KARWANÎ XEYAL
Ir al canal en Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
252
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+3330 días
Archivo de publicaciones
ئەزانی جوانی هەورەکانی لەچی دایە؟
جوانی هەورەکان لە پاکیەکەیان دایە؛ لەگەڵ هەر توڕەییەکیان دووبارە ئەژیێنەوە.
جوانی هەورەکان لە ژیانەوەیان دایە!
لەگەڵ هەر چاولێکردنێکی ئاسمان و دیتنی هەورەکان هەمیسان منیش ئەژیمەوە.
لە خۆم ئەپرسم بڵێی مرۆڤەکانیش ڕۆژێک ئاوا وەک هەور بن؟ بڵێی ئاخۆ کەی بێت ئەو ڕۆژەی ڕووە گرژەکان، پێ بکەنن؟
بڕوانە هەور دوای ئەو هەموو توڕەیی و گرژیەی بەسەر ئاسمانی دا دەسەپێنێ، بەڵام ئێستا بە ژیانەوەی، ڕوویەکی ئەوەندە جوان ئەداتە مرۆڤەکان و وڵات ،قەت تێر نابی لە دیتنی.
بەس یەکجار بیر بکەوە چەندە جوانە..!❤️☁️
✍نووسین: خۆم
ئەی شاکاری دەستی ڕۆژگار
ئەی پەروەردەی دەستی ئازار
پێبکەنە بە چارەنووس
بفڕە وەکو مەلی بەڵدار
دونیا چەرخوفەلەکێکە
دەمێک بۆ سەر دەمێک بۆ خوار
جار جار بەتبات بۆ ئەو ڕێیەی
دەگاتەوە بەختی نادیار...✨🌱🎡
دووریت دەردێکە بۆ من
هێشە زۆر بە ئازارە...✨🌝0:48
شەوان لەگەڵ خەیاڵم
هەتا بەیان دەناڵم...🌝✨3:26
ڕازی من ون ناکرێ تازە، هەتا دیدەم هەیە
کار لە حاشا دەرچووە، دیدە ٸەوەندەی نەم هەیە
ٸای لە دەس دیدە و دڵی خۆم، چم بەسەر هات، ٸەی چلۆن
یان لە تای ٸەودا دەلەرزم، یان مچووڕکی ٸەم هەیە
شێت هەیە ٸاگای لە کاری خۆشەویستی هەر نییه
ٸەو بە دێوانەم دەزانێ، من پەژارەی وەم هەیە
ماڵی ٸاوا بێ ٸەڤین چیرۆکی هێند لێ کەوتەوە
لەیل و مەجنوونیش تەواو بێ، داستانی مەم هەیە
خاڵ و لێوی چۆنه داخوا هێندە جووتن پێکەوە
وەک بزانم وردە ڕازێکیان وەکوو هاودەم هەیە
بادە نین واژەی من و تینووی ٸەڤین وا مەست دەکەن
هەر دەڵێی پەیمانه پەیوەندی لەگەڵ بەستەم هەیە...🖤
#مامۆستا_هێدی
وەرە وابزانە مردووم و نەماوم لە ئامێزم گرە هەست و هەناوم هەتا زیندوم گوڵێک بێنە بە دیاری گوڵم ناوێ لە موڵکی نادیاری...🦋🪶
