cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

ئەنجومەنی هیوای زانست (سەقز)

📖خوێندن ژیانت پڕ دەکات لە زانیاری و بەرەو لوتکەت دەبات https://zanistngo.com/ بۆ پێوەندی: @azad2715 @azizmarzi @zahed1351 @Abdolrahimhoseinisaghez

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
397
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

ڕاگەیاندنی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری سەقز لەسەر کارەساتی ژینا( مەهسا) ئەمینی جەماوەری بەڕێزی کوردستان بە گشتی و خەڵکی خۆنەویست و خۆڕاگری شاری سەقز بەتایبەتی: هەر وەک ئاگادارن لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە لایەن هێزەکانی گەشتی ئیڕشادی تارانەوە،  مەهسا(ژینا)ی ئەمینی تەمەن ٢٢ ساڵان خەڵکی شاری سەقز بە بیانووی حیجابەوە دەسبەسەر دەکرێت و بە هۆی گوشار و ئازارێکەوە کە لە گرتووخانە دەیبینێت جەڵدە لێیدەدات. باش دەزانن ئەمە یەکەمجار و یەکەم کەس نییە لە لاوانی ئێمە کە بە بیانووگەلی وەکوو کۆڵبەری و بیروڕای جیاواز و هەڵسووڕان و خەبات لە بووارەکانی وەک  مافی مرۆڤ، ژینگەپارێزی و هتد ..ەوە  ڕاپێچی بەندیخانە دەکرێن، یان دەدرێنە بەر دەسڕێژ و دەکوژرێن. لە درێژەی ئەم دەسدرێژییانەدا، بیانووی حیجاب و جلووبەرگیشی هاتە سەر و گیانی نەونەمامێکی وەکوو ژینای دڵ پڕ لە هیوا و ئاواتی کردە ئامانج و لە سەرەتای گەشە و چرۆدانیدا چووە کاروانی نەمرانەوە. ئێمە تووڕەیی خۆمان دەخەینە پاڵ تووڕەیی بنەماڵەی ژینا و خەڵکی داخداری سەقز و دەڵێین دەبێ ئەو کەسانەی لەم تاوانەدا بەشدارن، سزا و تاوانی ئەم کردەوە نامرۆڤانەیان ببیننەوە . ماشینی گوشار و ئازاردانی ژنان بە بۆنەی حیجابەوە وا بڕوات، وامان لێدەکات دەبێ  هەمیشە بۆ چارەنووسی ژیناکانمان کە بە هۆکار گەلی وەکوو زانکۆ، کارکردن، چارەسەری نەخۆشی، ژیانی ئاوارەیی یان بە شوێن تیکەنانێکەوەن، نیگەران بین و چاوەڕێی وەها دۆخگەلێک ببین. بەم بۆنەوە ئێمە وەکوو ڕێکخراوە مەدەنییەکانی  شاری سەقز بە توندی ئەم کردەوە شەرمەزار دەکەین و هاوخەمیی خۆمان بۆ هەموو خەڵکی داخداری شاری سەقز و هەروەها بنەماڵە و کەسوکاری ژینای گیانبەختکردوو دەردەبڕین. ٭ ئەنجومەنی فەرهەنگی ئەدەبیی مەولەوی کوردی سەقز ٭ ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانستی سەقز ٭ ئەنجومەنی کۆمەڵایەتیی چرۆی ژیان ٭ ئەنجومەنی ژینگەپارێزانی ژیانی سەوزی سەقز ٭ ئەنجومەنی ئاسۆی ژیاری ساحێب ٭ ئەنجومەنی سنفیی مامۆستایانی کوردستان- سەقز و زێویە ٭ ڕێکخراوەی کەلتووری کۆمەڵایەتیی نۆژین لقی سەقز @zanist_ngo
Mostrar todo...
attach📎

Photo unavailableShow in Telegram
"وێژە بەرهەمی زمانە و هونەر ڕەنگدانەوەی وێژە و کەلتوورە" ڕێوڕەسمی یەکەمین فێستیواڵی هایکۆ کتێبی کوردی: ڕۆژ: ۳۱ی خەرمانان کات: ٤ تا ٦ی پاشنیوەڕۆ شوێن: کتێبخانەی گشتیی سەقز (پارکی مەوەلەوی کورد) ٭بەشداری بۆ هەمووانە٭ لێژنەی بەڕێوەبەریی هایکۆ کتێبی کوردیی ئەنجومەنی فەرهەنگیی هیوای زانست ڕێکخراوەی کەلتووریی هیوای زانست telegram/instagram : @zanist_ngo
Mostrar todo...
‌ ‌ #یەڵماز_گونەی لەدایکبوون: 1ی نیسانی 1937 کۆچی دوایی: 9ـی ئەیلوولی 1984 یەڵماز گونەی دەرھێنەر و نووسەر و ئەکتەرێکی بەناوبانگی کورد بوو. ئەو بە باوکی سینەمای کوردی دائەنرێت چەندین خەڵاتی جیھانی لەو بوارەدا بەدەست ھێناوە کە گرنگترینیان خەڵاتی ڤیستیڤاڵی (کان) بوو لە 1982 بۆ فیلمی ڕێگا (yol). یەڵماز لە لادێیەکی بچووکی باکووری کوردستان لە پارێزگای ئادانا لەدایک بوو ھەر لەوێ گەورە بوو دواتر لە ئەنقەرە و ئەستەنبوڵ خوێندنی یاسا و ئابووریی تەواوکرد. لە تەمەنی ٢١ ساڵییەوە دەستی کرد بە کاری سینەما. بەھۆی کەسایەتی و ھەڵسوکەوتییەوە بە «پاشای ناشیرین» ناسرابوو. لە ساڵی 1961 بۆ 18 مانگ زیندانی کرا لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕۆمانێکی «کۆمۆنیستانە». لە ساڵی 1965دا دەستی کرد بە بەرھەمهێنانی فیلم. پاش ئەوەی لە بەندیخانه ڕایکرد ڕووی کردە وڵاتی فەڕەنسا و پاش چەند ساڵێک ژیان لە دوورە وڵات سەرئەنجام لە ساڵی 1984 لە شاری پاریس بەھۆی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. دەرھێنراوەکانی یەڵماز گونەی:: ''ئەسپ ژن سیلاح'' (١٩٦٦) ''فیشەک کارم تێناکا'' (١٩٦٧) ''ناوم کەریمە'' (١٩٦٧) ''پیرە نوری'' (١٩٦٨) ''سەید خان'' (١٩٦٨) ''گورگە برسییەکان'' (١٩٦٩) ''پیاوێکی ناشیرین'' (١٩٦٩) ''ھیوا'' (١٩٧٠) ''ھەدەفی زیندوو'' (١٩٧٠) ''عوسمان پیادە'' (١٩٧٠) ''بابە'' (١٩٧١) ''عیبرەت'' (١٩٧١) ''قاچاخەکان'' (١٩٧١) ''بێ ھیواکان'' (١٩٧١) ''بکوژەکان'' (١٩٧١) ''سبەی دوا ڕۆژە'' (١٩٧١) ''ئازار'' (١٩٧١) 'شیوەن'' (١٩٧٢) ''ھاوڕێ'' (١٩٧٤) ''ئەندێشە'' (١٩٧٤) ''داماوەکان'' (١٩٧٥) ''ڕان (١٩٧٨)'' ''دوژمن'' - ئینگلیزی (١٩٧٩) 🌟 ڕێگا🌟 (١٩٨٢) ''دیوار'' (١٩٨٣) ✍🏻 ئێقباڵ موحەممەدی ئەنجومەنی هیوای زانست https://t.me/zanist_ngo
Mostrar todo...
ئەنجومەنی هیوای زانست (سەقز)

📖خوێندن ژیانت پڕ دەکات لە زانیاری و بەرەو لوتکەت دەبات

https://zanistngo.com/

بۆ پێوەندی: @azad2715 @azizmarzi @zahed1351 @Abdolrahimhoseinisaghez

8ی سێپتامبر، لە لایەنی وڵاتە یەکگرتووەکانەوە ‌(یونسکو) به ناوی ڕۆژی جیهانی سەواد،(نەمانی نەخوێندەواری) ناو نراوە تێکوشان بۆ لە ناو چوونی نەخوێندەواری ئەرکێکی پێویستە بۆ تەواوی وڵاتان کە تەنیا ململانێ و بەربەرەکانێ لە پێناو پێشکەوتن لە بواری فەرهەنگی یەکمین هەنگاو بەژومار نایەت، بەڵکوو لە بواری کۆمەڵایەتی و سیاسی ،ئابووریشدا بایەخ پێدانی پێویستە .. سەواد واتە زانست پێکهاتووە لەم چەند بەشە : ١-شارەزا بوون لە زمانی دایکی ٢-فێربوونی زمانێکی وڵاتانی تر ٣- فێربوونی کۆمپیۆتێر تاریفی گشتی سەواد: واتە ڕۆڵی بەرچاو لە گۆڕانی ژیانی مرۆڤ کە بتوانێ بە خوێندنەوەکان و زانستەکانی خۆی لە ژیانی خۆی ئاڵوگۆڕ دروست کات. کەسێک کە لە لقێکی زانستگایی بڕوانامەی دوکتورا وەر ئەگرێت لە سەدا پێنج سەواددار بە ژومار دێت سەواددار بەو واتا کە لە مەهارەتەکانی تریش کە ئەساس و بناخەی ژیانن و بریتین لە 12مەهارەت، کە پێویستە شارەزایان بین. 1-سەوادی پڕسۆز و سۆزداری: دروست کردنی هەڵسوکەوتی بەسۆز لەگەڵ بنەماڵە و دۆستانی خۆمان 2-سەوادی پێوەندی: توانایی دروست کردنی پێوەندی دروست و بەجێگە لەگەڵ نەریت و ڕەسمی کۆمەڵایەتی 3-سەوادی ماڵی: توانایی کۆنتڕۆڵ و چاودێری سامان و دارایی و تێچووی خۆمان و بنەماڵە 4-سەوادی پەروەردەیی: توانایی پەروەردە کردنی منداڵ 5_سەوادی سڵامەتی دەروونی و جەستەیی: زانیاریی و زانستی گرینگ لە باری شێوازی خواردنە باشەکان و بەرگیری لە نەخۆشینەکان 6- سەوادی ڕاگەیاندنە گشتییەکان،میدیاکان: توانایی جیاوازی لە نێوان خاس و بەکەڵکبوون یا نەبوونی ڕاگەیاندنەکان 7-سەوادی نەتەوەیی: زانست و زانیاری لە مێژوو و نەتەوەی خۆمان 8-سەوادی ژینگەیی: گرینگی و بایەخ پێدان بە ژینگە و سروشت و پاراستنی ژینگە 9-سەوادی شیکردنەوە وهەڵسەنگاندن : هەڵسەنگاندنی ڕوانگە و بۆچوونە جۆراوجۆرەکان و هاوردنەوەی هۆکار و بیری دروست له گوتار و کردەوە بەدوور له لاینگری لەڕادە بەدەر به کەسێک یا گرووپێک یان شتێک 11-سەوادی هێز و توانایی: توانایی بەڕێوەبەریی هێزەکان لە سەرچاوە سرووشتی و مرۆیی و گشتییەکاندا 12-سەوادی بنەمایی زانستی: بێجگە لە سەوادی ئاکادمیک و زانکۆیی توانایی شیکاری و وتووێژ کردن و چارەسەر کردن و وڵام دانەوە بە باسەکان و پاڵپشتی کردنی زانستی و ژیرانەی یەکتر هەر کات خوێندەوارەکانمان لەم 12 بەڵگە زانستییە لە ژیانی خۆیاندا کەڵک وەرگرن و خۆیان پەروەردە کەن بەم مەهارەتانە ئاستی نەخوێندەواری دێتە خوارەوە و کاریگەری باشیش ئەبێت لە سەر کۆمەڵگا و داهاتووی گەش و ڕووناک. ✍: ئاڵا بەهرامی ئەنجومەنی هیوای زانست https://t.me/zanist_ngo
Mostrar todo...
ئەنجومەنی هیوای زانست (سەقز)

📖خوێندن ژیانت پڕ دەکات لە زانیاری و بەرەو لوتکەت دەبات

https://zanistngo.com/

بۆ پێوەندی: @azad2715 @azizmarzi @zahed1351 @Abdolrahimhoseinisaghez

‌ #موحەممەد_ئەوراز پیاوێک لە ڕەگەزی ئازار چێشتووەکان، وەرزشوانێک کە ڕاهێنانی لە سکی دایکییەوە دەست پێ کردبوو. کاتێک لە (۲٥ـی خەرمانانی ۱۳٤۸)هاتە سەر دنیا باوکی لە بەندیخانەی فەلەکول ئەفلاک بوو، هێشتا موحەممەد زۆر بچووک بوو بە هۆی باوکییەوە لە زێدی خۆی (نەغەدە) دوور خراوە. ئەم ئازارانە زۆر زوو موحەممەدی کرد بە شاخ، شاخی سەرکەوتن و خۆڕاگری. ئەوراز لە ژیانی شاخەوانی خۆیدا جگە لەوەی یەکەم کورد بوو بەسەر ئێوێرستدا زاڵ بوو لوتکەی ئەم شاخانەشی کردە نیشتمانی پێڵاوەکانی: ۱۳۷٦ لوتکەی راکاپووشی ۷۷۸۸م بەرزایی ۱۳۷۷ لوتکەی ئێوێرێست(بەرزترین لوتکەی دونیا) ۸۸٤۹م بەرزایی ۱۳۷۹ لوتکەی چوایۆ ۸۲۰۱م بەرزایی (بێ بەکارهێنانی کەپسوولی ئۆکسیژن) ۱۳۸۰ لوتکەی ئارارات ٥۱٦٥م بەرزایی ۱۳۸۱ لوتکەی لووتسە ۸٥۱۱م بەرزایی(بێ بەکار هێنانی کەپسوولی ئۆکسیژن) ۱۳۸۲ سەرکەوتن تا بەرزایی ۷۹۰۰م لە لوتکەی گاشربرۆم گاشربرۆم ئەو لوتکەیە (بە هۆی دواخستنی کاتی، سەرکەوتنەکە) بوو بە دوا مەنزڵی محەمەدی ئەوراز. محەمەدی ئەوراز و مۆقبل هونەرپژووە کەوتنە بەر ڕنوو و هەرەسی ناوەختی بێ بەزەیی و محەمەد دوای بیست ڕۆژ (۱٦ـی خەرمانانی ۱۳۸۲) لە نەخۆشخانەی شیفا لە ئیسلاماوا گیانی نەسرەوتووی پێشکەش ئەو هەموو شانازییە کرد. ڕۆحی شاد و یادی بەرزی هەرمان ✍🏻 جەلال نەوزاد ئەنجومەنی هیوای زانست https://t.me/zanist_ngo
Mostrar todo...
ئەنجومەنی هیوای زانست (سەقز)

📖خوێندن ژیانت پڕ دەکات لە زانیاری و بەرەو لوتکەت دەبات

https://zanistngo.com/

بۆ پێوەندی: @azad2715 @azizmarzi @zahed1351 @Abdolrahimhoseinisaghez

‌ ‌ ‌ #شەڕی_جیهانی_دووهەم ناوی شەڕ= شەڕی جیھانی دووهەم ڕێکەوت=1ـی سپاتمبر 1939 تا 2ـی سپتامبر 1945 ئەنجام= سەرکەوتنی ھاوپەیمانان، دروستبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەرکەوتنی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت وەک دوو زلھێز، دامەزراندنی ھاوپەیمانی ناتۆ و دەرکەوتنی شوێنی دەسەڵات کە بووە ھۆی شەڕی سارد. شەڕکەرەکان 1 = ویلایەتە یەکگرتووەکان ـ شانشینی یەکگرتوو ـ فەڕەنسا ـ یەکێتیی سۆڤیەت ـ شانشینی میسر ـ چین ـ پۆڵەندا ـ کەنەدا ـ ئۆستراڵیا ـ نیوزیلاند ـ نۆرویژ ـ دانماڕک ـ بەلجیکا ـ ھۆڵەندا ـ یۆنان ـ فلیپین شەڕکەرەکان 2 = ئەڵمانیای نازی ـ ئیمپراتۆری ئیتالیا ـ ڕۆمانیا ـ بولگاریا ـ ھەنگاریا ـ فەڕەنسای ڤیشی زیانەکان1= کوژراوی سەربازی: زیاتر له 16 ملیۆن کەس کوژراوی مەدەنی: زیاتر لە 45 ملیۆن کەس کۆی کوژراوەکان: 61 ملیۆن کەس زیانەکان 2= کوژراوی سەربازی: زیاتر لە 8 ملیۆن کەس کوژراوی مەدەنی: زیاتر لە 4 ملیۆن کەس کۆی کوژراوەکان: 12ملیۆن کەس شەڕی جیھانیی دووهەم بریتی بوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە 7ـی تەممووزی 1937 لە ئاسیا و لە 1ـی ئەیلوولی 1939 لە ئەورووپا دەستی پێکرد و لە ساڵی 1945 بە خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و قەڵاچۆکردنی ناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە کۆتایی پێهات. لەم شەڕه ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی 70 دەوڵەت بەشدار بوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا. شەڕی جیھانیی دووهەم بە شەڕێکی گشتگیر دادەنرێت و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانی ڕووبەری شەڕەکە و زۆری شانۆکانی شەڕ و بەرەکانی. زیاتر لە 100 ملیۆن سەرباز بەشدار بوون تێیدا و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆر بوون. نزیکەی 61 ملیۆن کەس لە خەڵکی سەربازی و مەدەنیی بوون بە قووربانی. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە جەنگی جیھانیی دووهەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تری مێژوو و ھۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل , سوپای ئاڵمانیای نازی. ئەڵمانییش بە ھەمان شێوە وەڵامیانی دایەوە و زیانێکی مەدەنی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چین و کۆریای باشوور کردیان، ژمارەی قوربانییە بێتاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ 51 ملیۆن کوژراو، کە نزیکەی %2ـی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا. ✍🏻 فەردین عەزیزی (باوەند) ئەنجومەنی هیوای زانست https://t.me/zanist_ngo
Mostrar todo...
ئەنجومەنی هیوای زانست (سەقز)

📖خوێندن ژیانت پڕ دەکات لە زانیاری و بەرەو لوتکەت دەبات

https://zanistngo.com/

بۆ پێوەندی: @azad2715 @azizmarzi @zahed1351 @Abdolrahimhoseinisaghez

01:02
Video unavailableShow in Telegram
لە کتێبخانەی نەشمیلان وەک کتێبخانەکانی دیکەی زانست، فێنکی کاری خۆبەخش تینی پڕووکێنەری گەرمای شکاند. بە هاوکاری خاتوونی هێژا پەریسا حیسامی خولێکی فێرکاری نگارکێشی، دەسکار و ئاشنا بوون لەگەڵ هونەر بەڕێوە چوو. لەم خولەدا بەشداربووان جگە لە پەروەردەی جەستەیی لەگەڵ بنەماکانی هونەریش ئاشنا بوون. زانست وێڕای سپاسی ئەندامانی خۆی و هاوڕێیانی دڵسۆزی پێزانینی بۆ کاری خۆبەخش و گەشەی ئەم ڕێبازە هەیە. ڕێکخراوەی کەلتووریی هیوای زانست telegram/instagram : @zanist_ngo
Mostrar todo...
‌ ‌ #مامۆستا_بێخود لەدایکبوون : 1879 کۆچی دوایی : 1955 مەلا مەحموودی موفتی ناسراو به بێخود موفتی و مامۆستای ئایینی و شاعیرێکی بەناوبانگی کورد بووە. مامۆستا بێخود لای زانایانی ناوداری ئەو سەردەمەی سلێمانی خوێندنی تەواو کرد. ساڵی 1900 زایینی کرا بە حاکمی ھەڵەبجە، دوای ئەوە مامۆستای قوتابخانەی سەرەتایی بوو لە سلێمانی , لەگەڵ مامۆستایان ڕەفیق حیلمی و زێوەر دا مامۆستایەتی کردووە، بێ ئەوەی بەرامبەر بەوە ھیچ مانگانەیەک وەربگرێت. لە پاش ماوەیەک لەم کارە دوورکەوتەوه و بە درێژایی ژیانی لە کار و باری میری نزیک نەکەوتەوه. ھەموو ژیانی لە سلێمانی برده سەر. پێش مردنی موفتی کاکی، چەند ساڵێکی لە ھەڵەبجه بەسەر برد. ئەوجا گەڕاوە بۆ سلێمانی و تا کۆتایی ژیان لە جێگاکەی ئەودا مفتی بوو. له ئاکام پاشنیوەڕۆی 25ـی ئابی 1955 مامۆستا بێخود بەهۆی نەخۆشییەوه له سلێمانی چاوی بۆ هەمیشه بە ڕووی دنیادا داخست. دیوانی بێخود له بەرهەمە ناسراوەکانی مامۆستا بێخوده ئەم بەرهەمه لە ساڵی 2007 لە چاپخانەی ئینتیشاراتی کوردستان لە سنە لە 168 لاپەڕەدا چاپکراوە. دیوانەکە دوو بەشە بەشی فارسی و کوردی. موحەممەدی مەلا کەریم بەم جۆره باسی کۆکردنەوەی شێعرەکانی بێخود دەکا: ئەم شێعرانە بەشێکی زۆر کەمن لە شێعرەکانی بێخود بەھۆی ئەوەی کە ئەو بە ڕەبەنی ژیاوە و ھەمیشە لە کۆڕی ئەدیبان بووە بۆیە دەبێ شێعرەکانی لەمە زیاتر بن , کە بێ‌گومان ھەن. نموونەی شێعر: بێخود لە ڕووی نیازەوە ئەی نازەنین دەڵێ جار جار بە چاوی لوتف بڕوانە سوورەتم من بۆیە سەیری تۆ دەکەم و ڕوم لە کەس نییە تا تێبگەی کە تۆی ھەدەفی تیری حەیرەتم ✍🏻 فەردین عەزیزی (باوەند) ئەنجومەنی هیوای زانست https://t.me/zanist_ngo
Mostrar todo...
ئەنجومەنی هیوای زانست (سەقز)

📖خوێندن ژیانت پڕ دەکات لە زانیاری و بەرەو لوتکەت دەبات

https://zanistngo.com/

بۆ پێوەندی: @azad2715 @azizmarzi @zahed1351 @Abdolrahimhoseinisaghez

‌ "ڕۆژی شەهیدانی ژینگە" (ڕۆژی 3ی خەرمان، ڕۆژێکی دڵتەزێن بەڵام حەماسەخوڵقێن لە کوردستان) ڕۆژی 3ی خەرمانانی 1397ی هەتاوی، کاتێک کە لە لایەن نەیارانی ژینگە و نیشتمانەوە ئاگر بەردرایە دارستانەکانی سەڵەسی و پێڵەی شاری مەریوان، وەکوو هەمووکات تیمێک لە حەماسە خوڵقێنەرانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە سەرپەرشتی کاک شەریفی باجوەر کە بەرپرسی کومیتەی قەیرانی ئەو ئەنجومەنە بوو بۆ کوژاندنەوە و قوتاری دار بەڕووەکانی ئەو دارستانە ڕەوانە کران. بەڵام لە کاتی کوژاندنەوەدا لە ئاگری نەیاراندا گرفتار بوون و لەگەڵ هاوڕێی بەڕێزی خۆی کاک ئومیدی حسەین‌زاده و 2 کەس لە ئەندامانی فەرمانگەی سەرچاوە سروشتییەکان (کاک محەممەد پەژوهی و کاک ڕەحمەت حەکیمی نیا)، لە پێناو پاسەوانی لە کەرامتی مرۆڤایەتی، بایەخە مرۆییەکان و ژینگەی نیشتمان لەگەڵ ڕق و بێزاری دوژمنان ڕووبەڕوو بوونەوە و جەستەی پیرۆز و ڕۆحی پاک و پایەبەرزیان بە مانەوەی دار بەڕووەکانی نیشتمان بەخشی و خۆڵەمێشی لەشیان بەسەر نیشتمانی سووتاودا بڵاو کردەوە و شەهید بوون. بەڵام کاک شەریف و هاوڕێیانی تەنیا مرۆڤێکی ئاسایی نەبوون کە دوای ئەو ڕووداوە لە ناوچن و دامرکن، ئەوان بیر و باوەڕی ڕێبازێک بوون کە لە نێوان زەین و مێشکی کۆمەڵگادا ڕیشەیان داکوتا و جێگیر بوون و وانەی گیان دان و ژیان بەخشینەوە بە ژینگە و نیشتمان‌یان جێگیر و بەردەوام کرد. بۆ نموونە ڕەوتی گیان‌دان بۆ پاراستنی ژینگە و نیشتمان لە جاران بەهێزتر پەرەی سەند بۆ نموونە لە 8ی پووشپەڕی 1399ی هەتاوی کاتێکە دارستانەکانی ناوچەی مەڕخێڵە لە شاری پاوە ئاگری گرت، 3 ژینگەپارێزی بە ئەمەگی ئەنجومەنی ژیوای پاوە (کاک موختار خەندانی، کاک یاسین کەریمی و کاک بیلال ئەمینی) لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکە گیانیان لە دەست دا و شەهید بوون. یان بۆ نموونە لە کاتێکدا کە بەشێک لە دارستانەکانی زاگرۆس ئاگری گرت، شاخەوان و ژینگەپارێزی نەمر کاک ئەلبۆرزی زارعی لەبەر ئەوەی کە دار بەڕوویێک نەسووتێت خۆی سووتاند و شەهید بوو و ناوی لە نێوان دارستانەکانی زاگرۆس بەردەوام کرد. هەر بەو بۆنەوە لە زاگرۆس‌دا 3ی خەرمانان بە ڕۆژی شەهیدانی ژینگە ناودێر کرا. لەم ڕۆژە پیرۆزەدا بوو کە شەهید شەریف و هاوڕێیانی شەهید بوون تاکوو وانە و دروشمی "ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرە" بۆ وڵات و ڕۆڵەکانی پاشەڕۆژ بەردەوام کەن. ڕۆحیان شاد و ڕێگەیان پڕ ڕێبوار بێت ✍🏻 ڕێبوار فەلاحی ئەنجومەنی هیوای زانست https://t.me/zanist_ngo
Mostrar todo...
ئەنجومەنی هیوای زانست (سەقز)

📖خوێندن ژیانت پڕ دەکات لە زانیاری و بەرەو لوتکەت دەبات

https://zanistngo.com/

بۆ پێوەندی: @azad2715 @azizmarzi @zahed1351 @Abdolrahimhoseinisaghez

‌ ‌ #ڕۆژی_جیهانی_لاوان بەپێی بڕیارێک کە لە 17ـەی دیسامبری 1999ـی زایینی لە رێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان (UN) لە کۆبوونەوەی گشتی درا، هەمو ساڵێک ڕۆژێ 12ـەی ئاگۆست بۆ بەرزنرخاندنی ڕۆڵی لاوان لە نێو کۆمەڵگای جیهانی و بە بیرۆکەی سەرەکی (درووست کردنی جیهانێکی باشتر بە کەڵکوەرگرتن لە بیر و توانای لاوان ) و هەروەها بە دروشمی تایبەت بۆ هەر ساڵ ئەم ڕۆژە پێشکەش کراوە بە لاوان ، ئەم رۆژە لە لایەن UNESCO هەڵبژێردراوە . ئەمەش لە کاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتان وەها ڕۆژێکیان، بە بۆنەگەلێکی جیاواز لە ڕۆژژمێری نەتەوەیی خۆیان تۆمارکردووە، بۆ نموونە لە وڵاتانی وێنێزوئێلا و چین ساڵوەگەری شۆڕش یان شەڕی یەکلاکەری حیزبی و سەرکەوتنی نەتەوەیی، هەروها وڵاتانێک وەکوو مەراکێش و تایلەند ڕۆژی لەدایکبوونی پاشاکانی ئەو وڵاتەیان, بە ڕۆژی لاوان ناساندووە و بەپێی بەرژەوەندی حکومەت ڕێز لەو ڕۆژە ئەگیردرێ ،ئەمەش خۆی جێگەی باسێکی جیاوازە !!! هەروا کە ئاماژە کرا هەموو ساڵێک بۆ ئەم ڕۆژە دروشمی تایبەت بە بارودۆخی جیهان تەرخان دەکرێ و بنەمای هەموو چالاکییەکان لەسەر ئەم بابەتە دادەنرێت . بۆ ساڵی 2021 دروشم و مژاری (( گۆڕینی سیستمەکانی خۆراکی: سوود وەرگرتن لە داهێنانی نوێی لاوان بۆ سەلامەتی مرۆڤایەتی و بەگشتی گۆی زەوی /transforming food systems )) هەڵبژێردراوە، کە ئەگەر دەوڵەتەکان هاوڕێ بن لەگەڵ بڕیارەکانی UN ئەتوانێت ڕێگاخۆشکەر بێت بۆ چالاکی پەیوەندیدار بە تەندروستی کۆمەڵگای خۆجێیی و بەگشتی هەموو دانیشتووانی گۆی زەوی، بەرهەمهێنانی زانستی هەموو جۆرە دانەوێڵە و خواردەمەنییەک و بڵاو کردنەوەی دادپەروەرییانەی بەرهەمەکان لەنێو خەڵک بە لەبەرچاو گرتنی هەمەلایانەی ژینگە و سروشت و پاراستنی مافی هەموو جۆرە بوونەوەرێک ڕێگەی چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ئێستا و داهاتووە و هۆکارە بۆ سەقامگیری و گەشەسەندنی زۆربەی گەلانێک کە تا ئێستا نەیانتوانیوە بە شێوەی ئەرێنی چالاک و هاوکار بن لە بەڕێوەبردنی ئەرکی سەر شانی مرۆڤ سەبارەت بە دایکی ژین واتە زەوی و بوژاندنەوەی سەرچاوەکان وەک دارستان، ئاو و کانزاکان کە میراتی زەوییە بۆ هەموو کەس. بە وتەی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان مەبەست لە هەڵبژاردنی ڕۆژێکی سەمبۆلیک وەک ڕۆژی جیهانی لاوان، ئەوەیە کە لاوان هێز و سەرچاوەی بێبڕانەوەی داهێنانن و ئەمانەوێت ببین بە هاندەری دەوڵەتەکان بۆ ڕەخساندنی هەلی خوێندەواری یەکسان بێ جیاوازی ڕەنگ و ڕەگەز و دابین کردنی کار و پیشەی گونجاو بۆ لاوان و ئاسانکاری بۆ ساز کردنی بنەماڵە ، بۆ ئەوەی کەڵک و سوود وەرگرن لە وزەی کارامە و دڵسۆزانەی لاوانێک کە دەرفەتی یەکسانی کار و ژیان بۆیان ئەسڵێکی بێ کەم و زیادە و هەر بەو ڕۆانگەوە نەوەی داهاتوو پەروەردە دەکەن، ئەم ڕەوتە وەک فەرهەنگ لە نێو هەموو بنەماڵەیەک ڕیشەی تاهەتایی دەکوتێ و هەنگاوێکی بەرزە بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگای زێڕین و دەسپێکە لە بۆ لابردنی کۆیلەتی و ژینی ڕەنجەڕۆیی بۆ بەشخوراوان. سەرچاوە : un.org ✍🏻 تەها فەتحی ئەنجومەنی هیوای زانست https://t.me/zanist_ngo
Mostrar todo...
ئەنجومەنی هیوای زانست (سەقز)

📖خوێندن ژیانت پڕ دەکات لە زانیاری و بەرەو لوتکەت دەبات

https://zanistngo.com/

بۆ پێوەندی: @azad2715 @azizmarzi @zahed1351 @Abdolrahimhoseinisaghez