وحدوي
Ir al canal en Telegram
752
Suscriptores
Sin datos24 horas
+27 días
-530 días
Archivo de publicaciones
752
Repost from N/a
لە چوارچێوەی ئەم واقیعە کە لە توراسی ئیسلامیەوە درێژ دەبێتەوە تا ئیستاکە.. ئەهلی سوننە خاوەنی حەقی موتلەق نیە وەک چۆن شیعە خاوەنی حەقی موتلەق نیە!. بەڵکو هەردووکیان لە جیاوازیان هەیە لە اصولی عەقیدەدا کە دەلیلەکان دەگەڕێنەوە سەر زاهیرەت!. گومانێک لەوەدا نیە هەردووکیان لە بازنەی ئیسلامەتیدان ئەگەرچی هەندێکیان هەندێکی تر تەکفیر بکەن، خودی ئەم تەکفیرەش دەگەرێتەوە سەر ئەو بنەمایەنە کە لە اصولەکەدا هەیە!، بۆیە مومکینەتی باطلی هەیە..! چونکە هەردوو عەقیدەکە هیچیان خاوەنی حەقی موتلەق نین بەڵکو بەپێچەوانەوە زۆرێک لە سوننەکان لە توراس و هەم لە مۆدێرنەکان دەستبەرداری کۆمەڵێک حەقیقەت بوونە لەبەر شیعەگەریی، هەروەها شیعەش لەسەر هەمان شت دەستبەرداری کۆمەڵێک حەقیقەت بوونە لەبەر سوننە!.
بەتایبەتی ئەوەی کە من لە ئێستادا دەیبینم لە مێژووی ئیسلامەوە تا ئێستاکە هیچیان لەم دوانە بە موتڵەقی ئاراستەنەکراون لە باطنەوە!. وەک چۆن شیعە کە هەرگیز خاوەن ئارستەکەرێک نەبوون لە باطنەوە بە حەق! جگە لە سەنەدی زاهیر و کۆمەڵێک بانگەشەی وەهمی!.. لەناو ئەهلی سوننەش تەنیا کەمینەیەک زۆر هەڵگری ئەم ئاراستەکراوەن لە باطنەوە کە مەبەستم هەڵگری حەقی موتڵەقە!. ئەوەندەشی کە روونە لای من عەقیدەی ئەم زۆر کەمینیە جیاوازە لە عەقیدە هەم لە ئەساس هەم فروعیات!. ئەوەشی کە ئەوانی بە سوننە بەستۆتەوە هۆکاری ئەمەیە کە قبوڵ کراون لەناو چوارچێوەی سوننەدا بە جۆرێکی ساددەتر ئەتوانین بڵێن قبوڵ کراون و کێشەیان لەگەڵدا نیە!.
یەکێک لە کێشەکانیش لەناو سوننەی مۆدێرنەدا بە سەنتەر کردنی دەستەکەوتە زاهیریەکانە وەک فتوحات و ماددە بەبێ گوێدانە باطن!.
لە ڕاستیدا لە دوای وەفاتی حەزرەتی رەسوڵ اللە ﷺ زاهیرەت دابرا لەگەڵ باطن!، تەنانەت کاتێک حەزرەتی ئیمامی عالەم(عەلی) ویستی ئەم زاهیرە پەیوەست بکاتەوە بە باطنەوە، نەیتوانی خۆی نزم بکاتەوە لە رووی کەسایەتی و ئەخلاقی لە پێناو زاهیردا، بۆیە نەیتوانی زاهیر و باطنی موسڵمانان پەیوەست بکاتەوە بە یەک..! بۆیە ئیسلام هێواش هێواش بەرەو نزم بوونەوە و پارچە بوون رۆیشت چونکە بە تەواوەتی زاهیر دابرا لەگەڵ باطن..!
وەک چۆن لە حەدیسی شەرفیدا ئیمامی مەهدی وارید بووە وەک لای هەردوو لا وەک شیعە و سوننە هەیە!.
جا ئەوەی دەمەوێت ئاماژەی پێدەم ئەوەیە کە زاهیر و باطن کاتێک پەیوەست دەبەنەوە بە یەک کە ئیمامی مەهدی دێت!.. خوای گەورەش لەسەر دەستی ئەم ئیمامە کە لە (ال بیت)ی رسوڵ اللەیە ئەم ئەفزەڵیەتە ئەداتە دەست ئەو و دەبێتە حوجەی خودا لەسەر زەوی!.. جا حەز دەکەم ئاماژە کە یەک دوو قەولی حەزرەتی شێخی گەورە بکەم:
حەزرەتی شێخ گەورە "ابن عربي" دەفەرمووێت:
"المهدي جامع للأسماء والصفات، وهو حُجة الله في أرضه، سواء ظهر بين أهل السنة أو أهل التشيع، فإنه لله عبد، وإلى الحق داع."
ئیمامی مەهدی کۆکەرەوەی ناو و سیفاتە و بەڵگەی خودایە لەسەر زەوی!!، جا لە نێو سوننەکاندا دەربکەوێت یان شیعەکان!، چونکە بەندەی خودایە!، بانگەواز بۆ حەقیقەت دەکات!.
حەزرەتی شێخی گەورە لە "الفتوحات المكية" دەفەرمووێت:
"اعلموا أن لله خليفة يخرج وقد امتلأت الأرض جورًا وظلمًا، فيملؤها قسطًا وعدلًا، ولو لم يبقَ من الدنيا إلا يوم واحد، طوّل الله ذلك اليوم حتى يلي هذا الخليفة، وهو من عترة رسول الله صلى الله عليه وسلم، من ولد فاطمة، جده الحسين بن علي بن أبي طالب."
بزانە کە خودا خەلیفەی هەیە کە زەوی پر بوو لە ستەم و ناعەدالەتی، ئەو خەلیفە دێتە دەرەوە و دونیا پر دەکات لە دادپەروەری تەنانەت گەر یەک رۆژیش لە دونیادا بمێنێتەوە کە خودا بۆی درێژ دەکاتەوە!، ئەو خەلیفەیەش لە "ال وبیت"ە کە بنەماڵەی رسوڵ اللە (صلى الله عليه وسلم) کە لە نەوەکانی حەزرەتی دایە فاتیمەیە و باپیری حەزرەتی ئیمامی عالەم عەلیە!.
وەک چۆن لە سەرەتاوە لە دوای وەفاتی حەزرەتی رسول اللە ﷺ زاهیر لە باطن دابرا چونکە ویلایەت و خەلیفایەتی نەگەڕایەوە سەر "ال وبیت" بۆیەش لە کۆتایدا هەر دەبێت ئەوان بێنەوە و لەوان بن بۆ ئەوەی بۆ موسڵمانان زاهیر و باطن پەیوەست بکەنەوە!. چونکە ئەوەی کە هەڵگری باطنی شەرعە و مەعنەوەیەت و تەواوی مانا باڵاکانە تەنیا و تەنیا "ال بیت"ی رسوڵ اللە ﷺ... غەیری ال بیت محاڵە هیچ دەرگایەکی تر هەبێت بۆ بەرز بوونەوە و گەیشتن بە باطن!.
#ئەهلی_حەق #توراس
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
Repost from N/a
جا رەخنەکانی "سەید قوتب" لەسەر ئیمامی معاویە؛
🔥"إن معاوية وزميله عمراً لم يغلبا علياً لأنها أعرف منه بدخائل النفوس ، وأخير منه بالتصرف النافع في الظرف المناسب . ولكن لأنها طليقان في استخدام كل سلاح ، وهو مقيد بأخلاقه في اختيار وسائل الصراع. وحين يركن معاوية وزميله إلى الكذب والغش والخديعة والنفاق والرشوة وشراء الذمم لا يملك على أن يتدلى إلى هذا الدرك الأسفل. فلا عجب ينجحان ويفشل ، وإنه لفشل أشرف من كل نجاح . على أن غلبة معاوية على علي ، كانت لأسباب أكبر من الرجلين : كانت غلبة جيل على جيل ، وعصر على عصر ، واتجاه على اتجاه . كان مد الروح الاسلامي العالي قد أخذ ينحسر ، وارتد الكثيرون من العرب إلى المنحدر الذي رفعهم منه الاسلام ، بينمابقي علي في القمة لا يتبع هذا الانحسار ، ولا يرضى بأن يجرفه التيار . من هنا كانت هزيمته ، وهي هزيمة أشرف من كل انتصار."🔥
هەروەها ئەڵێت:
🔥"ثم جاء معاوية، فأدخل الملك العضوض، وأخذ البيعة لابنه يزيد، وحول الخلافة إلى ملكية، واستخدم الأموال والجنود في تثبيت حكمه"🔥
🔥💬لێرەدا سەیدی خۆشەویستی بە روونی باسی ئەوە دەکات کە معاویە و ئەوانەی لەگەڵ معاویە بوون دۆران بەرامبەر بە حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی) سڵاو خوای لەسەر بێت. ئەو لێرەدا بە شێوازێکی ئەدەبی دێت دەروونی هەردوو لا شیکاری دەکات و رەخنەی هەم کۆمەڵایەتی و هەم سیاسی دەگرێت لەگەڵ کەموکوڕی ئەخلاقی. وەک روونە سەید باسی ئەوە دەکات کە معاویە و هاوەڵەکانی بەنایان بردە بەر سیاسەتی درۆ و دوو روویی و بەرتیل و فێڵ بۆ گرتنە دەستی دەسەڵات و زاڵ بوون بەسەر ئیمامی عالەم (عەلی) سڵاوی خوای لەسەر بێت!. ئەو باسی ئەوە دەکات کە شکستی ئیمامی (عەلی) لە هەموو سەرکەوتنەکان زیاتر شەرفمەندارەترە!. چونکە حەزرەتی ئیمامی عەلی ئاستی خۆی و ئەخڵاقی نزم نەکردەوە لە پێناو سیاسەت و دەسەڵات یان شتانێکی تر!، هەروەها ئەو پەنای نەبردە بەر بەرتیل و فێڵ و دوو رووی!، بۆیە ئەو ئەسڵەن هەر قابیلیەتی ئەوەی نیە نزم بێتەوە! وەک معاویە و هاوەڵەکانی خوای گەورە لێیان خۆش بێت!. هەروەها سەید باسی دۆخی کۆمەڵاتی ئەوکاتە دەکات کە سەرکەوتنی نەوەیەک بوو بەسەر نەوەیەکی تردا کە زەریای ڕوحی ئیسلامی دەستی بە نزم کردنەوە کردبوو!.. جا مێژوو شاهیدە بۆ ئەوکاتە کە بە تایبەت دوای سەرکەوتنی معاویە روحی ئیسلامەتی بە تەواوەتی بەرەو نزم چوون رۆیشت چونکە خاوەنی هیچ مەعنەویەتێک نەما و دژایەتی کرا!. بۆیەش حەزرەتی ئیمامی عالەم (عەلی) کە ئەوکاتە لە لوتکەدا بوو ئەو، ویستی ئەو زاهیرە لەگەڵ مەعنەویەت رێکبخاتەوە بەڵام شکستی هێنا کە سەیدیش ئەوە وەسف دەکات بەوەی شەرفمەندارەترە لەهەموو سەرکەوتنەکان!.
جا رەخنەیەکی تریش دەگرێت کە معاویە هات و سیستەمی خەلیفایەتی لابرد و سیستەمی پاشایەتی پشتاوپشتی هێنا کە دوای خۆی یەزیدی کوری هێنا جێگای خۆی و بە زەبری پارە و سەرباز دەسەڵاتی بەهیز کرد و جەسپاندی!.❤️🔥
🖊کۆتایی:
🗨رەخنەکانی سەید لەسەر سەحابەکان ئەقڵیەن و شەرعیەن هیچ کێشەیەکی نیە، لەناو ئیمامەکانی ئەهلی سوننەش مقارەنە و هەڵەکان بە راستەوخۆ و ناراستەوخۆ باس کراوە، بۆیە سەیدی خۆشەویست هیچ شتێکی ناشەرعی یان نامەنتقی نەکردووە!. دووەمیش سەیدی نازدا هیچ و درۆ و پوختانێکی نەکردووە!، بەڵکو ئەو ڕەخنانەی لە سەحابەکانی گرتووە بە تەواوەتی لە مێژوودا هەیە و ئەمری واقیعە و حاشا هەڵنەگرە!.. ئەوانەشی دژایەتی سەیدی شەهید دەکەن یەکەم جاهیلن بە ئەدەب یان سەلەفی و وەهابین کە ترسیان لە بەناو وەلی ئەمرەکانیان هەیە!، یان ناسبین و تەحەمولی قسە حەقەکانی سەید ناکەن لەسەر سەحابەکان!.🗨
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
#ئەهلی_حەق #توراس
752
Repost from N/a
💬وڵامێک لەسەر "سەید قوتب"ی شەهید لە پێناو تەوحید بۆ ئەوانەی کە پێیان وایە سوکایەتی یان هەڵەی کردووە بەرامبەر بە پێغەمبەر موسا یان سەحابە🗨
سەرەتا ئەوانەی کە رەخنە لە "سەید قوتب" دەگرن بە هیچ شێوازێک رچاوی بارودۆخی و رابردووی فکری سەید قوتبیان نەکردووە!. یەکێک لە هەرە کێشە گەورەکانی ئەوانەی رەخنە لە سەید دەگرن ئەوەیە کە جاهیلن بە شێوازی نوسینی سەید و رابردووی سەید!.
چونکە سەید قوتب بەر لەوەی بچێتە ناو "ئیخوان" کە لە ساڵی ١٩٥٠، سەردانی ئەمەریکای کرد بە مەبەستی خوێندن، سەید قوتبی خۆشەویست پێشینەکەی ئەدەبی تەواوی هەیە، چونکە لە ١٤ ساڵیەوە کاتێک لە ماڵی خاڵی بوو بە هۆی ئەوە کاریگەری تەواوی کەوتە سەر دەربارەی ئەدەب و نوسین لە رۆژنامە!. سەید قوتبی نازدار بە تەواوەتی کەسێکی ئەدەبی بووە بەر لەوەی ئیسلامی بێت، تەنانەت بە روونی لە نوسینەکانی ئەوە دەردەکەوێت ئەگەر کەسێک شارەزای ئەدەب بێت!. هەروەها کتێبی هەیە دەربارەی رەخنەی ئەدەبی (النقد الادبي).
لەسەر ئەم پێشەکیە دەبێت بزانرێت کە سەیدی خۆشەویست کاتێک قسە دەکات وەک کەسێک نیە کە کاریگەری علمی مەنتقی یان اصولی لەسەر بوبێت!، بەڵکو کەسێکە دەربڕینەکانی بە تەواوتی ئەدەبین و لە لێکدانەوەکانی بۆ قورئانیش زۆر کاریگەرە بە ئەدەب!. بۆیە کاتێک بتەوێت بە تەواوی لە سەیدی شەهید تێبگەیت دەبێت شارەزای تەواو ئەدەب بیت و لە ئاستێکی بەرزدا بێت لە خوێندنەوەی ئەدەبی چونکە خودی سەید بەراستی ئینکاری ناکرێت لە بەرزی ئاستی ئەو لە ئەدەب!.
رەخنەکان کە دەربارەی "سەید"ی شەهید هەیە؛ یەکەم دەربارەی حەزرەتی موسای پێغەمبەرە کە گوایە سوکایەتی یان رەخنەی کردووە لێی.
سەیدی نازدار لە تەفسیرەکەی "ظلال القرآن" ئەڵێت:
"موسى قوي الطبع شديد الانفعال، وهذه الشدة جعلته يندفع أول الأمر فيقتل الرجل، ثم يندفع فيلوم نفسه، ثم يندفع فيستغيث ربه، ثم يندفع فيواجه فرعون بكل حدة وصلابة."
💬لێرەدا کە گەوایە سەید رەخنە یان سوکایەتی بە سەیدنا موسا (سەلامی خوای لەسەر بێت) کردووە!، بە عەسەبی وەسفی کردووە یان تورە بوون بۆتە هۆکاری پەلە کردنی لە کوشتنی پیاوەکە.
بەڵام لە ڕاستیدا سەیدی خۆشەویست نەرەخنەی گرتووە، نەسوکایەتیشی کردووە!، بەڵکو وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێدا کەسێکی ئەدەبی بووە. بۆیە لەناو ئەدەبدا زۆر ئاسایە شیکاری دەروونی و کەسایەتی کەسێک بکەیت!، ئەوەی ئەویش باسی دەکات بە هیچ شێوازێک هەڵە نیە!. بەڵکو ئەوە خوێندنەوەیەکی ئەدەبیانە بۆ سروشتی سەیدنا موسا، هەروەها خوێندنەوەی سەرکردایەتی ئەوە لە ئیماندا. بۆیە ئەم رەخنەیەی لێ دەگرێت لەسەر ئەساسێکی جاهیلانەیە و ئاگاداری ئەوە نین لەناو ئەدەب دا زۆر تیشک دەخرێتە سەر خوێندنەوەی کەسایەتی و دەروونی. تەنانەت هەروەها چۆنیش کاتێک باسی سەبر دەکرێت یەکسەر پێغمبەر "أيوب" سەلامی خوای لەسەر بێت دێتە ناو خەیاڵمان. ئەمەی سەیدیش بیزەبت بەم شێوەیە و ئەدەبیە!.🗨
هەروەها هەر لەسەر سەیدنا موسا سەلامی خوای لەسەر بێت ئەڵێت:
"في هذه اللحظة لم يكن موسى يدرك أنه يطلب أمراً لا تطيقه الطبيعة البشرية، وكان مدفوعًا في لهفة اللقاء... وشفافية الروح."
💬لێرەدا سەیدی خۆشەویست بە هیچ شێوازێک مەبەستی تاوانبارکردنی سەیدنا موسای نیە کە گوایە درکی بەوە نەکردووە کە سروشتی مرۆڤ بەرگەی بینینی خوا ناگرێت!. بەڵکو لێرەدا و ئەدەبیانە گەر لە قسەکانی تێبگەی ئەو باسی ئەو حەسرەت و تامەزرۆیە زۆرە دەکات کە سەیدنا موسا تێیدا بوو بۆ دیداری خوای گەورە!.💬
💬 سەیدی خۆشەویست رەخنەی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە سەحابە گرتووە نەک عەقیدەیی!. وەک ئیمامی "عوسمانی کوری عەفان" رەزای خوای لەسەر بێت لەگەڵ ئیمامی "معاویە" خوای لێ خۆش بێت!.
لە کتێبی "العدالة الاجتماعية في الإسلام" ئەڵێت:
"ثم ولى عثمان، فإذا فُجوةٌ في العدالة لم نعرف لها نظيرًا من قبل... وإذا العصبية القبلية تطلّ برأسها... وإذا هو يولي بني أمية، ويقصي من عُرفوا بالخير والسبق... حتى لقد قُتل في النهاية وهو يقرأ كتاب الله، ولكن هذا لا يمنع من القول بأن سياسته كانت ثغرة في جدار العدالة."
🔥سەید قوتب رەخنەی سیاسی دەگرێت لە سیاسەتی ئیمامی عوسمان کە زۆر لایەنگری ئومەیەکان بووە. وەک لە مێژوودا روونە و ئەمری واقیعە کە ئیمامی عوسمان زۆر لاینگری خزمەکانی خۆی بوو و زۆربەیان دەوڵەمەند بوون و چونە ناو دەسەڵات و زۆر کەس لە دەسەڵات نەما لەبەر ئومەیەکان!. بۆیە سەیدی نازدار ئەڵێت ئەوە دادپەروەرانە نیە!. بۆیە قسەکەی سەید زۆر راستە و هیچ کێشەیەکی نیە!. بەڵام کێشەکە لەوەدا نەبوو کە ئیمامی عوسمان خۆی ئەوشتانەیە بوێت! بەڵکو ئیمامی عوسمان بە کەسێکی زۆر زۆر شەرمن و بە حەیا ناسرا بوو. بۆیەش ئەم شەرمە زۆر و حەیایە بووە هۆکاری ئەوەی ئەو سیاسەتە بەهێزی ئیمامی عومەر کە لەوەوە بۆی مایەوە لاوازی بکات و بکەوێتە هەڵەی سیاسی و کۆمەڵایەتیەوە کە نەتوانێت توند بێت لەگەڵ خزمەکان و ئومەیەکان!.🔥
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
#ئەهلی_حەق #توراس
752
هەموو ئەو توخمە زانیاری و علمانەی کە دەنوسرێت، لێرەو لەوێدا پۆست دەکرێت لە بۆ خزمەتی خەڵک یان بۆ ئاراستەکردنی خەڵک؛ لە شێوەی مێشک یان (با)یەکە کە دەنگی دێت و دەروا لەلای ئەوانەی بەری دەکەون...! هەڵبەتە ئیشارەتم لێرە زیاتر بۆ سەردەمی ئێستاکەمانە(مۆدێرنە)..
لەسەر پەتێک ئەم خەڵکە دەبینم کە هیلاکن زیاد لەوەی کە پێویستە هیلاک بن، نوقمی تەوژمی بێئیحساسی بوون، هەڵگری ڕوحێکن کە تامی "حب" و "علم" و "ئیحساس" ناکات!. ئەمەش نەک لەبەر ئەوەی لە زاتی خۆیدا لە توانیدا نیە!. بەڵکو لە ژێر هەژموونێکی زەمانیدایە کە گەمارۆ دراوە بەم سوارچاکانەی کە دەرگاکانی حەقیقەت ئەدەن و شمشێری ژەهراوی لەم ڕوحە ئەدەن..!
لەسەر ئەم ئەساسە باطنە علم و توخمە زانیاریەکان وەک مێش و باکە دەبن، هەرگیز جێگیر نابن یان هێزی هەرسی نابیت..!
لەسەر ئەساسی ئەم ڕوانگەیەوە کە لام وایە دەبێت ئەم باطنە پەیوەست بێت بە "حب"... هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە "حب" لە دڵدا حوکم ناکرێت بە ئیرادەیەک زاڵ بیت بەسەریدا یان نا، بەڵکو موجەرەت دەرهاویشتەکانی(دەرکەوتەکانی) "حب" لە دڵدا کۆنترۆڵ دەکرێت نەک خودی ئاراستەی زاتی "حب"..
بۆیە "حب" ئەم هێزەیە کە ئەتوانێت لەژێر هەژموونی سوارچاکەکان دەربچێت، لەلایەن ئەوانەوە کۆنترۆڵ نەکرێت...!
#توراس #ئەهلی_حەق
https://t.me/Turase
752
"لقد بلغ بي قوة الخيال، أن كان حبي يجسّد لي محبوبتي من خارج عيني؛ كما كان يتجسد جبرئيل لرسول الله صلى الله عليه وسلم، فلا أقدر أنظر إليه، ويخاطبني وأصغي إليه وأفهم عنه. ولقد تركني أيامًا لا أسيغ طعامًا، كلما قُدّمت في المائدة، يقف على حرفها وينظر إليّ ويقول لي بلسان أسمعه بأذني: تأكل وأنت تشاهدني، فأمتنع من الطعام، ولا أجد جوعًا، وامتلئ منه حتى سمنت، وعبأت من نظري إليه، فقام لي مقام الغذاء. وكان أصحابي وأهل بيتي يتعجبون من سمني مع عدم الغذاء، لأني كنت أبقى الأيام الكثيرة لا أذوق ذوقًا، ولا أجد جوعًا ولا عطشًا، لكنه كان لا يبرح نصب عيني في قيامي وقعودي وحركتي وسكوني"
🔥شيخ الأكبر🔥
❤️🔥ورئيس المكاشفين❤️🔥بحر الحقائق❤️🔥 محيي الدين❤️🔥سلطان العارفين❤️🔥
#توراس #ئەهلی_حەق
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
Repost from N/a
باشترین و گەورەترین و شکۆدارترین ئافرەت حەزرەتی "مريم بنت عمران" عليه السلام نەپێش ئەو نەدوای ئەو هیچ کەس ناگەیشتۆتە ئەم مەرتەبەیە کە ببێتە قوتب بە هۆی کەماڵ بوونی ڕوحی بۆ تەجەلایی ئیلاهی...!
حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی لە "الفتوحات المكية" دەفەرموویت:
"ومن النساء من بلغن مبلغ الرجال، مثل مريم بنت عمران، وهي عندنا أفضل النساء، فإن الله قد نزهها وطهّرها، واصطفاها على نساء العالمين، فظهرت فيها الخوارق، وكُلمت من قبل الملائكة، وكان لها تصرف كامل، وهي قطب زمانها، وأمّ نبي الله عيسى الذي كلم الناس في المهد، ورفعه الله إليه. فهي ولية كاملة، ونبية من حيث الكشف، ولو لم تكن نبية عند الجمهور"
وەک روونە لای حەزرەتی شێخی گەورە خوای گەورە حەزرەتی مريمی عليه السلام هەڵبژاردوە هەروەها ئەو ئافرەتە بووە کە گەیشتۆتە ئاستی پیاوان، موعجیزەش لەودا دەردەکەوێت!، وە قوتبی زەمانی خۆی بووە!، هەروەها لەگەڵ فریشتەکانش قسەی لەگەڵ کراوە!، وە خوای گەورە بەرزی کردۆتەوە لای خۆی!.
هەروەها لە بەشی کۆتایدا دەفەرموویت:
"فمريم قطب زمانها، وهي في المرتبة التي لا يتقدمها فيها أحد من نساء العالم"
حەزرەتی مریەم قوتبی سەردەمی خۆیەتی و ئەو لە پێگەیەکدایە کە هیچ ژنێک لە گەردووندا ناتوانێت لێی تێپەڕێت!!
❤️🔥ورئيس المكاشفين❤️🔥بحر الحقائق❤️🔥 محيي الدين❤️🔥سلطان العارفين❤️🔥
#توراس #ئەهلی_حەق
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
Repost from N/a
یەکێک لەم کێشە گەورانەی کە لەناو ئەهلی سوننەدا هەیە باس نەکردن خۆشەویستی ال وبیت و حەزرەتی ئیمامی عەلیە، وە تەسلیم کردنی خۆیان بە واقعێک لە پێناو مەزهەبێکی بەرامبەریان شیعەیە!.
رەنگە لایان وابێت دەست گرتن بەم شتەوە تەنازول یان تەسلیم بوونە بە مەنهەجی شیعە! لە کاتێکدا ئەمە تەسلیم نەبوونە بە حەق! نەک بە شیعە!. چونکە لام وانیە هیچ کەسێک لە سوننەدا ئینکاری خۆشەویستی ئەوان بکات دەی کەواتە حەقە! ئەگەر لای هەردوو لا ئەم شتە حەق بێت! دەگینە ئەنجامێک کە ئەوەیە کێ باشتر و جوانتر ئەم حەقە هەڵبگرێت کەواتە نزیکترە لە حەق یان بە مانایەکی تر بەهێزتر دەبێت کاریگەری!.
لەسەر ئەم ئەساسەش کە لایان وایە ئەمە کاریگەری شیعەیە تاکی موسڵمانانی ئەم مەنهەجە دەکەونە بۆشایەکی مەعنەوەی کە بەتاڵە لە خۆشەویستی و هێزی مەعنەوەی!.
ئەو قسەیەش لەسەر ئەم ئەساسە دەکەم چونکە لام وایە ئەم مەعنەویەتە تەنیا کە ال وبیت تەوە سەرچاوە دەگرێت و لەوانیشەوە نەبێت کە حەزرەتی ئیمامی عەلی ئەو دەرگایە کە دەبێت پێیدا برۆیتە ژوورەوە! ئەگینا محاڵە بۆ بەرز بوونەوە و مەعنەویەت!.
سەرەرای ئەمەش لەم سەردەمە مۆدێرنەدا بە تەواوەتی ئەوانەی سوننەن یان بەناو سوننە کاریگەرن بەم ترسە، بۆیە لەسەر مینبەر و مەجلیسە علمیەکان بە کەمترین شێواز و ترس یان بە پسکە پسکە باسی ئەم خۆشەویستیە و گرینگیە دەکەن!. ئەگەرچی تەریقەت تەسەوفیەکان لە حەقیقەتیان هەموویان دەگەرێنەوە سەر حەزرەتی ئیمامی عەلی و بە تەواوەتی خۆشەویستی لەناو ئەواندا رەنگ دەداتەوە! بەڵام لەم سەرەدەمەدا بەداخەوە زۆرێک لەو تەریقەتانە لە ترسی ئەمەی کە نەکەونە بەر تۆمەتی شیعە و رافیزە بە بسکە بسک و نهێنی"حب"ی ئەوان ئەهڵێنەوە لەناو دڵیان کە رووناکایی ئەم خۆشەوسیتە نابینرێت لە دەرەوەی خۆیان. هەروەها بەخشینی علمی زاهیری و خوێندنی علمەکان هەرگیز قیمەتی نیە ئەگەر ئەم بۆشایە روحیە پر نەکرێتەوە و نەبەسترێتەوە بە مەعنەوەیەکی قوڵ.
گەرانەوەی ئەم سەڵاواتەکان بۆ سەر روحی ال وبیت و باس کردنیان بە بەردەوامی لەسەر مینبەر و ناو مەجلیسی علمی لەسەر ئەساسی دەلیلی قورئان و حدیس واجبە!، بەبێ گوێ دانە ئەمەی کە مەنهەجی بەرامبەر هەمان شت دەکەن یان نا!. چونکە ئەگەر شتێک حەق بێت تەنانەت گەر لە دووژمنیشەوە بێت دەبێت قبوڵ بکرێت!. سەرەرای ئەمەش کە نزیک کردنەوەی خەڵکی و راکێشانی خەڵکی بۆ خۆشەویستی ال وبیت واتە راکێشانی خەڵکی و کردنەوەی دەرگاکانی حەقیقەت و مەعنەوەیەت و هێز بۆ خەڵک!.
"إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا"
[سورة الأحزاب: 33]
لێرەدا ئەهلی حەق کاتێک تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزە دەکەن ئەفەرموون وشەی "الرجس" خوای گەورە مەبەستی تەنیا ئەوە نیە کە تەنیا گوناح بێت یان پیسی رواڵەت بێت! بەڵکو هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە دڵ لە خوا دوور دەخاتەوە وەک خۆشەویستی دونیا و شەهەوت و خۆپەرستی. هەروەها پاک کردنەوەی ئەوانە لە هەموو ئەو شتانەی کە تەجەلای خوا و نووری موحمەدی تێک دەدەن!.
بۆیە لەسەر ئەم ئەساسە هەر شتێک لە ال وبیت ەوە بێت و هەبێت حەقە!، بەرزترینە!، شکۆداترینە، هیچ کەسێک و بنەماڵەی هیچ کەسێکیش ناگەنە ئەو ئاستە! تەنانەت بۆ بەرز بوونەوە و نزیک بوونەوە لە خودا و نووری موحەمەدیش دەبێت بە دەرگای فەقەت ال وبیت بێت بە تایبەتی حەزرەتی ئیمامی عەلی!.
هەروەها شێخی گەورە "ابن عەرەبی" لە "الفتوحات المكية" لە تەفسیری ئەو ئایەتە دەفەرمووێت کە ئەم پاکردنەوەیە هەم وجودیە هەم مەعنەوی!، بۆیە خوای گەورە ویستی وابووە کە ال وبیت دەرکەوتەی حەقیقەتی محمەدیە بن، هەروەها ببنە هەڵگری نهێنیەکانی حەزرەتی رسوڵ اللە ﷺ!، چونکە ئەم نهێنیانەش دەبێت فرێ بدرێتە دڵێکی پاکەوە!.
"أراد الله أن يطهّرهم تطهيرًا تامًا، ليكونوا أوعيةً لحمل سر النبي، لأن السر لا يُلقى إلا في القلب المطهَّر"
"الفتوحات المكية"
هەروەها القشيري لە "الرسالة القشيرية" دەفەرمووێت لەسەر ئەم ئایەتە:
"الرجس هو كل ما يُظلم به القلب من الأكدار، والتطهير هو تجلي أنوار الصفات الإلهية في السر"
"فهم مطهَّرون من رؤية الأغيار، قائمون بالله عن أنفسهم"
شێخ "عبد القادر الجيلاني" (سوڵتانی ئەولیاء) دەفەرمووێت:
"أهل البيت هم أهل القلب، الذين أذهب الله عنهم رجس النفس، ولبّسهم نور القرب، فهم بيت الله في الأرض، وسر الله في الخلق."
"من أراد التطهير فليلزم بابهم، فإنهم مفاتيح الغيب، ومصابيح الطري"
بۆیەش حەزرەتی شێخ سوڵتانی ئەولیاء دەفەرمووێت هەر کەسێک کە دەیەوێت پاک بێتەوە دەبێت بەو دەرگایە بێت و بچێتە ئەو دەرگایە چونکە ئەوان کیلی خەیب و رووناکیی رێگان!.
#توراس #ئەهلی_حەق
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
Repost from N/a
یەکێک لەم کێشە گەورانەی کە لەناو ئەهلی سوننەدا هەیە باس نەکردن خۆشەویستی ال وبیت و حەزرەتی ئیمامی عەلیە، وە تەسلیم کردنی خۆیان بە واقعێک لە پێناو مەزهەبێکی بەرامبەریان شیعەیە!.
رەنگە لایان وابێت دەست گرتن بەم شتەوە تەنازول یان تەسلیم بوونە بە مەنهەجی شیعە! لە کاتێکدا ئەمە تەسلیم نەبوونە بە حەق! نەک بە شیعە!. چونکە لام وانیە هیچ کەسێک لە سوننەدا ئینکاری خۆشەویستی ئەوان بکات دەی کەواتە حەقە! ئەگەر لای هەردوو لا ئەم شتە حەق بێت! دەگینە ئەنجامێک کە ئەوەیە کێ باشتر و جوانتر ئەم حەقە هەڵبگرێت کەواتە نزیکترە لە حەق یان بە مانایەکی تر بەهێزتر دەبێت کاریگەری!.
لەسەر ئەم ئەساسەش کە لایان وایە ئەمە کاریگەری شیعەیە تاکی موسڵمانانی ئەم مەنهەجە دەکەونە بۆشایەکی مەعنەوەی کە بەتاڵە لە خۆشەویستی و هێزی مەعنەوەی!.
ئەو قسەیەش لەسەر ئەم ئەساسە دەکەم چونکە لام وایە ئەم مەعنەویەتە تەنیا کە ال وبیت تەوە سەرچاوە دەگرێت و لەوانیشەوە نەبێت کە حەزرەتی ئیمامی عەلی ئەو دەرگایە کە دەبێت پێیدا برۆیتە ژوورەوە! ئەگینا محاڵە بۆ بەرز بوونەوە و مەعنەویەت!.
سەرەرای ئەمەش لەم سەردەمە مۆدێرنەدا بە تەواوەتی ئەوانەی سوننەن یان بەناو سوننە کاریگەرن بەم ترسە، بۆیە لەسەر مینبەر و مەجلیسە علمیەکان بە کەمترین شێواز و ترس یان بە پسکە پسکە باسی ئەم خۆشەویستیە و گرینگیە دەکەن!. ئەگەرچی تەریقەت تەسەوفیەکان لە حەقیقەتیان هەموویان دەگەرێنەوە سەر حەزرەتی ئیمامی عەلی و بە تەواوەتی خۆشەویستی لەناو ئەواندا رەنگ دەداتەوە! بەڵام لەم سەرەدەمەدا بەداخەوە زۆرێک لەو تەریقەتانە لە ترسی ئەمەی کە نەکەونە بەر تۆمەتی شیعە و رافیزە بە بسکە بسک و نهێنی"حب"ی ئەوان ئەهڵێنەوە لەناو دڵیان کە رووناکایی ئەم خۆشەوسیتە نابینرێت لە دەرەوەی خۆیان. هەروەها بەخشینی علمی زاهیری و خوێندنی علمەکان هەرگیز قیمەتی نیە ئەگەر ئەم بۆشایە روحیە پر نەکرێتەوە و نەبەسترێتەوە بە مەعنەوەیەکی قوڵ.
گەرانەوەی ئەم سەڵاواتەکان بۆ سەر روحی ال وبیت و باس کردنیان بە بەردەوامی لەسەر مینبەر و ناو مەجلیسی علمی لەسەر ئەساسی دەلیلی قورئان و حدیس واجبە!، بەبێ گوێ دانە ئەمەی کە مەنهەجی بەرامبەر هەمان شت دەکەن یان نا!. چونکە ئەگەر شتێک حەق بێت تەنانەت گەر لە دووژمنیشەوە بێت دەبێت قبوڵ بکرێت!. سەرەرای ئەمەش کە نزیک کردنەوەی خەڵکی و راکێشانی خەڵکی بۆ خۆشەویستی ال وبیت واتە راکێشانی خەڵکی و کردنەوەی دەرگاکانی حەقیقەت و مەعنەوەیەت و هێز بۆ خەڵک!.
"إِنَّمَا يُرِيدُ اللَّهُ لِيُذْهِبَ عَنكُمُ الرِّجْسَ أَهْلَ الْبَيْتِ وَيُطَهِّرَكُمْ تَطْهِيرًا"
[سورة الأحزاب: 33]
لێرەدا ئەهلی حەق کاتێک تەفسیری ئەم ئایەتە پیرۆزە دەکەن ئەفەرموون وشەی "الرجس" خوای گەورە مەبەستی تەنیا ئەوە نیە کە تەنیا گوناح بێت یان پیسی رواڵەت بێت! بەڵکو هەموو ئەو شتانە دەگرێتەوە کە دڵ لە خوا دوور دەخاتەوە وەک خۆشەویستی دونیا و شەهەوت و خۆپەرستی. هەروەها پاک کردنەوەی ئەوانە لە هەموو ئەو شتانەی کە تەجەلای خوا و نووری موحمەدی تێک دەدەن!.
بۆیە لەسەر ئەم ئەساسە هەر شتێک لە ال وبیت ەوە بێت و هەبێت حەقە!، بەرزترینە!، شکۆداترینە، هیچ کەسێک و بنەماڵەی هیچ کەسێکیش ناگەنە ئەو ئاستە! تەنانەت بۆ بەرز بوونەوە و نزیک بوونەوە لە خودا و نووری موحەمەدیش دەبێت بە دەرگای فەقەت ال وبیت بێت بە تایبەتی حەزرەتی ئیمامی عەلی!.
هەروەها شێخی گەورە "ابن عەرەبی" لە "الفتوحات المكية" لە تەفسیری ئەو ئایەتە دەفەرمووێت کە ئەم پاکردنەوەیە هەم وجودیە هەم مەعنەوی!، بۆیە خوای گەورە ویستی وابووە کە ال وبیت دەرکەوتەی حەقیقەتی محمەدیە بن، هەروەها ببنە هەڵگری نهێنیەکانی حەزرەتی رسوڵ اللە ﷺ!، چونکە ئەم نهێنیانەش دەبێت فرێ بدرێتە دڵێکی پاکەوە!.
"أراد الله أن يطهّرهم تطهيرًا تامًا، ليكونوا أوعيةً لحمل سر النبي، لأن السر لا يُلقى إلا في القلب المطهَّر"
"الفتوحات المكية"
هەروەها القشيري لە "الرسالة القشيرية" دەفەرمووێت لەسەر ئەم ئایەتە:
"الرجس هو كل ما يُظلم به القلب من الأكدار، والتطهير هو تجلي أنوار الصفات الإلهية في السر"
"فهم مطهَّرون من رؤية الأغيار، قائمون بالله عن أنفسهم"
شێخ "عبد القادر الجيلاني" (سوڵتانی ئەولیاء) دەفەرمووێت:
"أهل البيت هم أهل القلب، الذين أذهب الله عنهم رجس النفس، ولبّسهم نور القرب، فهم بيت الله في الأرض، وسر الله في الخلق."
"من أراد التطهير فليلزم بابهم، فإنهم مفاتيح الغيب، ومصابيح الطري"
بۆیەش حەزرەتی شێخ سوڵتانی ئەولیاء دەفەرمووێت هەر کەسێک کە دەیەوێت پاک بێتەوە دەبێت بەو دەرگایە بێت و بچێتە ئەو دەرگایە چونکە ئەوان کیلی خەیب و روونکایی رێگان!.
#توراس #ئەهلی_حەق
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
Repost from N/a
"رەخنەکانی حەزرەتی شێخی گەورە ابن عەرەبی دەربارەی مەنتق"
سەرەتا دەبێت ئەوە روون بێت کە شێخی گەورە ابن عەرەبی بە هیچ شێوازێکی رەفزی مەنتق ناکات بە تایبەتی بۆ رێکخستنی بیرکردنەوە یان گفتوگۆیەک لە زانستە دونیاوەیەکان بەڵکو ئەو رەخنە لەوە دەگرێت کە مەنتق بگاتە ئاستێک کە تەداخولی زاتی ئیهلاهی بکات یان کۆمەڵێک شت کە لە رێگای وەحیەوە بەدەست دەهێنرێت چونکە لای ئەو وایە شتانێکە کە لەسەرەو ئەقڵەوەیە!.
بۆیە حەزرەتی شێخی گەورە دەفەرمووێت لە "الفتوحات المكية" :
"وأما أهل النظر العقلي فإنهم يعتمدون على البرهان المنطقي، ولا سبيل لهم إلى العلم بالله من حيث هو، فإن الله لا يُعلم إلا بالكشف، لا بالبرهان"
لێرەدا کە باسی ئەهلی نەزەر دەکات بە روونی ئەفەرمووێت ئەوانەی شوێن بورهانی مەنتقی دەکەون و پشت بەوە دەبەستن بۆ خودا ناسین وەک خۆی بناسن!، ئەوا خودا گەورە هەرگیز ناناسرێت تەنیا بە وەحی نەبێت نەک بە بورهانی مەنتقی. لێرەدا مەبەست ئەوە نیە کە ئینکاری ئەقڵ بکرێت!، بەڵکو مەبەست لەوەدایە زانینی هەندێک بابەتی ئیلاهیات محاڵە بە مەنتق بکرێت! شتانێکن لە سەرەو ئەقڵەوە!. بۆیەش ناسینی خودا لای شێخی گەورە لەلایان ئەقڵەوە ناکرێت! بەڵکو لە لایەن دڵەوە بە ئامادەبوونی روح هەستی پێدەکرێت!. لەسەر ئەم ئەساسە یانی "القياس والاستقراء" ناتوانرێت پشتی پێ ببەستن بۆ ناسینی خود و هەندێک بابەتی وەحی!.
هەر لە "الفتوحات المكية" حەزرەتی شێخی گەورە دەفەرمووێت:
"وأما أهل النظر، فَلَمَّا قَيَّدُوا أنفسهم بحدود المنطق، ضلّوا في المعاني الإلهية"
حەزرەتی شێخی گەورە لێرەدا مەبەستی ئەوەیە کە ئەهلی نەزەر واتە ئەوانەی پشت بە مەنتق دەبەستن سنوورێکیان هەیە!، وە ئەم سنوورە ناتوانێت لە مانا ئیلاهیەکان تێبگات یان بتوانێت بگاتە حەقیقەتی شتەکە یان تەعریفی بکات!. وەک چۆن مرۆڤ وەک حەیوانێکی ناطق پێناسە دەکرێت لای شێخە گەورە ئەم پێناسەیە ئەوە نیە کە حەقیقەتی شتەکە بێت!. بۆیە کاتێک مەنتق شتەکان تەقسیم دەکات بە فەسڵ و پێناسەی دەکات! ناتوانێت راست بێت و بگاتە مانا ئیلاهیەکان واتە حەقیقەتەکان!. وە مانا ئیلاهیەکان بە پێناسەی مەنتقی و قیاس هەرگیز کۆنترۆڵ ناکرێت!.
جا حەزرەتی شێخی گەورە لە "فصوص الحكم" دەفەرمووێت:
"وأما البرهان العقلي، فهو لا يُفيد إلا الظن، وأما العلم، فهو ما يشهده القلب في حضرة الحق"
"العقل لا يعطي يقيناً، وإنما يعطي غلبة ظن، وأما الكشف، فيعطي العلم اليقيني"
حەزرەتی شێخی گەورە لێرەدا مەبەستی ئەوەیە کە دەلیلی بورهانی مەنتقی یەقینی نابەخشێت و ظەنیە، ئەم شتەی کە یەقینیە و ظەنی نیە ئەو شتەیە کە لە دڵدایە و ئامادە دەبێت لە حوزری حەق و شاهێدی دەدات. بۆیە ئەوەی کە یەقین بەخشە تەنیا کەشفە کە ئەمە علمە و ظەنیات نیە!. هەروەها لای ئەو مەنتق لە مەرتەبەیەکی ظەنیاتە و لەو مەرتەبەش دەمێنێتەوە!.
خولاسەی باس لای شێخی گەورە مەنتق لەسەر بنەمای ئەقڵانی و حسیەت دامەزراوە کە لێیوەی دەرئەنجامی دەبێت بۆیە ئەو پێی وایە ئەمە سنوورێکی هەیە و ناتوانێت بگاتە ئەو شتانەی لەسەرو ئەقڵەوەن، بۆیە لای ئەو ئەوەی کە یەقین بەخشە شهودە و علمی حەقیقیش لە شهودەوەیە چونکە ئەوەی شهود پێ دەگات لە رووی یەقینیات و حەقیقەت هەرگیز مەنتق ناتوانێت!.
ئیتر والله اعلم
❤️🔥ورئيس المكاشفين❤️🔥بحر الحقائق❤️🔥 محيي الدين❤️🔥سلطان العارفين❤️🔥
#توراس #ئەهلی_حەق
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
یەکێک لە ئیشکالەکانی ئەهلی سوننەی مۆدێرنە ئەوە بوو کە دەستبەرداری ئەو حەقە بوون کە لای ال وبیت و ئیمامی عالەم (عەلی)یە.. ئەمەش لە ترس و کاریگەری خەتی شیعە..!
وەک چۆن زۆرێک بەرگریەکی تەواو لە بەنی ئومەیە دەکەن لەسەر ئەو ئەساسەی کە خزمەتی بە ئومەتی ئیسلامی کردووە و لەسەر ئەساسێکی زاهیری و ماددی و حەداسەت!، بەبێ ئەوەی ڕەچاوی مەعنەوەیت و ئەهلی حەق بکەن...
بۆیەش بە فەهمی توراسیەت ئەم فەهمە باتڵە بۆ بەرزکردنەوە بەبێ هەبوونی مەعنەوی و حەق!.
لە مێژووی ئیسلامیەوە تا ئیستا و تا قیامەتیش هەمیشە بەنی ئومەیە ئەوانە بوون کە هەوڵدراوە لەلایان بەنی هاشمە وەک ئیمامی عەلی و ال وبیت راستبکرێنەوە! بۆ ئەوەی زاهیر و باطن یەک بگرێتەوە!.
تەنانەت ئەگەر ورد ببیتەوە لەوە تێدەگەیت وەک چۆن حەزرەتی ئیمامی عالەم هەوڵی دا معاویە راست بکاتەوە و زاهیر و باطن بۆ موسڵمانەن رێک بخاتەوە!.. بە هەمان شێوازیش وەک چۆن حەزرەتی ابن عەرەبی ئاماژەی بەوە دەکات کە ئیمامی مەهدی کە لە ال وبیت و دێت سوفیانی راست دەکاتەوە لەسەر ئەو فەزاحەتانەی کە دەیکات، سوفیانیش هەر لە بەنی ئومەیە!...
سەرەڕای ئەم حەقیقەتانە موسڵمانانی ئەهلی سوننەی مۆدێرنە لەسەر بنەما زاهیرەیاکان هەوڵ دەدەن ئەو بەرزایەتیە ببەخشن!، کە ئەمەش پێچەوانەی فەهمی توراسی و تەنانەت شەریعەتە!. چونکە ئەمەی ئەسڵە مەعنەویات و باطنە نەک زاهیرەت!، ئەسڵەن زاهیرەت لای فەهمی توراسیەت هیچ قیمەتێکی نیە گەر پەیوەست نەبێت بە باطنەوە!..
#توراس #ئەهلی_حەق #مێژوو
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
Repost from N/a
بعد أن تولى عمر بن عبد العزيز الخلافة، أمر برفع السبّ عن علي ..... وقال:
"إن هذه السنة قد وضعت بغياً وظلماً، وما أنا بمقرٍّ لها، وقد علمتم أن لا نسب بين بني أمية وبني هاشم إلا وتحته دم أو عداوة."
المصدر:
تاريخ الطبري، ج5، ص193
-------------------------------------------------------
"ووُضعت الأحاديث في فضل بني أمية وأُخفيت فضائل بني هاشم"
المصدر:
مروج الذهب، المسعودي، ج3، ص200
#توراس #مێژوو #ئومەیەکان
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
Repost from N/a
ابن سعد لە الطبقات الكبرى:
"وكان إذا علم أن أحدًا يظهر حب علي أو يروي فضله، أُقصي عن الدولة."
المصدر:
الطبقات الكبرى لابن سعد، ج5
قال الطبري عن معاوية:
"وكان أول من سنّ لعن علي، واتخذه الناس سنةً في كل جمعة على المنابر."
المصدر:
تاريخ الطبري، ج4، ص188 (في حوادث سنة 41 هـ، عام الجماعة)
يؤكد ما ورد سابقًا:
"وكان بنو أمية يضعون الأخبار الكاذبة في فضل الخلفاء، ويحرفون فضائل علي وأهل بيته، حتى صار المعروف منقوصًا والمنكر مرفوعًا."
المصدر:
مروج الذهب، ج3، ص200
#توراس #مێژوو #ئومەویەکان
تیلیگرام:
https://t.me/Turase
752
هناك مؤرخون ومحدثون يرجحون أن بعض الولاة الأمويين ضغطوا على المحدثين والفقهاء لعدم الإكثار من ذكر مناقب الإمام علي أو أهل البيت، أو حتى لإظهار فضائل لغيرهم في مقابلهم.
المحدث الشعبي مثلاً، وهو من كبار رواة الحديث، قال:
"كنت إذا رويت حديثًا في فضل علي، رأيت الناس ينكرون عليّ، وإذا رويت في معاوية فرحوا."
وهذا يشير بوضوح إلى مناخ سياسي ضاغط ضد من يُظهر فضائل الإمام علي.
