خـــــــۆرXor☀️
Ir al canal en Telegram
بەڵێن نادەم...! هەتا مردن تۆم خۆش بوێ چۆنکە پیش تۆ ، کاتی لاوی قەوڵم داوە بە نیشتمان سەر دانێم لە پێناوی🕊️☀️ نەناسراوی کەناڵ @tishkixorbot #تێکست #ڤێدیۆ #گۆڕانی
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
288
Suscriptores
-124 horas
+27 días
+1630 días
Archivo de publicaciones
+1
کە لە تۆی کوردیان پرسی خەڵکی کوێت؟
بڵێی خەڵکی کوردستانم
کە پرسیان کوردی کوێ؟
بڵێی کوردی کوردستانم
کە پرسیان ئاخر ئێران ، عێراق ،سوریا یان تورکیا؟
بڵێی ڕۆژهەڵات، باشوور، ڕۆژئاوا یان باکووری کوردستانم
کە پرسیان ئاخر تۆ ئێرانی ، عێراقی، سووری یان تورکیەیی
بڵێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە لایەن ئێران داگیر کراوە
باشووری کوردستان کە لە لایەن عێراق داگیر کراوە
باکووری کوردستان کە لە لاێەن تورکەکان داگیر کراوە
ڕۆژئاوای کوردستان کە ڵە لایەن سوریا داگیر کراوە،
کە وتیان ئاخر ئەی بۆ ناسنامەکەت ئێرانییە عێراقییە تۆرکییە یان سوورییە؟بڵێی ئەوە بژاردەی من نییە بەسەرمدا سەپاوە🕊️☀️
#من ئێرانی نیم🤌🏻
Repost from بەرزەفڕ
چاوەڕوانی
مرۆڤێک،هەر وەک چۆن برسی لە هەوڵی نان و ئاوە،
عارەق لە نێو چاوانی ئەتکێتە خوارەوە بۆ دۆزینەوەی خەیاڵێک،
خەیاڵێک بە شیرینی ئازادی کوردستان لە نێوان مان و نەمان،
خەیاڵێک وەک گەرمای دەستە هێز لێ بڕاوەکانی شەهید بەسەر دەستەکانی دایکەوە،
خەیاڵێک لە جنسی درۆ و لە ئاوازی بێ دەنگی تەنیایی،
تەنانەت خەیاڵێک بۆ پەنا گرتن لە هیوای چاوەڕوانی،
بۆیە هەندێک کات ئێمە دڵتەنگی ئەو دوو پیاڵە چاییە ئەبین کە هەرگیز لە شەوێکی پایز گەرمای بە دڵەکانمان نەبەخشیوە،
ئەو خەمانەی کە هەرگیز لە تاریکییەکانی ژیاندا پێکەوە هاوبەش نەبووین،
ئەمانە یادەوەرییەکانی خەیاڵن؛
نە ئامێزێک بوونی هەبووە و نە دەستێکی پڕ بەزەییش ڕۆحی لەبەر کردۆتەوە،
مرۆڤە، چی لێ دەکەیت؟!
زۆر جار دڵتەنگی ئەو شتانە ئەبێت کە ئەیان توانی ژیان بن،
بەڵام ئاوات و ئارەزوو مانەوە و
قەت هەستمان بە بوونیان نەکرد تەنانەت بۆ چرکەیەکیش...
لە کتێبێکدا خوێندمەوە،
دوو جۆر چاوەڕوانی کردن هەیە،
یەکەمیان چاوەڕێ بوون بۆ شتێک کە دڵنیای لە هاتنی،
وەک چاوەڕوانی کردن بۆ سەوز بوونەوەی دەشت و چیاکان و شکۆفە گرتنی درەختەکان لە بەهار.
دووەمیان چاوەڕێ بوون بۆ شتێک کە نازانی دێت،
نایێت؟
یا خود ئەسڵەن بوونی هەیە؟!
هەندێک جاریش زۆر زووتر لەوەی کە مرۆڤەکان بیری لێ دەکەنەوە گەڵا کان وشک ئەبن و سەوزایی لە نێو ڕیشەکانیان نامێنێتەوە.
بە ڕای من زۆر چاوەڕێ کردن وەک چۆن باران نمە نمە بەفر لەسەر زەوی ئەسڕێتەوە،
بە تێپەڕ بوونی کات هەموو زەوقی مرۆڤێک بۆ گەیشتن بەو شتانەی کە لە دڵەوە هەستی بە ویستنیان ئەکرد دەکووژێت و وەک ئاگر لە ناو دڵیدا ئەیکووژێنێتەوە،
لە کۆتایی کوێر بوونەوەی هەستەکان،
تەنانەت حەسرەتە کە وەک خەمە کۆنەکان قەت دڵ جێ ناهێڵت و
ئەبێتە سەرچاوەی خەمۆکی.
حەسرەت...
حەسرەتی وشە نەوتراوەکان،
ئەو وشانەی کە لە ئامێزی دڵمانن بەڵام لە زمانمان دوورن،
هەر ئەوانەی کە شەوانە،
ئەو کاتەی کە مانگەشەو دەرکەوت و چیتر ڕووناکایی لامپە کان لە ماڵ نەما و پەردەکانی خەیاڵ مان لێ کردەوە،
بە بێ هۆ ئامێزی دڵ بەر ئەدەن و لەسەر هەتاوی ڕوومەتی بێ نقاب قەترە قەترە ئەبن بە فرمێسک و ئەسووتێن.
بەرزەفڕ
@barzafrr_Narin
Repost from N/a
🪴سڵاو دۆستان؛
ئەم پۆستە بگوازنەوە کەناڵەکانتان
تا ۶ی ئێوارە.
منیش پۆستێکی ئێوە دەگوازمەوە
تا ۱۲ی شەو.
بە هیوای بە سوود بوون : )🌸🤍 بەشدار بن ، بەشدار دەبم
Repost from Kanî | کانی
سڵاو ئازیزانی کانی🤍🫀
ئەم پۆستە فور کەن بۆ کەناڵە جوانەکانتان تا کاتژمێر ۷ی ئێوارە،
ئەو کات منیش پۆستێکی جوانی کەناڵەکەت ئەگوازمەوە تا کاتژمێر ۱۲ـی شەو.
بەشدار بن بەشدار ئەبمەوە.
دوای کاتژمێر ۵ فۆڕ مەکەن.
Repost from ناڵەی دڵ🫀
سڵاو ئازیزانی ناڵەی دڵ🫀
ئەم پۆستە فۆر کەن تا ۷ی ئێوارە منیش پۆستتان دادەنێمەوە🫶✨🙂
جۆین بن جۆین ئەبمەووە
@kuskeedel
تۆ گەر کتێب بای شایەنی ئەوە بۆی من هەموو جاریک لە کۆتا دیری کتێبەکە بگەڕێمەوە سەرەتا و دوبارە بت خوێنمەوە 🫠🌱
ڕەگەزپەرست نێم
بەڵام کاتێک وڵاتەکەم زامدار دەبێت خۆشەویستی دوو ئەویندار بێ مانایە
ژن و پیاوی وڵاتەکەم، جلی بەرگری ئەپۆشن
بەخۆم نییە لەخوێنمایە❤🕊️
"کۆکراوەی تایبەتترین کاناڵەکان؛ شوێنێک بۆ ئەو دڵانەی بەدوای ڕەسەنایەتی و جوانییدا دەگەڕێن. تەماشایەکیان بکە! ✨"
بۆ بەشداری لە لیست:
@xherdan2
Repost from NARA
ئەم پۆستە فۆڕ کەن تا 8ی شەو
ئەو کات وایبی چەنێلتان بە وێنەیک دا ئەنێم(لەکۆتاییدا وێنەکان ئەخمە قاپێک و پۆستی ئەکەم هەر بمێنێ«ناوی چەنێلەکانی لەسەر ئەنووسم»)♥️
هەر چەنێلێک کەمتر لە ٢٠ ویوی بێ داینانێم❗️
Repost from بەرزەفڕ
سڵاو ئازیزانی بەرزەفڕ.🤎☕️
ئەم پۆستە بەڕێ کەن بۆ کەناڵە جوانەکانتان تا کاتژمێر ۶ـی ئێوارە،
ئەو کات منیش پۆستێکی تایبەتی کەناڵەکەت ئەگوازمەوە تا کاتژمێر ۱۲ـی شەو.
بەشدار بن بەشدار ئەبمەوە.
جۆین نەبن داناندرێت.
دوای کاتژمێر ۵ فۆڕ مەکەن.
سەرسام مەبە، ئەگەر بڵێم:
لەلای ئێمە ڕێوی شێرە
چەقەڵ بەسەر شێرا نێرە!
مشک، پشیلە ڕاو ئەنێ
داڵ، بە هەڵۆ پێئەکەنێ
کوێر، چاوساغە چاوساغ، کوێرە!
#شێرکۆ_بێکەس
Repost from 𝑯𝒂𝒏𝒈𝒂𝒘𝒆𝒌𝒂𝒏𝒎
سڵاو هەڤاڵانی هەنگاوەکانم🪷
ئەم پۆستە فۆڕ کەنە کاناڵەکانتان تا 10
ئەوکات منیش پۆستێکی جوانی ئیوە دائەنێمەوە تا بیانی🌷
جوینێش ببن 🪸
بەشدار بن بەشدار ئەبم
Repost from Nazilê|نازیلێ
مەحموود خان کوڕی عەزیز خانی کوڕی بارام بەگ،
لە ساڵی ۱٨۷۰ لە گوندی دزڵی ناوچەی هەورامانی تەخت لە بنەماڵەیەکی سەردار و دەستڕۆیشتوو لەدایکبووە.
ئەو پیاوێکی بەخشەندە، زمانشیرین و خاوەن ئەزموون بووە.
پاش مردنی عەزیز خان، مەحموود خانی کوڕی دەبێتە جێنشینی و لە ماوەیەکی کەم لە ئەنجامی توانایی و لێهاتووی خۆیدا، دەسەڵاتی بەسەر گوندی دزڵی و دەورووبەری هەوراماندا هەبووە.
لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا گوندی دزڵی و دەورووبەری کردبووە پەناگەی ئەو کەسانەی کە لە دەست ڕژێمە داگیرکەرەکان هەڵدەهاتن.
مەحموود خانی دزڵی، خانێکی کورد، لە ماوەی دەسەڵاتی خۆێدا لە ناوچەکەدا بیر و باوەڕێکی نەتەوەییەکی تووندی هەبووە.
هەروەها زاڵ دەبێت بەسەر دەسەڵاتە بیانییەکاندا و بڕوای تەواوی بە کوردایەتی هەبووە.
کاتێک قاجاڕییەکان و پەهلەوییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە کوردییەکان، مەحموود خانی دزڵی ڕووبەڕوویان بووەتەوە و چەندین جار و لە چەندین شوێن شەڕی ئەستەم ڕووی داوە، لە نێوان هێزەکانی هەم خان و هەم قاجاڕی و هەم پەهلەوییەکانیشدا.
سەرەڕای ئەوە خان، خاوەنی ئەنجوومەنێکی ڕاوێژکاری و گەورە بووە لە ناوچەی دزڵی، بۆ ئەوەی هیچکەس بە تەنها بڕیار نەدا ئەنجوومەنەک بڕیارێکی یەکلا کەرەوەی دەدا.
[ڕۆڵی مێژوویی و خەباتی چەکداری]
پاڵپشتی شێخ مەحموود؛
کاتێک ئینگلیزەکان لە بەڵێنەکانیان بۆ شێخ مەحموودی حەفید پەشیمان بوونەوە،
شێخ مەحموود نامە دەنێرێت و دەڵێت جەنابی خان وەرە بە هانامەوە.
مەحموود خانی دزڵی بە ٥۰۰۰سوارەوە بەهانای شێخەوە دەچێت.
کاتێک لەشکەرەکەی مەحموود خانی دزڵی گەیشتە سەر شاخی گۆیژە، هەندێک سەرۆک عەشیرەت پێیان وت:
خان تۆ بە تەنییا هیچت پێناکەرێ، بە یەک دەست چەپڵە لێنادرێت.
ئەویش بە بڕوا بەخۆبوونەوە دەستی لەسەر سنگی دانا و وتی:
بەیەک دەست چەپڵەم لێدا!
دوای ئەم هەڵوێستە، مێجەر سۆن، حاکمی سیاسی بەریتانیا، لەسلێمانی بەرەو کەرکووک هەڵات.
و لە ۲۰ی ئایاری ۱۹۱۹ سلێمانی لە هێزەکانی ئینگلیز پاک کردەوە.
داهێنەری شەڕی پارتیزانی؛
بە وتەی ڕەفێق حەلمی، مەحموود خان یەکەم کەس بوو کە سنوورە دەستکردەکانی ڕەتکردەوە و بنەماکانی شەڕی پارتیزانی لە دوای شەڕی دەربەندی بازیان دژی ئینگلیزەکان داڕشت.
خەباتی بەردەوام؛
ئەو چەندین جار دژی ڕژێمی قاجاڕ و پەهلەی خەباتی چەکداری کردووە و ئەندامی حیزبی هیوا بووە.
مەحموود خان دۆستی نزیکی شێخ مەحموود، سمکۆی شکاک، سەردار ڕەشیدی ئەردەڵان و حەمە ڕەشید خانی بانە بووە.
لە کۆتاییدا ئەم پیاوە هەڵکەوتووە لە ساڵی ۱۹٤۹ بە پیلانی کاربەدەستانی ئێران ژەهرخوارد کرا و لە گوندی "هانە قوڵ"ـی سەر بە ناوچەی خورماڵ بە خاک سپێردرا.
قەت نامرێ ئەو دڵەی نیشتمان گیانی بێ🌹کۆ کراوەی زانیارییەکان بە هاوکاری هاوڕێی ئازیزم: @kurdi_ranjero1987
