زانا سلیم کەلاری
تێگەیشتن لە قورئان و سونەت لەسەر ڕێبازی پێشینان ..... بابەتی بەسوود بە زمانی کوردی و عەرەبی: ۱- قورئانی پیرۆز و فەرموودەکان بە تەفسیر و ڕاڤەکردنەوە. ۲- وتەی زانایانی ئەهلی سونە لە کۆن و نوێدا بە نووسین و دەنگ و ڤیدیۆ. ۳- ئامۆژگاری و ڕوونکردنەوە.
Mostrar más251
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
-330 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
لەڕۆژێکی ئاوادا ..
خوای ڕب العالمین فەزڵ و منەتی خۆی کرد بەسەر گەلی بەناو ئیسرائیلدا و ڕزگاری کردن لەدەستی فیرعەون و دارودەستەکەی..
لەکاتێکدا کە فیرعەون لە چڵەپۆپەی هیز و دەسەڵاتدا بوو ..
موسا و قەومەکەی لە ئەو پەڕی بێ دەسەڵاتیدا بوون ...
بەڵام عاشوراء :
١- ڕۆژی سەرخستنی ستەملێکراوە ..
٢- ڕۆژی سەرشۆڕ بوونی ستەمکارە ..
٣- عاشوراء ئومێدی تیایە بۆ ژێردەستە و هیوابڕاوی تیایە بۆ ستەمکار ..
👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
چ ڕەفتارێک شایستەی تۆیە ؟
…….
شاعیرێک دەفەرمووێت :
وَيَقْبُحُ بَالْفَتَى فِعْلُ التَّصَابِي
وَأَقْبَحُ منه شَيْخ قَدْ تَفَتَّـــى
هەر قۆناغێکی تەمەن ڕەفتار و ڕەوشتێکی تایبەتی خۆی هەیە ،
هەر کەسایەتیەکی کۆمەڵگا هەڵسوکەوتێک بۆی شیاوە ..
ئیشی منداڵانە شایستەی گەنجی ژیر نیە ..
ڕەفتاری گەنجانەش لەوانەیە پیاوی بەتەمەن ناشرین بکات ..
هەروەکو ناشرینە
مامۆستایەکی ئاینی ، پیاوماقوڵێک ، کەسایەتیەکی ناسراو
کرداری گەنجێکی هەرزە دووبارە بکاتەوە ..
Photo unavailableShow in Telegram
یەکێک لە کتێبە سوود بەخشەکان لە بابەتی تەکفیر ...
بە ئومێدی خوێندنەوە و سوود لێ وەرگرتنی
لە نوسینی : مامۆستای بەڕێز: عەدنان بارام کەلاری
لینکی داگرتن لە کەناڵی مامۆستا عەدنان بارام :
https://t.me/almutunzahabia/115
❤ 2👍 1
Repost from يُوسُـف عـمـر::سۆڵـەیـے
00:27
Video unavailableShow in Telegram
ئەی پەروەردگارم ئێمە شکست خواردوین، ھانامان بە تۆ هێناوە سەرمان بخە بەسەر ئەو لارێیانەیا .
إنَّا لله وإنَّا إليه راجعون، وحسبنا الله ونعم الوكيل.
IMG_3116.MP49.61 MB
کورتی وتاری هەینی.
.....
پێغەمبەری خوا صلى الله وعليه وسلم دەفەرمووێت :
" بەڕاستی کورتی وتاری هەینی و درێژی نوێژەکەی نیشانەی تێگەیشتن و شەرعزانی وتار بێژە "
بەڵام دەبێت ئەوەندە بابەت لەخۆ بگرێت کە سوودێک بە خەڵکی بگەیەنێت و شایستە بێت بە پێگە و گەورەیی جومعە ...
بەڵام بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ خەڵکی دەیەوێت لەبەر سوونەت نیە ..
بەڵکو بۆ خۆ ڕزگار کردنە لە گوێگرتن لە وتار ..
ئایا کەستان بینیووە گلەیی هەبێت بۆچی نوێژی جومعە ئەوەندە کورتە ؟!
تەنانەت کەسی وا هەیە چەند گەڕەک تێ دەپەڕێنێت تەنها لەبەر ئەوەی کە وتار بێژە وتاری کورتە ..
جا گرنگ نیە لەسەر سونەت بێت یان نا .. ؟!
سوود بەخش بێت یان نا .. ؟!
بێگومان وتاری درێژ بە بەردەوامی بەبێ ڕەچاو کردنی حاڵی خەڵکی پێچەوانەی سوونەت. ..
بەڵام بێ گومان هەندێک وتاری ئەمڕۆش ئەوەندە کورتە ئامانجە شەرعی وتاری هەینی لەدەست داوە
کە ئامۆژگاری و سوود گەیاندنە بەخەڵکی...
❤ 1
" ئەم ئیسلامە وەکو خۆر وایە ،
ئەگەر لە جێگایەکیشدا ئاوا ببێت ،
لەهەمان کاتدا لە چەندین جێگای دیکەوە هەڵدێت "
❤ 1
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.