es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

وحدوي

وحدوي

Ir al canal en Telegram

دەروازیەک لە دەروازەکان

Mostrar más
753
Suscriptores
+124 horas
+37 días
-430 días
Archivo de publicaciones
سەیرم لێ دێت کە هەر کاتێک دڵم بە دونیاوە بوو بێت یان دڵم بە شتێکی دونیایەوە بوو بێت و خەمم لێ خواردبێ یان دوعام بۆ کردبێت!، هەمیشە باجەکەیەم داوە بە ئازارێکی زۆری دەروونی، وەبەدەستیشم نەهیناوە...!

Her gentle smiles constantly fill my thoughts accompanying me through every night and every place I go!. I find myself in a s
Her gentle smiles constantly fill my thoughts accompanying me through every night and every place I go!. I find myself in a state where I cannot have her!, nor can I be with anyone else!. In my heart!, she has become the standard by which all beauty is measured!, the very definition of love and perfection! #Solitude

we shall have to constantly bear in mind the way in which Heidegger never ceased to subordinate the political to the metaphysical..... Not only did Heidegger's political involvement constitute the "greatest stupidity" (die grösste Dummheit) of his life; it also and primarily revealed a certain blindness of his thought. To write the story of this blindness, then, is to follow Heidegger's own path of thinking...! 💬Miguel de Beistegui💬 📚Heidegger & the political📚 #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

لە دوو لا مەست و حەیرانم، بە قووەی جەزبە نازانم نە سەرگەردی سەر و گەردەن، نە قوربانی لەبانت بم؟ حەزرەتی گەورە -وەفایی-

طالما أن الرغبات لا تخضع للعقل، فلن تتمكن أبدًا من قبول الحق! #ئیدراک #توراس

"واز هێنان و قسە نەکردن لەسەر سیاسەت و واقیعی سیاسی، نەقسی ئەقڵیە بۆ پیاو" ( لە پیاو مەبەستم ئەوانەیە لەناومەیدانان و قسە لەس
"واز هێنان و قسە نەکردن لەسەر سیاسەت و واقیعی سیاسی، نەقسی ئەقڵیە بۆ پیاو" ( لە پیاو مەبەستم ئەوانەیە لەناومەیدانان و قسە لەسەر زۆر شت دەکەن بەڵام لە مەسەلەی سیاسی و ئەوانە هیچ ناکەن و ناڵێن جا بە هەر بیانویەک بیت، پیاوی توراسی خۆ لادانی نیە لە سیاسی و واقیعدا)..! #ئیدراک #سیاسەت #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

لە حەقیقەتدا شتێک نیە بەناوی هاوسەنگی لەنێوان خراپە و باشەدا، جیهان بەتەواوەتی خاڵی بۆتەوە لە ڕوح و مانا باڵاکان، تەنانەت بەش
لە حەقیقەتدا شتێک نیە بەناوی هاوسەنگی لەنێوان خراپە و باشەدا، جیهان بەتەواوەتی خاڵی بۆتەوە لە ڕوح و مانا باڵاکان، تەنانەت بەشی ئەوەندەشی پێ نەماوە کە وەک ناسنامەیەک خۆی پێ بناسێنێت!، بڵێت: بەڵی من جیهانی ماددیم یان بڵێت: من مرۆڤێکی پیاوم یان ژن!. ئەم شۆرشە یاخی بوونەی کە کرا بەسەر مەفاهیمە باڵاکان، هێڵێکی درێژی دروست کرد کە نابرێتەوە لە درێژ بوونەوە! تا دەگاتە ئەمەی کە هیچ مانایەک بۆ خودی وجودی خۆشی ناهێڵیتەوە!. بۆیە لەم دیدگایەوە گومانم لەوەدا نیە، پێویستە گۆرانکاریەکی ریشەکێشانە بکرێت کە بە تەواوەتی ئەم گۆرانکاریە هیچی مەبەست نەبێت زیاتر لەوەی کە بیەوێت ئەم جیهانەی ئێستاکە بە تەواوەتی تێکبشکێنێت و بسوتێنێت!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام: https://t.me/Turase

خۆشەویستی و گەورەی "آل بيت" رەسول اللە بە فاتیمە خاتوون ئەفەرموویت: دخل سيدنا رسول الله على ابنته فاطمة فكان مما قاله لها: "إ
خۆشەویستی و گەورەی "آل بيت" رەسول اللە بە فاتیمە خاتوون ئەفەرموویت: دخل سيدنا رسول الله على ابنته فاطمة فكان مما قاله لها: "إِنِّي وَإِيَّاكِ وَهَذَيْنِ وَهَذَا الرَّاقِدَ ، فِي مَكَانٍ وَاحِدٍ يَوْمَ الْقِيَامَةِ هذين: يعني سيدنا الحسن والحسين هذا الرَّاقد: يعني به سيدنا عليَّ بنَ أبي طالب حەزرەتی رەسول اللە ئەفەرموێت: تۆ فاتیمە لەگەڵ حوسێن و حەسەن و عەلی لە رۆژی قیامەتدا لەگەڵ مندان و لەیەک جێگەداین!. "وأقرب الناس إليه علي بن أبي طالب إمام العالم بأسره والجامع لأسرار الأنبياء أجمعين" ❤️‍🔥ابن عربي, الشيخ الأكبر❤️‍🔥 شێخی گەورەش ئەفەرموویت: نزیکترین کەس لە تەواوی عالەم حەزرەتی ئیمامی عەلیە و کە ئیمامی عەلیش ئیمامی عالەمە و کۆکەرەوەی نهێنیەکانی هەموو پێغەمبەرەکانە!. ---------------- لە دوای رەسول اللە، گەورەترین ئەمیر و ئفضەڵترین مرۆڤ حەزرەتی ئیمامی عالەم عەلیە!. ئەو زاتە گەورەیە محاڵە بۆی نەپێکانی حەق لە کەلام و رەفتاری، گشت کەلام و رەفتاری ئەو زاتە حەقە وەک حەقیەتی بوونی رەسوڵ اللە!. گەر کەسێک هەبووبێت بەرامبەر بە حەزرەتی ئیمامی عالەم وەستابێت!، هەڵەی کردووە و کەلام و رەفتاری بەرامبەر حەزرەتی ئیمامی عەلی باتڵ بووە!. ئەو زاتە گەورەیە کە ال و بەیتی رەسول اللە کە حەسن و حوسێنیش ال و بەیتی ئەو ئیمامە گەورەیەن!، خاوەنی زاهیر و باطنی حەقن!. محاڵە بۆ ئەوان نەپێکان و هەڵە لە کەلام و رەفتاریان!. هەر کەسانێک بەرامبەر بەوانە بە بچوکترین کەلام و رەفتار وەستابێتەوە!، ئەهلی باطڵن و گومرا و سەرلێشێواون!، بەرامبەر حەق وەستاونەتەوە!. ئیمامی عەلی خاوەنی باطنی بەرزترین مەرتبەی ئیمان و شکۆیە! کە راستەوخۆ ئەم ئیمانە باطنیە لە خودی رەسول اللەی وەرگرتووە!!، حەزرەتی حەسەن و حوسێنیش بەهەمان شێواز لە خودی ئیمام عەلیان وەرگرتووە!. ئا ئەوانە خاوەن حەبڵکی ئیمانین کە لە خوداوە هاتووە بۆ ڕەسول اللە... خیلافی ئەو حەبلە باطنیە گومرایە!.. #ئەهلی_سوننە #ئەهلی_حەق تیلیگرام: https://t.me/Turase

📽Sunrise in Heaven 2019📽 برادەرێک ماوەیەک بەر لە ئێستا ناوی ئەم فلیمەی دا پێم من سەیرم نەکرد تا ئەمشەو!! جا ئەوەی لەو فلیمە
📽Sunrise in Heaven 2019📽 برادەرێک ماوەیەک بەر لە ئێستا ناوی ئەم فلیمەی دا پێم من سەیرم نەکرد تا ئەمشەو!! جا ئەوەی لەو فلیمەدایە کە زۆر سەرنجی راکێشام باسی خێزانێک دەکات کە کچێکیان هەیە جا خێزانەکە دینداری مەسیحین و خاوەنی رەسەنایەتی خۆیانن مەبەستم توراسیتە... باوکیان کچەکە زاپتە لە سەربازی و کچەکەش ئاشقی کوڕێک دەبێت لەو سەربازگەیە!!.. جا ئەوەی کە زۆر سەرنجی راکێشام و لام گرینگە ئەقڵیەتی خەڵکی ئێستاکەیە بەروارد بە ئەقڵیەتی توراسی!!.. کچ و کورەکە کە ئاشق بوونە یان کچەکە کاتێک لەسەر کورەکە توشی کێشە دەبێت بەهۆی نارازی بوونی باوکی!!، هەموو ئەو ئامۆژگاری و دەردە دڵانەی کچەکە وەریدەگرێت لە پیاوێکی قەشەی مەسیحی دیندارە!!. ئەو قەشەیە وەک سەنتەرێک وایە بۆ کور و کچەکە تا ئەوکاتەی زەواج ئەکەن و تەنانەت تا ئەو کاتەی لە پیر بوونیاندا دەمرن!!. جا ئەوەی زۆر ناوازەیە کە مرۆڤی رەسەن هەموو کێشە و شتەکان دەگەڕێنێتەوە لای پیاوانێک کە خاوەن مەعریفە بەرزی دینین و رێز و قەدری دینیان لایە، وە چاکە و خراپەکە دین بۆیان دیاری دەکات و ئامۆژگاری لە پیاوانی دینی وەردەگرن!!... نەک وەک خەڵکی ئیستاکە خزم و برادەرە خوێریەکانی مامۆستا و ئامۆژگاریکەری ئەون😂، یان بە دوو قسەی باوکی یان دایکی یان خوشک و برای دەکەوێتە ناو هەڵەوە یان خەم و کۆمەڵێک لەو بابەتانە!!.. ئەوەش هۆکارەکە ئەوەیە لە جێگای بچن لای مامۆستایەکی ئاینی پرس و راوێژ بکەن!!، برادەرەکانی زانکۆ و مەکتەب و شەقام و خزمەکانی مامۆستا و ئامۆژگاریکەری ئەون!!..😁🤣 #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

#سیاسەت #ئیدراک من قسە لەسەر ئەوە ناکەم و حەزیش ناکەم بیکەم کە ئایە خەڵک دەنگ بدات یان نا...! بەڵام قسەی من لێرەدا بۆ ئەوانەیە کە دەنگ ئەدەن و بریاریان داوە دەنگ بدەن!. وە نزیک و دوور ئەوانەی ئیمەومانان ئەناسن بە هیچ شێوازێک سەر بە هیچ لایەن و حیزبێک نەبووین بەڵکو زۆربەمان دژایەتی تەواو سیستەمی سیاسی دەکەین!. بەڵام ئێمە موسڵمانین و روونە حیزبە عەلمانیەکان وەک یەکێتی و پارتی و نەوی نوێ ... هەموویان زاهیر و باطن دژایەتی ئیسلام دەکەن و لەگەڵیدا کۆک نین، سەرەڕای ئەوەی نوقمی دزی و گەندەلی و خوێریەتی و زوڵمن..! بۆیە من لەسەر ئەو ئەساسە پێم وایە ئەگەر ئەوانەی هەر دەنگ دەدەن وا باشترە وەک موسڵمان دەنگ بدەن بە حیزبی "یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان" زاهیر و باطن لە هەموو حیزبەکانی تر باشتر و دڵسۆزتر و پاکترن، سەڕەرای رەخنەی زۆر و جیاوازی فکریم لەگەڵیان.. بەڵام حەقیقەتن ئەوەیە کە پێویستە ولاء بدرێت بەوان و لەناو هەمووان باشترە...! بۆیە بە باشترین هەڵبژاردەی دەبین بۆ بەرژەوەندی موسڵمانان و کوردستانیش..! دەنگەکانیش لەناو یەکگرتوو بدرێت بە پیاوەکان لەناو حیزبەکە نەک بە ژنەکان!، ئێمەی توراسی برومان بە دەسەڵات و هێزی پیاوان هەیە لەناو دەسەڵات نەک ژنان!. https://t.me/Turase

📚"Symbols of Sacred Science"📚 💬"René Guénon"💬 بەراستی ئەو کتێبەی شێخ "ڕێنی گوینۆن" زۆر سەرنجی راکێشام و زۆر زانیاری و شتی
📚"Symbols of Sacred Science"📚 💬"René Guénon"💬 بەراستی ئەو کتێبەی شێخ "ڕێنی گوینۆن" زۆر سەرنجی راکێشام و زۆر زانیاری و شتی نوێم تێدا بینی!، بە جۆرێک لای من وایە وەک ئەزموونێکی نوێ بوو کە توشی بوومە!. جا شێخی گەورەم لەو کتێبەیدا باسی هێماکان دەکات، هەڵبەتەن هێمای زۆر جۆراوجۆری توراسی باس دەکات کە هەبوونە لە کۆنەدا، جا شێخ ڕێنی گوینۆن باسی نهێنیەکان پشت هێماکان دەکات و زۆر ورد دەبێتەوە لێیان، لە هەموو هێماکان شتانێکی هاوەبەش دەدۆزێتەوە کە پەیوەستن بە ئیلاهیات، باسی ئەو نهێنیە قوڵ و وردانە دەکات کە لەناو ئەم هێمایانەدا خۆی شاردۆتەوە کە پەیوەستن بە میتافیزک و مانای قوڵی هەیە!. جا لای ئەو وایە کە هەموو هێماکان نوێنەرایەتی راستییەکەی باڵا دەکەن کە هەموویان لە جوگرافیا و کات و کەلتوری جیاوازدا هەبوونە، مەبەستمان لە راستییەکی باڵا خودایە هەڵبەتەن و ئەو زۆر تیشک دەخاتە سەر ئیلاهیات دەربارەی هێماکان!. بۆیە ئەوەش تەنانەت دژایەتی ئەوە دەکات کە ئەم هێمایانە تەنیا دیکۆراتێک بن بۆ جوانی یان لە ئارەزوویەکی تاکێکەوە دروست کرابێتن!. جا شیخ "ڕێنی گوینۆن" شیکاریەکی تەواو دەکات لەسەر هێماکان و پەیوەستی دەکات بە هەموو دینەکانەوە بە تایبەتی مەسیحی و هیندۆسی و ئیسلام کە چۆن گرێدراوێکی ڕوحی هەیە لە نێوان هێماکاندا!. لەگەڵ ئەوانەش ئەم هێمایانە بەکاردەهێنێت بۆ ئاشكراکردنی نەزمەیەکی گەردوونی تەواو کە لە بنەما بنەرەتیەکانەوە سەرچاوە دەگرێت و هەردوو جیهانی ماددی و ڕوحی بەرێوە دەبەن!. هەروەها لە بەشێکی کەمیشدا باسی ئەوە دەکات و رەخنە لە مۆدێرنە دەگرێت کە چۆن پچراوە لەگەڵ زانستە ئیلاهیەکان و هیچ سەرچاوەیەکی توراسی نیە بۆ تێگەیشتنی جیهانی ڕوحی!. #توراس #ئیدراک #کتێب تیلیگرام: https://t.me/Turase

هەر ئەزیزێک حەز دەکات ئەتوانێت ئەم کەناڵەی یوتوب لای خۆی زیاد بکات، لەوێدا تەنیا ڤیدۆی دەرسەکان و رەدەکان دادەنرێت و ئەرشیف دەکرێت، لەگەڵ شەرحی کۆمەڵێک لەو بابەتانەی کە ناروونن یان کەم باسکراون.. فەرموون ئەمەش لینکی یوتوبەکە هەر بەناوی توراسیە: https://www.youtube.com/@%D8%AA%D9%88%D8%B1%D8%A7%D8%B3%DB%8C

بەراستی بەتەواوەتی ئەو قەناعەتەم بۆ دروست بووە، کە "حەق" شتێک نیە بۆ گەیاندنی بێویستت بە علمی زۆر و منازەرەی زۆر بێت!. هەڵبەت
بەراستی بەتەواوەتی ئەو قەناعەتەم بۆ دروست بووە، کە "حەق" شتێک نیە بۆ گەیاندنی بێویستت بە علمی زۆر و منازەرەی زۆر بێت!. هەڵبەتەن من لێرەدا مەبەستم گەیاندنی حەقە بۆ فکری غەیرە مەزهەبی ئەهلی سوننە بەرامبەر بە مولحید و سەلەفی و شیعە..هد...... بەراستی حەق ئەچێتە دڵێکەوە کە حەقی بوێت، خودی حەقیش ئەچێتە دڵێکەوە کە لەلایان دڵەکەوە داوا بکرێت!. بۆیە تا بەیانی ئێمەومانان لە نیقاشی مولحید و سەلەفی و شیعەدا بە تەواوەتی علمی و مەنتقی قسان بکەین و لوتکەی ئەدەبمان هەبێت، هێشتا دادی ئەوە نادات کە بەرامبەر بتوانێت حەق وەربگرێت!. علمەکان و گەیاندنی علم و حەقەکە بە هیچ شێوازیک بەس نیە بۆ ئەوەی بەرامبەر حەق وەربگرێت!، لە ڕاستیدا ئەوەی ئەسڵە و گرینگترینە کە بەرامبەر بەڕاستی بیەوێت حەق وەربگرێت و حەقیش ئەوی بیەوێت!. مەبەستی من لێرەدا دەربڕینی بێهیوای نیە یان بانگەشە بێت بۆ واز هێنان لە بەکارهێنانی علم و گەیاندنی علم!، بەڵکو ئەوەی مەبەستمە گەیاندنی حەقەکە ئاسانە و مومکینە کەمینەیەکی علمیش بکرێت!، بەڵام ئەوەی ئەسڵە کە دڵ و ئەقڵی بەرامبەر ئامادە بن و کراوە بن بۆ وەرگرتنی "حەق"!. وەک واجبێکی دەبینم کە لە گەیاندنی هەر شتێکی حەقدا بە شێوازێک بکرێت کە بە تەواوەتی رچاوی ئەقڵ و دەروونی بەرامبەر بکرێت!، چونکە ئەمە ئەسڵەکەیە نەک گەیاندنەکە!. بەهەمان شێواز بە تاوانی دەبینم کە رق و خۆشەویستی و شەهوەت تێکەڵاودەبێت لە گەیاندنی حەقدا کە زۆربەی ئێمەومانان تێکەوتووین!. #توراس #ئیدراک تیلیگرام: https://t.me/Turase

زاهیرەن فەرمووتە وەختی مردنی حازر دەبم!! ئاخر وا لە خۆشی مردنم دەمرم!!

ئێستا لە کاتی دەرس و ئەمانە😒 دوو دێری حەزرەتی"نالی" هاتن و تەشریفیان فەرموو، جا ئەوها هاتن🥺: دوور لە تۆ دڵ هێندە بێئارام و
ئێستا لە کاتی دەرس و ئەمانە😒 دوو دێری حەزرەتی"نالی" هاتن و تەشریفیان فەرموو، جا ئەوها هاتن🥺: دوور لە تۆ دڵ هێندە بێئارام و بێحاڵ کەوتووە ئەی مەسیحای عەسر! لەو لێوانە دەرمانی دەوێ

ئافرەتی رەسەن(توراسی)، شوێن پیاوێک دەکەوێت کە خاوەن علم بێت، ئاساتی مەعریفە و سەقافەتی بەرز بێت!. بەڵام ئەو ئافرەتانەی کە مۆد
ئافرەتی رەسەن(توراسی)، شوێن پیاوێک دەکەوێت کە خاوەن علم بێت، ئاساتی مەعریفە و سەقافەتی بەرز بێت!. بەڵام ئەو ئافرەتانەی کە مۆدێرنەن، هەست بە کەمی(نقص) دەکەن بەرامبەر بە بەو پیاوانەی کە خاوەن علم و ئاستێکی بەرزی سەقافەتن!. چونکە کچە "مۆدێرنەکان" بە دوای سەرکردە و ماددە و دەسەڵات و کۆنترۆڵ کردنی بەرامبەریاندا دەگەرێن!، بۆیەش هەرگیز ئامادەن نین تەسلیم بن بە پیاوێک خاوەن علم و ئاستی سەقافی بەرز وەک هاوبەشی ژیانیان قبوڵ بکەن!، چونکە ناتوانن ئامانجی مۆدێرنەتەتی لەسەری بەدەی بهێنێت و کۆنترۆڵی بکات یان لە حەقیقەتدا لایبدا..! پیاوێک خاوەن علم و ئاستی سەقافەتی بەرز هەرگیز ناتوانێت فریو بدرێ و لە هەندێک حەقیقەت لابدا بە دەست ئافرەتەوە!!. ئەوەشی کێشە گەورەیەکە هەستی کەمیەتی ئەو کچەیە بەر رووی ئەم حەقیقەتە بۆیە قبوڵی ناکات!، وە ناشیەوێت بەرز بێتەوە، بەڵکو دەیەوێت لە ئاستی خۆیدا کەسێک هەبێت هاوەبەشی بکات نەک بەرزتر یان بەرزی بکەنەوە!!. #ئیدراک #توراس تیلیگرام : https://t.me/Turase

ئافرەتی رەسەن، شوێن پیاوێک دەکەوێت کە خاوەن علم بێت، ئاساتی مەعریفە و سەقافەتی بەرز بێت!. بەڵام ئەو ئافرەتانەی کە مۆدێرنەن، هەست بە کەمی(نقص) دەکەن بەرامبەر بە بەو پیاوانەی کە خاوەن علم و ئاستێکی بەرزی سەقافەتن!. چونکە کچە مۆدێرنەکان بە دوای سەرکردە و ماددە و دەسەڵات و کۆنترۆڵ کردنی بەرامبەریاندا دەگەرێن!، بۆیەش هەرگیز ئامادەن نین تەسلیم بن و پیاوێک خاوەن علم و ئاستی سەقافی بەرز وەک هاوبەشی ژیانیان قبوڵ بکەن!، چونکە ناتوانن ئامانجی مۆدێرنەتەتی لەسەری بەدەی بهێنێت و کۆنترۆڵی بکات یان لە حەقیقەتدا لایبدا..! #ئیدراک #توراس تیلیگرام : https://t.me/Turase

ئەم بۆشایەی کە دروست دەبێت لە غیابی "حب"، وەک "با" وایە کە بە ویستی خۆت یاری ناکەیت و بەڵکو یاریت پێ دەکات، تۆش هەموو هێز و ت
ئەم بۆشایەی کە دروست دەبێت لە غیابی "حب"، وەک "با" وایە کە بە ویستی خۆت یاری ناکەیت و بەڵکو یاریت پێ دەکات، تۆش هەموو هێز و تەرکیزت بەدەم ئەم یاریکردنەوە بە فیرۆ ئەروات...! کاتێکیش کە دەدۆزیتەوە و بەر دەرهاویشتەیەک لەو "حب"ە دەکەویت!، هەموو هێز و هەستەکانت ئاراستەی یەک شوێن و ناو و ڕوح دەکرێت، کە مەبەست تەنیا بەدەست هێنان و رێشتنی دوا بە دوای یەکی قەترەکانی "حب"ە بەسەر ڕوحی ئەودا..! کاتێکیش مەنعی ئەم دەرهاویشتەی ئەو "حب"ە لە تۆدا دەکرێت بە هەر بیانویەکی بێمانا، تەنیا خەریکی راکردن دەبی لەناوەوەدا، دەکەوێتە ناو مەیدانێک لە یاری و هەر رۆژێک و ساتێک لەسەر پەتێک دەبیت!.. #ئیدراک