باۆکــی ئیلێاس
Ir al canal en Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Mostrar más520
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
-230 días
Archivo de publicaciones
#ئافرەتان_لــە_کاتــی_حــەیــز
[مَنْ كَانَ يَأْمُرُ بِذَلِكَ]
7271_ حَدَّثَنَا وَكِيعٌ، عَنْ إِسْرَائِيلَ، عَنْ جَابِرٍ، عَنْ أَبِي جَعْفَرٍ، قَالَ: «إِنَّا لَنَأْمُرُ نِسَاءَنَا فِي الْحَيْضِ أَنْ يَتَوَضَّأْنَ فِي وَقْتِ كُلِّ صَلَاةٍ، ثُمَّ يَجْلِسْنَ وَيُسَبِّحْنَ وَيَذْكُرْنَ اللَّهَ»
بــاوکــی جــعــفــر دەڵــێــت: ئێمە فەرمانمان بە ئافرەتەکانمان دەکرد کەوا لە کاتی حەیز دا دەست نوێژ ھەڵگرن لە کاتەکانی نوێژدا دواتر دانیشن و تەسبیحات و زکر و یادی الــلّٰــه ﷻ بکەن .
7272_ حَدَّثَنَا يَزِيدُ بْنُ هَارُونَ، عَنْ يَزِيدَ بْنِ إِبْرَاهِيمَ، عَنِ الْحَسَنِ قَالَ: سَمِعْتُهُ يَقُولُ فِي الْحَائِضِ: «تَوَضَّأُ عِنْدَ كُلِّ صَلَاةٍ وَتَذْكُرُ اللَّهَ».
ئــیــبــراھــیــم دەڵــێــت: گوێم لە الحسن البصري بوو دەیووت: ئافرەتان لە کاتی حەیز دا با دەست نوێژ ھەڵگرن لە کاتەکانی نوێژدا و زکر و یادی الــلّٰــه ﷻ بکەن .
📚«مُصَنَّفْ اِبِنْ اَبِيْ شَيْبَةْ»
ئەگەر الــلّٰــه ﷻ خێری بۆ بەندەیەک بوێت زیکر و یادی خۆی خۆشەویست دەکات لەلای
🔘میمون بن سیاه«رحمه الــلّٰــه»
📚[الحلیة٤٦٨/١]
#زانــســت جوانیە بۆ خاوەنەکەی لە کاتی خۆشی وە ڕزگارکەریەتی لە کاتی ناڕەحەتی .
📚[«الأدب الصغیر لابن المقفع»(47)]
"يُشَارُ إلَيْهِ بِالبَنَان"
بە سەری پەنجەکان ئیشارەتی بۆ دەکرێت.
ئەمە کینایەیە بۆ ناو و ناوبانگی کەسێک یان شتێک.
#الكناية
قَبِيحٌ مِن الإِنْسَانِ يَنْسَى عُيُوبَهُ
وَيَذْكُرْ عَيْبًا فِي أَخِيهِ قَدْ اخْتَفَى
زۆر ناشرین و قێزەونە کاتێک هەندێک ئینسان عەیب و هەڵە و کەمکوڕییەکانی خۆی بیردەچیتەوە و باسی عەیبێکی شاراوەی براکەی دەکات
وَلَوْ كَانَ ذَا عَقْلٍ لَمَا عَابَ غَيْرَهُ
وَفِيهِ عُيُوبٌ لَوْ رَآهَا بِهَا اكْتَفَى
ئەگەر خاوەن عەقڵ و ژیری بوایە ڕەخنە و لۆمەی لە کەسانی تر نەدەگرت
لە کاتێکدا لە خۆیدا کۆمەڵێکی عەیب هەیە ئەگەر بیبینیایە بەسی بوو ( ئیتر باسی عەیبەی خەڵکی نەدەکردەوە و خەریکی چاککردنی عەیبەکانی خۆی ئەبوو)
یەکێکی تر دەڵێت:
تَعيبُ الناسَ وأنتَ المُعابُ؟
وأعظمُ من ذا، أنكَ فيهمُ تُعابُ!
هەڵە و کەموکوڕی لە خەڵکی دەگریت وە خودی خۆشت خاوەن هەڵە و عەیبیت؟
لەمە گەورەتر و خراپتر ئەوەیە تۆش لە ناو
ئەوان هەڵەت لێ دەگرێت!
وەک عەڕەب دەڵێن : كُلُّ إِنَاءٍ بِمَا فِيهِ يَنْضَحُ = هەموو دەفرێک ئەوە دەڕژێت کە تێیدایە.
هەر بە حەقیقەت ئەم شتە زۆربەی جار ڕاستە ، کەسێک چی عەیبێک لە ناخیەتی ئەوە بە خەڵکی ئەفرۆشێتەوە.
زۆرێک لەوانەی بە خەڵک دەڵێن (ڕەزیلە ، درۆزنە ، فشەکەرە ، حەزی بە خۆدەرخستنە ، تەمبەڵە ، گێژە) لە ئەساسدا خۆی وایە بۆیە وا دەڵێت.
لە کۆتاییدا ؛ پێشەوا الشافعي دەڵێ:
“من عاب الناس ذهبَت مروءته، ومن نسي عيبه طال عذابه" .
هەر کەسێک (زۆر) ڕەخنە و هەڵەی لە خەڵکی بگرێت پیاوەتی و ڕێز و شکۆی دەڕوات ، وە هەر کەسێک هەڵە و کەموکوڕی خۆی لەبیربکات ئێش و عەزابی عەیبەکانی خۆی درێژە دەکێشێت لەسەری.
چەند تێبینییەک:
خواردن لە ڕێگا و بازاڕدا شتێکی مباح و ئاسایە لە ڕووی شەرعەوە ، بەڵام هەندێک شت هەیە دەکەوێتەوە سەر خەڵکی جێگایەک ئاخۆ کردنی باشە یان خراپ لە ڕووی ئەدەب و ئەخلاقەوە.
هەندێک جار شتەکە ناشرینە لای خەڵکی ئەو وڵاتە بەڵام بەهۆکاری زۆر ئەنجامدانی لەلایەن خەڵکییەوە شتەکە ئاسایی دەبێتەوە و ئەو فکرە لەناو خەڵکی کاڵ دەبێتەوە.
بۆ نموونە گەورەکانمان باسی دەکەن سەرەتا پانتۆڵ هاتە ناو کوردەوە هەر پیاوێک لە پێی بکردایە قسەیان پێ دەوت و گاڵتەیان پێ دەکرد، بەڵام ئێستا زۆر ئاسایی بوەتەوە، سێ چارەکیش بە هەمان شێوە ئاسایی بوەتەوە.
بەڵام شەرعەن سێ چارەک دەبێت خوار ئەژنۆ بێت گەرنا حەرامە .
كانت العرب تعيب على من يأكل أمام الناس في الطرقات والأسواق، وتعدّه من خوارم المروءة.
عەڕەب ڕەخنەیان ئەگرت لەو کەسەی لەپیش چاوی خەڵکی شتی دەخوارد لە ڕێگاکان و بازاڕەکان، وە بە یەکێک لە خوارم المروءة دایاندەنا.
خوارم المروءة = هێنەرە خوارەوە و کەمکەرەوەی (پیاوەتی=شهامة) و ڕێز و ئەخلاقە لە خاوەنەکەی.
عەڕەب دەڵێن: أعْطِني قَلبَكَ وَالقَني مَتى شِئْتَ.
دڵی خۆتم پێ ببەخشە، و پێم بگە کەی دەتەوێت.
واتە خۆشەویستی و موحیبەتی خۆتم پێ ببەخشە بە ڕاستگۆیی، ئیتر کێشە نییە هەر چەند درەنگ بێیت بۆ سەردانی و بینینم مادام تۆ بەڕاستی خۆشت دەوێم (:
صديقكَ من صَدَقَك لا من صدَّقك
هاوڕێکەت ئەو کەسەیە ڕاستگۆیە و ڕاستە لەگەڵت نەوەک ئەو کەسەی هەموو کات بەڕاستت دەخاتەوە هەمان ڕای تۆی هەیە.
Repost from ناسینی مەلا و ئیمامە گومڕاکان
ئەپرسێت زۆر کات گرتە ڤیدیۆی تۆ بڵاو ئەبێتەوە کۆمەڵێک دەستەواژە بەکار دێنیت لەپاش چەند ڕۆژێک و ماوەیەک پەشیمان ئەبێتەوە دەڵێت داوای لێبووردن ئەکەم،!?
ئەم کابرا دان ئەنێت بەقسەی پەیام نێرەڪە ئەگەرغەڵەتم کردبێت شتیکی زۆر ئاساییە(چاک خۆی ئەناسێ چەندە قسەی پێچەوانە و دژ بەیەکی هەیە)داوای لێبووردن بکەم جا نمونە پە پێغەمبەری اللە دێنێتەوە و دەڵێت(پێغەمبەر: صلی اللە علیە وسلم) کەشتێکی وتووە دوای وتویەتی نا باوابێت! بۆ نمونە وتی نەهیم لێکردوون بچن بۆ گۆڕستان دوای وتی ڕێگەم دان، یانی رسول اللەش هەڵەی کردووە و قسەی خۆی گۆڕیووە بۆیە ئەم نمونەی هێنایەوە!!
انسان چۆنەبێ ئاوا کذاب و چەواشەکار بێت بەس بۆ ئەوەی هەڵەو بێ شەرمی خۆی پەردەپۆش بکات رسول اللە (صلی اللە علیە وسلم) بەوەحی ئاگەدار کراوەتەوە لەخۆیەوە هیچ شتێکی نەوتووە، بۆیە والعیاذباللە هەڵەش نیە و هەڵەشی نەکردووە ئەو پەڕ بێ ئەدەبیە و بێ ڕەوشتیە ئەوەی دەیڵێی دەربارەی..
Repost from هەڵمەت عبداللە
#هێزۍ_زمان_و_دەرخستنۍ_عەقیدە...
✍️ئەم پۆستەمان درێژڪراوەۍ پۆستۍ پێشووە دەربارەۍ گرووپە گومڕاڪان ڪە عەقیدەۍ خۆیان بۆ هەموو ڪەسێڪ دەرناخەن.
پێم خۆشە وردببنەوە لەم وتەیەۍ إبن قدامة ڪە لە خوارەوە دایدەنێم بەدیاریڪراوۍ دەربارەۍ ئەشاعیرە وتوویەتۍ ، بەڵام لە ڕاستیدا حەمل دەڪرێتە سەر هەموو گرووپەڪانۍ تریش « خەوارج ، ڕافیزە ، مورجیئە ، قەدەرییە ، موعتەزیلە ، جەهمییە ، ئەشاعیرە ، ماتوریدۍ ، عمومۍ ، بەناو قورئانۍ ».
✹ٳبن قدامە ڪاتێڪ باسۍ ئەشاعیره دەڪات دەڵێ : حەقیقەتی مەزهەبیان ئەوەیە ڪە ئیلاھ لە ئاسمان نییە ، وە قورئان بوونۍ نییە لەسەر زەوۍ ، وە محمد ڕەسولۍ اللە نییە.
لە ناو ئەهلۍ بیدەعدا طائفەیەڪ نابینۍ ڪە لە دڵەوە باوەڕیان بە چییە ئیللا ئەوە دەردەخەن بێجگە لە ئەشاعیرە ، ئەمان ئەوەۍ لە دڵەوە ئیعتقادیان پێۍ هەیە دەرۍ نابڕن ، بەڵڪو پێچەوانەڪەۍ نیشان دەدەن ، جگە لەوان ڪێ هەیە لە زەنادقە بچێ!.☟
🔸وحقیقة مذهبهم ٲَنە لیس في السماء ٳِلھ ، ولا في الٲَرض قرآن ، ولا ٲَنَّ محمدًا رسول اللە.
ولیس في ٲَهل البد؏ ڪلھم من یتظاهر بخلاف ما یعتقدە غیرهم ، وغیر من ٲَشبھھم مِنَ الزنادقة.
📚 المناظرة في القرآن لابن قدامة | صـ : ٥۰جا سەرنج بدەن و تەماشاۍ ئەهلۍ سوننە بڪەن نەهێزۍ شمشێریان هەیە نەقامچۍ ، بەڵام بە ڕوونۍ بە زمانیان دەڵێن ئەوە عەقیدەمانە لە ناو خاصەۍ خەڵڪ و عاممەۍ خەڵڪیدا هەریەڪ شت دەڵێن و عەقیدەڪەیان دەردەخەن ، نەڪ وەڪ ئەو گرووپانە ڪە لە مەجلسۍ تایبەتۍ خۆیان ئەوەۍ لە دڵیاندایە و هەڵگرینۍ دەریدەخەن ، ئەمما چوونە ناو عاممەۍ خەڵڪۍ ئەوڪات زۆربەۍ زۆرۍ فیڪرەڪەیان دەشارنەوە و دەرۍ نابڕن ، ئەم خۆ دەرنەخستنە لە ترسۍ چەڪ و شمشێرۍ ئەهلۍ سوننە نەبووە ، بەڵڪو ترسیان لەوە بووە ئەهلۍ سوننە تەحزیریان لێ بدەن بەو جۆرە خەڵڪ لێان دوور بڪەوێتەوە. هەروەڪ چۆن ٳبراهیم بن عرعرة دەربارەۍ پێشەوا أحمد دەڵێ : واللە ـھۍ ئەگەر ٲحمد بن حنبل قسە بڪات لەسەر علقمة و الٲسود _هەردووڪیان گەورە تابعین لە ئەصحابۍ عبدالله بن مسعود ـن رضي اللە عنه_ زەرەریان پێدەگەیێنێ.☟ 🔸حدثنا الحسین بن محمد ، قال : حدثنا عمر بن الحسن القاضي ، قال : سمعت ٲبا یحیۍ الناقد ، یقول : ڪُنا عند ٳبراهیم بن عَرعَرَةَ ، فذڪروا علي بن عاصم ، فقال رَجُل : ٲحمد بن حنبل یُضَعِفُە. فقال رَجُل : وما یَضُرَّە مِن ذالڪ ٳذا ڪان ثقة؟ فقال : ٳبراهیم بن عَرعَرَةَ : واللە لو تَڪلّمَ ٲحمد بن حنبل في عَلقَمَة والٲسوَدٍ لضَرّھُما.
📚 حلیة الٲولیاء لٲبي نعیم | ۱۳٦٤۱مع العلم علقمة ـو الأسود رحمھما اللە پێشەوان و خاوەن مەنھەج و عەقیدەن و لە خیر القرون ـن جا لێرەدا باسەڪە ئەوە نییە پێشەوا أحمد ڕەخنەیان لێ بگرێت و تێبینۍ هەبێ لەسەریان ، بەڵڪو مەبەست ئەوەیە ئەگەر پێشەوایەڪۍ ئەهلۍ سوننە قسە لەسەر ڪەسانێڪ بڪات ئەوە زەرەریان لێ دەدات. جا ئەو گرووپانەش ڪە لە ڕوودا هەندێڪ لە عەقیدەیان دەشارنەوە و لە پەنھانیدا هەمووۍ دەردەخەن ئەگەر ڪەسێڪۍ ئەهلۍ سوننە و طالب عیلمێڪ قسەیان لەسەر بڪات ئەوە دەڪەون والحمدللە.
1099_ «عَنْ عَبْدِ اللَّهِ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ) قَالَ: مَا يَزَالُ الْمَسْرُوقُ مِنْهُ يَتَظَنَّى حَتَّى يَصِيرَ أَعْظَمَ مِنَ السارق » .
عَبْدِ الــلّٰــهِ دەڵێ: ئەوکەسەی ماڵەکەی دزراوە بەردەوام گومانی خراپ دەبات ( بەم و بەو ) تا لە دزەکە زیاتر گوناهبارتر دەبێ .
📚«#صحیح_الأدب_المفرد»
693_ «عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، عَنِ النَّبِيِّ ﷺ قَالَ: «لَا يَقُولَنَّ أَحَدُكُمْ: خَبُثَتْ نَفْسِي، وَلَكِنْ لِيَقُلْ: لَقِسَتْ نَفْسِي»
📚[سحیح البخاري]پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم فەرموویەتی: باهیچ یەکێک لە ئێوە نەڵێت دەروونم پیس بووە، بەڵکو با بڵێت دەروونم تێک چووە .
📚«#صحیح_الأدب_المفرد»
پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم ئەوەی فێرکرد، جا ثعلبة هاوارێکی و کرد و مرد، پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم فەرمانی کرد بە شۆردن و کفن کردن و نوێژ کردن لەسەری، جا لەسەر نووکی پەنجەی پێیەکانی دەڕۆیشت، ووتیان پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم دەبینین لەسەر دەنوکی پێیەکانت دەڕۆیت.؟
فەرمووی: سوێند بەوەی منی بە پێغەمبەرێکی حەق ناردووە ناتوانم قاچم دابنێمە سەر زەوی لەبەر بالی ئەو مەلائیکەتانەی کە دابەزین بۆ ئەوەی لەگەڵیدابن.
📚[حلیة الأولیاء (٩\٣٢٩)]
#هەلاتووەکە
لە فەرموودەیێکدا کە ابــو نــعــیــم لە حــلــیــة، وە الــخــرائــطــي لە اعــتــلال، وە ابــن مــنــدە وە ابــن قــدامــة لــە الــتــوابــیــن هێناویانە، لە جابر بن عبدالــلّٰــه
ئــەلــێــت: گەنجێك لە ئەن️صاریەکان هەبوو ناوی ثــعــلــبــة بــن عــبــدالــرحــمــن بوو موسلمان بوو و خزمەتی پێغەمبەری دەکرد صلی الــلّٰــه علیه وسلم کار ئاسانی بۆ دەکرد لە شتەکانیدا، جا پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم بۆ پێداویستیێكی خۆی ناردی، جا بە بەردەم دەرگایێکی پیاوێکی ئەنصارەکاندا ڕۆیشت و دەرگا کرابوویەوە بینی لەو مالە ئافرەتێك خۆی دەشوات، جا چەند جارێك سەیری ئافرەتەکەی کرد، ترسا کە وەحی بۆ پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم دابەزێت لەسەر ئەو کردەوە ناشرینەی، جا بەو حاڵەی خۆیەوە ڕایکرد بۆ سەر چیایێك لە نێوان مەککە و مەدینە جا چووە ناویەوە، پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم (40) ڕۆژ ثعلبةی لێ ون بوو و نەیدۆزیەوە، جا ئەمە ئەو ڕۆژانە بوو کە کافران دەیان وت بە پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم کە خواکەی لەبیری کردووە و وازی لێ هێناوە، پاشان جیبریل دابەزیە لای پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم،
ووتــــــی: ئەی محمد پهروهردگارت سەلامت لێ دەکات، وە دەفەرمووێت: هەلاتوێك هەیە لە ئوممەتەکەت لە نێو ئەم شاخانە پەنا بەمن دەگرێت لە ئاگرەکەم، جا پێغەمبەری الــلّٰــه فەرمووی: ئەی عــمــر وە ئەی ســەلــمــان بڕۆن بگەڕێن بە ثعلبةی کوڕی عبد الرحمن ـەوە وەرنەوە لاموو بۆمی بێننەوە، جا لە دەروازەکانی مەدینە چونە دەرەوە، جا گەیشتن بە شوانێک لە شوانەکانی مەدینە، کە پێی دەوترا رفاقة، جا عــمــر پێی ووت ئەی رفاقة ئایە هیچ زانیاریێكت هەیە بە گەنجێك لەنێو ئەم چیایانە.؟ جا رفاقة پێی ووت: لەوانەیە تۆ ئەو کەسەت بوێ کە هەڵاتووە لە جەهەنەم.؟ جا عمر پێی ووت جا تۆ زانیاریت چییە کە ئەو هەلاتووە لە جەهەنەم.؟ ووتی لەبەر ئەوەی کە نیوەی شەو دەهات بۆ لامان دەهاتە دەرەوە و دەستی لەسەر سەری دادەنا دەیووت: ئەی خۆزگە ڕوحمت بردبایەتەوە لەناو ڕوحەکان وە جەستەشم لەناو جەستەکان وە لە کاتی قەزاوەتدا منت ڕوت نەکردبا، (وا گومان دەبەم مەبەستی ئەوەیە سترم بکەیت و حەیام نەبەی)
جا عمر چووە لای لە باوەشی گرت ثعلبة: ووتی سەلامەتی ڕزگار بوونە لە ئاگر، جا عمر ووتی من عمر بن الخطاب ـم ثعلبة ووتی: عومەڕ ئایا پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم بە تاوانەکەمی زانیوە. ؟
عمر ووتــــی: زانیاریم لەسەڕ ئەوە نییە بەس دوێنێ باسی کردیت و دەستی کرد بە گریان جا من و سەلمانی نارد بە دواتدا،
ثعلبة ووتــــی: ئەی عمر نەمبەنە لای ئیڵا ئەو کاتە نەبێ کە پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم لە نوێژدا بێت کە بیلال قامەت بکات و بلێت قد قامت الصلاة، جا عمر وایکرد و بردیان بۆ مەدینە چاویان بە پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم کەوت لە نوێژی بەیانی دا بوو جا عمر و سلمان پەلەیان کرد بۆ سەفەکە هەر کە گوێی لە خوێندنەوەی پێغەمبەری الــلّٰــه بوو صلی الــلّٰــه علیه وسلم تا بێهۆش کەوت، کە پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم سەلامی دایەوە ووتی: ئەی عمر وە ئەی سلمان ثعلبة چیکرد.؟ ووتیان ئەمەتا ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم جا هەستا و ووتی ثعلبة، ثعلبة ووتی لە خزمەتتدام ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم، جا سێری کرد و ووتی چی تۆی لێ غیاب کردم.؟ ثعلبة ووتی تاوانەکانم ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم، پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم ووتی: ئایا ئایەتێکت پێ نەڵێم کە دەبێتە کەفارەتی تاوان و هەڵە.؟
ثعلبة ووتی: بەڵێ ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه، فەرمووی : بڵێ اللهم آتنا في الدنیا حسنة وفي الآخرة حسنة وقنا عذاب النار، ثعلبة ووتی: تاوانەکەم گەورەیە ئەی پێغەمبەری الــلّٰــه، جا پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم فەرمووی: بەلکو کەلامی الــلّٰــه گەورەترە، دوایە پێغەمبەری الــلّٰــه فەرمانی پێ کرد بۆ چوونەوە جێگەی خۆی جا هەشت ڕۆژ نەخۆش کەوت، سلمان هات بۆ لای پێغەمبەری الــلّٰــه ووتی ئایا دێیت بۆ سەردانی ثعلبة و بیبینی لە چی حاڵێدایە.؟ جا پێغەمبەری الــلّٰــه ووتی: ئادەی هەستن با بڕۆین، جا کە چوونە لای پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم سەری خستە سەر کۆشی خۆی، جا بەردەوام سەری لە کۆشی پێغەمبەری الــلّٰــه لادەبرد، پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم ووتی: بۆ سەرت لەکۆشم لادەبەی.؟ وتی چونکە پڕە لە تاوان، پێغەمبەری الــلّٰــه ووتی: هەست بە چی دەکەی.؟ ووتی هەست دەکەم مێروستان بەناو خوێن و ئێسکەکانم دێن و دەچن هەست بە شوێنی پێیان دەکەم، پێغەمبەری الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم ووتی: ئارەزووی چی دەکەی.؟ ☟☟☟☟
گهر ئێمەیان ببینیایە چیان ئەۆت ؟
744_ حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ، حَدَّثَنِي أَبِي، حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ خَازِمٍ أَبُو مُعَاوِيَةَ، حَدَّثَنَا الْأَعْمَشُ، عَنْ سَالِمِ بْنِ أَبِي الْجَعْدِ، عَنْ أُمِّ الدَّرْدَاءِ، قَالَتْ: دَخَلَ عَلَيَّ أَبُو الدَّرْدَاءِ يَوْمًا مُغْضَبًا قَالَتْ: فَقُلْتُ: مَا لَكَ؟ فَقَالَ: وَاللَّهِ مَا أَعْرِفُ فِيهِمْ شَيْئًا مِنْ أَمْرِ مُحَمَّدٍ ﷺ إِلَّا أَنَّهُمْ يُصَلُّونَ جَمِيعًا "
أم درداء ووتــــــی:
أبو درداء ڕۆژێك بە توڕەییەوە هاتە لام، جا پێم ووت: چیتە. ؟ ووتی : والــلّٰــه هیچ شتێك لە ئەمری محمد صلی الــلّٰــه علیه وسلم نازانم لەناویاندا هەبێت ئیڵا ئەوە نەبێ نوێژ دەکەن بە جەماعەت.
📚[الزهد لأحمد بن حنبل]حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْهَيْثَمِ الْبَلَدِيُّ، نا عُتْبَةُ بْنُ السَّكَنِ الْفَزَارِيُّ، نا صَفْوَانُ بْنُ عَمْرٍو، نا يَزِيدُ بْنُ خُمَيْرٍ، قَالَ: سَأَلْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ بُسْرٍ صَاحِبَ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ: كَيْفَ حَالُنَا مِنْ حَالِ مَنْ كَانَ قَبْلَنَا؟ قَالَ: «سُبْحَانَ اللَّهِ لَوْ نُشِرُوا مِنَ الْقُبُورِ مَا عَرَفُوكُمْ، إِلَّا أَنْ يَجِدُوكُمْ ⦗٨١⦘ قِيَامًا تُصَلُّونَ» یــزیــد بــن حــمــیــر ووتــــی: پرسیارم کرد لە عبد الــلّٰــه بن بسر هاوەڵی رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم حالی ئێمە چۆنە لەچاو حاڵی ئەوانەی لە پێش ئێمەوە بوون.؟ ووتی : «سبحان الــلّٰــه گەر زیندوو بکرێنەوه و دەربهێنرێن لە گۆڕ ناتانناسن ئیڵا بەوە نەبێ کە بتان بینن وەستاون و نوێژ ئەنجام دەدەن»
📚[معجم الصحابة لابن قانع الابانة الکبری لابن بطة]
744_ حَدَّثَنَا عَبْدُ اللَّهِ، حَدَّثَنِي أَبِي، حَدَّثَنَا مُحَمَّدُ بْنُ خَازِمٍ أَبُو مُعَاوِيَةَ، حَدَّثَنَا الْأَعْمَشُ، عَنْ سَالِمِ بْنِ أَبِي الْجَعْدِ، عَنْ أُمِّ الدَّرْدَاءِ، قَالَتْ: دَخَلَ عَلَيَّ أَبُو الدَّرْدَاءِ يَوْمًا مُغْضَبًا قَالَتْ: فَقُلْتُ: مَا لَكَ؟ فَقَالَ: وَاللَّهِ مَا أَعْرِفُ فِيهِمْ شَيْئًا مِنْ أَمْرِ مُحَمَّدٍ ﷺ إِلَّا أَنَّهُمْ يُصَلُّونَ جَمِيعًا "
أم درداء ووتــــــی:
أبو درداء ڕۆژێك بە توڕەییەوە هاتە لام، جا پێم ووت: چیتە. ؟ ووتی : والــلّٰــه هیچ شتێك لە ئەمری محمد صلی الــلّٰــه علیه وسلم نازانم لەناویاندا هەبێت ئیڵا ئەوە نەبێ نوێژ دەکەن بە جەماعەت.
📚[الزهد لأحمد بن حنبل]حَدَّثَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ الْهَيْثَمِ الْبَلَدِيُّ، نا عُتْبَةُ بْنُ السَّكَنِ الْفَزَارِيُّ، نا صَفْوَانُ بْنُ عَمْرٍو، نا يَزِيدُ بْنُ خُمَيْرٍ، قَالَ: سَأَلْتُ عَبْدَ اللَّهِ بْنَ بُسْرٍ صَاحِبَ رَسُولِ اللَّهِ ﷺ: كَيْفَ حَالُنَا مِنْ حَالِ مَنْ كَانَ قَبْلَنَا؟ قَالَ: «سُبْحَانَ اللَّهِ لَوْ نُشِرُوا مِنَ الْقُبُورِ مَا عَرَفُوكُمْ، إِلَّا أَنْ يَجِدُوكُمْ ⦗٨١⦘ قِيَامًا تُصَلُّونَ» یــزیــد بــن حــمــیــر ووتــــی: پرسیارم کرد لە عبد الــلّٰــه بن بسر هاوەڵی رسول الــلّٰــه صلی الــلّٰــه علیه وسلم حالی ئێمە چۆنە لەچاو حاڵی ئەوانەی لە پێش ئێمەوە بوون.؟ ووتی : «سبحان الــلّٰــه گەر زیندوو بکرێنەوه و دەربهێنرێن لە گۆڕ ناتانناسن ئیڵا بەوە نەبێ کە بتان بینن وەستاون و نوێژ ئەنجام دەدەن»
📚[معجم الصحابة لابن قانع الابانة الکبری لابن بطة]
إبراهیم بن أدهم ئەڵێت:
بەرزترین پلە ئەوەیە کەوا خۆت بۆ پەروەردگارەکەت تەرخان بکەیت، و بە دڵ و هەموو ئەندامەکانتەوە بەدوای ئاسوودەیی بگەڕێیت لەودا، تاکو هیوا لە هیچ شتێک نەبینیت جگە لە پەروەردگارت، و جگە لە گوناهەکانت لە هیچی تر نەترسیت، وە خۆشەویستی ئەویش ڕەگ و ڕیشەیەکی پتەوی لە دڵت دا چەسپاندبێت، تاکوو هیچ شتێک کاریگەری لەسەر دروست نەکات. جا گەر ئاوابویت گرنگی پێ نادەیت لە وشکانی بیت یان لە دەریا، لە دەشت بیت یان لە شاخ، وە حەسرەتی بینینی خۆشەویست سبحانە وتعالی وەکوو حەسرەتی کەسێکی تینوویە بۆ ئاوی سارد، وەکو حەسرەتی کەسێکی برسیە بۆ خواردنێکی خۆش، وە یادی️ الــلّٰــه ﷻ بۆ تۆ شیرینتر دەبێت لە هەنگوین، وە بەتامتر دەبێت لە ئاوێکی شیرین و ڕوون بۆ کەسێکی تینوو لە ڕۆژێکی هاویندا.
📚(جامع العلوم والحكم لإبن رجب)ـــــــــــــــــــــــــــ باشترین ڕێگا ئەو ڕێگایەیە کە لە پێناو «الــلّٰــه تعالى» ـیە…
حەرام بونی دوعا بەصفاتی الــلّٰــه وەبەوەی کە کــوفــرە گەر وەك زاتێکی مستقل داوای لێبکات، جگە بابی توسل وە پێویستە خاوەنەکەی ئیسلامەتی تازە بکاتەوە.
ابــن بــطــة دەڵــێــت:
هەرکەس بڵێ سلطانی الــلّٰــه و عیزەتی الــلّٰــه مەخلوقە کافرە، لەبەرئەوەی موڵکی الــلّٰــه بەردەوام هەبووە و لەناویش ناچێت، وە ناوترێت موڵکی الــلّٰــه بریتیە لە الــلّٰــه، جائیز نیە بوترێت: ئەی موڵکی الــلّٰــه لێمان خۆشبە، ئەی موڵکی الــلّٰــه ڕەحممان پێ بکە
وە نــاوتــرێــت: موڵکی الــلّٰــه بریتیە لە غەیری الــلّٰــه چون ئەوکاتە ناوی مەخلوق دەکەوێتە سەری و بەردەوامی نامێنێ، وە گەر بەردەوامی لەناوچێ ئەوا مالکەکەشی لە ناو ئەچێ، بەڵکو دەوترێت: موڵکی الــلّٰــه لە صفاتی الــلّٰــهیە،
الــلّٰــه ﷻ دەفــەرمــوێــت: {تبارک الذی بیدە الملک وهو علی کل شی ء قدیر}
هەروەها عیزەتی الــلّٰــه،
الــلّٰــه دەفەرموێت:
{من كان يريد العزة فلله العزة جميعا}
دەفەرموێت: هەرکەس دەی هەوێت بزانێت عیزەت بۆ کێیە ئەوا عیزەت هەمووی بۆ الــلّٰــهیە، جائیز نیە بوترێت: عیزەتی الــلّٰــه مەخلوقە هەرکەس وابڵێت کافر دەبێت، چونکە الــلّٰــه هەمیشە و بەردەوام خاوەنی عیزەت بوە و دەبێت
گەر عیزەت مەخلوق بوایە ئەوا بێ عیزەت بوو پێش ئەوەی دروستی کات تا ئەوکاتەی دروستی کرد دواتر بەعیزەت بوو، بەرزی و بڵندی بۆ الــلّٰــه ﷻ لەم وەصفانەی مولحدین پێی دەکەن.
وە نــاوتــرێــت: عیزەتی الــلّٰــه، الــلّٰــه یە، گەر جائیز بوایە ئەوا ئەوانەی داوایان لە الــلّٰــه دەکرد و دەپاڕانەوە دەیان ووت: ئەی عیزەتی الــلّٰــه شیفامان بدە، ئەی عیزەتی الــلّٰــه دەوڵەمەندمان بکە لە موڵکی خۆت
وە نــاووتــرێــت: عیزەتی الــلّٰــه جگە لە الــلّٰــه یە و الــلّٰــه نیە،
بــەڵــکــوو دەووترێت: عیزەتی الــلّٰــه سیفەتی الــلّٰــه یە، هەمیشە و بەردەوامیش الــلّٰــه ﷻ خاوەنی سیفەتەکانی بوە و لێی دانەبڕاوە، سەرەتا و کۆتا بونی نیە بۆ سیفەتەکانی الــلّٰــه هەروەها علم ـی الــلّٰــه حیکمەتی الــلّٰــه، قودرەتی الــلّٰــه و هەموو سیفەتەکانی
وە کەلامی الــلّٰــه،
تێبگەن ڕەحمەتتان لێ بێت: الــلّٰــه بەردەوام خاوەنی سیفاتەکانی خۆی و ناوەکانی بووە و لێی جیانەبوەتەوە، (عزیز، جبار، قدیر، علیم، حکیم، ملك، متکلم، قوی)
علم و عیزەت و موڵکی و قوەتی و قودرەتی دروست نەکردوە و مەخلوق نیە، بەڵکو ئەوانە سیفاتی دروست کراوەکانن (کە سەرەتا و کۆتاییان هەیە).
📚[ الإبانة الكبرى لإبن بطة فصل الرد على الجهمية]
مجاهد بن جبر دەڵێت:
پیاو موژدەی پێ دەدرێت بەهۆی ئیصڵاح و باش بوونی کوڕەکەی لەگۆڕەکەیدا .
📚[أهل القبور لابن رجب ص/۲۷۷]
