KARWANÎ XEYAL
Ir al canal en Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
253
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+3330 días
Archivo de publicaciones
غەریبی تۆم ، نەخۆشی تۆم ، بە گۆشەی چاوی بیمارت
ئەسیری تۆم ، شەهیدی تۆم، بە نووکی تیری مۆژگانت...
کوتی: تۆ ڕزگارت بوو؟
کوتم: ڕزگارم بوو، بەڵام ژیان
لەو ڕۆژانەدا وەستابوو،
کات تێپەڕی بەبێ ئەوەی بەڕاستی تێپەڕ بێت،
نە گەرمی سارد کردەوە
نە ٸازار و زامی چاک کردەوە...🖤
ئەگەر ڕۆژێک مردن بێتە سەر ڕێگام،
جێگاکەت هەر ٸەمن و ٸەمانە،
تۆ لە نێو ٸێسکەکانم دا هەناسە دەکێشی...🖤
من دەگریم، بەڵێ ماوەیەکە..
بە هەر لێدانێکی بچووکەوە،
بە هەر بیانوویەکی بچووکەوە،
وە گریان دەکەوم..
هاوڕێکەم، تەنیا دڵم بریندار بووە، هیچی که...🖤
هەندێک شت لەناکاو لەدەست ناچێت
وردە وردە لەدەست دەچێ،
بەڵام کاتێک دێت کە درک بەوە دەکەیت
کە ئیتر ئەوانت نەماوە...🖤
من پیاوی ڕۆیشتن نیم،
هەمیشە هەوڵدەدەم تا دوا بڕگەی هەستەکانم بمێنمەوە.
بەڵام کاتێک بێهیوا بم،
تەقەم لێبکەن،
ٸاگرم تێبەر دەن،
ئیتر ئەو کەسە نیم کە هەر شتێکم دەکرد بۆ ئەوەی دڵخۆشیان بکەم...🖤
سەبر بگرە..
تەنانەت ئەگەر جامەی سەبرت بووبێتە ئۆقیانوس
هیوای تۆ وەک قژێکی تەنک وایە؛
بیهێنەوە یادت..
هیچ هەورێک بۆ هەمیشە پێشی خۆر ناگرێت
هەرگیز شەوێک نەبووە ڕووناکی لە باوەش نەگرتبێت
هیچ خەمێک...
هیچ خەمێک هەمیشەیی نییە
تۆ لە ڕووناکی
لە خۆر
سەبر بگرە...
نەیکوت خۆشم دەوێی،
بەڵام سەیری کرد
وەک ئەوەی هەموو سەرکەوتنەکانی ژیانی
لەبەردەمیدا دانیشتبوون...
بە درێژایی ڕۆژ دڵتەنگە،
زوو ماندوو دەبێت،
باری دەروونی گرژە؛
دەستی دەخاتە سەر قوڕگی
وە دەڵێت:
لێرەدایە، ناڕوات...🖤
پێم وابوو مردن پەیوەندیدارە بە جەستەی مرۆڤەوە..،
بەڵام ئێستا تێگەیشتم کە تەنیا یەکێکە لە حاڵەتەکانی ڕۆحی مرۆڤ...🖤
هەرکەسێک که چاوتان پێی دەکەوێت، خەریکی شەڕێکه لە چووارگۆشەی خۆی دا کە ٸێوە هیچی لێ نازانن...🖤
" تکایه مێهرەبان بن، هەمیشە.."
ناتوانم دوورت کەم لە ژیانم
ناتوانم تۆ ون کەم لە چاوانم
ئیتر چۆن تۆ لەبیر بکم بە یەکجاری
چۆن لەبیر بکەم ساڵانێکی پڕیادگاری🌚