کۆمەڵیارKomalyar
دەنگورەنگی کۆمەڵە،کوردستان، بزوتنەوەی سوسیالیستی دنیا، ڕووداوەکانی ڕۆژی دنیا بڵاودەکاتەوە. تاریخ کومەلە، زندگی مبارزاتی و سوسیالیستی این جنبش، مسائل تاریخی و روز جامعە جهان منعکس میشود. پەیوەندی: @Aresz2017 https://t.me/joinchat/AAAAAEniatdoYc2N24tv0g
Mostrar más937
Suscriptores
+524 horas
+297 días
+8330 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
Photo unavailableShow in Telegram
راوەستاو لە ڕاستەوە
سەردار قادری، کورش مودەرسی، ناسر جاوید، شۆعەیب زەکەریایی، دوکتۆر جەعفەر شەفیعی
دانیشتوو
فاتح شێخ، دوکتور داریوش نەویدی، ئیبراهیم عەلیزادە، مینا ئەحەدی(نرگس)
ئێرە مەقەڕی ڕادیۆ کۆمەڵەیە لە دێهاتی "تیێت"ی ئالانی سەردەشت ساڵی ۱۳٦۲ لە سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشوور
https://t.me/komala1
❤ 1
لە سەر پێشنیار و داوای خۆشەویستانی نێوخۆی وڵات، بۆ کارئاسانی هەردوو کۆڕیادەکەی هاوڕێ خسرەو ڕەشیدیان کراوە بە فۆرماتی MP3 .
چون بەخاتری لاوازی ئینترنێت دژوار بوو بیستنی بۆیان.
تکایە بۆ دۆستانی بنێرن
❤ 8🙏 1
3:25:34
Video unavailableShow in Telegram
کۆڕیادی کاک خوسرەو ڕەشیدیان بە بەشداری ئەندامانی خانوادەی ئەو ڕێبەرە خۆشفکر و پێشەنگە و کۆمەڵێکی بەرفراوان لە هاوڕێ و هاوسەنگەرانی.
باس و ڕا گۆڕینەوە و ڕەخنەی بەرین لە هەموو لایەن و بوارێکەوە لە ڕابتە تەک هۆکار و چۆنیەتی گیانبەختکردنی ئەو ئازیزە، کە بەشێکی گرنگی رووداوەکانی بزوتنەوەکەیە، هاتۆتە ئاراوە و قوڵایەکی جامعی بە لێکدانەوەی ڕەخنەگرانەی مێژووی سیاسەت و ستراتژی کۆمەڵە لەو سەردەمدا داوە. هاوکات بە دیدی ڕەخنەگرانە و تا ئاستێکی زۆر واقبینانە کە ئێستا چی و چۆن بکەین باشترە بەشێکی باس و سێمینارە دوو بەشیەکەی لە خۆ گرتوە.
سەرنجتان بۆ بیستنی ڕادەکێشین.
بەشی ۲
186.54 MB
👍 3❤ 3
زەماوەندی کاک عەبدوڵا موهتەدی و دادە ناهید بەهمەنی لە ئاوایی لە ئاوایی حاجیکەند.
ئەگەر نێوی کەسانی نێو وێنە و دیلانەکە دەزانی، بۆمی بنێرە، سپاست دەکەم.
@Komala1
👍 10👎 5
Photo unavailableShow in Telegram
دەگوترێ دێی حاجیکەندە ساڵی ۱۳٦۰
لە چەپەوە: گیانبەختکردوو بەهمەن مەلازادەگان، سیامەند موعینی، گیانبەختکردوو یونس پاڵەوانی، کاک شەریف؟ رەحیم باباتایری، عەلی کەریمی
سپاس بۆ هاوکاری کاک حامد کەریمی بۆ زایناری و وینەکە.
@Komala1
❤ 7
Photo unavailableShow in Telegram
دێی حاجیکەند، خەڵک و پێشمەرگە دانیشتوون چاو لە نمایشی فیلم دەکەن.
سپاس بۆ کاک حامد کەریمی بۆ وێنە و زانیاریەکانی
@Komala1
👏 7
Photo unavailableShow in Telegram
هاوینی ۱۳٦٦ی هەتاویە، تازە دەگەنە نێو ماڵی "نجێ"، سەحەر ئەلیاسی لە ئاخری ڕیزەکەوە دەڕوا.
ئەوانی دی کێن؟ سپاس لە یارمەتیتان
سپاس لە کاک زانا سەعیدی بۆ ناردنی وێنەکە
https://t.me/komala1
👏 7👍 1
دیداری دایک لەگەڵ کوڕی پێشمەرگەی
تزوی سەردی زستانی تۆف بە گیانی گشت زەویدادەگەڕا ئەو بەربەیانە. بەفر کەوەی دەکرد بە دەم زریانی سەردەوە. بە گێژەو دەباری بەسەر دار و بەرد و بەشەردا کە بە دژواری پێش خۆت دەبینی. نە بۆنی دووکەڵی ئاوردانێک لە شوێنێکەوە با دەیهێنا نە سەگوەڕێ دەبیسترا. باکوتی دارستان و شەنوکەوی بەفر و با کورەی ئاسنگەرانیشی دادەمرکاند چبگا بە هێزی ئەژنۆ و گەرمی لێوان و بریسکەی چاو. بەڵام ئەوان نەدەبوو لە وزەی رۆیشتن بکەون و دەست و چەکیان لێکجیابێتەوە. چی وادەکا شەختە و ڕێبەندانیش ڕێیان لێوننەکا؟ شایە باوەڕ بە بەرهەق بوونی خواست و ئامانجەکانیان یان بۆ ژیان هەنگاونان...
دایکێک لە زستانی تووش و پڕبەفر و کارەساتی ۱۳٦٤دا لە ئاوایی تازاوای مەریوانەوە بۆ ئاوایی "مووی" بۆ دیداری کوڕەکەی.
ڕێپێوان و جەولەیەکی بەرفراوانی سیاسی و نیزامی بەرەو شاری دیواندەرە بە نێو کڕێوە و باکوتی بەفردا دەست پێ دەکەن. پۆلێک پێشمەرگە کە لە باوبۆراندا لە هێزەکە هەڵدەبڕێن دەچنە گوندی "تازاوا". دایە مەعسومەی محەمەدزادە سۆراخی کوڕەکەی دەپرسێ لێیان. بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانی ئەو دایکە لە وڵامدا دەڵێن عوسمان لەگەڵ هێزەکە لە گوندی "مووی"ن. ڕۆژی دواتر بۆ ئەوەی دڵی ئاو بخواتەوە لەگەڵ پێشمەرگەکان بەو زستانە تۆفە خۆی دەگەیەنێتە ئاوایی موو و کوڕەکەی، هاوڕێ عوسمان مەولوودی، ئاوا لە باوەش دەگرێ.
شیرین حەیدەری هاوڕێ، بە پێکەنینێکی گەرم و ڕووناک بە تاسەوە دەڕوانێتە ئەو دیمەنە پڕ لە خۆشەویستیەی عوسمان تازاوا و دایکی، بە جۆرێک کە لەو نێو بەفر و کزەی سەرمایەدا تین و تەوان دەبەخشێ بە خەڵکی موو و پێشمەرگەکانی کە دایک و کوڕیان ئاپۆرە داوە.
دایک بە کوڵ کوڕەپێشمەرگەی ماچ دەکا، بۆنی هەڵدەمژێ و بە تاسەوە دەڕوانێتە چاوانی. بە هەر نیگایە سەت ڕاز ڕاوێژ دەکا و ئامێز ئامێر عەتری خۆشەویستی دەپژێنێ.
دڵی ئۆقرە ناگرێ بە وڵامەکان، دەڵێ بێ و نەبێ ئەو بەرگە سپیەی بەریان کفنی مەرگە پۆشیویانە. هاکا لێرە یان لەو دیوو ئەو چیایە گەلە گورگی دژمن دەوری دان و... بەفر سوور دەبێ پاش گەڕانەوەی ئەو بۆ "تازاوا"!
ئەو ڕێباز و ئامانجە ئاسمانێکی گەشی خۆش کەشە هەرچەند سەدان ئەستێرەی ڕاخوژیون و کوژاوەنەوە.
https://t.me/komala1
کۆمەڵیارKomalyar
دەنگورەنگی کۆمەڵە،کوردستان، بزوتنەوەی سوسیالیستی دنیا، ڕووداوەکانی ڕۆژی دنیا بڵاودەکاتەوە. تاریخ کومەلە، زندگی مبارزاتی و سوسیالیستی این جنبش، مسائل تاریخی و روز جامعە جهان منعکس میشود. پەیوەندی: @Aresz2017
https://t.me/joinchat/AAAAAEniatdoYc2N24tv0g❤🔥 10❤ 1👏 1
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.