cookie

Utilizamos cookies para mejorar tu experiencia de navegación. Al hacer clic en "Aceptar todo", aceptas el uso de cookies.

avatar

با قسەی خۆش ون نەبێ

ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری ـــــــــــــــــــــــــــــ ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە. ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏 . @terexe57

Mostrar más
El país no está especificadoEl idioma no está especificadoReligión y espiritualidad6 592
Publicaciones publicitarias
13 193
Suscriptores
-424 horas
Sin datos7 días
-2330 días

Carga de datos en curso...

Tasa de crecimiento de suscriptores

Carga de datos en curso...

خالید‌ دەربانی ـ بۆکان برادەرێک بۆی گێڕامەوە: حەوتوویەک دەبوو سەردانی نەنک و باپیرم نەکردبوو. کە چوومە ماڵیان، دوای چاکوخۆشی، دانیشتم. سەیرم کرد نەنک ڕووی لە لایەک بوو باپیریشم ڕووی لە لایەکی دی: ــ باپیرە،ک! ئەوە چییە؟ شەڕتان کردووە؟! ــ نەوەڵڵا ڕۆڵە؛ نەنکت لەخۆڕا بەهانەم پێ‌ دەگرێت! ــ باپیرە! دەڵێی چی لەگەڵ نەنکم ئاشتت کەمەوە! ــ شەرت بێ ئەتۆ شتێکی وا بکەیەیت، ٢٥ هەزارت بدەمێ. ــ خەمت نەبێ. چوومە بازاڕ، پارچێک حەبی ... بۆ باپیرم بردەوە و کوتم شەوێ یەک دەنکی لێ بخوات و ئیدی بەجێم‌ هێشتن. بەیانی چوومەوە لایان دەستخۆشانەکەی وەر بگرم؛ هەر لە دوورەوە باپیرم هەرای لێ‌ کردم: ئەوە بۆم لەسەر تەلەفزیۆنەکە داناوی. ــ باپیرە، ئەوە زۆرە. لێت تێک نەچووە؟! ئەوە 75 هەزارە! ــ هەتیوە، مەیکە هەرا! ئەوی دی، نەنکت بۆی زیاد کردووی! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە تێبینی: دووپاتەیە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
با قسەی خۆش ون نەبێ

ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری ـــــــــــــــــــــــــــــ ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە. ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏 . @terexe57

🤣 80👍 11😁 3👀 1
شەو خەونم دیت بەپێیان، هاوڕێ لەگەڵ خزم و دۆستان، بەرەو سەرقەبران ملی ڕێگام گرتبوو. هەموو هەر ڕەشیان پۆشیبوو؛ بەڵام ڕێوڕەسم پتر وێ دەچوو جەژنێکی ڕۆحی بێت. هەموویان زۆر دڵخۆش و بەکەیف بوون. من لە هەموویان پتر. ئاخر ئەو دۆست و ئازیزانەی زۆر لەمێژ بوو نەمدیتبوون، ئەوانەی لە ڕابردووی نێزیک و دووردا لێم بەجێ مابوون، هەموو هاتبوونە سەرقەبران. ڕێوڕەسم بەرەو تەواوبوون دەچوو و کاتی ڕۆیشتن هات. گاویلکەم خۆش کردن کە لەگەڵ ئەوان بچمەوە؛ یەکێک پێی گوتم: بۆکوێ گابۆ گیان؟ ئاهەنگی تۆ تەواو بوو برام! ئا ئەو دەمە تێ گەیشتم، مەرگ یانی ئەوە کە ئیدی ڕێت لە ڕێی هاوڕێیانت ببێتەوە. کە ئیدی نەکرێت لەگەڵیان بژییت. گابریێل گارسیا مارکیز (١٩٢٧ ـــ ٢٠١٤) تێبینی: لە لاپەڕەی زیاد ئەسعەد وەرگیراوە ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
با قسەی خۆش ون نەبێ

ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری ـــــــــــــــــــــــــــــ ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە. ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏 . @terexe57

👏 22👍 7👎 2
قسەقوتێک کوتی: باپیرم دە ساڵە مردووە کەچی تازە جۆینی تێلێگڕام بووە. پوورم لەخۆشیان لە بەیانییەوە دەگریت! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
با قسەی خۆش ون نەبێ

ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری ـــــــــــــــــــــــــــــ ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە. ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏 . @terexe57

😁 35👍 3
سمایلاغای هامبورگاوێ کابرایەک زۆری کحۆل دەخواردەوە. برادەرێکی هەبوو زۆری لەبن دابوو وازی پێ لە خواردنەوە بێنێت. کابرا ڕۆژێک بەسەریدا چوو و لە پەنای دانیشت و دەستی پێ کرد: برا شیرینەکەم! خەراپە و هێندەی مەخۆوە! مەیخۆرەکە گوتی: بۆم تەرک ناکرێ. چ بکەم؟! کابرا گوتی: ئیرادەت هەبێت برالە، ئیرادە! کابرا گوتی: ئیرادە چییە ؟ هەروا خەریک بوو لەبارەی ئیرادەدا شەکری دەشکاند؛ مەیخۆر، پیاڵەیەکی بۆ دانا و گوتی: ماڵت نەشێوێت، مێشکت بردم! ئەو کایەی هەڵدە بە سڵامەتیی ئیرادە! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
😁 29👍 3🤣 3🤷‍♀ 2
سمایلاغای  هامبورگاوێ وەستا عەوڵای دووکاندار گێڕایەوە: لە گوندەکەمان دووکانم ھەبوو. ببووە قۆمرغانە. جاری وابوو بە پۆل خەڵکی گەڕاوەش ڕووی لە دووکان دەکرد. ئەوکات کەیک و نۆشابە مۆد بوون و خەڵک کەیک و ساردییان دەخواردەوە. خدری مام وسێن و برادەرەکانی قوونیان لە دووکانێ نەدەکردەوە. کاک خدر ھەمیشە قسەی قمبەقمبەی دەکرد. برادەرەکانی سەریان داویشتە سەر و دەبووە سەیر و سۆحبەت. ڕۆژێک ھاتە دووکان و برادەرەکانیشی لەوێ بوون و بۆخۆیان گۆنگەڵیان دەکرد. بیستبووم ڕەحمانی کوڕی کاک خدر لە دارەگوێز بەربووەتەوە. گوتم: کاخدر! ئەرێ ڕەحمانی کوڕت چیی بەسەر هاتووە و تەندرووستیی چلۆنە؟ گوتی: خۆشبەختانە لە دارەگوێز بەر بووەتەوە و موتەئەسیفانە شتێکی وای لێ بەسەر نەھاتووە! برادەرەکانی کردیانە پێکەنین و ئەویش تێ گەیشت کە ھەڵەی بە وشەکانەوە کردووە. بۆ ئەوەی پێکەنینەکەی دامرکێنێت، ڕووی لە من کرد و گوتی: کاعەوڵا! کاکاکۆلایەکیش بۆ من ھەڵپچڕە! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
😁 27👍 6
ئەنوەر دەروێشی ـ مەهاباد هەر لەسەر نەقڵی کاک بڕست شتێکم وەبیر هاتەوە؛ دەڵێن: سەروانێکی عەجەم کرێنشینی کوردێک بووە. کابرای سێحەبماڵ دەیهەویست ژن بۆ کوڕەکەی بێنێت. کابرای عەجەمی بانگ کرد و کوتی: جەناب سەروان! میخایی ژن بۆ پسەرم بێنم و خانێ لازم داری. بایەد بێگووزی! سەروانەش دەڵێت: خۆب تەخلییێ میکۆنەم چێرا بگووزەم؟ دەڵێت: نە بەخودا، تەخلیە نازانم چییە، بایەد بگووزی! سەروانەش لاقی هەڵدێنێت و شەقەتڕێک دەکەنێت! کابرا لەبەرەخۆیەوە دەڵێت: چاو ئەو سەگبابە! دەڵێم بیگوێزەوە، ئەو بۆم دەتڕێت! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
با قسەی خۆش ون نەبێ

ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری ـــــــــــــــــــــــــــــ ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە. ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏 . @terexe57

😁 30👍 4🤣 2
ڕەزا نووریپوور - سەقز کورد وتەنی: قسە، قسە ئێرێ؛ من بەو نەقڵەڕا بیری نەقڵی کابرای سنەیی کەوتمەوە: کابرایەکی فارس کارمەندی فەرمانگەی نیزامی ئەبێت لە سنە و برادەرێکی ئێمە ناسیاوی ئەبێت و پێی ڕائەسپێرێت ماڵێکی کرێی بۆ بدۆزێتەوە. ئەویش ماڵی بۆ ئەدۆزێتەوە و هەموو کاروباری بۆنگا و ئەملا و ئەولای بۆ ئەکات. هەر ئەوەی ئەمێنێت کابرای فەرمانبەر ماڵەکەی بگوێزێتەوە ناوی. جا ئەوە قاوی ئەکات: جەناب سەروان! ماڵ برات گوروفتەم بڕۆ بگووز تووش! واتە ماڵم بۆ گرتووی، بڕۆ بگوێزەوە ناوی. ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
با قسەی خۆش ون نەبێ

ـ پێگەیەک بۆ گێڕانەوە و بیستنی بەسەرهات، قسەی خۆش و نەستەقی کۆمەڵی کوردەواری ـــــــــــــــــــــــــــــ ـ تەنیا ئەو بابەتانەی بە تەختەکلیلی کوردی دەنووسرێن ئەگەری بڵاوبوونەوەیان هەیە. ـ ئاڵوگۆڕی بەستەرمان نییە🙏 . @terexe57

😁 29👍 3
لە سەردەمی سەدام حوسین، حاجی حەسەن لە خەو هەستا و گوتی: حەلیمەخان! ئەمشەو لە خەوما دوو کەس سەدام حوسێنیان بەستبووەوە و هەڵیان واسیبوو و بە شەق و پێلاقە لێیان ئەدا. ئەمنیش ڕۆیشتم داخی دڵی خۆمم پیا ڕشت و تا هێزم تیابوو لێم دەدا! ئای کە خەونێکی چەند خۆش بوو حەلیمەخان! حەلیمەخانی ژنی زوو ئەڕوات ئەم خەونە بۆ فاتیمەخانی دراوسێیان ئەگێڕێتەوە. فاتیمەخانیش ئەڕوات لەناو ژنانی هەموو گەڕەک ئەیگێڕێتەوە و تا خەبەر ئەگاتە دائیرەی ئەمن. دائیرەی ئەمنیش ڕاستەوخۆ مەفرەزەیەک ئەنێرن بەدوای حاجی حەسەنا. ئەیهێنن یەک حەفتە بە شەللاق و پێلاقە لێی ئەدەن و ئەڵێن: بۆ خەونی وات بینیوە؟ دوای حەفتەیەک بەڵێننامەی پێ پڕ ئەکەنەوە کە جارێکی تر خەونی وا نەبینێت و پاشان بە کەفالەت ئازادی ئەکەن. کاتێک دێتەوە ماڵەوە، حەلیمەی ژنی و فاتیمەی دراوسێیان پێی ئەڵێن: ئەگەر خەونی وا نەبینی بۆ ئاوات بەسەر دێت؟ دوای حەفتەیەکی تر، ئەمن ئەنێرێ بەدوای حاجی حەسەن و پێی دەڵێن: وەرە تا دائیرە، ئیشمان پێتە! حاجی حەسەن دەڵێت: من بەڵێنم داوە خەونی وا نەبینم و خەونم نەبینیوە، بۆچی بێم بۆ دائیرە؟ ئەڵێن: وەرە پێمان بڵێ ئەو دوو کەسە کێ بوون سەید ڕەئیسیان بەستبووەوە؟! ئەویش مەردانە ئەڵێت: وەڵڵا حەلیمەی خێزانم لەگەڵ فاتیمەی دراوسێمان بوون! حەلیمە و فاتیمەش ئەبەن یەک حەفتە ئەیاندەنە بەر پێلاقە و شەللاق. کاتێک ئازاد ئەکرێن و دێنەوە، حاجی حەسەن ئەڵێت: ئەگەر ئێوە سەدام نەبەستنەوە بۆ ئاواتان بەسەر دێت؟! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
😁 40👍 9👎 1 1
00:48
Video unavailableShow in Telegram
دوو قسەی خۆش! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
1.67 MB
😁 14👍 3
بابی پێشەوا کوڕێک بە ناوی سمایل،خەڵکی گەڕەکی کەڵهوڕاوای بۆکان، گاودارییان هەبوو و خەریکی ئاژەڵداری و بەخێوکردنی ماڵات بوون. کەرێکیان ڕاگرتبووو؛ هەرچی ڕۆژی خودا دایناوە، لە کەڵەبابی بەیانییەوە، ئەو کەرە دەستی دەکرد بە زەڕاندن. بەجارێک خەوی لێ زڕاندبوون. سمایڵ، لێی کەوتە فێڵێ؛ هەرکە کەرە دەیزەڕاند، خۆی دەپێچاوە و تەویلە بگرە و هاتم. دەچوو بیلامانێ دەستێکی چاک کەرەکەی دەگا و دەهات لە جێگاکەی تێ دەخزایەوە. ئەوە ماوەیەک ببووە پیشە و عادەتی. بەیانییەک وەک عادەتی پێشوو، کەرە دەستی کردبووە زەڕەزەڕ و سمایلیش خەبەری نابێتەوە. ئەوەندەی ئاگا لێ دەبێت، بابە حاجیی، چووەتە بن سەری و ڕایدەوەشێنێت: سمایل...! کوڕە سمایل! هەستە هەستە، کەرەکە دەزەڕێنێ! ⚠️ کۆپیکردن و بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەم کەناڵە تەنیا بە هێنانی ناوی سەرچاوە ڕێگەپێدراوە ✔️کەناڵی "با قسەی خۆش ون نەبێ" https://t.me/joinchat/AAAAADvGgFucgKK2UvQEmQ
Mostrar todo...
🤣 34👍 4👎 3 1