Lingukurd_زمانناسی
Owner: @mirmukri Administrators: @menije_mirmokri @Samsam2695 @ASHKAN_KURMANJ_URMIYE https://t.me/lingukurd/24 لینکی سەرەتای کاناڵ ⬆⬆⬆ ئینستاگرام: ⬇⬇⬇ https://instagram.com/lingukurd?igshid=2at2ey8hxhnk
Mostrar más- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Carga de datos en curso...
دیداکتا: ڕێزمانێک بو پەڕاوێزنووسی یۆنانی کۆن «دیداکتا» سەرچاوەیەکی ڕێزمانیه بۆ پەڕاوێزنووسی و تێبینی کردن له زمانی یۆنانی کۆن. دیداکتا لە لایەن فهرنووش شەمسیان لە زانکۆی لایپزیگـەوە و بە پێی کتێبی «ڕێزمانی یۆنانی بۆ کۆلێژەکان» لە نووسینی هـ. و. ئێسمایت (1920) و به سهرۆ گرتن له کتێبی «لێکۆڵینەوەیەکی کورت لەسهر ڕستەسازی یۆنانی» لە نووسینی جێفری ڕایدبێرگ-کۆکس (2000) پێکهاتووه. ئهم بهرههمه بەپێی سەرچاوە تازەکان لەم بۆارەدا وهکوو «ڕێزمانی یۆنانی کلاسیکی کهیمبریج» (2019) پێداچوونەوەی بۆ کراوە. ڕێزمانی دیداکتا وهکوو سەرچاوەیەکی فێرکارییە بۆ ئهو بابەته ڕستەسازیه دژوارانه که له treebankـدا ئاماژەیان پێ نەکراوە. treebank بۆ بەدەستهێنانی ڕوانگهیەکی گشتی لەسەر وردەکارییەکانی ڕستەسازی و وشەسازی به کاردێت؛ بەڵام دیداکتا زانیاریی وردتر ئاراستەی فێرخوازانی زمانی یۆنانی دەکات. بۆ نموونە، دیداکتا ئەوە ڕوون دەکاتەوە که ناوێکی داتیڤ چۆن لە ڕستەیەکدا باسی ئامرازێک دهکات یان ئاماژە بە شوێنێک دەدات، وهکوو «شهڕڤان بە نێزە بریندار بووە» یان «شهڕڤان لە شانیهوه بریندار بووە». ڕێزمانی دیداکتا تاڕادەیەک ماژولاره و پارچەپارچەیه…