cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

بنکەی فەرهەنگی و ئەدەبیی گزینگی هیوای کانی

به کانال موسسەی فرهنگی و ادبی گزینگی هیوای کانی خوش آمدید لطفا دوستان خود را به این کانال دعوت فرمائید . ارتباط با ادمین👇👇 @Aziz_alavi

Mostrar más
Irán343 880El idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
167
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

🗓 2720/2/31 ⭕️ ژیاننامەی مامۆستا #قاڵەمەره ➖ قادر عەبدوڵڵازادە ناسراو بە قالەمەڕە ھونەرمەندی شمشاڵژەن ساڵی ١٩٢٥ (١ی بەفرانباری ساڵی ١٣٠٤ کۆچیی ھەتاوی) لە گوندی کولیجە سەر بە بۆکان ھاتە دنیا. ناوی باوکی ناوی محەمەد بووە و لە لایەن شێخ محەمەد شێخی بورھان لە ناوچەی موکریان، کە قادری زۆری خۆش دەویست، لەبەر ئەوەی کە مێرمنداڵێکی زۆر ھێدی و ئارام بووە نازناوی قاڵە مەڕەی پێبەخشرا. لە ساڵانی پەنجاکان و ساڵانی دواتر لە ناوەندەکانی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان، سنە، تاران، مەھاباد و ورمێ بە دەنگی سحراوی و ئاسمانی و بەربڵاوی شمشاڵەکەی چەندین پارچە موزیکی جوان و رەسەنی پێشکەش کرد و ھونەری موزیکی کوردی بە شکۆیەکی بێ وێنەوە ھێنایە گۆڕەپانی ھونەرییەوە. دواتر بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە گەڵ ھونەرمەندی گۆرانیبێژی بەتوانای کورد حەسەن زیرەک ھاوکاری ھونەری کرد و لە پێشکەش کردنی گۆرانییەکانیدا بە ئامێری شمشاڵ یارمەتی دەدا. قاڵە مەڕە باوکی نەبینیووە و دایکیشی لە تەمەنی ٦ ساڵانیدا کۆچی دوایی دەکا. ھونەرمەندی موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی رەسەن و فۆلکلۆری کوردستان قالە مەڕە خاوەنی چەندین بەرھەمی پڕبایەخ و بەھێز و جوانە کە ھەموویان مۆرکی تایبەتی ئەم ھونەرمەندەیان پێوە دیارە و ناسنامەی ھونەری موزیکی دەوڵەمەندی کوردین و بۆ ھەمیشە دەمێننەوە. بابەتی زۆربەی بەرھەمەکانی حەماسی و مێژوویی و عاشقانەیە و وەبیرھێنەرەوەی سیمای گوند و شارەکان و سروشتی جوانی کوردستانن و ھەر کامەو بە جۆرێک مێژووی نەتەوەی کورد دەگێڕنەوەو لە دەزگا جۆراوجۆرەکاندا زۆر بە جوانی پێشکەشی کردوون. لە نێو ھونەرمەندانی موزیکزانی وڵاتی ئێران و لە فیستیڤاڵە گەورە و پربایەخەکانی ھونەری موزیک لە ئێران ھونەرمەند قادر عەبدوڵڵازادە بە نازناوی "گنج متحرک" ناسراوە واتە "گەنجینەیەک کە دەگەڕێت" ناسرابوو، ئەمەش بە ھۆی ئەوەی کە ئەم بلیمەتە وەکوو گەنجینەیەکە کە پڕە لە موزیک و بەیت و حەیران و لاوک و گۆرانی و مەقاماتی رەسەن و فۆلکلۆری ھونەری موزیکی دەوڵەمەند و رەنگین و جوانی کوردستان. ✔️ ھونەری موزیک و گۆرانی و شمشاڵی کوردستان بێگومان مرۆڤ وەبیر ھونەرمەند قالە مەڕە دەخاتەوە. چونکە ئەم ھونەرمەندە بێ ھاوتایە لە بواری ژەنینی بەیت و حەیران و لاوک و مەقام و گۆرانی و سەرجەم ئاوازەکانی جۆراوجۆری موزیکی کوردستاندا توانایەکی لە رادەبەدەر و شارەزاییەکی تەواوی ھەبوو. 🎗لە لایەکی دیکەوە ھونەرمەند قالە مەڕە لە دوو دەیەی رابردوودا لە سەر بانگھێشتی خوێندکارانی کورد لە زۆربەی ھەرە زۆری رێوڕەسمی ساڵوەگەری کارەساتی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە زان کۆکانی جۆراوجۆری وڵاتی ئێران ئامادە بووە و بە دەنگی بەسۆز و سحراوی شمشاڵەکەی کۆڕەکەی رازاندۆتەوە. قالە مەڕە لە ماوەی ساڵانی کار و خزمەتی ھونەری خۆیدا لە زۆربەی فیستیڤاڵە گرینگەکانی بواری ھونەری موزیک لە وڵاتی ئێران لەوانە فیستیڤاڵی موزیکی فەجر لە تاران، فیستیڤاڵی موزیکی ناوچەکانی ئێران لە کرمان و لە بۆنە و فیستیڤاڵەکانی سنە، کرماشان ئیلام، ورمێ، مەھاباد، سەقز، بۆکان و لە شارەکانی ھەولێر و سلێمانی لە ھەرێمی کوردستان بەشداری کردووە و چەندین خەڵات و شانازی گەورەی بە دەستھێناوە. ھەروەھا لە زۆربەی ئەو فیستیڤاڵانە تابلۆی سوپاس و رێزلێنانی پێ بەخشراوە. ▪️ھونەرمەندی میللی و شمشاڵ ژەنی ناوداری کوردستان و ئێران و جیھان قادرعەبدوڵڵازادە ناسراو بە "قالە مەڕە"، شەوی پێنجشەممە ٢١ی مەی ٢٠٠٩ لە کاتژمێر ٢٢:١٥ بەکاتی ھەولێر، لە تەمەنی ٨٤ ساڵیدا بە ھۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن لە ماڵی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھێمن لە کۆڵانی لاچین ١٥ لە شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد و رۆژی دواتر واتە ھەینی ٢٢/٥/٢٠٠٩ بەشداری ھەزاران کەس لە گەلی بۆکان و شارەکانی دیکەی رۆژھەلاتی کوردستان تەرمی پیرۆزی بە پێی وەسێتی خۆی لە داوێنی ناڵەشکێنە لە پەنای گۆڕی ھونەرمەندی مەزن حەسەن زیرەک بە داوێنی دایکی نیشتمان سپێردرا.
Mostrar todo...
تکایە لەو نەزەر سەنجیە بەشداری بکەن وپشتیوانی خۆتا بۆ بەرێز سیدعزیز علوی دەرببڕن
Mostrar todo...
شما به کدام کاندیدای شورای شهر بانه رای میدعید؟Anonymous voting
  • عادل حسینی
  • احمد زارعی
  • ارام خاکی
  • کمال مرادی بانه
  • سیامک بسطامی
  • کاوه رحیمی
  • صلاح الدین حسینی
  • سید عزیز علوی
  • احمد کانی ابراهیمی
  • سامان قادری
0 votes
بەکدام کاندیدای شورای بانە رای میدهید؟Anonymous voting
  • چیاکۆ امین وزیری
  • محمد عزیززادە
  • کمال رنجبری
  • محمد احمدی ( توفیق)
  • ریبوار میرزایی
  • ارشاد رحیمی
  • کاوە سمیعی
  • محمد محمد پور
0 votes
بەکدام کاندیدا شورای شهر بانە رای میدهید ؟Anonymous voting
  • عثمان صالح زاده
  • فرزانه خدا رحم
  • ایرج رحیمی
  • زریان حسین زاده
  • محمد صالحی
  • علی رحیم پور
  • محمد محمدی
  • ابراهیم لطفی
  • سامان مراغیان
  • جمال اعتماد
0 votes
شما به کدام کاندیدای شورای شهر بانه رای میدهید ؟Anonymous voting
  • خالد قربانی
  • مصطفی شهیدی
  • ریبوار میرزایی
  • لقمان رحیم پور
  • ابراهیم دهقانی
  • هیمن امینی
  • ازاد معروفی
0 votes
اگر تصمیم گرفتەاید رای بدهید بە کدام کاندیدای شهر بانە رای میدهید ؟Anonymous voting
  • شیرکو امین زاده
  • سامان مهران
  • دلنیا شریفی
  • سینا اسراری
  • کژال رحیمی
  • کریم امینی
  • ایران یونسی
  • محمد احمدی ( رحمان)
  • سمیە شریفپور
  • زاناصالح زادە
0 votes
TARIK_Û_RÛN_3_Hemin_ژیاننامه‌ی_مامۆستا.m4a9.60 MB
🔺کردستان،بانه،ئالوت 🗓 1400/2/27 ➡️ @banah_24 | 24 بانه🔹
Mostrar todo...
IMG_0263.mp45.26 MB
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.