پێداویستیەکانی تۆمارکردنی ناوی خوێندکارانی وەرگیراو بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٦-٢٠٢٧) لە زانکۆی گەرمیان / کۆلێجی زانست
بۆ خوێندکارانی ئازیز کە لە کۆلێجەکەمان وەرگیراون، بەخێرهاتنتان دەکەین و بە هیواین ساڵانی خوێندنتان لە ژینگەیەکی ئەکادیمی پڕ لە زانست و زانیاری و هێمندا بەڕێوەبچێت و سەرکەوتووبن.
ئاگادارتان دەکەینەوە کە دەتوانن لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (7/10/2026) سەردانی زانکۆی گەرمیان بکەن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی وەرگرتن. پێویستە ئەم بەڵگەنامە و پێداویستییانە لەگەڵ خۆتاندا بهێنن:
١. بڕوانامەی ١٢ی ئامادەیی، ڕەسەن بێت و لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە پەسەندکرابێت.
٢. کارتی نیشتمانی خۆی (خوێندکار) و باوکی (کۆپی + ڕەسەن)، ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- ڕەگەزنامە (الجنسیة) کۆپی + ڕەسەن.
ب- ناسنامەی کەسی (باری شارستانی) (الشهادة الجنسیة) کۆپی + ڕەسەن.
٣. کۆپی کارتی زانیاری.
٤. کۆپی پاسپۆرت ئەگەر هەبێت.
٥. وێنەی پشت سپی ڕەنگاوڕەنگ (٦) دانە.
٦. پڕکردنەوەی فۆرمی بەڵێننامە، لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی لە زانکۆی گەرمیان دەکرێت.
٧. کەفالەت: خوێندکاران دەتوانن لە بەڕێوەبەرایەتی یاسایی پڕی بکەنەوە، بەڵام ئەو خوێندکارانەی کە ناتوانن کەفیلەکانیان بهێنن بۆ بەشی یاسایی زانکۆمان، دەتوانن لە دادنووسی شارەکەی خۆیان کەفالەتەکەیان بکەن. کەفیلەکە دەبێت پشتگیری فەرمانگەکەی بهێنێت و مووچەکەی لە (٢٥٠) هەزار دینار کەمتر نەبێت.
٨. فایلی تعلیق:
• زانستی کۆمپیوتەر (ڕەنگی سەوز)
• زانستی کیمیا (زەرد)
• زانستی خۆراک و خۆراکزانی (شین)
• زانستی بایۆمیدیکاڵ (سوور)
سەبارەت بەو خوێندکارانەی کە لە دەرەوەی شارن و داوای بەشەناوخۆیی دەکەن، دەبێت ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:
١. کۆپی کارتی نیشتمانی، ئەگەر نەبوو ئەوا:
أ- کۆپی ناسنامە (ڕەگەزنامە) (الجنسیة).
ب- کۆپی ناسنامەی کەسی (باری شارستانی) (الشهادة الجنسیة).
٢. کۆپی کارتی زانیاری.
٣. دوو وێنەی ڕەنگاوڕەنگ.
06 oct, 09:01
