es
Feedback
باۆکــی ئیلێاس

باۆکــی ئیلێاس

Ir al canal en Telegram
520
Suscriptores
Sin datos24 horas
-37 días
-430 días
Archivo de publicaciones
سەیر بکەن ئەم ئەشعەریە زندیقانە کاتێک قسەیان پێ نامێنێت و ئەو برایە بە قسەی ئیمامەکانی خۆیان دەمکوتیان دەکات دەیخەنە دەرەوە و ناهێڵن قسەکانی تەواو بکات ، لله الحمد کە بەردەوام اهلی بدع و زندقە بەشیان ڕاکردن بووە لە ئەهلی سوننە لە دوای نەمانی حوجەکانیان و بەتاڵکردنەوەی شوبهەکانیان . الله پاداشتی ئەو برایە بداتەوە و سەربەرزی بکات اللهم امین.

#بــرسـیـەتـــی -یـوسـف بــن أسـبـاط دەڵـێـت: برسیەتی دڵ نەرم دەکات. -وە دەڵێت: برسیەتی سەرچاوەی هەموو خێرێکە لە زەویدا. -دەوتــــرا: هیچ بەندەیەک نییە برسی بێت ئیلا پەروەردگار لە شوێنی ئەم برسیەتییە دانایی و وەرعی پێدەدات، وە دەوترا: برسیەتی هێما و دروشمی پێغەمبەران و پیاو چاکانە.
📚«الجوع لإبن أبي الدنیا :٩٢-٩٣-٩٤»
بـکـر بــن خـنـیـس دەڵـێـت: دەوترا: باشترین بەندایەتی لە دوای فەرزەکان برسێتی و توێنیەتییە(ڕۆژوو)، دەڵێ: دەوترا: کەسی برسی و توێنوو تێگەشتوترە بۆ ئامۆژگاری، وە دڵی خێراترە بۆ نەرمی، وە دەوترا: زۆر خواردن خێر و چاکەیەکی زۆرت لێ لادەدات و بێبەشت دەکات.
📚« الجوع لإبن أبي الدنيا :١٥٦»
ئـەبــو جـعـفـر دەڵـێـت: ئەو دڵەی برسیە نزیکە لە پەروەردگار و دوورە لە شەیطان، وە نزیکە لە چاکە و خێر و دوورە لە خراپە و تاوان، نزیکە لە ئولفە و دوورە لە ئافە، وتم: واتای چیە ئەمە؟، وتی: گەر بەلای کۆڕ و مەجلیسی زیکر ڕەتبێ لێیان نزیک دەبێتەوە و لەلایان دادەنیشێت، وە گەر بەلای کۆڕ و مەجلیسی خراپە ڕەتبێ ئەوا لێیان ڕادەکات و ناچێت بەلایان.
📚« الجوع لإبن أبي الدنیا :٢٤٨»
حەسەنی بەصری و بیجگە لەویش فەرموویانە: بەڵا و تاقیکردنەوەی باوکتان ئادەم خواردن بوو، وە خواردن بەڵا و تاقیکردنەوەی ئێوەیە تا رۆژی دوایی.
📚« الجوع لإبن أبي الدنیا :٩٧»
یـزیـد رقـاشـــی دەڵـێـت: پێمان گەشتووە ئەوانەی لە پێناو پەروەردگاردا خۆیان برسی دەکەن لە پێشەنگی یەکەمن لە ڕۆژی دواییدا. عـبـدالـواحــد دەڵـێـت: خواردنێکیان بۆ حەسەنی بەصری دانا وتی: من بەڕۆژوومە، پێی وترا: ئا لەم گەرمایە توندەدا بەڕۆژووی؟، گوتی: من پێم خۆشە لە پێشەنگی یەکەم بم.
📚«الجوع لإبن أبي الدنیا :٣١٣-٣١٤»

کۆمەڵێک ئاثار دەربارەی ئەمر بە مەعروف و نەهی لە مونکەر بەرامبەر دەسەڵاتدار سـعـیـد بــن جـبـیـر ئــەڵـــێ: ووتم بە ابن عباس: فرمان بکەم بە چاکە و نەهی بکەم لە خراپە ؟ ووتی: گەر ترسای بتکوژێ نەخێر. الـحـسـن الـبـصـري ئــەڵـــێ: ئیماندارێک قسەی بۆ ئەکرێ کە هیوای چاک بوونی هەبێت، یان جاهیلێک کە فێر بێت، بەڵام ئەو کەسەی کە شمشێرەکەی یان قامچیەکەی داناوە ئەڵێ: خۆت لێم بپارێزە، خۆت لێم بپارێزە، چیت داوە لەم کەسە ؟ مـطـرف بـن عـبـدالـلّٰـه الـشـخـيـر ئـەڵــێ: گەر دینم نەبێت تاکو ئەو کاتەی ئەچم بۆ لای کەسێک کە ١٠٠ هەزار شمشێری لەگەڵە منیش قسەیەکی پێ ئەڵێم ئەویش ئەمکوژێ، ئەوا بە ڕاستی دینەکەم تەنگە. #واتــــه: گەر دینم لەسەر ئەوە وەستا بێت ئیللا بڕۆم قسە بە دەسەڵاتدارێک بڵێم کە سوپایەکی زۆری هەیە، ئەوا بە ڕاستی دین تەنگە، دینیش تەنگ نیە کەواتە شتەکە بەم جۆرە نیە. طـــارق بــن شـهـاب ئــەڵـــێ: کەسێک هاتە لای عبدالله (ابن مسعود) ووتی: ئەو کەسەی فرمان بە چاکە نەکات و نەهی لە خراپە نەکات تیا چووە، عبدالله ووتی: بەڵکو ئەو کەسە تیا چووە چاکە لە دڵیەوە نەناسێت و لە دڵیەوە ئینکاری لە خراپە نەکات. ابــــن مـسـعــود ئــەڵــــێ: ئەمەندە بەسە بۆ ئیماندار کە خراپەیەکی بینی نەیتوانی بیگۆڕێت الله بزانێت کە لە دڵیەوە ڕقی لەم خراپەیە بووە.
📚 بڕوانە (التمهید : ١٥ / ٢٢٨-٢٢٩)
ئەمە بۆ کاتێکە کە شارەزای دەسەڵاتدارەکەی ئەزانی گەر قسە بکەیت عاقیبەتت خراپ ئەبێت، بەڵام گەر زانیت بەم جۆرە نیە ئاساییە لەگەڵ خۆی بە تەنها باسی بکەیت نوکتەیەکی خۆش لەم بارەیەوە ئـیـمـام الـشـافـعــي ئــەڵـــێ: ابن عجلان ئینکاری کرد لەسەر والی مەدینە لەبەردەم خەڵکی لە ڕۆژی هەینی لەبەر ئەوەی جلەکەی لە خوار قولە پێی بوو، ئەویش فرمانی کرد ابن عجلان بەند بکەن، ابن أبي ذئب چووە لای والی تکای کرد بۆ ابن عجلان، وە ووتی: ابن عجلان گەمژەیە، ئەبینێ تۆ حەرام ئەخۆیت و حەرام ئەپۆشیت و ئەمەو ئەوە ئەکەیت ئینکاریت لێ ناکات، پاشان ئینکاری ئەوەت لێ ناکات کە جلەکەت لە خوار قولە پێتە، والی ابن عجلانی ئازاد کرد.
📚 (مناقب الشافعي للبيهقي : ٢١٨/٢)
ابن أبي ذئب بە بەردێک دوو چۆلەکەی کوشت، هەمان ئینکاری کرد لە خراپەکانی والی، هەم ابن عجلانی ئازاد کرد، شیخ الإسلام ئیمام أحمد بن حنبل مەدحی ابن أبي ذئب ئەکات لەم ڕووەدا کە بەرامبەر دەسەڵاتدار ئەمری کردووە بە چاکە و نەهی کردووە لە خراپە، تەنانەت لەم ڕووەدا تەفزیلی ئەکات بەسەر ئیمام مالك.

الـــمَـــروذي ئــەڵـێـت : . . . لە سعید بن المُسَیِّب ـەوە وتی : (إبـلـیـس ســـەرۆکــی فـریـشـتـەکــان بـــوو لــە ئـــاسـمـان) .
📚 [الورع روایة المروذي] {٢٠٢}

🍃ئەشعەری🍃 ①ئەشعەریەکان کێن و بۆچی ئەو ناوەیان لێنراوە؟ ②عقیدەو فیکر و بۆچونیان چیە؟ ③بەراوردی عقیدەیان لەگەڵ جەهمی و موعتەزیلە چیە؟ ④تەکفیری ئەشعەری و ئەشاعیرە.. ⑤ئەشعەری و ئەشاعیرە لە زاری ابن تیمیەوە.. ⑥ئایا ابو الحسن الاشعری تەوبەی کردووە؟ تەوبەکەی چۆن بووە؟ ⑦عیبادەتی ئەشعەری... زۆر شتی تر لەسەر ئەشعەریەکان و فکرو بۆچونیان خوێنەری بن.

✍️…هیچ ڪەسێك لە ئەهلی قیبلە لە ئیسلام دەرناڪرێت تاڪو ئایەتێك لە قورئان ڕەت نەڪاتەوە یان فەرموودەیەڪی پێغەمبەری الـلّٰـه ﷺ رەدنەڪاتەوە، یان نوێژ بۆ جگە لە الـلّٰـه تعالی بڪات یان سەر ببڕێت بۆ جگە لە الـلّٰـه جا ئەگەر هەر ڪاتێك لەوانەی ڪرد ئەوا پێویستە لەسەرت لە ئیسلام دەری بڪەیت، جا ئەگەر هیچ لەوانەی ئەنجام نەدا ئەوا ئیماندار و موسڵمانە بەناو نەك بەحەقیقەت .
📚 ﴿شرح السنةللإمام بربهاري:٤٩﴾
❞کەدەڵێت بەناو نەک حەقیقەت #واتـــــە: ئێمە نازانین خەڵکی لای ️الـلّٰـه چۆنن، بەڵکو سەیری ظاهیر دەکەین واتە ڕووکەشی ئەگەر شەعائیرەکانی ئیسلامیان جێ بە جێ کرد واتە «نوێژ، ڕۆژوو و زەکات هتد...» وە کوفریان نەبوو ئەوا لامان موسڵمانن، تا ئەو کاتەی کوفرێکی ڕوونیان لێ دەبینرێت و ئەوکاتە تەکفیر دەکرێن . ئەم ئەثەره ڕەددێکە بۆ عمومیەکان کەهەموو کەس تەکفیر دەکەن گەرچی شەعائیریشی لێ بینرا هەروەها ڕەددێکە بۆ مورجیئەکان کە هەموو کەسێکیان لا موسڵمانە گەرچی کوفریشی لێ بینرا..❝

ابن قدامة دەڵێ : ئەگەر ئافرەتێك دەستی لە پیاوێکدا ، وە هەستیان بە شەهوەت کرد و شەهوەتیان هەبوو ، ڕوکەشی قسەی أبو القاسم الْخِرَقِيِّ ئەوەیە که دەستنوێژیان دەشکێت ، بە تێکەڵبوونی پێستیان . وە پرسیار کراوە له ئیمام أحمد دەربارەی ئافرەت ئەگەر دەستی لە مێردەکەیدا ؟ وتی : هیچ شتێکم نەبیستووە لەم بارەیەوە ، بەڵام ئەوە هاوشێوەی پیاوە ( واتە هەمان حوکمی پیاوی هەیە گەر بە شەهوەت دەستی له مێردی دا دەستنوێژی دەشکێت ) . پێم باشە کە دەستنوێژ بگرێتەوە ، لەبەر ئەوەی ئافرەت یەکێکە له بەشداری کردن له دەستلێداندا ، هەر وەکو پیاو ، وە دەستنوێژیان دەشکێت ئەوانەی دەست لە یەکتر دەدەن ئەگەر هاتوو هەستیان بە شەهوەت کردو شەهوەتیان هەبوو ، لەبەر ئەوەی دەستنوێژ ناشکێت بە گەشتنی پێستیان بە یەکتر ، جیاوازی نیە لە نێوان ئەوەی کە دەستی داوە لە ئەوی تر وە ئەوەشی کە دەستی لێ دراوە ، هەر وەکو گەشتنی دوو خەتەنەکراوەکه ( واتە ئەگەر ژن و پیاوێك بە شەهوەتەوە دەستیان لە یەکتر دا ئەوا دەستنوێژی هەردوکیان دەشکێت و جیاوازی نیە ، و️اللّٰه اعلم ). 📚المغني لابن قدامة | ١٤٤/١ |. ڕونکردنەوە : جیاوازییەك هەیە لە نێوان ئەو کەسەی دەستلێدانەکە ئەنجام دەدات و ئەو کەسەشی دەستی لێ دەدرێت واتە ( اللَّامِسِ وَالْمَلْمُوسِ ) ئەو کەسەی دەستلێدانەکە ئەنجام دەدات واتە ( اللَّامِسِ ) ئەگەر بە شەهوەتە بوو ئەوا دەستنوێژی دەشکێت وە ئەگەر بەبێ شەهوەت بوو ئەوا دەستنوێژی ناشکێت ، بەڵام کەسی دەستلێدراو واتە ( الْمَلْمُوسِ ) دەستنوێژی ناشکێت ئەگەر چی لە کاتی دەستلێدانەکە شەهوەتیشی بجوڵێت ئیللا مەگەر شتێکی لێ دەر بچێت لە فەرجیەوە ، ئەم بابەتە بۆ کەسی دەستلێدراو ( الْمَلْمُوسِ ) جێگای خیلافە لەناو مەزهەبی حەنابیلە ، بەڵام وتەی پشت پێ بەستراو لەناو مەزهەب ئەوەیە کە دەستنوێژی ناشکێت چونکە ئەم لەمسی ئەنجام نەداوە تەنها لەمسی لێدراوە ، جا ئەگەر ئەویش لەو کاتەدا لەمس بدات لە کەسی بەرانبەر و شەهوەتی هەبێت ئەوا دەستنوێژی هەردوکیان دەشکێت ، ئەم بابەتە لای شافعی مەزهەبەکانیش بەو شێوەیەیە ، کە کەسی دەستلێدراو ( الْمَلْمُوسِ ) دەستنوێژی ناشکێت ئەگەر چی شەهوەتیشی بجوڵێت ، و️اللّٰه اعلم . تێبینی : دەستدان له ئافرەت لە وتەی مەشهوری مەزهەبی ئیمام أحمد ئەوەیە کە گەر دەستلێدانەکە بە شەهوەتەوە بوو ئەوا دەستنوێژ دەشکێنێ بەڵام گەر شەهوەتی لەگەڵ نەبوو ئەوا دەستنوێژ ناشکێنێ ، وە لە مەزهەبی شافعی بە هەر جۆرێك دەست لە یەکتر بدەن دەستنوێژیان دەشکێت ئەمە مەزهەبی دیاری شافعیە بەڵام وتەشی هەیە کە دەڵێ دەسنوێژیان ناشکێت ، ئەما ئێمە لەسەر مەزهەبی ئیمامی خۆمانین ئیمامی أحمد رحمە️ اللّٰه کە ئەگەر شەهوەت بونی هەبوو ئەوا دەستنوێژ دەشکێنێت بەبێ ئەوە دەستنوێژ ناشکێت ، جیاوازیش نیە لەوەی دەست لە خێزانی خۆت بدەیت یان دەست لە غەیری خێزانی خۆت بدەیت بە هەمان شێوە دەستنوێژ ناشکێت ئەگەر شەهوەتی لەگەڵ نەبێ ، بۆ نمونە جار وایە لە جێگایەك بێ ئاگاداری و ویستی خۆت دەستت بەر دەستی ئافرەتێك دەکەوێت یان شتێك وەردەگری دەستت لێی دەدات بێ ئەوەی هیچ شەهوەتێك بونی هەبێت جا لەم حاڵەتانە دەستنوێژ ناشکێت ، بەڵام ئەبێ ئاگاداربین کە دەستدان لە ئافرەتی نامەحڕەم تاوانەو حەرامە گەر بە قەستی بێت دەستنوێژ نەشکاندن مانای ئەوە نیە کە ئاسایی بێت دەست لە ئافرەتی نامەحرەم بدەیت بەڵکو ئەمە تاوانەو هەڕەشەی لەسەرە لێرە باسی ئەوە ناکەم زۆرینەی خەڵکی دەزانێ چ هەڕەشەیەکی لەسەرە ئەو کارە ، وە پوختەی باسەکەمان ئەوەیە لە مەزهەبی ئیمامی أحمد و إسحاق و مالیك و چەندین هاوەڵ و تابعین و زانای دوای ئەوانیش پێیان وایە دەستدان له ئافرەت دەست نوێژ ناشکێنێ ئیللا مەگەر بە شەهوەتەوە بێت ئەوکات دەستنوێژ دەشکێنێ ، و️اللّٰه اعلم . #فـقـه .

وە إسحاق دەڵێ : دەستدان لە ئافرەت بە بێ شەهوەت دەستنوێژ ناشکێنێ ، چونکە پێغەمبەر(️ﷺ) دەستی داوە لە خێزانەکەی لە نوێژدا وە دەستی بەری دەکەوت ، جا ئەگەر دەستنوێژی بشکاندایە وای نەدەکرد . 📚المغني لابن قدامة | ١ / ١٤١ - ١٤٢ |. وتەی مەشهوری ئیمام أحمد تان بیر بێت دواتر لە کۆتایی ئاماژەی پێ دەدەمەوە . بابەتی دەستدان لە ئافرەت هیچ جیاوازی نیە ئەگەر هاتوو ئافرەتەکە مەحرەمی خۆت بوو وەکو خێزانت یان کەسێکی غەیری مەحرەم بوو هەمان حوکمی هەیە بۆ دەستنوێژ شکاندن کە مەرجە بە شەهوەتەوە بێت ئەوکات دەستنوێژ دەشکێنێ : (٢٧٠) فَصْلٌ: وَلَا فَرْقَ بَيْنَ الْأَجْنَبِيَّةِ وَذَاتِ الْمَحْرَمِ، وَالْكَبِيرَةِ وَالصَّغِيرَةِ. وَقَالَ الشَّافِعِيُّ: لَا يَنْقُضُ لَمْسُ ذَوَاتِ الْمَحَارِمِ، وَلَا الصَّغِيرَةِ، فِي أَحَدِ الْقَوْلَيْنِ؛ لِأَنَّ لَمْسَهُمَا لَا يُفْضِي إلَى خُرُوجِ خَارِجٍ، أَشْبَهَ لَمْسَ الرَّجُلِ الرَّجُلَ. وَلَنَا، عُمُومُ النَّصِّ، وَاللَّمْسُ النَّاقِضُ تُعْتَبَرُ فِيهِ الشَّهْوَةُ، وَمَتَى وُجِدَتْ الشَّهْوَةُ فَلَا فَرْقَ بَيْنَ الْجَمِيعِ. فَأَمَّا لَمْسُ الْمَيِّتَةِ، فَفِيهِ وَجْهَانِ: أَحَدُهُمَا، يَنْقُضُ لِعُمُومِ الْآيَةِ. وَالثَّانِي، لَا يَنْقُضُ. اخْتَارَهُ الشَّرِيفُ أَبُو جَعْفَرٍ وَابْنُ عَقِيلٍ؛ لِأَنَّهَا لَيْسَتْ مَحَلًّا لِلشَّهْوَةِ، فَهِيَ كَالرَّجُلِ. ابن قدامة دەڵێ : وە جیاوازی نیە لە نێوان کەسێکی بێگانە یان کەسێکی مەحرەمی خۆت ، گەورە بێت و بچوك بێت . شافعی لە یەکێك لە وتەکانی دەڵێ : لە دەستدان لە مەحرەمەکانی خۆت و لە بچوك و مناڵ دەستنوێژ ناشکێت ، لەبەر ئەوەی دەستدان لێیان نابێتە هۆکاری ئەوەی کە شتێك لە فەرجەوە دەربچێت ، هاوشێوەی دەستدانی پیاوێکە لە پیاوێك ، وە ئێمە بەڵگەمان عمومی دەقەکانە ، وە دەستدان دەبێتە هەڵوەشاندنەوەی دەستنوێژ کاتێك بووە هۆکاری شەهوەت و بە شەهوەتەوە بوو ، وە هەرکاتێك هەست بە شەهوەت کرا تێیدا ئەوا جیاوازی نیە لە نێوان هەموویاندا ( واتە چ مەحرەم بێت یان کەسێکی بێگانە بێت ) ، ئەما دەستدان لە مردوو دوو جۆری هەیە ، یەکەمیان ئەوەیە کە دەستنوێژ دەشکێنێ لەبەر عمومی ئایەتەکان ، دووەمیش ئەوەیە دەستنوێژ ناشکێنێ ئەمەش هەڵبژاردەی الشَّرِيفُ أَبُو جَعْفَرٍ وَابْنُ عَقِيل ـە لەبەر ئەوەی مردوو محەلەی شەهوەت نیە واتە نابێتە هۆی شەهوەت دروست کردن ، هەر وەك دەستدانی پیاو لە پیاو . 📚المغني لابن قدامة | ١٤٣/١ |. ئەگەر دەستی لە خێزانی دا لە سەرو جلوبەرگەوە ؟ (٢٧٢) فَصْلٌ: وَإِنْ لَمَسَهَا مِنْ وَرَاءُ حَائِلٍ، لَمْ يَنْتَقِضْ وُضُوءُهُ، فِي قَوْلِ أَكْثَرِ أَهْلِ الْعِلْمِ. وَقَالَ مَالِكٌ وَاللَّيْثُ يَنْقُضُ إنْ كَانَ ثَوْبًا رَقِيقًا. وَكَذَلِكَ قَالَ رَبِيعَةُ: إذَا غَمَزَهَا مِنْ وَرَاءِ ثَوْبٍ رَقِيقٍ لِشَهْوَةٍ؛ لِأَنَّ الشَّهْوَةَ مَوْجُودَةٌ. وَقَالَ الْمَرُّوذِيُّ: لَا نَعْلَمُ أَحَدًا قَالَ ذَلِكَ غَيْرَ مَالِكٍ وَاللَّيْثِ لَنَا، أَنَّهُ لَمْ يَلْمَسْ جِسْمَ الْمَرْأَةِ؛ فَأَشْبَهَ مَا لَوْ لَمَسَ ثِيَابَهَا، وَالشَّهْوَةُ بِمُجَرَّدِهَا لَا تَكْفِي، كَمَا لَوْ مَسَّ رَجُلًا بِشَهْوَةٍ، أَوْ وُجِدَتْ الشَّهْوَةُ مِنْ غَيْرِ لَمْسٍ. ابن قدامة دەڵێ : ئەگەر پیاو دەستی لە خێزانی دا لە سەرو جلوبەرگەوە ، دەستنوێژی ناشکێت ، لەسەر وتەی زۆرینەی ئەهلی عیلم ، وە مالیك و اللیث دەڵێن : دەستنوێژی دەشکێت ئەگەر هاتوو جلەکەی تەنك بوو ، وە بە هەمان شێوە رَبیعة دەڵێ : ئەگەر دەستی لێدا لە سەرو جلێکی تەنکەوە بە شەهوەتەوە ئەوا دەستنوێژی دەشکێت ، چونکه شەهوەتەکە بونی هەبووە ، الْمَرُّوذِي دەڵێ : نازانم هیچ کەسێك لە ئێمه ئەم شتەی وتبێت جگە لە مالیك و اللیث ، چونکە ئەوە دەستی بەر لاشەی ئافرەت نەکەوتووە ، هاوشێوەی ئەوەیە دەستی داوە لە جلەکانی ، وە شەهوەتیش بەو شێوەیە بەس نیە ، هەر وەك دەستدان لە پیاو بە شەهوەتەوە ، یان هەبونی شەهوەت بەبێ دەستلێدان . 📚المغني لابن قدامة | ١٤٣/١ - ١٤٤ |. ئەگەر ئافرەتێك دەستی لە پیاوێکدا ؟ (٢٧٣) فَصْلٌ: وَإِنْ لَمَسَتْ امْرَأَةٌ رَجُلًا، وَوُجِدَتْ الشَّهْوَةُ مِنْهُمَا، فَظَاهِرُ كَلَامِ الْخِرَقِيِّ نَقْضُ وُضُوئِهِمَا، بِمُلَاقَاةِ بَشَرَتِهِمَا. وَقَدْ سُئِلَ أَحْمَدُ عَنْ الْمَرْأَةِ إذَا مَسَّتْ زَوْجَهَا؟ قَالَ: مَا سَمِعْت فِيهِ شَيْئًا، وَلَكِنْ هِيَ شَقِيقَةُ الرَّجُلِ. يُعْجِبُنِي أَنْ تَتَوَضَّأَ؛ لِأَنَّ الْمَرْأَةَ أَحَدُ الْمُشْتَرِكَيْنِ فِي اللَّمْسِ، فَهِيَ كَالرَّجُلِ. وَيَنْتَقِضُ وُضُوءُ الْمَلْمُوسِ إذَا وُجِدَتْ مِنْهُ الشَّهْوَةُ؛ لِأَنَّ مَا يَنْتَقِضُ بِالْتِقَاءِ الْبَشَرَتَيْنِ، لَا فَرْقَ فِيهِ بَيْنَ اللَّامِسِ وَالْمَلْمُوسِ، كَالْتِقَاءِ الْخِتَانَيْنِ.

⦅ بابەتە فیقهیەکان ⦆ دەستنوێژ گرتنەوە لە دەستدان لە ئافرەت . ئایا دەستدان لە ئافرەت چ خێزانی خۆت بێت یان غەیری خێزانی خۆت دەستنوێژت دەشکێنێ یان نا ؟ ئەم بابەتە لای زانایان قسەی لەسەر کراوەو جیاکاری تێدا کراوە لە هەندێك ڕووەوە ، وە دەقی فەرمودەی صحیحی لەسەر هاتووە کە لێرە ئاماژەی پێ دەدەین و باسی جیاکاریەکەش دەکەین لای زانایان . لەم بارەیەوە فەرمودەیەکمان هەیە کە هەر یەك لە ئیمامی بوخاری و مسلم و أبو داود و النسائي و ابن ماجە و ئیمامی مالیك و ئیمامی أحمد ڕیوایەتیان کردووە لێرە لەفزی ئیمامی بوخاری دادەنێم : قال محمد بن إسماعیل البخاري : حَدَّثَنَا إِسْمَاعِيلُ ، قَالَ : حَدَّثَنِي مَالِكٌ ، عَنْ أَبِي النَّضْرِ - مَوْلَى عُمَرَ بْنِ عُبَيْدِ اللَّهِ - عَنْ أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ ، عَنْ عَائِشَةَ زَوْجِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَنَّهَا قَالَتْ : كُنْتُ أَنَامُ بَيْنَ يَدَيْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، وَرِجْلَايَ فِي قِبْلَتِهِ، فَإِذَا سَجَدَ غَمَزَنِي فَقَبَضْتُ رِجْلَيَّ، فَإِذَا قَامَ بَسَطْتُهُمَا، قَالَتْ : وَالْبُيُوتُ يَوْمَئِذٍ لَيْسَ فِيهَا مَصَابِيحُ. أَبِي سَلَمَةَ بْنِ عَبْدِ الرَّحْمَنِ دەگێڕێتەوە لە عائیشەی خێزانەی پێغەمبەر(️ﷺ) کە فەرمویەتی : من دەخەوتم لە نێوان دەستی️ رسول اللّٰه(ﷺ) ، وە قاچەکانم ڕووی لە قیبلەی ئەو بوو ، کاتێك سوجدەی ببردایە دەیدا لە قاچم (وەك ئاگادار کردنەوە) منیش قاچم کۆدەکردەوە ، کاتێکیش هەستایەتەوە قاچم درێژ دەکردەوە ، دەفەرموێت : وە ماڵەکان لەو ڕۆژەدا چرایان تێدا نەبوو . 📚صحیح البخاري | ٣٨٢ | ، ومسل ( ٥١٢ ) ، وأبو داود ( ٧١٣ ) ، والنسائي ( ١٦٨ ) ، وابن ماجە ( ٩٥٦ ) ، و موطأ مالك ( ٣٠٨ ) ، و مسند أحمد ( ٢٥١٤٨ ). لەم فەرمودەیە بۆمان دەردەکەوێت کە دەستدان لە ئافرەت دەستنوێژ ناشکێنێ ئەگەر دەستدانەکە شەهوەتی لەگەڵ نەبێت ، زانایانیش لەم بارەیەوە قسەیان کردووە و بە وتەی ئەوان زیاتر بابەتەکە ڕوون دەکەینەوە . ابن قدامة لە المغني چەندین بابەتی لەمسی باس کردووە لێرە هەوڵدەدەین بە کورتی چەند شتێکی لێ دەر بکەین تا بابەتەکەمان ڕوون بکەینەوە : [مَسْأَلَة مُلَاقَاةُ جِسْمِ الرَّجُلِ لِلْمَرْأَةِ لِشَهْوَةِ] (٢٦٩) مَسْأَلَةٌ: قَالَ: وَمُلَاقَاةُ جِسْمِ الرَّجُلِ لِلْمَرْأَةِ لِشَهْوَةٍ الْمَشْهُورُ مِنْ مَذْهَبِ أَحْمَدَ - رَحِمَهُ اللَّهُ -، أَنَّ لَمْسَ النِّسَاءِ لِشَهْوَةٍ يَنْقُضُ الْوُضُوءَ، وَلَا يَنْقُضُهُ لِغَيْرِ شَهْوَةٍ. وَهَذَا قَوْلُ عَلْقَمَةَ وَأَبِي عُبَيْدَةَ وَالنَّخَعِيِّ وَالْحَكَمِ وَحَمَّادٍ وَمَالِكٍ وَالثَّوْرِيِّ وَإِسْحَاقَ وَالشَّعْبِيِّ، فَإِنَّهُمْ قَالُوا: يَجِبُ الْوُضُوءُ عَلَى مَنْ قَبَّلَ لِشَهْوَةٍ، وَلَا يَجِبُ عَلَى مَنْ قَبَّلَ لِرَحْمَةٍ. ابن قدامة دەڵێ : بابەتی مولاقات و تێکەڵی لاشەی پیاو بۆ خێزانەکەی بە شەهوەتەوە ، دەڵێ : وه مولاقات و تێکەڵی لاشەی پیاو بۆ خێزانەکەی بە شەهوەتەوە مەشهورە لە مەزهەبی ئیمام أحمد رحمە️ اللّٰه ، کە دەستدان لە ئافرەت بە شەهوەتەوە دەستنوێژ دەشکێنێ ، وە بەبێ شەهوەت دەستنوێژ ناشکێنێ . وە ئەمە وتەی عَلْقَمَةَ وَأَبِي عُبَيْدَةَ وَالنَّخَعِيِّ وَالْحَكَمِ وَحَمَّادٍ وَمَالِكٍ وَالثَّوْرِيِّ وَإِسْحَاقَ وَالشَّعْبِيِّ ـە ، کە دەڵێن : واجبە لەسەر هەر کەسێك ماچی خێزانی بکات بە شەهوەتەوە دەستنوێژ بگرێتەوە ، وە واجب نیە لەسەر ئەو کەسەی ماچ دەکات وەکو ڕەحمەت و سۆز دەربڕین ( وتەی ئەم زانایانە بۆ دەست لێدانیش هەمان شتە ، و️اللّٰه اعلم ). وَعَنْ أَحْمَدَ. رِوَايَةٌ ثَانِيَةٌ، لَا يَنْقُضُ اللَّمْسُ بِحَالٍ. وَرُوِيَ ذَلِكَ عَنْ عَلِيٍّ وَابْنِ عَبَّاسٍ وَعَطَاءٍ وَطَاوُسٍ وَالْحَسَنِ وَمَسْرُوقٍ . ابن قدامة دەڵێ : وە لە أحمدەوە ڕیوایەتی دووەم هەیە کە دەڵێ : دەستدان لە ئافرەت دەستنوێژ ناشکێنێ بە هەر حاڵەتێك بێت . وە هەمان شت ڕیوایەت کراوە لە عَلِيٍّ وَابْنِ عَبَّاسٍ وَعَطَاءٍ وَطَاوُسٍ وَالْحَسَنِ وَمَسْرُوق . وَعَنْ أَحْمَدَ، رِوَايَةٌ ثَالِثَةٌ أَنَّ اللَّمْسَ يَنْقُضُ بِكُلِّ حَالٍ. وَهُوَ مَذْهَبُ الشَّافِعِيِّ . ابن قدامة دەڵێ : وە لە أحمدەوە ڕیوایەتی سێیەم هەیە کە دەستدان لە ئافرەت دەستنوێژ دەشکێنێ لە هەموو حاڵەتێکدا . وە ئەوە مەزهەبی شافعیە . وَقَالَ إِسْحَاقُ: .....، وَاللَّمْسُ لِغَيْرِ شَهْوَةٍ لَا يَنْقُضُ، لِأَنَّ النَّبِيَّ - صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ - كَانَ يَمَسُّ زَوْجَتَهُ فِي الصَّلَاةِ وَتَمَسُّهُ. وَلَوْ كَانَ نَاقِضًا لِلْوُضُوءِ لَمْ يَفْعَلْهُ.

کتێبی: عەقیدەی إبن حجر  الاشعري الرد علی إبن حجرالهیتمي الأشعري الجهمي کۆکراوە و نوسنی:یوسف الحنبلي

دڵدار و سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب كه‌سێك‌ پینه‌ی بۆ "دڵداری شاعر" ده‌كرد كه‌ گوایه‌ سرودی "ئه‌ی ڕه‌قیب" كوفری تێدانیه‌, دڵدار كه‌سێكی بێدین نه‌بووه‌ و له‌ خۆشه‌ویستی بۆ نیشتیمان ئه‌م وشانه‌ی به‌كار هێناوه‌. وه‌ره‌ن با پێكه‌وه‌ سه‌یرێكی سروده‌كانی دڵدار بكه‌ین دواتر دێینه‌وه‌ سه‌ر ئه‌ی ڕه‌قیب. دڵدار له‌ سرودی كوردستان دا ده‌ڵێت:- به‌ڵێ کوردستان ، تۆ منت خوڵقان .... تۆ منت خوڵقان ، پێت به‌خشیم ژیان . خۆشی ژیانم ، خۆشی ژینته‌ . ئێشی ژینی من ، ڕۆژی شینته .‌ چونکه‌ کوردستان ، کوردستانی جوان ؛ قیبله‌می ، دینمی ، خوامی بێگومان ! لێره‌ دڵدار ده‌ڵێت كوردستان خودا و خالق و دین و قیبله‌مه‌‌,ته‌نها ئه‌مه‌ به‌سه‌ بۆ بۆ سه‌لماندی ئه‌وه‌ی دڵدار كافر و بێدین بووه‌, ده‌ی با دیموكراسیانه‌‌ لێخوڕین بڵێین ئازادییه‌ و ڕای خۆیه‌تی. دڵدار له‌ شیعری ئه‌ی خودایه‌ ده‌ڵێیت... ڕۆژێ فەرمووت لیس للانسان الا ما سعى هیچ کەسێیش هێندێ فەلاحی ئیش و کێڵانی نییە گەر لە ئەفلاکا هەبایە حاکمێکی تر بەرقەرار... سا ئەچووم ئەموت: خودای من، سوودی ئینسانی نییە ئایه‌تێكی "سوره‌تی النجم"ی هێناوه‌ كه‌ په‌ره‌وردگار ده‌فه‌رمووێت.. وَأَن لَّيۡسَ لِلۡإِنسَٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ 39 وَأَنَّ سَعۡيَهُۥ سَوۡفَ يُرَىٰ 40 بۆ مرۆڤ نیه‌ جگه‌ له‌و هه‌وڵ و كۆششه‌ی ده‌یكات وه‌به‌دڵنیایه‌وه‌ له‌ داهاتودا هه‌وڵ و كۆششه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه‌. ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ مرۆڤ له‌ دواڕۆژدا جگه‌ له‌ هه‌وڵ و كۆششی خۆی هیچ شتێك به‌ هانایه‌وه‌ نایه‌ت, واته‌ جگه‌ له‌ باوه‌ڕهێنان و كردوه‌چاكه‌كانی مرۆڤ له‌ قیامه‌تدا خاوه‌ن هیچ شتێك نیه‌, وه‌ له‌ داهاتودا به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینێته‌وه‌,به‌هه‌مان شێوه‌ش كه‌سی خراپه‌كار جگه‌ له‌ خراپه‌كانی له‌ دوارۆژدا خاوه‌ن شتێكی كه‌ نیه‌.. كه‌واته‌ ئه‌م دوو ئایه‌ته‌ باسی دواڕۆژ ده‌كات به‌ڵام دڵدار ئه‌م ئایه‌ته‌ی لێكداوه‌ته‌وه‌ بۆ ژیانی دونیا و ڕه‌خنه‌ له‌ دادپه‌ره‌وه‌ری خودا ده‌گرێت وه‌ به‌ حسابی خۆی ئایه‌ته‌كه‌ به‌ درۆ ده‌خاته‌وه‌ و ده‌ڵێت له‌ دونیادا مرۆڤ هه‌یه‌ ڕه‌نج و كۆشش ده‌كات به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌ی نابینێته‌وه‌ له‌ دونیا..! دواتر ده‌ڵێت گه‌ر له‌ گه‌ردووندا هه‌بوایه‌ خودایه‌كی كه‌ جگه‌ له‌ تۆ ئه‌چووم پێم ده‌گووت خودای من -یاعنی تۆ ئه‌ی الله‌- سودی ئینسانێكت نیه‌..! نعوذ بالله‌ ئه‌مه‌ كوفر نه‌بێت چی كوفره‌؟ دڵدار لێره‌ له‌ سنوری كافری مسالم ده‌رده‌چێت بۆ كافری محارب و سه‌نگه‌ر گرتن له‌ خودا و ئاینه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها دڵدار ‌ ده‌ڵێت:- كرمانج چونكه‌ نه‌خوێنده‌وار و هیچ نه‌زانن له‌ ژیاندا هێشتا له‌ده‌وری زراعیدا ئه‌ژین و زۆر مه‌ربووتی زه‌وی و خرافات و زگی خۆیانن , هیچ وه‌ختێك ئه‌مه‌لی وه‌عی لێیان ناكرێت ئه‌م سه‌به‌به‌ كافیه‌ كه‌ ته‌بیعه‌تی چوار پێیان هه‌بێت. كاكی دڵدای كورد په‌ره‌وه‌ر گاڵته‌ به‌ خه‌ڵكی گوند نشین و هه‌ولێر ده‌كات به‌ چوار پێی وه‌سفیان ده‌كات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ خه‌ریكی زه‌راعه‌ت وكشتوكاڵن, هه‌ره‌وه‌ها گاڵته‌ به‌ ئه‌ژدادی كورد ده‌كات چونكه‌ وه‌ك ئه‌زانینن كورد مێژووی دێرینی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كشتوكاڵدا له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ خه‌ریكی ئه‌م كاره‌ بوون. ده‌ڵێت زۆر مه‌ربووتی زه‌وی و خرافاتن ئاشكرایه‌ جوتیار له‌ دوای چاندن و تۆدانی دانه‌وێڵه‌كه‌ی له‌ زه‌ویدا پاشان ئومێدی به‌ خودای گه‌وره‌ هه‌یه‌ و دوعا ده‌كات تا بارانی به‌ڕه‌حمه‌ت ببارێنێت, دڵدار ئه‌م ئومێدبوون و دوعا كردنه‌ به‌ خرافیات ناو ده‌بات..!

ئەمە عەقیدەی ئێمەیە: ئیمان بیر و باوەڕ ووتەو کردارە زیاد ئەکات و کەمیش ئەکات. ئیمان زیاد دەکات بە عیبادەت، وە کەم ئەکات بەتاوان، وە بەهێز دەبێت بە زانست(زانستی شەرعی)، وەبێ هێز دەبێت بەنەزانین(جهل) وە ئەڕوات بە کوفر. (الإیمانُ یزیدُ باالطَّاعِة، ویَنقُصُ بالمعصیةِ، ویَقوی بالعِلمِ، ویَضعُفُ بالجهَلِ، وَیَخرُجُ بالکفُرِ)
📚ص١٤_ کتاب شرح أصول السنة الإمام أحمد.

#ئەشاعیرەکان_کێن ؟ ئەشاعیرەکان گروپێکن لە گروپە بیدعە چیەکان کە ئەوانیش جۆرێکن لە جەهمیەکان ئەشاعیرەکان ئەوانەن نەفی سیفات دەکەن یان تەئویلی دەکەن واتا مانای ئایەتەکان دەگۆرن بۆ نمونە الله دەفەرموێت [قَالَ يَا إِبْلِيسُ مَا مَنَعَكَ أَنْ تَسْجُدَ لِمَا خَلَقْتُ بِيَدَيَّ ] ئەوان دەڵێن [ بِيَدَيَّ ] بە مانای قوەت دێت یان هێز دێت بە مانای ئەوە نایەت الله دەستی هەبێت جا دەشڵێم والعیاذ بالله !! یان دەڵێن خودا لەسەر عەرش نیە ئەوەی بڵێت لەسەر عەرشە کافرە یان چەندین سیفەتی تر کە لە ئایەت و حەدیث ثابت بونە ئەهلی سوننە هەموویان وەریان گرتووە سەلەف هەموویان وەریان گرتووە وە هەر کەسێک وەری نەگرێت بە کافریان زانیوە وە فەرموویان الله دەستی هەیە قاچی هەیە هەیە .... هیتر ئەوانەی لە حەدیث هەن بەڵام هیچیان بە هی ئێمە ناچێت یان بە مرۆڤ ناچێت ضحاک ( ١٠٦ ھ ) دەفەرموێت : [مَا يَكُونُ مِنْ نَجْوَى ثَلَاثَةٍ إِلَّا هُوَ رَابِعُهُمْ] ( المجادلة ٧ ) دەفەرموێت : الله لەسەر عەرشە و عیلمەکەی لە هەموو شوێنێکە شریعة_الاجري_٧٥٨ــ📚 هشام بن عبداللە الرازي القاضي : پیاوێک سجن کرابوو لەسەر جەهمی بوون ، تەوبەی کرد هات بۆ لای هشام بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە هشام فەرمووی : الحمد لله بۆ تەوبەکەت ، ئایە شایەتی دەدەیت کە الله لەسەر عەرشە و تێکەڵ نیە لەگەڵ عەبدەکانی ؟ وتی : شایەتی دەدەم کە الله لەسەر عەرشە ، بەڵام نازانم تێکەڵە لەگەڵ عەبدەکانی یان نا هشام فەرمووی : بینێرنەوە بۆ سجن ئەوە تەوبەی نەکردووە بیان_تبلیس_الجهمیة ( ٤٤٠/١ )📚 پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم دەفەرموێت : الله لەسەر و ئاسمانەکانە و لەسەر عەرشە و حرب في السنة ٣٤٩ و ابن ابی عاصم في السنة ٥٨٧ ــ📚 رسول الله ️صلی الله علیه وسلم دەفەرمووێت : ان الله لما قضی الخلق کتب في کتاب فهو عنده #فوق_العرش : ان #رحمتي سبقت #غضبي. واتە:کاتێ کە الله بڕیاری دروست کردنی دا لە کتابێک دا نوسی لەلای خۆی #لەسەر_عەرش: بەدڵنیایی #بەزەییم پێش #توڕەبوونم ئەکەوێ. #صحيح_البخاري٧٤٢٢ــ📚 وە پێغەمبەر ﷺ دەفەرموێت : ڕەحم بەوانەی سەر زەوی بکەن ئەوەی ئاسمان ( الله ) ڕەحمتان پێ دەکات شرح أصول اعتقاد أهل السنة والجماعة اللالكائي ٦٣٠ـــ📚 یزید بن هارون ئەڵێ : هەرکەس گومان ببا بە « الرحمن علی العرش استوی »جیاواز لەوەی جێگیر بووە لە دڵی هەموواندا ئەوە جەهمیە. الابانة الکبری ٢٧٠٤ السنة خلال ٢٢٦٠ واتا ئەشاعیرەکان بەشێک لە جەهمیەکان با بزانین زانایان چۆن باسی جەهمیان کردووە پرسیار کرا لە ابن مبارک کە ئێمە پێویستە چۆن خودای خۆمان بناسین ؟ فەرمووی : الله لە سەرو ئاسمانەکانە و لەسەر عەرش وە وەک ئەوە ناڵێین کە جەهمیەکان دەیڵێن ئا ئەوەتا لێرەیە ( واتا لەسەر زەوی ) السنة عبد الله ٥٨٤ ـــ📚 ئیمامی احمد دەفەرموێت : جهمیەکان کافرن ، بە ئافرەتەکان ڕا بگەیەنن کە ( هاوسەرەکانیان جەهمین ) طەڵاقتان کەوتووە ، حەڵاڵ نیە بۆیان لەگەڵیان بمێنەوە ، وە سەردانی نەخۆشەکانیان مەکەن ، وە شوێن جەنازەیەن مەکەون ، وە ئەوەی خوێندەوە : { مَاۤ أَنزَلۡنَا عَلَیۡكَ ٱلۡقُرۡءَانَ لِتَشۡقَی } .... { ٱلرَّحۡمَـٰنُ عَلَى ٱلۡعَرۡشِ ٱسۡتَوَىٰ } [سورەتی طه: ٥] فەرمووی : وە ئایا الاستواء دانیشتن نیە ؟ السنة عبد الله ١٠ ــ📚 کەواتە بۆمان دەر دەکەوێت الله دانیشتوە لەسەر عەرش بەس خۆی دەزانێت چۆنە ١٥ ابن مبارک دەفەرموێت : جەهمیەکان کافرن ١٦ حسن بن عسی دەفەرموێت : جا کێ گومانی لە کافر بوونی جەهمیەکان هەیە ؟ ١٧ ابن مبارک دەفەرموێت : جەهمیەکان هیچ ناپەرستن ١٨ یحی بن ابراهیم بن ابو سهل فەرمووی : زۆر قسەم لەسەر جەهمیەکان دەکرد و زیاتر بەردەوام بووم ، ئەوە گەیشت بە عبد الله بن المبارک منیش ترسێکم کەوتە دڵەوە کە پێی ناخۆش بێت ، ئەویش فەرمووی با هیچ نەچێتە دڵت چونکە ئەوان وا دەبینن ئەو خوایەی تۆ دەیپەرستی هیچ نەبێت . السنة عبد الله ــ📚 پیاوێک بە عبد الله بن المبارک وت ئەی باوکی عبد الرحمان بەراستی ترسی الله م کەوتە دڵ هێندە زۆر باسی جەهمیەکانم کرد ( واتا هێندەم باس کردوون دەترسم تاوان بار بم ) عبد الله بن المبارک فەرمووی : مەترسە ، چونکە ئەو خودای تۆ عیبادەتی بۆ دەکەی ئەوان وای دەبینن هیچی نەبێت . السنة عبد الله ٢٤ ــ📚 جا کاتێک ئێمە زۆر باسی کوفری کافرەکان دەکەین یان کوفرەکانیان دەر دەخەین کەسی وا هەیە پێی ناخۆشە سبحان الله بەڵکو ئەوە کاری ئەهلی سوننەیە سلیمان بن جرب وتی گوێم لە حماد بن زید بوو باسی جەهمیەکانی کرد فەرمووی : دەیان هەوێت بڵێن کە هیچ شتێک لە سەرو ئاسمانەکان نیە . السنة عبد الله ٤١ ــ📚 عبد الملک بن عبد الحمید الميموني ئەڵێ : پرسیم لە أبو عبدالله « امام أحمد بن حنبل» سەبارەت بەوانەی ئەڵێن الله لەسەر عەرش نیە ،، ووتی : قسەکانیان هەمووی لەسەر کوفر ئەسوڕێتەوە. السنة للخلال ٢٢٥٢ / ١٠١.📚

ئیمامی الدارمي دەفەرموێت : هەر کەسێک نەزانێت الله تعالی لە سەرو ئاسمانەکانە لەسەر عەرش ئەوە غەیری الله پەرستووە .
📚 نقض الدارمي ص ٣٥٤ ــ
سەیرکە بە نەزانین تەکفیری کرد جا چجای ئەوەی جەحدی بکات بڵێت لەسەر عەرش نیە

و(#الجهمیة):_ دوژمنی الـلّٰـە ـن باوەڕیان وایە قورئان کە مخلوقە، الـلّٰـە تعالی قسەی لەگەڵ موسی دا نەکردووە، الـلّٰـە قسە ناک
و(#الجهمیة):_ دوژمنی الـلّٰـە ـن باوەڕیان وایە قورئان کە مخلوقە، الـلّٰـە تعالی قسەی لەگەڵ موسی دا نەکردووە، الـلّٰـە قسە ناکات،الـلّٰـە نابینرێت،الـلّٰـە تعالی مەکانی نییە، الـلّٰـە عەرشی نییە،کورسی نییە…….

#الحديث عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا، أَنَّهَا قَالَتْ لِعُرْوَةَ : ابْنَ أُخْتِي، إِنْ كُنَّا لَنَنْظُرُ إِلَى الْهِلَالِ ثُمَّ الْهِلَالِ ثَلَاثَةَ أَهِلَّةٍ فِي شَهْرَيْنِ، وَمَا أُوقِدَتْ فِي أَبْيَاتِ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ نَارٌ. فَقُلْتُ : يَا خَالَةُ، مَا كَانَ يُعِيشُكُمْ ؟ قَالَتِ : الْأَسْوَدَانِ ؛ التَّمْرُ وَالْمَاءُ ، إِلَّا أَنَّهُ قَدْ كَانَ لِرَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ جِيرَانٌ مِنَ الْأَنْصَارِ، كَانَتْ لَهُمْ  مَنَائِحُ ، وَكَانُوا يَمْنَحُونَ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ مِنْ أَلْبَانِهِمْ فَيَسْقِينَا. عائیشە رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا وتی بە عروە: “ئەی کوڕی خوشکم،ئێمە مانگی یەک شەوەمان دەبینی، سێ مانگی یەک شەوەمان بینی لە دوو مانگدا، هیچ ئاگرێک لە ماڵەکانی پێغەمبەری الـلّٰـه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم نەدەکرایەوە .” عروە دەڵێ منیش وتم:”پورە ، ئەی بەچی دەژیان ؟ ”وتی:” بە دوو ڕەشەکە: خورما و ئاو ، مەگەر ئەوە نەبێ هەندێک جار کۆمەڵە دراوسێیەکی ئەنصاری پێغەمبەری الـلّٰـه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم هەبوو: ئاژەڵی شیردەریان هەبوو، لە شیرەکەیان دەبەخشی بە پێغەمبەری الـلّٰـه صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم و ئەویش دەیـبەخشی بە ئێمە بیخۆینەوە.
📚 صحیح البخاري ٢٥٦٧ ، ٦٤٥٩  - 📚 صحیح مسلم ٢٩٧٢
حَدَّثَنَا  أَنَسُ بْنُ مَالِكٍ ، قَالَ : رَأَيْتُ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ يَأْكُلُ تَمْرًا  مُقْعِيًا  مِنَ الْجُوعِ.  ئەنەس وتی: پێغەمبەری الـلّٰـه‌م صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّم بینی خورمای دەخوارد بە دانیشتنەوە لە برسێتیا.
📚 سنن الدارمي (٢١٠٦) - 📚 مسند أحمد (١٣١٠١)

ئیمام احمد ڕەحمەتی الـلّٰـه‌ی لێ بێت دەیفەرموو: ئارام گرتن لەسەر هەژاری پلەیەکە تەنها گەورەڪان پێی دەگەن
📚 (البِدایة والنّهایة٣٩٢/١٤)

غلام الخلال  دەڵێ: لە پێشترین کەس بۆ دۆستایەتی کردن ئەو کەسەیە کە لە سونەتدا یەکدەگرن، وە دۆستایەتی کەسێک مەکە کە لە سونەتدا پێچەوانەت بکات ئەگەر خزمیشت بێت.
📚 [زاد المسافر:٤٨٤/١]

لەم سەردەمی نامۆیەدا کە زۆر دەگمەنە مزگەوتێك بدۆزیتەوە ئیمامەکەی ئەهلی سونە بێت تا بچیت لەدوایەوە نوێژ بکەیت، بۆ ئەو برا و خوشکانەی کە خێزاندارن یان ئەو برایانەی کە خوشك یان دایکیان هەیە و موسڵمانن دەتوانن لەماڵەکەتاندا جەماعەت بکەن لەگەڵ خێزانەکەتاندا و خۆتان لەو خێرە گەورەی جەماعەت بەهەرەوەر بکەن أنس کوڕی مالیك دەگێڕێتەوە کە: ملیکة نەنکی رسول اللّٰه ﷺ دەعوەت کرد بۆ خواردنێك کە بۆ ئەوی دروست کردبوو، پێغەمبەریش️ ﷺ لە خواردنەکەی خوارد، پاشان فەرمووی: هەست با پێش نوێژیتان بۆ بکەم. أنس دەڵێت: حەسیرێکمان هەبوو ڕەش ببوو لەبەر زۆر بەکارهێنانی، منیش ئاوم لێبرژاند،️ رسول اللّٰه ﷺ لەپێشەوە وەستا و من و منداڵێکی هەتیوش لە دوایەوە ڕیز بووین، پیرەژنەکەش -نەنکی أنس- لەدوای ئێمەوە وەستا.
📚 (صحیح البخاري ٣٨٠)
هشام دەڵێت: هاتم بۆلای عروة لەکاتێکدا نوێژی دەکرد وە لەدوایەوە ئافرەتێك هەبوو -نوێژی دەکر بەجەماعەت لەگەڵی- منی وەستاند لەلای ڕاستیەوە و ئافرەتەکەش لەدوایەوە بوو.
📚 (مصنف ابن أبي شیبة ٤٩٥٠)
ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ژن دەتوانێت لەدوای پیاوەکەیەوە بەتەنیا بوەستێت و جەماعەت بکەن دوو بە دوو. ابن رجب لە شەرحەکەی بۆ صەحیحی البخاري دەڵێت: نازانم خیلاف هەبێت کە جەماعەت پێك دەهێنرێت بە دووان -واتە ئەگەر دوو نەفریش بن جەماعەت دروست دەبێت- ئەگەر لە ئەهلی تەکلیفبن ئەگەر چی مأموم -ئەوەی لەدوای ئیمامەکەوە دەوەستێت- ئافرەتیش بێت. ئەگەر چەند خوشکێکیش لەماڵێکدا کۆبونەوە دەتوانن جەماعەت بکەن بەو شەرتەی نامەحەرمی لێنەبێت دەنگی ببیستن، وە ئیمامەکەش دەبێت لەناوەڕاستیان بوەستێت لە صەفەکەدا.

#زانستێکـی_زۆری_هەبوو_بەڵام_دینێکی_تەواوی_نەبوو!! 4_ الهروي ئەڵێت: پرسیارم کرد لە یحی بن عمار سەبارەت بە ابی حاتم بن حبان البستی وتم: بینیوتە؟ فەرمووی: ئەی چۆن نەمبینیوە، ئێمە لە سجستان کردمانە دەرەوە، زانستێکی زۆی هەبوو، بەڵام دینێکی گەورە و تەواوی نەبوو، حدی (سنوور) ڕەت کردەوە، ئێمەیش کردمانە دەرەوە لە سجستان.
📚 •[ذم الکلام (٤٠٢/٤)]
#وتـــــم: ئەوەش سەلەفی ئێمە تەنها لەبەر ئەوەی حدی بۆ اللە جێگیر نەکرد دەریان کرد!! بەڵام ئێستا کەسانێکی بەناو ئەهلی سوننە هەیە هەرچی زانای ئەشعەری و جەهمی هەیە بە ئیمام ئەزانێ تەنها لەبەر ئەوەی کتێبی زۆرەو خزمەتی بە ئیسلام کردوە...هتد. هەندێک نموونە لەو جەهمی و ئەشعەریانەی کە الحد (سنوور) جێگیر ناکەن بۆ الله تعالی: 1 ـــ جهمی کوڕی صفوان (١٢٨هـ) النقض (ص ٥٧) 2 ـــ بشر المریسي (٢١٨هـ) النقض (ص ٥٧) 3 ـــ ابن ابي دؤاد (دوئاد) (٢٤٠هـ) تاریخ بغداد (٤٦٦/١١ ـ ٤٦٧) 4 ـــ احمد بن الحسن البیهقي (٤٦٨هـ) الاسماء والصفات (٣١٣/٢ ، ٣٣٤) 5 ـــ أبو حسن الأشعري 6 ـــ ابن حبان البستی (٣٥٤هـ) ذم الکلام واهلە 7 ـــ الطحاوي الحنفي (٣٢١هـ) عقیدە الطحاویة (ص٢١٨) 8 ـــ الخطابي (٣٨٨هـ) الرسالە الناصحة 9 ـــ قاضي عیاض (٥٤٤هـ) ـــ والنووي (٦٧٦هـ) شرح صحیح مسلم (٢٤/٥ ـ ٢٥) 10ـــ عبدالوهاب بن علی السبکي (٧١١هـ) طبقات الشافعیە (١٣٢/٣ ـ ١٣٣) 11ــــ ابن حجر العسقلاني (٨٥٢هـ) المیزان (٥٠٧/٣) وە ئەمە عەقیدەی هەموو ئەو ئەشعەری و جەهمیەکانە نەک بەس ئەمانەی باسکران بەڵان ئەمانە زاناو سەرە گەورەکانیانن باناویان چەند گەورە بێ و چەندیش زانا بن و ناسراو بن، کەس نیە بەرگریان لێبکات مەگەر کەسێك الله چاوی کوێر کردبێ لە ئاستی حەق و هەواو ئارەزووی پەلکێشی کردبێ بۆ گومڕایی و بێ دینی. #الحد_اللە