(شێعرو وتار)عەبدوڵاموحەممەدی بڵوان ئاوا
Mostrar más
246
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
مامۆستا "حەسەن زیرەڪ"
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت ڪردم وەرە قوربان
hesen zîrek2.mp39.52 MB
بە ناو و یادی خودا
سڵاو دۆستانی ئازیز
هەر وەک وتمان
پیتەکانی کوردی 34 دانەن و 37دەنگ
(بزرۆکە ـ i) 👉 لە ناو ئەم شێوە نووسینە نانووسرێت و دوو پیتی (ی ٫ و) هەم دەکرێ بزوێن بن هەم دەکرێ کپونەبزوێن بن، ئەوە ئیتر بەستە بە هاتنیانە لە ناو وشە و بڕگە
پەس بۆیە 37 دەنگە بەڵام 34 پیت.
هەر وەها لەو 37 دەنگە 29 دەنگیان کپونەبزوێنن،
[[[[ 8 دانەیش بزوێنن(جووڵێنەر، حرکتدهندە) واتە ئەتوانن ببنە هۆی خوێندنەوە و جووڵاندنی پیتە بێدەنگەکان.
وەک:
(ا ، ـەە ، ێ ، ۆ ، وو) هەر وەها دەنگی (بزرۆکە ـ i) کە لە نووسینی کوردی ئارامی نانووسرێت بەڵام هەست ئەکرێت، هەر وەها (ی ، و) کە هەم بۆ بزوێن دەبن
هەم بۆ نەبزوێن دەبن(هەڵبەت گەر لە ئەوەڵی وشە و بڕگە بـێـن، وەک نەبزوێن ئەخوێنرێنەوە). ]]]]
#پیتە_کپونەبزوێنەکان هەر وەک زمانەکانی تر ئەنووسرێن و ئەخونرێنەوە،
بەڵام لە ناو زمانەکانی تر ئەم پیتانە👈 ( ڤ ٫ ڵ ٫ ڕ) نییە و تەنیا لە زمانی کوردیدا هەیە.
لە کوردیدا
هەم (ل) 👉 لامی ناسکوسادە، هەم (ڵ) 👉 لامی قەڵەو و باڵەدار هەیە
دیسان لە کوردیدا
هەم پیتی (ر) 👉 ناسکوسادە هەیە هەم (ڕ) 👉 قەڵەو و باڵەدار هەیە.
ئــ ، ب ، پ ، ت ، ج ، چ ، ح ، خ ، د ، ر ، ڕ، ز ، ژ ، س ، ش ، ع ، غ ، ف ، ڤ ، ق ، ک ، گ ، ل ، ڵ ، م ، ن ، و ، هــ ، ی
پیتە کپونەبزوێنەکان لە هەموو شوێنێکی بڕگە و وشە ئازادن و ئەنووسرێن.
@bokurd
attach 📎
زۆرێک لە پیاوان،
عاشقی جوانی ئافرەتان دەبن،
زۆرێک لە ئافرەتانیش،
عاشقی قسەی پیاوان دەبن،
هەر بۆیە ئافرەتان ئارایش دەکەن و پیاوانیش درۆ...
✍ جۆرج_بێرناد
@zz1359am🍀🌺🌸🌼🍀
مامۆستا حەسەن زیرەک بو دوو کچەکەی خۆی
(ئارەزو و مێهتاب) دەخوێنێ
@zz1359am🍀🌺🌸🌼🍀
4_5857095460455450813.mp45.26 MB
🌿💫
ئەندامانی هێژاو وخۆشەویستم
ســـڵاوێڪ بە جوانی سروشتی ڕازاوەے ڪوردستان.
سڵاوێڪ بە جوانی گوڵی شلێر و نێرگس لە بەڕێزان و خەمخۆرانی نیشتمان.
بەیانیتان پڕ لە مزگێنی و هەواڵی خۆش و ئەمڕۆتان بە دڵێڪی شاد تێپەڕڪەن.
بەیان و ڕۆژتان پڕ بە دڵی جوانتان.
🌿💫
@zz1359am🍀🌺🌸🌼🍀
ئاگرەسوورە (من پشکۆیەک لەو ئاگرەم)
ئاواز و وتنی: نەجمەدین غوڵامی
شێعر: ڕەحیم لوقمانی
ئالبۆمی فەرەنجیپۆش
ساڵی 1984
.
من پشکۆیەک لەو ئاگرەم کە ئاسنیش دەتاوێنێ
من دڵۆپێک لەو بارانەم کە دەریایەک بە دی دێنێ
من شەماڵم ئەو شەماڵە پڕ لە شنەی بە سۆز و تاو
دەمەو بەهار بەفری داگیرکەری وڵات ئەکەم بە ئاو
من ژیلەمۆم ئەو ژیلەمۆی دوای هەزاران ئاو لێ پژان
دیسانەوە گڕ دەهاوێم دەیڵێمەوە گۆرانی ژیان
.
کاتێ ساوای باوک کوژراو فرمێسک ئەڕژێنێ بەتاسە
من بە سۆزتر لەو ئەسرینەم بە قینترم لەو هەناسە
من باوەڕم، بوومەلەرزەم، دڵی زەوی دەلەرزێنم
کێو و تەلان لە بن دێنم، هەموو جیهان دەهەژێنم
من رووناکی ئاسۆی ژینم وەک تاو هەڵدێم بۆ ژێردەستان
من شۆڕشم، ئاگرە سوورەم، ئاگرە سوورەکەی کوردستان
@zz1359am🍀🌺🌸🌼🍀
4_5787469530871629731.mp34.01 MB
ئەرێ دڵ بێ شەرابی لەعلی گوڵڕەنگت لە گوڵ چ بکا ؟
کە جیلوەی گوڵ لە گوڵشەندا نەبێ بولبول لە چڵ چ بکا ؟
کە ھەڵگیرسا لە نووری بادە شەمعی حوسنی جانانە
نەچێتە سەر تەریقەی حەزرەتی پەروانە، دڵ چ بکا ؟
بە ئاھم گەر ڕەقیبانت بسۆتێن ئەی گوڵی ڕەعنا
مەڕەنجە تۆ خودا شوعلە لە ئاقاری چقڵ چ بکا ؟
ھەتا ماوە دەبێ ئەشکی نەدامەت داوەرێنێ چاو
عەرەقریتن نەبێ شەخسی لە کاری خۆ خەجڵ چ بکا ؟
سەفەر جائیز نیە با بۆ حەرەم بێ لەو بەر و بوومە
فەقەت مەجزووبی زنجیری نەسیبی ئاو و گڵ چ بکا ؟
فەلەک ھەر گا کەسێکی ھەڵبڕی وەقتی ھیلاکەتیە
کە سەر بۆ گەیینە پەت بێ پێ لە کورسی و ئەسکەمل چ بکا ؟
لە عوششاق و ڕەقیب ئەو شۆخە چاوی لوتفی وەرگێڕا
کە ئاسک ئادەمی یا سەگ ببینێ غەیری سڵ چ بکا ؟
چ حاجەت نەرگسی مەستت بکەم وەسفی بە مەخمووری
کە چاوێ سورمەکێشراوی خودایی بێ لە کل چ بکا ؟
لە ھەر جێیەک ھەڵێ خورشیدی عیشقی گوڵڕۆخان مەحوی
ئەگەر عەقڵی ببێ لەو جێگە ئاونگی عەقڵ چ بکا ؟
#مەحوی🖊
@zz1359am🍀🌺🌸🌼🍀
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.