cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

ژیان جوانه

پەخشان شێعر کورتە چیرۆک قسەی خۆش بە زمانی کوردی بۆناردنی هەر ڕەخنە و پێشنیارێک یان هەرچەشنە بابەتێک پەیوەندی بکەن بەم ئەدمینەوە: @NaderMostafazadeh

Mostrar más
Irán100 465El idioma no está especificadoLingüística4 901
Publicaciones publicitarias
1 483
Suscriptores
-424 horas
-87 días
+6830 días
Distribuciones de tiempo de publicación

Carga de datos en curso...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Análisis de publicación
MensajesVistas
Acciones
Ver dinámicas
01
لە بیر بردنەوەی هیچ کەس ئەستەم نییە هەر ئەوەندە بەسە کەمێک سەبر کەی، ئینسانەکان بۆ خۆیان ڕوونی دەکەنەوە، کە شایانی لە بیر بردنەوەن.! من لە ژیانم دا ئینسانەکان دەناسم، تێگەیشتووم،کە باشترە هێندێ بە جێگەی لە گەڵ خۆت بە تاسە و ئارەزووتەوە بژین برینەکانی ئەوڕۆمان،وەڵامی دڵکڤانی و خۆشەویستییەکە کە بە چاوی بەستراو پێشکێش خەڵکانی ترمان کردۆ،لەو کەسانەی کە لە سەختییەکان بە تەنیا بەجێیان نەهێشتم سپاس دەکەم،ئەوان مانای دۆستی ڕاستەقینەیان پێنیشان دام،وە لەو کەسانەی بە جێیان هێشتم دیسان مەمنوونم، ژیان بە بێ‌ئێوە زۆر زۆر جوانترە.... #وەرگێڕان_نادرمستەفازادە ڕۆژی دۆستی پیرۆز بێ
420Loading...
02
🎧🎼🎼🎼🎧 مستەفا دادار کچە جیران شەوێ تا ڕۆژی ڕوون دەدوێم لەگەڵ نەقشی خەیاڵاتم سەحەر حازر دەبم زوو زوو لە ڕێبازی کچە جیران لە ماڵ ڕۆیی بەرە و مەکتەب بە تەننازی کچە جیران جیهان لەرزی سەما و عەرزی لە بەر نازی کچە جیران لە ڕێی مەکتەب پێشم پێگرت لە ڕازی دڵ بیکەم حاڵی سەری داخست دیسان ڕۆیی بە ناڕازی کچە جیران وەکوو تاووس دەکا لەنجە کە ڕادەبرێ بە سەر پەنجە بە ڕەقسی چاو دەکێشێ دڵ بۆ دڵبازی کچە جیران کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1093Loading...
03
لێم گەڕێ با خۆشم بوێی تا لە غەمی بێ کۆتایی ناخم دا ڕزگار بم لێم گەڕێ با دەمێک لە ڕۆژگاری ناحەز و تاریکی لە ناو بەستێنی دەستەکانت دا بحەسێمەوە ئەی جوانترین خوڵقێنەران، بە ئەوینەوە دەتوانم ئەندازەی دنیا بشێوێنم، دەتوانم، دەتوانم لە بەرانبەر ئەو غەمانە تاقەت بێنم!! #نزار_قبانی #وە_نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1051Loading...
04
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
880Loading...
05
بەرگرییان کرد لە سەمای ژنان لە گۆرانی کوتن لە عیشق ودڵداری لە ماچ و پێکەنینیان ئەو کات ژنان چوونە ناو قۆزاخەی خۆیان لە تەنیایی‌‌ بوونە شاعیر لە شێعرەکانیان دا شێتانە، کەوتنە سەما ئەویندار بوون گۆرانییان کوت، ماچیان کرد چۆپییان کێشا بەڵام پێکەنین نا پێکەنین لە لێویان تۆرا لە ناخەوە هەرگریان و گریان بە تەنیا ... #سیمین_بهبهانی #وە_نادرمستەفازادە . کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
901Loading...
06
آزادی وشەیەکی جوانە،کە تەنانەتی نایهەوێ پیتەکانیشی پێکەوە ببەسترێن،تەنیا ڕێی گەیشتن بە ئازادی ڕزگاری لە پێوەندییەکانە. #وە_نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
880Loading...
07
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆشەممە 19/جۆزەردانی/2724کورڕی 1403/3/19هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2
950Loading...
08
بە گریان هاتنت پێکەنینی خستە ناو ماڵ کە ڕۆیشتی دەنگی گریانمە بێ ئۆقرە دێ بۆ دەرکەوتنی دووبارەت #وە_نادرمستەفازادە ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ با گریه ی آمدن ات  لب خندها پا گرفت رفتی وُ دست و پا میزند گریه ی من برای طلوع دوباره ات #شیرین_صدیقی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1824Loading...
09
چەند جوانی کوت حسێن پەناهی: ماسییەکان گریانیان نابیندرێ گورگەکان خەوتنیان و هەڵۆکان کەوتنیان وە ئینسانەکان ناخیان... وە ـ نادرمستەفازادە
5814Loading...
10
شێعری سیاسی عەبدوڵڵا سەمەدی لە کۆچڕەوکەی ساڵی 1991دا ماڵی مامۆستا ئەحمەد هەردی لە سەقز بوو. هاوینی ئەو ساڵە سەردانی مەهابادی کرد و لە ماوەی دوو ڕۆژ مانەوەی لە مەهاباددا شانازیی میوانداریی بەڕێزیانم هەبوو. هەندێ ناساز و بە دەست نەخۆشیی "ئاسم"ەوە پشووسوار و بێ‌تاقەت بوو. بە ڕۆژ سەردانی ناوشار و چاوپێکەوتنی هەندێ کەسایەتیی مەهابادی دەکرد و دانیشتنی شەوانەی بە باسی شێعر و ئەدەب و بیرەوەرییەوە زۆر خۆش و بەکەڵک بوو. لە یەکێک لەو شەوانەدا کە چەند دۆست و ئاواڵی ئەدیب و شاعیریش تەشریفیان هەبوو، داوای لە کاک قاسمی موئەییەدزادە کرد هۆنراوەیەکی خۆی بخوێنێتەوە. کاک قاسم فەرمووی «شێعرێکی سیاسی» دەخوێنمەوە. ئەمجار شێعری «بیست و حەوت ساڵە»ی خوێندەوە، کە پڕ لە هەستی کوردایەتی بوو: شەوە تابووتی ڕەشی تەرمی هەتاو هەڵفڕینێ مەلی فرمێسکە بە تاو شەوە باڵی مەلی مەی خوێناوی خوێنە مەی، دەگڕێ بە نەی خوێناوی ئاسمانم دە نەزەر دێتە نەوی بەو هەموو نەزم و نیزامەی پتەوی زۆر بەرزتر هەیە لەو ژوورە بەرین خۆ بەوەی نیە کە هەژارین و بەرین زەمزەمەی دەمدەمەی ئاهەنگی نەیە ماڵە وێرانە کە ئاهەنگی نەیە هەورە گرمەی کێو ئەلەرزێنێتەوە تاقە چەند ئەستێرە دەدرەوشێتەوە پۆلی ئەستێرە نەوی بوونەتەوە مەستی ئەسڕاڕی شەوی بوونەتەوە لە دڵی ئیمشۆکە خوێن هەڵدەقوڵێ بیست و حەوت ساڵە کە خوێنم دەکوڵێ بیست و حەوت چەرخە کە خوێنم دەمژن دادەڕووتێنن و دەبڕن و دەکوژن بیست و حەوت چەرخە لە شێعرێ دەگەڕێم بێتە دی ئیدی لە شێعرێ دەگەڕێم ماتەم و تەم کەژ و کۆی داگرتۆ کوردە پۆڵایە کە خۆی ڕاگرتۆ دڵە پڕ مەینەت و هیوا کەت و کەم گڕی بەرداوەتە من حەسرەت و خەم هەر جێیەک پێی تێدەنێی بەحسی قەلە قافیە تەنگە، زەلە، نەحسی قەلە بە هەنیسکانەوە سەر هەڵدەقەنێ پێکەنین دەگری، گرین پێدەکەنێ خەتەر ئەم وەزعەیە دەشڵێن خەتەرە کەڵ بە موو بەندە، نەکەی، باسی سەرە گیانە ئەم بیرە کە کۆنە و پیرە بۆ دەس و پێی لەش و گیان زنجیرە ئەو کەسەی نەوتی چراکەی ڕشتی ئەو کەسەی خوێنی براکەی مژتی ئەو کەسەی بابی لە دەم خەو کوشتی تێکی بشکێنە هەر ئەمشەو پشتی نەکەی ئامانە کە ڕوحمی پێ‌بکەی ڕاست حەقی خۆیەتی هەرچی لێ‌بکەی ئاگرێ هەڵبۆت و ناکووژێتەوە لە گوێما هەردەمە دەزرینگێتەوە زگی چەوسێنەرە بۆ دڕینێ دەبێ سەری سەرهەڵقەنە بۆ بڕینێ دەبێ ئیمشۆ هەر شێعرێ کە هۆنراوەتەوە نەخشی ئەسڕاڕێکە کێشراوەتەوە بەرزە هەستێکە کە هەستاوەتەوە هەژدیهایێکە هرووژماوەتەوە کۆرپەی ئازادییە ڕازی نەتەوە بە سەفی کووژەکە ڕازاوەتەوە قەلە پێی دادەڕزێ و دادەتوڵێ خوێنە خوێنە دەکوڵێ و هەڵدەقوڵێ سوێند بە کێو و ڕەوەزی کوردستان سوێند بە ڕۆڵەی نەبەزی کوردستان سوێند بە کوردێ کە لە ڕێگەی نەتەوە گوللەباران کرێ کل نابێتەوە بەو شەپۆلەی کە دڵی شەو دەدڕێ بەو هەڵۆیەی کە بەرەو خۆر دەفڕێ بەو سروودەی کە دەسی خەم دەبڕێ هەردەمە کەللە تەزیوێ دەکڕێ بە چپەی دەنگی بزەی خونچە گوڵێ هەستی کوردێکی کە خوێنی دەکوڵێ بە شنەی نەرمی هەناسەی ئێوار نەرمە تاسەی شەوی زبری ڕێبوار بە وتێکی کە لە زەم جانەوەرێ لە دەمی وشکی هەتیو دێتە دەرێ هەرکەسێ ببزوێ لە حاستی وەتەنم ڕەگ و ڕیشە و ڕەگەزی هەڵدەقەنم ئاگرێ هەڵبۆت و ناکووژێتەوە لە گوێما هەردەمە دەزرینگێتەوە زگی چەوسێنەرە بۆ دڕینێ دەبێ سەری سەرهەڵقەنە بۆ بڕینێ دەبێ *** مامۆستا هەردی پاشی شێعرەکە، بیرەوەرییەکی خۆی لەگەڵ مامۆستا گۆران بەم جۆرە گێڕایەوە: ساڵانی سەرەتای پەنجاکان بوو. بەیانی زوو بۆ دەوامی ڕۆژانە لە ماڵ دەرکەوتم. لە ڕێگا تووشی مامۆستا گۆران بووم کە ئەودەم بەرپرسی ڕۆژنامەی «ژین» بوو لە سلێمانی. ئەویش دەڕۆیشتەوە سەرکارەکەی. بە یەکەوە و بە قسەکردن هاتینە خوار. من تەمەنم دەوری سی ساڵ و ئەویش دە پازدە ساڵێک لە من بەتەمەنتر بوو. لە ڕێگادا گەنجێک تووشمان هات و ڕووی کردە مامۆستا گۆران و پرسی: «مامۆستا! بۆچی شیعرەکەی منت لە ژیندا چاپ نەکرد؟» گۆران گوتی: کامە شیعر؟ کاتێک گەنجەکە ئاماژەی کرد، وەبیری هاتەوە و گوتی: شیعار بوو، بۆیە چاپم نەکرد. گەنجەکە گوتی: نا! شیعرەکەی من سیاسی بوو، بەڵام تۆ نەتوێرا چاپی بکەی. گۆران گوتی: کەوایە تۆ مانای شیعری سیاسی نازانی! لێرەدا مامۆستا گۆران پەنجەی بۆ لای من[هەردی] ڕاداشت و گوتی: شیعری سیاسی «ست‌فاتمە»کەی ئەمەیە! چونکە دەڵێ: گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە هەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە ئەمە شیعری سیاسی‌یە و جیاوازی لەگەڵ «شیعار» زۆرە. *** لێرەدا مامۆستا هەردی فەرمووی: لە گێڕانەوەی ئەم بیرەوەرییەدا مەبەستم تاریفی خۆم و شیعرەکەم نەبوو، بەڵکوو ئاماژەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو لە بابەت پێناسەی «شیعری سیاسی»یەوە بوو. کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1420Loading...
11
#چیرۆک کەسێ بۆ چارەسەری ئازار و دەردی ڕۆیشتە لای دوکتور. دوکتور پرسی: کوێت دێشێ؟ وەڵامی داوە: مووی ڕیشم ! دوکتور پرسی: چت خواردووە؟ نەخۆش کوتی: نان و سەهۆڵ!! دوکتور کوتی: بڕۆ بمرە کە نە دەردت لە دەردی بەشەر دەچێ نە خواردنت! #عوبەید ــــ زاکانی وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۷ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1441Loading...
12
✍دەبێ جیهان باشتر لەوەیکە وەرتگرتووە ڕادەستی بکەیەوە، چ بە منداڵی باش یان باخچەیەکی تەڕوتازە ؛ ئەگەر تەنیا کەسێک لەسایەی بوونی تۆ بە ئاسانی هەناسەی کێشا، یانی تۆ سەرکەوتوو بووی... گابریێل گارسیا مارکێز وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور ۱٦ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
2031Loading...
13
🗓 ئەوڕۆ هەینی 🌾 ۱۸ی جۆزەردانی ۲۷۲۴ی کوردی 🌾 ۱۸ی خوردادی ۱٤۰۳ی هەتاوی 🌾 ۷ژوئن ۲۰۲۴ی زایینی 🌾 ۲۹ی زولقەعدەی ۱۴۴۵ی مانگی 🔻 #بیجاڕ یەکێکە لە کۆنترین و مێژووییترین شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. 🔻بیجاڕ ناوەندی ناوچەی گەڕووسە. #گەڕووس شێوەزارێکی بەپێز و دەوڵەمەندی زمانی کوردییە کە بیروبۆچوونی جیاوازی لەسەرە کە ئایا ئەم شێوەزارە سەر بە زاری کوردیی باشووری (کەلهۆڕی) یان زاری کوردیی ناوەندی (سۆرانی)یە. دەگوترێ کە گەڕووسی سنووری نێوان ئەو زارانەیە. 🔻بیجاڕ بە شاخاوی و کوێستانیبوونی بەناوبانگە. وەرگیراو لە ناڵەشکێنەخبر کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1540Loading...
14
#کورتە ـــ چیرۆک کۆڕی زەماوەندی یەکێ لە گەورە پیاوان بوو کە مەلانەسرەددینیش بانگهێشت کرابوو. مەلانەسرەددین کاتێ ویستی بچێتە ژوورێ، دوو دەرکەی لەبەرامبەر خۆیدا بینی کە لەسەر هەرکام لەوان ئاگادارییەک نووسرابوو:دەرکەی تایبەتی بووک و زاوا و دەرکەی میوان و برازاوا کە بەو پێیە دەبوو میوان و برازاو بە دەرکەی تایبەت بە خۆیان‌دا بچنە ژوورێ. مەلا لە دەرکەی بانگهێشت کراوان ڕۆیشتە ژوورێ. لەوێش دوو دەرکە هەبوو و ئاگادارییەکی‌تر : دەرکەی تایبەت بە ئەو میوانانەی کە دیارییان هێناوە و دەرکەی تایبەت بە ئەوانەی کە دیارییان نەهێناوە. بەشێوەی سروشتی مەلا لە دەرگای دوومی ڕۆیشتە ژوورێ. کە ناخافڵ خۆی لە کۆڵان‌دا بینی، هەر ئەو جێیەیی کە پێیدا هاتبۆ ژوورێ. !!! ئەم چیرۆکە هەقایەتی ژیانی ئێمەیە. خەڵکانێ بۆ ژیانمان بانگێشت دەکەین(پێوەندیگەلێ دەست پێدەکەین) بەڵام کاتێ کە تێدەگەین شتێکمان لەوان وەدەست ناکەوێ، پێوەندیمان دەپچڕێنین و دەستیان لێ هەڵدەگرین و وازیان لێ دێنین. پێوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان کاریگەریان هەیە لەسەر پێوەندییە خۆشەویستی و سۆزدارییەکان‌. ئەوین لەسەر بنەمای ترس و لاوازی بەراورد دەکرێ. ئەگەر دلۆڤانی دەکەین چاوەڕوانی قەرەبوونەوەمان هەیە خۆش ویستن و خۆشەویستیەکانی ئێمە پابەندبوون و ڕوونکردنەوەی هەیە.یاسا و ڕێسا،حیساب و کیتابی هەیە. ئەگەر کەسێکمان خۆشدەوێ لەبەر ئەوەیە کە پەرداخی نیازمان پڕ بێ. ئەگەر پێوەندییەک قازانجی نەبێ کۆتایی پێدێنین. چەند زاڵمە ئەوەیکە لە گێرفانی دەتداتێ و پێت دەبەخشێ،تاکوو شتێکی لە دڵت دەست کەوێ وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور ۱۵ی جۆزەردانی۲۷۲۴ی کوردی
3103Loading...
15
تەنیا جارێکی تر گەر لۆژیکی مێژۆکان تێک چێ باران تەواو بێ من زکری پەپوولە بڵێم تۆش لە شاری ئاواتەکان چیرۆکی شەڕاب بنۆشی دەنگ ببارێ ئەوین ببارێ گوڵی ڕۆانینت پڕ کا سینە تەنیا جارێکی تر ناوم بێتە دەر لەو دەمە پڕ پێکەنینە...... #دڵئارام_توورابی #وە_نادرمستەفازادە ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ فقط یک بار دیگر... منطق تقویم ها بهم بخورد باران بند بیاید من ذکر پروانه بگویم تو در ناکجای قصه شراب بنوشی صدا ببارد عشق ببارد نیلوفری نگاهت در سینه پُر شود فقط یک بار دیگر ، نامم را از تنت بیرون بریزی...... #دلارام_ترابی @sofidelaram
2134Loading...
16
تریفە ئەمیری کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1674Loading...
17
عیشق کردمی بێ خان و مان، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز تاقەت نەما لاڵ بوو زبان، قامەت هیلالی عیشقم ئەز عیشق کردمی بێ پا وو سەر، بێ مڵک و ماڵی عیشقم ئەز لاڵ بوو زبان، بیستم خەبەر، قامەت چو داڵی عیشقم ئەز عیشق حاڵان تەغییر دەکا، شێت و نەزانان ژیر دەکا تفڵی دوو ساڵە پیر دەکا، عاشقی جەماڵی عیشقم ئەز عیشق حاڵان تەحویل دەکا، جوانان بە پیر تەبدیل دەکا گەردنکەشان بە دیل دەکا، دەرحاڵ قەتتاڵی عیشقم ئەز عیشقی لەتیفی مەهوەشان، مەیلی پەری بۆ دڵکەشان بێهۆش دەکا ساحێب هۆشان، مەجنوون میسالی عیشقم ئەز عیشقی لەتیفی دڵبەران، مەیلی نیهالی عەڕعەڕان بێهۆش دەکا سەوداسەران، مەحرووق باڵی عیشقم ئەز عیشق ناگەهان لێم بوو دوچار، ساتێ کە دیم قەوس و عوزار سەنعان سیفەت بێ ئیختیار، تەقوا بەتاڵی عیشقم ئەز عیشق عالمان مەجهوول دەکا، نالایقان مەقبووڵ دەکا ئەفگار دڵان مەقتووڵ دەکا، دەر دڵ خەیاڵی عیشقم ئەز عیشق دەردان شیفا دەدا، عیسا نەفەس سەفا دەدا عەزمی ڕەمیم ئیحیا دەکا، مورشیدی حاڵی عیشقم ئەز عیشقە شیفای دەردی عەزیم، دەرمانە بۆ قەلبی سەلیم ئیحیا دەکا عەزمی ڕەمیم، سەودای جەماڵی عیشقم ئەز عیشق کوورێکە با قیاس، خالیس دەکا سەنگی دەساس نابێ لە من کەی ئیلتیماس، کۆکۆی زوخاڵی عیشقم ئەز عیشق کوورەی لاتەحمەدە، ئاسن و پۆڵا و جەلمەدە قاڵیان دەکا و لێکیان دەدا، مەستی ویساڵی عیشقم ئەز عیشقی لەتیفی بێنەزیر، وای کرد لەو ئەحمەدی فەقیر لۆمەم بۆ هات وەک تیر و شیر، ساحیب قەباڵی عیشقم ئەز عیشقی لەتیفی نامدار، وای کرد لە من کۆری هەژار ڕووم نیە لەنێو ئەغیار و یار، پیری جەماڵی عیشقم ئەز #ئەحمەدی_کۆر کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1673Loading...
18
لە بابەت هاتنە ناو تێلگڕامی بە کۆمەڵی ئەو ڕۆژانەی خەڵک کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1832Loading...
19
سڵاو سڵاوێک بە جوانی سروشتی نیشتمان پێشکێش بە ئێوە دۆستان،بەیانیتان باش ئەمڕۆپێنجشەممە 17/جۆزەردانی/2723کوردی 1403/3/17هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2151Loading...
20
انشا موضوع: ارزهای دیجیتال بەو خوایه که شەو و ڕۆژی به دەسته ما تا روزی که زنده هستیم نباید تاقه ڕۆژێک همچون ئۆمەتی محەمەو باشیم و در مورد کار و کاسبی این ناباری و قۆڕیات بسیار فزون‌تر است، اگر  چه ما هیچ گاه کاسبی ڕێک و پێکی نداشتەایم و کۆڵبەری و وڵاغاری و زبالەگردی و قاچاق فرۆشی هیچ کدامشان تووڕێک ارزش ندارد و لیکن گاهی بعضی مشاغل همچون قارچک هەڵئەتۆقێ که اکثرا گوو بێته ناوی و بعضی‌ از آنها هم برای عدەایی معدود خوب است، یادتان می‌آید شرکت‌های هرمی بود و پنبه ریز و گولد کویست و صدها نمونه دەستبڕ دیگر، یادتان می‌آید داخل چرخ خیاطی دنبال الماس می‌گشتیم، یادتان می‌آید بورس عده زیادی را ڕۆژڕەش کرد، یادتان می‌آید پارەکە پیکان قیمتش پانصد میلیون شد، اصولا ما هر کاسبی که رنگ کاسبی بشر نداشتە باشد را خوب می‌پذیریم. الان هم خەڵک یک کاسبی دیگر پیدا کرده‌اند که لاپاقن دراز می‌کشی و نەقیزه موبایلت را میدهی بە امید اینکه همچون بیت کوین روزی باڵ بگڕێت بۆ عاسمان و همه ما میلیادر شویم، عرض میکنم که شیڕەی دێت مدتی است که در فضای مزاجی ( خوا تەوبه مجازی) سکەایی طلایی رنگ همچون نیولیره و یک سموره گوپ قەوی و خوێن شیرین هویدا شده که باید مدام نەقیزەاش بدهی و تلگرام بسیار در این خصوص فعال است، بۆ نەگبەتی همه هم به آن فێر شدەاند، ساڵان یک عدد نەنک داشتم که هنوز نمرده بود و الان هم نمرده است و قرار نیست هیچ گاه بمیرد دوێکه نازانم کدام خوانەناس با گوشی ساده او که فقط جهت تماس با منداڵهایش به او دادەاند تلگرام نصب کرده که بدون شک برای زیرمجموعه شدن در این قۆڕیات است و هر چارەکەسەعاتێک فرد جدیدی در تلگرام پیامش می‌آید که او به تلگرام پیوست چند نفر از آنها در ذیل نام برده می‌شوند حەسەنە ڕەش عارەق فرۆش ترمینال به تلگرام پیوست انور مکانیک به تلگرام پیوست حاجی عەلیه سووخۆر صاحب دوکان سابق باوکم به تلگرام پیوست حسەینی حەمەی مەلاشەریفی شیپانەجۆ به تلگرام پیوست مرحوم باوەگەورەم یاڕەبی خوا عەفووی کات به تلگرام پیوست و عدە فراوان دیگری که در این مقال نمی‌گنجد. گاهی برای من سوال می‌شود که آیا ممالک مترقی هم به این دردها مبتلا هستند یا فقط بخت و ناوچاو ما است، بسیاری از داماوی‌های خود را از چەرخی چەواشەی چەپگەرد میدانیم اما در واقع چرخ نیست بلکە تێڵا و کوڵەداری است که به ما فرو رفتە است و ما را مجبور می‌کند به هر مندال‌بازار و شانسی و قرعه کشی و لاتاری دلخوش کنیم که بەشکم خوا درگایەکی ڕەحمەت را به رویمان باز کند و از این فلاکت نجات یابیم. اما بیشتر اینها فقط سەرقاڵ شدن است و از این مانگا شیری عاید ما نمی‌شود به قول فارس‌ها "گاو ما شیر نمیده اما ماشاالله به شاشش" 👇👇عەتا سەرزل👇👇 شوان پرور کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1 08146Loading...
21
🔳 ٢٢ خاڵی گرنگ لەسەر خوێندنەوە و کتێب خوێندنەوە ✍️: #سەلاحەدین_ئەحمەد 🔻خوێندنەوە شێواز و مەرجی گرنگ و تایبەتی خۆی ھەیە و بۆ ئەوەی کەڵک و چێژی لێ وەرگرین و خوێندنەوەکانمان بەرھەمدار بن، پێویستە ڕەچاوی ئەم پێوەرانە بکەین کە بریتین لە: ١- گرنگترین پێوەر ئەوەیە کە تۆ بە ئامانجەوە بخوێنیتەوە، نەک دەست بکەی بە خوێندنەوە و نەزانی ئامانجت چییە. ٢- پێش دەستپێکردنی خوێندنەوە، چاوێکی خێرای پیدا بخێشنە و بەر لەوەش پێڕستەکەی بەجوانی بخوێنەوە. ٣- پێش خوێندنەوە خۆت ئارام بکەوە و ھەموو ئەو شاتەنەی دەروونت وەک؛ دڵکەڕاکێ، لاوازی، خەفەتباری، بێزاری و هەر شتێکی تر کە سەرقاڵت دەکات و بەتایبەت مێشکت تێک دەدات، وەلای بنێ. ٤- خشتەیەک دانە بۆ خوێندنەوە. ۵- تێکەڵی کتێبەکە ببە و بڕۆ ناوی ئەو دەقەی ئەیخوێنیتەوە. ٦- کتێبێک چەند جارێک بخوێنەوە نەک چەند کتێبێک بخوێنیتەوە، چونکە هەنووکە مێشک و دەروون ئەوەندە سەرقاڵە کە زانیارییەکان بەئاسانی لە مێشکدا ناچەسپێن و جێگیر نابن. ٧- مەبەستت تەواوکردنی کتێبێکی دیاریکراو و هەڵدانەوەی لاپەڕەکان و سەیرکردنی وێنەکانی ناو کتێبەکە نەبێت، ئەگەر بۆ ئەوەیە، کاتی خۆت لە شتێکی تر تەرخان بکە و خۆت مەنە سەر کارەوە. ٨- شتە گرنگەکان لای خۆت تۆمار بکە، یان لای خۆت دەفتەرێک دانە و ژمارەی لاپەڕەی ئەو شوێنانەی کە گرنگن بنووسە. ٩- ئەگەر بگونجێت، شتە گرینگەکان لەسەر کتێبەکەت بە شێوازێک دیاری بکە. ١٠- ھەوڵ بدە پرسیار لە کتێبەکە بکەیت و ڕەخنەی بەجێی لێ بگریت. ١١- ئەو شتانە بخوێنەوە کە حەزت لێیانە و خولیاتن. ١٢- کاتێک لە خوێندنەوەی کتێبێک تەواو بوویت، لە خۆت بپرسە بزانە چی لێی فێر بوویت و چەندت لەبیر ماوە لەوەی کە خوێندووتەوە. ١٣- ڕێگەیەکی زۆر باش ئەوەیە دوای تەواوکردنی خوێندوە، بچیتەوە سەر پێڕستی کتێبەکە و بابەت بابەت چاوی لێ بکەیت و کەمێک لەبەر خۆتەوە قسە بکەی لەسەر ھەر یەکێک لە بابەتەکان. ١٤- بەو مەبەستە بخوێنەوە کە بەیانی لەسەر ئەو شتەی ئەیخوێنیتەوە قسە دەکەیت و کەسێک داوات لێ دەکات کە لەسەر ئەو بابەتە بۆی بدوێی. ١۵- نوسراو تا نوسراو و کتێب تا کتێب دەگوڕدرێت. کتێبی وا ھەیە مەرج نییە ھەمووی بخوێنیتەوە، چونکە ڕەنگە ھەمووی پەیوەندییان بەیەکەوە نەبێت، بۆیە لەو کاتانەدا دەتوانی ئەو بابەتانەی لێ ھەڵبژێری کە بەداوایاندا دەگەڕێی و گەرەکتە بیانزانی. ١٦- زۆر جار شتەکان دووپاتن یان بە تۆزێک دەستکارییەوە خراونەتە ڕوو، لەو کاتەدا دەتوانیت یان نەیخوێنیتەوە یان تەنیا شتە نوێ و تازەکان بخوێنیتەوە. ١٧- ھەندێک بابەت دوای خوێندنەوە و تێگەیشتن پێویستی بە لەبەرکردن و پاشەکەوتکردنە، بەتایبەت ئەوانەی داتا و زانیاریی وردیان تێدایە. لەو کاتەدا دەبێت ھەوڵ بدرێت لەبەر بکرێن و پاشەکەوت بکرێن. ١٨- ھەندێک بابەتی زانستی ھەیە بەتەنیا بۆ خوێندنەوە نابن، بەڵکوو پێویستیان بە ڕاڤەکردن و شیکردنەوەیە؛ بۆیە دەبێت یارمەتی لە مامۆستایەک یان شارەزایەکی ئەو بوارە وەرگیردرێت. ١٩- لیستێکت ھەبێت بۆ تۆمارکردنی ئەو شتانەی کە خوێندووتنەوە، دواتر حەفتە حەفتە یان مانگ مانگ یان ساڵ ساڵ پێیاندا بچۆرەوە و چاویان پێدا بخشێنەوە، بەتایبەت شتە گرنگەکان. ٢٠- شتێکی زۆر گرنگ، پوختکردنەوەی کتێب و نووسراوەیە؛ هەوڵ بدە بتوانیت دوای تەواوکردنی کتێبەکە پوختەیەکی زۆر کورتی لێ ھەڵبێنجی و لات بمێنێتەوە. ٢١- خوێندنەوە دەبێت ببێت بە خوو و هەورەها دەبێت وەک خۆراکی ئاوەز و ڕۆح سەیر بکرێت، دەبێت ببێت بە یەکێک لە بایەخە گرینگەکانی ژیانمان. ٢٢- خۆپابەندکردن و خۆپەیوەستکردن بە خوێندنەوە لە بەرنامەماندا هەبێت. بۆ نموونە بێژین؛ ڕۆژێک یان مانگێک یان ساڵێک دەبێت ئەوەندە کتێب یان هەر شتێکی تری خوێندنەوە بخوێنینەوە. 🤝 لێرەین ↙️ کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2404Loading...
22
شوان پرور کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1880Loading...
23
حەمەی نەرگز کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1890Loading...
24
ئێوە تەنیا کاتێ پێویستیتان بە دەسەڵات وهێزە کە مەبەستی جێ بە جێ کردنی کارێکی خراپ و زیاندەرتان هەبێ، جگە لەوە ئەوین بۆ جێ بە جێ کردنی هەموو کارێک سەر و زیاد و بەسە… 👤 چارلی چاپلین وە ــ نادرمستەفازادە
1891Loading...
25
کرێکاری ماندوو قەرەپووڵێکی لە گیرفانی کراسی کۆنەکەی دەرهێنا کە بیکاتە خێر،بەڵام کاتێ ڕەستەێ سەر سەندووقەکەی دیت کە نووسرابوو، خێر تەمەن درێژ دەکا، دەستی ڕاگرت و پەشیمان بۆوە !!! وە ـــ نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
1942Loading...
26
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆچوارشەممە 16/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/16هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
3562Loading...
27
کام بەرد، دەڵێی مەحموود دەرویش لەو وڵاتە گەربەردیش بی دەستت لێ هەڵناگرن بە زەبری تەشوێ و قەڵەم دەتکەن بە ئینسان بە ئینسانێک کە وا دەبینێ و دەبیستێ بەڵام ناتوانێ هیچ شتێک بێنێتە سەر زمان تەنیا دەبێ دەرد بچێژێ وەکوو زۆربەی ئینسانەکان #احمددریس #وە_نادرمستەفازادە ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ کدام سنگ ؟ محمود درویش توی این کشور سنگ هم باشی دست از سرت بر نخواهند داشت به زور تیشه و قلم از تو آدمی خواهند ساخت آدمی که می بیند می شنود اما نمی تواند به زبان آورد فقط باید درد بکشد مثل بقیه آدم ها #احمددریس کورت هەر وەکوو چاو ترووکانی تۆ کوتاه مثل پلک زدن های تو ( اشعار و ترجمه های #احمددریس ) https://t.me/ahmadderis0239
4203Loading...
28
لە ناو دڵی هەر دیمەنێ ، لەناو گوڵی هەر چیمەنێ تۆ دەبینم ئەزانی بۆ تۆ ئەبینم ئاخر لەناو گلێنەی چاومدای بەچاوی تۆوە ئەبینم گوڵی بەهار خۆری هاوین جوانی خەزان بەفری زستان هەموو وێنای بوونی تۆن لە تیشکی خۆری زێڕین لە ترۆپکەی مانگی زێوین تۆ ئەبینم تۆ کە وەک مانگ جوانی وەک خۆر گەرمی چەشنی ڕزگاری شیرینی تۆ نیشتمانی خۆشەویست وەک ئازادی دوورەدەستی ... هێمای ئەوین کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2504Loading...
29
بە سەگێکیان کوت:بۆچی ئێوەیان بە پیس و گڵاو ناو بردووە؟؟؟ سەگ بزەی هاتێ و لە وەڵام‌دا کوتی: لەو کاتەوە، کە پێی دزانی شارمان گرت ئێمەیان بە پیس و گڵاو ناو برد!!! عبید زاکانی #وە_نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
3145Loading...
30
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆدووشەممە 14/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/14هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2972Loading...
31
نـــاوی کوردی ‌᭄ེ҉ ⭐️@naven_kurdi ‌ گــۆرانی غمگیــن ‌᭄ེ҉⭐️@GashtyarOmer_Official فـرمێسکـی هەژار ‌᭄ེ҉⭐️@shapol کـــۆڵــکە زێــڕیـنە ‌᭄ེ҉⭐️@kolka_zirina9 شــارەکەم مــهابــاد ‌᭄ེ҉⭐️@Sharakammhabad مــــۆرفینــی ‌᭄ེ҉⭐️@MORFINI_MN خـــەیـــاڵی ئـــازادی ‌᭄ེ҉⭐️@Xayali_azadi شــارەکەم میراوە ‌᭄ེ҉⭐️@Sharakammirabad دڵـــۆڤـــان ‌᭄ེ҉⭐️@dloowan شعێــر و وشــتـە ‌᭄ེ҉⭐️@shier_wshahjoan سید محەممەد سەفایی ‌᭄ེ҉⭐️@Radiosafaei خــەیاڵـەکــانم ‌᭄ེ҉⭐️@xayaalkanm تــاسەی ئـــازادی ‌᭄ེ҉⭐️@TaseyAzadi کەش و هەوای کوردستان ‌᭄ེ҉⭐️@kashhavaKURDSTAN دەنـــگـــی دڵ ‌᭄ེ҉⭐️@hesse_arammesh_9 هــەوارگـــەی دۆستان ‌᭄ེ҉⭐️@kurdhwarga مـــوزیکی کـــوردی ‌᭄ེ҉⭐️@kurdish_muzik2 بــــریـــنـــی دڵ ‌᭄ེ҉⭐️@brineedll ژیـــــانـــــی نوێ ‌᭄ེ҉⭐️@zhiani_nwe66 بـــیــرەوەری تـــاڵ ‌᭄ེ҉⭐️@birawary_tall ئەستـێرەڪانی نیشتمان ‌᭄ེ҉⭐️@kurd_ssss2 گــــلـچـیـن گـــۆرانــی ‌᭄ེ҉⭐️@golchentaher کچ بوون تــاوان نییە ‌᭄ེ҉⭐️@hiwaykch زمــــانــی کــوردی ‌᭄ེ҉⭐️@kurdistan_music2 مەڵاۍ مەزبوورە ‌᭄ེ҉⭐️@malaymazbura لـەیلا پوورئەحمەد ‌᭄ེ҉⭐️@leila_pourahmadd مـــوزیک کــــوردی ‌᭄ེ҉⭐️@kord_mozik1469 نیشتمانەکـــەم ‌᭄ེ҉⭐️@nishtimanakam دڵ و دڵـــداڕی ‌᭄ེ҉⭐️@qestrc هِّیِّلِّاِّنِّهِّ یِّ خوِّشِّوِّیِّسِّتِّیِّ ‌᭄ེ҉⭐️@ahaang_video خــەیـــاڵـەکــەم ‌᭄ེ҉⭐️@xayalekam
420Loading...
32
شادی و خۆشحاڵی دایکێک کاتێ یەکەمین پێکەنینی کۆرپەکەی دەبینێ وەکوو شادی و خۆشحاڵی خودا وایە کە ئەو کاتەی لە سەر ئاسمانەوە،گوناهکارێک دەبینێ وا پەشیمان بۆتەوە و بە ڕاستی داوای بەخشینی لێ‌دەکا... #فئودور_داستایفسکی    در لیست صد اثر برتر #وە_نادرمستەزادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
3612Loading...
33
کە مەجنون کەوتە خەڵوەتخانەی خاک ندایەک هات لە قوببەی بارەگای پاک وتی: ئەی شێتە دیاری کردەوەت کوا؟ سەرێکی هەڵبڕی ڕووی کردە لای خوا وتی تۆ خۆت ئەزانی شۆڕی لەیلا سەری وا گێژ و وێژ کردم لە مەیلا نە بیری ڕووی جیهانم بوو نە مەحشەر خەیاڵم عەشقی لەیلا بوو سەراسەر لەلای خوا خۆش بوو ئەم جوابە ڕەوانە بووە ئەستێرە بۆ ئەم ئاسمانە چ خۆشە شۆڕشی ئەو عەشقە پاکە بەڵێ عەشقێک کە پاک بێ دیارە چاکە پیرەمێرد کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2681Loading...
34
من ئێستاش منداڵیم زۆر خۆش دەوێ ئێستاش پێم خۆشە قەرە قەرێ و خۆ شاردنەوەکێ کایە کردن لە ناو گڵ و خۆڵ بەڵام شەڕ ئاخ شەڕ پێ‌داگرە کە هەمووان زوو ببنە پیاو بچنە گۆڕەپان #احمددریس #وە_نادرمستەفازادە من هنوز کودکی ام را بسیار دوست دارم هنوز دوست دارم خاک بازی را قائم باشک بازی را و اما جنگ اصرار داشت همه مرد باشند.... #احمددریس کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
3304Loading...
35
🍂 دڵم شەپۆلێکـە تووڕە دڵم زەریایەکی  زریاناوییە نێوان ڕق و قین و ئاژاوە و کارەساتەکان یەک لە دوای یەک دڵم هەورێکی باراناوییە لەو دونیای خێرایدا کوێ شوێنی کۆتاییە بۆچی هاوئاهەنگی نییە؟ بۆ دڵم حەپس لە سنگمدا؟ لەو دونیا ئاڵۆزەدا هێشتا  جێیەکی ئارخایەن هەیە بەگومانم شوێنێک هەیە کە بۆنی خۆشەویستی لە هەوادا دەکاتە ڕۆح خولیای ژیان بێ وەستان و بەردەوامە #کەژاڵ_شێرزاد کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2331Loading...
36
سڵاو بەیانیتان بە جوانی گوڵانی بەهاری ژیانێکی پڕ لە خۆشی و کامەرانیتان بۆ لە خودای گەورە دەخۆازین. ئەمڕۆیەکشەممە 14/جۆزەردانی/2724کوردی 1403/3/14هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
3293Loading...
37
دڵ تەنگی هیچ شتێ نابم نە دۆینێم دەڕوا نە سبەینێم دەێتە ڕێ نە حاڵیشم دەچێتە پێش نەهیچ شتێ ڕوو دەدا لە ژیانم ئەی بریا بەرد بایەم لە ئینسان بوون پەشیمانم محمود درویش ترجمه :#احمددریس کوردی:#نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ @Mostafazadeh2
2671Loading...
38
دڵ تەنگی هیچ شتێ نابم نە دۆینێم دەڕوا نە سبەینێم دەێتە ڕێ نە حاڵیشم دەچێتە پێش نەهیچ شتێ ڕوو دەدا لە ژیانم ئەی بریا بەرد بایەم لە ئینسان بوون پەشیمانم محمود درویش ترجمه :#احمددریس کوردی:#نادرمستەفازادە
491Loading...
39
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2492Loading...
40
بنزار و بەچکەزار و کوتەزار و... لە زانستی زمانناسیدا هەڵەیە. لە زمانی کوردیدا هاوتای ئەم چەمکانەی خوارەوە بەپێی پێناسەکەی لەبەر چاو بگرین: ✅️شێوەزار یان لەهجە (accent) ئەگەر جیاوازیی دوو جۆرەزمان تەنیا لە ئاستی تایبەتمەندییە بێژەییەکاندا بێت، بە هەر یەکە لەم جۆرەزمانانە دەڵێین «شێوەزار». بە وتەیەکی دیکە، جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو جۆرەزمانە تەنیا لە ئاستی دەنگی‌ـ‌واچی‌دایە. وەک یول دەڵێت، وشەی شێوەزار لایەنە بێژەییەکان دەگرێتەوە کە دیاری دەکات ئاخێوەر لە باری جوگرافیایی و کۆمەڵایەتییەوە،  سەر بە چ ناوچەیەکە. ✅️زار یان زاراوە (dialect) لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا زیاتر وشەی «زاراوە» بەکار دەهێنن و لە باشووردا لە وشەی «زار» کەڵک وەردەگرن. بەڵام بۆ ئەوەی وشەی زاراوە لەگەڵ وشەی (terms)دا کە ئەم وشەش بە واتای زاراوەیە، تێکەڵ نەکرێت و فرەمانایی ساز نەکات، هەر وشەی «زار» بەکار دەهێنین. لە پێناسەی زاردا دەڵێن: شێوەیەک لە زمانە کە کۆمەڵێک سیمای تایبەتی ڕێزمانی، وشەیی و بێژەیی لەگەڵە.ئەمڕۆ هیچ پێوەرێکی قبووڵ‌کراوی جیهانی بۆ جیاکردنەوەی زمانێک لە زارێک لە ئارادا نییە. ✅️زاری تاکەکەسی (idiolect) زمان‌ناسان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە هیچ دوو ئاخێوەرێک ڕێک وەک یەک  قسە ناکەن. هەر ئاخێوەرێک لەگەڵ ئاخێوەرانی دیکە لە باری تێبینییە ڕێزمانییەکان، واتای وشەکان و پێکهاتە واتاییەکانەوە جیاوازە. بە وتەیەکی دیکە، تەنانەت دوو ئاخێوەری زمانێکی تایبەت، ڕێک بە یەک شێواز، زمان بەکار ناهێنن بەڵکوو هەر یەک لەو ئاخێوەرانە، مودێلە زمانییە تایبەتەکانی خۆیانیان هەیە و هەر ئاخێوەرێک خاوەنی جۆرەزمانێکی تایبەتی خۆیەتی کە وەک «زاری تاکەکەسی»  دەناسرێت. ✅️شێوەزمان (register) ئەگەر ئاخێوەرێک لەگەڵ هاوکارەکانی سەبارەت بە کار و پیشەی خۆی قسە بکات، زمانی بەکارهێنراو لەگەڵ ئەو زمانەی کە بۆ نموونە لە ماڵەوە لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەی بەکاری دەهێنێ، بە ئەگەرێکی زۆرەوە تا ڕادەیەک جیاواز دەبێت. جۆرەزمانەکان کە بەم شرۆڤەوە لەگەڵ تایبەتمەندییەکان، پسپۆڕایەتییەکان یان بابەتە تایبەتەکان پێوەندییان هەیە، بە «شێوەزمان» ناوی لێ دەبەن. بۆ نموونە شێوەزمانی یاسا تایبەتی یاسایە و لەگەڵ شێوەزمانی پزیشکی جیاوازیی هەیە. ✅️شێواز (style) ڕەنگە زۆر جار بیستبێتتان کە بە کەسێک دەڵێن «بە زمانی فەرمی قسە دەکات» یان «ئاخاوتنی قورسە» کە دەکرێ ڕستەی لەم چەشنە لە ڕێگای زمان‌ناسیی کۆمەڵایەتییەوە شی‌ و تاوتوێ بکرێن. دەکرێ بڵێین کە ئەگەر بە جۆرەزمانێکی تایبەت لە پێکهاتەیەکی کۆمەڵایەتیی تایبەتدا قسە بکەین و ئەم ئاخاوتنەی ئێمە لەگەڵ پێکهاتەی فەرمی یان نافەرمی و خۆمانەدا یەک بگرێتەوە، شێوازی ئاخاوتنی ئێمەش گۆڕانکاری بەسەردا دێت. بۆ نموونە لە ئاقارێکی فێرکاری و پەروەردەدا لەگەڵ مامۆستای زانکۆ بە شێوەی فەرمی قسە دەکەین و لەگەڵ منداڵێک یان هاوڕێیانی خۆمان بە شێوازێکی خۆمانەتر دەدوێین. دەکرێ بڵێین کە شێوازی ئاخاوتن بە پێی ئاستی خوێندەواری، جۆری پیشە و کار و چینی کۆمەڵایەتی دەگۆڕدرێت و بەکارهێنانی شێوازی ئاخاوتن دەگەڕێتەوە سەر بەستێن و باری دەوروبەر. ✅️جۆرەزمان (variety) بە پێی ئەوەی کە سنوورێکی تایبەت و یەکلاکەرەوە لە نێوان زمان و زار و شێوەزاردا نییە  زمان‌ناسان وشەی «جۆرەزمان» بەکار دەهێنن. وشەی جۆرەزمان بە شێوەی گشتی و بەربڵاوتر بەکار دەهێنرێ. بە ڕای ترادگیڵ ئەگەر بمانەوێ زۆر سوور و وردبین بین وشەی جۆرەزمان وەک وشەیەکی بێ‌لایەن و لانەگر بۆ هەموو جۆرە شێوازێکی زمانی (زار، شێوەزار، جۆرەزمانی کۆمەڵایەتی ، شێوازی ئاخاوتن و شێوەزمان) بەکار دەهێنن. لە ڕەوتی بەکارهێنانی جۆرەزماندا چیدی باری هەستیارانەی ئەرێنی یان نەرێنی لە ئارادا نییە و ئەم دەستەواژەیە دەتوانێ ببێتە هۆی کەم‌کردنەوە و دابەزینی هەستیاری و ئەو تێڕوانینانەی کە سەبارەت بەو پرسە دێنە ئاراوە کە چ شتێک زمانە و چ شتێک زار. ◾️لە ڕوانگەی زمان‌ناسیی مێژوویی و زمان‌ناسیی کۆمەڵایەتیدا، زارناسی  وەک یەکێک لە لقەکانی هەژمار دەکرێت و بە ڕوانگەیەکی کۆنەوە زمان بەرانبەر بە زار ، زار بەرانبەر بە شێوەزار  دەردەکەوێت و لەم پێوەندییەدا پێکهێنەکانی دیکە وەک جۆرەزمان ، زاری تاکەکەسی ، شێواز و شێوەزمان تاوتوێ دەکات. تێگەیشتنی_هەڵە_زمان دوکتۆر_عادڵ_محەمەدی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
2531Loading...
01:01
Video unavailableShow in Telegram
لە بیر بردنەوەی هیچ کەس ئەستەم نییە هەر ئەوەندە بەسە کەمێک سەبر کەی، ئینسانەکان بۆ خۆیان ڕوونی دەکەنەوە، کە شایانی لە بیر بردنەوەن.! من لە ژیانم دا ئینسانەکان دەناسم، تێگەیشتووم،کە باشترە هێندێ بە جێگەی لە گەڵ خۆت بە تاسە و ئارەزووتەوە بژین برینەکانی ئەوڕۆمان،وەڵامی دڵکڤانی و خۆشەویستییەکە کە بە چاوی بەستراو پێشکێش خەڵکانی ترمان کردۆ،لەو کەسانەی کە لە سەختییەکان بە تەنیا بەجێیان نەهێشتم سپاس دەکەم،ئەوان مانای دۆستی ڕاستەقینەیان پێنیشان دام،وە لەو کەسانەی بە جێیان هێشتم دیسان مەمنوونم، ژیان بە بێ‌ئێوە زۆر زۆر جوانترە.... #وەرگێڕان_نادرمستەفازادە ڕۆژی دۆستی پیرۆز بێ
Mostrar todo...
4.03 MB
👍 1
🎧🎼🎼🎼🎧 مستەفا دادار کچە جیران شەوێ تا ڕۆژی ڕوون دەدوێم لەگەڵ نەقشی خەیاڵاتم سەحەر حازر دەبم زوو زوو لە ڕێبازی کچە جیران لە ماڵ ڕۆیی بەرە و مەکتەب بە تەننازی کچە جیران جیهان لەرزی سەما و عەرزی لە بەر نازی کچە جیران لە ڕێی مەکتەب پێشم پێگرت لە ڕازی دڵ بیکەم حاڵی سەری داخست دیسان ڕۆیی بە ناڕازی کچە جیران وەکوو تاووس دەکا لەنجە کە ڕادەبرێ بە سەر پەنجە بە ڕەقسی چاو دەکێشێ دڵ بۆ دڵبازی کچە جیران کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Mostrar todo...
4_5999050735247952936.mp310.28 MB
2👍 1
لێم گەڕێ با خۆشم بوێی تا لە غەمی بێ کۆتایی ناخم دا ڕزگار بم لێم گەڕێ با دەمێک لە ڕۆژگاری ناحەز و تاریکی لە ناو بەستێنی دەستەکانت دا بحەسێمەوە ئەی جوانترین خوڵقێنەران، بە ئەوینەوە دەتوانم ئەندازەی دنیا بشێوێنم، دەتوانم، دەتوانم لە بەرانبەر ئەو غەمانە تاقەت بێنم!! #نزار_قبانی #وە_نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Mostrar todo...
👍 1👌 1
03:15
Video unavailableShow in Telegram
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Mostrar todo...
50.77 MB
1
Photo unavailableShow in Telegram
بەرگرییان کرد لە سەمای ژنان لە گۆرانی کوتن لە عیشق ودڵداری لە ماچ و پێکەنینیان ئەو کات ژنان چوونە ناو قۆزاخەی خۆیان لە تەنیایی‌‌ بوونە شاعیر لە شێعرەکانیان دا شێتانە، کەوتنە سەما ئەویندار بوون گۆرانییان کوت، ماچیان کرد چۆپییان کێشا بەڵام پێکەنین نا پێکەنین لە لێویان تۆرا لە ناخەوە هەرگریان و گریان بە تەنیا ... #سیمین_بهبهانی #وە_نادرمستەفازادە . کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Mostrar todo...
🕊 1
01:01
Video unavailableShow in Telegram
آزادی وشەیەکی جوانە،کە تەنانەتی نایهەوێ پیتەکانیشی پێکەوە ببەسترێن،تەنیا ڕێی گەیشتن بە ئازادی ڕزگاری لە پێوەندییەکانە. #وە_نادرمستەفازادە کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Mostrar todo...
3.92 MB
👍 2
Photo unavailableShow in Telegram
سڵاو بەیانیتان باش ئەمڕۆشەممە 19/جۆزەردانی/2724کورڕی 1403/3/19هەتاوی کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن @Mostafazadeh2
Mostrar todo...
2
بە گریان هاتنت پێکەنینی خستە ناو ماڵ کە ڕۆیشتی دەنگی گریانمە بێ ئۆقرە دێ بۆ دەرکەوتنی دووبارەت #وە_نادرمستەفازادە ـــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️ با گریه ی آمدن ات  لب خندها پا گرفت رفتی وُ دست و پا میزند گریه ی من برای طلوع دوباره ات #شیرین_صدیقی کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن... 👇👇👇🌿🌱❤️ http://telegram.me/Mostafazadeh2
Mostrar todo...
👍 5🙏 1👌 1
00:13
Video unavailableShow in Telegram
چەند جوانی کوت حسێن پەناهی: ماسییەکان گریانیان نابیندرێ گورگەکان خەوتنیان و هەڵۆکان کەوتنیان وە ئینسانەکان ناخیان... وە ـ نادرمستەفازادە
Mostrar todo...
5.21 KB
👌 3

5