es
Feedback
ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

ماڵی زانکۆ || Mali Zanko

Ir al canal en Telegram

📚ماڵی زانکۆ دوای کۆتایی هاتنی گەشتی (ماڵی ١٢)، لێرە لەگەڵتانین!🥇 🔴ڕێنوێنی، زانیاری، هەواڵ، وردەکاری و زۆر زیاتر.... - خاوەنی پێگە: @dana_omarr

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
5 886
Suscriptores
-924 horas
-577 días
+1 87830 días
Archivo de publicaciones
📮 پڕۆسەی (گواستنەوە و دابەزاندن و بەش گۆڕین) لە زانکۆ و پەیمانگاکان لە بەرواری 15ـی7 دەستپێدەکات، و لە بەرواری 1ـی9 کۆتاییدێت. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

🔴جیاوازی لە نێوان هەرسێ کۆلێژی (پەروەردەی بنەڕەت - پەروەردە - زمان) و دواتریش (بەشی وەرگێڕان). ⚪️ بە وردی و تێر و تەسەلی باسم لێکردووە، بۆ ئەوەی بەتەواوی بەرچاوڕوونبن سەبارەت بەم سێ کۆلێژ و بەشە، چونکە زۆرجار قوتابیی ئەم جیاوازییانە نازانن و دوای وەرگرتنیان ئەوسا پێی ئەزانن و ئەبێت بە کێشە بۆیان. "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

📮سبەیی پشووە. 🔴سەبارەت بەم پشووەش، بۆ هەموو دامودەزگاکانە، بەڵام لە بەشێکی زۆری ئەو زانکۆ و پەیمانگایانەی تاقیکردنەوەی تێدا ئەکرێت، سبەی پشووەکە نایان گرێتەوە! 🔵جا بۆیە، وریابن و لە زانکۆ و پەیمانگای خۆتانەوە دڵنیا بکەنەوە، بزانن سبەی هەر تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجامدەدەن، یان پشووەکە ئەتانگرێتەوە. ئەونەی بزانم هەر تاقیکردنەوەکان ئەکرێت، بەڵام باشترە لە سەرۆک بەشی خۆتانەوە دڵنیایی بکەنەوە.

تازە بۆ وەختێکی کە، پلانەکەش لە داخی ئەوەی ئەپڵۆد نەبوو ئەیگۆڕین بۆ ڤیدیۆیەکی یوتیوب لەجیاتی ڤۆیسێکی ئێرە🦦

شانس و ناوچاوەکەی من نەبێ ئەخر چییە، ١١ خولەک بە تێر و تەسەلی باسی هەرسێ کۆلێژی ( پەروەردەی بنەڕەت، پەروەردە، زمان) و (بەشی وەرگێڕان)ـم بۆ کردوون، ئێستا ئەپڵۆد نابێت و ڕەفز ئەبێتەوە.🙂

ان شاء اللە لە مەجالێکا باسێک لە جیاوازی کۆلێجەکانی ( پەروەردەی بنەڕەت، پەروەردە، زمان) ئەکەین، بۆ بەشەکانی زمان کە تێیاندا هەن. زۆرێک لە جیاوازیی ئەم سێ کۆلێژە و بە تایبەتتر تێیاندا، بەشەکانی زمانی (کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی) ئاگادارنین.

زانکۆ بەم بەزمانەوە نەبێ خۆشنییە🤣. https://vt.tiktok.com/ZSxbqWesx/

📮وردەکاری تەواو، سەبارەت بە دووبارە پڕکردنەوەی (فۆڕمی زانکۆلاین) 🔴کێ ئەتوانێت، دووجار فۆڕم پڕبکاتەوە؟ "دانا عومەر" ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko

🔴سەبارەت بەو ڤۆیسانەی سەرەوە، کە باسی (گواستنەوە و دابەزاندنم) کردووە. 🔴کاتی کارابوونی سیستەمی گواستنەوە و دابەزاندن، ساڵانە لە مانگی 7️⃣دەستپێدەکات تاوەکوو مانگی 8️⃣، بۆیە ئەبێت لەو ماوەیەدا ئەنجامی بدەن. ⚠️هەر لە ڕێگایی سایتی زانکۆڵاینەوە ئەنجامدەدرێت، خۆ ئەگەر نەشت زانی ئەکرێت کەسێکی تر بۆت ئەنجامبدات، یان سەردانی بەشی تۆماری کۆلێج و پەیمانگاکەی خۆت بکەی بۆتی چاکەکەن لەوێ.🖥 وردەکاری مەرج و ڕێنماییەکانیش، بە نووسین زۆر هەڵەگرێ و گەر ویستتان گوێی لێبگرن، ئەمانەشم لە ڤۆیسەکان باسکردووە بەس وتم با بە نووسینیش دایبنێم، بۆ تەمەڵەکان.😄

📮 ڕوونکردنەوەی تەواو و پێویست، لەسەر هەموو مەرجەکان و وردەکاری (دابەزاندن) لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko #گواستنەوە_دابەزاندن #زانکۆ

📮 ڕوونکردنەوەی تەواو و پێویست، لەسەر هەموو مەرجەکان و وردەکاری (گواستنەوە) لە زانکۆ و پەیمانگاکاندا. ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko #گواستنەوە_دابەزاندن #زانکۆ

🔴سەبارەت بە (کۆتایی سمستەری دووەمی زانکۆ و پەیمانگاکان و خولی دووەم).

Mensaje de voz00:44

Mensaje de voz01:07

🔴ئایا نەمانی (تەرککردنی کوردی و عەرەبی) کاریگەری هەیە لەسەر دابەزینی کۆنمرەی زانکۆکان؟ 🔴ئایا ئەکرێت، ئەمساڵ هەردوو بابەتی کوردی و عەرەبی بکەین بە دوو بابەتی بۆ ساڵێکی تر؟ ✈️ بۆ زانیاریی زیاتر لێرە لەگەڵمان بن، کەناڵی (ماڵی زانکۆ): https://t.me/malizanko #تەرکی_کوردی_عەرەبی #تەرککردن #کاریگەری_تەرککردن

2.17 KB

💬 پێشتریش قسەم بۆ کردبوون لەسەر دیاریکردنی نمرەی زانکۆ و پەیمانگا بە وردی، ئێستا هیچ ناوترێت و نازانرێت نمرە چۆن ئەبێت. 🔴 ئەمانە پەیوەندییان بە دابەزین و بەرزبوونەوەی نمرەی وەرگرتن هەیە: 1️⃣- ڕێژەی کەم و زۆری کورسی دابینکراو لە بەشە جیاجیاکان. 2️⃣- ڕێژەی نمرەی هاتوو لەلایەن قوتابییەکانەوە. 3️⃣- کرانەوە یان داخستنی بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگا. 4️⃣- ڕێژەی ئەو کورسییانەی تەرخانکراون، چەندی خۆڕاییە و چەندی پارالێڵ و چەندی ئێواران. 5️⃣- ڕێژەی ئەو قوتابییانەی (کەس) دەرچوون و ئەڕۆنە زانکۆ و پەیمانگاکانەوە. 🟡وە کۆمەڵێک وردەکاری تریش، بۆیە زۆر زووە بۆ پێشبینیکردنی نمرەی دیاریکراو بۆ وەرگرتن لە بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگاکاندا. 🟢وە شتێکی تریش، سەبارەت بەوەی بەشی نوێ ئەکرێنەوە یان نا، تکایە شوێن دەنگۆ مەکەون بۆ هەر بابەتێکی لەو شێوەیە و هەر شتێکی تریش بێت، تەنها بڕواتان بە نووسراوی فەرمیی زانکۆ و لێدوان و بڵاوکراوەی فەرمی زانکۆکە خۆی بن، یان پەیمانگاکان. 🔴ئێستا زووە بۆ بڵاوکردنەوەی کرانەوەی بەشی نوێ و ئەو زانیارییانە، زۆربەی زانکۆکان ئێستا بڵاوی ناکەنەوە چونکە هێشتا کاتی فاینەڵە و کاتێکی زۆریشیان لەبەردەستە بۆ بڵاوکردنەوەی. "دانا عومەر" کەناڵی (ماڵی زانکۆ) https://t.me/malizanko

Mensaje de voz00:46

ئەی بەخێربێن یاخوا، کەمتر لە یەک خولەک و ٢٠٠ ئازیز😍