لاوێن
لە ڕێگای ئەو لینکە پەیوەندیمان دەگەڵ بگرن https://t.me/BChatBot?start=sc-27820-HnTljFK
Mostrar más146
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم
مـن بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم
#نالی
@laven_loolii
گەر بزر بووی:
بۆت دەبمە ڕێ.
گەر ئاوت ویست:
بۆت دەبمە زێ.
بێتاقەت بی:
بۆت دەبمە ژێ.
بۆت دەبمە کێ,
تۆ بتەوێ...
بەس;
بتەوێ.
#فەرهاد_پیرباڵ
@laven_loolii
زەوی ئێستاش لە ڕﻭﻭﺕ هەڵدێ ﺑﺪەﯼ ﺳﻮﻭڕ؟
نەڕﻭﻭﺧﺎﯼ ﺋﺎﺳﻤﺎﻧﯽ ﭘﯿﺮﯼ ﭘﺸﺖ ﮐﻮﻭڕ؟
#هێمن
@laven_loolii
ئاخ لە من ئاخ لە من ئاخ
نامۆی ناو ماڵەکەی خۆم و
غەریبی ناو گیانی خۆمم
#شێرکۆ_بێکەس
@laven_loolii
لە داخی مەینەتی دەوران دڵم پڕ ئاورە ساقی
لە ژاری تاڵی ژین دیسان پیاڵەی دڵ پڕە ساقی
#شەریف
@laven_loolii
“شار”
گوڵم!
دڵم پڕە لە دەرد و کوڵ
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
ئەڵێم بەجامێ ئاوی کانیاوی دێیەکەم
عیلاجی کەم کوڵی دڵی پڕم،
لە دەردی ئینتیزارەکەت
وەڕەز بوو گیانی من لە شار و هاڕەهاڕی ئەو
لە ڕۆژی چڵکن و نەخۆش و تاو و یاوی شەو
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
لە شاری چاو لەبەر چرای نیئۆن شەوارەکەت
بڕۆمە دێ کە مانگەشەو بزێتە ناو بزەم
چلۆن بژیم لە شارەکەت
کە پڕبەدڵ دژی گزەم؟!
لە شارەکەت، کە ڕەمزی ئاسن و منارەیە
مەلی ئەوین غەوارەیە
ئەڵێی لە دەوری دەست و پێم
ئەوەی کە تێل و تان و ڕایەڵە، کەلەپچەیە
ئەوەی کە پەیکەرە میسالی داوەڵە
ئەوەی کە دارە تێلە، مەزهەری قەنارەیە
لە شارەکەت کە مەندی دووکەڵە
کە دێتە دەر لە ماڵی دەوڵەمەند
وە تیشکی بێ گوناهی خۆرەتاو ئەخاتە بەند
لەهەر شەقام و کووچەیەک شەپۆڕی شینە
دێ بەرەو دڵم
دەستی گەرمی ئاشنا نییە کە ئەیگوشم
دەستی چێوییە
لە شارەکەت زەلیلە شێر،
باوی ڕێوییە
بە هەر نیگایەک و پەتایەکە
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت
گوڵم، هەرێمی زۆنگ و زەل
چلۆن ئەبێتە جاڕەگوڵ
لە شاری تۆ، لە بانی عەرەشە قۆنەرەی دراو
شارەکەت
ئاسکە جوانەکەم!
تەسکەبۆ ئەوین و بۆ خەفەت هەراو
کێ لە شاری تۆ، لە شاری قاتڵی هەژار
گوێ ئەداتە ئایەتی پەڕاوی دڵ؟
منێ کە گۆچی تاوی گەرمی بەردەوارەکەی عەشیرەتم
بەدارە تەرمی کووچەکانی شارەکەت
ڕانەهاتووە لەشم
بناری پڕ بەهاری دێ
ڕەنگی سوور و شین ئەدا
لە شیعر و عاتیفەی گەشم
ئەڵێم بڕۆم لە شارەکەت گوڵم
#سوار_ئیلخانیزادە
@Laven_loolii
ئەم گلاراوەی لە عیشقە تا قیامەت هەر دەبێ
سەد مەسیحا چاری ناکا، دەردی بێدەرمانە ڕۆژ
#مەحوی
@laven_loolii
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.