es
Feedback
هیلاک

هیلاک

Ir al canal en Telegram

ڕۆژێک لەنێوان ئەو هەموو ئازارە هیوا چرۆ دەکا.

Mostrar más
El país no está especificadoLa categoría no está especificada
839
Suscriptores
+1824 horas
+167 días
+9930 días
Archivo de publicaciones
چەندە جوانه دموو چاوی مەرگ.. کاتێک دەڵێیەی وەرە تەنیا بۆ یەک بمرین👀🤍

چەندە جوانە شەپۆلی پێکەنینی ناز کە ختووکەی گیانم دەدا بە سەد ئاواز لایَلایەیە بۆ خەوتنم لە باوەشی گەرمی مراز ئای چەند جوانە ڕەوتت بەرەو قوتابخانە بە هەنگاوی وردیلەی سووک وەک پەپوولە لەنجە بکات بۆ ماچێکی لێوی گوڵووک هەموو شتێک جوانە لە تۆ سۆزی گەرم بزەی نەرم دڵتەڕیت و چێژی ناسک جارجار چرپەی تێکەڵ شەرم
#ماموستا‌په‌شێو

Çavên te wilatê mine🤎

مەڕێژن بۆم فرمێسکی غەم کە سووربوە لە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم خەباتم کرد لە ژیانم هەر بۆ گەل و نیشتمانم دەبا لاوان لە یادتان‌بم کە قوربانی کوردستانم مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم کە سووربوە لە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم ئەو ڕێگەی کە من بۆی کوژرام لە ناوگۆڕیشدا دڵنیام کە ئێوەی شۆڕشگێری کورد ونی ناکەن خوێن و هیوام مەڕێژن بۆم فرمێسکی خەم کە سووربوە لە خوێن جەستەم شەهیدی دەستی زۆردارم بەڵام ئۆخەی کە پێشمەرگەم... #ئەحمەد_ڕەشوان

دڵم دۆزەخه که مردی هەر بۆ ئێرەت دەهێنن..🖤

photo content

قەومی کورد ئیسپاتی کرد بۆ عالەمی سەر ڕووی زەمین میللەتێکی قارەمانن هەر ئەبێ سەربەست بژین میللەتێ لاوی لە ڕێگەی سەربەخۆییی نیشتمان بێتە بەر سێدارە، بێ ترس، دەم بەخەندە و پێکەنین قەومی وا نامرێ، ئەژی، با دوژمنی هەر شەق بەرێ ساحێبی ڕۆڵەی نەبەردە؟ خاوەنی عەزمی مەتین ئەو کەسەی گیانی لە ڕێگای نیشتمانا بەخت ئەکا پێی مەڵێن مردوو، شەهیدە وا لە فیردەوسی بەرین لاوی کورد مەردە لە مردن قەتعییەن باکی نییە پەندی پێشینانە، ڕاستە (بەرخی نێر بۆ سەربڕین) وا وەتەن دیسان بەمەحزوونی ئەڵێ ئەی لاوەکان بۆچی وا مات و مەلوولن، بەسیەتی شین و گرین ڕۆژی تێکۆشانە سا دەی هیمەتێ تاکو زووە بەشکو لەم حاڵە نەجاتمان بێ و لە دیلی دەربچین گەرچی هەندێ کەس خەریکن ورگ و گیرفان پڕ ئەکەن شەو بەبێ خەم سەر ئەنێنە سەر سەرین، هەر سەرسەرین پیاو ئەبێ دائیم خەمی قەوم و وڵاتی خۆی هەبێ ئەو کەسانەی بێ خەمن حاشا نەوەی ئەم خاکە نین.
#فایەق_بێکەس

بێ ڕێزی سه‌ره‌تای ماڵاواییه، من تا کۆتایی ته‌مه‌نم خۆڕاناگرم تا تۆ فێر بی چۆن له‌گه‌ڵ من قسه‌ بکه‌ی! @Mishki_haloz
بێ ڕێزی سه‌ره‌تای ماڵاواییه، من تا کۆتایی ته‌مه‌نم خۆڕاناگرم تا تۆ فێر بی چۆن له‌گه‌ڵ من قسه‌ بکه‌ی! @Mishki_haloz

بەهەشت و دۆزەخ بۆ من تازە نین هاوکات و هاوجێ ئەویشم دیوە، ئەمیشم دیوە نیشتمانی من، لەوەتەی هەیە، بەهەشتە و دۆزەخ دەوری تەنیوە!
عەبدوڵڵا پەشێو

ڕووحم تێکەڵی سێ ڕەنگ و خۆرێکە.

بێ ماڵئاوایی ڕۆشتن هەر ئەوانەی بەڵێنی مانەوەیان دابوو !

پرسیارم کرد ڕۆشتن و ڕەها کردن ئەستەم بوو؟! گووتی نا ، بەقەد شتێک که بە زۆری بیهێڵێیەوە..

بۆ دوا جاره بەجێت دێڵم🫠💔

Tu ronahîya dilê minî🤍

photo content

ئێوە ئەتوانن شیعرمان دەربەدەر کەن گوڵدانەکانی چیرۆکمان وردوخاش کەن ماڵەکانمان بدەن بە کۆڵی دووکەڵ و دەببابەدا و بەکۆمەڵ بیانگوێزنەوە کێ نایزانێ ئێوە ئەتوانن ئازارمان له پێکەنینی خۆتانا بتوێننەوە ئەتوانن ئەتوانن و ئەتوانن بەڵام ئەوەی له خەونی گورگەبۆرەکەی یەکەمەوە نەهاتە دی و نایشێتە دی ئەوەی هەرگیز پێتان ناکرێ سڕینەوەی ئازادییە له ڕۆحمانا کوشتنی عەشقی ئەبەدیی دار و بەردە لە ناخمانا ڕاماڵینی خۆشەویستیی دیاربەکر و کەرکووکە له دڵمانا کۆتاییی ئێمە کاتێکە کە کۆتاییی هەناسە هات ئەوەی “ئا”ـیە و نابێ بە “نا” کوژانەوەی ئایندەیە له چاوی یەکبەیەکمانا
شێرکۆ بێکەس

ئەمە نامەی موجتەبا وەیسییە: نامەیەک بۆ منداڵانی کتێبخانەکەی و بۆ ئەو کتێبانەی خۆشی دەویستن. موجتەبا وەیسی و براکەی، مەیسەم، دوو چالاکوانی کولتووریی کورد بوون لە کرماشان، لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی کوردیی دەڕەدڕێژ، و شوێنکەوتووی باوەڕی یارسانی بوون. بەپێی ئەم دەقە، ئەوان لەلایەن هێزە ئاساییشییەکانی ئێرانەوە کوژران. لەو نامەیەدا، موجتەبا دەنووسێت سەبارەت بە ڕۆژانەی ئەو ماوەیەی لە شاردنەوەدا بەسەری بردووە، و خەم و پەشیمانی بۆ کتێبخانەکە، کتێبەکان، و ئەو منداڵانەی کە بەشێک بوون لێی دەردەبڕێت. ئەو باس لە هەستەکانی خۆی دەکات و داوا لە منداڵانی کتێبخانەکە دەکات بۆ ئازادی، مرۆڤایەتی و دادپەروەری هەنگاو بنێن، و لە بەرامبەر ستەم و نادادپەروەری بێدەنگ نەبن.»

photo content
+1

Repost from ئازادی☀️
من کەسێکم لەلا ڕۆی که خۆشی نەدەویستم بەڵام تۆ کەسێکت لەلا ڕۆی که به ڕووح و گیان خۆشی دەویستی ئێستا پێم بڵێ.. من دۆڕاندم یا تۆ ؟!
ئاشتی

شۆر گوڵا🥹😂