هەستی دڵ 🤍
Ir al canal en Telegram
لێرە هەستەکان بە بێ دەنگی قسە دەکەن…! https://t.me/pinkChats_bot?start=sec-fjcdafadef
Mostrar másEl país no está especificadoLa categoría no está especificada
551
Suscriptores
+324 horas
+97 días
+12330 días
Archivo de publicaciones
549
بۆ دیوارێک کە خۆم ڕوخاندوومە ڕەنگە تا کۆتایی تەمەن فرمێسک بڕێژم, بەڵام لەگەڵ خشتی لەق ناسازێم🙂🍃
549
وهک زریان پشوو ئهدم
بهڵام نانووم
وهکوو ههڵۆ ههڵئهنیشم
بهڵام لووتکه قهد بهرنادهم🤌🦅
549
باڵندەیێك که خهیاڵی کۆچی کەوتهسهر ئیتر له وێرانبوونی هێلانهکهیی ناترسێت 🕊️
549
قسەکردن لەگەڵ خۆت زۆر باشترە لە هاوارکردن بەسەر خەڵک!
بە پێچەوانەشەوە هاوارکردن بەسەر خۆت زۆر باشترە لە قسەکردن لەگەڵ خەڵک.
549
سەری زوڵفت کە ڕشتەی عومری خزرە، نیوە هەودایە
چ هەودایە؟ کە هەر حەڵقەی دوو سەد زەنجیری سەودایە!
برۆت تیغێکە وسمەی سەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
بە نەشئەی سستی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!
لە سایەی کوفری زوڵفت دڵ فنا في النوری ئیمانە
مەڵێن زوڵمەت خراپە، وەسڵی پەروانە لە شەودایە
هەناسەم زوڵفەکەی لادا و مەیلێکی نەکرد چاوی
نەسیم ئەنگووت و شەو ڕابورد و نەرگس هەر لە خەودایە
لە دووری تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان
کە نالی وا لە حاڵاتی میحاقی ماهی نەودایە...
نالی.
549
شوکر تۆ لە فکرم ناچی، ئەگەرچی من لە فکرت چووم
لە من غایب نەبی تۆ، بەسمە، با من بم لە تۆ غایب
"مەحوی"
549
کاک نیزار قەبانی شاعیری عەرەب دەڵێ:
ئەوین چییە؟
ئەوین واتە تاکە کەسێک بەس بێ بۆت و
ئەوەندەش لەو کەسە پێت نەگا کە بەس بێ بۆت!
