es
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Ir al canal en Telegram
520
Suscriptores
Sin datos24 horas
-37 días
-430 días
Archivo de publicaciones
🍃 (7) سیفەتی #الدلیل #واتا: ڕێنموونی بەڵگە لە قوڕئان ﴿یَـٰۤأَیُّهَا ٱلَّذِینَ ءَامَنُوا۟ هَلۡ #أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰ تِجَـٰرَةࣲ تُنجِیكُم مِّنۡ عَذَابٍ أَلِیمࣲ﴾ #واتا ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە ئایا ڕێنموونیتان بکەم بۆ بارزگانیەک کە لە سزای بە ئازاری دۆزەخ ڕزگارتان ئەکات. بەڵگە لە فەرموودە: عَنْ أُبَيُّ بْنُ كَعْبٍ قَالَ: سَمِعْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَقُولُ: (إِنَّهُ بَيْنَمَا مُوسَى عَلَيْهِ السَّلَامُ فِي قَوْمِهِ يُذَكِّرُهُمْ بِأَيَّامِ اللَّهِ - وَأَيَّامُ اللَّهِ نَعْمَاؤُهُ وَبَلَاؤُهُ - إِذْ قَالَ : مَا أَعْلَمُ فِي الْأَرْضِ رَجُلًا خَيْرًا، وَأَعْلَمَ مِنِّي. قَالَ : فَأَوْحَى اللَّهُ إِلَيْهِ : إِنِّي أَعْلَمُ بِالْخَيْرِ مِنْهُ -أَوْ عِنْدَ مَنْ هُوَ- إِنَّ فِي الْأَرْضِ رَجُلًا هُوَ أَعْلَمُ مِنْكَ. قَالَ : يَا رَبِّ #فَدُلَّنِي عَلَيْهِ). (صحيح مسلم : ٢٣٨٠) واتا: أبي بن كعب ئەڵێ بیستم پێغەمبەری الله صلى الله عليه وسلم ئەیفەرموو (کاتێک موسی علیه السلام لەناو قەومەکەیدا ڕۆژەکانی الله-ی  بیردەخستنەوە - وە ڕۆژەکانی الله بریتیە لە نیعمەتەکانی و تاقیکردنەوەکانی - کاتێک موسی ووتی: نازانم لە زەویدا کەسێک هەبێت چاکتر و زاناتر بێت لە من، جا الله وەحی بۆ نارد پێی ڕاگەیاند کە الله دەزانێت کەسێک هەیە لە موسی چاکترە، لە زەویدا پیاوێک هەیە لە تۆ زاناترە، موسی ووتی: ئەی پەروەردگار ڕێنموونیم بکە بۆی) الدلیل سیفەتێکە لە سیفەتەکانی الله تعالی بەڵام ناوی الله تعالی نیە بە (الدلیل) و (الدَلالة) تەعبیری لێ دەکرێ، الدلیل وەک الهادي وايه، الدلالة وەک الهدایة وایە، بەڵام ناو و سیفەتەکانی الله ئەگەرچی لەماناشدا لەیەکتر زۆر نزیک بن ئەوا هەر یەکێکیان مانایەکی تایبەتی خۆی هەیە، هیچ کامیان جێگرەوەی ئەوی تر نابێت بەتەواوی، وەک سیفەتەکانی (الغضب و السخط و الغيظ) کە لەمانادا لەیەکتر نزیکن بەڵام هەر یەکێکیان سیفەتێکن بۆ الله تعالی. 🍃 (8) سیفەتی #المسح_بالید #واتا: دەست پێداهێنان بەڵگە لە فەرموودە: عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : (لَمَّا خَلَقَ اللَّهُ آدَمَ #مَسَحَ ظَهْرَهُ، فَسَقَطَ مِنْ ظَهْرِهِ كُلُّ نَسَمَةٍ هُوَ خَالِقُهَا مِنْ ذُرِّيَّتِهِ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ ...). (جامع الترمذي : ٣٠٧٦) قال الترمذي: هذا حديث حسن صحيح #واتا: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (کاتێک الله ئادەمی دروستکرد دەستی هێنا بە پشتی ئادەم، جا لە پشتی ئادەم هەموو ئەو روح لەبەرانە کەوتنە خوارەوە کە الله دروستی دەکات لە نەوەی ئادەم تاکو ڕۆژی قیامەت). ابن القیم ئەڵێ: ووشەی دەست لە قوڕئان و سوننەت و ووتەی هاوەڵان و تابعین زیاتر لە ١٠٠ جار هاتووە بەهاتنی جۆراوجۆر، لەپاڵیەوە شتی تر هاتووە کە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەمە دەستێکی حەقیقیە، بە گرتن و پێچانەوە و داخستن و کرانەوە و دەست پێداهێنان بە پشتی ئادەم هاتووە. (مختصر الصواعق المرسلة : ١٧١/٢) ــــــــــــــــــ

🍃 (5) سیفەتی #استطابة_الروائح #واته : بە خۆش دانانی بۆن) بەڵگە لە فەرموودە: پیغەمبەر صلى الله علیه وسلم فەرموویەتی: (وَالَّذِي نَفْسِي بِيَدِهِ لَخُلُوفُ فَمِ الصَّائِمِ #أَطْيَبُ عِنْدَ اللَّهِ تَعَالَى مِنْ رِيحِ الْمِسْكِ). 📚(صحيح البخاري : ١٨٩٤)(صحيح مسلم : ١١٥١) #واتــــا: سوێند بەوەی گیانی منی بە دەستە، گۆڕانی بۆنی دەمی کەسی بەڕۆژوو بوو لەلای الله خۆشترە لە بۆنی میسك. ابن القیم ئەڵێ: مەعلومە خۆشترین بۆن لەلای مرۆڤ بۆنی میسکە، جا پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم گۆڕانی بۆنی دەمی کەسی بەڕۆژوو بووی لەلای الله وەک خۆشی بۆنی میسك بە نسبەت ئێمە چواندووە بگرە خۆشیەکەی زیاترە لای الله، بەخۆش دانانی بۆنیش کە بدرێتە پاڵ الله سبحانه وتعالی وەک دانە پاڵی باقی سیفەتەکان و کردارەکانی تریەتی، چونکە بە خۆش دانانێکە کە وەک بە خۆش دانانی مەخلوقات نیە، هەروەک چۆن ڕازی بوون و توڕە بوون و ڕق لێ و بوون و خۆشویستنی وەک هی مەخلوقات نیە، وە ئەو بە خۆش دانانەی الله وەک بە خۆش دانانی ئێمە نیە، دواتر تەئویل کردنی ئەم سیفەتە کێشەکە لانادات، چونکە ئەوانەی ئیسبات کردنی ئەم سیفەتە بە کێشە ئەزانن ئەوا مولزەم دەبن بەوەی سیفەتی ڕازی بوون بە هەمان شێوە بە کێشە بزانن، جا گەر بڵێ: ڕازی بوونی الله وەک ڕازی بوونی مەخلوقات نیە، ئەوا ئێوەش بڵێن: بە خۆش دانانی ئەو وەک بە خۆش دانانی مەخلوقات نیە، جا بەم شێوەیە هەر سیفەتێک بێت ئاوا ئیسباتی دەکەین. (الوابل الصيب : ٥٢/١) #پرسیار: ئایا ئیسبات کردنی ئەوەی کە الله بۆنی دەمی کەسی بە ڕۆژوو بوو بە خۆشتر دائەنێت لە بۆنی میسك مانای ئەوەیە کە الله سیفەتی بۆن کردنی هەیە یان لوتی هەیە ؟ #وەڵام: نەخێر، هەروەک لە قاعیدەکانی سیفات باسمان کردووە نابێ زاتی الله بە زاتی مەخلوقاتەکانی بچوێنین، بەهەمان شێوەش نابێ سیفەتەکانی الله بە سیفەتەکانی مەخلوقات بچوێنین، کە ئەڵێین: مرۆڤ بۆنی میسکی بەلاوە خۆشە، واتای ئەوەیە کە مرۆڤ سیفەتی بۆن کردنی هەیە، وە مانای ئەوەیە کە مرۆڤ لوتی هەیە چونکە لەڕێگای لووتەوە بۆن دەکات، بەڵام ئەمە بۆ الله تعالی وانیە، سیفەتەکانی تەوقیفین لەسەر بەڵگەی قورئان و سوننەت وەستاون، ئەڵێین: الله تعالی بۆنی دەمی ڕۆژووان بە خۆش دادەنێت هەروەک لەم فەرموودەیە هاتووە، بەڵام ناڵێین الله سیفەتی بۆن کردنی هەیە، وە ناڵێین الله لوتی هەیە لە ڕێگای لوتەوە بۆن دەکات، چونکە سیفەتی بۆن کردن و سیفەتی لوت نە لە قورئان و نە لە سوننەت نەهاتوون، ئێمەش نە ئیسباتی دەکەین و نە نەفی دەکەین. واتە نە ئەڵێین هەیەتی نە ئەڵێین نییەتی 🍃 (6) سیفەتی #الاطلاع #واته: دەرکەوتن لە بەرزییەوە بەڵگە لە فەرموودە: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم لە ڕووداوەکەی حاطب بن أبي بلتعة بە ئیمامی عمر-ی فەرموو: (إِنَّهُ قَدْ شَهِدَ بَدْرًا، وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ اللَّهَ أَنْ يَكُونَ قَدِ #اطَّلَعَ عَلَى أَهْلِ بَدْرٍ فَقَالَ : اعْمَلُوا مَا شِئْتُمْ فَقَدْ غَفَرْتُ لَكُمْ). (صحيح البخاري : ٣٠٠٧) (صحيح مسلم : ٢٤٩٤) #واتــــا: حاطب بن أبي بلتعة ئامادەی جەنگی بەدر بووە، تۆ چووزانی ڕەنگە الله لە بەرزییەوە دەرکەوتبێت بۆ ئەهلی بەدر، وە فەرمووبێتی: چیتان ئەوێ بیکەن من لێتان خۆشبووم. عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ: أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: (يُجْمَعُ النَّاسُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ فِي صَعِيدٍ وَاحِدٍ، ثُمَّ #يَطْلُعُ عَلَيْهِمْ رَبُّ الْعَالَمِينَ). (مسند أحمد : ٨٨١٧) (جامع الترمذي : ٢٥٥٧) قال الترمذي: حديث حسن وصححه ابن تيمية في مجموع الفتاوى #واتا: پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: (خەڵکی کۆ دەکرێنەوە لە ڕۆژی قیامەت لەسەر یەک زەویدا، پاشان رب العالمین لە بەرزیەوە بۆیان دەردەکەوێ). #تێبینی: لە فەرموودەی دووەم ووشەی (يطلع) سێ جار هاتووە، جارێک بۆ هەموو خەڵکی، دوو جاریش تەنها بۆ موسڵمانان، بەڵام لەبەر درێژ نەبوونەوە تەنها بەشی یەکەمم نوسیوە. الفيروزآبادي ئەڵێ: #الاطلاع: البدو والظهور من علو. (القاموس المحيط : مادة / طلع) واتای: الاطلاع: دەرکەوتنە لە بەرزییەوە. (وکل باد لك من علو فقد #طلع عليك). بڕوانە: (جمهرة اللغة : ٩١٥/٢) (المخصص : ٩٣/٤) (لسان العرب : ٢٣٦/٨) واتا: هەر شتێک لە بەرزیەوە بۆت دەرکەوێ ئەوا طلوعی کردووە بۆت. ووتم: هەر بۆیە دەووترێ (طلعت الشمس) چونکە خۆر لە بەرزیەوە لێمان دەرئەکەوێ.

- بەشێک لەسەر ڕای إبن تیمیة دەربارەی التَحاکُم .

بــزانـە ئـایـا تـــۆش وای ؟ حَدَّثَنَا أَبِي، ثنا إِسْمَاعِيلُ، ثنا إِبْرَاهِيمُ، ثنا الْفُضَيْلُ بْنُ عِيَاضٍ، عَنْ مُحَمَّدِ بْنِ ⦗١١٠⦘ سُوقَةَ، قَالَ: «أَمْرَانِ لَوْ لَمْ نُعَذَّبْ إِلَّا بِهِمَا لَكُنَّا مُسْتَحِقِينَ بِهِمَا لِعَذَابِ اللهِ، أَحَدُنَا يُزَادُ الشَّيْءَ مِنَ الدُّنْيَا فَيَفْرَحُ بِهَا فَرَحًا مَا عَلِمَ اللهُ أَنَّهُ فَرِحَ بِشَيْءٍ زَادَهُ قَطُّ فِي دِينِهِ، وَيُنْقُصُ الشَّيْءُ مِنَ الدُّنْيَا فَيَحْزَنُ عَلَيْهِ حُزْنًا مَا عَلِمَ اللهُ أَنَّهُ حَزَنَ عَلَى شَيْءٍ قَطُّ نَقَصَهُ فِي دِينِهِ» قوتابی أنس بن مالڪ، محمد بن سوقة ووتی: دوو شــت هـــەن گەر سزا نەدراباین، ئیڵا بەهۆی ئەو دوو شتەوە شایەنی سزای الـلّٰـه عز وجل ئەبووین، #یەڪەم : یەڪێڪ لە ئێمە لە شتێڪی دونیاییدا زیاد دەڪات، جا بەهۆیەوە هێندە دڵ خــۆش دەبێت ڪە الـلّٰـه عز وجل نەیدیوە بە هیچ شتێڪ هەرگیز هێندە دڵ خۆش بێت ڪە زیادی پێ ڪردووە لە دینەڪەیدا، #دووەم : وە یەڪێڪ لە ئێمە کە شتێڪ لە دونیایدا ڪەم دەڪات، جا بەهۆیەوە هێندە خەفەتبار و دڵ تەنگ دەبێت ڪە الـلّٰـه عز وجل نەیبینیوە هەرگیز هێندە خەفەتبار و دڵ تەنگ بێت بە شتێڪ ڪە لەدیندا ڪەمی ڪردووە،
📚حلیة الأولیاء
#واتــا: ئێمە شتێڪ لە دونیاماندا زیاد دەڪات وەڪ مال و سامان و خواردن و خواردنەوەیێڪ، هێندە پێی دڵ خۆش دەبین هەرگیز الـلّٰـه ئێمەی نەدیوە ڪە هێندە دڵ خۆش بین بە شتێڪ ڪە لە دیندا زیادمان ڪردووە، نەیدیوە ئێمە عیبادەتێڪ زیاتر بڪەین و هێندە دڵ خۆش بین، وە ئێمە شتێڪ لە دونیاماندا ڪەمی ڪردووە وەڪ مال و سامان و خواردن و خواردنەوەیێڪ هێندە پێی خەفەتبار بووین، هەرگیز الـلّٰـه نەیدیوە ڪە ئێمە هێندە خەفەتبار بین بەوەی ڪە عیبادەتمان ڪەم ڪردووە، #بــــەداخـــەوە ئێمە قیامەتمان وەلا ناوە بە ددانەڪانی دواوەمان دونیامان گرتووە و ئەهلی دونیاین، خەلڪی زاهیدی دونیان

حوکمی_ئەو_کەسەی_موبتەدیع_تەبدیع_ناکات2_1_3.pdf4.27 KB

قەناتەکە بڵاو بکەنەوە لای خۆتانەوە جزاکم الله خیرا https://t.me/WorthyPeopleofHadeeth4

((  كِتاب السُّنَّة لِعبدالله بن أحمد بن حَنبَل )) کتێبێک کە پێویستە هەموو شوێنکەوتەیەکی دینی حەق ئەو دینەی ئەوەڵینی ئومەتی لەسەربوون دیراسەی بکات وبە دەستێکی مصحف وبەدەستەکەی تری ئەو کتێبەی پێبیت ئەگەر بیەوێت خاوەن وهەڵگری بیروباوەڕی پاک بێت. کتێبێک چقڵی چاوی جەهمیەکان وئەشاعیرەکانە، چونکە ڕۆشنکەرەوەی بیروباوەڕی پاکە دەربارەی سیفاتەکانی پەروەردگار... چقڵی چاوی مورجیئەکانی کۆن وسەردەمە چونکە سەران وڕابەرانی ئیرجاء فەزح دەکات ودەیانناسێنیت... هیچ کەسێک نیە تانە لەو کتێبە بدات ئیلا کەسانێک نەبێت کە هەڵگری دینی جەهمیەتن یان فکری چەوتی ئیرجائن. وەسێت وئامۆژگاریم بۆ هەموو قوتابیەکی زانست کە بەحەق عەوداڵی گەیشتن بەحەق وحاڵی بونیانە لە فکری گروپە لارەکان پێویستە کتێبی سوننەی عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد گرنگی پێبدەن وبکرێتە سەرو تەواوی ئەو کتێبانەی کە لە عەقیدەدا نوسراون، چونکە عومدە وجیاکەرەوەی بیروباوەڕی پاکی سەلەفە لە دینی جەهمیەکان وفکری ئیرجاء وگروپە لاڕێبووەکان. بەئاگابن ئیمام عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد بۆ خۆی ئیمام بووە لە فەرموودەدا لە زانستی عیلەل وتصحيح وتضعيف دا، لە عەقیدەدا ..... نەفامیە بەرامبەر مەکانەتی ئەو کەڵەپیاوە وتەعاملی زانایانی سەلەف ومتقدمین لەگەڵ ئاثارەکاندا کە هاتون لەو کتێبە عەقیدەییانەی کە کۆدەنگی سەلەفی تێدا باسکراوە لە عەقیدەدا بوترێت سەنەدی فڵان ئەثەر لاوازە وفڵان ئەثەر سەنەدەکەی فڵان ڕاوی تێدایە زەعیفە... وێنەی ئەم قسانە!. گەورەترین هەڵەیەک کە بەناو محقق ومصحح ومضعف ــەکان لەم سەردەمە تێیکەوتون ئەوەیە کە بە ئەحکام وقواعد ومصطلحات ــی متأخرين حوکم دەدەن بەسەر ئەقوال وئەحکام وئاثاری سەلەف ومتقدمین دا. ئیمامێکی گەورەی وەک عەبدوڵا کە باوکی وزانایانی سەردەمی شاهێدی فراوانی وگەورەیەتی زانستەکەی دەدەن وهەڵسا بە نوسینەوەی کتێبیکی گرنگ لە بیروباوەڕی سەلەف وڕەددی گروپە گومڕاکاندا بەناوی "كتاب السنة" کە تییدا کۆدەنگی عەقەدی ئەهلی سوننە نەقڵ دەکات، یەعنی ئەوەندە نەزان ونەخوێندەوار بووە بێت کتێبەکەی پڕ بکات لە شتی لاواز وزەعیف!! فەریکە خوێندەوار ومحققێکی خەلەف وسەردەم بێت بڵێ ئەوەی زەعیفە وئەوەی لاوازە... سبحان الله دەبێت قوتابی عیلم لەوە تێبگات تعاملی سەلەف بەرامبەر ئاثار جیاواز بووە لە خەلەف ومتأخرين... شتانێک کە کۆدەنگی ئەهلی سوننە وسەلەفی لەسەر بێت وکتێبانێک کە مەنبەعی ئیجماعی سەلەف بن لە عەقیدەدا نەزانی ونەفامیە بێی بگەڕێی بەشوێن سەنەد وصيحەت وضەعفی ئاثارەکانیدا.... دوپاتی دەکەمە وبزانن کە هیچ کەسێک نیە تانە لە کتێبە بەنرخەکەی عەبدوڵای کوڕی ئیمام ئەحمەد بدات لە کۆن وسەردەمدا ئیلا کەسانێکی جەهمی ومورجیئی بوون.. ئەو کتێبە بیلبیلەی چاوی ئەهلی سوننە وشوێنکەوتوانی سەلەف بووە لە هەموو سەردەمێکدا. https://t.me/ktibxan

🍃 (3) سیفەتی #الأنامل #واته: سەرە پەنجە بەڵگە لە فەرموودە: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: (... إِنِّي قُمْتُ مِنَ اللَّيْلِ فَتَوَضَّأْتُ وَصَلَّيْتُ مَا قُدِّرَ لِي، فَنَعَسْتُ فِي صَلَاتِي فَاسْتَثْقَلْتُ، فَإِذَا أَنَا بِرَبِّي تَبَارَكَ وَتَعَالَى فِي أَحْسَنِ صُورَةٍ، فَقَالَ : يَا مُحَمَّدُ، قُلْتُ : لَبَّيْكَ رَبِّ، قَالَ : فِيمَ يَخْتَصِمُ الْمَلَأُ الْأَعْلَى ؟ قُلْتُ : لَا أَدْرِي رَبِّ - قَالَهَا ثَلَاثًا - قَالَ : فَرَأَيْتُهُ وَضَعَ كَفَّهُ بَيْنَ كَتِفَيَّ حَتَّى وَجَدْتُ بَرْدَ #أَنَامِلِهِ بَيْنَ ثَدْيَيَّ ...) الحديث. (مسند أحمد : ٢٢١٠٩) (جامع الترمذي : ٣٢٣٥) واللفظ له وفي رواية أحمد: وجدت برد أنامله بين صدري. پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕۆژێکیان دوا ئەکەوێ بۆ نوێژی بەیانی ئینجا بە پەلە دێت نوێژەکەیان بۆ ئەکات و نوێژەکە بە کورتی ئەنجام ئەدات، ئینجا بە هاوەڵان ئەفەرمێ: ئەزانن بۆ دواکەوتم ؟ ئەمشەو هەڵسام شەونوێژم کرد جا ئەوەندەی الله قەدەری وابوو کردم، پاشان خەو منی بردەوە، جا لە خەوندا (پەروەردگارم بینی عز وجل لە جوانترین شێوەدا، فەرمووی: ئەی محمد فریشتەکان دەربارەی چی قسە و گفتوگۆ ئەکەن ؟ ووتم: نازانم پەروەردگارم، فەرمووی: ئەی محمد فریشتەکان دەربارەی چی گفتوگۆ ئەکەن ؟ ووتم: نازانم پەروەردگارم، فەرمووی: ئەی محمد فریشتەکان دەربارەی چی گفتوگۆ ئەکەن ؟ ووتم: نازانم پەروەردگارم، جا بینیم ناوەوەی دەستی خستە نێوانی شانەکانم تاکو هەستم بە ساردی سەرە پەنجەکانی کرد لەنێوان مەمکەکانم). ئەمە لەفزی الترمذي بوو، لە ریوایەتی أحمد ئەفەرمێ: هەستم بە ساردی سەرە پەنجەکانی کرد لەنێوان سینگم. الترمذي ئەڵێ: هذا حديث حسن صحيح، وە پرسیارم لە البخاري کرد دەربارەی ئەم فەرموودەیە، البخاري فەرمووی: هذا حديث حسن صحيح. ووتم: خەونی پێغەمبەران وەحیە هەر بۆیە ئیسباتی ئەم سیفەتە ئەکەین بۆ الله تعالی هەروەک ئەوەی بە وەحی بۆی دابەزی بێت. 🍃 (4) سیفەتی #الزارع بەڵگە لە قوڕئان: ﴿أَفَرَءَیۡتُم مَّا تَحۡرُثُونَ (٦٣) ءَأَنتُمۡ تَزۡرَعُونَهُۥۤ أَمۡ نَحۡنُ ٱلزَّ ٰ⁠رِعُونَ (٦٤)﴾ سورة الواقعة. واتا: ئایا ئەو زەوییەی کە دەیكێڵن و تۆوی بەسەردا ئەکەن ئێوە ئەیچێنن و دەری ئەهێنن لە زەوی یان ئێمە ئەیچێنین و دەری ئەهێنین لە زەوی. القرطبي ئەشعەری لە تەفسیری ئەم ئایەتەدا دەڵێ: زەوی کێڵانی دایە پاڵ ئەوان و چاندن و دەرهێنانی دایە پاڵ خۆی، چونکە زەوی کێڵان کرداری مرۆڤەکانە و لەسەر ویستی خۆیانە، وە زەرع کرداری الله تعالی یە و لەسەر ویستی الله دێتە دەرەوە نەک لەسەر ویستی ئەوان. ووتم: الزارع سیفەتی الله یە ناوی الله نیە.

ابن جریج دەربارەی وتەی اللە تعالی :{لَهَا سَبْعَةُ أَبْوَابٍ} [الحجر:٤٤] دەڵێت:یەکەمیان جەهەنەمە، پاشان لظی، پاشان حوطەمە، پاشان سەعیر، پاشان سەقەر، پاشان جەحیم - وە ابو جهل لێرەدایە -، پاشان هاویە.
📚صفة النار لابن أبي الدنيا|١٩|
هاوەڵی بەڕێز عبداللە بن مسعود رضی اللە عنەدەفەرمووێت : ئەگەر دۆزەخییەكان بزانن بە ژمارەى بەردەكانى سەر زەوى لە دۆزەخدا دەمێننەوە دڵخۆش دەبوون ، وەئەگەر بەهەشتییەكان بیانزانیایە بە ژمارەى بەردەكانى دونیا لە بەهەشتدا دەمانەوە خەفەتبار دەبوون !
📚موسوعةالتفسيرالمأثور:مـ|۲۲صـ٦۱٥|
ابن بطة دەڵێت :عەزابی ئاگری جەهەنەم بەردەوامە بە بەردەوامی الله، وە ئەهلەکەشی نەمرن و بەهەتاهەتای تێیدا دەمێننەوە : بۆ هەر کەسێكە کە دەربچێت لەدونیادا بەبێ تەوحید و بەبێ سونەت.
📚الابانة الصغری:صـ|١٤٠|
عبدالله بن عباس رضي الله عنه ئەڵێت : ئەگەر یەک دڵۆپەی زەقومی جەهەنەم بهێنرایەتە دنیاوە، ئەوە ژیانی خەڵکی تێکئەچوو .
📚الزهد لـ أسد السنة|۳٦|
کەعب دەڵێت: لەرۆژی قیامەتدا جەهەنەم هەناسەیەک ئەداتەوە، جا لەم کاتە نە فریشتەیێکی نزیک کراو وە نە هیچ پەیامبەرێک نامێنی مەگەر هەموویان لەسەرچۆک ئەکەون و ئەڵێن: ئەی پەروەردگار خۆم خۆم.
📚المصنف ابن ابي شیبة|٣٦٨٢٩|
لە أبي هریرة ـەوە رضي الله عنه دەڵێت :️ رسول اللّٰه ﷺ فەرمووی : کاتێك یەکێك لە ئێوە چووە تەحیاتەوە با پەنا بگرێت بە الله لە چوار شت ؛ دەڵێت : {اللهم من پەنات پێ دەگرم لە عەزابی جەهەنەم، وە عەزابی قەبر، وە شەڕی فیتنەی المسیح الدجال، وە لەشەڕی فیتنەی ژیان و مردن} .
📚السنة لعبدالله بن الإمام احمد|١٣٩٤|

🍃 (1) #سیفەتی (الأوَّلِیَّة) #واتە : پێشووترین ، لەپێشترین سیفەتێکی ذاتی️ی اللّٰه یە [واتە پەیوەستە بەخودی خۆیەوە و بەردەوام سیفەتەکەی هەبووە و دەیبێت، وەک سیفەتی زانست و هێز و بیستن و بینین و دەست و ڕوو]، وە یەکێک لەناوەکانی (الأوَّل) ـە، واتاکەشی ئەوەیە کە هیچ شتێک لەپێشییەوە نەبووە . بەڵگە لەقوڕئان : ﴿هُوَ ٱلۡأَوَّلُ وَٱلۡـَٔاخِرُ وَٱلظَّـٰهِرُ وَٱلۡبَاطِنُۖ وَهُوَ بِكُلِّ شَیۡءٍ عَلِیمٌ﴾ [الحدید: ٣] . بەڵگە لەفەرموودە : {اللَّهُمَّ أَنْتَ الْأَوَّلُ فَلَيْسَ قَبْلَكَ شَيْءٌ} [صحیح مسلم: ٢٧١٣] . واتە : پێغەمبەر صلی️ اللّٰه علیه وسلم لەکاتی خەوتندا دوعای دەکرد و ئەیفەرموو : اللهم تۆ پێشوویت و هیچ شتێک لەپێش تۆوە نەبووە . ابن القیم دەڵێ : سیفەتی پێشوویی️ اللّٰه عز وجل پێشکەوتە بەسەر سیفەتی پێشوویی هەموو شتێکدا . [طریق الهجرتین : ص ٢٧] 🍃 (2)سیفەتی #السرعة بەڵگە لە قوڕئان: (إِنَّ ٱللَّهَ #سَرِیعُ ٱلۡحِسَابِ) (إِنَّ رَبَّكَ #سَرِیعُ ٱلۡعِقَابِ) بەڵگە لە فەرموودە: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ : (كُنْتُ أَغَارُ عَلَى اللَّاتِي وَهَبْنَ أَنْفُسَهُنَّ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَأَقُولُ : أَتَهَبُ الْمَرْأَةُ نَفْسَهَا ؟ فَلَمَّا أَنْزَلَ اللَّهُ تَعَالَى : تُرْجِئُ مَنْ تَشَاءُ مِنْهُنَّ وَتُئْوِي إِلَيْكَ مَنْ تَشَاءُ وَمَنِ ابْتَغَيْتَ مِمَّنْ عَزَلْتَ فَلَا جُنَاحَ عَلَيْكَ. قُلْتُ : مَا أُرَى رَبَّكَ إِلَّا #يُسَارِعُ فِي هَوَاكَ). (صحيح البخاري : ٤٧٨٨) (صحيح مسلم : ١٤٦٤) الطبري لە تەفسیری ئایەتی (٢٠٢)ی سورەتی البقرة ئەڵێ: الله جل ثناؤه وەسفی خۆی کرد بە خێرایی حیساب کردن، چونکە الله جل ذكره کردەوەی بەندەکانی ئەژمێرێ بەبێ بەکارهێنانی پەنجە و بیرکردنەوە و لێ وورد بوونەوە وەک ئەوەی دروستکراوە بێ توانا و لاوازەکانی دەیکەن، بەڵکو ئەو هیچ شتێکی لێ وون نابێت لە زەوی و لە ئاسمان، بە قەدەر مسقاڵە زەررەیەک شتی لێ شاراوە نیە لە زەوی و ئاسماندا، پاشان پاداشتی بەندەکانی ئەداتەوە لەسەر هەموو ئەمانە بۆیە جل ذكره مەدحی خۆی کردووە بە خێرایی حیساب کردن. هەروها لە تەفسیری ئایەتی: (ٱلۡیَوۡمَ تُجۡزَىٰ كُلُّ نَفۡسِۭ بِمَا كَسَبَتۡۚ لَا ظُلۡمَ ٱلۡیَوۡمَۚ إِنَّ ٱللَّهَ سَرِیعُ ٱلۡحِسَابِ) الطبري ئەڵێ: الله خاوەنی خێراییە لە موحاسەبە کردنی بەندەکانی لەو ڕۆژەدا لەسەر کردەوەکانیان کە ئەنجامیانداوە لە دونیادا. ابن مندە لە کتێبی (التوحید : ١٣٧/٢) (السریع)ی بە یەکێک لەناوەکانی الله تعالی ژماردووە، ئەمەش جێگای تیڕامانە کە السریع بکرێت بەناو، بەڵام مادام بەناو هەژماری کردووە کەواتە بە دڵنیاییەوە (السرعة)ى بە صیفەتی الله تعالی داناوە، هەروەک لە قاعیدەکانی سیفات باسمان کردووە هەموو ناوێکی الله سیفەت لەخۆ ئەگرێت بەڵام پێچەوانەکەی نابێت بووترێ هەموو سیفەتێک ناو لەخۆ ئەگرێت.

بن جرير الطبري رحمە الله فەرمویەتۍ لەوبەڵگانەۍ ڪەباسكران ڪردومانە بەبەڵگە ڪەهەرڪەسێڪ گەشتە حەدۍ بلوغ بۆی نیە جاهل بێت بەالله تعالۍ وە پێویستە بزانێت الله عالمه و علمۍ هەیه وبەتوانایه و تواناۍ هەیە وە بزانێت الله قسە دەڪات وقسەۍ هەیه (ڪەقورئانه قسەی خوا) وە بزانێت الله خالقە و دروستڪراو وداهێنراونیە وە وتمان هەرڪەسێ جاهل بێت بەمە ئەوڪەسە ڪافرە . #دەقی عەرەبي👇🏽 قد دللنا فيما مضى قبل من كتابنا هذا أنه لا يسع أحدا بلغ حد التكليف الجهل بأن الله جل ذكره، عالم له علم وقادر له قدرة ومتكلم له كلام وعزيز له عزة وأنه خالق وأنه لا محدث إلا مصنوع مخلوق، وقلنا من جهل ذلك فهو بالله كافر . التبصير في معالم الدين لاپەڕە 149

پێشەوا محمد بن الحسین الآجري ( ٣٦٠ هـ ) دەڵێت :
بزانە رەحمەتی ﷲ عزوجل ـمان لێبێت ، کەوا واجبە و پێویستە لەسەر هەر مسوڵمانێکی عاقڵ و باڵغ بێت جا : دەوڵەمەند بێت یان هەژار ، خانەدان بێت یان نا ، ئازاد بێت یان کۆیلە ، کوڕ بێت یان کچ یەکەم زانست لەسەری ئەوەیە کە ﷲ تعالی بناسێت بە سیفەتەکانی ، وە زانستی هەبێت بەوەی چۆن ﷲ تعالی بپەرەستێت ، وە چۆنیەتی جێبەجێ کردنی واجبات و دورکەوتنەوە لە حەرام کراوەکانی ... هتد . 📚[ فرض طلب العلم للآجري ] ✅ئیمام أبو إسحاق ابن منده رحمە الله فەرمویەتۍ باسڪردنی بەڵگەڪان لەسەرئەوەۍ ڪەئەوڪەسەی هەوڵ وڪۆشش ئەګات وهەڵە ئەڪات لەناسینی الله  وتەوحیدا وەڪ ئەوڪەسەوایە ڪەبەعینادی وئەنقەست هەڵەبڪات لەناسینی الله دا . #دەقـــي_عـــەرەبــــي ☟ ذِكْرُ الدَّلِيلِ عَلَى أَنَّ الْمُجْتَهِدَ الْمُخْطِئَ فِي مَعْرِفَةِ اللَّهِ   عَزَّ وَجَلَّ ووَحْدَانِيَّتِهِ كَالْمُعَانِدِ. 📚لــە  کــتــێــبــی التـوحيد لابن منده هـــاتـــوە بــەژمــارە   ٣١٤/١ ✅🍀 ولید ـی کوڕەی مسلم دەڵێت : پرسیارم کرد لە پێشەوا ئەوزاعی و سوفیان ـی ثەوری و مالك ـی کوڕی ئەنەس دەربارەی ئەم فەرموودانەی کە باس لە صیفاتە بەرزەکانی  اللە تعالی دەکەن؟ ووتیان : واتێپەڕی دەکەین کە هاتووە لە قورئان و سوننەت بەبێ چۆنیەتی بۆ دانانی صیفەتەکە. [شرح ٲصول الٳعتقاد(٥۸۲/۳)، عقیدة السلف للصابوني (۷۰)] ــــــــــــــــــــ بەڵگەکان لەسەر صیفاتە بەرزەکانی اللە تعالی لە قورئان و سووننەت بەسێ جۆر هاتووە : یەکەم / بەڕاشکاوی باسی صیفەتەکە دەکات نمونە : صیفاتی (الرحمة، والعزة، والقوة، والوجه، والیدین، والٲصابع....ٳلا ٲخر دووەم / یاخود ناوەکە صیفەتەکەی لەخۆ گرتووە نمونە : ناوی (البصیر) صیفەتی (البصر) لەخۆگرتووە وە ناوی (السمیع)صیفەتی (السمع) لەخۆگرتووە...ٳلا ٲخر سێیەم / کارێك یان وەصفێك ئاماژەیە بۆ صیفەتەکە نمونە : ئایەتی {الرَّحْمَنُ عَلَی الْعَرْشِ ٲسْتَوَی} (ٲستوای) کارێکە دبێتە بەڵگە لەسەر صیفەتی (الٳسْواء). ✅‌پێشەوا الآجري رحمە الله دەفەرموێت: «ئەهلی حەق وەسفی اللە عز وجل دەکەن بەوەی خۆی وەسفی خۆی پێ کردووە، وە بەوەی پێغەمبەری ﷺ وەسفی کردووە، وە بەوەی هاوەڵانی ڕەزای خوایان لێبێت وەسفیان کردووە، ئەمە مەزهەبی ئەو زانایانەیە کە شوێنکەوتە بوون و داهێنەر نەبوون» - كتاب الشریعة للآجري (٥٦/٢).📚

#فیتنە_بووە_بە_سوننەت!! ١٥٢ - أبو وائل ئەڵێت : عبدالله بن مسعود رضي الله عنه فەرمووی : (ئێوە چۆن ئەبن کاتێک فیتنەیەک بەسەرتان دا بێت منداڵ لەو فیتنەیەدا گەورە ببێت و گەورە تیای دا بەتەمەن ببێت، وە خەڵکی ئەو فیتنەیە بکەن بە سوننەت، وە کاتێک شتێکی لێ گۆڕا بوترێت : سوننەت گۆڕا!) . ووترا : ئەوە کەی ئەبێت ئەی أبو عبدالرحمن؟ ووتی : (ئەو کاتەی قورئان خوێنەکانتان زۆر ببن، وە فەقیهـ و تێگەیشتووەکانتان کەم ببنەوە، دەسەڵاتدارانتان زۆر ببێت و دەستپاک و ئەمینەکانتان کەمببنەوە، وە دنیا بەدەست بهێنرێت بە کاروکردەوەی قیامەت) . 📚[کِتابُ ذَمُّ الرّیاء في الأَعمَال لـ الضَّرَّاب]

ماشاء اللە لەم کتێبە ناساندنی کتێبەکان و گرنگیان کتێب : ڕەدانەوەی ئەهلی بێدەع بەچاپێکی ڕێک و جوان بەردەستە لە ناوەندەکەمان. بۆ داواکردنی کتێبەکان و مۆم و گوڵدان بۆتی کتێبخانە :@Ktebxan1_bot یان : @Brwa_R_B

🔸#قــــــورئـــان. خراپ بوونی دڵ لە ئاست یادی الـلّٰـه، نەخۆشیەکی گەورەیە، گەر توشبیت لەم سەردەمەدا، بۆیە گوێمان لە قورئان دەبێت کاریگەری نییـە لەسەرمان. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ • رسول الـلّٰـه صلى الله عليه وسلم دەفەرمووێت: قورئان بخوێنن، چونکە دێت دەبێتە شەفاعەت کار بۆ خاوەنەکەی.
📚|صحیح المسلم|
• ئیمامی شافعي رحمە الـلّٰـه دەفەرمووێت: داوای ڕوناکی ناو گۆڕمان کرد، دۆزیمانەوە لە خوێندنەوەی قورئان.
📚|البحور الزاخرة|
• ابن عباس دەفەرمووێت: هەرکەس گوێ لە ئایەتێک بگرێت لە قورئان، ئەوە بۆێی دەبێت بە ڕووناکی لە ڕۆژی قیامەتدا.
📚|المصنف عبدالرزاق|
• ابن مسعود رحمە الـلّٰـه دەفەرمووێت: هەر کەسێک قورئانی خۆشدەوێت مژدەی لێبێت.
📚|سنن الدارمی|
• عثمانی کوڕی عفان دەفەرمووێت: ئەگەر دڵە کانمان پاک بونایە ئەوا هەر گیز تێر نە دەبوو لە کەلامی الـلّٰـه.
📚|السنة لحرب الكرماني|
🍃•عبدالله ـی کوڕی ئیمام أحمد رحمە الـلّٰـه دەفەرمووێت: باوکم دوو ختمی قورئانی دەکرد لە هەموو هەفتەیکدا یەکێکیان بە شەو یەکێکیان بە ڕۆژ.
📚|طبقات الحنابلة|
🍃• ابن سیرین رحمە الـلّٰـه دەفەرمووێت: ئەو ماڵەی قورئانی تێدا ناخوێندرێت، شەیطانەکان تێیدا ئامادە دەبن، وە مەلائیکەت لەوێ نامێنن، وە تەسک دەبێتەوە بەسەر دانشتوانەکەیدا، وە خێریشی کەم دەبێتەوە.
📚|مصنف ابن ابي الشیبة|
• ئافرەتێک تێپەڕی بەلای پێغەمبەر عیسی علیە السلام وتی: خۆشبەختی بۆ کۆشێک کە هەڵیگرتوی، وە بۆ سینەیەک کە شیردەرت بووە، عیسی علیە السلام فەرمووی: خۆشبەختی بۆ ئەو کەسەی کە کتابی الـلّٰـه عز وجل ـی خوێندۆتەوە پاشان شوێنی ئەوە کەوتوە کە تێیدایە.
📚|الزهد لإمام أحمد|
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ اللهم ثبت قلوبنا على دينك.

🔸دڵەکان ڕەق بوون، چاکەکان فەرامۆش کران، گوناهەکان ئەنجامدران، خەڵکی تەمبەڵ بوون لە الـلّٰـه پەرستی، ئەی بێ ئاگا لە کردەوەی چاك، زۆر ئومێدی بێ ئاگا، مردن لە ناکاو دێت و دەتبات، گۆڕیش سندوقی کردەوەکانتە، ئایە ڕۆژێک بیرمان کردەوە کە ڕۆژێک دەردەچین جارێکی دێکە ناگەڕێنەوە ژیان ئایا بیرمان کردەوە؟!.. لەوایە ئەمە ئاخر دەرفەت بێت لە ژیانماندا، ئایە تۆ لە خۆت ڕازیت؟!!! ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ » قال الإمام أحمد بن حنبل رحمه الله: أوصيكُم ونَفسِي بتقـوَى الله العَظيمِ، ولزُومِ السُّنة، فقَد عَلمتُم ما حلّ بمَن خَالفهَا، وما جاءَ فِيمنْ اتّبعهَا. •ئیمامی ٲحمد رحمە الـلّٰـه وتی: ئامۆژگاری ئێوە و خۆم دەڪەم بە ترسان لە الـلّٰـه تعالی، وە دەست گرتن بە سوننەت، ئێوە دەزانن چی بەسەر ئەوان هات ڪە سەرپێچیان ڪرد، وە چی هاتووە دەربارەی ئەوانەی شوێنڪەوتەی سوننەت دەبن.
📚|طبقات الحنابلة|
» الفضیل بن عیاض،یقول: «کفی بالله محبا، وبالقرآن مؤنسا، وبالموت واعظا اتخذ الله صاحبا وذر الناس جانبا. •الفضیل بن عیاض دەیفەرموو: الـلّٰـه بەسە بۆ خۆشەویستی، وە قورئان بۆ هاوەڵێتی کردن وە مردن بۆ ئامۆژگاری، الـلّٰـه تعالى بکە بە هاوڕێت و خەڵکیش بە لاێیکدا جێ بهێڵە.
📚|العزلة والانفراد لإبن أبي الدنیا|
» عَلِيُّ بْنُ بَكَّارٍ، قَالَ: صَحِبْتُ إِبْرَاهِيمَ بْنَ أَدْهَمَ وَكَثِيرًا مَا كُنْتُ أَسْمَعُهُ يَقُولُ: يَا أَخِي، اتَّخِذِ اللهَ صَاحِبَا وَذَرِ النَّاسَ جَانِبَا. •علي بن بکار دەڵێت: هاوەڵی إِبراهيم بن أَدهم ـم کرد وە زۆر دەمبیست لێوەی دەیفەرموو: ئەی براکەم الـلّٰـه ـی خۆت عز وجل بکە بە هاوەڵت وە خەڵکی بخەرە ئەولاوە.
📚|حلية الأولياء|
» يَحْيَى بْن معاذ الرازي يَقُولُ: مسكين ابْن آدم، لو خاف النار كما يخاف الفقر دخل الجنة. •يحيى بن معاذ الرازي دەڵێت: ئینسان زۆر داماوە، خۆ ئەگەر بەقەد فەقیری لە جەهەننەم بترسایە بۆ خۆی ئەچووە بەهەشتەوە.
📚|تاريخ بغداد لخطيب البغدادي|
» إِبْرَاهِيمَ بْنَ أَدْهَمَ يَقُولُ: قِلَّةُ الْحِرْصِ وَالطَّمَعِ يُورِثُ الصِّدْقَ وَالْوَرَعَ، وَكَثْرَةُ الْحِرْصِ وَالطَّمَعِ يُكْثِرُ الْغَمَّ وَالْجَزَعَ. •إبراهيم بن أدهم دەفەرمووێت: کەمی سوور بوون و ویست و تەماحی دونیا ڕاستگۆیی و وەرع ئەبەخشێتە خاوەنەکەی، وە زۆری سوور بوون و ویست و تەماحی دونیا دەبێتە هۆی زۆری دڵەڕاوکێیی و خەم و ناڕەحەتی.
📚|الزهد الکبیر للبیهقي|
» اللهم ثبتنا وارحمنا..

عبد الـلّٰـه کوڕی مسعود سەردانی نەخۆشێکی کرد وە کۆمەڵێک کەسیشی لەگەڵدا بوو، وە لەناو ماڵەکە ئافرەتێکی لێبوو، جا پیاوێک لەو کەسانە هەر سەیری ژنەکەی دەکرد، عبد الـلّٰـه بە پیاوەکەی فەرموو: ئەگەر چاوەکانت دەربهاتنایە زۆر خێرتر بوو بۆت.
📚[ذم الهوى(٥٩)]

ولله الحمد والمنة ڪتـێـبی ئیمـان هی  پێشەوا بوخاری  بەڪوردی عەرەبی خرایە بەردەستی خوێنەر ئەم کتێبە هەر بەشێکە لە سەحیحی بوخاری و لەناو سەحیحەکەدا هەیە ، بەڵام لەبەر گرنگی و سودی زۆری کە ئیمام بەشێوازێکی زۆر نایاب هێناویەتی بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی سەرەتایانە لە بابەتی ئیمان و عەقیدە سودی لێ وەربگرن و زیاتر لەبابەتی ئیمان تێبگەن و دەرگایەک بێت بۆ چوونە ناو کتێبەکانی تری سەلەف لە بابەتی ئیماندا  پێڪ دێت لە 42 باب وە 51 ئەثەر الله تعالە لێمان قبوڵ بڪات  وەپاداشتی ئەو برایانەش بداتەوە ڪەماندوم ڪردن  بۆ pdf ڪە

[ نوسينى  عمر بن عبد العزيز بۆ خەڵكی ئەو شارەی توشی بومەلەرزە بوون  ]
📚 قال ابن أبي الدنيا في العقوبات [ 23 ] :
أخبرنا إسحاق بن إسماعيل , قال : أخبرنا سفيان , قال : أخبرنا جعفر بن برقان , قال : كتب إلينا عمر بن عبد العزيز : أما بعد , فإن هذا الرجف , شيء يعاقبُ الله تعالى به العباد , وقد كتبتُ إلى الأمصار أن يخرجوا يوم كذا من شهر كذا , فمن كان عنده شيءٌ فليتصدق قال الله عزوجل : { قد أفلح من تزكى , وذكر اسم ربه فصلى } وقولوا كما قال أبوكم آدم عليه السلام : { ربنا ظلمنا أنفسنا  وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين } وقولوا كما قال نوح عليه السلام : { وإلا تغفر لي وترحمني أكن من الخاسرين } وقولوا كما قال يونس عليه السلام : { لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين } عومەری كوڕی عبدالعزیز نوسی بۆمان : لەپاشان ، ئەم بومەلەرزەیە شتێكە الـلّٰـه تعالی بەندەكانی پێ سزا دەدات ، نوسیومە بۆ شارەكان كە لە ڕۆژی فڵان و مانگی فڵان دەربچن ، ھەركەسێك شتێكی ھەبوو با بیبەخشێت الـلّٰـه تعالی فەرموویەتی : { قد أفلح من تزكى , وذكر اسم ربه فصلى } ( بێگومان ئه‌و که‌سه سه‌رفرازه که ده‌روونی خۆی پاك ڕاگرتووه و ناوی په‌روه‌ردگاری ده‌بات و نوێژی بۆ ده‌کات و کڕنووش و سوژده‌ی بۆ بردووه‌. ) ئێوەش وەك باوكتان ئادەم عليه السلام بڵێن : { ربنا ظلمنا أنفسنا  وإن لم تغفر لنا وترحمنا لنكونن من الخاسرين } ( په‌روه‌ردگارا ئێمه سته‌ممان له خۆمان کرد، خۆ ئه‌گه‌ر لێمان خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێماندا نه‌یه‌ته‌وه‌، ئه‌وه به‌ڕاستی ئێمه سوێند به الـلّٰـه له خه‌ساره‌تمه‌ند و زه‌ره‌رمه‌ندانین.) ئێوەش وەك نوح عليه السلام بڵێن : { وإلا تغفر لي وترحمني أكن من الخاسرين } ( خۆ ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پێمدا نه‌یه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه‌. ) ئێوەش وەك يونس عليه السلام بڵێن : { لا إله إلا أنت سبحانك إني كنت من الظالمين } ( پەروه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه شایستەی پەرستن بێت جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه‌، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم  )

#ئـاگـاداربـه کـوفـری مـوعـەطـیـلـی صـیـفـاتـی الـلّٰـە لە کوفری کەسێک گەورەترە کە حاکمێکی طاغوت بە موسوڵمان دەزانێت ، یان کەسێک کە قەبر دەپەرستێت ، بۆیە هەوڵبدە لەوە تێبگەیت ، تعطیلی صیفات لە شیرکی قبور قورسترە و ئەششەدترە، ابن قیم لە نونیەکەیدا دەڵێت : واعلم بأن الشرك والتعطيل مذ ... كانا هما لا شك مصطحبان أبدا فكل معطل هو مشرك ... حتما وهذا واضح التبيان #واتــــا: بـزانـە و فـێـربـە کە شـیـرک و تـەعـطـیـل لەوەتەی هەبوو وابەستەی یەک بوون، هەموو موعەطیلیک موشریکە بە بێ گومان، ئەمەش شتێکی ڕون و ئاشکرایە #وە_دەڵێت : لكن أخو التعطيل شر من أخي الـ ... إشراك بالمعقول والبرهان إن المعطل جاحد للذات أو ... لكمالها هذان تعطيلان متضمنان القدح في نفس الألو ... هة كم بذاك القدح من نقصان والشرك فهو توسل مقصوده الزل ... فى من الرب العظيم الشان بعبادة المخلوق من حجر ومن ... بشر ومن قبر ومن أوثان #واتــــا: بـەلام کـەسـی مـوعـەطـیـل خراپترە لە کەسی خاوەن شیرک، بە عەقڵ و بە بەڵگەی شەرعیش . مـوعـەطـیـل جـحـودی زاتـی الـلّٰـە یان کەمالی الـلّٰـە دەکات ئەمەش دوو جۆرە تەعطیلن ، پـاشـان دەڵـێـت: شیرک بریتیە لە هەوڵی نزیک بونەوە لە الـلّٰـە‌ی پایە بەرز، بە پەرستنی مەخلوق لە بـەرد و بـەشـەر و قـەبـر و ئـەوثـان قــسـەی سـەلـەفـیـش زۆرە لەو بابەتادا کە فەرمویانە کوفری جەهمیە موعەطیلەکان لە کوفری یەهود و نەصارا گەورەترە ، #شـیـرکـی_تـعـطـیـل لە شـیـرکـی قـبـور زۆر گــەورەتــرە ، تعطیل جحودی زات و کەمالی زاتە شرک لە عبادەت صرف کردنی حەقی اللە یە بۆ غەیری ئەو ، وە لای سەلەف تعطیل لە شرک گەورەتر بوە ،