی شادی دەری خۆی دەنەخشێنێ ، بەهار بۆ مرۆی باوەڕدار ،خودادار وانەوێژی کردەوە ئاسای ئاسمانی ئەداتەوە و پێمان ئەڵێتەوە و کە گەڕانەوە لە هەڵە ،تاوان و پەڵە ، بەتەوبەیەکی خودایی وەک شنەبای بەهار مرۆ دەکا ڕزگار بەتەواویی بەهار سرووشتی وایە کەلێنە خاڵە بێ حاڵەکانی دیدە ودڵ ، دەروون و دڵ ،گیان و جەستە و دڵ ساڕێژ دەکا ،باڕێژی شادیت بۆ دەستەبەر دەکا ، بەهار ڕۆحت تراو ، جەستەت بووژاو ،بیرت تیژ، چاوانت کراو و زەینت کراوە دەکا ، بەهار بە چیمەنە ڕەنگ و ڕوودەرە شادەکانیدا ئۆخژنت دەکا و ئارام باوەشێن و ڕووگەشێنت دەکا
Mostrar todo...
پەخشانی :بخوێننەوە نووسینی : ئەحمەد عەلەوی بخوێننەوە تا هەمبانەیەک لە وشە ، خەرمانێک لە ئەندێشە دڵێک پڕ لە شادی و نەشە لە بۆ ژینی خۆ دەستەبەر کەن ، بخوێننەوە تا بە ئەندێشەی لێڵ نە ئافرێنن کۆمەڵگەی گێل بخوێننەوە تا ڕەنگ و ڕوو ،کردەوە و خوو ئاڵووێرکەن بە ئاوەزێ کە ئازادی تیا بزێ ، بخوێننەوە تا لە شەپۆلی زەریای حەپۆلی نەخنکێن ، بخوێننەوە تا لە قوڵکەی بیری ئەفسانە خرفاوەکانی کۆنەپەرەستان بێنەدەر و لە چیای کراوە و سەربەستان نیشتەجێ بن ، بخوێننەوە تا لە عەردی پڕ لە گەردی تەماوی و خەماوی ودوور لە هۆش ،ئاوی کانیاوی زانین و هۆش بکەنە نۆش ، بخوێننەوە تا لە شۆستە بەستەڵەک بەستووەکانی کۆمەڵ ڕزگارتان بێ ، بخوێننەوە تا شۆڕشێک لە عەقڵ بکەنە هۆنراوە و نەقڵ ، بخوێننەوە لە ئەندێشە وهزر تانەفامی ببێ بزر ، بخوێننەوە تا لێرە و لەوێ ،ئێرە و ئەوێ ئاوەدانی بسرەوێ ، بخوێننەوە تا لە ماڵباتی قەتیس قوتار بن ،ڕەهابن ، تا لە بۆنی کۆنی دارمیو و داڕزیو و گەنیو و تەنیو بە ژاراوی خورافە دەرچن ، بخوێننەوە تا پردی تێگەیشتن ،ژیری و پێگەیشتن ، زانین و زانست ،توانین و توانست بینا بێ بخوێننەوە تا لە مان و بوون ،جیهان وگەردوون ، بوون ونەبوون ،نەمان وبوون بپرسن ،ڕامێنن ،مەترسن ، بخوێننەوە تا دیدە گەشاوە بێ ، دڵ ڕوون ،ئاوەز کراوە بێ .
Mostrar todo...
خەم هەوێنی ژیانمە، خەم بوونمە، خەم مانمە ✍ عەلی حەسەنیانی ( هاوار ) 🌻🌿 @kaziwe_kurdistan
Mostrar todo...
ئەی نووری دڵ و قووەتی ئەژنۆم، بەسە دووری ڕووحم وەکوو پەروانە گەڕا دەوروبەری #تۆ ✍ ئاوات 🌻🌿 @kaziwe_kurdistan
Mostrar todo...
شار خەوتووە شەقام چۆڵە... هەر من تەنیا.... سەرگەردانم. دڵتەنگ، دڵتەنگ لە چاوی خەم، فرمێسک ئەسڕم! ✍ جەلال مەلەکشا 🌻🌿 @kaziwe_kurdistan
Mostrar todo...
16021.mp37.94 MB
لەگەڵ ھەور و تاریکیدا، یادت ئەکەم لەگەڵ خەم و ھەژاریدا، یادت ئەکەم لە کاتێکدا دەنگی بولبول ئەتۆرێنن بەختەوەری ئەشەمزێنن یادت ئەکەم... 🌻🌿 @kaziwe_kurdistan
Mostrar todo...