رۆژانەی وڵات
ئاشتی و یەکڕیزی و دیالۆگ و سازان ناو ماڵی کورد نا بۆ تووندڕەوی و ئینکار و تووندوتیژی آشتی، همبستگی، اتحاد،تعامل و دیالوگ و هویت خواهی کوردستانی نە بە افراطی گری و انکار و خشونت https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEre0FCyE-BcVg مدیر @azadkurdia
Mostrar más235
Suscriptores
Sin datos24 horas
+27 días
-630 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەگەڵ پیرۆزبایی دووبارە لەگشت لایەك، ساڵی نوێ، وەک "ساڵی دیالۆگ و دانووستاندن لە پێناو ئاشتی و گەیشتن بە ئازادی، و چێ بوونی حکومەتی خۆماڵی" ناودێر دەکات، و هەر لەو ڕاستایەش دا ڕوو لە گشت ئەکتەرگەلی ناو گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و ڕزگاریخوازی کوردستان عاجزانە داواکارە، کە بۆ سەرخستنی پڕۆژەی بەئاشتی کردنی کەیسی کورد، و لەو بەینەدا ڕاگواستنی حکومەتی دیفاکتۆ بۆ ناخۆ و دیژۆر و یاسامەندکردنی لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی ئێران دا، کە بزووتنەوەمان پێی هەستاوە، شووڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان، هاوکاری سەمیمانە و کارسازانە بکەن. تابەڵکوو بتوانرێت بەمچەشنە و لەئەنجامی هاریکاری سەمیمانە و پڕ لە دیالۆگی گشتگیرانە و بەشدارانە، ساڵی نوێ بە ساڵی دیالۆگ و دانوستاندن دەگەڵ تاران و لەئەنجام دا جێژنی داهاتوو، بە جێژنی چێ بوونی حکومەتی خۆماڵی کوردستانی ئێران، و وەدیهاتنی ئامانجە لەمێژینەکانی نەتەوەکەمان لەم بەشە لە کوردستاندا، تەبدیل بکردرێت.
سەرکەوێ ئیرادەی مافخوازانەی گەلی کورد لە چواربەشی کوردستانی گەورە.
بەڵێ بۆ ئاشتی، ئازادی و هاوژینی بە ئاشتی، و حکومەتی خۆماڵی کوردستان
نەورۆزتان پیرۆز و هەموو ڕۆژتان نەورۆز
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەلاتی کوردستان
٢٩ی ڕەشەمەی ۲۷۲۳ی کوردی /۱۴۰۲
#ئاشتی_ئازادی_حکومەتی_خۆماڵی
#komarixwazan
Www.komarixwaz.com
بزووتنەوەی کۆماریخوازان، ساڵی نوێ وەک ساڵی دیالۆگ و دانووستاندن لەپێناو ئاشتی، ئازادی و حکومەتی خۆماڵی، ناودێر دەکات
هاونیشتمانانی بەرێز و خۆشەویست!
خەڵکی بەشەرەف و خۆراگر و مافخوازی کوردستان!
بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕوژهەڵاتی کوردستان، به بۆنەی جێژنی نەورۆز و هاتنی ساڵی تازەی ۲۷۲۴ی کوردی، و نوێ بوونەوەی سروشت و نەورۆزی كوردەواری، پیرۆزبایی ئاڕاستەی تێکرای ئازادیخوازان، بنەماڵەی شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، چالاکوانانی گۆڕەپانی خەباتی مەدەنی و سەرجەم گەلی کوردستان دەکات.
بەڕێزان!
هەر وەك ئاگادارن، بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەک جەریانێکی سیاسی/ مەدەنی، و لایەنگری هاوژینی بە ئاشتی و دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی، لە ۱۳ ساڵی ڕابردوودا، کۆی کار و تێکۆشانی لەڕاستای زەق کردنەوەی مافی قایم بەزات، مافی مرۆڤ و مافی دیاریکردنی چارەنووس، و دەستەبەرکردنی سەروەری سیاسی/ نەتەوەیی لە شکڵی مومکین دا، بۆ کوردی ڕۆژهەڵاتی كوردستان جهەتدار كردووە، وە لەو ڕاستایەدا هەردەم تێکۆشاوە تاکوو بەستێنی گونجاو و لەبار، وە هەلوومەرجی تەژی لە ئاشتی و لێکتێگەیشتنی پڕ لەحاوانەوە و پێکەوەسازانی دەرفەتساز و گۆڕان خوڵقێن، زاڵ بکردرێت بەسەر دۆخ و کەشی پڕ لە دوگم و شەڕ و ناتەبایی و چەقبەستووی دا.
بۆیە لەوپەیوەندیەدا بزووتنەوەی کۆماریخوازانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە چەند ساڵی رابردوو دا، ڕوو لەگشت لایەك خوازیاری دوورەپەرێزی لە سوودوەرگرتن لە "ئەندیشەی ئیستراتیژیکی سوونەتی" بوو، ئەندیشەیەک کە مەخابن گۆفتمانی شەڕ و کرداری گرژ و ڕادیکالیزمی پڕتێچوو وە کارەساتباری، وەک تەنیا میکانیزمی یەکلایی کردنەوەی کێشەکان تەبلیغ و توسییە دەکرد،
هەر بۆیەشە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەردەوام پێداگربوو کە کورد و حیزبەکان دەبێ هەوڵ بدەن لەژێر تیشکی"ئەندیشەی ئیستراتیژیکی مۆدێرن"، کە دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی دەگەل لایەنی بەرامبەر، وەک مکانیزمی هەرە کارا و گوونجاو لەم سەردەمەدا، بۆ حەللی کیشە و گرفتەکان دەستنیشان دەکات، سیاسەت گووزاری بکەن، و بەرپرسانە ئاجێندە و بەرنامەی کاری سیاسیان لەسەر ئاستی ” ئەندیشەی ئیستراتێژیكی مۆدێرن” ئامادە و گەڵاڵە بکەن، تا بەڵکوو بتوانرێت بە هاریکاری و هەرەوەزێکی گشت لایەنی، و لەچوارچێوەی عەقلانییەتی سیاسی و ڕێئال پۆلیتیک دا، بەسوودوەرگرتن لە هوونەری سیاسەت و تەعاموولی پڕاگماتیستانە، "ناموومکینات، موومکین" بکردرێت و بەکردەوە
ئازموونەکانی گەلانی جیهان لە پێناو دەستپێکی دیالۆگ، و لەئەنجام دا دەستەبەرکردنی ئاشتی و ئازادی و چێ کردنی مافی خۆبەڕێوەبەری خۆجەیی، بۆ ڕۆژهەڵاتی بکردرێن، و بەجێگای شەڕی پڕ تێچوو، حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی ڕابگەیەندرێت، و ئەو حکومەتە بۆ دیژۆر و یاسامەندبوونی دەگەڵ لایەنەکانی دەخیل لە پرس و چارەنووسی کوردی ڕۆژهەڵات دا، واریدی دیالۆگ و دانووستاندنی ئاشتەوایی بێت.
کارێک کە بزووتنەوەی کۆماریخوازان بەهۆی بایەخ پێنەدانی حیزبەکان، سەرئەنجام بە کەڵک وەرگرتن لە کەش و هەوا و ئاکامە سەلبی و ئیجابیەکانی شۆرشی ژینا لەلایەک، و و هەروەها تووشهاتنی کورد و حیزبەکان بە چەشنێک قەیرانی شووناسخوازی و گۆفتمانی لە بەرامبەر سەلتەنەتخوازەکان و ئوپۆزیسیۆنی تەواوییەتخوازی سەرانسەری لەلایەکیترەوە، بێ سەبرانە بەڵام پراگماتیستانە، هەستا بەئەنجام دان و ڕاگەیاندنی شووڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان، شووڕایەکی بەڕێوەبەری کاتی کە هەڵ دەگرێت لەئێستادا گشت لایەک و حیزبەکان بەهی خۆی بزانن و عەمەلەن خاوەندارییەتی لێبکەن.
بۆکان پشتیوانی گەنجان و ژنان و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شوڕای بەڕێوەبەری کاتی حکومەتی دیفاکتۆ و خۆماڵی کوردستان و نەخشەرێگای بزووتنەوەی کۆماریخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
#ئاشتی_ئازادی_حکومەتی_خۆمالی
#komarixwazan
🆔Rojaneywet 🆔 Instagram
🆔 Telegram 🆔 Facebook
🆔 komartv 🆔 Website
رۆژانەی وڵات
ئاشتی و یەکڕیزی و دیالۆگ و سازان ناو ماڵی کورد نا بۆ تووندڕەوی و ئینکار و تووندوتیژی آشتی، همبستگی، اتحاد،تعامل و دیالوگ و هویت خواهی کوردستانی نە بە افراطی گری و انکار و خشونت
https://t.me/joinchat/AAAAAELdpEre0FCyE-BcVgمدیر @azadkurdia