وحدوي
Ir al canal en Telegram
739
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
-230 días
Archivo de publicaciones
739
Repost from Phoenix Politics
سێناتۆر شاتز:
هەندێک جار دەچیتە ناو دانیشتنێکی نهێنیەوە و کاتێک دێیتە دەرەوە تێگەیشتنێکی باشترت هەیە سەبارەت بە پاساوی پشت کارە سەربازییەکە. ئەمە یەکێک نییە لەو جارانە. ئێمە سەرمان لێشێواوە هەر وەک چۆن گەلی ئەمریکیش لە هەمان بارودۆخ دایە.
739
Repost from Phoenix Politics
سی ئای ئەی (CIA) کار دەکات بۆ پڕچەککردنی هێزە کوردییەکان بەمەبەستی هەڵگیرساندنی ڕاپەڕین لە ئێران.
739
Repost from حسّ سليم
الجيد في الحرب الحالية، بالمقارنة مع غزو العراق، أنّ هناك هذه المرة انكشافًا تامًا للهدف الحقيقي، بحيث لم يعد بمقدورهم توجيه أنظار العالم، وخصوصًا الأمريكيين، نحو السرديات اليسارية عن الحرب من أجل النفط والمجمع الصناعي العسكري. هذه المرة كل شيء واضح: إسرائيل.
It’s about Israel, and it has always been about Israel.
739
ئەوەندەی ئاگادار بم... موخابەراتی سی ئای ئەی... هێزە کوردەکانی پر چەک کردووە... هەروەها ئێران لە هێزەکانی دیموکراتی کۆیە دەدات چونکە تەشویش دروست دەکاتە سەر رادارەکانی ئێران.
محاڵە ئێران بروخێ ئەگەر لەناوخۆی خۆیدا توشی شۆرش نەبێ
739
"کاتێک زەمانەکە فاسد دەبێت، فەزیلەتەکان زیانبەخش دەبن و خراپەکارییەکان سوودبەخش دەردەکەون"
-ئیمامی گەورە ئەفڵاتوون-
شیکردنەوەکەی؛
کاتێک ڕۆحی سەردەمێک تێکدەچێت، هەر ئەو خاسیەتە نایابانەی کە ڕۆژێک ڕۆحیان بەرز دەکردەوە، خاوەنەکەیان بریندار دەکەن و نامۆ دەبن، لە کاتێکدا هەر ئەو کەموکوڕییانەی کە پێشتر ڕقیان لێ دەبویەوە یان نزمیان دەکردیتەوە، سوود و پاداشت بەخش دەبن!!
لەو کاتەدا کە ڕێکخستنی ئەخلاقی پێچەوانە دەبێتەوە، ئەو خەسڵەتانەی بە "فەزیلەت" ناویان دەبەین خاوەنەکانیان دەخەنە بەر زیان، سووکایەتی، یان وێرانبوون، لە کاتێکدا ئەو خەسڵەتانەی پێیان دەوترێت "خراپەکاری" سەرکەوتن و پاراستن بەدەست دەهێنن!. بەم شێوەیە، داڕمانی نۆرمە (norms) ڕاست ودروستەکان و نایابەکان دەگۆڕێت بۆ بەرپرسیارێتی و خراپەکاریش بۆ سوودێکی کرداری!.
#ئیدراک #توراس
739
هەنگاوی هێرشکردنە سەر ئێران یەکەم هەنگاو بوو بۆ کردنەوەی دەرگای جەنگی جیهانی. ئەم بانگەشەیە وابەستەیە بە ستراتیجی دێرینی ئیسرائیل لە پێناو ئەوەی ببێتە ناوەندێکی سەرەکی لە تەواوی جیهان.
پێشتریش ئاماژەم بەمە دابوو کە ئیدارەی ترەمپ بە تەواوەتی کەوتۆتە ژێر کاریگەری ئیسرائیل و جەنگەکە هەر روودەدات.
دوای ئەوەی ئێران دەروازەی هورمز داخست، گومان لەمە نەما ئەمەریکا بەرەو شکستێکی تەواو هەنگاو دەنێ بە تایبەتی نەمانی بەهای دۆلار و بەرز بوونەوەی نرخی نەوت و غاز و چەکەکان، کاریگەری تەواوی دەبێ بەسەر خواردنیش نرخەکان بە گشتی بەرەو بەرز بوونەوە هەنگاو دەنێن.
ستراتیجی ئیسرائیل ئەوەی کە دەیەوێت ئەمەریکا توشی ئەم شکستە بکات لە پێناو ئەوەی نەتوانێت لە جەنگەکە بێتە دەرەوە، چونکە کاتێک هەڵئاوسانی ئابووری روودەدات، هیچ دەرگایەک نیە و چارەسەرێکی تر نیە جگە لە جەنگ...
لە لایەکی ترەوە ئیدارەی ترەمپ زۆر باش تێگیشتووە لەمەی کە ئێران رژێمەکەی نارووخێت بە دەستی دەرەکی، بۆیە لە ئێستادا لە هەوڵدایە بۆ دروست کردنی کاریگەری لەسەر کەمینە نەتەوە و ئاینیەکانی ناو ئێران تەنانەت سەلەفیەکان، هەروەها کوردەکانی کوردستان بۆ دروست بوونی شۆرشێکی ناوخۆیی لە ئێران.
لە دیدگای منەوە، ئەمە شتێکی ئاسان نابێ چونکە سیستەمی ئێران بە تەواوەتی تۆکمەیە، خاوەن چەند بنچینەیکی زۆر بەهێزە. بەڵام وەک روونە کاتێک ترمپ قسەی لەگەڵ سەرکردە کوردەکان کردووە وەک مەسعود بارزانی. خودی ناوچەی پارتی بە تەواوەتی دەرگای بۆ ئەمەریکا کردۆتەوە و گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵکردووە. بەڵام یەکێتی ئەستەمە بتوانێ وەک پارتی بکات چونکە دەزانێت کۆتایی خودی خۆی دەبێت لە هەژموونی سیاسی لە کوردستاندا.
سعودیا وەک رایگەیاندووە ئەمجارە وڵامی هێرشەکانی ئێران دەداتەوە کە ئەمەش یەکێکە لە مەترسیە گەورەکان چونکە گومان لەوەدا نیە هێزێکی لاوازی هەیە بۆیە ئەویش پەنا دەباتە بەر ئەمەریکا. هەنگاوەکان تەنیا بۆ ئێران نابن بەڵکو ستراتیجی ئیسرائیل وا دەخوازی کە چین و رووسیا دان بە وجودیەتی ئیسرائیلدا بنێن کەواتە لەم جیهەتەوە ئیسرائیل تاکە رێگایەک کە هەیەتی جولاندنی هیندوستانە دژی پاکستان. گومان لەوەدا نیە دڵسۆزترین و هاوپەیمانی دێرینی ئیسرائیل دوای ئەمەریکا، هیندوستانە.
لە ئەنجامی هەر جولەیەک بۆ سەر پاکستان لەلایان هیندوستانەوە ئەستەمە چین و روسیا بێدەنگ بن، کە ئەوانیش ناچار دەکات بێنە ناو جەنگەکەوە... ناتانیاهیو باش دەزانێ ئەگەر سعودیا داوای پاراستن بکا لە ئەمەریکا، ئەمەریکا ناجارە ئەو کارە بکات.. بۆیە لەسەر ئەم پێشەکیانە جەنگی نێوان پاکستان و هیندوستان هەروەها سعودیا و ئێران بە بە تەواوەتی جیهان لە قاڵب دەدات بۆ جەنگی جیهانی سێهەم، دەرباز بوونیش تێیدا محاڵە...!
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێ
#سیاسەت
739
جەنگی جیهانی؛
ئەلێکساندەر دۆگین کە ئاماژەی بەمە دابوو هێرشکردنە سەر ئێران دەبێتە دەستپێکی جەنگی جیهانی سێهەم.. ئەنجامی ئەم قسەیە لە خۆیەوە نیە بەڵکو لەسەر چەند بنەمایەکی زۆر بەهیزی مێژووی و ورد بینی سیاسەتی ئیسرائیلە.
کاتێک ترەمپ لەلایان ناتانیاهۆ زەختی لێکرا بۆ هێرشکردنە سەر ئێران تا ئەم دەقەیە بە تەواوەتی ئەمەریکا نەکەوتۆتە ناو پیلانەکەی ئیسرائیل... خاڵکێک زۆر گرینگ هەیە کە دەبێت روون بێت ئیسرائیل تەنیا ئێرانی ناوێ! بەڵکو دەیەوێت چین و رووسیاش دان بە بوونی ئیسرائیلدا بنینن.
من ناتوانم سەد لە سەد هاورایی ئەلێکساندەر بم، بەڵام ئەگەر ئێران و سعودیا بکەونە شەرەوە و سعودیاش پەنا بەرێتە بەر ئەمەریکا بۆ بەرگری لە خۆی!، هەروەها هیندوستان کە لە دوای ئەمەریکاوە هاوپەیمانیەکی زۆر دڵ سۆزی ئیسرائیلە گەر هیندوستان هێرش بکاتە سەر پاکستان!..
لە ئەنجامی ئەمە سەد لە سەد دڵنیا دەبم لەمەی کە جەنگەکە روودەدات هی جیهانی و تیۆریەکەی ئەلێکساندەر راست دەردەچێت.
بەڵام تا ئێستا دڵنیا نیم ئایە ئەمەریکا بە تەواوەتی دەکەوێتە ناو پیلانەکەی ئیسرائیلەوە یان نا!، چونکە ئیدارەی ترەمپ لە ئێستادا ناکۆکیەکەی زۆری تێیدایە!.
گومان لەوەشدا نیە لە کاتێکدا دەروازەی هومروز گیراوە لەلایان ئێرانەوە کە لام وایە ناگاتە مانگێکی تر گەر بەردەوام بێ، کەمی دەرامەت و گران بوونی نەوت و قەیرانی یەکجار گەورە بە دوای خۆیدا دەهێنێت!.
کە خودی ئەم قەیرانەش دۆلاری ئەمەریکایی سفر دەکاتەوە و وێرانی دەکات دارایی ئەمەریکا کە ئیسرائیل دەیەوێت وا لە ئەمەریکا بکا بە جەنگی جیهانی نەبێت نەتوانێت ئەمەریکا بمێنێتەوە و بەردەوام بێ!...
ئیتر خوا خۆی باشتر دەزانێ
#سیاسەت #ئیدراک
739
چاوەروانی ئەوەم نەدەکرد ئێران بەم خێرایە دەروازەی هورمز دابخات....!
ئەم داخستنە لێکەوتەی مەترسیدارتری دەبی زیاتر لە شەرەکە!، گەر داخستنەکە بەردەوام بێ، وڵاتانی تر تەنانەت ئوروپاش دێتە دەنگ بەرامبەر بە ئیسرائیل و ئەمەریکا
#سیاسەت
739
🇮🇷⚡️- BREAKING: "We have closed the Strait of Hormuz, any ship that tries to cross will be burned." - Advisor to the Commander of the IRGC.
739
ئەم ئەقڵیەتیە کە لای وایە هەبوونی هەڵوێست لەلایان ئێمەومانان دەرباری رووداوە سیاسیەکان بێ بایەخەن و گۆرانکاری دروست ناکەن.
بەڵام کارەساتەکە لەم گۆشیەوە دەست پێ دەکات کە هەڵوێستەکان کە رەمزێک دەبن بۆ تاکەکە و دەرکەوتی فکر و ئەقڵیەتی تاکەکە کۆتایی بێت. چونکە دەرئەنجامی ترسناک دەست پێ دەکات کە خەڵکەکە ئیتر دەتەقێتەوە وەک بۆمبێک لەسەر بنەمایەکی عاتفی نەک مەبدەئی.
لەسەر ئەم پێشەکیانە؛ هەبوونی هەڵویستی تاکەکان کاریگەریەکی یەکجار زۆری هەیە کە هێواش هێواش رگ دادەکوتێ بۆ داهاتوویەک. بەڵام لەناو چوونی ئەم رەمزە کە لە هەڵویستەوە هەیە هی تاکەکان دەبێتە هۆکاری ئەوەی جەماوەر لە قاڵب بدرێ بە عەتف و یاری بە شعور و هەستەکانی بکرێت، هەر کاتێک بیانەوێت دەیتەقێنەوە جەومارەکە و هەر کاتێک نەیانەوێت ئاگرەکە دەکوژێنەوە
#سیاسەت #ئیدراک
739
تیرۆر کردنی خامنەی ئەگەرچی من گومان لێیەتی بەڵام سیاسەتیکی زۆڵانەی ئەمەریکایە!
چونکە دەرگا بۆ کێبرکێ و شەری ناوخۆی دەکاتەوە کە ئەمەش بە قازانجی ئەمەریکا و ئیسرائیلە کە بەبێ بەکارهێنانی چەک و دارایی بەهێز رێژێمەکە بگۆرن
#سیاسەت
739
کەوتنی ئێران لە بەرژوەندی موسڵمانانی سوننەدا نیە، چ لە رووی سیاسیەوە چ لە رووی دینیە...!
وەک پێشتریش ئاماژەم بە مەترسیەکانی کەوتنی ئێران داوە لە شیکارە سیاسیەکان.
کەوتنی ئێران کاتێک سوودی هەیە کە بە دەست سوننەوە بکرێ نەک ئیسرائیل و ئەمەریکا
#سیاسەت
739
چەواشەکاری و رژاندنی ژەهر بە نەزانین؛
کێشەی ئەو قسەیە هێندە سادە نیە کە لە دەمی ئەم پیاوە دێتە
دەرەوە بەڵکو هەم چەواشەکاریەکی زۆر گەورەیە بە دەمی ئسیلامەوە هەروەها لازمی وایە ئەم پیاوە بەرێزە ئاگاداری رووداو و مەزهەب و کتوبەکانی ئیسلامی نیە!.
ئەگەر ئەو بەناو فەیلەسوفەی ئەو ناوی هێناوە قسەکەی وەک دەلیل قبوڵ بکرێ لات کەواتە منیش لە جیهەتی خۆمەوە بە پێچەوانەوە قسە دەکەم. چونکە ئەم حوکمەی ئەم بەرێزە باسی دەکات پێویستی بە موقەدیمە و دەلیل هەیە ئەگەر نەبوو، قسەکە بە هێندەی تورێکی قوراوی قیمەتی نیە!.
لە توراسی ئیسلامی، هەرگیز سەردەمێک نیە بتوانێت ئاماژەی پێبدەی کە ئەقڵیەتی یۆنانی حوکمی کردبێ بەڵکو بە پێچەوانەوە لە مێژووی ئیسلام کە روونە کە کتێبەکانی یۆنانی وەرگێران بۆ زمانی عەرەبی لە بەغدا، عولەمایانی ئیسلام بە ئەقڵیەتی تەواو و بەهێز کە بنەماکەی دەگەرێتەوە بۆ ئیمان، موقەدیمەی مەنتیقەیان رێکخست بۆ رەدانەوەی گومان و فکری غەیرە ئیسلامی، تەنانەت زۆربەی کات عولەماکانی ئیسلامی لەسەر ئەساسی کۆمەڵێک فکری ئەوان، هەڵسان بە چەسپاندنی عەقیدەی ئیسلامی.
هەڵبەتە ئەم پرسە گەر ورد بکرێتەوە بە دوو کتێبیش ئەستەمە تەواو بێ، بەڵام ئەوەی کە گرینگە کە روون بێ، هەمیشە جیهان حوکم کراوە بە فەلسەفە، شارستانیەتی ئیسلامی جیهانێکی تاقانە نەبوو کە کۆتایی هات، بەڵکو شارستانیەتی تریش کۆتایی هات.
ئەم کۆتایی هاتنە بە شەپۆڵێکی فەلسەفەیکی نوێ بوو نەک بە ئەقڵیەتی یۆنانی، چونکە خودی فەلسەفەی یۆنانی کۆتایی هات، ئەوەی کە ئێستا تەحەکوم دەکات ئەقڵیەتێکی تەواو مۆدێرنەیە کە پێچەوانەی ئەقڵیەتی ئیسلامی و ئەقڵیەتی یۆنانیە. نەک تەنیا ئەمەنەش بەڵکو تەواوی شارستانیتەکان کەوتنە ژێر ئەم هەژموونەوە کە مۆدێرنەتی پێشکەشی کرد بووە هۆی کۆتایی هاتنی بربرەی تەواوی شارستانیەتەکان.
کێشەی ئەم بەرێزە ئەوەیە قسەیەک دەگوازێیەوە بۆ خەڵک بەبێ لێکۆڵینەوە و دەلیل، هەروەها ئاماژە دان بە ئەقڵیەتی یۆنانی هەر بەراستی کام ئەقڵیەتت مەبەستە؟ دیموکراسیەتەکە؟ یان فەلسەفەکانی ئەوێ؟
ئەم حوکمدانە کە هەیە لەسەر شارستانیەتی ئیسلامی لەم قسەیە نەک تەنیا چەواشەکاریە! بەڵکو فەزاحەتە!.
خودی خۆی کە ئاماژە بەوە دەدات کە فەیلەسەوفەکە لە زانکۆیەکی ئینگلیزدا خوێندویەتی کەواتە کەوتۆتە ژێر کاریگەری فکری ئەوانەوە کە مۆدێرنەتیە!.
#ئیدراک
739
جیاوازی نێوان سیاسەتی ئەمەریکا لەگەڵ چین؛
جیهانی ئێستاکە بە گشتی دابەش دەبن بەسەر دوو هەژموونی سیستەمی سیاسی کە دانیەکیان چینە دانەکەی تر ئەمەریکایە. ئەم دوو وڵاتە بە تەواوەتی لە جەوهەری سیاسی جیاوازن لەسەر ئاراستەکردنی کۆمەڵگا و جیهان، وە پێویستی بە خوێندنەوەیەکی قوڵ هەیە.
هەڵبەتە هەردوو سیاسەتەکە پەیوەندی بەوە هەیە کە پێگە و تەمەنی خۆیان درێژ و بەهێز بکەن. سیاسەتی ئەمەریکایی سیاسەتێکە کە مافی خاوەنداریەتی رەها دەیەویت بکات و ببێتە ئاراستەکەرێکی تەواو سەربەخۆ بەسەر کۆمەڵگادا. ئەگەر دیقەتی سیاسەتی ئەمەریکایی بدەن بۆتان دەردەکەوێ جیل لە دوای جیل مافی خاوەنداریەتی کەم دەبێتەوە وەک خاوەنداریەتی زەوی و خانو و سەیارە. تەنانەت سیستەمی بانکیان هیچ لێخۆشبوونێک جدیان نیە بۆ ئەوەی تاکەکان بتوانن خاوەنداریەتی شتانێک بەدەست بهێنن. تەنانەت زۆربەی تاکەکان دوای مردنیان بۆیان نیە بەبێ هەبوونی پشک پێدان بە حوکمەت بۆ جیلی دوای خۆیان میراتی بەجێبهێڵن.
پرسەکە لێرەدا قوڵ بوونەوە نیە لە وردەکاریەکان چونکە پێویستی بە درێژ کردنەوەیەکی زۆر هەیە، پرسەکە لێرەدا جیاکردنەوەی دوو سیاسەتە کە دانەیەک خاوەنداریەتی وەردەگرێتەوە یان زەوتی دەکات بۆ مانەوەی خۆی کە ئەمەریکایە، دووەم چینە کە خاوەنداریەتی دەبەخشێت بۆ مانەوەی خۆی.
هەروەها ئەم جیاوازی سیاسەتەش رگەکە دەگەرێتەوە بۆ فکری مێژووی و ئەدەبی زۆر قوڵی نێوان ئەم دوو وڵاتە...
چین وەک سیاسەتی خۆی هەوڵدەدات تاکەکان بە ئاسانی ببنە خاوەنی میرات و خانوو و سەیارە و زەوی، هەورەها سیستەمی بانکی ئەوان لێخۆشبوونی جدی هەیە لە قەرز و سووەکان بۆ زۆربەی پێگەکانی ناو کۆمەڵگاکە. چونکە چین لەسەر ئەساسی کەلتور و بنەما فکریەکانی لای وایە تاکەکان بە هەبوونی خاوەنداریەتی دەتوانن ببنە هێز و چەک، ڕوحێکی فیداییان هەبێت.
بەڵام ئەمەریکا دەیەوێت ئەم خاوەنداریەتیە داگیربکات بۆ ئەوەی تاکەکە لە بازنەیەکدا قەتیس بمێنێتەوە نە دەتوانی لێ بێتە دەرەوە نە دەتوانێ خۆی خاوەنداریەتی بکات.
چین بە هۆی خاوەنداریەتیەکە کە دەیبەخشێت، زەمینە سازیەک دەکات بۆ ئەوەی تاکەکە هەست بە جێگر بوونی خۆی بکات کە ئەمە ڕوحێکی تەواو فیدایی دروست دەکات.
تەنانەت گەر ورد ببینەوە سیاسەتەکانی چین کە زاڵە بەسەر روسیا و ئەوانە یان ئەتوانین بڵێن هەمان سیاسەتی هەیە تاکەکانی ئەو شوێنانە هەمیشە خاوەنداریەتی کۆمەڵێک شت دەکەن کە هێزێکی مەعنەوی بە هێز دروست دەکات لەناوەیان. سەرەرای کەمی دارای و نزمی کوالێتیان لە شتەکان بەڵام خاوەنداریەتەکە هەستێکە کە قورسە تاکەکان دەستبەرداری بن.
بەڵام ئەمەریکا وەک باوکێک وایە کە دەیەوێت خۆی سەرپەرستی و ئاراستەکەرەی تەواوی شتەکان بکات، بۆیەش ئەگەر سادەی بکەینەوە وەک ماڵێک وایە کە وا لە منداڵەکانی دەکات گەر لە ماڵەکەی برواتە دەرەوە هەتیو برسی دەکەوێت.
لەسەر ئەنجامی ئەم پێشەکیانە سیاسەتی چین لە دیدگای منەوە زۆر بەهێزتر و پتەوترە وەک لە سیاسەتی ئەمەریکا، چین گەشە دەکات بە هێواشی بەڵام خاوەن زەمینەسازیەکی زۆر بەهێزە. ئەمەریکا لە رووی کاتەوە زۆر بە خێرایی گەشەی کرد تا ئەتوانین بلێن ٢٠١٤ بەڵام دوای ئەوە هەژموونی بەرەو نزم بوونەوە چوو.
بۆیەش لە ئێستادا هەژموونی هەردوو وڵاتەکە لەسەر جیهان هاوسەنگە. چین بە تەواوەتی ترسێکی گەورەی خستۆتە سیاسەتی ئەمەریکاوە. تەنانەت هەنگاوەکانی ئەمەریکا لەم ١٠ ساڵەی دوایدا زۆر خاوە چونکە لە کاتێکدا ئەو خەریکی داگیرکاریە، بەڵام چین هەر زەمینەسازیەکە دەکات و هێواش هێواش لە گەشەدایە.
#ئیدراک
739
هێشتا بە مەجازی تۆوە گرێدراوم کە شەوانێك هاواری بۆ حەق دەکەم و شەوانێكش هاواری حەق بۆ تۆ دەکەم...!
739
شارستانییەت لەو ساتەدا دەست بە لەرزین دەکات کە کردارەکان لە مانای پشت کارەکانەوە جیا دەکاتەوە!. "کردار" زیاتر لەوەی قابیلیەتی ستایش دەکرێت!. کە سەرەتای ئەم کردارە ڕێنماییکەر و بنەمایەک بۆ کردارەکە هەبووە، دەستبەرداری بنەما و ماناکە دەبێت کە لە پشت کردارەوەکەیە. ئەوجا کارایی و لێهاتوویی وەک ئامانج سەیر دەکرێن نەک وەک ئامراز بۆ مانا و بنەماکە!.
دواتر، تەکنیک گەشە دەکات و دەبێتە جێگرەوەی حیکمەت کە ئامرازەکان وەک ئەوە دەستخۆشییان لێ دەکرێت کە بتوانن جێگەی بڕیاردان بگرنەوە یان جێگای بنەما و ماناکان، وە بە خێرایی پێشکەوتن هەڵدەگیرێت!. لەم قۆناغەدا جیهان لە یەک کاتدا سیخناخ دەبێ لە دەنگی بەرز، قەرەباڵغ، و بەتاڵی، پڕ لە کردار و جولەکردن بەڵام بەبێ مانا و بنەما یان ئەتوانین بڵێن بەبێ هەبوونی رێنمایکەرێک...!
دەنگە دەنگەکان، خێرایی، و دڵەڕاوکێی بەکۆمەڵ ڕێکەوت نین نین لەم کاتەدا ئەوان نیشانەنن. ئەوانە ئەمە دەسەلمێنن کە جوڵە و کردارەکان بەکۆمەڵ ئاماژەن بۆ ئەوەی کە سوتەمەنیەکانیان لە دەست داوە. پرسەکە گەر قوڵتر بکەینەوە مەبەست لە "مەبەست" و "بەها"یە کە نەماوە، هەموو شتێک وزە بەفیڕۆ دەدات بەبێ ئەوەی مانایەکی هەبێت!.
#ئیدراک #توراس
739
وتم رووی جوانت بۆچی لە من نیهانە؟
وتی تۆ خۆت نابینیای ئەگینا رووم عەیانە!
وتم لە کێ بپرسم ناو نیشانی ماڵت؟
وتی ناونیشانی چی؟ ماڵم بێ ناونیشانە!
وتم خەمی تۆ لامان، خۆشترە لە شادومانی
وتی ئەم رێگەی ئێمە خەمباریش شادومانە!.....
