cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

تریفه

کاناڵێک تایبەت بە هۆنراوەی کوردی

Mostrar más
Irán69 797El idioma no está especificadoMúsica21 378
Publicaciones publicitarias
2 347
Suscriptores
-124 horas
+47 días
+2530 días
Distribuciones de tiempo de publicación

Carga de datos en curso...

Find out who reads your channel

This graph will show you who besides your subscribers reads your channel and learn about other sources of traffic.
Views Sources
Análisis de publicación
MensajesVistas
Acciones
Ver dinámicas
01
ئەگەر ڕووبار، گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا، من ئامادەی هەڵوەرینم. ئەگەر ئاسمان، مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێ کۆتایی ڕێگا بدا، من ئامادەی هەڵفڕینم. من ئامادەی توانەوەم، هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ ئەگەر هەور @Honrave #مارف_ئاغایی
831Loading...
02
لاوێک پیرێکی پشت کۆماوەی دی ورد ورد ئەگەڕا لاوەکە پرسی: چیت لێ ون بووە توخوا مامە گیان!؟ جوابی دایەوە پیری قسەزان: وتی چاوەکەم بۆ چی نازانی وونم کردووە تەمەنی جوانی!؟ @Honrave #کەمالی
2363Loading...
03
به ژنت غه‌ڵفی داره بی له سه‌حرایه شین ده‌بی هاتومه وه‌ختی مردنێ زه‌حمه‌تە بۆ من ببی @Honrave #فلکلۆر
2601Loading...
04
ساڵی جارێک نامەکانی پڕ تکای من جواب دەوە هەر نەبێ ئەو نامەیەی بۆتی دەنووسم بیکەوە بەو خودا، خوێنی دڵ و ئەسرین چاون، خامە نین دەردی دووریت بۆتە هۆکارێ کە بڕژێن پێکەوە پۆستەکانم سین دەکەیت و زەنگەکانم بێ وەڵام تاقەت و سەبرم بڕا جارێکی تۆ زەنگ لێ دەوە خۆشەویستیمان لە نێو هەوران بە دڵ واژۆ دەکرد ئاسمان سەدها کەڕەت ئامێزی بۆمان کردەوە تۆ بەڵێن بوو دڵ لە من بستێنی نەک بشکێنی لێم من دڵی خۆمم لە نێو کۆڵانی بێ تۆ دیتەوە ئەو دڵەی بۆی لێدەدای و دوو دەسی دابووم بەتۆ خۆ نەگۆڕاوە بە مەرگی خۆم کەسی من هەر هەوە ئاااخ شەوی پاییزی بێ‌تۆییم دەبێ چۆن ڕابرێ؟ تۆ نەبی بەرچاوی من تار و تنۆک هەر وەک شەوە دڵبەرا چاولێکە چۆن شێعرم لە شیوەن سەرترە دەست بە داوێنم گوڵم کەمتر لە خۆتم دوور خەوە سەد غەزەل ئەو شیوەنەی پێ نایەتە کۆتا گوڵم هەڵگری باری غەمت کەی کاری هایکۆ یا نەوە کێ هەیە گوێبیستی باسی عەشقی بێ داهاتی تۆ؟ "کاوە" خۆت شێت کردووە  باسی ئەوینت کۆکەوە @Honrave #کاوە_داشبەندی
3174Loading...
05
دەمێکە نافرۆشم مەی شکاوە قەدری بازارم کە ئەو چاو مەستە جار جارە سەرێک لەو ماڵە دەر دێنێ منی بادە فرۆش ئێستا دەڕۆم وەک خەڵکی ئەم شارە بە بۆی دیداری ئەو شۆخە، کە مەی بە جامی زەر دێنێ نەسیمی کوچەکەی یارم وەکوو دوکانی عەتتاری لە خەو بانگم دەکا هەستە، لە هەستانی خەبەر دێنی کە زولفی تا کەمەر شۆڕی بە دەستی با بەبا دا دا ئەوەندەی خۆم لە سوێی شێتم، هەزار هێندەم بە سەر دێنی @Honrave #ئیسماعیل_موختاری
3392Loading...
06
هێندە ناسکە بە بای باوەشێن سەر کوڵمی ئاڵی پڕ ئەبوو لە خوێن! وەختێ نیقابی حیجاب ئەپۆشێت بە نیگای خەیاڵ گۆنای ئەڕووشێت @Honrave
3084Loading...
07
ترازا دوگمەکەی سینەت، سپێدەی سوبح زاهیر بوو لە یەک مەشریق دوو ڕۆژم دی، بەجارێ بەو شەوی تارم بڵێسەی ئاهی سەردم ئاسمانی شین و تاریک کرد یەقین گوێی ئاسمان کەڕ بوو لەبەر فیغان و هاوارم حەسەن! چەن خۆشە ناڵینت، ئەگەر یار بێتە باڵینت بە شەرتێ بێتە سەر قەبرم، بە مردن زۆر منەتبارم @Honrave #سەیفولقوزات
3642Loading...
08
بۆ نازانی .. هەناسەکەم...؟ لای من لە زێڕ بە نرختری لە هەتاویش ڕۆشن تری جوانیت لای من بێ وێنەیە لە گیان و دڵ ئازیزتری بۆ نازانی هەناسەکەم ..؟ لای من لەهەموو شتێک جوانتری لە هەنگوینیش شیرین تری لای من هێزیشی و هەناوی بینایی دوو دیدەو چاوی بۆ نازانی هەناسەکەم ..؟ لای من لە هەموو گوڵێک گوڵتری لە پەڕی گوڵ ناسکتری باوەر فەرموو ئازیزەکەم لە هەموو کەسم سەرتری. @Honrave #عوسمان_شێرزاد
3636Loading...
09
بە چاوی تۆ قەسەم لەم خاکە ناڕۆم ئەبەد پشت ناکەمە زێد و گەلی خۆم ئەگەر زانیت، کە یاخی و سەربزێوم تەنافی زولفی خۆت باوێژە ئەستۆم گلە ناکەم لە بێگانە و لە نامۆ سکاڵای من لە خۆمە! خۆیی وەک خۆم ئەوەی ژاری خەیانەت چۆتە ناخی مەحاڵە پاکی کا زەریاچە و چۆم قەل و داڵاش لە زێدی من دەتارێن ئەگەر دیسان هەڵۆ دیار بن لە ئاسۆم هەڵۆ ئاسا دژی لاشخۆر و داڵم پڕە کوێستان، لە ئاساری پەڕ و پۆم برەو دەگرێتەوە بازاڕی ئێمەش گەلێ زیاتر لە بەغدا و ئەنقەرە و ڕۆم هومێدی من بە ئازادی وڵاتم وەکوو خوێن چۆتە ناو ناخی ڕەگ و پۆم! @Honrave #ک_د_ئازاد
3657Loading...
10
لوتف و کەرەم و قەهری دەم و دەس نەفەسێکە هەر ساتە بە ڕەنگێک و لەسەر تەبعی کەسێکە تەخریبی گوڵی یاسەمەن و باغی مەحەببەت کرداری لەسەر کەیف و هەوایی تەرەسێکە @Honrave #شێخ_مەحمود
3703Loading...
11
مێلۆدی هەنگاوەکانت بەیان ئەنگووت لە کێبەرکێی گزنگی دوو بەرەی چاوت لەگــــەڵ هەر خۆرەتاوێکی دەم ئاســــۆگم پــــژا ناوت بـــە پــۆشاکی خەیــاڵێکی نـــەوم ڕازانــــدەوە بیـــرت له ڕاوێــژی شەوێک فێـــر بووم زمان"ی پرچی ڕاساوت لە مێژە ئەشقی تۆم ڕواندوە لە نێو دڵ، ئێسته باخێکە! خەزان بۆی کەوتە ژانـــوژۆ، لە خەوفی تولحی پڕتاوت لــە مەڵبەندی تەمەنـــدا کۆچـــەرێکی بێ نیشانە دڵ گەمیی هیـوام بەرەو فەوتان دەبا بێدەنگی تاوتاوت ئەگەر ویستت لە ڕێی هەورازی نیشتیمان بە دڵ بڕکەی لـە کاڵای ئـاسنـێک چێ کەی دەبێ ئــاوریشمی پێڵاوت زبــانم نـاوی تـۆی پێــدا نەیێ وەرزێکی کاتـــــۆرە هەوارێکی بەسامە دڵ بە بێ پـرشەی نیگای ساوت له تیــرێـــژی خەیـاڵێک دا بــــوو ناونیشانی دڵــداریت تەمەن دەرچوو شکانـدم تا، تەلسمی پەرچــەمی خاوت بە ڕابـــــردووی خـــەمانم دا مەنێـــرە، سەخڵــەتە ڕێگا مەبـــادا ببمە گــەردی ڕێت، بـە دەم مێلــۆدی هەنگاوت بە لاف و بــۆی لەخۆباییی ئێـوارەی پاییـزێکم، چی؟ کە من دەدوێم لەگــەڵ تیشکی چڵە یادێکی جێماوت سبەینێی خۆم وەبیر ئێستاکەی هیـچ پۆزێکی ناهێـنم ئیتر تــۆ و کــۆنە فــــانۆسی شەوانی پووچ و بێ باوت @Honrave #هەستیار_قەڵاڕەشی
3832Loading...
12
لە هیجرا ڕۆژ و شەو عاشق خەریکی ناڵەیی زارە پەرێشان حاڵە قوربان، عاجز و غەمبار و بیمارە شیفام با ماچی لێوت قەت نییە ئێستاکە، دڵ چونکە بە نووکی خەنجەری موژگانی خوونڕێژت بریندارە بنازم وردە غەمزەی چاوی مەستت ئەی کەمان ئەبرۆ! کە وا بۆ کوشتنی عاشق عەجەب تیرێکی خوێنخوارە ئەگەر بۆ سەیدی مورغی دڵ نەبێ کاکۆڵی موشکینت لەبەر چی هەر وەها چین چین و پێچاوپێچ و خوارە لە چینی پەرچەمی تۆدا سەبا سست هاتە سەفحەی باغ مەگەر سەرمەستە قوربان بۆیە وا ئاهیستە ڕەفتارە بە کوشتن شاد ئەبم ئێستا، بە شەرتێ گەر بەجێ بێڵێ لە دڵدا خەنجەرێ بۆ یادگار ئەو شۆخە غەددارە حەمەد بەگ تا بڵێی شیرینە هەممی هەروەکوو نەزمم کە هەم مەشهووری ئافاق و پەسندی یار و ئەغیارە @Honrave #شوکری_فەزلی
3590Loading...
13
زوشت و ناشیرینە پیر، ئەمما چ شیرینە ئەگەر چاوی خوونباری نەدامەت ڕیشی خورمایی بکا دڵ لە ئیدراکی حەقیقەت بێبەشە بێ داغی عیشق مەحویا دانا دەبێ بەم چاوە بینایی بکا @Honrave #مەحوی
3773Loading...
14
وەرە ئەی کۆنە یاری خەمڕەوێنم وەرە ئەی تازە بووکی دڵڕفێنم لەبەر ژانی جەفاکەت نیمە ئارام دەنا کوا من پەنا بۆ مەی دەهێنم @Honrave #ناسر_ئاغابرا
4202Loading...
15
هەوای یاری لە سەر دەرناچێ ئەسڵا لەو جەفای دووری دڵی بێچارەکەم هەردەم وفاداری نەکا چ بکا؟ ئەگەرچی بێوەفا یارم جەفای دا ئەو دڵی مسکین وەکو سافی لە بەدبەختی فیداکاری نەکا چ بکا؟ @Honrave #سافی_هیرانی
4124Loading...
16
گەردی ڕێی هەستاوە جێ داوا دەکا بەختە! ماڵی چاوی کێ ئاوا دەکا! وەردەگێڕێ ڕوو کە سوجدەی بەر دەبەم هەی دەڵێ: کەی نوێژی ڕۆژاوا دەکا چاوە، جێی ئەو شۆخە بێ، وتم و وتی: ئەم مەلا شێخە قسەی بێجا دەکا کوشتەی ئەو چاوەم لە جەمعی کوشتەگان خەنجەری موژگای من منها دەکا دا بە یەکبارە بە با دا عومری خەڵق، دێ بە با کاکۆڵەکەی تا تا دەکا چاوەکەی بەیدەستی مەستیشە، کە چی هەر بە لەحزێ فیتنەیێ بەرپا دەکا ئەو کە دڵ دوقەد دەکا شیری برۆی، ئیکە خەنجەر بۆ بە قەد خۆیا دەکا! زامی دڵ وێران و ماڵاوا تەبیب ماڵی وێرانم کە ماڵ ئاوا دەکا تورکی چاوی مەستی، مەحوی موژدە بێ وا کەبابی جەرگ و دڵ داوا دەکا @Honrave #مەحوی
4152Loading...
17
چ خۆشە من نەخۆش و یاری دڵکەش لە ڕێگەی لوتفەوە بمخاتە باوەش پەرێشانم لەبەر زولفی بڵاوت نەخۆش و مەستی ئەو دوو نەرگسی گەش نیشانم دە، فیدات بم، جووتە خاڵت لە ئەووەڵ نەردەوە چەن خۆشە دووشەش! ڕوخی زەحمەت مەدە زولفی مەحەک ڕەنگ! چ موحتاجە بە تۆ ئەو سیمی بێغەش؟ فیدای زولف و برۆ و پێڵوو و مژۆڵت کەمەندە هەم کەمان، هەم تیر و تەرکەش @Honrave #سەیفولقوزات
4164Loading...
18
#گۆرانی کچێ غەریبم/ سەعید محەممەدی @Honrave
4792Loading...
19
خاکی پاکی ئەو بەردەرکە دا گەوزا ڕەقیب، ئامان دەری کە، حەیفە گوور ئاسن خەسارەت دا لە ئیکسیرت لە بەر باری مەحەببەت ئاسمان و ئەرز ئەناڵێنن چیە ئەم دەعوییەت زاهید، جلی لێ بارە گاپیرت شوکر مەحوی کە وا موددێکە ناوی چووبووە نیسیان لە زومڕەی وەعدی کوشتن هاتووانا هاتەوە بیرت @Honrave #مەحوی
4360Loading...
20
شەوە ئەستێرە دەدرەوشێن لە ئاسۆ زەوی تارای ڕەشی کێشایە سەر خۆ گەلێ دەستی نەهێنی شەو لە کارن لەژێر تارای شەوان و نادیارن لە لایەک خەتم و سەجدەی پیری دڵپاک لە لایەک نەعرەتەی مەستانی بێباک لە لایەک سرت و خورتی جووتە دڵدار لە کۆڵان و کەلێن و دەرک و دیوار لە لایەک فیتەفیتی لاوی جێژوان لە لایەکی تروسکەی ئاگری شوان لە لایەک ناڵەناڵی پیرە بلوێر لە داوێنی کەژ و کوێستانی زەنوێر لە لایەک نووزە نووزی تفلی ساوا لە لایەکی کەژاوەی بووک و زاوا لە لایەک تاقمی سەر ڕێ و بانان خەریکی ڕاو و ڕووتی کاروانان شەوە دونیا بە هیوای ڕۆژی ڕووناک لە قاو نادا مەبەستی پاک و ناپاک بەحەق و ناڕەوا زۆرن لە شەودا نەبەز بێدارن و غافڵ دە خەودا @Honrave #ناسر_ئاغابرا
4716Loading...
21
هونەر ناتوانێ جوانیی تۆبه هیچ شێوێکی بنوێنێ له مەڕمەڕ چۆن دەتاشرێ هەیکەلی ئەم بەژن و باڵایه؟ بزەت نایەته سەر لێو و بەزەت نایه به حاڵمدا ئەگەرچی زۆر لەمێژساڵه لەدووت دەخشێم وەکوو سایه @Honrave #هێمن
4548Loading...
22
وەکو دەنگی پێی بارانی نەرم و نیانی تۆ لە باڵای پایز ئەچی پڕ ئیلهامی لە گریانی دایکم ئەچی میهرەبانی ... @Honrave #شێرکۆ_بێکەس
50610Loading...
23
ئەم سادە ڕوخانە لە مەلاحەت کە تەمامن دەورت کە دەدەن، تەفرە مەخۆ، قەت مەڵێ ڕامن گەهـ دۆست و وەفادار، گەهێ دوژمنی خوێنخوار دڵنەرم دەبن گاهـ و گەهێ سەخت کەلامن عاجز مەبە، نەک بۆ تۆ، وەفایان نییە بۆ کەس مەعلوومە کە ئەم تاقمە وەک تاسی حەمامن @Honrave #شێخ_ڕەزا_تاڵەبانی
5342Loading...
24
کە دڵ دەتوێتەوە بۆ تۆ، دەکەی ئەو ڕۆژە تۆ بڕوا کە خۆ دەرخەی وەکوو خۆر دڵ وەکوو شەونم لە خۆ بڕوا کە ڕۆحم تێ گەیی تۆ حەز بە دەرچوونی دەکەی، دەرچوو دەبێ عاشق کە دی بێزارە یاری، بێ بڕۆ بڕوا وتم با لەم دەر و لەم کۆیە دا ئانێ سکوونەت کەم وتی: عاشق دەبێ هەر دەربەدەر بێ، کۆ بە کۆ بڕوا ڕەقیب دەرکە، ئەم بەردەرکە پاکە پیس ئەکا، فەرمووی: کە بەم بەرقاپیە لازم سەگێکی وایە، بۆ بڕوا! وتی مەحوی من و تۆ ئافتاب و سایە تیمسالین جەنابی من کە دەرکەوتم، دەبێ تەشریفی تۆ بڕوا @Honrave #مەحوی
5996Loading...
25
لە سایەی ماچی لێوت مەیلی عەنناب و شەکەر ناکەم کە ڕووی تۆ دەرکەوێ قەت ڕوو لە ڕووی شەمس و قەمەر ناکەم ئەگەر بێت و گەدایی کۆیی دڵدارم بەقیسمەت بێ بە دڵ بادی شەهنشاهی و سوپاهـ و کەڕڕوفەڕ ناکەم خوا بیکا ئەگەر ڕۆژێ قەدەم بێنێتە سەر چاوم تەنەززول بۆ جەواهیرسورمە و کوحلولبەسەر ناکەم بە تیغی ئەبرووانی خۆی ئیشارەی کرد کە بۆ قەتڵم لەبەر ئەو موژدە ئەسڵەن مەیلی قەڵغان و سوپەر ناکەم قەلەندەرمەشرەبی و دێوانەیی خۆشە لە دنیادا بە فەقری خۆم ڕەزام ئەسڵەن خەیاڵی زیو و زەڕ ناکەم نزیکی پیاوی ئەحمەق باعیسی فەوتانی ئینسانە هەتا عومرم ببێ قەت من ڕەفیقی پیاوی کەر ناکەم کە من مائیل بە خێرم خیلقەتەن «ئەحمەد» بەخۆڕایی وەکوو ئینسانی جاهیل مەیلی فیتنە و شۆڕ و شەڕ ناکەم @Honrave #ئەحمەد_موختار_جاف
5255Loading...
26
چەند بە چەند گریام هەوای عیشقم لە سەر خاڵی نەبوو غەرقی تۆفان بووم کەچی تەسکینی سووتانم نەهات @Honrave #وەفایی
4758Loading...
27
ئەو هەوارەی وا لە جۆزەردان لە باوەشتی دەکرد من لە بەفرانبار کوڵ و کۆی دڵمی تێدا لێ دەمرد @Honrave #ئیسماعیل_موختاری
5662Loading...
28
لە سایەی ماچی لێوت مەیلی عەنناب و شەکەر ناکەم کە ڕووی تۆ دەرکەوێ قەت ڕوو لە ڕووی شەمس و قەمەر ناکەم ئەگەر بێت و گەدایی کۆیی دڵدارم بەقیسمەت بێ بە دڵ بادی شەهنشاهی و سوپاهـ و کەڕڕوفەڕ ناکەم خوا بیکا ئەگەر ڕۆژێ قەدەم بێنێتە سەر چاوم تەنەززول بۆ جەواهیرسورمە و کوحلولبەسەر ناکەم بە تیغی ئەبرووانی خۆی ئیشارەی کرد کە بۆ قەتڵم لەبەر ئەو موژدە ئەسڵەن مەیلی قەڵغان و سوپەر ناکەم قەلەندەرمەشرەبی و دێوانەیی خۆشە لە دنیادا بە فەقری خۆم ڕەزام ئەسڵەن خەیاڵی زیو و زەڕ ناکەم نزیکی پیاوی ئەحمەق باعیسی فەوتانی ئینسانە هەتا عومرم ببێ قەت من ڕەفیقی پیاوی کەر ناکەم کە من مائیل بە خێرم خیلقەتەن «ئەحمەد» بەخۆڕایی وەکوو ئینسانی جاهیل مەیلی فیتنە و شۆڕ و شەڕ ناکەم @Honrave #ئەحمەد_موختار_جاف
5206Loading...
29
تیغت هێنا تۆش بەسەر جەرگی بەخوێنم ماڵەکەم چۆن بە سەرکەم گیانە بێ تۆ ڕۆژ و مانگ و ساڵەکەم حازرم بمرم هەتاکوو تۆ بەسەربەستی بـژی وەک زەروو کۆچت دزەی کردۆتە ناخی حاڵەکەم @Honrave #ئەوین_ڕەحمانی
5374Loading...
30
جوێنی تاڵی یار لە زەوقا مەززەیی شیرین ئەدا کۆهکەن کەی ئەم قەرارە بۆ قسەی شیرین ئەدا جیلوەبازی ئەمشەوەی بۆ کوشتنی نەفسی منە خۆر ئەمەندە شوعلە بۆ گومکردنی پەروین ئەدا @Honrave #حەمدی
5522Loading...
31
گەر دەپرسی من لەبەر چی کەم دەخۆم من بە برسی قەت مەزانە، غەم دەخۆم ئاوی سوێری چاو و باری تاڵی لێو سوێر و تاڵی دەم دەم و ژەم ژەم دەخۆم @Honrave #نالی
60810Loading...
32
شەو بەشەو دێم و دەچم بەندی خەفەتباری دەڵێم دایرەی ژینم لە دەستـا زۆر بە ناچاری دەڵێم تا هەبم دوڕڕی نیهانت خۆم لە باخەڵ دەردەکەم تا غەزەل دەر بێ لـە دەمدا هەر هەواداری دەڵێم ڕۆژەکانم وەک شەوانەن تاڵترن بــێ لەیلـەکەم گەر ئەتۆ بـازی سەرم بی بۆت لە دڵداری دەڵێم تا لە دووریت هەڵبکێشم ئاهی نێـو ناخی دەروون شەو لە خەو دا دێ خەیاڵ وڕۆژ بە بێداری دەڵێم تا لە بەندی داوی تـۆ دا سەر لە سەر ئەو دارە بم ئەی گوڵم کوانێ بە زارم بەندی ڕزگاری دەڵێم من لـە تاوت هەڵدەقرچێم و دەروونم ژان ئــەکا هیچە لای من دەرد وژانم چونکە جوانکاری دەڵێم هەرلە سەرتاکوبە پێیان مەتحی جوانیت بێ گوڵم گیانە لەیلا گیانە لەیلا سەد هەزار جاری دەڵیم تاقە هەنگاوێ هەڵێنی سەد قەدەم دێم ها وەرە وا قەلەندەر مام ئەزیزم بۆت ئەوینداری دەڵێم @Honrave #قەلەندەر
6337Loading...
33
چلی ڕۆیی بلێی چی مابێ ژینم؟ لە لێو پا بۆتەوە خڕ پێکەنینم هەوای لاوی دڵی کردومە کاول لە کەلکی خستم ئاخر خۆ برینم کچە نەشمیلەکەی کات چواردەساڵان بزەی لێوم، هەناسەی من، ئەوینم! ئەوەی ماوە هەمووی یێکجێ دەبەخشم بە وەی جارێکی تر ڕوی تۆ ببینم @Honrave #ئیسماعیل_موختاری
5835Loading...
34
#گۆرانی سەوزەڵێ/ حوسێن قادر کەرەمی @Honrave
63621Loading...
35
بەسمە ساقی گەردنی مینا و لێوی جامی مەی من کە شێتی گەردنی بێگەرد و لێوی ئاڵتم @Honrave #کەمالی
6356Loading...
36
بەو کەلێنەی کەوتە ناخم سەت ئەوەندەی‌تر شکام بوومە فرمێسک و لە چاوی بێکەسی خۆمــدا ڕژام من تەوافی ماڵی ئەشقی تۆم بە"سەر"هێنایە جێ هێند لە ژێر هەنگاوی یادت سوامەوە، هاکا بـــڕام ئەو شەقـــامانەش بە بێ تۆ یەک چڵم ناگـرنەخۆ بوومە سەردێڕی نەفامی و چوومە سەرزاران، زڕام شەو لە جۆلانەی خەیاڵم‌دا خەمی تــۆم ڕادەژانـد چڵ چڵەی جوانیت بە پۆل هاتبونەبەر سیلەی نیگام لێـرە بێ تۆ"چـاوەچـاوێکم" لەگەڵ مەرگ و خەمە بۆ لەبەر چــاوی دەلاقەی خۆشەویستیت داخـرام؟ بڕبرەی پشــتی هــیوامە بیری تۆ لێـــرە و لەوێ خۆم لە خۆمدا ونم و بێ تۆ بێرە چۆن کاول کـــرام بەرهەمی ئەم ژینە دێــزە غەیری ڕیسوایی چ، بوو؟ من کــە ڕۆژ و شەو بە تیـــنی ناتــەبایی هەڵکـــزام لێـرە دەرخۆنەی لەسەر دیــزەی خەیـــاڵم دادەنێم!! سووچی خۆمە و خۆم لە دەرکی  مەینەت و ژانا ڕوام @Honrave #هەستیار_قەڵاڕەشی 
6635Loading...
37
‍لە غوربەت لێم بـە دڵ مەگـرە کـە وا شێـواوە ڕووم! وێڵی ڕێگەی چـۆڵ و سەخت و بێ٘"دەرووم" گەرچی ئێستا هـەڵوەدای شاری خەمم "گیروبەندی"جەوری نامۆی دەستی جووم دوور لە تۆ تۆفی خەفـەت ڕووی کردە لام هێند لە شوستەی بێکەسی داهات وچووم ڕوومـەتی بـردم قـوڕاوی ئەشکی خـەم تۆزی غـوربەت گرتی قـوڕگی ئارەزووم بۆتە "چۆمێکی خوڕێن چاوم لـە دووت" لێوی وشکارۆم بە بـاری خـەم دەسووم بۆی نـەخۆشی دێ لـە ناخی پڕ لە سۆم سەدحەکیم چووم و"مەداوای"بۆ نەبووم بـۆیـە دڵ بێـزاری شـاری غـوربـەتـە بێ تـۆ هـەنگاوی شلم نایـە لـە دووم ناسـرەوێ بـاڵی خـەیاڵم دوور لە تۆ وانەزانی بیێ بڕست وهەست و خووم @Honrave #هەستیار_قەڵاڕەشی تەورێــز، خەستەخانە///  ۹٥/۹/٤
6109Loading...
38
#گۆرانی با بێنە خوار/ ئەحمەد شەماڵ و ئاواتی ئامە قەرەج @Honrave
58616Loading...
39
دڵ لە هیجرت وا لە خەمدا، ماهی کەنعانم وەرە زەخمە جەرگم بۆ فیراقت، زوو بە لوقمانم وەرە سەد تەبیب هات و عەلاجی ئەم برینانەی نەکرد تۆ عەلاجی زەخمەکەم کە، سا بە ئامانم وەرە گەر دەزانی چەند پەشێوە حاڵەکەم بۆ دیدەنت سەد ئەوەندەی زوڵفەکانت دڵ پەرێشانم وەرە لوتف و تانەی تۆ لەلای من هەردوو وەک یەک ڕەحمەتە کەعبە کەچ نابێ، لەبەر لۆمەی ڕەقیبانم وەرە هەرکەسێ هات و بەتیری غەمزەکەت سەد پارە بوو کەس نییە وەک من حەریفت، مەردی مەیدانم وەرە کافرا، دەردی فیراقت وا لە جەرگم کارییە سا بکە ڕەحمێ بە حاڵم، ماهی تابانم وەرە سەد کەڕەت ئیمڕۆ لە دووریت خوێن لەچاوم جارییە غەرقی دەریای ئەشکی خوێنم، شەمسی خووبانم وەرە گا دەگریێم، گا دەسووتێم، کار و بارم زارییە زیوەری تاجی غەریبم، شاهی خووبانم وەرە سینە ناڵان هەر وەکو بولبول لە دووری گوڵشەنت سا بە لوتفێ بمدوێنە، جانی جانانم وەرە بەس جەفا بنوێنە قوربان، زوڵمی ناحەق چا نییە کافریش ڕەحمێ بەسە، دەی، دین و ئیمانم وەرە سوورەتی باڵات بە دایم نەقشی قەلبی زارمە هەر وەکوو مەجنوون لە ئەشقت دیدەگریانم وەرە دیدەمەستی، شۆخ و شەنگی، نازەنینەی شارەزوور دڵ ڕفێنی جەمعی عالەم، کەبکی کووهانم وەرە دڵ لە دووریت پڕ لەخوێنە، شەمعی دیوانی ئەمن هەروەکوو تاهیر هەمیشە سینە بریانم وەرە @Honrave #تاهیر_به‌گی_جاف
6338Loading...
40
کشا گێسوو بە گۆشەی ڕوویی یارا چ جنسێ بێ لە مارا، بێ بە نارا پەزیرای ڕەنگی من بوو ئاینەی ڕووت خەزانم دی لە ئاغووشی بەهارا تەزەروی دڵ دەخوازێ بازی چاوت کە گەردش کا لە تەیرانی شکارا بە تەحسیل مەتڵەبی چەندێ بەری دا کە بگرێ دامەنی دارا نەدارا دەسا چۆن دامەنت بگرم کە مەیلت ئەوەند ساردە نەما پەنجەم لە کارا سەری تەسلیمی داوە نێرگسی مەست بە دیدەی تۆ لە هەنگامی خومارا لە ئەشکی سوور و سوێری خۆم دەبینم گوڵستانێ لە خاکی شوورەزارا دڵی دڵبەر کە مایل بێ بە ئەغیار نییە تەدبیری سالم جوز مودارا @Honrave #سالم
6103Loading...
ئەگەر ڕووبار، گەڵای تەرمم هەتاکوو نێو دەریا ببا، من ئامادەی هەڵوەرینم. ئەگەر ئاسمان، مەلی ڕۆحم تا ئەوپەڕی بێ کۆتایی ڕێگا بدا، من ئامادەی هەڵفڕینم. من ئامادەی توانەوەم، هەڵمی لەشم دە باوەشیدا ڕاگوێزێ ئەگەر هەور @Honrave #مارف_ئاغایی
Mostrar todo...
👍 1
لاوێک پیرێکی پشت کۆماوەی دی ورد ورد ئەگەڕا لاوەکە پرسی: چیت لێ ون بووە توخوا مامە گیان!؟ جوابی دایەوە پیری قسەزان: وتی چاوەکەم بۆ چی نازانی وونم کردووە تەمەنی جوانی!؟ @Honrave #کەمالی
Mostrar todo...
👍 3💔 1
به ژنت غه‌ڵفی داره بی له سه‌حرایه شین ده‌بی هاتومه وه‌ختی مردنێ زه‌حمه‌تە بۆ من ببی @Honrave #فلکلۆر
Mostrar todo...
👍 3
ساڵی جارێک نامەکانی پڕ تکای من جواب دەوە هەر نەبێ ئەو نامەیەی بۆتی دەنووسم بیکەوە بەو خودا، خوێنی دڵ و ئەسرین چاون، خامە نین دەردی دووریت بۆتە هۆکارێ کە بڕژێن پێکەوە پۆستەکانم سین دەکەیت و زەنگەکانم بێ وەڵام تاقەت و سەبرم بڕا جارێکی تۆ زەنگ لێ دەوە خۆشەویستیمان لە نێو هەوران بە دڵ واژۆ دەکرد ئاسمان سەدها کەڕەت ئامێزی بۆمان کردەوە تۆ بەڵێن بوو دڵ لە من بستێنی نەک بشکێنی لێم من دڵی خۆمم لە نێو کۆڵانی بێ تۆ دیتەوە ئەو دڵەی بۆی لێدەدای و دوو دەسی دابووم بەتۆ خۆ نەگۆڕاوە بە مەرگی خۆم کەسی من هەر هەوە ئاااخ شەوی پاییزی بێ‌تۆییم دەبێ چۆن ڕابرێ؟ تۆ نەبی بەرچاوی من تار و تنۆک هەر وەک شەوە دڵبەرا چاولێکە چۆن شێعرم لە شیوەن سەرترە دەست بە داوێنم گوڵم کەمتر لە خۆتم دوور خەوە سەد غەزەل ئەو شیوەنەی پێ نایەتە کۆتا گوڵم هەڵگری باری غەمت کەی کاری هایکۆ یا نەوە کێ هەیە گوێبیستی باسی عەشقی بێ داهاتی تۆ؟ "کاوە" خۆت شێت کردووە  باسی ئەوینت کۆکەوە @Honrave #کاوە_داشبەندی
Mostrar todo...
دەمێکە نافرۆشم مەی شکاوە قەدری بازارم کە ئەو چاو مەستە جار جارە سەرێک لەو ماڵە دەر دێنێ منی بادە فرۆش ئێستا دەڕۆم وەک خەڵکی ئەم شارە بە بۆی دیداری ئەو شۆخە، کە مەی بە جامی زەر دێنێ نەسیمی کوچەکەی یارم وەکوو دوکانی عەتتاری لە خەو بانگم دەکا هەستە، لە هەستانی خەبەر دێنی کە زولفی تا کەمەر شۆڕی بە دەستی با بەبا دا دا ئەوەندەی خۆم لە سوێی شێتم، هەزار هێندەم بە سەر دێنی @Honrave #ئیسماعیل_موختاری
Mostrar todo...
3👏 1
هێندە ناسکە بە بای باوەشێن سەر کوڵمی ئاڵی پڕ ئەبوو لە خوێن! وەختێ نیقابی حیجاب ئەپۆشێت بە نیگای خەیاڵ گۆنای ئەڕووشێت @Honrave
Mostrar todo...
5
ترازا دوگمەکەی سینەت، سپێدەی سوبح زاهیر بوو لە یەک مەشریق دوو ڕۆژم دی، بەجارێ بەو شەوی تارم بڵێسەی ئاهی سەردم ئاسمانی شین و تاریک کرد یەقین گوێی ئاسمان کەڕ بوو لەبەر فیغان و هاوارم حەسەن! چەن خۆشە ناڵینت، ئەگەر یار بێتە باڵینت بە شەرتێ بێتە سەر قەبرم، بە مردن زۆر منەتبارم @Honrave #سەیفولقوزات
Mostrar todo...
1
بۆ نازانی .. هەناسەکەم...؟ لای من لە زێڕ بە نرختری لە هەتاویش ڕۆشن تری جوانیت لای من بێ وێنەیە لە گیان و دڵ ئازیزتری بۆ نازانی هەناسەکەم ..؟ لای من لەهەموو شتێک جوانتری لە هەنگوینیش شیرین تری لای من هێزیشی و هەناوی بینایی دوو دیدەو چاوی بۆ نازانی هەناسەکەم ..؟ لای من لە هەموو گوڵێک گوڵتری لە پەڕی گوڵ ناسکتری باوەر فەرموو ئازیزەکەم لە هەموو کەسم سەرتری. @Honrave #عوسمان_شێرزاد
Mostrar todo...
4👍 1

3
لوتف و کەرەم و قەهری دەم و دەس نەفەسێکە هەر ساتە بە ڕەنگێک و لەسەر تەبعی کەسێکە تەخریبی گوڵی یاسەمەن و باغی مەحەببەت کرداری لەسەر کەیف و هەوایی تەرەسێکە @Honrave #شێخ_مەحمود
Mostrar todo...