بنکەی ئەدەبی موکریانی مەهاباد (ئەنجومەن ئەدەبی )
ئایدی کاناڵ @binkemukrian بەڕێوەبەر : @slain64
Mostrar más365
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
🌐 بیست و دووهەمین دانیشتنی حەوتووانەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد (ئەنجومەنی ئەدەبی ) لە ساڵی١٤٠١ی هەتاویدا
🔹 خوێندنەوەی ڕۆمانی "ژانی گەل"ی ئیبڕاهیم ئەحمەد
🔹جەلەسەی ئازاد و بابەت خوێندنەوەی ئەندامان
🔹کات ؛ چوارشەممە ٢٣ی خەرمانانی١٤٠١ی هەتاوی - کاتژمێر 5ی ئێوارە
📌 تکایە! نووسراوەکانتان بەر لەرۆژی چوارشەممە بۆ دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بنێرن .
🔹شوێن ؛ ژووری تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبی هەڵکەوتوو لە ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەهاباد
✅ هاتن بۆ هەمووانە
🆔 @binkemukrian
attach 📎
Photo unavailableShow in Telegram
دانیشتنی رۆژی چوارشەممەی بنکەی فەرهەنگی هونەری موکریانی مەهاباد، کە سەبارەت بە دەستنووسەکانی مامۆستا مێسباحودیوانی ئەدەب بوو بە کۆڕگێڕی کاک یونس ئەمینپوور لە ژووری ئەو بنکەیە بەڕێوەچوو.
لەو دانیشتنە دا کاک یونس بە ئاماژە بەو بابەتانەی لە مامۆستا ئەدەب جێماون، باسی ئەوەی کرد کە ئەدەب هەموو شتەکانی سەردەمی خۆی بە خەتێکی زۆر خۆش ئاڕشیو کردووە، کۆمەڵەیەکی بەنرخی لە دوای خۆی جێ هێشتووە. باسی ئەوەشی کرد ئەوەی هەتا ئێستا وەک دیوانی ئەدەب چاپ و بڵاو کراوەتەوە تەنیا بەشێک لە شێعرەکانی بووە و ئەو دیوانەی ئەو ئامادەی کردووە، زیاترین شێعری ئەدەبی لە خۆ گرتووە و بەڵام ئێستا بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە نەنێردراوە.
خاڵێکی جێی ئاماژەی ئەو دانیشتنە ئامادەبوونی بەشێک لە بنەماڵەی حەیدەری بوو وەک وەچەی مامۆستا ئەدەب و ئەوانیش تیشکیان خستە سەر بەشێک لە ژیانی تایبەتی ئەو شاعیرە.
لێرەوە سپاسی ئامادەبوون و بەرەوپیلهاتنی کاک یونس ئەمینپوور دەکەین کە داواکەی پەسەند کردین، سپاسی بێبڕانەوەش بۆ بنەماڵەی حەیدەری و ئەندامانی بنکەی موکریان و دیتری میوانەکان کە ئەو کۆڕەیان بۆ ڕازاندینەوە.
هەموو لایەک تەندرووست و شاد بژین.
🆔@binkemukrian
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.