تـــــــاڤـــــگـــــەے ئـــــــەویـــــن.
کەناڵێک پڕ لە وتە و بابەتی بەنرخ. 📝 شێعر 📚کتێب 🎼گۆرانی 🌄وێنە وتەی بەنرخ و پەندی پێشینیان.... @kurdm734az09
Mostrar más832
Suscriptores
-624 horas
+307 días
+7630 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
شیلهی ئهو ژینهم به دڵه؛
که پیاو ههنگه و
ژنیش گوڵه!
بهنهفرهت بێ،
ههر ئایین و
دین و باوهڕێکی ڕووخاو،
ژنان دهکا به بهردهی پیاو!
#ک_د_ئازاد
@tavgaeawin
❤️🌹🫀🦋
❤ 2
منداڵەکانم فێر دەکەم کە ئافرەت نیشتمانە،
بۆیە نابێت خیانەت لە نیشتمان بکرێت.
#چێگڤارا
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
❤🔥 2👏 1
درەوش لە ئاقاری ئێمە [ درەوشەی ] پێ ئەوترێ
ئەم درەوشە لە کۆنا، کەسانێ کە لە گوندەکانا مەشەکەیان بنک ئەگرت، بەو مانا کە جەمسەرە هەڵدڕاوەکەیان بە یەکا ئەدروو، لە بەر ئەوەی کە پێستەکە قایم و ئەستوور و هەروەها دەرزی کاری لێ نەئەکرد، سەرەتا بەم [ درەوشە ] جێی تەقەڵەکانیان کون ئەکرد و پاشان بە دەرزیدروومانی قەوی ئەیاندروو.
هەروەها لە شارەکانا کەسانێک بوون کە [ پینەچی ]یان پێ ئەوتن، بەو مانا کە کەوشیان پینە ئەکردەوە، ئەوانیش لەم ئامێری درەوشە لە کارەکەیانا زۆر کەڵکیان وەر ئەگرت و بە کاریان ئەهێنا
درەوشە پێک ئەهات لە دوو شت 👇
یەڪەم : دەسکەیەکی داری کورت و بێ گرێ، بۆ جێ دەست
دووهەم : پۆڵایەکی کورتی نووکتیژی باریک، کە لە ئەستووریا وەک سووژن وابوو، ئەم پۆڵایان بە دەسکە دارەکەدا ئەکوتا و بۆ کونکردنی چەرمی ئەستوور بەکاریان ئەهێنا، هەروەها بۆیە لە پۆڵا کەڵکیان وەر ئەگرت چوونکا لە هێز لێکردنیدا نەئەنووشتاوە نووکەکەی و خۆگر بوو
درەوشە جیاواز لە [ سووژن ] و دەرزییە بەڕێزانم ئەبێ لە ناسینیانا بە هەڵە تێنەگەین و لێکیان هەڵاوێرین.
درەوش= درفش
✍#عەبدوڵڵا_کەلیخان
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
👍 1
ئەگەر هەموو ئینسانەکان بڕیار بدەن بۆ ماوەی بیست و چوار کاتژمێر درۆ نەکەن، ئەوکاتە لەو بیست و چوار کاتژمێره دا زۆرێک لە دۆستایەتییەکان لە ناو دەچن و میلوێنان ژن و مێرد تەڵاق وەردەگرن.
ئەوکات گرژی و ئاژاوه درووست دەبێت. چونکه مرۆڤەکان ژیانی خۆیان لەسەر درۆ پێک دێنن.
#زیگمۆند_فڕۆید
@tavgaeawin
❤️🌹🦋🫀
👍 5
ئەگەر تۆ تەنیا بویت و حەزت بەو تەنیاییە کرد ئەوە دڵنیا بە تۆ لە کۆمەڵگەیەکی خراپدا دەژیت.
#ژان_پۆڵ_سارتەر
@tavgaeawin
❤️🫀🌹🦋
👍 5👏 1
#موحسین_عەبول_تاوگۆزی
فولکلۆر.
ئا بنوە ڕۆڵە بنوە بۆچ خەوی خێرت نایە.
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
❤🔥 1
کوردستانە خۆشەویستم
هەتا ماوم ئەیپەرستم
هاوار ئەکا هۆش و هەستم
بە جوانی دیمەنی مەستم.
#کاکەی_فەلاح
@tavgaeawin
🍁🌹🌸🌻
❤ 4❤🔥 1