cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

فێرگەی زمانی ئینگلیزی هەنگاو

Practice makes perfect! فێرگەی زمانی ئینگلیزی هەنگاو 🏠شه هرەکی تەوحید, کۆڵانی ئەدیبی 7 , ژمارەی پەیوەندی👈 @Awa62 34211709....📞... 09031832580

Mostrar más
Irán177 810El idioma no está especificadoLingüística8 700
Publicaciones publicitarias
352
Suscriptores
-224 horas
-27 días
-830 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

Photo unavailableShow in Telegram
📚ئەمڕۆ وێڕای ئوستوورەکانی کوردستان. لە کەلەپووری کوردیدا زۆر جار، ڕچاوی پیرۆزایەتی خوداکانی خێڵی شەڕیش دەبینرێ، بۆ وێنە لە کایەیەکی گەڕەکیدا کە زستانان لە دێهاتەکانی سەر بە ناوچەی سەقز بەڕێوە ئەچێت باسی پیرۆزایەتی شای جنان، خودای جنان دەکرێ. 🔸کایەکە پێویستی بە ٥ کەسە یەکێک دەوری مردوو دەگێڕێ و لە بەینی ئەوانی دیکەدا ڕادەکشێ، نابێ جم و جوڵە بکات و تەنانەت لێو و چاوی بترووکێنێ، چوار نەفەرەکەی دیکە هەرکام دوو قامکی سەبابە، قامکی شایەتیان دەخستە ژێر مەیتەکە و ڕستەڕستە بە پچەپچ لە ڕاستەوە بۆ چەپ ئەو شێعرەیان بە گوێی یەکتردا دەچرپاند، لە پاشان فیکەیەکیان دەکێشا و جەندکەکە بە ئاسانی تا سەر سەریان بڵێند دەکردەوە. خەبەر چ خەبەرێکە خەبەر نان و لەتێکە خەبەر بەرن بۆ شای جنان، مەیتێ کەوتووە لە مەیدان چوار لە ئێمە و چوار لەوان بە ئیزنی شای جنان هەڵیگرین بیوەین بۆ قەورسان. بڕوا بە ئەجنە، شەوە، دێو و درنج نیشانەی ئانیمیسمە. لاپەڕەی٢٣
Mostrar todo...
👍 1
Helpful websites: 1. Twinkl.com - PPTs & Supplies (some for free) 2. teacherspayteachers.com - PPTs & Supplies (some for free) 3. wordwall.net - interactive and printable activities, some for free 4. Teachflix.com - educational videos & worksheets 5. Eslgamesplus.com - ESL source with videos, games, worksheets 6. Abcya.com - games, videos, worksheets 7. mindgrasp - AI that summarizes any text 8. cscse.edu.cn - diploma legalization 9. Collegeessay.org - AI helps to write articles 10. Instatext.io - AI writing assistant and editing tool 11. Koala.sh - GPT articles writer 13. Quillbot.com - AI that paraphrases, grammar checker 14. Pixabay.com - free pics, vectors and drawings 15. Keepvid.to - video and audio downloader from YouTube 16. Clipart-library.com - pictures for PPTs 17. Eslkidstuff com - flashcards, worksheets, crafts 19. Study.com - micro lesson plans 20. Gamma.app - can buy on taobao points and use it to buy PPTs from AI 22.linguahouse.com - ESl lesson plans and worksheets 23. Pblworks.org 24. Nsportal.ru 25. Teachstarters com 26. App.simplified.com - AI writer 27. Autoclassmate.io - good AI lesson plan writer, free Chalt GPT, Bard, Dall E or Midjourney Edugpt.com Canvas Flowgpt.com/p/lessonplanergpt - one of the best and free ChatGPT Learnt.ai Hello kids.com EPIK Claude Lessonplans.ai
Mostrar todo...
ئەرک و ڕیساڵەتی کاری فکری یەکێک لە ئەرک و ڕیسالەتەکانی کاری فیکری ئەوەیە کە دەنگە خامۆشکراوەکان، نەتەوە نەبینراوەکان، ناسنامە کوژراوەکان، مرۆڤە پەراوێزخراو و سەرکوتکراوەکان، چینە بێدەسەڵاتە بەشخۆراوەکان، بابەتە نەبینراو و فەرامۆشکراوەکان، هاوارە کپکراو و بێدەنگکراوەکان، ژینجیهانە ژێردەستە و بەشمەینەتەکان، حەقێقەتە داپۆشراوەکان، نەزمە زانستییە تێرۆرکراوەکان و بەرخۆدانە کەمدەنگ و ڕەنگەکان و ... بێنێتە سەر هێڵ و بیانخاتە گۆ تا جیهان و مێژوو و بوون و دۆخی باو و دۆخی خوازراو و ... لە ڕوانگەی ئەوانیشەوە ببینرێت. ✍: د. حیسام (هیوا) خاکپوور
Mostrar todo...
"هەر بە تەشیە کۆنەکان دەیڕێسین" هەموو ساڵێک لەو دێهاتەی ئێمە، حەوتم ڕۆژ لە وەرزی هاوین، ڕۆژێکی تایبەت بوو. ئەو ساڵەش کە من باسی دەکەم، هەر لەو ڕۆژەدا، لە ژێر ئاسمانی ساماڵ و لەنێو دیمەنی جوانی لادێ، بە دەم هاژەی ڕووباری بەردێ و چریوەی بەسۆزی مەلان لە سەر چڵان و بۆنی نانی گەرمی تیری؛ منداڵانی گوندەکەمان لە پاڵ کانیاوی دێبەر و لە دانگەی ماڵان، بە تێکرا خڕکەبەردیان کۆ دەکردەوەو و لە سووچێک کەڵەکیان دەکرد. تەنانەت چەند منداڵێک گیرفانی خۆشیان لە بەرد ئاخنی بوو. وردە وردە پیاوان و پاشان ژنانی گوندیش لە ماڵان هاتنە دەر و بەرەو شوێنی کۆبوونەوە وەڕێکەوتن. لە ژێر سیبەری داران، پاش چاکوخۆشی و ماندوونەبوونی لە یەکتر، چاوەڕێی کەیخودا و میرزای ئاوایی بوون. ئاخر پێویست بوو پێش دەسپێکی داسدرەو و دەسکەنە و هەڵگرتنی خەلەوخەرمان، هەڵبژادن بەڕێوە بچێت. میرزا و کەیخودا بە هانکەهانک، سندووقێکی ڕەشیان هێنا و لە بەردەم خەڵکیان دانا. مەگەر خودا بیزانێ سندووقەکە هی سەردەمی کام پادشا بوو. ئەگەرچی شڕ بوو بەڵام کەس بیری لە گۆڕینی نەدەکردەوە. شەوی پێشوو وەکوو هەموو ساڵان، میرزا تایبەت بە هەر ماڵێکی نێو ئاوایی، کاغەزێکی سپی لە نێو سندووقە هاویشتبوو، تەنیا لە سەر یەکێک لەو کاغەزانە بە خەڵووز نیشانەیەکی ڕەشی دانابوو. پیرەمێردێک کە بەتەمەنترین پیاوی ئاوایی بوو، دەستی کرد بە گلە و گازندە، کە من نزیکەی هەشتا ساڵە لەم ڕێوڕەسمەدا بەشداری دەکەم. سەردەمی زوو ئەم هەڵبژاردنە بە شێواز و ڕێبازی ڕێکوپێکتر بەڕێوە دەچوو. کەچی هەتا دێت وەکوو ڕەنگی سندووقەکە هەر کاڵتر دەبێتەوە. ئەو دەم لەباتی کاغەز، خەڵفی داریان دەبڕی و لە سندووقەکەیان دەنا، تەنیا یەکیان بە لەلە دیاری دەکرد. ئەو ڕێوڕەسمە زۆر کاریگەری هەبوو لە سەر زۆری خەلەو خەرمانی ساڵانەمان. کەچی ئێستا کەس کا بە کڵاوی ئێمە ناپێوێت. بەڵام چەند لاوێک وتیان: مامەگیان، ئێستاش هەر ئەو نەریتەیە، بەڵام لەم سەردەمەدا جەماوەر زۆرترە، لەق و خەڵفی دار، جێی زۆر دەگرێت. خوێندەواریش زۆرترن. هەر چۆنێک بوو هەڵبژاردن دەستی پێکرد. کەیخودا کاغەزەکانی نێو سندووقی تێکوەر دا. بە پێی یاسا، لە پێشدا گەورەی هەر بنەماڵەیەک بە نوێنەرایەتی خاووخێزانی دەهاتە پێشەوە و کاغەزێکی لە سندووق دەردەهێنا. پاش ئەوەی کە هەر ماڵێک کاغەزێکی بەرکەوت، ویستیان بزانن ئەو کاغەزەی کە بە خەڵووز دیاری کراوە، بووە بە بەشی کام بنەماڵە؟  ئەگەرچی بنەماڵەکەمان بۆ دەرکەوت، بەڵام ژنی ئەو کابرا دۆ و دۆشاوی تێکەڵ کردبوو. دەیگوت: ئێمە جگە لەو سێ منداڵە، کچێکی دیکەشمان هەیە کە مێردی کردووە، دەبێ ئەو و زاواکەشمان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ ئێمە بن. بەڵام خەڵک وتیان: دادە گیان، قسەیەک بکە سەربگرێ، ڕەبەیەک بگرە جێبگرێ. تازە ئەوان بۆ خۆیان ماڵێکی جیاوازن، چۆن دەبن بە شەریکی ئێوە! بۆ بەشی دووەمی هەڵبژاردن، پێویست بوو ئەمجارە ئەو ماڵە یەکێک لە خۆیان هەڵبژێرن. بۆیە کەیخودا ئەمجارە چوار کاغەزی سپی و کاغەزێکی دیاریکراوی نایە نێو سندووقە ڕەش. لە پێش چاوی خەڵک، خێزانی ئەو ماڵە هەرکامە کاغەزێکیان دەرهێنا. منداڵی ئاخرچۆڕیان(پاشەبەرە) لەبەر منداڵی و کورتەباڵایی، کەیخودا خۆی لە باوەشی گرتبوو، بۆ ئەوەی بتوانێت کاغەزی خۆی هەڵبگرێت. ئاخری کاغەزی ڕەش بوو بە بەشی ژنی ئەو ماڵە. بۆ نیوەڕۆی هەمان ڕۆژ، خەڵکی ئاوایی وەکوو ڕەجمی شەیتان، ئەو ژنەیان بەردەباران کرد، هەتا مرد. شێرلی جەکسون ١٩٤٨/(مدرس صادقی) خوێنەری هێژا؛ مەبەست لە سندووقی ڕەش، کۆمەڵێک ڕێوڕەسم و بیروڕای هەڵەیە کە لە کۆمەڵگا باوە. کەس بیری لێناکاتەوە بۆ ئەو ڕێوڕەسمانە بەڕێوە دەچن و قازانجێکیان کامەیە؟ ئێمە بەبێ بێرکردنەوە ڕەنگە تەواوی تەمەنمان شوێنی ڕێبازێک بکەوێن کە هەڵە بێت. جا هەر خۆشمان نین، منداڵی پاک و ساکاریشمان تووش دەکەین. ئەو بیرە هەڵانە، کۆمەڵگا و دۆست و دراوسێ و تەنانەت ئەندامانی بنەماڵەکان لێک دەکەن بە دوژمن. کاتێ بەبێ بێرکردنەوە، دەبێن بە شوێنکەوتووی بێر یان ڕێوڕەسمێکی نالەبار، دیارە خەریکین لە سەر ژیانی خۆمان قومار دەکەین. ڕێگا دەدەین چارەنووسمان کەسانێکی دیکە دیاری بکەن کە ڕەنگە نانیان لەوەدا بێت. چەندین جار باسی بەرد کراوە. بەرد لە ئەدەبیات هێمای دڵڕەقی، تووندوتیژی، دەمارگرژی و هەر وەها دواکەوتووییە. ژن کە سەرچاوەی ژیانە، لە کۆمەڵگای لاساییکەرەوە گەورەترین قوربانییە. بیری هەڵە، ڕاهێنانە بۆ دڕندایەتی بە شێوەی ئاسایی(لە ژێر سێبەری داران بە دەم قسە کردنەوە...جا هەموویانیش بە پێی خۆیان هاتوون، کە کێ ببێت بە قوربانی، کێ ببێت بە جەللاد، ئەویش بە بەشداری منداڵان!). ڕەنگە ئەمڕۆ جەماوەری خوێندەوار زۆر بن، بەڵام ڕێوڕەسمی هەڵە، هەر هەیە و هەر بە پێی ڕۆژ تازە دەبێتەوە. خەڵووز هێمای چارەڕەشی و سووتانمانە. دنیایەک کە دەتوانێت وەکوو  بەهەشت بێت، بە بیری هەڵە دەیکەین بە جەحەندەم لە خۆمان و .. عیسێ  ئەحمەدی
Mostrar todo...
کابرایەکی کورد هەبوو بە منداڵانی ئەخوێند. کوڕێکی سەیدی لا هەبوو جوانکیلە و ژیکەڵە. هەموو جار لای دەست خۆیەوە دایئەنا و دەرسی پێ ئەوت. کە لێ ئەبوونەوە تێر ماچی ئەکرد و هەڵیئەگڵۆفی و خزمەتی زیاتری دەرس و دەوری ئەکرد. کابرایەکی دراوسێی هەبوو ئاگای لەم کارەساته هەبوو. ڕۆژێ پێی وت : ئەرێ ئەوە بۆ تۆ ئەوەندە،ماچی ئەو منداڵە ئەکەیتەوە و هەڵی ئەگڵۆفی ؟ ئەویش وتی: سەیدە، و محەمەدیشی ناوە. منیش موسڵمانم لەبەر خۆشەویستی پێغەمبەرەکەمان پێویستە لەسەر خۆشم بوێ و خزمەتی کەم! ماوەیەکی پێچوو ڕۆژێک کابرا منداڵێکی تری چاوپێکەوت مێزەرەیەکی سەوزی بەسەرەوە بوو!  بەڵام سەری کەچەڵ و لووتی چڵمن و چاوی کوت و کوێر و هەتا بڵێیت  ناشرین بوو. پەلی گرت ۆ هێنای بۆ لای مامۆستاکە و پێی وت: ئەمەشسەیدە و هەتیوە؛  دیسان محەمەدیشی ناوە، پێی بخوێنە و خزمەتی کە. مامۆستاش سەیرێکی منداڵەکە و سەیرێکی کابرای کرد و وتی: برا بۆچ هەر من موسڵمانم?  خۆ تۆیش موسڵمانی! من هەر خزمەتی یەکێکم پێ ئەکرێ، تۆیش بچۆ خزمەتی ئەوە بکە!😂 ڕشتەی مرواری
Mostrar todo...
👍 3
Repost from Perrenûs
📝 توانەوە و ئاوێتەبوونی کولتووری ✍️: ئاریان سەلیم خدر کولتوور چەند هۆکاری خۆناسینە، هێندەش هۆکاری خۆجیاکردنەوەیە. بەشێکە لە پێناسەیەک بۆ کۆمەڵ، ئەوە سیستەمە کولتووری و بەها کولتوورییەکانن جیاوازی دادەنێن لە نێوان من و ئەوی تردا. بەرزنرخاندن و ستایشکردنی هەر کولتوورێکیش، نیشانەی کەمترنیشاندانی کولتوورێکی دیکەیە. زۆرینەی کێشە سیاسییەکان هەر کێشەی سیاسی نین، بەڵکوو کێشەی کولتووریی قووڵیان لە پشتەوەیە. توانەوەی کولتووری توانەوەی کولتووری ئاماژەیە بۆ هەڵوەشانەوەی بنەما ناسێنەرەکانی شوناسی کەسێک، کەمینەیەک یان نەتەوەیەک. بە گوشار و هەندێک جاریش خۆڕسکانە ڕوو دەدات. کاتێک تاک لە ژینگەیەکەوە دەچێتە ژینگەیەکی تر، یان لەو ژینگەیەی تێیدا لەدایک دەبێت، دەخرێتە بەر جێبەجێکردنی کۆمەڵێک نۆرم و ڕێسا زۆر جاریش یاسا تواندنەوەی کولتووری ڕوو دەدات. توانەوەی کولتووری دەکرێت لە نێوخۆی وڵاتێکدا بوونی هەبێت، زیاتر لەنێو ئەو وڵاتانە کە وڵاتی فرەنەتەوە و فرەپێکهاتەن، ڕوو دەدات. کاتێک نەتەوەی سەردەست یان لایەنی دەسەڵاتدار زمان، جلوبەرگ، پەروەردە، ئایین و کۆمەڵێک بیروباوەڕی خۆی بەسەر هەموو وڵاتدا دەسەپێنێت، کەمینە ئایینی، زمانی، ڕەگەزی و ... تووشی توانەوەی بەهاکانیان دەبن. ئاوێتەبوونی کولتووری ئاوێتەبوونی کولتووریش چەمکێکی تری کۆمەڵناسانەیە. تاک لە کولتوورێکی دیاریکراودا سەرباری هەبوونی وردە کولتووری ناوچەیی، ناچارە پابەند بێت بە کۆمەڵێک ڕێسای گشتی. ئەوەی ئاوێتەبوون و توانەوە لە یەکتر جیا دەکاتەوە، لە زۆر بواردا توانەوەی کولتووری بەهۆی گوشاری توندی دەسەڵاتەوەیە، بەڵام ئاوێتەبوون زیاتر بەهۆی هێزی نەرم و پەروەردە و زمان و کولتوورەوەیە کە نەتەوەی زاڵ کولتووری خۆی زیاتر دەسەپێنێت. 📖 سەرچاوە: ماڵپەڕی "ژنەفتن". 💎 @Perrenus
Mostrar todo...
attach📎

👍 2
00:57
Video unavailableShow in Telegram
3.51 MB
👍 2
🔻مجلس با تعطیلی شنبه‌ها موافقت کرد ▪️بر این اساس در جلسه علنی امروز (چهارشنبه ۲۶ اردیبهشت ماه)، ادامه بررسی این لایحه و پیشنهادات وکلای ملت در دستورکار قرار گرفت. در گزارش کمیسیون اجتماعی مجلس «تعطیلی جمعه و شنبه» به عنوان تعطیلات پایان هفته آمده بود که حجت‌الاسلام سید محمدرضا میرتاج‌الدینی، نماینده مردم تبریز در مجلس پیشنهاد داد که به جای روز شنبه، پنج‌شنبه به عنوان دومین روز تعطیل باشد که نمایندگان با ۷۵ رأی موافق، ۱۳۲ رأی مخالف و ۵ رأی ممتنع از مجموع ۲۱۷ نماینده حاضر در جلسه با این پیشنهاد مخالفت کردند.| مهر @metacena
Mostrar todo...
👍 4
06:51
Video unavailableShow in Telegram
15.70 MB
👍 5
فەرهەنگی ڕەش                        مامۆستا و هاوڕێیەکی خۆشەویست ئەو لاپەڕەیەی (فەرهەنگی ڕەش)، لە نووسینی بەڕێز عەزیز مەلا ڕەش ی بۆ ناردووم، چەندین وشەی کوردی جوان و کەم‌ بیستراوی زمانی شیرینی کوردی تێدایە و واتاکانیان بەجوانی لێکدراوەتەوە. منیش لێرە پێشکەش بە هاوڕێیانی فەرهەنگی ژین وشەدانی کوردی - کوردی Ferhengy Jîn  دەکەم ۱- بن تڕنە: کشتەکە بەنێکە بنکی مافووری بە بەنە سێتای بنەتاوە شەتەک دەدات، ۲- بنۆک: خلت(خڵت) و پاشماوەی خوری و مووە دوای شانە (شە) کردن. ۳-  بوغە: دەنگی کۆتری نێرەیە، دەنگی کۆتری مێیە گمەگمە. ۴- بۆنگ: پێستە لە جەفت((جەفتنان)) ( جەوت نان) تاکو ببێت بە کوندە. ۵- جزیری: ا- جۆرە خانوێکە، ناوەڕاستی بانەکەی بەرز و ئەملاولا لێژ. (شیروانی)                                           ب- دیوارێک بە درێژایی بە خشت دروست بکرێت. ۶- جووتباقی: دوو پینەیە، بۆ قاییمی لەملاو لەولای کەوش(پێڵاو) دەدرا. ۷-  دژاو: ئاژەڵێکە، ئاو بە یەک‌بین ناخواتەوە، لە شوێنێک قومێک ئاو دەخواتەوە، بۆ قومی دووەم دەچێتە شوێنێکی تر. ۸-  دوولارە: خوری یەکەم جار ڕێسرا پێی دەگوترێ بەنە(خاوک) دوو بەنە خاوک بەیەکەوە بایەکی پێدرا: دوولارەیە. ۹- روونگ: سپیان لە ئاخروئۆخری مانگی نیسان و سەرەتای مانگی ماییس دەبڕێتەوە، وا بووە سەرێک بۆ دابەستوو ڕادەگیرێت، بۆ ئەوەی زوو قەڵەو ببێت جاری دووەم دەبڕێتەوە، خوری دووەم (ڕوونگ)ی ناوە و تەرحی خوری پێشتر باش ناڕێسترێت. ۱۰-  سپییە ڕۆژ: ڕۆژێکە هەوری سپیی تەنک بە ئاسمانەوە بێت، ئەگەر هەورەکە بۆر بوو، کەوەرۆژی ناوە. ۱۱-   سڕە (گەمڕە): تەرس و ڕیخ و قەرسەقولی(تەرسەقول) پەستراوەی ژێرپێی وڵاخان لەنێو تەویلەدا. ۱۲-  سووگە: بەرزاییەک کە لە  بستی  نەوی‌ترە. ۱۳-  سێ بەگایی: سێ پیاو ژن بەژنی بەیەکەوە بکەن، یەکەمیان خوشکی خۆی بداتە دووەم، دووەم بداتە سێیەم، سێییەمیش بداتە یەکەم. ۱۴-  سێکوان: شوێنی بەیەکگەیشتنی سێ کەند. ۱۵-  قانات: دوو دیواری بڵند و باریک وەک (( کولتە)) وایە لە سەر لێواری ئەملا و ئەولای بیر ( بیری ئاو ) دروست دەکرێت. ۱۶-   قۆیزان: جگ چوارلای هەیە، دوان بەرزن و لایە لووسەکەی ( کەر)ی ناوە و قوڵەکە  میر. دووەکەی دی لووسەکەی پشتە و  قووڵەکەی قۆیزان. ۱۷-  کەرکێش: ڕێگەی چوون و هاتنەوەی گوێدرێژ لە کاتی دۆڵاب‌کردندا. ۱۸-  کەرووکە: دیوارێکە بە قەدەر مەترێک بەرزە و قاناتەکان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، کەر پاڵی پێبدات لە کاتی دۆڵابدا. ۱۹- کێسرە: ڕایەڵی تەون دوو جۆرە، یەکەمیان: گوردی ناوە و دووەمیان: کێسرە. ۲۰-  لییان( لیمان): شتێکی لیجە(لینجە) و بە لەشی بێچووی ئاژەڵەوەیە، لە کاتی زاییندا دایکەکە دەیلێسێتەوە. ۲۱-  مرتە: پێستەی ئاژەڵ کە خۆش دەکرێت، لە هێندێ شوێندا کەم‌کەم گۆشتی پێوە دەمێنێت. ۲۲-  مەشکانی ( دیواری مەشکەیی ): دیوارێ بەپانی خشت دروست بکرێت. ۲۳-  مێراب: لێواری ئەملا و ئەولای مافورە و بە قوڵفە و گڕچن دروست دەکرێت، نەک بە کوفک. (عەزیز مەلا ئەحمەد ڕەحیم)، باوکی بە مەلای ڕەش بەناوبانگە لە ساڵی 1936 لە گوندی (چەغەمیرە)ی سەربە شارەدێی دیبەگە لەدایک بووه، لە منداڵییەوە لە حوجرەی مزگەوت لای باوکی خوێندوویەتی، لە ساڵی 1959 بە بڕیارێکی (عەبدولکەریم قاسم) مەلاکان خولێکی پەروەردەییان بۆ کراوه، دوای خولەکە بوون بە مامۆستای سەرەتایی، عەزیزی مەلاڕەشیش چووە ئەو خولە و بوو بە مامۆستای سەرەتایی، لە ساڵی 1979 یەکەم بەرهەمی خۆی بڵاو کردۆتەوە بە ناوی (پشیلۆکه)، کە کۆمەڵە شعرێکی منداڵان بووه، لەدوای ئەوە کۆمەڵێک ڕۆمانی نووسیوە و بڵاوی کردوونەتەوە.، تائێستا 20 بەرهەمی بڵاوکراوەی هەیه، وەک ڕۆمانی کوێخا سێوێو خاک و چەوسانەوە، غەوارە، حزبی کەران، خاک و کێشەی مان. لەگەڵ کۆمەڵێ چیڕۆک بەتایبەت بۆ منداڵان وەک بۆرە و گورگ و بزن و تۆبەی گورگ مەرگە، گورز گورزانێ. مامۆستا عەزیزی مەلاڕەش لە نووسینی ڕۆمانەکانی زۆر وشە کۆنەکانی ناوچەی دەشتی هەولێر بەکار دەهێنێ کورد گوتەنی کرمانجیانی دەنووسێت و نووسینەکانی تام و چێژێکی تایبەتی خۆی هەیە. نووسینەوەی ℬ.𝒜 ٩ ی بانەمەڕی ٢٧٢٤ ✍بەکر ئەحمەدی @farhangijin 📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
Mostrar todo...
🍀ئاسۆی ژیانی ساحێب🍀

https://www.instagram.com/invites/contact/?i=9xq

ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب. شمارە حساب وکارت: 870836544 6037707000379291 شاری ساحێب @mahdifr48 @naserrahmani57 @abed547 @kamil7633 @Ahvan90 @loghman_58 @Dillon_honey @dazarpour @sahari1401 @Mina_1382_sh

👍 2