باۆکــی ئیلێاس
Ir al canal en Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Mostrar más520
Suscriptores
Sin datos24 horas
-27 días
-430 días
Archivo de publicaciones
هەڵوەشێنەرەوەکانی ئیسلام
::⏎هەڵوەشێنەرەوەی بیست و پێنج: ڪۆتایی :
"5️⃣2️⃣ قورئان کەلامی️ اللّٰه ـیە و مەخلوق نییە ، هەر کەسێ بڵێ قورئان مەخلوقە یان بڵێ لەفزم بە قورئان مەخلوقە یان بوەستێ لە قورئان و گومانی هەبێ کە مەخلوقە یان مەخلوق نییە ، ئەوە کافرە بە إجماع "
قورئان کەلامی️ اللّٰه یە لە هەموو ڕویەکەوە هەرگیز لە هیچ ڕویەکەوە نابێتە مەخلوق ، چ بەوەی بنوسرێ لە ناو کتێبدا یان بخوێنرێتەوە یان لەبەر بکرێت لە سنگی بەندەکاندا ئەوە بێگومان کەلامی️ اللّٰه یەو مەخلوق نییە ، ئەوەی بڵێ مەخلوقە بە هەر شێوازێک ئەوە کافرە .
تێبینی: [مەخلوق : دروستکراو] هەمان واتایان هەیە ، هەروەها [کەلام : ووتە] هەمان واتایان هەیە ، جا لە هەندێ شوێن مەخلوق و کەلام بەکار هاتووە لە هەندێکیش دروستکراو و ووتە بەکار هاتووە ، هەمان واتایان هەیە هیچ جیاوازیان نییە .
ئیمامی أحمد(٢٤١هـ) لە کتابی( الرد علی الزنادقة والجهمیة ) بابێکی داناوە بەناوی ( بیان ما أبطل️ اللّٰه تبارک وتعالی أن یکون القرآن إلا وحیا ، ولیس بمخلوق ) کە️ تێیدا اللّٰه تبارک وتعالی تەئکیدی دەکاتەوە کە قورئان وەحییە لە لایەن خۆیەوە وە مەخلوق نییە ، جا ئیمامی أحمد فەرمووی: وتەی️ اللّٰه تعالی: ( وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ {١} مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَىٰ {٢} وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلْهَوَىٰٓ {٣} إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْىٌ يُوحَىٰ {٤} ) [ النجم].
واتە: سوێند بهئهستێره کاتێک لهشوێنی خۆی دهترازێت و بهخێرایی بهردهبێتهوه و ئاوا دەبێت ، هاوهڵ وهاوڕێی ئێوه محمد (️ﷺ) گومڕاو سهرلێشێواو نهبووه ، لهڕێگهی ڕاست و ڕهوان نهترازاوه ، قسهو گوفتاریشی (ئهوهی کهقورئانه) لهئارهزوو بازی و ههواو ههوهسهوهنیه ، ئهمهی کهڕای دهگهیهنێت تهنها نیگاو وهحی خوای یه .
وە هەروەها کە قوڕەیش وتیان: ئەم قورئانە شیعرە .
وە وتیان: ( أَسَٰطِيرُ ٱلْأَوَّلِينَ ) [الأنعام: ٢٥].
واتە: ئەمە ئەفسانەی پێشینانە تۆمار کراوە .
وە وتیان: ( أَضْغَٰثُ أَحْلَٰمٍۭ ) [ الأنبياء: ٥].
واتە: ئەم جۆره خەوانە بێ سەرو بنەو هیج ئەسڵی نییە .
وە وتیان: ️ﷴ(️ﷺ) وتویەتی لە نەفسی خۆیدا .
وە وتیان: فێربووە لە غەیری خۆی[ واتە کەسێک قورئانی فێر کردووە ].
وە️ اللّٰه سوێندی خوارد بهئهستێره کاتێک لهشوێنی خۆی دهترازێت و بهخێرایی بهردهبێتهوه و ئاوا دەبێت ، واتە: قورئان کاتێک بێتە خوارەوە .
فەرمووی: ( وَٱلنَّجْمِ إِذَا هَوَىٰ {١} مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ ) ، صَاحِبُكُمْ ، واتە:️ ﷴ(ﷺ) ، ( وَمَا غَوَىٰ {٢} وَمَا يَنطِقُ عَنِ ٱلْهَوَىٰٓ {٣} ) ، فەرمووی: بێگومان ️ﷴ(️ﷺ) ئەم قورئانەی لە هەواو نەفسی خۆیدا نەوتووە ، فەرمووی: ( إِنْ هُوَ ) ، بەو مانایە: چییە ، واتە: قورئان ( إِلَّا وَحْىٌ يُوحَىٰ {٤} ) ، وە️ اللّٰه هەڵیوەشاندەوە کە قورئان شتێک بێت لە غەیری وەحی ، بە وتەی: ( إِنْ هُوَ ) ، فەرمووی: چییە ( إِلَّا وَحْىٌ يُوحَىٰ {٤} ).
پاشان فەرمووی: ( عَلَّمَهُۥ ) ، واتە: جبریل قورئانی فێری️ ﷴ کردووە ، وە ئەو ( شَدِيدُ ٱلْقُوَىٰ {٥} ذُو مِرَّةٍ فَٱسْتَوَىٰ {٦} ) ، تائەو کاتەی فەرمووی: ( فَأَوْحَىٰٓ إِلَىٰ عَبْدِهِۦ مَآ أَوْحَىٰ ) [ النجم ].
واتە: ئینجا️ اللّٰه لهڕێگهی ئهوهوه ، نیگای کرد بۆ بهندهی خۆی ، ئای چ نیگایهک بوو ! ، وە️ اللّٰه ناوی لەقورئان نا وەحی(واتە لەلایەن خۆیەوە نێردراوە و وتەی خۆیەتی) ، وە ناوی نەنا دروستکراو .
📚الرد علی الزنادقة والجهمیة | صـ ١٩١ |.
#سهختـــــــــی_گــــیـــان_کـێـشـــــان❗
سفيان الثوري رحمه الله دەڵێ :
کاتێـــک مـلـك المـــوت دەســـت دەدات لە وتیــن ـی* بەنـــدە ناسینــــی “ زانینــــی “ دەپچـــڕێـت وە قســـــەی دەپچـــــڕێت ، وە هەمــــوو دونیـــا لەبیــــر دەکــات و ئەوەی تێیــــدایە ، گـــەر لەبـــەر ئـــەوە نەبێـت کە قــورســـی و ئازارەکـانــــی مردنــــی دەرخوارد دەدرێ ئەوا لەوانـــەی دەروروبـــەری دەدات بە شمشێــــر لەبــەر سەختـــی ئـــەوەی چارەســـەری دەکات.
#واتــــــە : لەبەر سەختی ئــــەو ئازار و ناڕەحەتیـەی دەیچێـــــژێ گــەر توانــای هەبێت ئامـادەیـە لەهەمــــوو دەورەبەرەکـــەی بدات بە شمشێــــر بەڵکــــو ئازاری نـەمێـنـێـت
تەنها سەرنج بدەنە ئەو دونیا بێ نرخە کە هەموو شتێکی بەو جۆرە لەبیر دەکەیت وەک ئەوەی تیای نەژیابیت بیر بکەرەوە شایەنی ئەوەیە بۆی ئەکەیت ، وا پێشت خستووە بەسەر الله دا و سەرقاڵ بووی پێیەوە ؟
*وتين بریتیە لە شادەماری دڵ کە مرۆڤ بە هۆیەوە دەژی و دەمرێ
#_ألْــحَــمْــدُلــِلــّٰه ئەم بەشەش تەواو بوو بە وردی خوێنەری بن بۆ ئەوای بە جوانی تێ بگەن
ئەم بەشەی کۆتایی گرنگە ، پەکخستنی سیفاتی️ اللّٰه خراپترە لەوەی کەسێک بکەیتە هاوبەشی️ اللّٰه .......
بەشی 25 ماوە ئەویش دادەنێین بەشی 25 کۆتا بەشە بەڵام بەشێکی زۆر گرنگە لە بارەی (قورئان)ـەوەیە جا بەڵگەی زۆر زۆرم داناوە بۆیە بابەتەکە زۆر درێژە دەکێشێ دەبێ پشوو درێژ بن لەگەڵی تا جوان تێ بگەن لە هەمووی بەش بەش پۆستی دەکەم بۆتان تا بتوانن لێی تێ بگەن ، إِنْ شَاءَ اللّٰه ،️ اللّٰه کاری ئێمەو ئێوەش ئاسان بکات .
جا بۆیە ئاگاداریان بن ئەوانە کافرن .
هەر وەک ئیمامی حرب بن إسماعیل الکرماني(٢٨٠هـ) دەفەرموێت: جەهمیەکان: دوژمنی️ اللّٰه ـن، ئەوانەن پێیان وایە کە قورئان مەخلوق و درووستکراوە، وە پێیان وایە️ اللّٰه قسەی لەگەڵ موسیٰ علیە السلام نەکردووە، وە️ اللّٰه قسەناکات و نابینرێ، وە شوێنی️ اللّٰه نازانرێ و عەرشی نیە و نە کورسی، وە قسەگەلێکی زۆر کە لە چیرۆک دەچێت .
ئەوانە کافر و زەندیقن دوژمنی️ اللّٰه ـن ئاگاداریان بە .
📚السنة حرب الکرماني | ٩٦ |.
جا بۆیە منیش دەڵێم ئاگاداری عەقیدەتان بن بۆ ئەوەی جەهمیە نوێیەکان بە لاڕێتان نەبەن و بتاخەنە ناو کوفرەکانی خۆیان و خەسارەت مەندی قیامەتان بکەن ، ️اللّٰه تعالی ئێمەو ئێوەش بپارێزێ لە هەموو کوفرو شیرک و بیدعەیەک و بە ئیسلام و ئیمانەوە بمانباتەوە لای خۆی و لە بەهەشت کۆمان بکاتەوە ، آمین .
#ناقـــــــــــــــــــــض (٢٤)
پەکخستنی سیفاتی️ اللّٰه خراپترە لە هاوبەش دانان بۆ️ اللّٰه :-
ابن القیم(٧٥١هـ) لە کاتێکدا قسە لە پلەی سێیەم لە پلەکانی دڵنیایی دەکات وتویەتی :
وەستان لەسەر ئەوەی مافی️ اللّٰه سبحانە و تعالی لەسەری وەستاوە لە ناوەکانی و سیفەتەکانی و کردارەکانی ، واتە : وەستان لەسەر زانستی تەوحیدی ناوەکان و سیفەتەکان ، ئەوەی بنچینەکەی ئیسپاتی ناوەکان و سیفەتەکانە ، و دژەکەشی تەعطیل و نەفی و تەجەهومە ، ئەم تەوحیدە بەرامبەرەکەی تەعطیلە[پەکخستن] .
ئەمما تەوحیدی قەصدی ئیرادی (تەوحیدی عیبادەت) ئەوەی کە ئیخلاصی عەمەل و عبادەتە بۆ️ اللّٰه بەتەنیا ، بەرامبەرەکەی شیرکە .
تەعطیلیش خراپترە لە شرک .
چونکە ئەهلی تەعطیل ئینکاری زاتی️ اللّٰه ، یان ئینکاری کەماڵی زاتی️ اللّٰه دەکات ، ئەویش نکۆڵییە بۆ حەقیقەتی پەرستراوێتی ، جا زاتێک نەبیستێت ، و نەبینێت ، و قسە نەکات ، و ڕازی نەبێت ، و توڕە نەبێت ، و هیچ کردارێک ئەنجام نەدات ، و لە داخڵی جیهاندا نەبێت ، و لە دەرەوەی جیهاندا نەبێت ، و پەیوەست نەبێت بەجیهانەوە ، و لێی جودا نەبێت ، و لە تەنیشتی نەبێت ، و لێی دابڕاو نەبێت ، و لێی نزیک نەبێت ، و لێی تێپەڕ نەبێت ، و لەسەر عەرش نەبێت ، و لە ژێر عەرش نەبێت ، و لە پشتی نەبێت ، و لە پێشی نەبێت ، و لەلای راستی نەبێت ، و لەلای چەپی نەبێت ، ئەو و نەبوو یەکسانن .
موشریک داندەنێت بە️ اللّٰه و سیفاتیدا ، بەڵام لەگەڵیدا غەیری️ اللّٰه دەپەرستێت ، جا موشریک باشترە لە پەکخەر بۆ زات و سیفاتی️ اللّٰه .
📚المدارج | ٢ / ٤٠٢ |.
وە ابن تیمیة(٧٢٨هـ) دەڵێ: پەکخستنی سیفاتەکانی️ اللّٰه خراپترە لە هاوبەشدانان بۆی ، وە هەموو پەکخەرێک هەر ئەبێ کە موشریک بێت .
📚مجموع الفتاوى | ٥٦٧/١٦ |.
هەروەها ابن تیمیة(٧٢٨هـ) دەڵێ:
وە ئەوەی موعتەزیلەو جەهمیەکان بانگەشەی بۆ دەکەن ئەوەیە کە کەلامی ، وە ئیرادە و خۆشەویستی و ڕقلێبونەوە و ڕازی بوونی و توڕەبوونی ، وە غەیری ئەمانە هەمووی لە دروستکراوەکانیەتی ، جیاکراوەتەوە لێی ئەوە ئەمە بوو کە سەلەف ئینکاریان لێ کردن ، وە جمهوری خەلەفیش ، بەڵکو وتیان: بێگومان ئەمە لەو کوفرەیە کە بەدرۆدانانی پێغەمبەر(️ﷺ) له خۆ دەگرێت ، وە نکۆڵی ئەوەی تیایە کە شایەنی️ اللّٰه یە لە سیفاتەکانی ، وە وتەی سەلەف لە ڕەدی ئەم وتەیە ، وە کوفردان بەسەریدا (واتە : بەسەر وتەکەدا) زۆر بڵاوە . اهـ
📚منهاج السنة | ٤٢١/٥ |.
نمونەیەک لەوانەی کە سیفاتی️ اللّٰه پەکدەخەن یان بە حسابی خۆیان تەئویلی دەکەن کە ئەمەش هەر پەکخستنە هیچ جیاوازی نییە :-
لە سلیمان بن حرب(٢٢٤هـ) ، ئەویش لە حمّاد بن زید(١٧٩هـ) فەرموویەتی: نموونەی جەهمیەکان وەک پیاوێکە ، کە پێی بگوترێت: ئایا لە ماڵەکەتدا درەختی خورما هەیە ؟
دەڵێت: بەڵێ .
پێی دەگوترێت: ئایا گەڵای هەیە ؟
دەڵێت: نەخێر .
پێی دەگوترێت: ئایا چڵ و پۆپی هەیە ؟
دەڵێت: نەخێر .
پێی دەگوترێت: ئایا توێکڵ و تەڵاشی هەیە ؟
دەڵێت: نەخێر .
پێی دەگوترێت: ئایا قەدی هەیە ؟
دەڵێت: نەخێر .
پێی دەگوترێت: ئایا ڕەگی هەیە ؟
دەڵێت: نەخێر .
پێی دەگوترێت: کەواتە ئەوە درەخت نییە کە لە ماڵەکتدایە..!
ئا ئەو جەهمیانەش پێیان دەگوترێت: ئایا پەروەردگارتان هەیە ؟
دەڵێن: بەڵێ.
پێیان دەگوترێت ئایا قسە دەکات ؟
دەڵێن: نەخێر .
پێیان دەگوترێت: ئایا دەستی هەیە ؟
دەڵێن: نەخێر .
پێیان دەگوترێت: ئایا قاچی هەیە ؟
دەڵێن: نەخێر .
پێان دەگوترێت: ئایا پەنجەی هەیە ؟
دەڵێن: نەخێر .
پێیان دەگوترێت: ڕازی دەبێت و توڕە دەبێت ؟
دەڵێن: نەخێر .
پێیان دەگوترێت: کەواتە ئێوە پەروەردگارتان نییە..!
📚شرح مذاهب أهل السنة لابن شاهين .
لە کۆتایدا دەڵێم: کەوایە ئەوانەی سیفاتی️ اللّٰه پەکدەخەن یان تەئویلی دەکەن ئەوە خودی️ اللّٰه یان پەکخستووە و️ اللّٰه ـیان بە بت شوبهاندووە بەمەش کافر بوون بە خوایەک کە لە ئاسمانەو دەبینێ و دەبیستێ و قسە دەکات و ڕازی دەبێت و توڕە دەبێت و دەستی هەیەو قاچی هەیە هەتا دوایی. ..... ، وە ئەوانەشی کە دەڵێن سیفاتی️ اللّٰه مەخلوقە ئەمەش کوفرێکی تری ئاشکرایە ، چۆن دەگونجێ بڵێی چاوی ️اللّٰه مەخلوقە(پەنا بە️ اللّٰه) گەر وترا چاوی یان دەستی یان قاچی یان ڕوخساری️ اللّٰه مەخلوقە ئەمە واتە ئەوانیش لەناو دەچن چونکە مەخلوقات لەناو دەچێت چۆن دەبێت️ اللّٰه خالقی ئێمەیە لەناو بچێت !! پەنا بە️ اللّٰه ئەمە کوفرێکی ئاشکرایە هیچ عوزرێک هەڵناگرێت ، هەر بۆیە سەلەف زۆر توند بوون لەسەر ئەم کوفرانەو هیچ عوزریان نەداوە بە کەسێک کە ئەم کوفرانە بکات بەڵکو حوکمی کافر بونیان داوەو تۆبەیان پێ کردووە گەر تۆبەی نەکردبێ ئەوە کوژراوە ، جا بۆیە با ئاگادار بین لەم ڕۆشدا ئەمانە زۆرن کە بە ئاشکرا لەسەر میمبەرەکانەوە وەک ئەوەی کە بینیمان کە ئەم کوفرانە بڵاو دەکەنەوە ، دەڵێن️ اللّٰه دەستی نییە و قاچی نییە و چاوی نییە و ڕازی نابێت و توڕە نابێت و قسە ناکات و لەسەر عەرش نییە وە تەواوی سیفاتەکانی تریش بەم جۆرە ڕەت دەکەنەوە ،
بۆچی ئەشعەرییەکان و هاوشێوەکانیان کە نەفی سیفەتی علو ئەکەن بەلایانەوە مەحاڵە ئەم سیفەتە بۆ الله ئیسبات بکەن، کێشەیان چیە گەر بڵێن الله لە ئاسمانە لەسەر عەرش ؟ لە کاتێکدا زیاتر لە هەزار بەڵگەی لەسەر هاتووە ؟
گــــەر بڵێـــــن الله لە ئاسمانە لەسەر عەرش واتا الله لە شوێنێکە، کە ئیسباتی شوێنیان کرد بۆی واتا ئەڵێن الله جسمە، چونکە تۆ کە ووتت ئەم شتە لە فلان شوێنە ئەوا تۆ پێت وایە ئەم شتە جسمە، الله ش جسمی نیە، بۆیە الله بێ شوێنە.
بەپێی ئەم قاعیدە کەلامیە نەفی سیفەتی علو ئەکەن، هەر بەهۆی ئەمەشەوە نەفی بینینی الله ئەکەن لە بەهەشت، گەر ئیسباتی بینینی الله بکەن ئەوا حەتمەن ئەبێ لە شوێنێک بیبینن ناکرێ بەبێ شوێن ببینرێ، گەر ئیسباتی بینین بکەن ئیسباتی شوێنی لەدوا دێ، ئیسباتی شوێنیش ئیسباتی جسمی لەدوا دێ، کەواتە هەمووی نەفی ئەکەن، هەر بۆیەش ناو لە ئەهلی سوننە ئەڵێن: المجسمة، واتا ئیسباتی جسم بۆ الله ئەکەن، یان پێیان ئەڵێن: المشبهة، واتا الله تەشبیه ئەکەن بە مەخلوقات، لای ئەوان هەر کەسێک ئیسباتی سیفەتەکانی الله بکات لەسەر زاهیر بەبێ تەئویل ئەوا جسمی بۆ الله ئیسبات کردووە و تەشبیهی کردووە بە مەخلوقات.
ئاگـــاداری:
لەفزی (جسم) لە قورئان و سوننەت نە ئیسبات کراوە نە نەفی کراوە، ئێمەش نە ئیسباتی ئەکەین نە نەفی ئەکەین، ئەڵێین الله زات و سیفاتی هەیە، لەفزی داهێنراو بەکار ناهێنین.
ئیمامی عثمان بن سعيد الدارمي(٢٨٠هـ) دەڵێت: پێمان گەیشتووە کە ھەندێک لە ھاوەڵانی بشر المریسی ، بە بشر-یان ووتوە: چی دەکەیت لەم سەنەدە سەحیحانەی کە بەڵگەی پێدەھێننەوە بۆ ڕەتدانەوەی مەزھەبەکەمان کە ناتوانرێ بە درۆ بخرێنەوە ، وەک ( سفیان عن منصور عن الزھری ) و ( الزھری عن سالم ) و ( ایوب وابن عون عن ابن سیرین ) عمرو بن دینار عن جابر عن النبي صلی️ اللّٰه عليه وسلم )
وە ھاوشێوەی ئەم سەنەدانە !؟
بشر المریسی ووتی: ئەم سەنەدە سەحیحانە ڕەت مەکەنەوە ئابڕوتان دەچێت بەڵام ، بە تەئویل کردن بە ھەڵەیاندا ببەن ، جا ئەوکات بە نەرم ونیانی ڕەتتان کردۆتەوە چونکە ناتوانن ڕەتیان بکەنەوە بە توندی .
📚نقض للدارمي | صـ ٦٤٧ |.
هەروەها ئیمامی عثمان بن سعيد الدارمي(٢٨٠هـ) دەڵێت: دەربارەی تەئویلی جەهمیەکان بۆ سیفەتی (الید) کە بە نیعمەت تەئویلی دەکەن، پاشان ئایەتی (بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَان) دەهێنێتەوە دەڵێ ئایا دەکرێ بووترێ: یداه واتا نعمتاه ؟! یداه دووانە، ئەگەر بە نیعمەت تەئویل بکرێ واتا دوو نیعمەتەکەی، ئینجا دەڵێ:
ئەم تەئویلە مەحاڵە لە زماندا سەرەڕای ئەوەی کە کوفریشە، وە هەروەها تەکفیریان دەکەین بە یەکێک لە کوفرە ناسراوەکانیان ئەویش ئەوەیە کە ئیسباتی (وجه، والسمع، والبصر، والعلم، والكلام، و هیچ سیفەتێک ناکەن بۆ️ اللّٰه تبارک وتعالی) تەنها بە تەئویلێکی گومڕایانە نەبێت .
📚الرد على الجهمية | صـ ١٧٤-١٧٥ |.
هەروەها ابن خزيمة(٣١١هـ) دەڵێت: بەڵگە لەسەر ئەوەی کە وتەی️ اللّٰه تعالی (بَلْ يَدَاهُ مَبْسُوطَتَان) مەبەستی دوو دەستەکەی دەستی حەقیقین نەوەک نیعمەت وەک جەهمیە پەکخەرەکان بانگەشەی
بۆ دەکەن .
📚 كتاب التوحيد | ٢٤٨/١ |.
هەروەها ابن بطة(٣٨٧هـ) دەڵێت: جەهمیەکان وتیان:️ اللّٰه هەرگیز قسەی نەکردووە ، وە هەرگیز قسە ناکات .
دواتر ابن بطة دەڵێ: بەم قسەیان ئینکاری: زانستی️ اللّٰه و ناوەکانی و قودرەتی و هەموو سیفاتەکانیان کرد ، چونکە هەرکەس یەك سیفەتی️ اللّٰه ڕەت بکاتەوە، ئەوا هەموو سیفاتەکانی ڕەت کردۆتەوە، وەك چۆن هەرکەس بێ باوەڕ بێت بە یەك پیت لە قورئان، ئەوا بێ باوەڕ بووە بە هەمووی .
📚الإبانة الکبری | ٢٥٦/٢ |.
ابن تيمية(٧٢٨هـ) دەڵێت: ئەهلی سوننە سیفاتەکان جێگیر دەکەن ناڵێن بە تەئویل کردن وەک ئەوەی جەهمییە نوفاتەکان دەیکەن و دەیڵێن لە لابردنی دەقەکان لەسەر واتا و زاهیری خۆی .
📚الدرء والتعارض | ۲ / ٩٥ |.
ابن القيم(٧٥١هـ) دەڵێت: مەبەستی سەلەف نییە ئەو کەسەی ئینکاری لەفزێکی قورئان بکات جەهمی و مبتدع بێت کافر و زەندیق بێت بەڵکو مەبەستی سەلەف: لە جەهمی و مبتدع و کافر و زندیق ئەو کەسەیە: واتا و ڕاستی لەفزەکەی ئینکاری دەکات .
📚 اجتماع الجيوش | صـ ۲۲۱ |.
[ دەڵێم: لێرە ابن القيم زۆر بە وازحی مەبەستی سەلەف ڕوون دەکاتەوە لە تەکفیری تەئویل چیەکان وەک: ئەشعەری و هاوشێوەکانی ، وە دەڵێت سەلەف بەوانەیان وتووە زەندیق و کافر و جەهمی کە واتای دەقەکەی لەسەر واتای خۆی لاداوەو گۆڕیوە بۆ شتێکی تر نەک ئەوەی کە بڵێ ئەم ئایەتە لە قورئان نییە بەڵکو دەڵێ هەیە بەڵام تحریفی ماناکەی دەکات بۆ شتێکی تر دوور لەواتاو مەبەستە ڕاستەقینەکەی خۆی هەر بۆیە پێیان وتراوە جەهمی و زەندیق ، کەوایە تەئویل کوفرە نەک عوزر وەک ئێستە دەیبینین عوزر دێننەوە بۆ تەئویل چیەکان لە ئەشعەری و جەهمیەکان ! ].
ابن رجب الحنبلي(٧٩٥هـ) دەڵێت: سەلەف تەئویلی ئەم ئایەت و فەرموودە سەحیحانەیان دەدایە پاڵ جەهمیەکان .
📚 شرح البخاري | ۷ / ۲۳٠ |.
شێخ عبدالرحمن بن حسن بن محمد بن عبدالوهاب(١٢٨٥هـ) دەڵێت: ئەوەی ئەهلی سوننە و جەماعە کۆکن لەسەری لە سەرەتاکانی و لەکۆتاکانیشی: ئیسپات کردنی ئەو سیفاتانەیە کە️ اللّٰه وەسفی خودی خۆی پێ کردوە ، وە رسول️ اللّٰه(ﷺ) وەسفی کردووە .
وە هەر کەسێ ئینکاری شتێ بکات لەوەی️ اللّٰه وەسفی خودی خۆی پێ کردووە یان پێغەمبەرەکەی️(ﷺ) وەسفی پێ کردووە یانیش تەئویلی جگە لەوە بکات کەدەرکەوتوە لەماناکەی ئەوە جەهمییە بێگومان شوێن ڕێبازی جگە لەئیمانداران کەوتووە .
[ تێبینی: دەڵێ گەر تەئویلی بکات بۆ جگە لەوەی کە دەرکەوتووە واتە لە ڕوکەشەکەی ئەوە جەهمییە و کافرە ].
📚فتح المجید بشرح کتاب التوحید | صـ ٥٥٨ |.
هەروەها شێخ عبداللطیف بن عبدالرحمن(١٢٩٣هـ) دەڵێ: بەڕاستی إبن القیم(٧٥١هـ) رحمه️ اللّٰه گێڕاویەتەوە لە (٥۰۰) زانا و ئیمام ، لە پێشەوایانی ئیسلام و گەورە زانایان ، تەکفیری ئەو کەسەیان کردووە کە ئینکاری لە الإستواء دەکات و بە درۆی دەخاتەوە و پێی وایە کە بە مانای الاستیلاء دێت .
[ تێبینی: دەڵێ پێی وایە بە مانای الاستلاء دێت واتە تەئویلی دەکات و ماناکەی دەگۆڕێ ئەمەش کوفرە بۆیە ابن القیم اجماع نقڵ دەکات لەسەر تەکفیر کردنیان ].
📚مجموعة الرسائل والمسائل | جـ ۳ صـ ۲۲۰ |.
أبو الفضل صالح بن أحمد بن حنبل(٢٦٥هـ) دەڵێ: باوکم ووتی: کاتێک لە مانگی ڕەمەزان حەڤدە شەوی لێ ڕۆشتبوو من لێی ئازاد بووم و لە زیندانەوە گوازرامەوە بۆ ماڵی ئیسحاقی کوڕی ئیبراهیم وە من زنجیرکرا بووم بەیەک زنجیر ، لە هەموو ڕۆژێکدا دوو پیاوم ڕووبەڕوو دەکرانەوە ، باوکم ناوی بردن ، أبو الفضل ووتی: وە ئەوانیش أحمد بن رباح ، وە أبو شعیب الحجاج _ قسە و مونازەرەیان لەگەڵ دەکردم ، کاتێک ویستبایان بڕۆن داوای زنجیریان دەکرد پێی زنجیر دەکرام، بۆیە من سێ ڕۆژ بەم شێوەیە مامەوە ، بۆیە من چوار کەلەپچە لە قاچمدا هەبوو ، یەکێک لەوانە لە ڕۆژێک لە ڕۆژەکاندا ، لە قسەکردنێکدا کە لە نێوانماندا ڕوویدا و پرسیارم لێکرد دەربارەی: زانستی️ اللّٰه ؟ پێی وتم: زانستی️ اللّٰه مەخلوقە .
پێم ووت: ئەی کافر ، کافر بویت !
ئەو نێردراوەی لە لایەن ئیسحاقەوە لەگەڵیان ئامادە دەبوو پێی وتم: ئەمە نێردراوی ئەمیری ئیماندارانە !
ووتی: پێم ووت: ئەمە بانگەشە دەکات کە زانستی️ اللّٰه مەخلوقە ! جا سەیری کرد وەک ئینکاریکار و ئەو کەسەی ئینکاری قسەکەی بکات، پاشان ڕۆیشتن ، باوکم(ئیمامی أحمد) ووتی: وە ناوەکانی️ اللّٰه لە قورئاندا و قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە ، وە هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە قورئان مەخلوقە ئەوە کافرە ، وە هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات که ناوەکانی️ اللّٰه مەخلوقە ئەوە کافر بووە .
📚الحلية | ۹/ ۱۹۷ |.
ئیمامی عثمان بن سعید الدارمي(٢٨٠هـ) ، قسەی لەسەر جەهمیەکان دەکرد ووتی: جنێوتان بە️ اللّٰه داوە بە ناشرینتر لەوەی جولەکە جنێویان پێدابوو: ( وَقَالَتِ ٱلْيَهُودُ يَدُ ٱللَّهِ مَغْلُولَةٌ ) [المائدة: ٦٤].
واتە: جولهکه دهیانوت:️ اللّٰه دهستی بهستراوه و خێری لهدهست نابێتهوه!! .
ئیمامی الدارمي دەڵێ: وە ئێوەش وتتان دەستی️ اللّٰه مەخلوقە ، کاتێک بانگەشەی ئەوەتان کرد کە (دەستی) نعمەت و ڕزقییەتی ، لەبەر ئەوەی نیعمەت و ڕزقەکان هەمووی مەخلوقە ، پاشان زیاترتان بەسەر جوولەکەکان هەبوو بانگەشەی ئەوەتان کرد کە ڕوخساری️ اللّٰه مەخلوقە ، کاتێک بانگەشەتان کرد کە ڕووی قبلە ، و ڕووەکانی کردەوە چاکەکانە ، وە وەک ڕووی پۆشاک و دیوارە ، وە ئەمانە هەمووی مەخلوقە ، ئێوە بانگەشە دەکەن کە: زانستی و کەلامی و ناوەکانی تازەیەو مەخلوقە وەک ئەوەی هی خۆتان بن ، هیچ شتێک نەماوە بیڵێن ئیللا ئەوە نەبێ کەبڵێن:️ اللّٰه بە کەمالی خۆی مەخلوقە !! بۆیە وتمان: ئێوە جنێوتان بە️ اللّٰه داوە بە ناشرینتر لەوەی جولەکە جنێویان پێدابوو . اهـ
📚نقض للدارمي | صـ ٥٣٧ |.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نقڵکردنی إجماع :-
أبو بكر محمد بن إسحاق ابن خزيمة(٣١١هـ) دەڵێ: ئەوەی من دەیڵێم: هەر کەسێ ووتی: ئەم شتە لە سیفاتی️ اللّٰه سیفاتی زاتی ، یان ناوێک لە ناوەکانی️ اللّٰه مەخلوقە[دروستکراوە] ئەوە لای من: جەهمییە داوای تۆبەی لێ دەکرێت ، ئەگەر تۆبەی کرد ئەگەر نا لە گەردنی دەدرێت ، ئەمە مەزهەبی منە ، وە مەزهەبی هەر کەسێکە بینیبێتم لە ئەهلی ئەثەر لە شەرق یان غەرب لە ئەهلی عیلم ، وە هەر کەسێ پێم بڵێ پێچەوانەی ئەمە ئەوە درۆزنێکی گێلە .
📚درء التعارض | ۷۹/۲ |.
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
تەحریف ـی سیفات کوفرە هیچ گومانێکی تێدا نییە وە تەحریفیان ناو ناوە تەئویل تا کوفرەکەیان بشارنەوە [تەحریف یان تەئویل واتە گۆڕینی واتای ئایەت یان فەرموودە بە واتایەکی دوور لە واتاکەی خۆی بەمەش ئایەت و فەرموودەکە ڕەتدەکەنەوە بەشێوەیەکی فێڵاوی و شاردنەوەی کوفرەکەیان لە خەڵکی عەوام :-
جەهمییەکان تەئویلیان دەکرد سەرەتا وە تەئویل هەر ڕەتکردنەوەیە بۆیە سەلەف تەکفیریان کردوون و جەهمییەکان بە کۆدەنگی موسوڵمانان کافرن و تەکفیر کراون :
أبو طالب دەڵێ: باوکی عبد️اللّٰه ووتی: هیچ شتێک سەختتر نییە لەسەریان لەوەی ئەوەت دایە ناو وتویەتی : قورئان مەخلوقە .
وتت: ئەی زانستی(علم) اللّٰه مەخلوقە ؟
وتیان: نەخێر.
وتت: کەواتە زانستی️ اللّٰه قورئانە ،️ اللّٰه دەفەرموێت: ( فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ )
[آل عمران: ٦١].
📚السنة للخلال | ١٨٦٤ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: منصور بن الولید هەواڵی پێدام ، کە جعفر بن محمد بۆی گێڕانەوە ، ووتی: ووتم بە باوکی عبد️اللّٰه : قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە ؟
فەرمووی: قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە ،️ اللّٰه ﷻ دەفەرموێت: ( فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ) [آل عمران: ٦١].
وە ئەوە لە قورئانە لە چوار شوێندا .
📚السنة للخلال | ١٨٦٥ |.
حنبل بن إسحاق(٢٧٣هـ) دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه(أحمد بن حنبل) ، وە یعقوب الدورقي(٢٥٢هـ) پرسیاری لێ دەکرد دەربارەی کەسێک ووتی قورئان مەخلوقە ؟ فەرمووی: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە زانستی️ اللّٰه و ناوەکانی مەخلوقە ئەوە کافر بووە ،️ اللّٰه تعالی دەفەرموێت: ( فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ) [آل عمران: ٦١].
ئایا ئەویش قورئان نییە ؟ هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە زانستی️ اللّٰه ، وە ناوەکانی ، وە سیفاتەکانی مەخلوقە ، ئەوە کافرە هیچ گومان لەوە نییە ، کاتێک بیروباوەڕی وابێت ، وە ئەوە ڕاو بۆچون و مەزهەبی بێت ، وە ئەوە دینەکەی بێت ڕێنمونی لێ وەربگرێ ، ئەوە لای ئێمە کافره .
📚الشریعة للآجري | ٢٠٤ |.
الحسن بن أیوب دەڵێ: پرسیم لە أحمد بن حنبل(٢٤١هـ) چی دەڵێی لە بارەی قورئان ؟ فەرمووی: وتەی️ اللّٰه ـیە و مەخلوق نییە .
ووتی: پێم وت: چی دەڵێی دەربارەی کەسێک ووتی: مەخلوقە ؟ فەرمووی: کافرە .
📚شرح أصول الإعتقاد للالکائي | ٤٥٠ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: محمد بن جعفر بۆی گێڕاینەوە ، ووتی: أبو الحارث الصائغ بۆی گێڕاینەوە ، ووتی بە باوکی عبد️اللّٰه (ئیمامی أحمد)ـم ووت: بە پیاوێکم ووت: تۆ ناڵێی ، کە ڕوخساری️ اللّٰه مەخلوق نییە ؟ ووتی: نا ، ئیللا مەگەر نەصێک لە قورئان هەبێت وا بڵێ .
باوکی عبداللّٰه لەرز دایگرتوو ، فەرمووی:
یسْتَغْفِرُ اللّٰه ، سُبْحَانَ اللّٰه ، ئەمە کوفرە بە️ اللّٰه ، کەسێک گومانی هەیە لەوەی کە ڕوخساری️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ مەخلوق نییە !. [ واتە بێگومان ڕوخساری️ اللّٰه مەخلوق نییە ئەوەی گومانی لەوە هەبێت کافرە و تەئویلیش قەبوڵ کراو نییە چونکە تەئویل خۆی لە خۆیدا کوفرە ].
📚السنة للخلال | ٢٢٩٣ |.
::⏎هەڵوەشێنەرەوەی بیست و چوار:
"4️⃣2️⃣ هەر کەسێ بڵێ ناوەکان و سیفاتەکانی️ اللّٰه تعالی مەخلوقە[دروستکراوە] یان ڕەدی ناو و سیفاتەکانی بداتەوە و نەفی بکات و مانای بگۆڕێ ئەوە کافرە "
هەر کەسێ بە یەک ناو یان سیفەتی️ اللّٰه تعالی بڵێ مەخلوقە یان ڕەتی بکاتەوەو نەفی بکات یان مانای بگۆڕێ کە مانا گۆڕینیش هەر ڕەتکردنەوەیەتی ئەوە وەک ئەوە وایە هەمووی ڕەتکردبێتەوە ، وەک چۆن کەسێک بێ باوەڕ بێت بە یەک حەرفی قورئان ئەوە بێباوەڕ بووە بە هەمووی بە هەمان شێوەش بۆ ناو و سیفاتەکانی️ اللّٰه بەهەمان شێوەیە چونکە ناو و سیفاتەکانی️ اللّٰه لە قورئان هاتووە و گەر باوەڕت پێی نەبێت ئەوە قورئانت بۆ درۆ خستۆتەوە و کافر بووی .
أبو عبد️اللّٰه عادل آل حمدان دەڵێ:
ئەهلی سوننەو جەماعە کۆدەنگن کە سیفاتەکانی️ اللّٰه تعالی لە خۆیەتی ، وە هەر کەسێک ووتی: ئەم سیفاتانەی️ اللّٰه تعالی مەخلوقە یان نوێیە ئەوە کافرە بە️ اللّٰه"ـی مەزن .
📚 الاحتجاج بالأثار السلفیة | صـ ٤٦٧ |.
ئیمام أحمد(٢٤١هـ) رحمە️ اللّٰه دەفەرموێت:️ اللّٰه تبارک وتعالی هیچ شتێک لە سیفاتەکانی و کەلامی و ناوەکانی ، مەخلوق نییە .
📚الإبانة لابن بطة (الرد على الجهمية) (٢/ ٢٠٤/١٦).
أبو النضر إسماعیل بن عبد️اللّٰه بن میمون العجلي دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه(ئیمامی أحمد) دەیوت: هەر کەسێ ووتی: ناوەکانی اللّٰه ﷻ مەخلوقە ، وە زانستی️ اللّٰه مەخلوقە ، ئەوە کافرە .
📚السنة للخلال | ١٨٥٣ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: محمد بن أبي هارون و محمد بن جعفر هەواڵیان پێدام ، کە باوکی الحارث بۆی گێڕانەوە ، ووتی: بیستم باوکی عبد️اللّٰه(ئیمامی أحمد) دەیوت: قورئان وتەی️ اللّٰه یە و مەخلوق نییە ، وە هەرکەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە قورئان مەخلوقە ، ئەوە کافر بووە ، چونکە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە زانستی️ اللّٰه مەخلوقە ، وە ئەو زانستی نەبووە هەتا دروستی کردووە . [واتە️ اللّٰه شتەکانی نەزانیوە هەتا ڕودەدات و دروستی دەکات ، پەنا بە️ اللّٰه ئەمە کوفرێکی ئاشکرایە بۆیە ئیمامی أحمد زۆر توند بووە لەسەر ئەم کوفرە].
📚السنة للخلال | ١٨٥٤ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: وە عبدالملک هەواڵی پێدام ، کە ئەو پرسیاری لە باوکی عبد️اللّٰه کرد ، ووتی: وتم: هەرکەسێ ووتی:️ اللّٰه هەیە و زانست نییە ؟ دەموچاوی گۆڕا گۆڕانێکی زۆر ، ڕقیشی گەورە بوو ، پاشان ووتی پێم: کافرە ، وە ووتی پێم: لە هەموو ڕۆژێکدا بەرچاوڕونیمان لەو قەومەدا زیاد دەبێت .
📚السنة للخلال | ١٨٥٥ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: وە سلیمان بن الأشعث هەواڵی پێداین ، ووتی: بیستم باوکی عبد️اللّٰه ، باسیان کرد بۆی کە پیاوێک ووتی: ناوەکانی️ اللّٰه مەخلوقە .
فەرمووی: کوفرەکەی بەیان کرد .
📚السنة للخلال | ١٨٥٦ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: وە محمد بن أبي هارون هەواڵی پێدام ، کە إسحاق بن إبراهیم بۆی گێڕانەوە ، ووتی: بیستم باوکی عبد️اللّٰه دەیوت: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە ناوەکانی️ اللّٰه مەخلوقە ، ئەوە کافر بووە .
📚السنة للخلال | ١٨٥٧ |.
عبد️اللّٰه بن محمد الحلبي ، دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه دەیوت: هەر کەسێ ووتی: ناوی️ اللّٰه مەخلوقە ، ئەوە کافرە ، وە ناوەکانی لە قورئانە .
📚السنة للخلال | ١٨٥٨ |.
محمد بن إبراهیم الهاشمي ابن الکُردیة دەڵێ: چوینە لای أحمد بن حنبل من و باوکم ، باوکم پێی ووت: ئەی باوکی عبد️اللّٰه ، چی دەڵێی دەربارەی قورئان ؟ فەرمووی: قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە ، وە هەرکەسێ بڵێ لە زانستی️ اللّٰه شتێک مەخلوقە[دروستکراوە] ، ئەوە کافر بووە .
📚السنة للخلال | ١٨٥٩ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: وە عبد️اللّٰه بن أحمد(٢٩٠هـ) هەواڵی پێدام ، ووتی: بیستم باوکم دەیوت: هەر کەسێ بڵێ: قورئان مەخلوقە ، ئەوە لای ئێمە کافرە ، چونکە قورئان لە زانستی️ اللّٰه ـیە ، وە ناوەکانی️ اللّٰه ـی تێدایە ، ️اللّٰه دەفەرموێت: ( فَمَنْ حَآجَّكَ فِيهِ مِنۢ بَعْدِ مَا جَآءَكَ مِنَ ٱلْعِلْمِ ) [آل عمران: ٦١].
📚السنة للخلال | ١٨٦٢ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: وە أحمد بن الحسن الوراق لە موص️لەوە بۆی نوسیم ، ووتی: بکر بن محمد بۆی گێڕاینەوە ، لە باوکیەوە ، لە باوکی عبد️اللّٰه وە لێوەی بیستووە دەیوت: هەر کەسێ ووتی: زانستی️ اللّٰه مەخلوقە ، ئەوە کافرە .
وە هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە زانستی️ اللّٰه مەخلوقە ، ئەوە پێی وایە کە️ اللّٰه نەیدەزانی هەتا زانستی دروست کرد .
وە هەر کەسێ ووتی: ناوەکانی️ اللّٰه مەخلوقە ، ئەوە پێی وایە️ اللّٰه ناوی نەبووە هەتا دروستی کردووە ، وە هەموو مەخلوقێک لەناو دەچێت ، وە ئەمە لای من کافرە ئەگەر ئەمەی ووت .
📚السنة للخلال | ١٨٦٣ |.
#تێبینی: تەکفیری ئەو کەسەی دەڵێ️ اللّٰه قسە ناکات بەبێ جیاوازی لە نێوان زانایان ، بە وردی خوێنەری بن بوەتە سێ بەشەوە هەندێک ورد بن لە خوێندنەوەی ، وە الْحَمْدُ لِلّٰه ئەم بەشەش تەواو بوو دواتر دەچینە سەر دوو بەشی کۆتایی کە ماوە إِنْ شَاءَ اللّٰه .
لە کۆتایی دەڵێم: ئەوە بزانە براو خوشکی موسوڵمانم پێویستە عەقیدەت بەم شێوەیە بێت و هیچ سیفاتێک لە سیفاتەکانی️ اللّٰه تعالی ڕەت نەکەیتەوە چونکە ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ئیسلام و ئیمانەکەت لەدەست بدەیت و ببیتە کەسێکی بە درۆزن خەرەوەی قورئان و فەرموودەکانی پێغەمبەر(ﷺ) بۆیە ئاگاداری ئیمانەکەت بە و خۆت بپارێزە ، بەتایبەت ئەم چەند سیفەتەی کە باسمان کرد هیچ کەسێک عوزری نییە کە نەیزانێ یان ئینکاری بکات و ڕەتی بکاتەوە بێگومان پێی لە ئیسلام دەردەچێ چونکە ئەم سیفەتانەی باسمان کرد هەمووی فیطریەو بە فیطرەت و عەقڵ هەستی پێ دەکرێت و دەزانرێ کە️ اللّٰه دەبیستێ و دەبینێ و بەتوانایەو ویست و ئیرادەی هەیە و زانستی بە هەموو شتێک هەیەو لە بەرزی دایە لەسەروو ئاسمانەکان لەسەر عەرش ، وە قسە دەکات و دەنگی دەبیسترێ ، وە قورئان هەمووی کەلامی️ اللّٰه یەو قسەی پێ کردووەو لەلایەن ئەوەوە دابەزیوەو دروستکراو نیە بەڵکو ️اللّٰه خۆی قسەی پێ کردووەو هەمووی قسەی️ اللّٰه یە ، جا بۆیە وریای پێڕە گومڕاکانی وەک[ ئەشعەری و جەهمی و موعتەزیلەکان ] بن کە نەفی ئەم سیفەتە فیطریانەو تەواوی سیفەتەکانی تریش بۆ️ اللّٰه تعالی دەکەن و️ اللّٰه تعالی بە بت و کەڕو کوێر دەشوبهێنن( عیاذا با️للّٰه ) ئەمە کوفرێکی ئاشکرایە بۆیە ئاگاداریان بن و بە قسەفێڵاویەکانیان نەخەڵەتێن و باوەڕیان پێ مەکەن عەقیدەتان لە قورئان سوننەت بە فەهمی هاوەڵان و سەلەفی ئومەت لە سێ سەدە زێڕینەکە وەر بگرن ، لە کۆتایی داواکارم لە️ اللّٰه تعالی ئێمەو تەواوی موسوڵمانان دامەزراو بکات لەسەر دینی پاکی ئیسلام بە تێگەشتنی پێشینە چاکەکانمان و بمان پارێزێ لە کوفرو شیرک و بیدعەت و لەسەر ئیسلام و ئیمان بمانمرێنێ ، آمــین .
#ناقض(٢٣)
عـبد️اللّٰه(٢٩٠هـ) دەڵێ: بیستم أبا مَعمَر الـهُـذلي دەیوت: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ قسە ناکات ، وە نابیستێ ، وە نابینێ ، وە توڕە نابێ ، وە ڕازی نابێ _ باسی هەندێکی تری لەم سیفەتانە کرد ، پاشان ووتی: ئەوە کافرە بە️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ ، من وای دەبینم ببرێتە سەر بیرێک و بوەستێنرێت و فڕێ بدرێتە ناویەوە ، ئەمە دینی️ اللّٰه یە عَزَّوَجَلَّ ، لەبەر ئەوەی ئەوان کافرن بە️ اللّٰه تعالی .
📚السنة لعبد️اللّٰه | ٥١٩ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: علي بن عیسیٰ هەواڵی پێدام ، کە حنبل بۆی گێڕاونەتەوە ، ووتی: بیستم باوکی عبد️اللّٰه(أحمد بن حنبل) دەیوت: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە️ اللّٰه قسەی لەگەڵ موسیٰ(علیە السلام) نەکردووە بێگومان کافر بووە بە️ اللّٰه ، وە قورئانی بە درۆ خستۆتەوە ، وە ڕەدی فەرمانی رسول️ اللّٰه"ـی(️ﷺ) داوەتەوە ،داوای تۆبەی لێ دەکرێت لە ئەم بیروباوەڕەی ، ئەگەر تۆبەی کرد وە ئەگەر نا دەدرێت لە گەردنی .
📚السنة للخلال | ٢٢٦٨ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەڵێ: عبدالملـک المیموني بۆی گێڕامەوە ، بیستویەتی باوکی عبد️اللّٰه دەیوت لەسەر ئەوەی دەڵێ: اللّٰه قسەی لەگەڵ موسیٰ(علیە السلام) نەکردووە ، ووتی: کافرە هیچ گومانێکی تیا نییە .
📚السنة للخلال | ٢٢٧٠ |.
أبو النَّضر العِجليُّ دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه دەیوت: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە️ اللّٰه قسە ناکات ئەوە کافرە .
📚السنة للخلال | ٢٢٧١ |.
علي بن عاصم(٢٠١هـ) دەڵێ: یەهود و نەصاری درۆی گەورەتریان نەکردووە بە️ اللّٰه وە لە(درۆی) ئەوەی بانگەشە بۆ ئەوە دەکات کە️ اللّٰه قسە ناکات .[ واتە ئەوەی دەڵێ️ اللّٰه قسەناکات درۆو کوفرەکەی گەورەترە لە یەهود و نەصاری ].
📚السنة للخلال | ٢٢٧٢ |.
أبو بکر المروذي(٢٧٥هـ) دەڵێ: بیستم باوکی عبد️اللّٰه _ وە پێی وترا: کە عبدالوهاب الوراق قسەی کردووە ، وە وتویەتی: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوه بکات کە️ اللّٰه قسەی لەگەڵ موسیٰ(علیە السلام) کردووە بەبێ دەنگ ئەوە جەهمییە ، دوژمنی️ اللّٰه"ـیە ، وە دوژمنی ئیسلامە .
باوکی عبد️اللّٰه(أحمد بن حنبل) زەردەخەنەیەکی کردوو ، ووتی: ئای چەندە جوانە ئەوەی وتویەتی عافاە️ اللّٰه .
📚السنة للخلال | ٢٢٧٥ |.
علي بن المديني(٢٣٤هـ) دەڵێ: هەرکەسێکـ وا گومان ببات قورئان مەخلوقە ئەوە کافر بووە وە هەرکەسێ وا گومان ببات️ اللّٰه لە قیامەت نابیندرێت ئەوە کافر بووە وە هەرکەسێکـ وا گومان ببات کە️ اللّٰه تعالی لەسەر وتەی حەقیقەت قسەی لەگەڵ موسادا علیە السلام نەکردووە ئەوە کافر بووە .
📚سؤلات ابن أبي شيبة لابن المديني | ۱۱۳ |.
هەوەها ابن بطة العکبري(٣٨٧هـ) ، لە نقڵ کردنی بنچینەکانی سوننەت و عەقیدەی سەلەف دەفەرموێت: پاشان باوەڕت هەبێت بە سیفاتەکانی️ اللّٰه تبارک وتعالی: بەوەی️ اللّٰه تعالی زیندووە ، قسەدەکات ، دەبیستێت دەبینێت ، ئاشکراو نهێنی دەزانێت ، ئەوەی لە زەوی و ئاسماندایە وە ئەوەی لە نێوانیاندایە ، وە ئەوەی دیارو شاراوەیە ، وە الحکیم العلیم ، العزیز القدیر ، الودود الرؤوف الرحیم ـە ، ئەو دەبیستێت وە دەبینێت ، ئەو لەسەرووی هەمووانە ، وە دەگرێت وە بەردەدات ، وە وەردەگرێت وە دەبەخشێت ، وە ئەو لەسەر عەرشەکەیەتی جیا لە دروستکراوەکانی ، وە دەژێنێت و دەمرێنێت ، وە فەقیر دەکات و دەوڵەمەند دەکات ، وە توڕە دەبێت و ڕازی دەبێت ، وە قسە دەکات ، وە پێدەکەنێت ، (لَا تَأْخُذُهُۥ سِنَةٌ وَلَا نَوْمٌ ) [البقرة: ٢٥٥] ، ( وَمَا تَسْقُطُ مِن وَرَقَةٍ إِلَّا يَعْلَمُهَا وَلَا حَبَّةٍ فِى ظُلُمَٰتِ ٱلْأَرْضِ وَلَا رَطْبٍ وَلَا يَابِسٍ إِلَّا فِى كِتَٰبٍ مُّبِينٍ ) [الأنعام: ٥٩].
📚الإبانة الصغری | ٢٥٢ |.
پاشان ابن بطة دەڵێ: وە دوای ئەوە بزانی:
کە️ اللّٰه عزوجل لە ڕۆژی قیامەتدا ، خۆی پیشانی ئیمانداران دەدات ئەوان دەیبینن و ئەویش دەیان بینێت ، ئەوان قسەی لەگەڵدا دەکەن و ئەویش قسەیان لەگەڵدا دەکات ، سەلامیان لێ دەکات هەروەک️و اللّٰه تعالی خۆی فەرموویەتی: ( سَلَٰمٌ قَوْلًا مِّن رَّبٍّ رَّحِيمٍ )[ يس: ٥٨].
وە بۆیان پێدەکەنێت ، وە ئەوانیش بۆی پێدەکەنن ، وە هیچ ناڕەحەتیەکیان نایەتە پێش لە بینینی ئەمەدا ، وە هیچ گومانێکیان نابێت .
دوای ئەمە ئیمامی ابن بطة دەفەرموێت: هەرکەسێک ئەمە بە درۆ بزانێت ، یان ڕەددی بداتەوە ، یان گومانی تێدا هەبێ ، یان تانە لەو کەسانە بدات کە ئەمەیان گێڕاوەتەوە ، ئەوە گەورەترین درۆی بەسەر اللّٰه عَزَّوَجَلَّ ـەوە کردووە ، وە بەریئ بووە لە️ اللّٰه و پێغەمبەرەکەی ، وە️ اللّٰه و پێغەمبەرەکەی لەو بەریئ ـن ، زاناکان ئەمەیان فەرمووە ، وە هەندێکیان سوێندیان لەسەر خواردووە.[ واتە سوێندیان خواردووە کە هەر کەسێ ئەمە ڕەتبکاتەوە ئەوە️ اللّٰه ورسولەکەی لێی بەریئ ـن ، هەر کەسێکیش️ اللّٰه و رسولەکەی لێی بەریئ بن بێگومان کافرە ، و️اللّٰه اعلم ].
📚الإبانة الصغری | ٢٥٣ |.
هەر کەسێک بڵێت️ اللّٰه تعالی قسە ناکات ئەوە️ اللّٰه ی شوبهاندووە بە بت و پەیکەر ، هەرکەسێک ئەمە بکات کافرەو بتی پەرستووە نەک️ اللّٰه ئەگەر چی نوێژیش بکات :-
ئیمامی الدارمي(٢٨٠هـ) رحمە️ اللّٰه دەڵێ: وە️ اللّٰه بەقەومەکەی موسای فەرموو کاتێک گوێرەکەکەیان کرد بەخودا بۆ خۆیان: ( أَفَلَا يَرَوْنَ أَلَّا يَرْجِعُ إِلَيْهِمْ قَوْلًا وَلَا يَمْلِكُ لَهُمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا ) [طه: ٨٩] ، وە دەفەرموێت: ( عِجْلًا جَسَدًا لَّهُۥ خُوَارٌ أَلَمْ يَرَوْا۟ أَنَّهُۥ لَا يُكَلِّمُهُمْ وَلَا يَهْدِيهِمْ سَبِيلًا ٱتَّخَذُوهُ وَكَانُوا۟ ظَٰلِمِينَ ) [الأعراف: ١٤٨].
ئیمامی الدارمی دەڵێ: جا لە هەموو ئەوەی باسمان کرد تەحقیقی کەلامی️ اللّٰه ، وە جێگیر کردنی نەصەکان بە بێ تەئویل ، ️لەوەدا️
اللّٰه تعالی گوێرەکەکەی عەیبدار کرد لە بێدەسەڵاتی لە وتەو قسەکردن بەیانی ئەوەی کردووە کە️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ بێ دەسەڵات نییە لەوە ، وە ئەو قسەدەکات و دەپەیڤێت ، لەبەر ئەوەی گوێرەکەکەی عەیبدار نەکرد بە شتێک کە لە ئەودا هەبێت ، وە إبراهیم فەرمووی: ( قَالَ بَلْ فَعَلَهُۥ كَبِيرُهُمْ هَٰذَا فَسْـَٔلُوهُمْ إِن كَانُوا۟ يَنطِقُونَ )[الأنبياء: ٦٣] هەتا وتەی: ( أَفَلَا تَعْقِلُونَ ) [الأنبياء: ٦٧] ، إبراهیم بتەکانیان و خواکانیان کە دەیان پەرست عەیبدار نەکرد تەنها بەوە نەبێ کە بێ دەسەڵاتن لە قسەکردن وە پەروەدگاری ئەو(إبراهیم) قسەدەکات و دەپەیڤێت .
📚الرد علی الجهمیة | صـ ١٣٣ |.
ئیمامی بوخاری(٢٥٦هـ) رحمە️ اللّٰه دەڵێ: وە هەندێک لە ئەهلی عیلم دەڵێن: جەهمیەکان موشەبهەن ، لەبەر ئەوەی پەروەردگاریان دەشوبهێنن: بە پەیکەر و کەڕ و کوێر ، کە دەڵێن نابیستێ و نابینێ و قسەناکات ، وە دروست ناکات .
📚خلق أفعال العباد للبخاري | ١١١ |.
أبو الحسن بن العطار دەڵێ: بیستم هارون بن معروف(٢٣١هـ) دەیوت: هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ قسە ناکات ، ئەوە بـت دەپەرستێت .
📚السنة لعبد️اللّٰه | ١٩٥ |.
ئیمامی الآجري(٣٦٠هـ) رحمە️ اللّٰه دەڵێ: هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ قسەی لەگەڵ پێغەمبەر موسیٰ علیە السلام نەکردووە ڕەدی نەصی قورئانی داوەتەوە ، وە کافرە بە️ اللّٰه ی مەزن ، لەبەر ئەوەی قسەکەرێکی ئەوان دەڵێ: ️اللّٰه تعالی کەلامی دروست کردووە لە ناو درەختێک و قسەی لەگەڵ موسیٰ علیه السلام کردووە .
پێی دەوترێ: ئەمە کوفرە ، لەبەر ئەوەی بانگەشەت کردووە کە کەلامی️ اللّٰه دروستکراوە(مەخلوقە) ،️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ پاک و گەورەیە لەمەی دەیڵێن ، وە بانگەشەی ئەوە دەکات کە مەخلوقێک ئیدیعای ڕبوبییەتی کردووە ، وە ئەمە یەکێکە لە ناشرینترین و قێزەونترین وتەکان ، وە پێی دەوترێ: ئەی مولحید ، ئایا جائیزە بۆ کەسێک لە غەیری️ اللّٰه کە بڵێت: بەڕاستی من️ اللّٰه"م ؟ ، پەنا دەگرین بە️ اللّٰه کە خاوەنی ئەم وتەیە موسوڵمان بێت ، ئەمە کافرە ، داوای تۆبەی لێ دەکرێت ئەگەر تۆبەی کرد و گەڕایەوە لەو مەزهەب و ڕاوبۆچونە خراپەی ئەگەر نا ئیمامی موسوڵمانان دەیکوژێ ، وە ئەگەر ئیمام نەیکوشت وە تۆبەی پێ نەکرد ، وە ئاگاداری بن کە ئەمە مەزهەبەکەیەتی و هەجری بکەن ، وە قسەی لەگەڵ مەکەن ، وە سەلامی لێ مەکەن ، وە نوێژی لە پشتەوە مەکەن ، وە شایەتی دانی لێ قەبوڵ مەکەن ، وە موسوڵمانیش کچی بەڕێزی خۆی پێ نادات .
📚الشریعة للآجري | ٢ / ٩٨-٩٩ _ ٧٨٩ |.
عبد️اللّٰه(٢٩٠هـ) دەڵێ: باوکم( أحمد بن حنبل) بۆی گێڕامەوە ووتی: گوێم لە عبدالرحمٰن بن مهدي بوو دەیوت: هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات کە️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ قسەی لەگەڵ پێغەمبەر موسیٰ علیە السلام نەکردووە ، ئەوە داوای تەوبەی لێدەکرێت ، ئەگەر تەوبەی کرد ئەگەر نا لە گەردنی دەدرێت .
📚السنة لعبد️اللّٰه | ٥١٦ |.
عبد️اللّٰه(٢٩٠هـ) دەڵێ: پرسیارم لە باوکم کرد رحمە️ اللّٰه: دەربارەی قەومێک دەڵێن: کاتێک اللّٰه عَزَّوَجَلَّ قسەی لەگەڵ موسیٰ(علیە السلام) کرد ئایا بە دەنگ قسەی لەگەڵ کرد ؟
باوکم ووتی: بەڵێ ، بەڕاستی پەروەدگاری عَزَّوَجَلَّ قسەی لەگەڵ کرد بە دەنگ ، ئەم فەرمودانە تێدەپەڕێنین وەک چۆن هاتووە .
وە باوکم ووتی: فەرموودەی ابن مسعود(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْەُ) : کاتێک️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ قسە دەکات دەنگێکی لێدەبیسترێت وەک دەنگی ڕاکێشانی زنجیر بەسەر بەردی لووسدا .
باوکم ووتی: وە جەهمیەکان ئینکاری ئەمە دەکەن .
باوکم ووتی: ئەوانە کافرن ، ئەیانەوێ کە بەڕوکەشکردنی بەحەق بیڕازێننەوە بۆ خەڵک ، هەر کەسێ بانگەشەی ئەوە بکات کە️ اللّٰه عَزَّوَجَلَّ قسە ناکات ئەوە کافرە ، ئیللا من ئەم فەرمودانە تێدەپەڕێنم وەک چۆن هاتووە . [ واتە نەفی ناکەم و واتاکەی ناگۆڕم وەک ئەوەی هاتووە وەری دەگرم لەسەر ڕوکەشەکەی ].
📚السنة لعبد️اللّٰه | ٥١٨ |.
ٳبن ٲبي ملیکة(١١٧هـ) دەڵێ: أسماء ـی کچی أبو بکر(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْهُما) کاتێک گوێی لەقورئان دەبوو دەیوت: کەلامی پەروەردگارم ، کەلامی پەروەردگارم .
📚السنة حرب الکرماني | ٤٠١ |.
ابن عباس(رَضِيَ اللّٰهُ عَنْھُما) دەفەرموێت: بێگومان اللّٰه عَزَّوَجَلَّ إبراهیم ـی(علیە السلام) تایبەت کردووە بە خۆشەویستی ، وە موسیٰ ـشی(علیە السلام) تایبەت کردووە بە قسەکردن(واتە قسەی لەگەڵ کردووە ڕاستەوخۆ) ، وە ️ﷴ ـیشی(ﷺ) تایبەت کردووە بە بینینی خۆی .
📚السنة لعبد️اللّٰه | ٥٦١ |.
کعب الأحبار(٣٢هـ) دەڵێ: ️اللّٰه عَزَّوَجَلَّ بینین و قسەکردنی دابەش کردووە لە نێوان: ﷴ(ﷺ) ، وە موسیٰ(علیە السلام) ، ️ﷴ(ﷺ) دوو جار بینیویەتی ، وە موسیٰ(علیە السلام) دوو جار قسەی لەگەڵ کردووە .
📚السنة لعبد️اللّٰه | ٥٣٢ |.
دەگێڕنەوە لە جریز بن جابر الخثعمي کە بیستویەتی کعب الأحبار(٣٢هـ) دەیوت: کاتێک️ اللّٰه ﷻ قسەی لەگەڵ موسیٰ(علیە السلام) کرد ، بە زمانێک قسەی لەگەڵ کرد هەمووی پێش زمانی موسیٰ بوو ، لە پاش ئەوەی موسیٰ لەخۆ چوو دواتر بە خۆ هاتەوە ، ووتی: ئەی پەروەردگار سوێند بە️ اللّٰه من لەمە تێناگەم .
هەتا ئەو کاتەی کە️ اللّٰه تعالی جارێکی تر قسەی لەگەڵ کردەوە بە زمانێک نمونەی دەنگی موسیٰ خۆی .
موسیٰ(علیە السلام) ووتی: ئەمە وتەی تۆیە ئەی پەروەردگار ؟
️ اللّٰه ﷻ فەرمووی: ئەگەر قسەت بکردایە بە قسەی من شتێک نەدەما [ واتە موسیٰ بوونی نەدەما ] یان پێی فەرموو: بۆی ڕاست نەدەبویەوە .
ووتی: ئەی پەروەردگار ، ئایا هیچ یەکێک لە دروستکراوەکانت هەیە کە بە هاوشێوەی کەلامی تۆ بێت ؟
فەرمووی: نا ، وە نزیکترین دروستکراوم ئەوەی بە کەلامی من بچێت هاوشێوەی ئەوەیە خەڵک گوێ بیستی بروسک دەبێت .[ کەوایە هیچ دروستکراوێک دەنگی هاوشێوەی️ اللّٰه نییەو بەو ناچێت].
📚السنة لعبد️اللّٰه | ٥٢٥ |.
أبو بکر الخلال(٣١١هـ) دەیگێڕێتەوە ، لە أحمد بن حنبل(٢٤١هـ) ، ئەوەی لە فەرموودەی الزهري ڕیوایەت کراوە ، ووتی: کاتێک موسا گوێی لە وتەی️ اللّٰه بوو ، ووتی: ئەی پەروەردگار ئەو وتەیەی گوێم لێبوو وتەی تۆیە !؟
️اللّٰه تعالى فەرمووی: بەڵێ ئەی موسا، ئەوە وتەی منە ، وە بەراستی قسەم لەگەڵ کردیت بە ھێزی دە ھەزار زوبان ، وە من توانای ھەموو زوبانەکانم ھەیە ، وە من بەھێزتریشم لەوە ، وە بەڕاستی قسەم لەگەڵ کردیت لەسەر ئەندازەی ئەوەی جەستەت توانای هەیە ، وە بەڕاستی ئەگەر قسەم لەگەڵت بکردبایە بەزۆرتر لەمە (کە جەستەت توانای هەیە) ئەوە دەمردیت.
جا کاتێک موسا گەڕایەوە ناو قەومەکەی وتیان پێی: وەسفی وتەی پەروەردگارەکەتمان بۆ بکە .
موسا علیە السلام فەرمووی: سبحان️ اللّٰه ، ئایا دەتوانم کە وەسفی بکەم بۆتان ؟!
وتیان: بیشوبھێنە بۆمان .
موسا فەرمووی: ئایا گوێتان لە دەنگی هەورە بروسکەکان بووە ئەوەی لە شیرینتر شیرینی گوێتان لێ بووە ، هەر ئەڵێی هاوشێوەی ئەوەیە دێت .
📚السنة للخلال | ٢٢٧٧ |.
أبو عِمران دەیگێڕێتەوە لە نَوْف: کە موسیٰ(علیە السلام) کاتێک بانگ کرا ، ووتی: تۆ کێی کە بانگم دەکەیت ؟
فەرمووی: من پەروەردگاری هەرە بەرزی تۆم .
📚السنة لعبد️اللّٰه | ٥٤٤ |.
وهب بن مُنَبِّه(١١٤هـ) دەیوت:️ اللّٰه فەرمووی بە موسیٰ(علیە السلام) : نزیکم کردییەوە هەتاوەکو گوێت لە قسەم بوو، وە تۆ لە نزیکترینی شوێنەکان بوویت لێمەوە، تۆش دەربچۆ بە نامە و پەیامی من، تۆ لەژێر چاودێری و بیستنی منی، وە دوو دەستەکانم و بینینم لەگەڵ تۆیە .
📚السنة حرب الکرماني | ٣٢٧ |.
وهب بن مُنَبِّه(١١٤هـ) ، ووتویەتی: موسیٰ(علیە السلام) خوشکێکی هەبوو پێی دەوترا مەریەم ، مەریەم بە موسای ووت: ئەی موسیٰ تۆ ڕۆشتی هاوسەرگیریت کرد لەگەڵ کچێک لە کچەکانی پێغەمبەر شعیب(صلوات️ اللّٰه علیە) ، وە تۆ ئەمڕۆکە شتێکت نییە بۆت پاشان گەشتی بەوەی کە پێی دەگەیت ، بڕۆ زەواج بکە لەگەڵ کچێک لە کچەکانی مەلیکی بەنی إسرائیل .
موسیٰ فەرمووی: من بۆچی زەواج بکەم لەگەڵ کچێک لە کچەکانی مەلیکی بەنی إسرائیل ؟! سوێند بە️ اللّٰه پێویستیم بە هیچ ئافرەتێک نییە لەو کاتەوەی قسەم لەگەڵ پەروەردگارم کردووە عَّزَوَجَلَّ .
📚السنة لعبد️اللّٰه | ٥٤٦ |.
هەروەها وهب بن مُنبِّه(١١٤هـ) دەڵێ:️ اللّٰه قسەی کردووە لەگەڵ موسیٰ (علیە السلام) لە هەزار مەقام، هەرکاتێک قسەی لەگەڵ کردبا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ ڕووناکی لەسەر ڕووخساری دەبینرا، موسیٰ(علیە السلام) لەهیچ ئافرەتێک نزیک نەبویەوە لەوکاتەی قسەی لەگەڵ️ اللّٰه تعالی کرد .
📚السنة حرب الکرماني | ٤١٢ |.
ٲبي عطَّاف دەڵێ:️ اللّٰه تعالی تەوراتی بۆ موسیٰ(علیە السلام) نوسی بە دەستەکانی و پشتی پاڵدابۆوە بە بەردێکەوە[ واتە موسا پاڵی دابوویەوە بە بەردێکەوە ]، گوێی لە دەنگی قەڵەمەکە دەبوو لەسەر لەوحێک لە مرواری، هیچ شتێک نەبوو لەنێوان️ اللّٰه و موسیٰ ـدا تەنها پەردەکە نەبێت .
📚السنة حرب الکرماني | ٤١٣ |.
