cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

"" كــــ قناة ـــەناڵی الـزم السنة ""

[[ سونەت تاکە کەشتی ڕزگاربوونە ]]

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
185
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

23ناوی ڪتێب ........📚⬇️ 《#بیروباوەڕت_وەربگرە_لە_____قورئان_و___سوننەت》 《#نووسینی : شیخ محمد جمیل زینو》 《#وەرگێڕانی : م.محمد عبدالرحمن ڪەلاری》 💢جۆری ڪتێب : PDF 📑 ژمارەی لاپەرە : 24
Mostrar todo...
#ڕووداوی_بەســـۆی_ڕەجـــیـــع....! #نموونەیەک_لەخۆش_ویستنی_خۆشەویست! هاوەڵی بەڕێز {زيد بن الدثنة الأنصاري} یەکێ لەو هاوەڵانەی لەڕۆژی ڕەجیعدا ڕووداوی ئەو ڕۆژەی هێندەی تر پڕ لە خەمناکی و بەسۆ کرد ....! هاوەڵێکی خودا پەرستی ڕاستەقینە ☝ تەنانەت لە سەردەمی نەفامیشدا یەک خودا‌پەرستی خودا ناس بوو ، بۆیە لەو کاتەشدا دەیفەرموو پەرستراوی من پەرستراوی ئیبراهیمە ﷺ و ئاینی‌من هەر ئاینی‌ئەوە ، ئەو هاوەڵەی بەژداری هەردوو جەنگی [بەدر] و [ئوحود]ـی کرد 🗡 توانی لەجەنگی بەدردا گەورە سەرکردەی بێ باوەڕان [أمية بن خلف] بکوژێت کە دوژمنی سەر سەختی خودا و پێغەمبەری خودا ﷺ و موسڵمانان بوو ، ئەوکەسەی کاتێ زانی بیلالی حەبەشی موسڵمان بووە ئازار و ئەشکەنجەی دا تا پەشیمان بێتەوە ! ◈ ئەو پیاوەی‌پێغەمبەری خودا ﷺ لە حەقیدا دەیفەرموو :- "‏يبعث يوم القيامة أمة وحده‏"‏لەڕۆژی زیندوبونەوەدا زیندوو دەبێتەوە هەر خۆی بەتەنها ئومەتێکە ! بەهۆی خوداناسییەکەیەوە ، بەرلەوەی خودا بیکاتە دین بۆ‌ئومەتی محمد ﷺ ، زەید لە سەربڕاوێکی نەدەخوارد کە ناوی خودای لەسەر نەبرابێ و دەیفەرموو :- ئاژەڵێک خودا دروستی کردبێ ، لەئاوێک بخواتەوە خودا لەئاسمانەوە باراندبێتی ، لە لەوەڕێک بخوا کە خودا لەزەوییەوە دەری هێنابێ ، چۆن دەبێ لەکاتی سەربڕینیدا ناوی جگە لەوی لەسەر ببرێت !!! ❖ کاتێک کەسانێک لە بێ باوەڕان داوای شارەزایانی ناو موسڵمانانیان کرد تا باسی ئیسلامیان بۆ بکەن پێغەمبەری خودا ﷺ دەستەیەکی نارد کە لە شەش کەسێک هاتبوون ئەوانیش :- [۱]مرثد بن أبي مرثد الغنوي [۲]حليف حمزة بن عبد المطلب [۳]خالد بن البكير الليثي [٤]عاصم بن ثابت بن أبي الأقلح [٥]خبيب بن عدي ⇜ [٦] #زيد_بن_الدثنة بن معاوية الانصارﻱ ـش یەکێک بوو لەو شەش نێرراوە ، بەڕێ کەوتن هەتا گەیشتنە ناوچەی [الرجیع] لە حیجاز ، ستەمیان لێ کردن و چواردەوریان دان بەشمشێرەکانیان ڕوو بەڕوویان بوونەوە ، شەش هاوەڵەکە دەستیان دایە شمشێرەکانیان تا لەگەڵیاندا بجەنگن ، ستەمکاران وتیان سوێند بێت ئێمە نامانەوێ شەڕتان لەگەڵدا بکەین ، ✦ بەڵکوو تەنها دەمانەوێ بەهۆی ئێوەوە شتێکمان دەست بکەوێت لە خەڵکی مەککەوە [واتا ئێوە وەک کۆیلە بە خەڵکی مەککە بفرۆشین] وە بەڵێنتان پێ دەدەین لەسەرئەوەی سەلامەت بن لەگەڵ ئێمە ، سیان لە نێرراوانی موسڵمانان [مرثد وخالد وعاصم] فەرموویان :- سوێند بەخوا ئێمە هیچ بەڵێننامە و پەیمانێکمان لە هاوبەشدارانەوە پێ قبوڵ یە ، شەڕیان کرد هەتا شەهید کران بەدەستی ستەمکاران و بێ بەڵێنان ✦ وە [زيد وخبيب وعبد الله] ئەو سێ هاوەڵە بەڕێزە بەدیل گیران و بردیانن بۆ شاری مەککە و لەوێدا فرۆشتیانن [زَيْدُ بنُ الدَّثِنَّة] صەفوانی کوڕی ئومەییە کڕی وەک تۆڵە سەندنەوەیەک لە [زەید] کە لەشەڕی بەدردا باوکی کوشت بوو [أمية بن خلف] ! کاتێ لەحەڕەمی مەککە هاتە دەرەوە پەلاماریدا و لێیدا کاتێ خەڵکی لەدەوری کۆ بوونەوە ✦ [ئەبو سوفیان] گیشتە سەری کە هێشتا‌موسڵمان نە ببوو پێی وت :- سوێندت ئەدەم ئایا پێت خۆش نیە کە [محمد] لە شوێنی تۆ بوایە و لەملیمان بدایە و تۆش لەناو ماڵ و خانەوادەت سەلامەت و پارێزراوبیت ؟ زەید فەرمووی :- نا سوێند بەخوا من پێم خۆش نیە کە محمد ئێستا لەشوێنی خۆی دڕکێک ئازاری پێ بگەیەنێت و منیش لەناو ماڵ و خانەوادەم دانیشم بەسەلامەت !!!! ✦ چ کۆتاییەکی پڕ لە شکۆ و چ‌بەرزی هیمەت و ئیمانێک ! چ مەحەببەت و خۆشویستییەک بۆ خۆشەویست ! ✍ خودایە بێ بەشمان نەکەیت لە خۆشەویستی ڕاستەقینەی خۆشەویستەکەت یا اللە . ئامانج حسێن احمد پشدەری ۲۲ شـ۸ـبان ۱٤٤۱ کۆچی ئازیز
Mostrar todo...
مردوو زیندوو دەکەمەوە . دکتۆر كاناڤیرۆتان لەیادە؟ (سێرجێو کاناڤیرۆ - Sergio Canavero) ئەو پڕۆفیسۆرە ئیتاڵیەیە کە ساڵی (٢٠١٦ز) بەبانگەشەی زیندوو کردنەوەی مردووەکان جیهانی شۆک کرد و ئیمانی زۆرێک لە خەڵکی هێنایە لەرزە. بەچەشنێک لە میدیای کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی وەک کوردستاندا ڕاگەیاندی عەلمانی بەئاشکرا بانگەشەی ئەوەی دەکرد کە ڕاستی ئایینەکان خراوەتە ژێر پرسیارەوە. دکتۆر سێرجیۆ پێی وابوو کە دەتوانێت ئەو کەسانەی دوای مردنیان مێشکیان بەتەکنیکی بەستنی قوڵ (deep freeze - تجمید عمیق) هەڵگیراوە، دەکرێ دوای ماوەیەک زیندوو بکرێنەوە. ئەو پێی وابوو دەتوانێت سەختترین نەشتەرگەری ئەنجام بدات کە چاندنی سه‌ره‌ بۆ جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌، پزیشکەکە ڕایگەیاند: دوای سەرکەوتنمان لەم تەکنیکەدا، ئه‌وا دەتوانین یه‌كه‌م ڕاپۆرتی ڕاسته‌قینه‌ وه‌ربگرین له‌ باره‌ی ژیانی دوای مردن، چاندنی سه‌ر بۆ یه‌كه‌مجار هه‌لی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كه‌ ژیانێك دوای مردن هه‌یه‌ یان نا؟ پێی وابوو دوای سەلماندی ئەوەی مێشك زیندوو ده‌بێته‌وه‌، ئه‌وا ئایین بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ نامێنێت، چونكه‌ مرۆڤ پێویست ناكات له‌ مردن بترسێت و مه‌رگ نامێنێت و چیتر پێویست ناكات بچینه‌ كڵێسا و مزگه‌وته‌كان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ خاڵێكی وه‌رچه‌رخان له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا. ئێستا ساڵی (٢٠٢٠ز)ەو چوار ساڵ بەسەر تەحەدداکەیدا تێپەڕیوە، کاناڤیرۆ جودا لە شکستی کارەکەی، جودا لەبەرپرسیارێتی جەستەی بەستووی ئەو نەخۆشە ئیفلیجانەی بەهیوای ژیانێکی نوێ و چاک بوونەوەیان جەستەی خۆیان بەبانگەشەکەی سپارد، وەک تاکێکی تری هەموو دونیا سەیری تراژیدیای مەرگی بەکۆمەڵی هاونیشتیمانیەکانی بەهۆی ڤایرەسی کۆڕۆناوە دەکات، شتێکی لەدەست نایەت ئەوە نەبێت گوێ بۆ سەرۆکی وڵاتەکەی هەڵبخات کە بە میدیاکانی ڕادەگەیەنێت (هەوڵەکان لەسەر زەوی کۆتاییان پێهاتووە، کارەکەمان داوەتە دەست ئاسمان). سەرچاوە: https://www.express.co.uk/news/science/798032/Neurosurgeon-bring-cryogenic-dead-BACK-TO-LIFE-brain-transplant
Mostrar todo...
Neurosurgeon plans to bring deceased BACK TO LIFE with pioneering BRAIN TRANSPLANT

DEAD people who have been cryogenically frozen could be brought back to life within three years - by having their brains transplanted into in a new body, a pioneering neurosurgeon has claimed.

#ڪورتەیەک_لەژیاننامەی_زانای_پایەبەرز #شيخ_محمد_صالح_المنجد . . ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ئەوەنەوەندەی من زانایبێتم ڪەسێک نی یە بەقەد ئەم زانا بەڕێزە لەڕێگای تۆڕە ڪۆمەڵایەتیەڪانەوە خزمەتی بەئیسلام وموسوڵمانان گەیاندبێت .. بۆیە پێمان باش بوو ڪورتەیەک لەژیاننامەی ئەم زانا بەڕێز وخۆش گوفتارە بخەینە بەردەستی خۆشەویستانی. لـەدایک بوون: لە بەرواری 30/12/1380 کۆچی لەدایک بووە. خـوێندن: خوێندنی سەرەتایی وناوەندی لەڕیازی پایتەختی سوعودیە تەواو ڪردوو ، پاشان چوووە بۆ (الظهران) ولەوێ خوێندنی زانڪۆی لە بەشی(ٳدارة صناعة) تەواو کردووە. مامۆستاڪانی: دەرسی لەلایە هەریەک لەم زانا بەڕێزانە خوێندووە: الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز. والشيخ محمد بن صالح العثيمين. والشيخ عبد الله بن عبد الرحمن الجبرين. وزۆر سوودی لە الشيخ عبد الرحمن بن ناصر البراك بینیووە. ولەلای الشيخ سعيد آل عبد الله فێری جوان خوێندنەوەی قورئان بووە. وهەندێک لەو شێخانەی تر ڪەسوودی لێ بینیوون: الشيخ صالح بن فوزان آل فوزان ، والشيخ عبد الله بن محمد الغنيمان ، والشيخ محمد ولد سيدي الحبيب الشنقيطي،والشيخ عبد المحسن الزامل ، والشيخ عبد الرحمن بن صالح المحمود . ویەڪێک لەو زانایانەی ڪەزیاتر سوود مەند بووە لێی لەپرسیار ڪردن لێی الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - وبۆ ماوەی 15 ساڵ پەیوەندیەڪی بەهێزی لەگەڵ هەبووە ، وهەر ئەو هاندەری بوو بۆ وانە گوتنەوە ونوسراوی کردووە بۆ ( مركز الدعوة والارشاد بالدمام ) بۆ ئەوەی یارمەتی دەری بن لەوانە و وتار وموحازەتەڪانیدا وهەر بەهۆی الشيخ عبد العزيز بن باز - ڕەحمەتی خوای لێ بێت - بووە بەئیمام وخەتیب وموحازەڕاتی پێشکەش دەکرد . ڪار وچالاکیەکانی لەبواری دەعوە وبانگەوازدا: ئیمام وخەتیبی مزگەوتی عمر بن عبد العزيز بوو لە (الخبر) . وچەندین وانە ودەرسی زانستی هەیە وەک: - تفسير ابن كثير . - شرح صحيح البخاري . - فتاوى شيخ الاسلام ابن تيمية . - شرح سنن الترمذي . - شرح كتاب التوحيد للشيخ محمد بن عبد الوهاب . - شرح عمدة الأحكام في الفقه للحافظ عبد الغني المقدسي . - شرح كتاب منهج السالكين في الفقه للشيخ السعدي . ولەڕۆژانی چوار شەماندا زنجیرەیەک موحازەرەی پەروەردەیی هەبوو ، وەهەروەها مانگانە لەهەر یەک ڕیاز وجدە موحازەراتی هەبوو . وبەرنامەیەڪی هەبوو لەڕادیۆی القرآن الكريم بەناو نیشانی: ( بين النبي صلى الله عليه وسلم وأصحابه - ڕۆژانی شممە وکاتژمێر 2:05 پاش نیوەڕۆ ) . وبەرنامەیەڪی ەری هەبوو بەناو نیشانی: ( خطوات على طريق الإصلاح ڕۆژانی چوار شەممە 1.00 نیوەڕۆ ولەڕۆژانی دوو شەممەدا کاتژمێر 6.45 دووبارە دەکرایەوە). وچەندان پەشدراری وبەرنامەی تەلەفیزوێنی هەیە ، جگە لەچەندان ڪاسێت وشریتی جیاواز ڪەژمارەی دەگاتە زیاتر (4500) سەعات ، وئەمە لەماوەی 23 ساڵدا. وچەندان ڪتێب و نوسراوی هەیە لەوانە: 1. كونوا على الخير أعواناً 2. أربعون نصيحة لإصلاح البيوت 3. 33 سبباً للخشوع 4. الأساليب النبوية في علاج الأخطاء. 5. سبعون مسألة في الصيام. 6. علاج الهموم. 7. المنهيات الشرعية. 8. محرمات استهان بها كثير من الناس. 9. ماذا تفعل في الحالات التالية. 10. ظاهرة ضعف الإيمان. 11. وسائل الثبات على دين الله. 12. أريد أن أتوب ولكن . 13. شكاوى وحلول. 14. صراع مع الشهوات. ولەساڵی 1996 زاینی ( موقع الاسلام سؤال وجواب (islamqa.info) دامەزراند وتا ئێستا بەردەوامە لەخزمەت کردن . وەهەروها موشریفی [( مجموعة مواقع الإسلام (islam.ws)] کە هەشت مەوقیع لەخۆ دەگرێت . وەهەروەها موشریفی (مجموعة زاد العلمية الدعوية) کە خۆی دەبینێتەوە لەبوارەکانی مۆبایل وڕادیۆ وتەلەڤیزیۆن وبڵاو کراوەدا... سەرچاوە ((موقع الإسلام سؤال وجواب)). خوای پەروەردگار بیپارێزێت لەهەموو ناخۆشی ونەخۆشیەک وئازادی بڪات ، اللهم آمين... وەرگێڕانی: باوكى سناء 2020/4/11
Mostrar todo...
ئیمامی ئەحمەد ئەفەرموێ: لەڕۆژی قیامەتدا ئەمهێنن و زنجیر لەدەست و قاچمدایە، پێم ئەڵێن: ئەحمەد ئەم مەسئەلەیەت لەکوێ هێنا؟ ئەڵێم: وەکیعی کوڕی جەڕراحی کوفی بۆی گێڕامەوە. کۆت و زنجیری من ئەکەنەوە و لەدەست و قاچی وەکیعی ئەکەن، پێی ئەڵێن: وەکیع ئەم مەسئەلەت لەکوێوە هێنا؟ وەکیع ئەڵێ: مەنسوڕی کوڕی موعتەمیر بۆی گێڕامەوە. کۆتی وەکیع ئەکەنەوە و لەدەستی مەنسوڕی ئەکەن و هەمان پرسیاری لێ ئەکەن. مەنسوڕ ئەڵێ: ئیبڕاهی نەخەعی بۆی گێڕامەوە. ئەوجا دەستی مەنسوڕ ئەکەنەوە و ئیبڕاهیم زنجیر ئەکەن. پاشان ئەگاتە ئەسوەد و یەزید. ئەوجا ئیبن مەسعود و ئیبن عەباس بە کۆت و زنجیرکراوی ئەهێنن و هەمان پرسیاریان لێ ئەکەن، ئەوانیش ئەڵێن: لەپێغەمبەری خوامان بیست(دروودی خوای لێ بێ). پاشان دەستیان ئەکرێتەوە و نەجاتیان ئەبێ، ئەمە بۆ یەک مەسئەلە. هەرکات ئەچیتە سەر شاشە و ئەڵێیت بە ژمارەکانی خوارەوە پەیوەندی بکەن و پرسیارەکانتان بکەن، ئەمەت بیربێ! چەند جار وەڵامی پرسیارت داوەتەوە و لێی دڵنیا نەبووی! پێم وانییە تەفتازانی و زەکەریای ئەنساڕیش بوێری ئەوەیان هەبووبێ، بڵێن چی ئەپرسن، بپرسن! ئەوەی عیلمی زیاد بێ فەتوای کەم ئەبێ، تەنانەت ئەگاتە ئەوەی ئامادە نییە مەسئولیاتی ئیجتیهاداتی مالیک و شافیعی و ئەحمەدیش هەڵگرێ. عەللامەی شەنقیتی، ساحێبی تەفسیری (أضواء البیان)، لەکۆتایی تەمەنی ئەیوت: وەڵامی هیچ پرسیارێک نادەمەوە کە ئایەت یان فەرموودەی سەڕیحی(قطعي الدلالة)ی لەسەر نەبێ. عمر عبدالرحمن
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.