es
Feedback
وحدوي

وحدوي

Ir al canal en Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Mostrar más
739
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
+230 días
Archivo de publicaciones
هێشتا هێندەی ئەوە بێتاقەتم ناکات، کە ئەم هەموو موسڵمانە مۆدێرنە ئەبینم، دە هێندە زیاتر لە غەیرە موسلمان کاریگەرن بە زاهیری شتەکان و هەموو شتێک لە کایەی ماددە ئەبینن!. سەرەرای ئەوەش بە زمانیان وا نیشان ئەدەن کە لە لوتکەی قەناعەتن و وشەکان هێندە جوان ئەرازێنەوە لەسەر قەناعەت و تەسکەی نەفس، ئیتر نمونەی وەک خۆیانی مۆدێرنە یەکسەر وا تێدەگەن بەو وشانە کە کابرا فەنا بوو لە خۆشەویستی خوا و دینەکەی!. هەڵبەتە خودی قەناعەت هێنانتان بەو رازاوانە کە پچوکترین کردار شک نابیت بەسەر کەسەکەوە، ئا ئەوە ئەسەلمێنێت کاریگەری بە زاهیری شتەکان و حەقیقەت نابینیت!!!

"This we must say, that everything is economics and economic interest as mere satisfaction of physical needs had, have and always will have a subordinate role in a normal human, that beyond this sphere must be differentiated from an order of higher values, political , spiritual and heroic." - Julius Evola -

"أدنى درجات الفقيه أن يعلم أن الآخرة خير من الدنيا، وهذه المعرفة إذا صدقت وغلبت عليه برئ من النفاق والرياء". أبو حامد الغزالي رحمه الله.

😢😢😢😥

کاتێک باسی دیموکراسی و مافی مرۆڤم لا ئەکەن شێوەی منی توراسی: 😅🤣🕺

ئەگەرچی پێش "دیکارت" و دوای ئەویش فەیلەسوفی تر هەیە، بەڵام "دیکارت"بە روونترین شێواز نوێنەرایەتی ئەم رەوتە بێ خودایەی کرد، کە
ئەگەرچی پێش "دیکارت" و دوای ئەویش فەیلەسوفی تر هەیە، بەڵام "دیکارت"بە روونترین شێواز نوێنەرایەتی ئەم رەوتە بێ خودایەی کرد، کە ئاماژە بوو بۆ کۆتایی سەدەی ناوەراست (رۆشنگەری)!. باسی ئەوە دەکەم جونکە "دیکارت" ئەقڵ و زیرەکی سنووردار کرد، کە تەنیا ئەرکی خزمەتکردنی وەک بنەمایەک بۆ فیزیا، بەم شتەی بەخشی کە پێی وابوو ڕەنگە ناوی لێ بنرێت "مێتافیزیک" و ئەم فیزیایەش خۆی بە سروشتی خۆی بووە قەدەری ئەوە بوو!!، لە چاوی ئەودا!!، ڕێگا خۆش بکات بۆ زانستە کارپێکراوەکان، میکانیکی، پزیشکی و ئەخلاقی، سنووری کۆتایی زانستی مرۆڤ وەک خۆی بیری لێکردبووەوە!!. ئایە ئەوە یەکەم تایبەتمەندی تەواوی گەشەسەندنی جیهانی مۆدێرنە نیە؟! بە دڵنیایەوە، بەڵی! ئەوە گەشەسەندنی جیهانی مۆدێرنە بوو!. ئەوەش هەڵبەتەن دەرهاویشتەی زۆری لێکەوتەوە کە ئینکاری یان پشتگوێخستنی هەموو زانینێکی پاک و سەروو ئەقڵانی بوو!. کردنەوەی ئەو ڕێگایە بوو کە لە ڕووی لۆژیکیەوە تەنیا دەتوانێت لە لایەکەوە بەرەو پۆزەتیڤیزم و ئەگنۆستیزم بتبات!. هەر ئەوەش بوو کە دەستیان برد بۆ هەستیارترین تیرۆیە بێماناکان و ئەم هۆکارانەی کە ئەقڵ لە ژێرەوە بە دوایدا ئەگەرێت، ئەوان نەفی ئەو هۆکارانەیان کرد!. بۆیە لەلایان ئەوانەوە حوکمە سەخیفەکە دەرچوو کە ئەوەیش ئەوە بوو ئەقڵ بێتوانایە لە دەرەوەی کایەی ماددە!. #ئیدراک #توراس

ئێستا کە بۆشایی ئاینی ڕۆژئاوا وایکردووە زۆرێک لە گەڕان بەدوای ڕاستیە پیرۆزەکاندا ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی بکەن و زۆرجاریش ئەوەی خراپت
ئێستا کە بۆشایی ئاینی ڕۆژئاوا وایکردووە زۆرێک لە گەڕان بەدوای ڕاستیە پیرۆزەکاندا ڕوو لە ڕۆژهەڵاتی بکەن و زۆرجاریش ئەوەی خراپترە ڕوو لە فێرکارییە دژە نەریتیەکان(توراسیەت) بکەن!.. وە شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن" ئاوا ئاماژە دەدات لەسەر ئەم باسە لە کتێبی "East and West": "هەروەها پێویستە ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە و بڵێین لەو شوێنانەی کە بە گونجاو نازانین بیرکردنەوەکانمان دەرببڕین!، لە فۆرمێکی توندی عەقیدەیدا، سەرەڕای ئەوەش ئیلهامێکی بەردەوام لەو عەقیدانەی کە لە ڕاستیەکانیان تێگەیشتوین، وەردەگرین، ئەوە لێکۆڵینەوەیە لە ڕۆژهەڵات ئەو عەقیدانەی کە وای لێکردووین بزانین ڕۆژئاوا چیان نییە و درۆی زۆرێک لە بیرۆکەکان کە لە جیهانی مۆدێرندا هەن!، هەر لەم لێکۆڵینەوەیەدا و تەنیا لەوێشدا، وەک چۆن پێشتر بۆنەمان هەبووە لە شوێنێکی دیکەدا باسی بکەین، شتگەلێکمان دۆزیوەتەوە کە ڕۆژئاوا هەرگیز بچووکترین هاوتاییان پێشکەش نەکردووە!!." #توراس #ئیدراک  تیلیگرام: https://t.me/Turase

ڕۆژئاواییەکانی ئەمڕۆ نازانن عەقڵی پاک چییە؟!، لە ڕاستیدا تەنانەت گومانیان لەوە نیە کە هەر شتێکی لەو جۆرە بتوانێت بوونی هەبێت!
ڕۆژئاواییەکانی ئەمڕۆ نازانن عەقڵی پاک چییە؟!، لە ڕاستیدا تەنانەت گومانیان لەوە نیە کە هەر شتێکی لەو جۆرە بتوانێت بوونی هەبێت!. شێخی گەورەم "ڕێنی گوینۆن" "East and West" #ئیدراک #توراس

هەر ئەزیزێک حەز دەکات ئەتوانێت داخیلی ئەم گروپە بێت... https://t.me/Turaseat

ئەزیزانم، لەم لینکە ئەلبومێکە لە یوتوب زنجیرە دەرسێکە زۆر باشە لە مێژووی وەهابیەت لەلایان مامۆستا سەربازەوە... https://youtube.com/playlist?list=PLY7bLg1joY2jDBcfPbS5kc5O8kGRtwoLJ&si=eIH0SgSutyqulvR5 لە دەست خۆتان مەدن و زۆر بە سوودە... #وەهابیزم

5.22 MB

ئەزیزانم، وڵامە راستەکە ئەوەیە کە زۆرینە هەڵیبژاردووە ٣یەم دانە، جونکە سیفەتی علم و کەلام هەر بە ئەقڵ دەدینە پاڵ خوا و دەبێت خوای گەورە خاوەن سیفەتی کەلام و علم بیت. هەڵبژاردەی دووەمیش هەڵەیە، جونکە خوا یەکەم و کۆتایە، واتە کاتێک هەبووە بەس خودا هەبووە و غەیری خودا نەبووە! ئەگینا ئەگەر بڵێن شتەک لەگەڵ خودا بێ سەرەتایە و هەر هەبووە ئەوە کفرە!. هەڵبژاردەی کۆتایش محاڵ نیە و ئەسڵەن واجبە ! یانی سیفەتەکانی خودا عەینی زاتی خودا نین و جیاش نین لە زاتی خودا، بەڵکو سیفەتەکانی خودا ئەزەلین لەگەڵ خودا هەر هەبوونە و وەستاون بە زاتی خوداوە!. بۆیە هەڵبژاردەی سێهەم راستە کە محاڵە خودا لەناو شوێن و ئاراستە بێت جونکە خودا ماددە نیە و پێویستی بە مەکان نیە، هەر بە دەلیلی بورهانی لە مەنتق ئەو قسەیە هەڵەیە و ئەسلەن کفرە!. خودا لەناو شوێن و کاتدا نیە و ئاراستە ناکرێت، بەڵکو بوونی هەیە بەبێ مەکان!.

چ شتێک بۆ خودا محاڵی ئەقڵی نیە؟!
Anonymous voting

بەشدار بن!!، ئەوانەشی حوکمە ئەقڵیەکان نازانن وەک واجب و ئەوانە... ڤیدۆکەم پین کردووە ئەتوانن بیدۆزنەوە و سەیری بکەن لەم کەناڵە.

کام لەمانە محاڵی ئەقڵیە و نابێت بۆ خودا؟!
Anonymous voting

بوونی جیهانی مۆدێرن، وەک خودی نەزانی و هەموو ئەو شتانەی کە سنوورداربوون واتای دەکاتەوە و دەیگەینێت، تەنیا نەرێنیە!!. تەنها لە
بوونی جیهانی مۆدێرن، وەک خودی نەزانی و هەموو ئەو شتانەی کە سنوورداربوون واتای دەکاتەوە و دەیگەینێت، تەنیا نەرێنیە!!. تەنها لە ڕێگەی ئینکاری حەقیقەتی نەریتی(ڕەسەنایەتی- توراسی) و سەروو مرۆییەوە هاتۆتە ئاراوە!. شێخی گەورەم حەزرەتی -ڕێنی گوینۆن- The Crisis of the Modern World #توراس #ئیدراک  تیلیگرام: https://t.me/Turase

ئەو بۆشاییەی لە تەنهایدا ئەتگرێتە خۆی هەمیشە لە واقیعێکدا ئەخولێتەوە کە دەستێک تۆ ڕادەکێشێت بەرەو حەقیقەتێکی قورس و دەستەکەی
ئەو بۆشاییەی لە تەنهایدا ئەتگرێتە خۆی هەمیشە لە واقیعێکدا ئەخولێتەوە کە دەستێک تۆ ڕادەکێشێت بەرەو حەقیقەتێکی قورس و دەستەکەی تریش نوقمی خەیاڵی جوان بووە، قاچێکیش لەناو پوچگەرایدا نوقمە و قاچەکەی تریش هەوڵی رزگارکردنی ئەوی تریان ئەدات!. هەندێک کات مانا ئەبەخشێتە هەموو بێمانایەکان و هەندێک کاتیش هەموو مانادارەکانی ژیان گلەیت لێ دەکەن لە ناخی تۆدا کە فەرامۆشت کردوون یان بە بێمانا سەیرت کردوون!. ئەوە وەک جەنگێکی وجودی دەمێنیتەوە لەناوەوەدا لەم مەیدانەی کە چۆڵە و هیچ دەنگە دەنگێک و کێشەکەی تیدا نیە!، ئا ئەوەیە ئەسڵی کێشەکە!. #ئیدراک

ئەزیزان شەرحی "هداية المريد لجوهرة التوحيد للإمام اللقاني" ئێستا لە یوتوب لەبەردەستە لە ماوەی ئەم مانگە هەموو دەرسەکانی "الال
ئەزیزان شەرحی "هداية المريد لجوهرة التوحيد للإمام اللقاني" ئێستا لە یوتوب لەبەردەستە لە ماوەی ئەم مانگە هەموو دەرسەکانی "الالهیات" بە ئیزنی خوا ئەیخەمە یوتوب کە ٣٩ دەرسن و ئێستاش ١٣ دەرسی تێدایە!. ئەم کتێبە شەرحێکی زۆرە وەک ئەوانەی تر پوخت نیە و چروپرە!، ئەگەر خوا ئیزن بدا لەم مانگەدا هەر ٣٩ دەرسەکە ئەخەمە یوتوب!، دوای ئەوەش بەشی "النبوات و السمعیات"، هەڵبەتە جاری ئەم دوو بەشە تەواو نەبووە!. لینکی ئەلبومەکە یوتوب: https://youtube.com/playlist?list=PLslAizhLIdBhhHq_eN-0o_DF-8rKCq5oc&si=EQpz9thXVMThW_Zn لینکی کتێب: https://archive.org/details/sadekamine507_gmail_201903

وەک دیارە وڵامە راستەکە هەڵبژاردەی دووەمە!، کە گەردوون و وجودی گۆراوەکانە!. قورئان و حەدیس ناتوانن ببنە بەڵگە بۆ بوونی خوا، بەڵکو دین خوا بە تۆ ئەناسێنێت نەک بوونی خوا بۆ تۆ بسەلمێنێت!. ئەمە یاسایەکی مەنتقیە کە هەموو گۆراوێک پێویستی بە هۆکارێکی غەیری خۆی هەیە، گەردوونیش گۆراوە کەواتە پێویستی بە وجودێک غەیری خۆی هەیە!، ئەگینا توشی تەسەسول دەبین و ئەوەش نابێت و محاڵە!. هەڵبەتە لە کتێبە عەقیدەیکان جوان ئەوانە باس کراوە و لێرەش ٢ کتێبی عەقیدەی باشم بە زمانی کوردی پین کردووە!. وجودی خوا و سەلماندنی دین و ئەوانەی هەمووی بە وردی باس کراوە.. ئەگەر ویستان بگەرێنەوە سەری!.

هیوام وایە هەمووتان باشدار بن، لە کۆتایدا بە ئیزنی خوا خۆم وڵامەکەی ئەدەمەوە...