cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان

ئەم کەناڵە بە مەبەستی ئاراستەکردنی هەواڵی چالاکی و بەرنامەکانی تایبەت بە ئەنجومەنی زانستی-خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان لە سنە دامەزراوە. ڕێگە و ناونیشانی پێوەندی ئێوەی بەڕێز لەگەڵ ئێمە: @O_firooznia @Samankarimi1377, @Hejvi, @Awyn_h

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
270
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

Photo unavailableShow in Telegram
ئەنجومەنی زمان و وێژەی کوردی و گۆڤاری ئاوزین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا: Telegram: @kllss_uok_ac_ir Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
Mostrar todo...
ژمارەی یەکەمی گۆڤاری فەرهەنگی، ئەدەبی و کۆمەڵایەتیی ڕاڤــە بەم زووانە دێتە چاپ و بڵاو کردنەوە. http://t.me/Rave_uok_ac_ir
Mostrar todo...
💫چاپکراوی نوێ 📘یەکەمین ژمارەی تایبەتنامەی «ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد» بڵاو کرایەوە ▫️یەکەمین ژمارەی گۆڤاری فەرهەنگی-ئەدەبی خوێندکاریی ئاوزین-سەر بە ئەنجوومەنی زانستیی خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان، تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد بڵاوکرایەوە. ئەم تایبەتنامەیە، وەک یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد، لە ١٠٢ لاپەڕە پێکهاتووە و هەڵگری چەندین بابەت و وتاری تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە کە لەلایەن نووسەران و توێژەرانی ئەو بوارە ئاراستە کراوە. 🔻بابەتەکانی ئەم گۆڤارە بریتین لە چەندین باس و تەوەری تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان کە سەر دێڕەکانی لە خوارەوەدا دەبینرێت: ۱- #ئارش_مێهرەبان سەرنووسەری گۆڤار لە سەروتاری گۆڤارەکەدا لە ژێر ناوی " لە گڕووگاڵەوە بۆ هەستانەوە" ئاماژەیەکی کورتی داوەتە ڕەوتی نووسینی گۆڤاری تایبەت بە منداڵان و دەسپێکی ئەم ڕەوتە لە گۆڤاری گڕووگاڵی منداڵی کوردەوە تا بە ئێستا. ۲- دوکتۆر #یەعقووب_خزری دکتۆرای دەروونناسی لە بابەتێکیدا لە ژێر ناوی " ئەوپەڕ چیرۆک، بیرڕەخنەکارانە و پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ" کاریگەرییەکانی بیری ڕەخنەکارانەی بە سەرنج‌دان بە پێکهاتەی دەروونناسانەی منداڵ تاوتوێ کردووە. ۳- #جەبار_شافێعی‌زادە، نووسەر و توێژەری بواری منداڵان و مێرمنداڵان لە وتووێژێکی بڵاونەکراوەی لەگەڵ خاتوو #سورەیا_قزل_ئەیاغ نووسەر و توێژەری دیاری ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان و بەرپرسی شۆرای کتیبی منداڵان کە بۆ یەکەم جار لەم گۆڤارەدا بڵاو دەبێتەوە، لە ژێر ناوی " بازنەی چوارسووچ، کایە لە سێبەری سامناکی سیاسەتدا" کۆمەڵێک پرس و بابەتی تایبەت بە کایەگەلی کوردیی منداڵانیان هێناوەتە بەر باس و چوارچێوەی وتووێژەکەیانەوە کە #سەعیدە_دەیهیم ماستەری زمان و وێژەی فارسیی زانکۆی کوردستان هێناویەتییەوە سەر زمانی کوردی. ۴- بابەتی چوارەمی گۆڤاریش وتووێژی #جەبار_شافێعی‌زادە لەگەڵ خوالێخۆشبوو #سورەیا_قزەل_ئەیاغە کە بە زمانی سەرەکی (فارسی) دانراوەتەوە. ۵- #ئەحمەد_شەبانی، مامۆستای قوتابخانە و پسپۆڕی بواری فەلسەفەی پەروەردە، وتارێکی لە فلیپ ج. سمیت لە ژێر ناوی "فەلسەفەی پەروەردە" وەرگێڕاوە کە چێیەتییەکانی فەلسەفەی پەروەردە و هەندێ باسی پەیوەندیدار بەو بوارەی باس کردووە. ۶- #ڕۆستەم_خامۆش لە یادداشتێکیدا بە نێوی " گرینگیی ڕەخنە لە ئەدەبی منداڵاندا" ڕەهەندەکانی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی باس کردووە. ۷- "چۆن بۆ منداڵان بنووسین؟"یادداشتێکی دیکە لە نووسەر و شاعیری بواری منداڵان و مێرمنداڵان #ئەمین_محەمەدە کە ڕێوشوێنی تایبەت بە نووسین و ئاخافتن بە زمانی منداڵانی تاوتوێ کردووە. ۸-- #ئیدریس_ناری‌زادە، مامۆستای قوتابخانە و چالاکی بواری فەرهەنگنووسیی بۆ منداڵان، لە وتارەکەی لە ژێر ناوی "بنەماکانی فەرهەنگنووسی و پێگەی فەرهەنگی وشەی منداڵان لە زمانی کوردیدا" باس و بابەتی پەیوەندیداری بە فەرهەنگنووسیی تایبەت بە منداڵانی باس و لێکداوەتەوە. ۹- "فۆلکلۆری کوردی و ئەدەبی منداڵانی کورد" بابەتێکی دیکەی ئەم گۆڤارەیە کە #زیاد_ڕەشاد_قادر، باسی لەسەر کردووە و هێناویەتە ئاراوە. ۱۰- "#عەلی_حەمە_ڕەشید_بەرزنجی"بە یادداشتێک لە ژێر ناوی " لە پێناو بەرەو پێشچوونی ئەدەبی منداڵان" گرینگایەتیی ئەدەبی منداڵان و ڕۆڵی نووسەر و شاعیری ئەو بوارەی هەڵسەنگاندووە. ۱۱- #زانا_قەزوینە، نووسەری بواری منداڵان و مێرمنداڵان، چیرۆکێکی فۆلکلۆری کوردی بە زاراوەی کەلهوڕی هێناوە و بە نێوی" نگاهی بە داستان فولکلور "مەلووچک زەردە" با توجە بە فرم و محتوای آن" لایەنەکانی ئەم چیرۆکەی لە ڕوانگەی فۆرم و ناوەڕۆکییەوە باس کردووە. ۱۲- "گرینگایەتیی نووسین بۆ منداڵان بە شێوازی بڕێڵ"بابەتێکی دیکەیە کە #سۆزی_موفاق_غەفوور بە مەبەستی گرینگیدانی زیاتری نووسین بۆ منداڵان و مێرمنداڵان بە شێوازی بڕێڵ ئاراستە کردووە. ۱۳- #کامیل_کیانپوور و #فاتێح_سلێمانی لە بابەتێکی هاوبەشیاندا چیرۆکێکی فارسییان بە نێوی "پەیمانی جنۆکەیی" بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕاوە و لایەنی فەلسەفەی ئەخلاقی و ڕەهەندەکانی ئەم چیرۆکەیان باس کردووە. ۱۴- دوایین بابەتی ئەم گۆڤارە #ئوسامە_بووتیمار نووسیویەتی کە لە ژێر ناوی "لێکدانەوەی چیرۆکی سیندرێلا، بە جەخت لەسەر گێڕانەوە کوردییەکان" جەختی خستوەتە سەر ڕەنگدانەوەی ئەم چیرۆکە لە نێو ئەو گێڕاوەنەوە کوردییانەی کە تایبەتن بە منداڵانەوە. 🔻درێژەی بابەت... (Zêdetir Bixwîne) 🌐‌ http://kurdishbookhouse.com/ku/100-590/ 📎 داگرتنی PDFی تەواوی گۆڤارەکە 📎 دانلود نسخه PDF #اختصاصی_خانه_کتاب_کردی ■ ببنە ئەندامی "ماڵی کتێبی کوردی": ▪️ @kurdishbookhouse 🌎 پایگاه خبری خانهٔ کتاب كُردی
Mostrar todo...
یەکەمین ژمارەی تایبەتنامەی "ڕەخنەیی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کورد" بڵاو کرایەوە - ماڵی کتێبی کوردی

ئەنجومەنی زانستی_خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردی بەڕێوە دەبات: وبیناری: هاوپێوەندیی نێوان زمان و کۆمەڵگا د. سادق موحەمەدی دوکتۆرای زمانناسیی گشتی کات: ڕۆژی دووشەمە بەرانبەر بە 17ی جۆزەردانی 1400 کاتژمێر: 11:00 بە کاتی سنە بەستەری هاتنە ژوورەوە: https://meet.uok.ac.ir/ch/kurd.asso لاپەڕەی ئینستاگرامی و تێلگرامیی ئەنجومەن: Telegram: @kllss_uok_ac_ir Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir
Mostrar todo...
🗓 ڕۆژی سێشەمە ڕێککەوتی 4ی جۆزەردانی 1400 ‌ بەرانبەر بە 25 مەیی 2021 وبیناری ڕەخنەی ڕەخنە دوای هەوڵ و تێکۆشانی ئەندامانی ئەنجومەنی زانستی- خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردی لە بەستەری مەجازیی زانکۆی کوردستان بەڕێوەچوو. *⃣ لەم وبینارەدا بەڕێز هەرێم عوسمان مامۆستای زانکۆی سلێمانی و توێژەری بواری کوردی و خوێندکاری دوکتۆرای زمان و وێژەی کوردی لە زانکۆی سلێمانی، بە ورووژاندنی بابەتی ڕەخنەی ڕەخنە توانییان چەندین بابەتی نوێ و بەنرخ بخەنە ژێر تیشکی لێکۆڵینەوە. 🖌🖌 جێگەی ئاماژەیە لەم وبینارەدا بێجگە لە مامۆستایان و خوێندکارانی بەشی کوردیی زانکۆی کوردستان، ژمارەیێکی زۆر لە خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی کوردیی زانکۆکانی باشوور و باکووری کوردستانیش بەشدارییان کردبوو. 📝 بەشی کۆتایی کۆڕەکە وت‌ووێژ و پرسیار و وڵام سەبارەت بە ناوەرۆک و بابەتی وبینارەکە بوو کە بە پرسیارە بەنرخەکانی خوێندکاران و مامۆستایانی لێزان وەکوو پڕۆفیسۆر عەبدولڕەحمان ئاداک کۆڕەکەی زیاتر بەنرخ کردەوە. https://uok.ac.ir/fa/faculties/literature/departments/kurdish.aspx http://instagram.com/_u/bashikurdiuok https://t.me/BashiKurdiuok @pashabadi20
Mostrar todo...
▪️بڵاوبوونەوەی تایبەتنامەی "ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵان‌-ی" گۆڤاری فەرهەنگی و ئەدەبیی ئاوزین لە داهاتوویەکی نزیکدا. ▪️ئەم گۆڤارە یەکەمین هەوڵی ڕەخنەییانەی تایبەت بە ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردە لە چوارچێوەی گۆڤاردا، کۆمەڵێک پرس و بابەتی تایبەت بە ڕەخنەی ئەدەبی منداڵان و مێرمنداڵانی کوردی لە خۆ گرتووە. 🔴چاوەڕوان بن. _______________ ئەنجومەنی زمان و وێژەی کوردی و گۆڤاری ئاوزین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا: ✔️Telegram: @kllss_uok_ac_ir ✔️Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir ✔️Instagram: https://instagram.com/awzin.kllss.uok.ac.ir
Mostrar todo...
ئەنجومەنی زانستی_خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردی بەڕێوە دەبات: ویبیناری: ڕەخنەی ڕەخنە هەرێم عوسمان (مامۆستای زانکۆی سلێمانی، توێژەر و خوێندکاری دوکتۆرای زمان و وێژەی کوردی) کات: سێشەممە، 4ی جۆزەردانی 1400ی هەتاوی 25ی مەیی 2021ی زایینی کاتژمێر: 17:00 بە کاتی سنە 15:30 بە کاتی هەولێر ناونیشان و لینکی هاتنە ژوورەوەی دانیشتنەکە: https://meet.uok.ac.ir/ch/kurd.asso لاپەڕەی ئینستاگرامی و تێلگرامیی ئەنجومەن: Telegram: @kllss_uok_ac_ir Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir
Mostrar todo...
دانیشتنی "ڕەخنەی ڕەخنە" کە بڕیار بوو ڕۆژی دووشەمە ڕێککەوتی 1400/1/30 بە میوانداری لە بەڕێز، دوکتۆر هەرێم عوسمان بەڕێوە بچێت بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی کە لە سامانە و ماڵپەڕی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەدا پێش هات هەڵوەشایەوە و دانیشتنەکە بەم‌زووانە دووبارە بەڕێوە دەچێت. ئەنجومەنی زانستی_خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردی وێڕای داوای لێبوردن لە هەموو خوازیاران و بەردەنگانی ئەم دانیشتنە ڕایدەگەیێنێت کە لە نزیکترین کاتدا ڕۆژی بەڕێوەچوونی دووبارەی دانیشتنەکە دەخەینە بەرچاوی خوازیارانەوە.
Mostrar todo...
ئەنجومەنی زانستی_خوێندکاریی زمان و وێژەی کوردی بەڕێوە دەبات: هەرێم عوسمان (مامۆستای زانکۆی سلێمانی، توێژەر و خوێندکاری دوکتورای زمان و وێژەی کوردی) وێبیناری: ڕەخنەی ڕەخنە کات: دووشەممە، 30ی خاکەلێوەی 1400ی هەتاوی 19ی ئاڤریلی 2021ی زایینی کاتژمێر: 11:30 بە کاتی سنە 10:00 بە کاتی هەولێر ناونیشان و لینکی هاتنە ژوورەوەی دانیشتنەکە: https://meet.uok.ac.ir/ch/kurd.asso لاپەڕەی ئینستاگرامی و تێلگرامیی ئەنجومەن: Telegram: @kllss_uok_ac_ir Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir
Mostrar todo...
مزگێنی دا بە سروە بای بەهاری وا هاتەوە نەورۆزی کوردەواری ئەنجومەنی زانستی_خوێندکاریی بەشی زمان و وێژەی کوردی پیرۆزبایی ساڵی نوێی2721ی کوردی لە سەرجەم خوێندکاران و مامۆستایانی بەشی کوردی دەکات. هیوادارین ساڵی تازە پڕ بێ لە دەستکەوتی نوێ بۆ بەشی کوردی. نەورۆزانەی ئەنجومەن بۆ خوێندکاران : نەورۆز لە ڕستەیێکدا پێناسە بکەن (داهێنانی خۆتان) ئێمە بەسێ ڕستەی جوان خەلاتێک پیشەکەش دەکەین . ژینگە گیانی ژینە بە پاراستنی ژینگە ، یارمەتیدەری ژینی بەرەی داهاتوو بین. ئەنجومەنی زمان و وێژەی کوردیی و گۆڤاری ئاوزین لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا: Telegram: @kllss_uok_ac_ir Instagram: http://instagram.com/kllss.uok.ac.ir
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.