گۆرانــــــــی خۆش 😍
Ir al canal en Telegram
🎧 بەڕێوبەر(ادمین) @sako40 ژین لەگەڵ بەرزان لە هەموو وەرزان " مەژی هیچ وەرزان لەگەڵ نەبەرزان 🌻هەر دڵێک ڕوو لە خودا بکات هەرگیز بێ هیوا نابێت 🌻 کاناڵێک تایبەت بەگـۆرانی 🎧
Mostrar más1 845
Suscriptores
-124 horas
Sin datos7 días
+230 días
Archivo de publicaciones
1 846
Repost from انجمن سبز چیا
3ی خەرمانان هێمای پاراستنی ژینگەی کوردستان
#شەهیدانی_سەوز
#شەریف_باجوەر
#ئۆمێد_کۆنەپۆشی
@chya_ngo
1 846
سڵاو هاوڕێیان ئەم کۆڕە زۆر بە کەڵکە لە هەموو بوارەکانۆ ،سەردانێکی کەن
هەموو شەوێ کاتژمێر 10 وانە( درس )ی هەیە 👆👆👆👆
1 846
ئێستا کاتی ئەوە نییە بۆ بیرکردنەوە لەو شتانەی نیتە،
بیر بکەوە بەوەی هەتە دەتوانی چ بکەی . . .!
@zeribaar
🦋🦋🦋🦋
1 846
بەشێک لە شتەکان لە جیهاندا
زۆر گرنگترن لە دارایییەکان، یەکێک
لە ئەوانە، توانای چێژبردنە لەگەڵ
شتە سادەکاندا . . .🩵🌱
@zeribaar
🦋🦋🦋🦋
1 846
بەرهەمی تازەی دەردی دووری ماموستای دڵان تایبەت پێشکەش بە بینەرانی کاناڵ
#ناصر_رزازی
1 846
ئەمڕۆ گەلاوێژ ئەنگوت و مزگێنی نەمانی گەرما درا!
گــــەلاوێژ دهکەوێت یان دەئەنگوێت واتای چییه؟
ئەمڕۆ ١٥ی گەلاوێژە و هاوین نیوە دەبێت کە پێی دەوترێ گەلاوێژ ئەنگوت!
گەلاوێژ کەوتن یان ئەنگوتن ، واتا ئەستێرەی گەلاوێژ لەئاسمان بەدیارکەوت ، ساڵانە لە ١٥ی گەلاوێژی هەموو ساڵێک ئەستێرەی گەلاوێژ دەکەوێت یان دەئەنگوێت ، ئەمەش نیشانەی فێنک بوونە بە تایبەت لە شەوان وە تا ڕادەیەک کۆتایی بە گەرما دێت . ساڵانە لە دوای ڕۆیشتنی 45 ڕۆژ لە وەرزی هاوین لەشەوی ١٥ ، ئەستێرەی درەوشاوەی گەلاوێژ لەئاسمان دەردەکەوێت و بەخێرایی بەئاسماندا تێدەپەڕێت , لەگەڵ دەرکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ ، شەوانە کەش و هەوا فێنك دەبێت و ، مزگێنی نەمانی گەرمای هاوین و فێنکبونی کەش و هەوا بەخەڵك دەدات . لەکۆندا کاتێك گەلاوێژ دەئەنگوت، خەڵك پێشوازییەکی گەرمیان لێ دەکرد ، وەك مژدەی سەرکەوتن بەسەر گەرمای هاوین پێناسەیان دەکرد ، بەڵام ئێستا نەك هەر پێشوازی لێ ناکرێ ، بەڵکو کاتەکەشی نازانن ...
@zeribaar
🍒🍒🍒
1 846
کەس مەڕەنجێنە
ڕەنجاندنی ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێ
تەنیا چەند چرکەیەك دەخایەنێت بەڵام
قەرەبوو کردنەوەی لەوانەیە چەندها
ساڵ بکێشێت🍂🍁
@zeribaar
1 846
ئێوە دەتوانن شێعرمان دەربەدەر کەن
گوڵدانەکانی چێرۆکمان وردوخاش کەن
ماڵەکانمان بدەن بە کۆڵی دووکەڵ و دەبابەدا و بە کۆمەڵ بیانگوێزنەوە
کێ نایزانێ؟! ئێوە دەتوانن ئازارمان، لە پێکەنینی خۆتانا بتوێننەوە
دەتوانن و دەتوانن و دەتوانن
بەڵام ئەوەی لە خەونی گورگەبۆرەکەی یەکەمەوە، نەهاتە دی و نایشیەتە دی
ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ، سڕینەوەی ئازادییە، لە ڕۆحمانا
کوشتنی ئەشقی ئەبەدیی داروبەردە، لە ناخمانا
ڕاماڵانی خۆشەویستیی دیاربەکر و کەرکووکە، لە دڵمانا
کۆتاییی ئێمە، کاتێکە کە کۆتاییی هەناسە هات
ئەوەی ئایە و نابێ بە نا
کوژانەوەی ئایندەیە، لە چاوی یەکبەیەکمانا . . .
✍#شێرکۆ_بێکەس
