cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

Hojan :: زانست

بنکەیەک بۆ پێشکەشکردنی زانست بە کۆمەڵگە بەپێی سەرچاوەی بڕواپێکراو. یەکەمین گۆڤاری زانستی-گشتیی کوردیی ڕۆژھەڵاتی کوردستان. ڕێکخراوەی زانستی-فەرهەنگیی هۆژان گۆڤار: hojan.org/shop-2 ‎ژمارەی تۆمارکردن: ٧٨٣٨٨ ماڵپەڕی ھۆژان: hojan.org @Zanadana :پەیوەندی

Mostrar más
Irán85 195El idioma no está especificadoPolítica14 085
Publicaciones publicitarias
2 024
Suscriptores
Sin datos24 horas
-17 días
+830 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

💢مردن لە ئاست کەسانی ماندوونەناس و تێکۆشەرانی نیشتماندا، ڕێگر نییە لە ڕێباز و ئەندێشەیاندا. ▫️(بە بۆنەی کۆچی دواییی ئەستێرەیەکی گەشی ئاسمانی زانستی کوردستان) لە کتێبی فڕینی هەڵۆکاندا، کریشنامورتی ئاوا دەنووسێت: هەر لەم دونیایەدا بژین. ئەم دونیایە جوانییەکی پڕشکۆی هەیە. دونیایەک کە تێیداین بەڵام تێیدا ناژین. ئێمە بیر چەوتین، لێک دابڕاوین، ئاڵۆزین، پەرێشانین، دەستەیەک مرۆڤی ترساوین. کەواتە ئەوە ژیان نییە. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ دەرەوە نییە. لە خۆمانداین. دەستەیەک مرۆڤی بێهیواین. ئێمە مانای ژیان لە ڕەوشێکی شاد و پڕخرۆشدا نازانین. من پێم وایە کە مرۆڤ کاتێک دەتوانێت لەو ڕەوشەدا بژیت کە توانای ئەوەی هەبێت دەست لە هەموو نەفامییەکانی ژیانی هەڵگرێت. دەربازبوون لەمانە تەنیا کاتێک سەر دەگرێت کە مرۆڤ نەک ئاگاداری پەیوەندیی خۆی و مرۆڤەکان، بەڵکوو ئاگاداری پەیوەندیی خۆی لەگەڵ بیرۆکەکان و سروشت و هەموو شتێکی دیکەش بێت. لە وەها پەیوەندییەکدایە کە مرۆڤ دەتوانێت دەستکەوتی وەک ناسین و دەرخستنی خۆی، ترس، پەرێشانی، بێهیوایی، تەنیایی و نەبوونی ئەوینی هەبێت. ئێمە پڕین لە بیرۆکە و وشە و زانستێک کە خەڵک لە مێشکمانیان ئاخنیوە، بەڵام لەبارەی خۆماندا هیچ زانیارییەکمان نییە. هەر بۆیە نازانین کە دەبێت چۆن بژین. کەسێک وا خۆی ناسیبێت و ئامانجێکی بۆ ژیانی خۆی دانابێت و ئاگادار بێت چون لەگەڵ چرکە و ساتەکانی ژیانی هەڵسوکەوت بکات بێگومان دەزانێت چۆن ژیان بکات و چۆنیش بگات بە ئامانجەکانی... دوکتور هێرش ئەمینی ئەو کەسەی وا مانابەخشی ژیان بوو، کەسێک وا بە ڕوحێکی بەهێز لەناو جەستەیەکی شەکەت و ماندوو بوێرانە لەگەڵ شێرپەنجە بەربەرکانی کرد و تا کۆتا ساتەکانی ژیانی هیوای لەدەست نەدا و بوو بە هێمای خۆڕاگری لەگەڵ نەهامەتییەکانی ژیان... دوکتور ئەمینی کەسێک وا لە ۳۹ ساڵ تەمەنی پڕشکۆدا لە هەوڵدان بۆ سەرکەوتن بەسەر پلەکانی خوێندن و گەشە کردن نەوەستا و چەند خەڵاتی بەنرخی وەک خەڵاتی فیزیا و کیمیای ئەتمۆسفێڕیکی لە ساڵی ۲۰۱۸ لە وڵاتی سویسرا و هەروەها خەڵاتی ڕۆزنبلێس لە ساڵی ۲۰۲۰ی پێ بەخشرا. بە داخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوڕێی خۆشەویست و ماندوونەناسی ڕاستەقینەی گەل، دوکتور "هێرش ئەمینی"مان پێگەیشت و داخ و کەسەرێکی قووڵی خستە دڵمان. مردن لە ئاست کەسانی ماندوونەناس و تێکۆشەرانی نیشتماندا، ڕێگر نییە لە ڕێباز و ئەندێشەیاندا. بەو بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو و خەڵکی شاری سەردەشت و سەرجەم کوردستان دەکەین و هیوای سەبر و ئۆقرەیان بۆ ئاواتەخوازین. یاد و ناوی بەرزە و ڕێگەی پڕ ڕێبوارە.
Mostrar todo...
10
Photo unavailableShow in Telegram
3
10:29
Video unavailableShow in Telegram
💢بەشی چوارەمی(کۆتایی) وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی، سەبارەت بە دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ  #chatgpt4o ✔️لە بەشی کۆتاییدا باس لەوە دەکرێت کە پڕۆژەکانی داهاتووی #ژیریی_دەستکرد دەتوانن چ بەهرەیەکان بۆ کورد هەبێت. #chatgpt @ZanisHojan
Mostrar todo...
64.04 MB
👍 11 5
کۆتایی و لۆگۆ.mp482.69 MB
00:51
Video unavailableShow in Telegram
🎉مزگێنییەکی خۆش بۆ هۆگرانی گوڵ و گیا؛ بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنین کە گوڵنامەی کوردیی Kurdflora بە وێنەوە بۆ باتی وشەنامەی هۆژان زیاد کراوە! سەرچاوەی فەرهەنگەکە: GitHubی ئاڵەکۆک 📍ئایدی باتەکە: @hojandic_bot #گوڵ #گوڵنامە #گیا #ڕووەک #فەرهەنگ #ئاڵەکۆک #زانست #هۆژان #باتی_هۆژان @ZanistHojan
Mostrar todo...
3.23 MB
👍 19 5🤩 2🎉 1
00:51
Video unavailableShow in Telegram
3.23 MB
07:11
Video unavailableShow in Telegram
💢بەشی سێهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI  واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ  #chatgpt4o 💢لەم بەشەدا باسی خاڵە لاوەزاکان و سنوورەکانی ئێستای #ژیریی_دەستکرد دەکردرێت.   #chatgpt4o
Mostrar todo...
40.60 MB
👍 15 6
Photo unavailableShow in Telegram
بۆچی نابێت لە کاتی خەوتن بە مۆبایلەوە خەریک بین؟ چۆن دەست لەو ئاکارە هەڵگرین؟ سەرەڕای ئاگادارکردنەوە لەسەر چۆنیەتیی بەکارهێنانی مۆبایل و مەترسییەکانی زێدەڕۆیی لە بەکارهێنانی شاشە لە شەودا، هێشتا زۆر کەس پێش لە خەوتن و لە پێخەفدا مۆبایلەکانیان بەکار دێنن. لیزا ستراوس، دەروونناس و پسپۆڕی چارەسەری هەڵسوکەوتی مەعریفی، سەبارەت بە خەوزڕان و تێکچوونی خەو دەڵێت: شاشەی مۆبایل و تەلەڤیزیۆن و کۆمپیوتەر و هتد، شەوانە گەلێک گرفت و کێشە بۆ خەو دەنێنەوە. توێژەران دەڵێن هەندێک گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا، وەک خوێندنەوەی کتێبێکی کاغەزین پێش خەوتن، دەتوانێت یارمەتیدەری وازهێنان لەو خووە بێت.  ناوەڕۆک وەرگێڕان: هێمن مەلەکی چاودێری زمانی: ڕزگار ئازەوانی چاوەدێری زانستی: هێمن عەبدوڵڵاپوور
Mostrar todo...
👍 21 6
09:36
Video unavailableShow in Telegram
💢بەشی دووهەمی وتووێژی زانا نەقشبەندی لەگەڵ دوکتور ئاران ئەمینی سەبارەت بە تاوتوێکردنی دوایین بەرهەمی کۆمپانیای Open AI واتا #چەت_جی_پی_تی_٤_ئۆ  #chatgpt4o ✔️لە بەشی دووهەمدا باسی دۆخی زمانی کوردی لەناو مۆدێلە زمانییەکان دەکرێت. #ژیریی_دەستکرد #ژیریی #مۆدێلی_زمانی #زانست @ZanistHojan
Mostrar todo...
54.23 MB
13👍 5
02:22
Video unavailableShow in Telegram
لێدوانی دوکتور سولەیمان ڕەسوولی، (مامۆستای فیزیک و یەکێک لە ئەندامان و نووسەرانی هۆژان) سەبارەت بە بانگهێشتنەکەی بۆ کۆبوونەوەی ئەنیشتەین پلاسی وڵاتی کانادا #فیزیک #زانست #کوردستان #هۆژان #ئەنیشتەین_پلاس @zanisthojan
Mostrar todo...
85.21 MB
👍 21 5👎 2
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.