cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)

@xaloreuf

Mostrar más
Irán311 354El idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
190
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

🔴 پەیڤکاتۆر ١٢ 🔹چاوم بڕییە درەختێک، قڵیشا ◾️کامێرا وێنەیەکی دووری بە هەرمانەوە. ◾️کامێرا، وێنەی منداڵانی شیناوێی سواری قەتاری مێژوو کرد. ◾️هەناسەم سوار بووە و بە هیچ تکا و لاڵەیەک دانابەزێ. ◾️چاوم بڕیبووە درەختێک، قڵیشا. ◾️دایکی بە سەر سکەوە چوو، خۆی بە سەر سکەوە. ◾️پێش ئەوەی دەسبەسەر بکرێ، هەشبەسەر بوو. ◾️بە زیندوویی هەشبەسەر بوو، بە مردوویی، خۆڵبەسەرە. ◾️کاندیداکان دەستەبرای خەفەتن، هەموویان سەرم لێ ئەدەن. ◾️کاندیداکان بە چەپکەیەک بەڵێنی ڕەنگاوڕەنگەوە سەریان بە ماڵێکی ڕەنگپەڕیودا کرد. ◾️هێندە دوودڵە، بووەتە هەنبانەی دڵان. ◾️سەرتاش قژ کوڵ ئەکاتەوە و ماشین مەوداکان. ◾️کاندیدایەک ئەناسم تا ئێستا کانی نەدیوە. ◾️ئەو ڕۆژەی فێری لێخوڕینی ماشین بوو، خۆی کاندیدا کرد بۆ لێخوڕینی شارێک. ◾️سەرۆککۆماریان گووشیوە، تەنها مارەکەی ماوەتەوە. ◾️چاوم هێندە تیژه، ئاسن کون ئەکا. ◾️قسەکانی هێندە تاڵن، بۆ دەوایی باشن. ◾️چاوەڕێی تۆم، گوڵەبەڕۆژەی کام دێبەرێ؟ ◾️نوێژێک لە جیاتیی من فرمێسکی پەشیمانیی ڕشت. ◾️کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، هێشتا نازانی لە بەفر درووسکراوە؟ ◾️بەهاری تەمەنم لە پاییزی عەشقا تووایەوە ◾️چاوت ئەستێرەی شەوان، جۆن بە ڕۆژیش سریوەیان دێ؟ ◾️بەهار ناسکە بووکێکە، لە هاوینا ئەپڕووکێ. ◾️درەختەکان لە زستاندا بە ڕووتی ئەنوون. ◾️لە ناو بڵێسەی گڕی ژیاندا، بزەی ئەوین ئاوپرژێنم ئەکا. ◾️پێم ناوە بە سەر هەزار لووتکەدا و گلەییان لێ نەکردووم. ◾️گوڵدانەکان باڵوێزخانەی بەهارن. ◾️شەیتان بە دەمیەوە پێئەکەنێ و ژیان بە دەستیەوە. ◾️قانع وتی "میلەت هەموو کوێرە"، دوکتۆرێکیان نەهێنایە سەری. ◾️کە مانگ گیرا، دڵنیا بووم کە تۆ هەتاوی. ◾️مەلەوانێکی باش بوو، شەپۆلەکان وەک گابەردێک لاواندیانەوە. ◾️مافی مرۆڤ بەشی ژەمێ ناکا. ◾️سێبەرەکەم، خەو بە ڕۆژێکەوە ئەبینێ کە شەوی نەبێ. ◾️هێندە بیرەوەرییەکانم لە بیر بردۆتەوە و زیندوومکروونەتەوە، گۆڕبەگۆر بوون، ◾️بیرەوەرییەکانم سەری ژیانم پان ئەکەنەوە. ◾️مناڵەکەی دەروونم سەری پێ سپی کردووم. ◾️دڵم ئەسپی چاوانم تاو ئەدا. ◾️دڵم داوە بە ئەوین و بە کوێرایی چاوی دوکتۆرەکانەوە بێ دڵ ئەژیم. ◾️کاندیدایەک دڵی بردووم، هەڵبژاردنی ئەوین نزیکە. ◾️بیرەوەرییەکانم، لە بەر هەتاوی ژیاندا، مردن. 🔺لە هەفتەنامەی سیرواندا چاپ کراوە(١٤٠٠/٠٣/٠١) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Mostrar todo...
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)

@xaloreuf

📰 شماره1133 سیروان اول خرداد 1400 خواهر خواندگی سنندج و سلیمانیه در #تیتر_اول به زبان کوردی و بزرگداشت ماموستا #پرتو_کرماشانی در دو صفحه ویژه و ماموستا #نالی و #گوران شعرای نامی کورد با تیتر و مقدمه ای به گویش کوردی کرماشانی سرمقاله‌ای ‌از #احمد_احمدیان با موضوع #احمد_باطنی زبان شناسی بانه ایی تبار که افتخار ایرانیان بود مصاحبه‌ای‌از#آسو_سهرابی مربی فوتسال در دیواندره، مطالبی از انتخابات و در بخش کوردی یادداشتهایی از #دنیا_موسوی #آزاد_عزیزی #آرش_مهربان #مریوان_صلاح و... همراه با دو ستون ثابت کاریکلماتور از #رئوف_جهانی و ستون طنز #حیدر_کریمی #سیروان_ده‌نگی_کورده‌واری #سیروان_رسانه_مناطق_کردنشین را به دوستان خود معرفی کنید نشانی #تلگرام و #اینستاگرام @sirwan_weekly
Mostrar todo...
🔴 دەی بیا و بەر ئەسەرێ خەفەت مۆنفەجێر مەشۆ! وشەی "tweet" ڕێک ئەبێتە جریوە، بەو پێیە، twitter ئەبێتە جریواندن. جا وەرە سەڕەسەڕی فڵان سیاسەتڤان بخوێنەوە و بڵێ: ئەڵڵا لەو جریوە جریوە! ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Mostrar todo...
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)

@xaloreuf

🟩 سڵاو و ڕێز و خۆشەویستی جێژنی ڕەمەزانتان پیرۆز و دڵتان خۆش و سەرتان بەرز. هیوادارم بزەی سەر لێوان و خوێندنەوە و تێکۆشان و دڵسۆزیتان لە جاران زۆرتر و ورەتان بەرزتر بێ وڵات ئاوەدان و نیشتمانپەروەران حەساوە و هێوری، میوانی ماڵی دڵتان بێ. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Mostrar todo...
🔴 پەیڤکاتۆر ١١ 🔹 دووریت خەیاڵی لە پێ خستووە. ▪️دووریت قەسیدەیە، چۆنی بپەیڤکاتۆرێنم؟ ▪️دووریت خەیاڵی لە پێ خستووە. ▪️هیوایش بەشی دووریت ناکا، مەگەر تەمەنێکی بۆ قەرز بکەم. ▪️مامۆستای بیرکاری، لە سەر بیرکردنەوە دارکاریی کردم. ▪️مامۆستای بیرکای، کەوتە بیرەوە. ▪️مامۆستای بیرکاری، بیری نەماوە. ▪️مامۆستای بیرکاری بیرهەڵکەنێکی چاکە. ▪️شێر پەنجەی هەیه، خۆ شێرپەنجەی نییە! ▪️تەڵاق، کلیلی کەلەپچەی دەستی ژن و مێردە. ▪️تارژەنێکە، نۆتی لێ ئەتکێ پەنجەی. ▪️وانەی ئەدەبم لای بێئەدەبێک تەواو کرد. ▪️تا وانەی مێژوو تەواو بوو، ترێ بوو بە مێوژ. ▪️مامۆستاکەم بۆ ئەوەی وانەی هەور و باران فێر ببین، بە کوڵ دەگریا و فرمێسکی ئەڕشت. ▪️کۆرۆنا برابەشی سیاسەتڤانەکانە. ▪️کۆرۆنا بازاڕێکە، بەزەیی تێدا هەڕاج کراوە. ▪️قژی هێندە کاڵ بوو، بەرگەی هەتاوی نەئەگرت. ▪️لە ترسی شەوگار، سێبەری بەستووە بە هەتاوەوە. ▪️دۆلار و تمەن هەوێن. ▪️دۆلار هەوێنی سیاسەتە. ▪️وتم سیاسەت بنی قووڵە، وتی خەجاڵەت بی بۆ درۆت، سیاسەت بنی نییە! ▪️سیاسەت لە گوڵەبەڕۆژە ئەچێ، بەڵام هەتاوی زۆرە! ▪️سەهۆڵبەندانی ئەم بازاڕە، له گەرمای دۆلار ئەترسێ. ▪️هێندە لە حەیاچوونی ئەترسێ، تەڵاقی بەستووە بە زمانییەوە. ▪️تەڵاقی نەبێ، خەوی لێ ناکەوێ. ▪️بیرازکردنەوەی تەڵاق، لە خەتەنە ئاسانترە. ▪️تەڵاقی کەوت و مەلایەک بۆی هەڵگرتەوە. ▪️تەڵاقی کەوت و وتی: ئەمە وەک ددانی عەقڵ وایە، کاتێ ئەکەوێ، ئێشی ئەسرەوێ! ▪️هێندە نەزانانە تەڵاقی خواردووە، خەریکە ئەخنکێ! ▪️وتیان بۆ تەڵاق ئەخۆی؟ وتی: ئەترسم دوای خۆم بکەوێتە دەست کوڕی خوێری! ▪️تەڵاقی کەوتبوو و مناڵەکەی وتی خۆزگە ناوکت بکەوتایە، مامە ڕەشە ئەیگرتەوە. ▪️تەڵاقی خستۆتە لای پارە پاشەکەوتکرەوەکانی. ▪️ژنەکەی چەند ساڵە تۆراوە و ئەڵێ تەڵاقم هەڵگرتووە بۆ ڕۆژی تەنگانە ▪️تەڵاق پارەی بکردایە، پشتی یارانەی ئەشکاند. ▪️تەڵاق ئەڵێ ئەوین لە ئاسک سڵۆکترە. ▪️باران تەماویمان ئەکا، بریا شووشە نەبووینایە. ▪️ئەوین دیقی بە تەڵاق کرد. ▪️تەڵاق سێدارەی ئەوینە. ▪️تەڵاق پاپۆڕی ئەوین لێئەخوڕێ. ▪️ تەڵاق تایەی ژیانی تەقاند. ▪️هێندە بیری کردەوە، بوو بە بیرکار. ▪️تەڵاقێکی ناحەق، بە پرچی ژنێک خۆی خنکاند. ▪️کرێچییەک لە خوا پاڕایەوە و بوو بە کیسەڵ. ▪️هێندە تەڵاقی کەوتووە، لە کەسیرە کەوتووە. ▪️دەمی هێندە شڕە، تەڵاقی پێوە ناوەستی. 🔺لێرەدا بڵاو کراوەتەوە: هەفتەنامەی سیروان ( ١٤٠٠/٠٢/١٨) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Mostrar todo...
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)

@xaloreuf

🔴 چاوەکەم! ئەزانی پەیڤکاتۆر چۆنە؟ درەختێکی جوانت دیوە کە نەتوانی بڵێی خۆزگە ئەو چڵە یا ئەو گەڵایەی نەبووایە؟پەیڤکاتۆریش وایە، فرەوێژی هەڵناگرێ و ناکرێ یەک وشەی تێدا بدۆزیتەوە کە نابەجێ هاتبێ و ناپێویست بێ. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Mostrar todo...
🔴 سەبارەت بە کۆری پەیڤکاتۆر و ... ▪️کۆڕی پەیڤکاتۆر، لە خاکەلێوەی ئەمساڵدا، بۆ برەودان بە پەیڤکاتۆر لە زمانی کوردیدا دامەزراوە. تا ئێستا -بە هۆی کۆرۆناوە- تلگرام زۆرترین کەرەستە و تۆڕی کۆبوونەوە و قسە و باسەکانی ئەندامانی کۆر بووە. ▪️ لە ژووری تلگرامیی کۆڕی پەیڤکاتۆردا، هەنگاوی شیاو بۆ پەرەدان بە خوێندنەوە و نووسین و باسکردن سەبارەت بە پەیڤکاتۆر هەڵئەگیردرێ و ... ▪️هەوڵ ئەدرێ، بەرهەمی ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆر لە بڵاوکراوەکاندا بڵاوبکرێتەوە. ▪️هەر کەسێک کە بتوانێ پەیڤکاتۆر بنووسێ، ئەتوانێ ببێ بە بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر. ئەو کەسانەی حەزیان لە پەیڤکاتۆرە و تا ئێستا پەیڤکاتۆریان نەنووسیوە، لە لایەن بەڕێوەبەری کۆڕی پەیڤکاتۆرەوە یارمەتی ئەدرێن و ئەگەر توانایی و حەزی پێویستیان بۆ پەیڤکاتۆرنووسین ببێ، ئەبن بە ئەندامی کۆڕی پەیڤکاتۆر. ▪️ نووسینی پەیڤکاتۆر بە هەموو شێوەزارەکانی زمانی کوردی لە لایەن کۆڕی پەیڤکاتۆرەوە پێشوازیی لێ ئەکرێ. ▪️وێڕای سپاس لەو بڵاڤۆکانەی بەڵێنی یارمەتییان پێ داوین، گۆشەی پەیڤکاتۆر لە هەفتەنامەی ئارێزدا کراوە بە دەسپێک و هەموو هەفتەیەک، بەرهەمی یەکێک لە ئەندامانی کۆڕی پەیڤکاتۆری تێدا بڵاو ئەکرێتەوە. ▪️تکایە کۆڕی پەیڤکاتۆر بە هۆگران، نووسەران و خوێنەرانی پەیڤکاتۆر بناسێنن. ▪️کۆڕی پەیڤکاتۆر چەمەڕای پەیڤکاتۆر و پێشنیار و ڕەخنە و ڕێنوێنییەکانتانە. ــــــــــــــــــــــــــــــــ کاناڵی تێلێگرامی کۆڕی پەیڤکاتۆر+ لاپەڕەی ئینستاگرام: @peyvkator بەڕێوەبەری کۆڕ: @xaloreuf ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ https://telegram.me/peyvkator ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Mostrar todo...
کاناڵی کۆڕی پەیڤکاتۆر

@xaloreuf

🔴 پەیڤکاتۆر: 🔹دووریت، خەیاڵی لە پێ خستووم. ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Mostrar todo...
🔴 پەیڤکاتۆر ١٠ 🔹بارهەڵگرێک جادەی گرتۆتە کۆڵ ▪️ ئاسانشۆرێک، لە هەزار ئاسانسۆر باشترە! ▪️ئاسانسۆر، هەنگاوەکان سانسۆر ئەکا. ▪️ وتم عەشق ئاگری بەردا وجوودم، وتی بۆ شکاتی لێ ناکەی؟ ▪️ لەو ڕۆژەوە کە ئەوین دڵی دزیوم، دنیا هی منە! ▪️ڕەنگزەردیی خەزان خەتای من بووایە، بێکەسکوژیان ئەکردم! ▪️ هەموو ساڵێ، "ڕەنگزەردیی خەزان خەتای پاییزە" و کەس یەخەی ناگرێ! ▪️ ڕەنگزەردیی خەزان خەتای پاییزە و ڕەنگزەردیی وڵات، دووریی هاووڵاتی. ▪️ ئەگەر دەم بێڵێ، سەر سەتەلایتە! ▪️ ماوەیەکە چاوم ئەفڕێ، لە کوێ بینیشێنمەوە؟ ▪️ چاوم ئەفڕێ و باوشی ئەوینیش کراوەیە. ▪️فیلم و سریاڵە خۆشەکانی ڕەمەزان، برسێتیمان ئەتاسێنن. ▪️خەونی بازرگانێک، لە خەونی نوێنەر ئاڵترە. ▪️ بارهەڵگرێک، جادەی گرتۆتە کۆڵ. ▪️ بارهەڵگرەکانی لای ئێمە، لە مەرگ خێراتر ئەڕۆن. ▪️ جادە لە ژێر بارهەڵگرەوە هەڵهات. ▪️ نوێنەرێکی بێ نوێنم نەدیوە! ▪️ تایە لە زولفت هات بە دەسمەوە، ڕێک لە قژی جارانت ئەچوو کەچەڵ گیان! ▪️ جادە لە بارهەڵگر خێراتر دوا ئەکەوێ. ▪️زوڵفت بەڵێنی نوێنەرە: خاو و دوور و درێژ. ▪️ دڵم پڕە لە ئەوین، جێی کچی‌تر نابێتەوە. ▪️ سمۆرە، سرکترین پەیڤکاتۆری جیهانە. ▪️ئەوین، کۆشکی تەنیایی ڕماندم. ▪️نوێنەرێک ئەیوت من تازە هاتوومە مەجلیس، تا قسەی خانەخوی تەواو نەبێ، دەم ناکەمەوە! ▪️ نوێنەرێک لە مەجلیسدا وتی: جا من قسەی چیتان بۆ بکەم، خۆ هەمووتان لە من ژیرترن! ▪️دڵم بۆ تۆ لێ ئەدا، گوێت لە نۆتەکانی نییە؟ ▪️کانییەکی یاخی بینی نا بە سەرابەوە. ▪️برینپێچێک، برینی کۆڵبەرێکی کردە جێژوان. ▪️کۆڵبەرێک له جریوەی چۆلەکەیەکدا قەتیس ما. ▪️نوێنەرێک لە بەر بارانی ڕەخنەدا، بوو بە مراوی. ▪️بە کوردی ئەژیم، بە کوردی ئەمرم، وەلێ سڵاو لە هەندەران! ▪️جاڵجاڵۆکەیەک کەوتە داوی خۆیەوە. ▪️پەیڤکاتۆرێک وتی کوڵی دڵی دایکانم پێ هەڵمەگرن. ▪️لێوت لە کام قوتابخانەدا فێری پەیڤکاتۆری ژین بووە؟ ▪️چ سیاسەتێکی شیرینە، ڕقم لە سیاسەت هەڵگرتووە. ▪️سیاسەتی چاوەکانت پڕی کردووم لە دوودڵی. ▪️لە ترسی ژیان، چووە باوەشی مەرگەوە. ▪️ئەوین، ڤیتامینی ژینە، کەچی دوکتۆرەکەم بۆم نانوێنێ. 🔺لێرەدا بڵاوکراوەتەوە: هەفتەنامەی سیروان(١٤٠٠/٠٢/١١) ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ🔳 دەرزیــلە/بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف https://telegram.me/derzile 🔳 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
Mostrar todo...
دەرزیلە/derzile (بەرهەمەکانی خاڵۆ ڕەووف/رئوف جهانی)

@xaloreuf

Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.