KARWANÎ XEYAL
Ir al canal en Telegram
ژورێکی پڕ لە چیرۆک، شێعر، دیکلەمە، گۆرانی کوردی🌱🤍 https://t.me/karwaniixeyal
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
253
Suscriptores
Sin datos24 horas
+47 días
+3530 días
Archivo de publicaciones
“گوڵفرۆشەکەی ژێر باران”
لە گۆشەیەکی تاریک و قەرەباڵغی شارەکەدا، پیاوێکی بەتەمەن هەبوو کە هەر ڕۆژێک هەندێک گوڵی تازەی دەهێنا بۆ فرۆشتن. ئەم پیاوە تەنها یەک گوڵی سوری هەبوو کە هەمیشە لە گیرفانی چاکەتەکەیدا دەیهێشتەوە و هەرگیز نەیدەفرۆشت.
ڕۆژێک کچێکی گەنج لێی نزیک بوویەوە و وتی: “مامە گیان، بۆچی ئەو گوڵە جوانە نافرۆشیت؟ ئەگەر بیفرۆشیت، پارەکەی دەتوانێت ژیانت بۆ چەند ڕۆژێک باشتر بکات.”
پیاوەکە بە دەنگێکی نزم و پڕ لە حەسرەت وتی: “کچم، ئەم گوڵە موڵکی من نییە. ئەمە بەڵێنی هاوسەرەکەمە. کاتێک بە جێی هێشتم و ڕۆیشتە وڵاتێکی دوور، وتی: هەر ڕۆژێک گوڵێکی سورم بۆ بکڕە، کاتێک گەڕامەوە، دەبینیت کە هەموو باخچەکەمان بووەتە گوڵی سور’.”
کچەکە پرسی: “ئەی کەی دەگەڕێتەوە؟”
پیاوەکە سەیری ئاسمانە تەڵخ و باراناوییەکەی کرد و وتی: “ئەو هەرگیز ناگەڕێتەوە کچم. ئەو لەو ڕووداوەی ساڵانێک پێش ئێستا ڕوویدا، گیانی لەدەست دا. بەڵام من هێشتا هەر ڕۆژێک گوڵێک دەکڕم، چونکە ئەگەر ڕۆژێک واز بێنم، ئیتر نەبونی ئەو باخچەی ماڵەوە و ژیانیشم وشک دەکات. من تەنها بەم ئومێدەوە دەژیم کە هێشتا چاوەڕێی کەسێکم کە جێگای لەم جیهانەدا نەماوە.”
کچەکە فرمێسکێک لە چاوانی کەوتە خوارێ و ڕۆیشت، بەڵام پیاوەکە هەر لەوێ مایەوە، لە ژێر بارانەکەدا، لەگەڵ گوڵێک لە گیرفانی و ئومێدێکی مردوودا....🍃🖤
✍نووسین:خۆم✨
هیچکات بۆ ئەوەی لێت تێبگەن
هاوار مەکە
ئەوەی لێت تێبگات
دەنگی بێدەنگیت باشتر ئەبیستێت💔🌚
ئەی ئەوینی پاک و سەرمەستی دڵم من ئەتۆم هەرگیز لەبیر ناچێ گوڵم من ئەتۆم هەرگیز لەبیر ناچێ گوڵم جار و بارە هەستی منداڵانەکەم کەوتە ژێر بارانی فرمێسکی دڵم من ئەتۆم هەرگیز لەبیر ناچێ گوڵم ئەو دڵە پڕ ئاگرە، شەمعی ئەوینمی تواندەوە سەد هەزار فرمێسک و ئەسرینی لە چاوما چاندەوە ئەو هەمو عەشق و ئەوینەی وا لە نێو دڵما هەبو جاری وابو ئەو دەهات و وەک پەری دەیلاندەوە ڕۆژگارێک دڵ بە چاوانی ئەوین،کەوتە ژێر باری خەم و سوتا دڵم من ئەتۆم هەرگیز لەبیر ناچێ گوڵم بۆ بەدەست هێنانی تۆ شار و دێهاتان گەڕام نێو دڵی ئاسمان گەڕام، تاوی هەمو باخان گەڕام بۆ بەدەست هێنانی تۆ شێعر و چیرۆکان گەڕام وەک وەلی دێوانە تەنیا، شاخ و سەحراکان گەڕام ئەی ئەوینی پاک و سەرمەستی دڵم من ئەتۆم هەرگیز لەبیر ناچێ گوڵم من ئەتۆم هەرگیز لەبیر ناچێ گوڵم جار و بارە هەستی منداڵانەکەم کەوتە ژێر بارانی فرمێسکی دڵم من ئەتۆم هەرگیز لەبیر ناچێ گوڵم...✨🖤
ٸاخری ڕۆژێ دڵی دێوانەم ڕیسوام هەر دەکا...🖤
شێعر : مامۆستا هێدی
دەنگ : فەریاد شێخ شەڕەفی
هەرچی وێنە و یادگاریت هەن لەلای من، بیبەوە
ئەو فرمێسکانەی بۆم ڕشتی، هەر هەمویانم دەوە...🍃🖤
خەونامە نووس
بە زمانی لووس، فریو ناخۆم...
چوونکە من خۆم باش دەزانم
کە ژیانم
خۆی خەونێکی بێ مانایە
وەک ئەو خەوەی
کە هیچ شەوێ پێما نایە...🕊🪵
بگەڕێوە هەر وەک جاران ، سەیرێکی چاوانم بکە بگەڕێوە دیسانەوە ،فێری بەر بارانم بکە بگەڕێوە بەرگەی دووری ، شیوەن و ڕۆ ڕۆ ناگرم ئازیزەکەم خۆم پێم وتی، ساتێک بێ تۆ خۆم ناگرم هیچیش ناڵێم، خۆت ئەزانی ، چەنێ خۆشەویتی لەلام دیارە هەموو کەس ئەزانێ ، باوەشت بو بە دوونیام ئێستا کە تۆ دووری لە من ، جوانیت دوورە لە چاوانم ڕۆژەکانم وەکو شەون، شەوم بۆتە ئازاری گیانم دوای ڕۆیشتنت هیچ جوانیەک ، شێوازی خۆی پێ نەماوە نە ئاسمان و نە ئەستێرە، نە گزنگی ژیانەوە بگەڕێوە با چاوانم، بە هاتنت ڕوون بێتەوە با هەموو دوونیام بە جارێ ، شێوەی جوانیت بگرێتەوە هیچیش ناڵێم، خۆت ئەزانی ، چەنێ خۆشەویستی لەلام دیارە هەموو کەس ئەزانێ ، باوەشت بو بە دوونیام ئێستا کە تۆ دووری لە من ، جوانیت دوورە لە چاوانم ڕۆژەکانم وەکو شەون، شەوم بۆتە ئازاری گیانم بگەڕێوە هەر وەک جاران ، سەیرێکی چاوانم بکە بگەڕێوە دیسانەوە ،فێری بەر بارانم بکە بگەڕێوە بەرگەی دووری ، شیوەن و ڕۆ ڕۆ ناگرم ئازیزەکەم خۆم پێم وتی، ساتێک بێ ۆ خۆم ناگرم...🌚✨
