سکڵی دڵ... ڕ.ش هاوڕاز
★ کانال اشعار و دکلمه‌های دکتر عبدالرحمن شکور ★ شاعر، نویسنده، منتقد ★ مدرس زبان و ادبیات کوردی ★ فعال مدنی و فرهنگی ★ کارشناس ارزیاب رادیو و تلویزیون @RshHawraz★
Mostrar más710
Suscriptores
-224 horas
-87 días
-8530 días
- Suscriptores
- Cobertura postal
- ER - ratio de compromiso
Carga de datos en curso...
Tasa de crecimiento de suscriptores
Carga de datos en curso...
Photo unavailableShow in Telegram
"کۆنه ناسۆر"
❣
ناسۆرێکم له دڵ دایه
تاپۆی پیره ئازارێکه
که دێیته لام
هه‌ستێکی خۆش ده‌خه‌یته ناو
ده‌روونی پڕ له کوڵمه‌وه
✨
سوور ده‌شزانم
تا برینێکی نوێ چێ نه‌که‌ی
له سه‌ر ئه‌م دڵه بێ که‌سه‌م
ده‌ستت نانێی
به دڵمه‌وه.
😔
✍ ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
👏 5😭 3👍 1
Photo unavailableShow in Telegram
🥀 جێژنه که‌ین
تا به که‌ی دڵ غه‌رقی خوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
نیشتمانم مل به کوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
ئه‌م مینای خاکه به قوربان، فێره، قوربانی ده‌وێ
دژ ده با هه‌ر لار و زوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
کچ گه‌لی ڕووسووری کورد با چاو بڕێژن، پێکه‌نن
شێره کوڕ ڕابێ و به سوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
دوژمنم با سه‌ر له هه‌ش نێ، کاتێ شادین پێکه‌وه
چاوی کوێر و ده‌م به جوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
خه‌م فه‌رامۆش که‌ن به‌ڵام تۆڵه‌ی برای شیرین‌و نا
سوێند‌ی گه‌وره‌و هه‌ر به خوێن بێ، کۆوه بن با جێژنه که‌ین
💐
✍ ڕ.ش هاوڕاز
___
➖ کوێن: ده‌وار، پارچه‌ی ڕه‌ش
➖ زوێن: زه‌بوون و په‌رێشان
➖ سوێن: سوێند
➖ جوێن: جنێو
👇👇👇
https://telegram.me/skllidll2
❤ 5👏 5🥰 2
Photo unavailableShow in Telegram
قـــــه‌راری بێ قـــــــه‌راری وای له تۆ کـــــرد
منــــــی شه‌یدات به قوربانـــــی درۆ کـــــرد
وه‌ره ســـــــه‌ر گۆڕه‌کــــــــه‌م قاتڵ! بــــــزانه
ئه‌من سووچم نه‌بوو، تۆ چیت به خـــۆ کرد؟
✍ ڕ.ش هاوڕاز
@skllidll2
❤ 6👏 3🥰 2
Photo unavailableShow in Telegram
شه‌و نیه لیزگه‌ی هه‌سر نه‌ڕژێ له چاوم تا سه‌حـــه‌ر
خـــه‌م له داوێـــــنم ده‌هاڵن ده‌مته‌نن داخ و که‌سه‌ر
شه‌و نیه داخـــــی فیراقت ئاخـــــی ناخــم گڕ نه‌دا
ئاگریداخ بم به وه‌ڵڵا کێـــــوی سه‌بـــرم دێ به سه‌ر
شه‌و نیه نه‌گــــرێ به‌رۆکم هه‌ست و ئیلهامی شیعر
ئه‌م دڵه‌م کوا ده‌سره‌وێ چۆنی ده‌خه‌و که‌م چاوی سه‌ر؟
پارچه گۆشتێــــکه دڵ و بــۆسۆی ده‌گاته ئاسمـــان
نا چزیلکـــــی هه‌ڵــــچزاوه، ئاگــــــری که‌وتۆته به‌ر
شه‌و به شه‌و به‌یت و غه‌زه‌ل ده‌چنم له گوڵواژه‌ی ئه‌وین
نا سه‌یر نیه ئه‌وشۆ دیوانێک له سینــــه‌م بێته ده‌ر
✍ ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
https://telegram.me/skllidll2
🥰 3👍 2💔 2👏 1
Photo unavailableShow in Telegram
که به‌رگی هه‌ست
به به‌ژنی شیعری من بڕا
ڕازی ژینم
یێکجێ زڕا
✨
ورد بڕوانه
غه‌زه‌ل غه‌زه‌ل
له ته‌نیاییم‌دا گریاوم
پێکه‌نینم
له شیعرێکی کورته باڵادا
چێ کرا.
💔
✍ ڕ.ش هاوڕاز
👇👇👇
https://telegram.me/skllidll2
❤ 5👍 3
Elige un Plan Diferente
Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.