es
Feedback

¡No caigas en manos de tramposos! Telemetrio encuentra y marca estos canales 👉 Si quieres ver la etiqueta, suscríbete

وڵاتی به رده نوێـژ

وڵاتی به رده نوێـژ

Ir al canal en Telegram

من تەمسیلی دین ناکەم لەمنەوە دین وەرمەگرە چونکە مرۆڤم وهەڵەدەکەم من موسوڵمانێکی عەوامم نە مەلام نە مامۆستا، هەڵــــە ئەڪات ئەوەی وشەڪانم دەخوێنێتەوەو پێی وایە من بانگەشەی فریشتە بوونی خۆم ئەڪەم

Mostrar más
698
Suscriptores
-124 horas
-37 días
-230 días
Archivo de publicaciones
بەئەعرابیەکیان وت ئەم وشترانە هی کێیە؟؟ وتی هی خوایە لەدەس منا!! جوانترین شت ئەوەیە ئەو هەستەت هەبێ کەوا تۆو ئەوەی هەتە هی خو
بەئەعرابیەکیان وت ئەم وشترانە هی کێیە؟؟ وتی هی خوایە لەدەس منا!! جوانترین شت ئەوەیە ئەو هەستەت هەبێ کەوا تۆو ئەوەی هەتە هی خوای گەورەیە!!! @korikhak

مەلائیکەتەکان وابلێن دەبێ ئێمە چی بڵێین...!! پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێت: خوای گەورە فریشتانێکی هەن کە جەستەیان له ترسی پەروەرد
مەلائیکەتەکان وابلێن دەبێ ئێمە چی بڵێین...!! پێغەمبەری خواﷺ دەفەرمووێت: خوای گەورە فریشتانێکی هەن کە جەستەیان له ترسی پەروەردگار ئەلەرزێت، هەر فریشتەیەکیان کە فرمێسکی له چاو ئەکەوێته خوارەوە، دەکەوێت بەسەر فرشتەیەکی تردا کە خوای گەورە پاک و بێگەرد ڕادەگریت، هەروەها وتی: هەروەها فریشتانێکی کڕنۆشبەر کە له و ڕۆژەوەی خوای گەورە ئاسمانەکان و زەویی دروست کردووه سەریان بەرز نەکردووەتەوە و بەرزیشی ناکەنەوە تا ڕۆژی دوایی، هەروەها کۆمەڵە ڕیزێک له فریشته هەرگیز ڕیزەکانیان جێ نەهێشتووه و جێشی ناهێڵن تا ڕۆژی دوایی، هەرکات ڕۆژی دوایی هات و خوای گەورە خۆی پێشان دان، ئەوانیش سەیریان کرد ، ئەڵێن: پاک و بێگەردی بۆ تۆ ئەی پەروەردگار، ئیمه بەو شێوەیەی کە شایستەیه تۆمان نەپەرست. @korikhak الابانە الکری ابن بطە ​(١) رواه محمد بن نصر في «تعظيم قدر الصلاة» (٢٦٠)، وأبو الشيخ في «العظمة» (٥١٠). قال ابن كثير في «تفسيره» (٨ / ٢٧٣): وهذا إسناد لا بأس به. اهـ.

ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێ دەگێرێتەوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ لە شەوی ئیسرا و میعراجدا دوو قاپیان بۆی هێنا قاپێکیان ئارەقی تێدا
ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێ دەگێرێتەوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ لە شەوی ئیسرا و میعراجدا دوو قاپیان بۆی هێنا قاپێکیان ئارەقی تێدا بوو، ئەوی دیکەیان شیر، تەماشای هەردووکیانی کرد شیرەکەیانی هەڵگرت، جبریل پێی فەرموو: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە هیدایەت و ڕێنمایی کردی بۆ پاکێتی سرووشت، ئەگەر ئارەقت هەڵبگرتایە ئوممەتەکەت گومڕا دەبوو .. @korikhak أخرجه النسائي

عەلمانییەت: - ڕێگە بە پەیڕەوکردنی هەموو دینێك دەدات جگە لە ئیسلام ... - ڕێگە بە هەموو پەرستگایەك دەدات جگە لە مزگەوت ... - ڕێ
عەلمانییەت: - ڕێگە بە پەیڕەوکردنی هەموو دینێك دەدات جگە لە ئیسلام ... - ڕێگە بە هەموو پەرستگایەك دەدات جگە لە مزگەوت ... - ڕێگە بە هەموو جل و بەرگێ دەدات جگە لە حیجاب ... - ڕێگە بەهەموو شێوە و مۆدێلێ دەدات جگە لەڕیش ... - ڕێگە بەهەموو یاسایەك دەدات جگە لە ئیسلام ... - ڕێز لەهەموو کەمە نەتەوایەتییەکان ئەگرێ جگە لە زۆرینە ئیسلام ... لە عنەتی اللە لە عەلمانیەت و شوێن کەوتوانی ... @korikhak

ابن عباس دەڵێت: هیچ ئیماندارێك و خراپەکارێك نییە؛ ئیللا الله تعالی ڕزق و ڕۆزییەکەی بە حەڵاڵی بۆ نووسیوە، جا ئەگەر ئارام بگرێت
ابن عباس دەڵێت: هیچ ئیماندارێك و خراپەکارێك نییە؛ ئیللا الله تعالی ڕزق و ڕۆزییەکەی بە حەڵاڵی بۆ نووسیوە، جا ئەگەر ئارام بگرێت تا پێی دەگات الله تعالی پێی دەبەخشێت، خۆ ئەگەر بێ ئارام بوو و دەستی بۆ شتێکی حەرام برد الله لە ڕزقە حەڵاڵەکەی بۆی کەم دەکاتەوە. @korikhak حلیة_الأولیاء_١_٢٣٠

ساتەكان زۆر زوو تێدەپەڕن!!! تاقيكردنەوەكانيش زۆر و ماوەى وەڵامدانەوەش كەم و ئەنجامى تاقيكردنەوەكانيش زۆر هەستيارن.. دەرچوونت
ساتەكان زۆر زوو تێدەپەڕن!!! تاقيكردنەوەكانيش زۆر و ماوەى وەڵامدانەوەش كەم و ئەنجامى تاقيكردنەوەكانيش زۆر هەستيارن.. دەرچوونت بەهەشتى هەتاهەتايى و كەوتنيشت دۆزەخێك بەو سەختيەى خوا و پێغەمبەرەكەى باسيان كردووە... رێ نەدەيت خۆشى و ترشييەكانى ژيان وەڵامى هەڵەت پێ پڕ بكەنەوە، كێ دەڵێت فريا دەكەويت وەڵامە هەڵەكە بسڕيتەوەو بە وەڵامى راست قەرەبووى بكەيتەوە... خۆت لە كۆتى كاريگەرييەكانى كات و شوێن و باوى چواردەور دەرباز بكە، خۆت تەسليمى فەرمانى خوا و پێغەمبەرەكەى بكە، خەڵکانێک لە ئوممەتانى پێشوو لەپاى وەڵامدانەوەى راست، بە مشار لەتكراون... جادووگەرەكانى لاى فيرعەون كە وەڵامە راستەكەيان زانى، ئامادەبوون گيانيان دابنێن بەڵام وەڵامى هەڵە هەڵنەبژێرن. ئەى تۆ چى؟؟ @korikhak

عاقیبەت خێری .... خەلکی بەزۆری لە عاقیبەت خێری خراپ تیگەشتووە عاقیبەت خێری ( حسن الخاتمة) مەبەستی ئەوە نیە کە کەسێک لەکاتێکدا
عاقیبەت خێری .... خەلکی بەزۆری لە عاقیبەت خێری خراپ تیگەشتووە عاقیبەت خێری ( حسن الخاتمة) مەبەستی ئەوە نیە کە کەسێک لەکاتێکدا بمرێت کە لە مزگەوت دا بێت یان لەسەر بەرماڵ بێت خەریکی نوێژ بێت یان لەسوجدەدا بێت یان خەریکی قورئان خوێندن بێت و یان شەوی جمعە بێت ..... * رسول الله صلى الله عليه وسلم کە باشترین و پاکترین مرۆڤ بوو کەچی بەنەخۆشی مرد لەسەر جێگەکەی.. * ئەبوبکر رضي الله تعالى عنه کە باشترینی ھاوەڵان بوو کەچی ئەمیش بەنەخۆشی مرد لەسەر جێگەکەی. * ئاخیر خێری ئەوەیە کە جەنابت بمریت بەری بوونێکی گشتیت کردبێت لە شیرك و ئەھلی شیرك. موەحد بووبیت و خۆت و گوفتار و ڕەفتارت یەك لا کردبێتەوە بەتەنھا بۆ الله جل جلاله. یا اللە لەسەرتەوحید بمانژێنەو لەسەر تەوحید بمانمرێنە .. @korikhak

لە سەردەمی سەروەرییەڪانی ئیسلامدا... ✺ منداڵی هاوەڵان دەگریان، کاتێك پێغەمبەرمان ﷺ لە ترسی گیانیان نەیدەهێشت بەشداری جەنگەکان
لە سەردەمی سەروەرییەڪانی ئیسلامدا... ✺ منداڵی هاوەڵان دەگریان، کاتێك پێغەمبەرمان ﷺ لە ترسی گیانیان نەیدەهێشت بەشداری جەنگەکان بکەن..!! ✺ منداڵان لە سەردەمی خیلافەتی ئومەویدا دەگریان، چونکە نەیاندەهێشت بەشداری جەنگ و فتوحاتە گەوورەکان بکەن..!! ✺ منداڵانی ئەندەلوس دەگریان، کاتێك لە هاوێشتنی تیرێکدا نیشانەکەیان نەپێکایە..!! ✺ منداڵان لە سەردەمی دەوڵەتی ئەییوبیدا دەگریان، چونکە باوکەکان بەهۆی جەنگەکانیان دژ بە خاچپەرستان، کاتیان نەبوو ڕاهێنانی جەنگی بە منداڵەکانیان بکەن..!! ✺ کاتێك ئیسلام خاوەن هێز و دەسەڵات و دەوڵەت بوو لە جیهاندا، منداڵانی مسوڵمان لەپاڵ زمانی پاراوی نەتەوەیی خۆیاندا چەند زمانی تریشیان دەزانی، بەتایبەت زمانی عەرەبی پاراو٫ بێ ئەوەی زمانی دایکیی خۆیان بیربچێتەوە..!! زانست و شەریعەتیان دەخوێند و قورئانیان لەبەردەکرد، لەگەڵ ئەوەشدا هونەری جەنگی و بەرگیری فێردەبوون و جەستەیان بەهێز بوو..!! هەر بۆیە دەیانتوانی چۆك بە ئیمپڕاتۆریەتەکاندا بهێنن و خۆیان ببن بە زلهێزی جیهان..!! @korikhak

امامی شافعی ئەفەرموێت .. حوجە و بیانو نیە بۆ بەندە بەهۆی جەهل و نە زانیەکەیەوە لەدوای ئەوەی کەدەنگ و بانگەوازی ئیسلام و قورئا
امامی شافعی ئەفەرموێت .. حوجە و بیانو نیە بۆ بەندە بەهۆی جەهل و نە زانیەکەیەوە لەدوای ئەوەی کەدەنگ و بانگەوازی ئیسلام و قورئانی پێگەیشتووە، وە دەتوانێت فێر بێت. .. لەهەموو بواری دونیایدا زانایەو کەس ناتوانێت بیخەڵەتێنێت!! کەچی بۆ دینەکەی هیچ نازانێت کە قیامەتی پێوە بەندە... خۆتان شارەزای ئیسلامەکە بکەن زەمەنی فیتنەیە!ئەو هەموو بەناو بانگ خوازە گومڕاکەرە هەڵ تۆقیوە!!ژەهرتان بە نرخی هەنگوین پێ ئەفرۆشن! هەموو ئیسلامەکەیان لە وەسف و سەناو قەولدا کۆ کردۆتەوە! بێ ئاگان یان خۆیان گێل ئەکەن!!پێغەمبەری اکرم علیە سلام ئەفەرموێت جێ بە جێ کردنی حەدێک لە حەدەکانی ئیسلام بۆتان باشترە لە باران بارینی ٤٠ رۆژ.... @korikhak

حەسانی کوڕی عطیة دەفەرموێت: بەڕاستی جاری وا هەیە دوو پیاو لە یەک نوێژدا بەیەکەوەن، بەڵام نێوانی ئەو دووپیاوە لە فەزڵ و پاداشت
حەسانی کوڕی عطیة دەفەرموێت: بەڕاستی جاری وا هەیە دوو پیاو لە یەک نوێژدا بەیەکەوەن، بەڵام نێوانی ئەو دووپیاوە لە فەزڵ و پاداشتدا وەک نێوان زەوی و ئاسمان وایە، وە ئەمەش لەبەر ئەوەیە یەکێکیان بەدڵیەوە ئامادەی نوێژەکەیە بۆ الله عزوجل، وە کەسەکەی تر دڵێکی بێ ئاگا و غافڵی هەیە لە نوێژەکەی @korikhak الوابل الصیب ٣٤

أبي الزبیر لە جابر(رضي الله‌ عنه‌)بۆمانی گێڕایه‌وه‌: كه‌ رسول الله‌ صل الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌هلی خۆشگوزه‌رانی دوو
أبي الزبیر لە جابر(رضي الله‌ عنه‌)بۆمانی گێڕایه‌وه‌: كه‌ رسول الله‌ صل الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تی: ئه‌هلی خۆشگوزه‌رانی دوونیا له‌ ڕۆژی قیامه‌ته‌دا ،كاتێك ئه‌جر و پاداشتی ئه‌هلی به‌ڵا و موصیبه‌ت ده‌بینین كه‌ پێیان ئه‌درێت ، ئه‌وا ئاوات ده‌خوازن پێستیان به‌ مه‌قست پارچه‌ پارچه‌ كرابایه‌ له‌ دوونیادا.. له‌به‌ر زۆری ئه‌و ئه‌جر و پاداشته‌ی ئه‌ده‌رێ به‌ ئه‌هلی به‌ڵا و ناخۆشی له‌ دوونیادا.. @korikhak

ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێ دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (ئەو ئاگرەی ئێوە بەکاری دەهێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئا
ئەبو هورەیرە خوا لێی ڕازی بێ دەگێڕێتەوە لە پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: (ئەو ئاگرەی ئێوە بەکاری دەهێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ، وتیان ئەی پێغەمبەری خوا خۆ ئاگری دۆزەخ بەقەد ئاگری دونیا گەرم بێ بەسە، فەرمووی دەسا شەست و نۆ جار لەو ئاگرەی ئێوە گەرمترە). @korikhak رواه البخاري

ئیمام مالك رحمه الله دەفەرموێت : پیاو چاک نابێت تاوەکو واز لەوە نەهێنێت کە پەیوەندی بەوەوە نییە ، جا کاتێک بەو جۆرە بوو نزیکە الله دڵی بکاتەوە. @korikhak ترتيب المدارك

زانای پایەبەرز ـ شێخ ابن باز ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ هەرڪەسێك شتێك بڵاوبڪاتەوە سوود بەخەڵڪی بگەیەنێت ، هەمان پاد
زانای پایەبەرز ـ شێخ ابن باز ـ ڕەحمەتی خودای لێبێت ـ دەفەرموێت :ـ هەرڪەسێك شتێك بڵاوبڪاتەوە سوود بەخەڵڪی بگەیەنێت ، هەمان پاداشتی ئەوڪەسانەی بۆ هەیە ڪەسوودیان لێ وەرگرتووە . @korikhak مجموع الفتاوی (٦/١٧٩) .

پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی ،، بەڕاستی مرۆڤ بەهۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی پیاوێك کە بە شەو شەونوێژ بکات و بە ڕۆژی زۆر گەرم
پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی ،، بەڕاستی مرۆڤ بەهۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی پیاوێك کە بە شەو شەونوێژ بکات و بە ڕۆژی زۆر گەرم بە ڕۆژوو بێت. @korikhak | صحيح الجامع 1621 |

عومەری كوڕی عبدالعزیز دەفەرموێت: " ئەگەر لە دونیادا شتێك خەمباری كردی ئەوا یادی مردن بكەرەوە لەسەرت ئاسان دەبێت " @korikhak (
عومەری كوڕی عبدالعزیز دەفەرموێت: " ئەگەر لە دونیادا شتێك خەمباری كردی ئەوا یادی مردن بكەرەوە لەسەرت ئاسان دەبێت " @korikhak (الفرج بعد الشدة لابن أبي الدنيا (ص42).

سوێند خواردن لەسەر قورئان «دروست نیە قورئان بەڪاربهێنرێت بۆ سوێند خواردن هەروەڪ چۆن بەشێڪ لەخەڵڪی ئەیڪەین ڪە سوێند لەسەر قورئ
سوێند خواردن لەسەر قورئان «دروست نیە قورئان بەڪاربهێنرێت بۆ سوێند خواردن هەروەڪ چۆن بەشێڪ لەخەڵڪی ئەیڪەین ڪە سوێند لەسەر قورئان ئەخۆن،ئەمە شتێڪی دروست نیە،لەبەر ئەوەی قورئان بەڪارناهێنرێت بۆ سوێند خواردن،ئەم ڪارە ڪاری نەزانەڪانە. @korikhak شێخ صالح الفوزان(خوای گەورە بیپارێزێت)

کاتێک الله دەفەرموێت: (فَإِن لَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكَ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا یَتَّبِعُونَ أَهۡوَاۤءَهُمۡ) لێرەدا اللە سبحانە وتع
کاتێک الله دەفەرموێت: (فَإِن لَّمۡ يَسۡتَجِيبُواْ لَكَ فَٱعۡلَمۡ أَنَّمَا یَتَّبِعُونَ أَهۡوَاۤءَهُمۡ) لێرەدا اللە سبحانە وتعالی تیشک دەخاتە سەر نەخۆشییەکی مەترسیداری دەروونی کە پێی دەوترێت (کوێربوونی مەعریفی) مرۆڤ کاتێک بۆ ماوەیەکی درێژ لەسەر ئارەزووەکانی دەژی، مێشکی لە ڕووی دەروونیەوە قفڵ دەبێت لەسەر وەرگرتنی حەق. لێرەوە بۆمان کەشف دەبێت کێشەی ئەوان لە ئەهلی بەتاڵ «نەزانین وجەهل» نییە، بەڵکو «نەویستنی زانینە» کە ئەمە حەقیقەتی حاڵی زۆربەی شوێنکەوتوانی بەتاڵە. ئەوان حەقیقەت دەبینن بەڵام قەبوڵی ناکەن، چونكە قەبووڵکردنی حەقیقەت مانای تێکشکانی بەرژەوەندی وپلەوپایە وئارەزووەکانیانە. @korikhak

. عەبدوڵڵای کوڕی عەمر خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «دونيا تێك ناچێت و كۆتایی نایەت هەتا خوا کەسە چاک
. عەبدوڵڵای کوڕی عەمر خوا لێیان ڕازی بێت دەڵێت: پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی: «دونيا تێك ناچێت و كۆتایی نایەت هەتا خوا کەسە چاکەکان نەباتەوە لەنێو خەڵکی سەر زەوی، جا ئەوانەی خراپ و بێخێرن دەمێننەوە کە نازانن چاکە چیيە و نکووڵيش لە خراپە ناکەن». @korikhak (صەحیح موستەدرەک ١٢٣٨)

موسا (علیه السلام) تەنها ٤٠ دانە ڕۆژ قەومەکەی بەجێ هێشت، گوێرەکەیەکیان هێنا و پەرستیان!! حاڵی ئوممەت دوای ١٤٠٠ ساڵ دەبێ چۆن ب
موسا (علیه السلام) تەنها ٤٠ دانە ڕۆژ قەومەکەی بەجێ هێشت، گوێرەکەیەکیان هێنا و پەرستیان!! حاڵی ئوممەت دوای ١٤٠٠ ساڵ دەبێ چۆن بێت ئەی سەروەرم! ؟ یااللە بمان پارێزی لە گوێرەکەکانی ئەم سەردەمە ... @korikhak