cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

Jeqnemût/ ژەقنەمووت

ژەقنەمووت وشەیەکی لێکدراوە؛ ژەقنە بە واتای فرە تاڵ دێت کە بە عەرەبی و فارسی پێی دەوترێت زەقوم/زقوم واتە مێوەی دۆزەخییان. بەری دارێکی هیندیە کە هەرە تاڵ و تۆخ و ڕەشە! مووت واتە تام و بۆن کردنی خۆراک. هەر دوو وشەکە پێکەوە واتە تام و بۆنی زۆر تاڵ @jeqnemut

Mostrar más
Publicaciones publicitarias
1 725
Suscriptores
-124 horas
-107 días
-1330 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

00:57
Video unavailableShow in Telegram
ساڵیادی سێ ژینگە پارێزی خەڵکی پاوە گیانبەختکردووان موختار خەندان،بیلال ئەمینی و یاسین کەریمی ئەم ئازیزانە لە کاتی کۆژانەوەی ئاگری دارستان بە پیلانی هێزەکانی سپا شەهید کران یاد و ناویان بەرز و بەرێزە گوڵی سوور پێشکەشی بنەماڵە و لە بەڕۆکی کەس و کار و هاوڕێیانیان دەدەین. یادی ئازیزیان بەرز و بەرێزە ژیانەوەی كوردستان🌹 ویدیۆ: یەكەم رێورەسمی یەكەم ساڵیادی ئەم سێ ئازیزە لە شاری پاوە https://t.me/jiyanewey_kurdistan
Mostrar todo...
IMG_4122.MP44.83 MB
لە قۆناغی نوێی پرۆژەی کوردستان-فۆبیادا، هەروەک ڕابردوو جەمسەرێکی نا-دەوڵەتیی دیکەیش بەشدارە کە بووەتە هۆی ئاڵۆزترکردنی هەرچی زیاتری یارییەکە؛ بەشداریکردنی توێژی خوێندەواری ئێران، بەتایبەت بەرەی چەپ، لە پلانەکەدا و بۆردومانی تیۆریکی کوردستان لە لایەن «دەستەبژێر»ی بەناو «ئازادیخواز» و «چەپ»ی ئێرانەوە. ئامادەبوونی ئەم هێزە فیکرییانە لە ناو ئەو پلانەدا وای کردووە هەڵمەتەکە ئاقارێکی سەرووتر لە پڕوپاگەندەی میدیایی وەربگرێت و بە کەڵکوەرگرتن لە پاشخانی تیۆریک، کۆی ڕەوایەتیی بزووتنەوە و داخوازییەکانی کورد بە شێوەیەکی نەبینراو و هەستپێنەکراو، لە دووتوێی تێرمینۆلۆژیایەکی سواودا، بەڵام بە هەندێ گوزارە و چەمکی قبووڵکراو و جوانکراو، بە ئامانج بگیرێت. ئەم دیاردە و جەمسەرە لە ڕابردوودا هەبووە و لە ئێستەیشدا هەیە و تەنانەت بگرە ڕووبەرێکی بەرچاوتریشی گرتووەتەوە. لە ماوەی پاش ڕاپەڕینی ژن، ژیان، ئازادیدا و لەگەڵ دەرکەوتنی دەنگی جیاوازی کۆمەڵگەی کوردستاندا، جگە لە خودی حکومەت، سەرەتا تاقمە ڕاستڕەوە فاشیستەکانی دژبەری حکومەتیش هێرشێکی هەمەلایەنەیان بۆ سەر کوردستان دەست پێ کرد کە بەتەواوی چاوەڕوانکراو بوو. ئەم بەرەیە فاڵانژی شاپەرستی تێدا بوو تا ئێرانشارییەکانی پێڕەوی تەباتەبایی و تەنانەت تا پاشماوەی جەماعەتی «میللی-مەزهەبی»، «ڕیفۆرمخوازان» و «بزاڤی سەوز» لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێراندا. بەڵام هێرشەکان بەوانەوە نەوەستا و بەرەی چەپیش بە زمان و دەربڕینێکی تر دژ بە کوردستان و بزووتنەوەکەی وەستانەوە. بە بەراورد لەگەڵ ڕاستڕەوەکاندا، چەپەکان خاوەن دەزگای هزریی دەوڵەمەندتر، تێرمینۆلۆژیای بەربڵاوتر و گوتاری تیۆریکی سەرنجڕاکێشترن و بە هۆی نزیکایەتیی ڕێژەییانەوە لە گوتاری بزاڤی سیاسیی کوردستان، توانستی گوتارەکەیان بۆ دزەکردنە ناو کۆمەڵگەی ئێمە و ڕاکێشان و بەخزمەتگرتنی پۆتانسیەلی تاکی و جەماوەریی کورد، گەلێ زیاترە. گەرچی ئەم بەرەیەش خۆی هەڵگری لایەن و توێژی لێکجودا و فرەڕەنگە، بەڵام لە ساتەوەختی ژینادا بەشێکی زۆر لە خاوەن قەڵەمان و چالاکان و ڕێڕەوانی ئەم بەرەیە، سەرباری ئاخێزگە و زمانی جیاوازیان بە بەراورد لەگەڵ ڕاستەکاندا، دەستیان کرد بە بۆردومانی تیۆریکی کوردستان و بە کردەوە هەمان ئەو ئەنجامگیرییانەیان بە دەستەوە دا کە ڕاستڕەوەکان لە سەری مکوڕ بوون. لەگەڵ چەپی ئۆپۆزیسیۆنی بەڕواڵەت ئازادیخوازدا، ڕەوتێکی بچووکی حکومەتکردی چەپ-سیمای دیکەیش لە ناوخۆدا هەمان ئاڕاستەی لە بەرانبەر کوردستاندا گرتووەتە بەر، ڕەوتێکی ئاست‌نزمی بێناوەرۆک کە بە هەندێ ناونیشانی وەک «محور مقاومت» و «چەپی ئانتی‌ئەمپ» ناسراون و تاقەپاساوی تیۆریکیان ئەوەیە کە بنەڕەتی نادادی و دۆخی خراپی جیهان ئەمپریالیزمە و بەپێی تیۆرییەکەی لێنین، ئەمپریالیزمیش تەنها دەتوانێ یەک دانە بێت کە لە ئێستەدا ئامریکایە و هەرکەس لە بەرانبەریدا بوەستێ، بەدەر لە سروشت و ناوەرۆکەکەی، ڕەوایەتیی ڕەهای هەیە و دەبێ پاڵپشتی بکرێت. ئەم تاقمە بە ئاشکرا چوونەتە پشت کۆماری ئیسلامییەوە و لەم نێوانەدا بزووتنەوەی کوردستانیان وەک یەکێک لە دوژمنانی خۆیان لە ئاستی ناوچەکەدا پێناسە کردووە. ئاوا تێڕوانینێک لە مێژووی چەپی ئێرانی و وڵاتانی داگیرکاری دیکەیشدا پێشینەیەکی کۆنی هەیە؛ لە هەمان سەرەتای شۆڕشی ١٩٧٩دا بەشێکی گەورە لە هێزە چەپەکان، لەوانە حیزبی توودە، بەشێک لە چریکی فیدایی و چەندەها ڕێکخراوە و تاکی دیکە، بە هەمان پاساوی دژایەتیی ئەمپریالیزمەوە بوونە پاڵپشتی حکومەتی نوێ و کوردستانیش یەک لە دوژمنە سەرەکییەکانیان بوو و بە ئاشکرا پشتیوانییان لە هێرشی حکومەت بۆ سەر کوردستان دەکرد. ئەوان ڕاستگۆیانە هێزی خۆیان خستە خزمەت بەهێزکردنی دەوڵەتی ئیسلامیی دژەئەمپریالیزمەوە، بەڵام کۆماری ئیسلامی کاتێک کە بەتەواوی خۆی چەسپاند، هەرهەموو ئەوانیشی پاکتاو کرد و بەشێکی زۆریان بە شەرمەوە ناچار بوون پەنا بۆ کوردستان بێنن، واتە بۆ هەمان ئەو «دەستوپێوەندانەی ئەمپریالیزم» کە تا دوێنێ تەکفیریان دەکردن!. دیارە لە ئاڕاستەی سیاسیدا جیاوازی هەیە لە نێوان چەپی ئانتی ئەمپ و چەپی ئۆپۆزیسیۆندا و تەنانەت دەتوانین بڵێین کە تاقمی یەکەم ڕاستەوخۆ لە لایەن خودی حکومەتەوە داڕێژراوە و پاڵپشتی دەکرێت، بەڵام بێگومان چەپی دژبەر هەڵگری ئاوا تایبەتمەندییەک نییە و دوژمنی حکومەتە. سەرباری ئەمەیش، دواجار هەردووکی ئەم لایەنانە لە ئاست پرسی کوردستان و لە شیکاری و مانیفێستە سیاسییەکانی خۆیاندا دەگەڕێنەوە بۆ هەمان ئەو گوزارە سەرکوتکار و سواوانەی کە ڕاستەکانیش پەنای بۆ دەبەن: قەومی کورد، قەومگەرایی، جودادەنگی، جوداخوازی، یەکپارچەیی خاکی ئێران و چەندانی تر. هەروەتر دواجار ئەمانیش وەک ڕاستەکان دەیانەوێ بزووتنەوەی کوردستان بکەنە پاشکۆی «بزووتنەوەی سەرتاسەریی ئێران» و قاییل بە هیچ بوونێکی خودتەوەر و سەربەخۆ بۆ ئەم بزووتنەوەیە نین. @jeqnemut
Mostrar todo...
Repost from N/a
Photo unavailableShow in Telegram
🔻 شکاندنی تەکووزی سەردەست؛ هەوڵدان بۆ ڕزگاربوون لە دۆخی بندەستی نووسینی عەدنان حەسەنپوور 🔸لەم وتارەدا لە سۆنگەی دۆخی دوای پێکهاتنی دەوڵەتی مۆدێرنەوە، باس لە هەوڵی هەمیشەیی ئێرانییەکان کراوە بۆ دابەزاندن و لەگرفتخستنی پرسی کورد و بە گەڕانەوە بۆ بۆمبارانی تیۆریکی بەردەوامی گوتاری سیاسی-کۆمەڵایەتیی کوردستان لە لایەن نووسەرانی ئێرانییەوە، زەروورەتی خودتەوەربوونی ئەو گوتارە خراوەتە ڕوو. 🔸بۆ خوێندنەوەی کۆی بابەتەکە ئەم بەستەرە ببینە: 🔗 https://govarikomar.com/شکاندنی-تەکووزی-سەردەست؛-هەوڵدان-بۆ-ڕ/ @govarikomar
Mostrar todo...
03:13
Video unavailableShow in Telegram
Ma jeunesse fout l’camp Tout au long d’un poème Et d’une rime à l’autre Elle va bras ballants Ma jeunesse fout l’camp À la morte fontaine Et les coupeurs d’osier Moissonnent mes vingt ans... @jeqnemut
Mostrar todo...
IMG_1002.MP426.06 MB
00:24
Video unavailableShow in Telegram
دڵتەزێنە، تاڵە، ژەقنەمووتە... .
Mostrar todo...
Newroz Alimoradi.mp41.39 MB
دڵتەزێنە، تاڵە، ژەقنەمووتە... . @jeqnemut
Mostrar todo...
00:24
Video unavailableShow in Telegram
نورزاد علیمرادی بار دیگر دست به خودکشی زد؛ استرداد در آخرین لحظه به تعویق افتاد نورزاد علیمرادی، پناهجوی کُرد اهل سرپل‌ذهاب که ٩ روز پیش پس از دیپورت توسط نروژ در فرودگاه استانبول اقدام به خودکشی زد، بار دیگر در آستانه استرداد به ایران، در همان فرودگاه اقدام به خودکشی کرد. وضعیت سلامت روانی و جسمی این پناهجو پس از دو بار تعویق دیپورت، نگران‌کننده و احتمال دیپورت مجدد او بسیار زیاد است.
Mostrar todo...
1.mp49.50 MB
تمپوی فیلم سریال، از یک سریال به سریال بعدی، شباهت زیادی به سرمایه‌داری و تمپوی بحران در آن دارد؛ از یک بحران به بحران دیگر. تمپوی جمهوری اسلامی هم همین است؛ غرق در یک اقتصاد بیمار که هر بار بیشتر در آن غوطه‌ور می‌شود، له شدن طبقات، سپس شیفت از یک انتخابات به انتخابات بعدی و وسط کار سرکوب شورش‌های مردمی در خیابان. @jeqnemut
Mostrar todo...
Photo unavailableShow in Telegram
مقایسه درصد مشارکت در هر استان در سال 1403 در مقایسه با 1400 @jeqnemut
Mostrar todo...
02:03
Video unavailableShow in Telegram
شێتخانە. @jeqnemut
Mostrar todo...
shetxane.mp44.64 MB
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.