cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

🌸نـیـشتمـــان🌸

زۆرخۆشە کاتێک شیعر دەنووسم فرمێسکم دەڕژێن لە گەڵ پێنووسم خۆزگەبە ئەشکی شادی دەمنووسی کورد بوو بەدەوڵەت لەسەر ڕێنووسم🌷 @nishtmanikurd🌹 @biystwnfarhad👈پە یوە ندی

Mostrar más
Irán383 068El idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
133
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

ئه‌و کاتە‌ت‌ بە‌گـــوڵ ‌دە‌رازێنمە‌وە شێعری ‌ئە‌وینت ‌بــــۆ ده‌هۆنمه‌وه ئە‌ی‌ بە‌دیهێنی ‌‌شێعـری ‌بە‌هە‌ستم لێشم ‌نە‌پرسی ‌تـــــۆ دە‌پە‌رە‌ستم سووتاو @nishtmanikurd🌹 🌺🌸🌺
Mostrar todo...
. هەرکە دیتیان کۆتری ئاشتی هەڵفڕی کوندی بەدشووم هاتە دەر قاڵاو قڕی کۆتری ئاشی چابوو ناشتی نەونەمام بەرگی دیلی ڕەنگی زیلی بوو ،دڕی خوێنی کۆترە سوور دەکا دار و دەوەن تیری ڕاوچیش جەرگی دوو کۆتری بڕی شین لە شینکایان نەماوە داخەکەم شین دەگێڕێ پیرەدایک بۆ کوڕی دەستی هەنگێوەت تەزێ هەنگێوە نی ئەو کەسەش جەرگی بڕێ جەرگی بڕی ئەی شەهیدی سوورخەڵاتی ڕۆژهەڵات ڕۆژهەڵات و ڕێت بەرەو ئاسۆ بڕی گیانی خۆت دانا لە پێناوی گەلت سیخوڕیش نانی بە خوێنی تۆ کڕی دڵپڕم کاتێ دەبینم حاڵی کورد پێم مەڵێن بۆ شاعیری کورد دڵپڕی هۆگریش دێ شین دەگێڕێ بۆ ئەوان هەستی پاکی بەو وشانە دەربڕی #م_ئ_هۆگر ۱ـ۳ـ۲۷۲۱ @nishtmanikurd🌹 🌺🌸🌺
Mostrar todo...
ئه‌و کاتە‌ت‌ بە‌گـــوڵ ‌دە‌رازێنمە‌وە شێعری ‌ئە‌وینت ‌بــــۆ ده‌هۆنمه‌وه ئە‌ی‌ بە‌دیهێنی ‌‌شێعـری ‌بە‌هە‌ستم لێشم ‌نە‌پرسی ‌تـــــۆ دە‌پە‌رە‌ستم سووتاو @nishtmanikurd🌹 🌺🌸🌺
Mostrar todo...
قەنارەیەک لە دوورەوە دەستی ناوە بینی خامەم ، چون بە ناوی نیشتمانم پڕ کراوە هەموو گیانی شێعر و نامەم ...! شوان کوردستانی @nishtmanikurd🌹 🌺🌸🌺
Mostrar todo...
‍ بە‌ڵێن بڵێـــی‌ ببینێ‌ چـــــــــــاوە‌ کە‌م، دوو چـــاوی‌ بـــــێ‌ ئە‌مانی ‌تۆ لە‌ ‌گەڵ ‌بە‌هـــــــاری‌ ڕوومەتی، بە ‌چـــــە‌شنی‌ گـــو‌ڵستانی ‌تۆ بڵێـــی‌ بنیمــــــە ‌بانـــــی ‌چاو، دوو ‌زولفـــــــه‌ دڵ ‌ڕفێنە‌کە‌ت بڵێی ‌زە‌مانێ ‌ماچـــــــــی‌کە‌م، دوولێــوە ‌لــــە‌ش‌تە‌زێنە‌کە‌ت لە‌ شوێنی‌ کێــوی‌ دەرد‌وغە‌م، کـــــــە بارە‌ بۆ‌ دڵــــــــی‌ پڒم بە‌ ماچــــی ‌کوڵمــه‌ ئاڵە‌کە‌ت، بــــدا تە‌زوو‌ لــــــە‌شی ‌سڒم کە‌ هەڵکــە‌وێ‌ هـە‌لێ ‌کە‌بێـم، بگرمـــــە ‌باوەشـــم‌ لــە‌شت تەژ ‌ی‌لـــە‌ ماچیکە‌م‌ بـــە‌دڵ، دووکوڵمه‌ت ‌وهەنێی‌گە‌شت وەها‌ لە ‌نێـــو‌ دڵـــــــی‌ منی، کــە ‌دڵ‌ بە ‌تۆوە‌ لێـــــــدە‌دا ئە‌تۆی‌ هە‌مـوو‌ ئومێدی ‌من، ئە‌تۆی‌ ئە‌وین‌، ئە‌تـۆی ‌هەدا بەڵێن‌ دە‌دەم‌ بە‌ تۆ ‌گـــــوڵم، ‌بە ‌عیشقی ‌پاکـی ‌تۆ‌قە‌سە‌م کە‌ تا‌ ئە‌مـــــن‌ هە‌بم ‌لە‌ژین، سە‌رم ‌دە‌نێمــــە‌‌ ژێر قە‌دەم کە‌ چاو لە ‌غە‌یری ‌تۆ ‌بکـەم، ڕە‌بی ‌نە‌بێ ‌دوو‌ چــاوی‌ من دڵم‌ کە‌ غـە‌یری‌ تۆی‌ هـە‌بێ، ڕەبـــی ‌نە‌بێ‌ هـــە‌ناوی ‌من دڵــی‌ پڒ و ســـــڒ و غە‌مین، زەمانێ‌ دێتە ‌پێــــــــکە‌نین کە‌ ســروە ‌بۆنی ‌عە‌تری ‌تۆ، بدا‌ بە ‌من : ئومێــــدی ‌ژین #سووتاو @nishtmanikurd🌹 🌺🌸🌺
Mostrar todo...
مەرگ دوو جار ڕوو دەکاتە ماڵەکەی من: ـ یەکیان کاتی سەرەمەرگ و ـ ئەویتریان کە هاوخوێنم بوو بە دوژمن! #ک_د_ئازاد @azadbane @nishtmanikurd🌹
Mostrar todo...
خاڪ عاشقی خاکم بە خاکا ڕۆدەچم سەربەرەووژوور ڕوو بەرەو ئاسۆ دەچم فرچکم گرتۆ بە ئاوی نیشتمان کەی لە غوربەت هەڵدەکەم؟ بێهۆ دەچم گەر بە وێرانەی ببینم نیشتمان دارە مەیتێکم بەرەو گڵکۆ دەچم تا بە قافی بەرزی ئاواتم دەگەم دیدە گریا دڵ بەشین و ڕۆ دەچم گەر دژم ڕا نێم له خاکی پاکی خۆم بۆ وڵاتی غوربەت و نامۆ دەچم؟ دەم بە دەم یادی ئەتۆم ناچێ له یاد تا دەمی مەرگم بەیادی تۆ دەچم تا دڵی تینووی وەتەن پاراو دەبێ دەبمه باران و لە خاکی ڕۆ دەچم تا نەیاری ئەم گەلەم بنبڕ دەبێ وەک هەتیوی دڵپڕی بۆسۆ دەچم ✍#ئەیوب_ئەحمەدی(تینوو) @nishtmanikurd🌹 🌸🌺🌸
Mostrar todo...
هێند بە هیوای خۆشەویستی ئەم دەر و ئەو دەرکە چووم بووم بە تۆز و خۆڵی بانان کەوتە عەرزی ئابڕووم دەک بە لەعنەت بی دڵە وا گاڵتەجاری گشت کەسی پەست و خوێڕی ، خێڵی بیژووک ، بوونە هاوتای خوڵق و خووم غەفور کەس‌نەزانی ژاکاو @nishtmanikurd🌹 🌺🌸🌺
Mostrar todo...
بەرامەی تۆ هەوێنی خۆشەویستیم،، گیانی تاسەم لە تۆدایە وشەی کۆدی شوناسەم تەژی تۆیەشەو و ڕۆژم، تەژی تۆ بەرامەی تۆ ئەدا، بۆنی هەناسەم محەممەدفاتێح محەممەدی ف-نامۆ @nishtmanikurd🌹 🌺🌸🌺
Mostrar todo...
" دۆزەخ " لە وڵاتێڪ ڪە گیان هەرزانتر لە نان بێ خۆشەویستی و ئازادی و شادی گران بێ؛ ئەو وڵاتە زەلڪاوێڪە! جەهەندەمێڪە نیهانی ئەگەر هەموو ماڵەکانی پڕ بێ لە ڪتێبی ئاسمانی! #ک_د_ئازاد @nishtmanikurd🌹 🌺🌸🌺
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.