هیلاک
Ir al canal en Telegram
ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
837
Suscriptores
+224 horas
Sin datos7 días
+8030 días
Archivo de publicaciones
838
لە ماڵەوەم
لەگەڵ تەنیایی دانیشتووم
نە ئەو ژنی هەیە
نە من
نە ئەو
میوانی دێ
نە من
نە ئەو منەتی دونیا
هەڵ ئەگرێ
نە من
جاری وا هەیە
پێکەوە ئەنووسین و
پێکیشەوە
دەست هەڵ ئەگرین
جاری وا هەیە
من ڕقی هەڵ دەستێنم و
دەنگی ڕادیۆم
زۆر بە بەرزی ئەکەمەوە
جاری واش هەیە ئەو
تووڕەم ئەکات
کەڕێ لە خەیاڵم ئەگرێ و
گران ئەیدا بە دەستەوە
یان هەر نایدا و
قەڵەمم پێ
فرێ ئەدات.
t.me/Kurd_hilak_i1
#شێرکۆ_بێکەس
838
بارانه و بارانه دیسان هه‌ور و بارانه ئه‌رێ هاوار به ماڵم پاییزه و گه‌ڵاڕێزانه ئه‌رێ دیسان هه‌وره‌که‌ی هاوار ساڵانی پێشوو ئه‌رێ بۆ جارێکی تر دیسان نیشته سه‌رپاشوو بارانه و بارانه دیسان هه‌ور و بارانه ئه‌رێ هاوار به ماڵم پاییزه و گه‌ڵاڕێزانه ئه‌رێ دیسان ڕێژنه‌که‌ی هاوار پاییزی جاران ئه‌رێ په‌ڵکی هه‌ژاران گوڵی هه‌ڵوه‌ران
#ناسر_ڕەزازی
838
مانگی ھەموو کەس ھەڵات مانگی من بۆ ھەڵ نایێ لەوەتی ئەو گوڵەم دیوە قەد کەسم وابیرنایێ واویل عەمرم واوەیل
مامۆستا ناسر ڕەزازی
838
بۆت دێنم کچێ بۆت دێنم له گوڵ و گوارەت بۆ دێنم دوو کۆرپەت لە لانک بێ گیانە هەردووکیان رادەژێنم یان ئەو باسکی خۆم دەبڕم یا هیچیان ناگریێنم بۆخۆم دوورم نایگەمێ که‌س نییه وه‌ڵامی ده‌مێ دوو برۆی ڕه‌شی هیلالی که‌وتوونه ژێر په‌رچه‌مێ سه‌برو هۆشیان لێ بڕیوم گیانە خستوومیه به‌حری خه‌مێ
مامۆستا ناسر ڕەزازی
838
من پارێزەرێکی بێ چەکم لە دەستێکم دا قەڵەمێکە و لە دەستێکیشم دا کاغەزێکی کاهی بە مۆبایلەکەت وێنەیەکم لێ هەڵگرە لە ئالبۆمی نیشتمان جێی من خاڵییە🕊
