cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

تێڪۆشەر

@te_ko 💜💜💜 https://telegram.me/tekoshar_azariashk ئازاری ئەشق ، ڪاناڵی تایبەت بە شێعر و نووسراوەڪانی تێڪۆشەر ئەییووب پیادە ( تێڪۆشەر ) شاعیر ، نووسەر ، ژەنیار و ئاهەنگ ساز

Mostrar más
Irán181 972El idioma no está especificadoLa categoría no está especificada
Publicaciones publicitarias
575
Suscriptores
Sin datos24 horas
Sin datos7 días
Sin datos30 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

توانەوە وەڪ چۆن پاییز لە دووی بەهار گەڵا گەڵا دەڕژێتە خوار خۆشەویستم منیش بێتۆ پاییزێڪم زەرد و غەمبار بە بارتەقای دەردی دووریت دەڕژێمەخوار دەڕژێمەخوار چرڪە چرڪە دەتوێمەوە وەڪ شەمێ لە ژوورێڪی تار #تێڪۆشەر #ئازاری_ئەشق 🆔@tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
تۆ ... تۆ درێژترین قەسیدەی تۆ سەرخۆشترین غەزەلی چیرۆڪێڪی بێ ڪۆتایی تا هەتایی ، تا ئەزەلی #تێڪۆشەر #ئازاری_ئەشق 🆔@tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
بێتۆیی بە ئەشقی چاوەڪەی مەستت دڵ و دینم بە با ڕۆیی لەگەڵ مندا ئەتۆ چیت ڪرد ڪە مەرگە ژینی بێتۆیی ؟ #وە_تێڪۆشەر #ئازاری_ئەشق 🆔@tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
بڕوانە هەڵوەرینم بڕژێوە ناخم ئەمشەو ئارامی ڕۆح و جەستەم زیندوو ڪەوە دووبارە مردووی دەروونی خەستەم بــڕوانە هەڵــوەرینم لە ڕیشەوە هەتا سـەر خــەزانی دابڕانت چی ڪرد لە شێعر و بەستەم #تێڪۆشەر #ئازاری_ئەشق 🆔@tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
#تێڪۆشەر #لە_ڪتێبی_مەرگی_شەوبۆ 🆔@tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
گەر قیامەت درۆ بێ و ... هەرگیز زیندوو نەبمەوە ، چۆن بە دیدارت بگەم ؟ من لە کوێ بتبینمەوە ؟ #ئیلهام #تێڪۆشەر #ئازاری_ئەشق 🆔@tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
موسافیر ڕێی دووری سەفەر مەگرە موسافیر چاوێڪ بە دووتا دەگری هەمیشە لای تـۆ ئـاســــانـە ئەو ڕۆیشتنە مەرگــی درەختە ، سووتانی ڕیشە #تێڪۆشەر #ئازاری_ئەشق 🆔@tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
من دڵنیام ... تۆ لەو دنیاش ... موژدەی ئازادی و بەهارمان بۆ دەهێنی لە باوەشی شێعرەڪانتا ، ئازارەڪانی نیشتمان ڕادەژێنی ماڵئاوا مامۆستا جەلال #تێڪۆشەر #ئازاری_ئەشق 🆔@tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
وەڪوو ڕۆژانی زوو دەمهەوێ دیسان بە وەسفی چاوەڪانتا بێمەوە چەشنی پەروانە لە دەوری شەمعی ڕووت بخولێمەوە دەمهەوێ دیسان وەڪوو ڕۆژانی زوو باست بڪەم تا لە پێناوی ئەوینت گیان نەدەم نەڪشێمەوە مەمدە بەر ئازاری دووری و شەختە بەندی چاوەڪەت با لە ئامێزی بەهاری جەستەتا بتوێمەوە #شێعر_تێڪۆشەر 🆔@tekoshar_azariashk #دیڪلە_مەڕێباز_تورجانی 🆔@rebaz_turjani65
Mostrar todo...
attach 📎

بێتۆیی ئێوارەیە و ڪۆڵان دەبڕم لەگەڵ دنیایە بێتۆیی بەرەو ڕۆژاوا بوون دەڕوا ئەو تەمەنەی بێتۆ ڕۆیی #تێڪۆشەر #ئازاری_ئەشق @tekoshar_azariashk
Mostrar todo...
Elige un Plan Diferente

Tu plan actual sólo permite el análisis de 5 canales. Para obtener más, elige otro plan.