es
Feedback
بەختیار عەلی

بەختیار عەلی

Ir al canal en Telegram

كاناڵێك بۆ ناساندنی بیر و ئەندێشەی بەختیار عەلی. لەگەڵ جوانترین شێعر و وتارەكانی بەڕێوەبەر: @peshawa1946

Mostrar más
5 125
Suscriptores
Sin datos24 horas
-107 días
-830 días
Archivo de publicaciones
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰✅🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰✅🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰✅🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

▪️بۆ کورد و بۆ کوردستان▪️ بۆ بەشداریکردن لە ئەو کاناڵەی خزمەتی ئەدەب و فەرهەنگی کورد دەکەن. کرتە بکە سەر دوکمەکانی خوارەوە.

Repost from N/a
☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰✅🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

☑️ ئاڵوگۆڕی لیستی کوردستان ☑️ 🔰✅🔰 @EXCHANGE_KURDISTAN @EXCHANGE_KURDISTAN

"دەوڵەتی قانون" یەکێکە لەو بنەما گەورانەی شارستانییەتی خۆرئاوا خۆی لە کولتوورەکان و شارستانییەتەکانی تر پێ جیاکردۆتەوە، سەرهەڵدانی شێوە حوکمێک هیچ ڕێزێکی یاسای لا نەبێت، هەرەسهێنانی کۆڵەکەیەکی گەورەی شارستانییەتی خۆرئاوایە. ترامپ و ئەو ئیلیتە سیاسییەی لە پشتێتی، ڕێخۆشکەرن بۆ جۆرە سیستمێکی سیاسی کە هیچ مۆراڵێکی «مرۆڤدۆستانە»ی تێدا نەبێت. ئێمە لە خۆرهەڵات پتر لە هەر جێگایەکی دیکەی دونیا هەست بە مەترسی ئەو مۆراڵەی خۆرئاوا دەکەین، کە یەکێک لە ناشیرترین نیشانەکانی ئەو مۆراڵە، سەرسامی ترامپە بە تیرۆریستێکی وەک ئەحمەد شەرع. "بەختیار عەلی" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

نوێترین وتاری بەختیار عەلی لەبارەی ڕۆژاڤای کوردستان. 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

دەبێت ئەو ئیرادەیەمان هەبێت، بەشە گرنگەکانی بڕیاری سیاسی بەدەست خۆمانەوە بێت، نەوەک بەدەست تۆم باراک و کەسانی دیکەی وەک ئەوەو
دەبێت ئەو ئیرادەیەمان هەبێت، بەشە گرنگەکانی بڕیاری سیاسی بەدەست خۆمانەوە بێت، نەوەک بەدەست تۆم باراک و کەسانی دیکەی وەک ئەوەوە. لەم ساتەدا گرنگترین شت ئەوەیە فاشیستەکان، ئەگەر خەڵکی خۆرهەڵاتن یان خۆرئاوا بەر دیوارێک بکەون کە ناوی ئیرادەی کوردبوونە، ئەگەر بەر ئەو دیوارە نەکەون ئەو جەنگە سەرتاسەرییەی دژی ئێمە ڕایانگەیاندوە بەردەوام دەبێت، بەڵام هێندەی تاقیانکردەوە ئەوە چ دیوارێکی ڕەق و سەختە، بەوە ئەگەر هەموو یارییەکەش نەگۆڕێت، بە دڵنیاییەوە مانای بوونمان وەک کورد لای خۆمان دەگۆڕێت، ئەو ڕۆحە شێواو و پەشۆکاوەی کورد کە چەندین ساڵە ئیشی بۆ دەکرێت تا ڕقی لە خۆی بێت و بچوک سەیری خۆی بکات، تینێکی بەهێزیی ئازادیی تێدەگەڕێتەوە. گەورەترین دەستکەوتێک ئێستا دەبێت بیپارێزین، بڕوابوونی مرۆڤی کوردە بە هێزی خۆی، بە عەقڵی خۆی، بە ئیرادەی خۆی. ئێمە ئێستا نوێنەری بەرە مرۆڤدۆستەکەی مێژووین کە بەرگری لە مافی ئازادیی و مافی ژن و مافی شوناس و مافی نەتەوە ژێردەستەکان دەکەین. بەرگری ڕۆژئاڤا بەرگری هێزە ژیاندۆستەکانی ناو مێژووە، بەرامبەر ڕەشەبای دڕندەیی و دواکەوتن و مەرگدۆستی. "بەختیار عەلی" #ڕۆژاڤا ❤️ 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

Repost from N/a
❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀ ☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇 @exchange_kurdistan @exchange_kurdistan

Repost from N/a
❀   بۆ کورد و بۆ کوردستان  ❀ ☆ بۆ بەشداری کردن لە لیست 👇 @exchange_kurdistan @exchange_kurdistan

نووسەری کورد "بەختیار عەلی" , دوای ساڵانێکی زۆر دوورکەوتنەوەی لە میدیاکان، لە شاشەی (ئامارگی)ییەوە دەردەکەوێتەوە. کەمال چۆمانی سەرنووسەری دەزگای (ئامارگی) سەردانی ماڵەکەی بەختیار عەلی لە شاری (ڤوپەرتاڵ)ی ئەڵمانیا کرد و پێکەوە تیشکیان خستە سەر پرسگەلێکی وەک زیرەکی دەستکرد (A.I) و شارستانییەت و ڕەوشی سیاسەتی کوردی لەمڕۆدا. 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

من باوەڕم بەوە هەیە شتێک هەیە ناوی ئازادی کۆ و دەستەجەمعییە، شتێکی دیش هەیە ناوی ئازادی تاکەکانە. کاتێک مرۆڤ ڕوانینێکی ڕوونی
من باوەڕم بەوە هەیە شتێک هەیە ناوی ئازادی کۆ و دەستەجەمعییە، شتێکی دیش هەیە ناوی ئازادی تاکەکانە. کاتێک مرۆڤ ڕوانینێکی ڕوونی لەسەر ئازادی تاکەکان نەبوو، ڕوانینێکی ڕوونیشی لەسەر ئازادی کۆ نابێت. لە خۆرهەڵاتی ئێمەدا پەیوەندی لە نێوان خەبات بۆ ئازادی کۆ و ئازادی تاکدا پچڕاوە. پرسیاری سەرەکی لێرەدا ئەوەیە، بۆ مرۆڤ هێندە ئاسان ئازادی تایبەتی خۆی بیردەچێتەوە و لە ناو گروپ و دەستە و هۆردووە گەورەکاندا دەتوێتەوە? وەڵامەکە لای من ئەوەیە، شۆڕش لە جیهانی ئێمەدا دووبارە بیناکردنەوەی دەسەڵاتە نەوەک دووبارە بیناکردنەوەی مرۆڤ و ژیان بێت. هیچ یەکێ لە شۆڕشەکانی خۆرهەڵات لەسەر بنەمای بیرکردنەوە لە بەهای مرۆڤ و بیناکردنەوەی ژیان دروست نەبوون.
"بەختیار عەلی" لە چاوپێکەوتنێکدا دەربارەی کتێبی "دەریاس و لاشەکان"
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

عاشق ئەو کەسە نییە کە مەعشوقەکەی خۆشدەوێت ، هەموو ئادەمیزادێک دەتوانێت یەکێکی دی خۆشبوێت ،هەموو مرۆڤێک دەشێت بۆماوەیەک عاشق ب
عاشق ئەو کەسە نییە کە مەعشوقەکەی خۆشدەوێت ، هەموو ئادەمیزادێک دەتوانێت یەکێکی دی خۆشبوێت ،هەموو مرۆڤێک دەشێت بۆماوەیەک عاشق بێت ، هەتا ترسناکترین مرۆڤەکان دەشێت جارێک لە جاران عاشق بووبن . گرنگ ئەوەیە لە عەشقی یارەوە چۆن بەرەو عەشقی نەیار دەگوازیتەوە . گرنگ لە مەحەبەتدا ئەوەنییە مرۆڤ چۆن دەیبەخشێت بە یەکێک ، گرنگ ئەوەیە چۆن دابەشی دەکات ، عەشق وەک جۆگەلەیەک وایە گرنگ نییە تا بنی درەختێک ڕایکێشیت ، گرنگ ئەوەیە وەک خەتێک بەژێر هەزاران داردا بیبەیت ، بە ناو دەیان پێچ و بەرەو هەزاران گیای پەشموردە و ڕووە و چەندین گوڵی سیس ڕایکێشیت ، مەرج نییە هەموو درەختێک بزانێت چۆن ئاوی عەشق دەخواتەوە و هەموو گوڵێک بتوانێت بە خۆشەویستی بکرێتەوە
"بەختیار عەلی" له ڕۆمانی "غەزەڵنووس و باخەکانی خەیاڵ"
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

" یادی شەقامێکی منداڵی " شوستە زێڕینەکانی تۆ، ڕۆژێک جوانترین ماڵی ئێمە بوون دیواری بەر کۆشکەکانی تۆ، شوێنی سپی یادگارەکانمان بوو هەر کاتێک بمانویستبایە یار بگرین بە زەردەخەنەی عەشقەوە دەهاتینە سەر ڕێگا ساردەکانی تۆ هەر کاتێک بمانویستبایە شەڕ بکەین بە چەقۆوە دەهاتینە ژێر چرا خەمگینەکانی تۆ بە دەستکێشەوە لە نابەینی دوکانەکانی تۆدا، پەپوولەی خوداییمان دەگرت بە ئاهەوە لەسەر کوچەکانی تۆدا، دەستمان بۆ ئەستێرە دەبرد. کە تۆ دەبوویت بە سەهۆڵی سپی، ئێمە ئاگرمان دەهێنا. کە تۆ دەبوویت بە بەهار، ئێمە دەبووینە دێوانە لەسەر ئەو شۆستە ڕەقانە لالەمان سەوز دەکرد، نەسرینمان دەڕواند، هێرۆمان دەچێنا. ئەی شەقامی منداڵی من، تۆ لە کوێیت؟ بۆ وەکو ئیمانێکی کۆن کە لە گۆڕی جەنگاوەرانەوە هەستێ زیندوونابیتەوە ئیشی تۆ ئەوەیە، لەسەر پێخەفی مردن کۆمەک بە ڕۆحمان بکەیت بۆ وەکو مردوویەک میهرمان پێبکەیت، لەم وێنەیەوە هەڵناسیت بۆ نایەیتەدەر لە خەیاڵ، بۆ نایەیتەدەر لە وەهم، بۆ هەڵنایەیت لە یادگار تاکەی لە ویژدانماندا وەک شەقامی پڕ خەون و ئەفسانە بۆ دوور دەڕۆیت. تاکەی دەڕۆی بۆ دەریا و ئێمە نابەیت؟ بۆ بە سەراب دەگەیت و بە من ناگەیت؟ ئیشی تۆ ئەوەیە باڵدارە خەیاڵییەکانی خۆت بەردەی ئیشی تۆ ئەوەیە سەرکەویت بە پیریماندا، نائومێدیمان لاببەیت، غەریبیمان لێ دەرکەی ئەی شۆستە زێڕینە دوورەکان شەوێک جوانترین لانکەی ئێمە بوویت. ئێستا وەک یەکێ بە پەتێکی باریکدا، بە زاری بورکاندا سەرکەوێت. ئێستا وەک یەکێ لەدوا هەناسەی دوا نمایشدا، دوا ڕستە بڵێت، دوا دیمەن دەرکەوێت. بە کوچەی پیریدا سەردەکەوین و بەیانی لێرەنین. ئیشی تۆ ئەوەیە، باڵندە ببەخشی، گەڵامان پێ بدەیت تا هەبین. دەمرین و بە یادی شادیتدا ناگەین، بەڵام دەزانین، بەبێ تۆ هیچ نین، بەبێ تۆ ناڕۆین، بەبێ تۆ ناگەین.
"بەختیار عەلی" لە دیوانە شێعری "تا ماتەمی گوڵ تا خوێنی فریشتە"
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

"یادی شەقامێکی منداڵی " " بەختیار عەلی " خوێندنەوەی "عادڵ عەزیز" لە دیوانە شێعری " تا ماتەمی گوڵ، تا خوێنی فریشتە" 🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

چ مەخلوقێک هەیە باوەڕی پێبهێنین ، هەتا ئەگەر ڕووبکەینە سروشت و داوای کۆمەکی لێبکەین ، ئەو چۆن یارمەتیماندەدات ؟ بێگومان هەر ل
چ مەخلوقێک هەیە باوەڕی پێبهێنین ، هەتا ئەگەر ڕووبکەینە سروشت و داوای کۆمەکی لێبکەین ، ئەو چۆن یارمەتیماندەدات ؟ بێگومان هەر لە ڕێگای مرۆڤەوە ... گەر ڕووبکەینە خودا و داوای یارمەتی لێبکەین ، چۆن کۆماندەکات ؟ هەر لە ڕێگای مرۆڤەوە ... خودا جگە لە مرۆڤ چ دەستێکی تری هەیە ئەم ژیانەی پێئاوەدان بکاتەوە ؟ هیچ ... هیچ دەستێکی تری نییە ... سروشت جگە لە ئێمە کێی هەیە ، بلێت شارێکم بۆ دروستبکەن ، مۆسیقایەکم بۆ بژەنن ، نهێنییەکی قووڵ و خەوتووی ناو هەناوی خۆم بۆ بخوێننەوە ، کیمیای ئەم گوڵ و ئاو و ئەستێرانەم بۆ لێکبدەنەوە ... کێی هەیە کێ؟؟ لە مرۆڤ بەو لاوە مەخلوقێکی تر نییە .
"بەختیار عەلی" لە ڕۆمانی" دواهەمین هەناری دونیا "
🍁🍃🌷🌼🌸💐🌾🌺🌻🌹🎋 🆔 @baxtyar_ali

Repost from N/a
دەستم بگرە ئەمەوێ لەگەڵ تۆ هەڵسمەوە تۆ بووژێنەری ژینی منی! شاملوو لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەوە لەگەڵمان بن☺️🌻

Repost from N/a
دەستم بگرە ئەمەوێ لەگەڵ تۆ هەڵسمەوە تۆ بووژێنەری ژینی منی! شاملوو لە ڕێگەی ئەم بەستەرانەوە لەگەڵمان بن☺️🌻

Repost from N/a
دڵ ئەمڕۆ مات و مەدهۆشە خودا فەسڵی گوڵان با بێ“ وەفایی لێرەوە پاڵپشتمان بن ئازیزان🤍🙂