باۆکــی ئیلێاس
Ir al canal en Telegram
تــەوحــیــد فــێــر بــە☟☟☟☟☟☟☟ https://t.me/tavhidferbah https://t.me/zikrynwej https://t.me/zikrakany https://t.me/douakrdn
Mostrar más520
Suscriptores
Sin datos24 horas
-27 días
-430 días
Archivo de publicaciones
=
- حَدَّثَنَا أَبُو بَكْرٍ مُحَمَّدُ بْنُ أَيُّوبَ , حَدَّثَنَا بِشْرُ بْنُ مُوسَى , قَالَ: سَمِعْتُ إِبْرَاهِيمَ بْنَ شَمَّاسٍ السَّمَرْقَنْدِيَّ يَقُولُ: " قَالَ رَجُلٌ لِلْفُضَيْلِ بْنِ عِيَاضٍ رَحِمَهُ اللَّهُ: يَا أَبَا عَلِيٍّ إِنِّي اسْتَفْتَيْتُ رَجُلًا فِي يَمِينٍ بُلِيتُ بِهَا فَقَالَ لِي: إِنْ فَعَلْتَ ذَلِكَ حَنَثْتَ , وَأَنَا أَحْتَالُ لَكَ حَتَّى تَفْعَلَ وَلَا تَحْنَثَ. فَقَالَ لَهُ الْفُضَيْلُ: تَعْرِفُ الرَّجُلَ؟ قَالَ: نَعَمْ. قَالَ: ارْجِعْ وَاسْتَثْبِتْهُ فَإِنِّي أَحْسَبُهُ شَيْطَانًا شُبِّهَ لَكَ فِي صُورَةِ إِنْسَانٍ.
إبراهیم بن شماس السمرقندي دەڵێ:
پیاوێك بە فضیل کوڕی عیاض ووت : ئەی باوکی عەلی من پرسیارم کرد لە پیاوێك دەربارەی سوێند خواردنێك گیرۆدە بووم پێوەی ، ئەویش پێی ووتم : ئەگەر وابکەی سوێندەکەت دەکەوێ ، بەڵام من فێڵێکت بۆ دەدۆزمەوە هەتا سوێندت خوارد نەکەوێ . فضیل فەرمووی : پیاوەکە دەناسی؟ ووتی : بەڵێ . فضیل فەرمووی : بڕۆ بۆ لای دڵنیا ببەوە لێی من وا دەزانم ئەوە شەیطان بووە لە وێنەی ئینسانێك خۆی نیشانداوە .
📚«إبطال الحیل لإبن بطة»
الباب الثَّلاثُونَ
مَا يُتَوَقَّعُ فِي آخِرِ الزَّمَانِ مِنْ ظُهُورِ الشَّيَاطِينِ لِلنَّاسِ فَيَتَحَدَّثُونَ وَيَفْتِنُونَ.
- حَدَّثَنَا الْحَسَنُ بْنُ الطَّيِّبِ الْبَلْخِيُّ، أَخْبَرنا قُتَيْبَةُ بْنُ سَعِيد، أَخْبَرنا الرَّبِيعُ بْنُ بَدْرٍ عَنْ يَسَارٍ أَبِي الْمِنْهَالِ، عَن أَبِي الْعَالِيَةِ قَال: لا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى يَمْشِي إِبْلِيسُ فِي الطُّرُقِ وَالأَسْوَاقِ فَيَقُولُ: حَدَّثني فُلانٌ عَنْ فُلانٍ عَنْ فُلانٍ عَنْ نَبِيِّ اللَّهِ بكذا وكذا.
أبي العالیة رحمە️ اللّٰه دەڵێت: قیامەت هەڵناستێ تاوەکو إبلیس بەبازارو ڕێگادا دەڕوات و دەڵێت : حدثنی فلان عن فلان عن نبي️ اللّٰه بکذا و کذا.
- حَدَّثَنَا مُحَمد بْنُ جَعْفَرٍ الْمَطِيرِيُّ، حَدَّثَنا مُحَمد بْنُ يُوسُفَ بْنِ عِيسَى الطَّبَّاعُ، حَدَّثني عَمِّي أَبُو جَعْفَرٍ مُحَمد بْنُ عِيسَى، أَخْبَرنا ابْنُ يَمَانٍ، قَالَ: سَمِعْتُ سُفْيَانَ الثَّوْريّ، أَخْبَرَنِي رَجُلٌ كَانَ يَرَى الْجِنَّ؛ أَنَّهُ رَأَى الشَّيْطَانَ فِي مَسْجِدِ مِنًى يُحَدِّثُ النَّاسَ عَنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ وَالنَّاسُ يَكْتُبُونَ.
سفیان الثوري دەڵێت : هەواڵی پێدام یەکێك لەوانەی جنی دەبینی: کەوا ئەو شیطانی بینیوە لەمزگەوتی (منی) فەرموودەی بۆ خەڵک باسدەکرد لەرسول️ اللّٰه ️ﷺ ئەوانیش دەیاننوسیەوە لێی.
- حَدَّثَنَا مُحَمد بْنُ جَعْفَرٍ الْمَطِيرِيُّ، حَدَّثَنا مُحَمد بْنُ إِسْمَاعِيلَ التِّرمِذِيّ، حَدَّثَنا مُحَمد بْنُ الطَّيِّبِ الأَسَدِيُّ، أَخْبَرنا ابْنُ الْمُبَارَكِ، أَخْبَرَنِي مَنْ رَأَى شَيْطَانًا يفتي في مسجد منى.
عبد️ اللّٰه بن المبارك دەڵێت : هەواڵی پێدام یەکێك لەوانەی شیطانی بینیوە فتوای لەمزگەوتی(منی) داوە بۆخەڵك.
- حَدَّثَنَا مُحَمد بْنُ الْحُسَيْنِ بْنِ مُكْرَمٍ، حَدَّثَنا الْعَبَّاسُ بْنُ مُحَمد، قَالَ: سَمِعْتُ قُرَّادًا يَقُولُ: سَمعتُ شُعْبَة يَقُولُ: إِذَا حَدَّثَ الْمُحَدِّثُ وَلَمْ تَرَ وَجْهَهُ فَلا تُصَدِّقْهُ، لَعَلَّهُ شَيْطَانٌ قَدْ يَتَصَوَّرُ فِي صُورَتِهِ يَقُولُ: حَدَّثَنا وَأَخْبَرَنَا.
شعبة بن الحجاج ئەڵێت:
ئەگەر کەسی فەرموودە گێڕەوە فەرموودەیەکی بۆباسکردی شێوەت نەبینی ،ئەوا بڕوای پێمەکە ،چونکە دەکرێت شیطان بێت و شێوەی خۆی گۆڕی بێت و بڵێت حدثنا وأخبرنا.
- حَدَّثَنَا عِمْرَانُ بْنُ مُوسَى، أَخْبَرنا مُحَمد بْنُ يُوسُفَ السَّرَّاجُ، قَالَ: سَمِعْتُ عِيسَى بْنَ أَبِي فاطمة الرازي يَقُولُ: كُنْتُ جَالِسًا عِنْدَ شَيْخٍ في مسجد الْحَرَامِ أَكْتُبُ عَنْهُ، فَقَالَ الشَّيْخُ: حَدَّثَنا الشَّيْبَانِيُّ، فَقَالَ رَجُلٌ: حَدَّثَنا الشَّيْبَانِيُّ فَقَالَ: عَنِ الشَّعْبِيِّ، فَقَالَ: قد حَدَّثني الشعبي، فقال : عَنِ الْحَارِثِ، فَقَالَ: رَأَيْتَ الْحَارِثَ، وَقَدْ سمعتُ مِنْهُ، قَال: عَنْ عَلِيٍّ، قَال: قَدْ وَاللَّهِ رَأَيْتُ عَلِيًّا، وَشَهِدْتُ مَعَهُ صِفين، فَلَمَّا رَأَيْتُ ذَلِكَ قرأتُ آيَةَ الْكُرْسِيِّ، فلما قلتُ: ﴿وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا﴾ التفت فلم أر شيئا.
عیسی بن أبي فاطمە الرازي دەیگووت:
من دانیشتبووم لای شێخێك لەمزگەوتی حەڕامدا ، لێوەم دەنوسیەوە، شێخ گووتی :بۆی باسکردم الشیباني دەڵێ پیاوێك ووتی بۆی باسکردم الشیباني، گووتی عن الشعبي گووتی بۆی باسکردم الشعبي شێخ گووتی عن الحارث ئەو گووتی حارثم بینی وەگوێشم لێیبوو، شێخ گووتی عن علي گووتی و️ اللّٰه علیم بینیوە وەئامادە بووم لەگەڵی لەصفین دەڵێ کاتێك ئەوم بینی آیة الکرسي م خوێند تاوەکو گەیشتمە ﴿وَلا يَئُودُهُ حِفْظُهُمَا﴾ کاتێك خوێندمەوە ئاوڕێکم بەلایدا داوە هیچ شتێکم نەبینی.
📚«المقدمة ابن عدي الجرجاني»
لەکۆتایی زەمان کۆمەڵێك #دەجــالــی درۆزن پەیدا دەبن ،
قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ:
يَكُونُ فِي آخِرِ الزَّمَانِ دَجَّالُونَ كَذَّابُونَ يَأْتُونَكُمْ مِنَ الأَحَادِيثِ بِمَا لَمْ تَسْمَعُوا أَنْتُمْ وَلاَ آبَاؤُكُمْ فَإِيَّاكُمْ وَإِيَّاهُمْ لاَ يُضِلُّونَكُمْ وَلاَ يَفْتِنُونَكُمْ.
پێغەمبەرﷺ دەفەرموێت : لەکۆتایی زەمان کۆمەڵێك دەجالی درۆزن پەیدا دەبن ،فەرموودەتان بۆدێنن کەخۆتان وباو وباپیرانتان گوێتان لێی نەبووە، ئاگاداریان بن وەئاگاداری خۆشتان بن ، گومڕاو سەرلێشێواوتان نەکەن.
📚«رواه مسلم :١٦»
قَالَ عَبْدُ اللَّهِ بن مسعود رضي️ اللّٰه عنه:
إِنَّ الشَّيْطَانَ لَيَتَمَثَّلُ فِي صُورَةِ الرَّجُلِ فَيَأْتِي الْقَوْمَ فَيُحَدِّثُهُمْ بِالْحَدِيثِ مِنَ الْكَذِبِ فَيَتَفَرَّقُونَ فَيَقُولُ الرَّجُلُ مِنْهُمْ سَمِعْتُ رَجُلاً أَعْرِفُ وَجْهَهُ وَلاَ أَدْرِي مَا اسْمُهُ يُحَدِّثُ.
عَبْدُ اللَّهِ بن مسعود رضي️ اللّٰه عنه ئەفەرموێت : شەیتان شێوە و شکڵی خۆی دەخاتە سەر شێوەی پیاوێك ، دەچێتە لای قەومێك ، حدیثی درۆیان بۆ دەگێڕێتەوە ، پاشان ئەو خەڵکە جیا دەبنەوە هەریەکەیان دەچێت بە دەم ئیش و کاری خۆیەوە ، پیاوی وایان هەیە دەڵێ : حدیثم بیستووە لە پیاوێك دەزانم شێوەی چۆنە ، بەڵام نازانم ناوی چییە.
📚«رواه مسلم : ١٧»
أَخْبَرَنَا مُحَمَّدُ بْنُ مُحَمَّدٍ أَخْبَرَنَا إِبْرَاهِيمُ بْنُ إِسْمَاعِيلَ حَدَّثَنَا الْأَصَمُّ حَدَّثَنَا الدَّوْرِيُّ حَدَّثَنَا يَحْيَى بْنُ مَعِينٍ قَالَ : قَدِمَ أَبُو هَدْبَةَ بَغْدَادَ فَجَعَلَ يُحَدِّثُ فَقَالَ لَهُ شَابٌّ أَخْرِجْ رِجْلَكَ فَسُئِلَ فَقَالَ أخْشَى أَن يكون حافر لَهُ فَيكون شَيْطَانا.
يحيی بن معين دەڵێت :
أبو هدبة هاتە بغداد ، دەستی کرد بەگێڕانەوەی فەرموودە ، گەنجێک پێی ووت : پێیەکانت دەربکە ، پرسیاری لێکرا (کە بۆچی دەریبهێنێت؟) ووتی : ئەترسم پێیەکانی وەک ئاژەڵ بێت و شەیتان بێت .
📚«ذم الكلام وأهلة للهروي: ٧٢٢»
عَنْ سُفْيَانَ بْنِ سَعِيدٍ الثَّوْرِيِّ أَنَّهُ قِيلَ لِسُفْيَانَ:إِنَّ ابْنَ بِنْتِهِ يَقُولُ: سَيَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ يَجْلِسُ فِي مَسَاجِدِهِمْ شَيَاطِينُ يُعَلِّمُونَهُمْ أَمْرَ دِينِهِمْ!!
قَالَ سُفْيَانُ: قَدْ بَلَغَنَا ذَلِكَ عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرٍو أَنَّهُ قَالَ:سَيَأْتِي عَلَى النَّاسِ زَمَانٌ يَجْلِسُ فِي مَسَاجِدِهِمْ شَيَاطِينُ، كَانَ سُلَيْمَانُ بْنُ دَاوُدَ قَدْ أَوْثَقَهُمْ فِي الْبَحْرِ، يَخْرُجُونَ يُعَلِّمُونَ النَّاسَ أَمْرَ دِينِهِمْ ، قَالَ سُفْيَانُ: بَقِيَتْ أُمُورٌ عِظَامٌ!!
سوفیان بن سەعید الثوری بە سوفیان وترا: کوڕی کچەکەی دەڵێت؛ڕۆژانێك دێت بەسەر خەڵکیدا، کە لە مزگەوتەکان دادەنیشن و شەیتانەکان فێری دینیان دەکەن ،سوفیان ووتی : پێم ڕاگەینراوە لە عبد️اللّٰه بن عَمرو ـەوە کە وتوویەتی : ڕۆژگارێک دێت بەسەر خەڵکی شەیتانەکان لە مزگەوتەکانیان دادەنیشن ، کە سلیمان بن داود لە دەریا بەستبوویەوە ، دەردەچن خەڵکی فێری کار و باری دینەکەیان دەکەن ، سفیان ووتی : شتە گەورەکان ماونەتەوە .
📚«البدع لإبن وضاح : ٢٥٦»
قالَ عبدُ️ اللّٰه بن عمرو بنُ العاص:
يُوشِكُ أن تَظْهَرَ شياطينُ يُجَالِسُونَكُم في مَجَالِسِكُم،ويُفَقِّهُونَكُم في دِينِكُم،
ويُحَدِّثُونَكُم، وإنَّهم لَشَياطينُ!!.
عَبْدُ اللَّهِ بْنُ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضی️ اللّٰه عنه ئەفەرموێت: گومانم وایە دەرکەوێ لەناوتان شەیتان و دانیشێ لەمەجلیستان لەدینەکەتان تێتان بگەیەنن وفێرتان بکەن و بیگڕنەوە بۆتان و لەکاتێکیشدا شەیتان بن.
📚«البدع لإبن وضاح : ٢٢٩»
عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ قَالَ:
إِنَّ فِي الْبَحْرِ شَيَاطِينَ مَسْجُونَةً أَوْثَقَهَا سُلَيْمَانُ يُوشِكُ أَنْ تَخْرُجَ فَتَقْرَأَ عَلَى النَّاسِ قُرْآنًا.
عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عَمْرِو بْنِ الْعَاصِ رضی️ اللّٰه عنه ئەفەرموێت: لەنێو دەریادا کۆمەڵێك شیطان زیندانی کراون لەلایەن سلیمان علیه السلام خەریکە دەربچن وقورئان بەسەر خەڵکدا بخوێنن.
📚«رواه مسلم : ١٨»
=
﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾ [ التکاثر : ٨ ].
️اللّٰه تعالی ئەفەرموێت : لە ڕۆژی قیامەت پرسیاریان لێدەکرێت دەربارەی نیعمەتەکان .
دەربارەی ﴿النَّعِيمِ﴾ :
- هاوەڵی بەڕێز ابن مسعود
- تابعي مجاهد بن جبر
- تابعي عامر الشعبي
- اتباع تابعین سفیان الثوري
ئەفەرموون : ئاسایش[الأمن] و [والصِّحَّة] لەشساغیە.
- هاوەڵی بەڕێز علي بن أبي طالب
- تابعي أبي جعفر[الباقر] دەربارەی ﴿النَّعِيمِ﴾ ئەفەرموون: عافیەو سەلامەتیە.
- هاوەڵی بەڕێز ابن عباس
- تابعي الحسن البصري
دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی : ﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾ ئەفەرموون:نیعمەتەکان لێرەدا واتە ساخ و سەلامەتی لاشە و بینین و بیستن،️ اللّٰه تعالی پرسیاریان لێدەکات کەچۆنیان بەکارهێنا؟ وەئەو زاناترە پێیان کەچۆن بەکاریان هێناوە. ئەوە قەولی ﴿إِنَّ السَّمْعَ وَالْبَصَرَ وَالْفُؤَادَ كُلُّ أُولَٰئِكَ كَانَ عَنْهُ مَسْئُولًا ﴾[الأسراء: ٣٦].
- تابعي أبو العالیة الریاحي دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی : ﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾ ئەڵێ نیعمەتەکان لێرەدا ئیسلام و سترو داپۆشینە.
- تابعي مجاهد بن جبر دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی : ﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾ ئەڵێ :هەموو شتێک دەگرێتەوە لەچێژی دونیا.
- تابعي عکرمة مولی ابن عباس دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی : ﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾ ئەڵێ : نیعمەتەکان لەشساغی و بۆشایی[الفراغ] و وەماڵ وسامان.
- تابعي بكر بن عبد️ اللّٰه المُزَنيّ دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی : ﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾، ئەڵێ: بەڕاستی پرسیاری لێدەکرێ ، هەتا پرسیاری لێدەکرێت لە خواردنەوەیەک کە خواردویەتیوە لە ماڵی فلان کەسدا ئاوا و ئاوا .
- هاوەڵی بەڕێز عبد️ اللّٰه بن عمر دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه تعالی : ﴿ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ﴾ ئەفەرموێ: النعیم ئاوی ساردە لە هاوین.
- لە مجاھد ، لە تابعي أبو معمر عبد️ اللّٰه بن سخبرة دەفەرموێ : ھیچ کەسێک ڕۆژ ناکاتەوە لە کوفەدا ، ئیلا لە ناو ناز و نیعمتدایە ، لە بەر ئەوەی سوکترین ژەمیان کە دەیخۆن ، نانی گەنمە ، وە لە ئاوی فوڕات دەخۆنەوە ، وە دادەنیشن لە سێبەردا وە ئەمانەش لە ناز و نعمەتن .
📚«موسوعة التفسيرالمأثور:٥١٨/٢٣»
#تفسیر_المٲثور
أم سلمة دەفەرمووێ :
گوێم لێنەبووە رسول️ اللّٰه ﷺ مۆڵەت بدا لە درۆ کردندا جگە لە سێ شت : پیاوێك قسەیەك دەکات بۆ ئاشتەوایی نێوان خەڵک، وە پیاو قسەیەك دەکات لە جەنگ، وە قسەی پیاو بۆ ئافرەتەکەی.
📚«مساوئ الأخلاق ومذمومها وطرائق مکروهها»
﹍﹍﹍﹍
ئەم درۆیانە بۆ بەرژەوەندی مسوڵمانان ڕێگە پێدراوە ،نەوەک بۆ فریودانیان.
#درۆ
و هذه بعض الآثار من أقوال السلف الصالح رضوان الله عليهم أنقلها لكم من 📚 كتاب " ذم الكذب و أهله " لعبد الله بن محمد الهروي:
حدثني عبد الرحمن بن صالح ، حدثنا أبو بكر بن عياش ،قال : قال عمر بن الخطاب رضي الله عنه : لا خير فيما دون الصدق من الحديث ، من يكذب يفجر ، ومن يفجر يهلك ، قد أفلح من حفظ من ثلاث : الطمع ، والهوى ، والغضب .
عومەری کوڕی خطاب "رضي️ اللّٰه عنه" دەفەرموێت: لە قسەکردندا جگە لە ڕاستگۆیی هیچ شتێکی تر خێری تێدانییە، هەرکەس درۆ بکات خراپەش دەکات، هەرکەسێکیش خراپەکار و لەسنوور دەرچوو بێت ئەوا بە هیلاک دەچێت. ئەوەی ٣ شتی پاراستبوو لەوەی کە لە سنوور دەربچن ئەوا سەرفرازبووە: دونیا ویستی و تەماح، هەوا و ئارەزوو، تووڕەبوون.
- حدثني محمد بن إدريس ، حدثنا أصبغ بن الفرج ، أخبرني عبد الله بن وهب ، عن مسلمة بن علي قال : قال يزيد بن ميسرة : إن الكذب يسقي باب كل شر ، كما يسقي الماء أصول الشجر .
یەزیدی کوڕی مەیسەرە دەفەرموێت: بێگومان درۆ هەموو دەرگاکانی شەڕ ئاو دەدات و گەورەیان دەکات، هەروەک چۆن ئاو ڕەگی دار تێر ئاو دەکات.
- حدثنا سعيد بن سليمان ، عن مبارك بن فضالة ، عن الحسن رضي️ اللّٰه عنه ،
قال : الكذب جماع النفاق.
لە حەسەنی بەصرییەوە دەفەرموێت:
درۆکردن کۆکەرەوەی دووڕوییە.
- حدثنا أحمد بن إبراهيم ، حدثنا إبراهيم بن إسحاق الطالقاني ، حدثنا ابن المبارك ، عن الأوزاعي ، حدثنا حسان بن عطية ، قال : قال عمر بن الخطاب رضي الله عنه : لا تجد المؤمن كذابا.
عمر ی کوڕی خەطاب "رضي️ اللّٰه عنە "دەفەرموێت: ئیماندار درۆزن نییە.
- حدثنا أحمد بن إبراهيم ، حدثنا يحيى بن معين ، عن يعقوب بن إبراهيم ، عن أبيه ، قال : سمعت يونس بن عبيد ، يقول : كل خلة يرجى تركها يوما ما ، إلا صاحب الكذب .
یونسی کوڕی عوبەید دەیفەرموو: هەموو خوو ڕەوشتێک هیوای ئەوەی تێدایە کە ڕۆژێک لەڕۆژان تەرک بکرێت، جگە لە درۆزن نەبێت کە ناتوانێت درۆ تەرک بکات.
- حدثنا عبد الله ، حدثنا أحمد بن منيع ، حدثنا يزيد بن هارون ، أنبأنا المسعودي ، عن أبي إسحاق ، عن أبي الأحوص ، عن قال الصحابي الجليل عبد الله بن مسعود :لَا يَصْلُحُ الکَذِب فِي هَزْلٍ وَلَا جَدٍّ , وَلَا أَنْ يَعِدَ أَحَدُكُمْ صَبِيَّهُ شَيْئًا ثُمَّ لَا يُنْجِزُهُ بِهِ.
وقرأ :﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ﴾
ثم قال : فَهَلْ تَرَوْنَ مِنْ رُخْصَةٍ فِي الْكَذِبِ ؟
عبد️ اللّٰه ـی کوڕی مسعود "رضي️ اللّٰه عنهم " دەفەرموێت: ناگونجێت درۆ لە كاتی گاڵتە و جدیاتیشدا ،وە ناگونجێت یەكێك لە ئێوە وەعد بدات بە مناڵەكەی شتێكی دەداتێ پاشان جێ بەجێی نەكات
وە ئەم ئایەتەی خوێندەوە : { يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَكُونُوا مَعَ الصَّادِقِينَ} ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە لەخوای گەورە بترسن و لەگەڵ ڕاستگۆیان بن .
پاشان فەرمووی : ئایا پێتان وایە ڕوخسەت ھەبێت لە درۆدا ؟
- حدثني العباس بن جعفر ، حدثنا ابن أبي رزمة ، عن أبيه ، قال : سمعت ابن المبارك ، يقول : أول عقوبة الكذب من كذبه ، أنه يرد عليه صدقه.
یەکەم سزای کەسی درۆزن ئەوەیە کەوا ڕاستیەکەی ڕەت دەکرێتەوە لێی وەرناگرن.
- حدثني أبو صالح ، قال : سمعت رافع بن أشرس ، قال : كان يقال : إن من عقوبة الكذاب ، أن لايقبل صدقه . قال : وأنا أقول : ومن عقوبة الفاسق المبتدع ، ان لا يذكر محاسنه .
رافیعی کوڕی ئەشرەس دەیفەرموو: دەوترێت: لە سزای کەسی درۆزن ئەوەیە کە قسەی ڕاستیشی لێ قبووڵ ناکرێت، دەیفەرموو: منیش دەڵێم: لە سزای کەسی فاسق و موبتەدیع ئەوەیە کە چاکەکانی باسناکرێت.
- حدثني أحمد بن بحر ، حدثنا قبيصة ، حدثنا سفيان الثوري ، عن أبي حيان
، عن إبراهيم التيمي رحمه الله ، قال : ما عرضت قولي على عملي ، إلا خشيت أن أكون مكذبا .
ئیبراهیمی تەیمی دەیفەرموو: هەرکاتێک ووتەکانم کردووەتە بەرامبەر کردوەکانم ئیلا ترساوم لەوەی کە درۆزنبم (ووتە و کردەوەم وەک یەک نەبن).
#الکذب
#ڕەزیل و #بەخیل
حبيش بن مبشر دەڵێت:
قعدت مع أحمد بن حنبل ويحيى بن معين والناس متوافرون، فأجمعوا أنهم لا يعرفون رجلًا صالحًا بخيلًا.
دانیشتم لەگەڵ أحمد بن حنبل و يحيى بن معين وە خەڵک لە دەوریان بوون، کۆک بوون لەسەر ئەوەی کە پیاوێکی چاکەکار ناناسن کە ڕەزیل و بەخیل بێت.
📚«طبقات الحنابلة :١ /٣٩٢»
وعن الحسن البصري رحمه الله قال: المقتر على عياله خائن.
ئەو کەسەی بخیل و دەستگرەوەیە لەسەر ماڵ و منداڵی کەسێکی خیانەت کارە .
📚«النفقة على العيال لابن أبي الدنيا :٣٦٦»
وقيل للحسن رحمه الله: يا أبا سعيد أرأيت إن اشتريت لامرأتي عطرًا بعشرين درهمًا أسرف هو؟ قال: لا.
بە (الحسن) وترا ڕەحمەتی️ اللّٰه ـی لێ بێت:
ئەی ئەبو سەعید ڕات چییە لەسەر ئەوەی من عەترێکم کریوە بۆژنەکەم بەبیست درهەم ئەوە ئیسرافە؟ وتی: نەخێر.
📚«النفقة على العيال لابن أبي الدنيا : ٣٨٣»
سئل رجل الإمام التابعي سعيد بن جبير عن : نهي النبي صلى الله عليه وسلم عن إضاعة المال ؟
فقال سعيد : هو أن يرزقك الله حلالاً ، فتنفقه فيما حرم الله عليك...
پرسیارکرا لە تابعی بەڕێز سەعیدی کوڕی جوبەیر دەربارەی : ڕێگری كردنی پێغەمبەری️ اللّٰه صلى الله عليه وسلم لە بەھەدەردانی ماڵ ؟
پێشەوا سەعید فەرمووی : ئەوەیەاللّٰه تعالی حەڵاڵت پێببەخشێت ، لەوەدا سەرفی بکەیت کە️ اللّٰه تعالی حەڕامی کردووە.
📚«إصلاح المال لابن أبي الدنيا :١١٣»
عن الإمام سفيان_الثوري أنه قال:عَلَيْكَ بِعَمَلِ الأبْطالِ: الكَسْبُ مِنَ الحَلالِ، والإنْفاقُ عَلى العِيالِ.
سفیان الثوري ئەڵێت :
دەست بگرە بە کاری پاڵەوانەکانەوە : بەدەستهێنانی پارەی حەڵاڵ، وە سەرفکردنی بۆ ماڵ و منداڵ .
📚«الجامع لأخلاق الراوي وآداب السامع للخطيب البغدادي :١/٩٨»
عَنِ النَّبِيِّ ﷺ : أَفْضَلُ دِينارٍ يُنْفِقُهُ الرَّجُلُ، دِينارٌ يُنْفِقُهُ علَى عِيالِهِ، ودِينارٌ يُنْفِقُهُ الرَّجُلُ علَى دابَّتِهِ في سَبيلِ اللهِ، ودِينارٌ يُنْفِقُهُ علَى أصْحابِهِ في سَبيلِ اللَّهِ. قالَ أبو قِلابَةَ: وبَدَأَ بالعِيالِ، ثُمَّ قالَ أبو قِلابَةَ: وأَيُّ رَجُلٍ أعْظَمُ أجْرًا مِن رَجُلٍ يُنْفِقُ علَى عِيالٍ صِغارٍ، يُعِفُّهُمْ، أوْ يَنْفَعُهُمُ اللَّهُ به، ويُغْنِيهِمْ؟!
پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی : چاکترین دینار ئەو دینارەیە کە پیاو خەرجی دەکات بەسەر خێزانەکەی [ماڵ و منداڵی]، وە دینارێك خەرج بکرێت بۆ ئاژەڵێك لەپێناو️ اللّٰه ، وە دینارێك خەرج بکرێت بۆ هاوڕێکەی .
ابو قلابة وتی : بە خێزان دەستی پێکردووە، ابو قلابة وتی : چ پیاوێ گەورەترین پاداشتی هەیە وەك ئەو پیاوەی کە کار دەکات بۆ بەخێوکردنی منداڵە بچووکەکانی ئەوا️ اللّٰه بەوە دەوڵەمەندی دەکات؟! [واتە ئەو پیاوەی بۆ بەخێوکردنی منداڵەکانی کار دەکات بەشێوەی حەڵاڵ ئەوا گەورەترین پاداشتی هەیە] .
📚«صحیح مسلم :٩٩٤»
﹍﹍﹍﹍
چەند پیاو هەن کەبۆهەموو خەڵکی دەستکراوەو دەست بڵاون تەنها بۆ خێزانەکانیان نەبێت کەدەستیان نوقاوە و دەستگرەوەن،لەکاتێکا خێزان و منداڵەکەی ئەولاترو شایستەترن بەوەی نەفەقەیان بکێشی و دەستکراوە بێت بۆیان.
دوو فەرموودەی زۆر ترسناك بۆپیاوان:
عَنْ أَبِي حَازِمٍ عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ :اسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ، فَإِنَّ الْمَرْأَةَ خُلِقَتْ مِنْ ضِلَعٍ، وَإِنَّ أَعْوَجَ شَيْءٍ فِي الضِّلَعِ أَعْلاَهُ، فَإِنْ ذَهَبْتَ تُقِيمُهُ كَسَرْتَهُ، وَإِنْ تَرَكْتَهُ لَمْ يَزَلْ أَعْوَجَ، فَاسْتَوْصُوا بِالنِّسَاءِ.
️رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت :
ئامۆژگاریتان دەکەم بە ئافرەتان -ئاگادارتان دەکەمەوە-، بەڕاستی ئافرەت دروست کراوە لە پەراسویەکی لار، وە بەڕاستی لار و خێچ ـترین بەشی پەراسو لای سەرەوەیەتی، ئەگەر بتەوێت ڕاستی بکەیتەوە ئەوا دەیشکێنی، وە ئەگەر وازیشی لێبهێنی ئەوا هەر بە خواری دەمێنێتەوە، باش بن لەگەڵ ئافرەتان.
📚«صحیح البخاری: ٥١٨٥»
عن جابربن عبد️ اللّٰه "رضي️ اللّٰه عنهم " عن النبيﷺ قال : اتَّقوا اللهَ في النساءِ؛ فإنَّكم أخذتُموهنَّ بأمانةِ الله، واستحلَلْتُم فروجَهنَّ بكلمةِ الله.
جابر بن عبدالله "رضي️ اللّٰه عنهم " ئەفەرمێ پێغەمبەر️ ﷺ فەرموویەتی : دەربارەی ئافرەتان لە️ اللّٰه بترسێن چونکە ئێوە ئەوانتان وەرگرتووە وەک ئەمانەت و سپاردەی️ اللّٰه وەداوێنتان بۆ خۆتان حەڵاڵ کردووە بەوشەی️ اللّٰه .
📚«اخرجة المسلم : ١٢١٨»
﹍﹍﹍﹍﹍﹍
یەکەم فەرموودە: رسول️ اللّٰه ️ ﷴ ﷺ لەکاتی سەرەمەرگ وەسیەتی کردووە باشبن لەگەڵ ئافرەتان ،ئەگەر دایکو باوک وەسیەت بکەن بۆمنداڵەکانیان وەسیەتی چاک و باش هەرزوو جێبەجێی دەکەن چونکە بەحوکمی ئەوەی دایکو باوک پێگەیان بەرزه و خۆشەویستن ئەی چیدەبێت کە پێغەمبەرەکەت ️ﷺ کەپێویستە لەدایکو باوک و کەسوکارو هەموو خەڵکیش زیاتر خۆشت بوێت و وەسیەت بکات و تۆش جێبەجێی نەکەیت؟!
دووەم فەرموودە :ئەمەیان زۆر ترسناکترە لەوەی یەکەم ئەویش ئافرەتان ئامانەتی ️اللّٰه ـن بۆئێوە بەوشەی️ اللّٰه حەڵاڵی ئێوەن ،رحمک️ اللّٰه ئێوە ئامانەتی کەسێکتان لابێت زۆر بەباشی ئەیپاڕێزن ئەڵێن ئەوە ئەمانەتە نابێ دەستکاری بکرێت ، ئافرەتیش ئامانەتی اللّٰه ـن بۆئێوە ئامانەتێک هی️ اللّٰه تعالی بێت پێویستە زۆر بەووریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم ئامانەتە بکرێت کاتێ لاتانن مافەکانیان بۆدابین بکەن کاتێ شتێکیان کردو بەدڵی ئێوە نەبوو وڕقتان لەوکارەیی بووەوە اللّٰه تعالی ئەفەرموێت سەرەتا ئامۆژگاریان بکەن بەئامۆژگاریەکی جوان ئەگەر سودی نەبوو جێی خەویان لێ جیابکەنەوە، ئەگەر سودی نەبوو لێیان بدەن بەلێدانێک کەتوند نەبێ شوێنەوار بەجێ بهێڵێت ،سەلەف رحمهم ️اللّٰه فەرموویانە لێدانەکە وەکو پیاکێشانی چیلکەدارێك پێیا ئەمەش بۆئازاردانی ئافرەتەکە نیە بەڵکو بۆ شکاندنی نەفسیەتی ئافرەتەکەیە تاوەکو بەخۆیا بچێتەوە نابێ لێدانەکە لەرووخساری بدەی ئەمە نەهی لێکراوە چ پیاو چ ئافرەت نابێ لەڕووخساری بدرێت،وە ئەوەش بزانن رسول️ اللّٰه هەرگیز لەخێزانەکانی خۆی نەداوە ، واتە ئەبێ سێ قۆناغ ببڕی ئینجا بیر لەوە بکەیتەوە ئەم ئافرەتە بۆتۆ باشەو ئەگەڕێتەوە یان لەگەڵ تۆیا ناگونجێت و پێویستە لێی جیابێتەوە،
وەبەباشی نەفەقەیان بکێشن زوڵمیان لێمەکەن پۆشتەو تێروپڕیان بکەن ،فێری ئاداب و عیلمی شرعیان بکەن ، لەدانی مارەیی زوڵمیان لێمەکەن حەق و مافی خۆیان پێبدەن ،ئەگەر نەگونجان بەباشترین شێوە بەڕێیان کەن ئافرەت زەعیفەیە ️ اللّٰه تعالی ش تۆڵەسێنەرە بۆئەو کەسانەی کەئامانەتەکەی بەباشی ناپارێزن.
وەئەگەر ئەتانەوێت بەسێیەکی نیقاق نەگەڕێنەوە بۆلای اللّٰه تعالی ئەوە ئاگاداری ئەم ئامانەتە بن بەباشی بیپاڕێزن.
قَالَ: الشَّيْخِ البَرْبَهَارِيِّ (۲۳۳ ــ تـ ۳۲۹هـ)
وَاعْلَمْ أَنه لا يَدْخُلُ الجَنَّةَ أَحَدٌ إِلَّا بِرَحْمَةِ اللَّهِ، وَلَا يُعَذِّبُ اللَّهُ أَحَدًا إِلَّا بِذُنُوبِهِ، بِقَدْرِ ذُنُوبِهِ، وَلَوْ عَذَّبَ أَهْلَ السَّمَوَاتِ وَالْأَرْضِ بَرَّهُمْ وَفَاجِرَهُمْ، عَذَّبَهُمْ غَيْرَ ظَالِم لَهُمْ، لا يَجُوزُ أَنْ يُقَالَ للَّهِ تَبَارَكَ وتَعَالى إِنَّهُ ظَالِمٌ، وَإِنَّمَا يَظْلِمُ مَنْ يَأْخُذُ مَا لَيْسَ لَهُ، وَاللهُ لَهُ الخَلْقُ وَالأَمْرُ، وَالخَلْقُ خَلْقُهُ، وَالدَّارُ دَارُهُ، لَا يُسْأَلُ عَمَّا يَفْعَلُ، وَهُمْ يُسْأَلُونَ، وَلَا يُقَالُ: لِمَ؟ وَكَيْفَ؟ لَا يَدْخُلُ أَحَدٌ بَيْنَ اللَّهِ وَبَيْنَ خَلْقِهِ.
ئیمامی بەربهاری رحمە️ اللّٰه ئەڵێت :
وە بزانە هیچ کەس ناچێتە بەهەشت ئیللا بەڕەحمی️ اللّٰه نەبێت، وە ️اللّٰه سزای کەس نادات ئیللا بەهۆی تاوانەکانیەوە نەبێت، بە ئەندازەی تاوانەکانی، وە ئەگەر سزای هەموو خەڵکی ئاسمان و زەوی بدات بە باش و خراپیانەوە، ئەوا سزای داون بەبێ ئەوەی ستەمی لێکردبن، دروست نییە بوترێت بە ️اللّٰه تبارك وتعالی ستەمکارە، چونکە بەڕاستی ئەو کەسە ستەمکارە کە شتێک دەبات و ئی خۆی نییە، وە️ اللّٰه دروستکردن و فەرمان کردنی هەر بۆخۆیەتی، دروستکراوەکان دروستکراوی خۆیەتی، وە ماڵ ماڵی خۆیەتی، پرسیاری لێ ناکرێت لەوەی کە چی دەکات، وە ئەوان پرسیاریان لێ دەکرێت، وە ناوترێت بۆ؟ و چۆن؟ وە هیچ کەس ناچێتە نێوان️ اللّٰه و دروستکراوەکانیەوە پرسیار بکات و بۆچی و ئەوە بۆ ئاوایە؟.
📚«شَرْحُ السُّنَّة لِلبَرْبهَارِيُّ : ٦٨»
ووتم :زانایانی سەلەف ڕایان ئەکرد لەدەسەڵاتدار ئێستاش ڕادەکەن بۆلای دەسەڵاتدار ئێستا ئەزانن جیاوازیەکە چەند گەورەیە؟!
هەڵاتنی ئیمام سفیانی ثەوری[رحمە️ اللّٰه] لە دەستی دەسەڵاتداران:
-ئەحمەدی کوڕی خەلیل دەیووت :
بۆی گێڕامەوە الحسن ووتی : ووتم بە عبد اللەی کوڕی المبارك : بەڕاستی پێم گەیشتووە کە حمادی کوڕی زید ووتی بە سوفیانی ثەوری کاتێك ڕایکرد لەدەست ئەبو جەعفەر بۆ بەصرە : ئەگەر بچوویتایە بۆلای ئەوانە، جا فەرمانت پێ بکردنایە بە چاکە و ڕێگریت لێکردبانایە لە خراپە، ئایا پاداشتت گەورەتر نەدەبوو؟سوفیان ووتی : بێگومان ئەوان تووڕەبوونی منیان دەویست جا پێم ناخۆش بوو کەوا خۆم زەلیل بکەم بۆیان ،جا عبد اللەی کوڕی مبارك ووتی : کێ ئەو هەواڵەی پێدایت ؟ ووتم : هەندێك
هاوەڵانمان لە نەیسابوور جا ووتی : هیچ شتێکی نەووت .
ووتم : جا چی ڕێگری لێی کرد؟
ووتی : بێگومان سوفیان دەیووت : بەڕاستی ئەوانە پێیان دراوە لە دونیا ئەوەی دەیبینیت، جا کاتێك چوویتە لایان و چاکەیەکت بینی لەولاوە، وە نەرم و نیانیەك لەولاوە، وە ڕێزگرتنەك لەولاوە، وە قەنەفە و سەرینێك لەولاوە، جا چی دڵێك بەرگەی ئەوە دەگرێت و مەیلی ناچێت بۆیان؟ .
-وە بیستم ٲبا علي عبد الجبار الهروي دەیووت : بۆی گێڕاینەوە عبد الصمد ـی کوری الحسان، ووتی کاتێك گەیشت بە سوفیان الثوري کەوا ابن ٲبي ذئب ١٠٠٠ دیناری وەرگرتووە لە المهدي ئەو کەسەی کەوا فەرمانی پێ کردبوو، سوفیان ووتی : هەزار دیناری لێوەرگرتووە، دڵی لەکوێ بوو لەوکاتەدا؟
ووتی : فەرمانی پێکرابوو بە وەرگرتنی دینارەکان، جا ووترا پێی : وەریبگرە، جا لەوانەیە المهدي داوات نەکات و وازت لێبهێنێ ئەگەر وەریبگری، چونکە بەڕاستی ئێمە دەبینین حاڵ و گوزەرانت خراپە، وە حاڵی ئەوەی پێویستی بە تۆیە ووتی : جا سوفیان ووتی : بەڕاستی من لە دینارەکانیان دەترسێم وەك لەهەموو شتێکیان
- عبد اللە ـی کوڕی مبارك، ووتی :
عائذی کوڕی عمرو لەگەڵ ٲبی مسلم دانیشت لەسەر یەك سفرە، جا عائذ ئامۆژگاری ٲبا مسلمی کرد، ووتی : جا ابن المبارك ڕایگەیاند و ووتی : هەڵاتنی سوفیان خۆشەویسترە لەلامان لەوتەی ئیبراهیمی الصايغ .
- بشري کوڕی حارث دەیووت : بێگومان سوفیان کارێکی کردووە تێیدا بووە بە پێشەنگ هەڵاتنی لە سوڵتان .
- بیستم باوکی عبد الله دەیووت: سوفیانی کوڕی وکیع بۆی نووسیم، بیستم باوکم دەیووت : سوفیانی ثوري پێی ووتین : ئێمە ئەوڕۆ لەسەر ڕێگاکەین، ئەگەر ئێمەتان بینی کە لامانداوە بۆ لای ڕاست و چەپ ئەوا شوێنمان مەکەون .
ووترا بە باوکی عبد اللە لەبارەی ئەو ووتەیەی ئیمامی الثوري : ئەگەر ئێمەتان بینی کە لامانداوە بۆ لای ڕاست و چەپ ئەوا شوێنمان مەکەون، ئەو ڕستەیە مانای چییە؟ ووتی :مەبەستی کاروباری سوڵتانە .
-محمدی کوڕی جابر، ووتی : ووترا بە عبد اللەی کوڕی المبارك : ئەی باوکی عبد الرحمن، سوفیان فەرمانی پێ نەکردن بە چاکە [واتە دەسەڵاتداران]، ئەویش ووتی : اللە ٲکبر، چی کارێك قورسترە لە ڕاکردن لێیان .
-سوفیان دەیووت : من پیاوێك دەناسم ئەگەر لە ئاسمانەوە بگەڕێتەوە بۆ زەوی، وە هەڵبواسرێ بە ئەژنۆکانی، یان ووتی : بە پێیەکانی، ئەوا ناڕواتە لای دەسەڵاتدار، ووتی : ئێمە وامان دەبینی مەبەستی نەفسی خۆیەتی.
-بۆم گێڕدراوەتەوە لە ٲبي صالح الفراء، ووتی : بۆی گێڕاینەوە یوسفی کوڕی ٲسباط، ووتی : هەرکات سوفیانی ثوري ڕەخنەی لێبگیرابا [لەبارەی هەڵاتن و ڕاکردنی لە سوڵتان] دەیووت : پاشایەك هەبوو لە نەوەی ئیسرائیل، وە کەسێکی خواپەرستیشیان تێدابوو، که خزمەتی دەکرد لەلای دەرگاکەی، جا پاشا ناردی بەدوایدا و گرتی و بردیە ناو ماڵێکەوە، سێ ڕۆژ دەرگاکەی لەسەر داخست، لە ڕۆژی سێیەمدا کاتێ پاشا سفرە و خوانی له پێش دانرا، پاشا ووتی : ئەو خوانە ببەن بۆ ئەو پیاوە، ووتی : جا دەرگایان کردەوە و سفرە و خوانەکەیان لەپێش دانا، پاشا ووتی : هەواڵم بدەنێ چی کرد ووتی : خوانەکەی ڕەتکردەوە، ووتی : جا هەواڵی پێدرا، پاشا ووتی : دەرگای لەسەر داخەن بۆ سێ ڕۆژی تر، پاشان سفرە بۆ پاشا دانرا، پاشا ووتی : بیبەن بۆ لای ئەو پیاوە، جا لە پێشی دانرا، جا لێی خوارد هەتا تێر بوو، ووتی : دواتر پاشا لە جوانترین کەنیزەکی خۆی نارد بۆی تا خزمەتی بکات، عابدەکە خۆی بۆ ڕانەگیرا و زینای لەگەڵ کرد .
ووتی : جا هەواڵدرا بە پاشا، پاشاش بانگی کرد و پێی ووت : بەڕاستی تۆ سەروەت و سامانت لە من حەڕام کردبوو، وە وا گومان دەبەیت کەوا ئەوەی لەدەستمە ڕیبایە، جا داواکارم لێت کەوا هەڵبستیت و لە ناو خەڵکی داوای لێبوردنم لێبکەیت، جا هەستاو لەناو خەڵکی داوای لێبوردنی لێکرد، وە بەردەوام داوای لێبوردنی لێدەکرد و عوزری بۆ دەهێنایەوە، جا پاشا پێی ووت : من پاشام لەناو نەوەی ئیسرائیل، حوکم دەکەم بەپێی هەستەکانیان و داوێنەکانیان، جا من لە موڵك و دەسەڵاتم دادپەروەرتربووم لە تۆ، باشترین خوانی خۆم بۆت نارد و لێت خوارد، وە جوانترین کەنیزەکی خۆم نارد بۆلات بەرگەت نەگرت و زینات لەگەڵ کرد، بۆیە من لە موڵك و دەسەڵاتی خۆم دادپەروەرتربووم لە تۆووتی : پاشان پاشا لەگەردنی عابدەکەی دا .
📚«جامع الآجري،کتاب الفتن»
﴿وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًا مَّا يُؤْمِنُونَ﴾[البقرة:٨٨]
هاوەڵی بەڕێز ابن عباس " رضي️ اللّٰه عنهما" دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه عزوجل﴿قُلُوبُنَا غُلْفٌ﴾ ئەفەرموێت : وتیان : دڵەکانمان پڕە لە علم و زانست، پێویستمان بە علمی محمد ﷺ و جگە لەویش نییە .
📜«موسوعة التفسيرالمأثور:مـ٢/صـ٥٤٣»
#تفسیر_المٲثور
#بەناو_قورئانیەکان
سوڕەتــــــی ( الفاتحة ) بە تەفسیری سەلەف لە تەفسیری ابن جریر الطبري
وەرگێڕان و ئامادەکردنی : دوو خوشکی ٲهل السنة
ژمارەی لاپەڕە : ۱۱
#سهختـــــــــی_گــــیـــان_کـێـشـــــان❗
سفيان الثوري رحمه الله دەڵێ :
کاتێـــک مـلـك المـــوت دەســـت دەدات لە وتیــن ـی* بەنـــدە ناسینــــی “ زانینــــی “ دەپچـــڕێـت وە قســـــەی دەپچـــــڕێت ، وە هەمــــوو دونیـــا لەبیــــر دەکــات و ئەوەی تێیــــدایە ، گـــەر لەبـــەر ئـــەوە نەبێـت کە قــورســـی و ئازارەکـانــــی مردنــــی دەرخوارد دەدرێ ئەوا لەوانـــەی دەروروبـــەری دەدات بە شمشێــــر لەبــەر سەختـــی ئـــەوەی چارەســـەری دەکات.
#واتــــــە : لەبەر سەختی ئــــەو ئازار و ناڕەحەتیـەی دەیچێـــــژێ گــەر توانــای هەبێت ئامـادەیـە لەهەمــــوو دەورەبەرەکـــەی بدات بە شمشێــــر بەڵکــــو ئازاری نـەمێـنـێـت
تەنها سەرنج بدەنە ئەو دونیا بێ نرخە کە هەموو شتێکی بەو جۆرە لەبیر دەکەیت وەک ئەوەی تیای نەژیابیت بیر بکەرەوە شایەنی ئەوەیە بۆی ئەکەیت ، وا پێشت خستووە بەسەر الله دا و سەرقاڵ بووی پێیەوە ؟
*وتين بریتیە لە شادەماری دڵ کە مرۆڤ بە هۆیەوە دەژی و دەمرێ
.
گـــــەر بینیـت خـــــەڵـك پێـت ســـــەرســــام بـــــــوون ٫ بـاش بــــــزانە بەجــــوانیـــــەك ســـــەرسامـــــن ڪــــە الـلّٰـە عـــــز وجـــــل دەری خستـــــــوە
وە ئـــــــەو ناشـــــــرینیە نازانـــــن ڪـە الـلّٰـە عـــــــز وجـــــل بــــــۆی ستـــــر ڪـــــردویت"
بــــــۆیە ســــــوپاس گــــــــوزاری الـلّٰـە تعالــــــــــی بــــەو مـــــــەغــــرور مـــــەبـە"
.
Repost from السنة لعبد الله بە کوردی
کۆکراوەی هەر سێ نامیلەکەی پڕ لە ئاثاری سەلەف
- هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر ئەهلی بیدەع
- حاڵی سەلەف لەگەڵ قورئان
- دوعا
ان شاءالله خوێنەری بن و بڵاوی بکەنەوە بارك الله فیکم
ئەی موسی دەست بگرە بە ڕۆژی شەممە، چونڪە ئەوە ڪۆتا ڕۆژ بوو ڪە درووستڪراوەڪانم تێیدا تەواو بوون [واتە بەڪاملی درووستڪران]، ئەی موسی زینا و دزی مەڪە، ئەی موسی ڕووت لە دوژمنەڪانم وەرمەگێڕە [واتە خۆت لێیان وەرمەگێڕە بەوەی ڪە نازانیت، واللە اعلم]، ئەی موسی زینا لەگەڵ ئەو ئافرەتی جیرانت مەڪە، ئەی موسی بەسەر ماڵ و سامانی جیرانەڪەت زاڵ مەبە، وە نابێ بەدەوری خێزانەڪەیەوە بیت [واللە اعلم] .
📚#الٲعراف_تفسیر_ٳبن_ٲبي_حاتم
لە عبد الصمد بن معقل، ڪە گوێی لە وهب بووە دەڵێت : لە ئەلواحدا ڪە اللە عزَّوَجَل بۆ موسی نوسی ڪە اللە تعالی دەفەرموێت :
(وَكَتَبۡنَا لَهُۥ فِی ٱلۡأَلۡوَاحِ مِن كُلِّ شَیۡءࣲ مَّوۡعِظَةࣰ وَتَفۡصِیلࣰا لِّكُلِّ شَیۡءࣲ)،[سُورَةُ الأَعۡرَافِ: ١٤٥]،
پێی فەرموو : ئەی موسی من بپەرستە، وە هیچ شتێك نە لە ئەهلی ئاسمان وە نە لە ئەهلی زەوی لەگەڵ من هاوبەش پێمەڪە، چونڪە هەموویان درووستڪراوی منن، گەر شیرك بۆم پەیداڪەی ئەوا توڕە دەبم، وە گەر توڕەبم لەعنەتت لێدەڪەم، وە گەر لەعنەتم لێڪردی ئەوا [ئەو لەعنەتە] هەتا چوار پشتت دەگرێتەوە، وە بەڕاستی گەر گوێڕایەڵیم بڪەی ئەوا لێت ڕازی دەبم، وە گەر لێت ڕازی بووم بەرەڪەتدارت ئەڪەم، وە بەرەڪەت لەمنەوە ئومەت لەدوای ئومەت دەگرێتەوە، ئەی موسی بەدرۆ سوێند بەناوی من مەخۆ، چونڪە من ئەوڪەسە پاك ناڪامەوە ڪە بەدرۆ سوێند بەناوی من ئەخوات، ئەی موسی ڕێز لە دایك و باوڪت بگرە، چونڪە هەرڪەسێ ڕێز لە دایك و باوڪی بگرێت تەمەنی درێژ دەڪەم، وە مناڵی گوێڕایەڵی پێدەبەخشم، وە هەرڪەسێ گوێڕایەڵی دایك و باوڪی نەڪات تەمەنی ڪورت دەڪەم، وە منداڵێڪی پێدەبەخشم ڪە گوێڕایەڵی نەڪات،
